دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

3. سورة آل عمران

3:149جوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ149
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر ملکەچ و گوێڕایەڵی ئەوانە بن کە کافر و بێ دینن، ئەوە بەرەودوا دەتانگێڕنەوە و پاشگەزتان دەکەنەوە و لە دین وەرتاندەگێڕن، ئەوسا ئیتر بە دۆڕاوی دەگەڕێنەوە.
3:150جوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
بَلِ ٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلنَّٰصِرِينَ150
ته‌فسیری ئاسان: (دڵنیابن کە خوانەناسان یارو یاوەری ئێوە نین) بەڵکو خوا یارو یاوەرتانە، بێگومان ئەو زاتە چاکترین پشتیوان و یاریدەەرتانە.
3:151جوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ بِمَآ أَشْرَكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا ۖ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۚ وَبِئْسَ مَثْوَى ٱلظَّٰلِمِينَ151
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) کە لەمەودوا ئێمە: ترس و بیم فڕێ دەدەینە دڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕن، بەهۆی ئەوەی شەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە بێ ئەوەی خوا هیچ دەسەڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوەڵگەری)، ئەوانە سەرەنجامی گەڕانەوەیان ئاگری دۆزەخە کە چەند ناخۆش و خراپە جێگەی ستەمکاران.
3:152جوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥٓ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَ ۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ۖ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ152
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت، خوا بەڵێنی خۆی بۆ ئێوە بەڕاستی بردەسەر (لەسەرەتای جەنگی ئوحود)دا، هەر بەمۆڵەت و یارمەتی ئەو، (دوژمنانتان) بەگیر هێناو تێکتان شکاندن، هەتا ئەوکاتەی کە ساردیی ڕووی تێکردن و بوو بە کێشەتان لەسەر هەندێک شت و یاخی بوون (لە فەرمانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەنگەرتان چۆڵ کرد) دوای ئەوەی هەندێک شتی نیشاندان کە حەزتان لێدەکرد، هەتانە دنیای دەوێت و هەتانە قیامەتی مەبەستە، لەوەودوا دەستی ئێوەی کۆتاکرد (لە دوژمنان) تا تاقیتان بکاتەوە، سوێند بێت، بەڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و خوا فەزڵ و ڕێزی هەیە بۆ ئیمانداران.
3:153جوزئی 4 · لاپەڕەی 69لێکچوو
۞ إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّۢ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ153
ته‌فسیری ئاسان: ئیتر ئەوەبوو کە (بەگیرهاتن و کشانەوە و شپرزە و پەرت و بڵاوبوون) خۆتان هەڵدەگێڕا بەکێوی ئوحود و دەورو بەریداو ئاوڕتان لە کەس نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەریش بەدواتاندا بانگی دەکردن لە لاکەی ترەوە: (ئەی بەندەکانی خوا بگەڕێنەوە و ڕامەکەن)، جا ئەوەبوو ئێوە خەم و خەفەتتان کردە دڵی پێغەمبەرەوە (بە نافەرمانیتان خوای گەورەش) خەم و پەژارەی کردە دڵی ئێوەوە (بەدەنگو باسی بریندار بوونی پێغەمبەرو شەهید بوونی) تاوەکو خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لە دەستتان چووە و ئەوەش کە خوا تووشی کردوون و بەسەری هێنان (دیارە هاوەڵان پێغەمبەریان لەخۆیان و لە هەموو شت لاخۆشەویستتر بووە) خواش ئاگادارە لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.