پیشاندان:
2. سورة البقرة
قُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ مِنْهَا جَمِيعًۭا ۖ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًۭى فَمَن تَبِعَ هُدَاىَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئنجا وتمان: هەمووتان دەبێ دابەزن (بۆ سەر زەوی) جا ئەگەر هەرکاتێک لە لایەن منەوە ڕێنوماییتان بۆهات، هەرکەس شوێن ڕێنوومایی من بکەوێت، ئەوە نە ترس و بیمیان لەسەر دەبێت، نە غەمگین و دڵتەنگ دەبن.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بێ باوەڕ بوون و باوەڕیان بە ئایەتەکانی ئێمە نەبوو، ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن و بۆ هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِىٓ أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ40
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئیسرائیل (نەوەی حەزرەتی یەعقوب (سەلامی خوای لەسەر بێت) یادی نازو نیعمەتی من بکەنەوە کە بەسەرتاندا ڕژاندومەو بەوەفاو بەئەمەک بن و پەیمانەکەم جێبەجێ بکەن (کە ئیمان و کردەوەی چاک و باوەڕکردنە بەهەموو پێغەمبەران بەبێ جیاوازی) ئەوسا منیش پەیمانی خۆم بەجێ دەهێنم (کە جێنشین کردنتانە لە دنیاداو، بەهەشتی بەرینە لە قیامەتدا) باترس و بیمتان تەنها لە من هەبێت (تا ئاسوودەیی ڕەهاتان پێ ببەخشم)...
وَءَامِنُوا۟ بِمَآ أَنزَلْتُ مُصَدِّقًۭا لِّمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوٓا۟ أَوَّلَ كَافِرٍۭ بِهِۦ ۖ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا وَإِيَّٰىَ فَٱتَّقُونِ41
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئیمان بهێنن بەو قورئانەی کە ناردومەتە خوارە کە پاڵپشتی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات و ئینجیلی دەستکاری نەکراو) مەبنە یەکەم بێ بڕوا پێی (لە جیاتی یەکەم باوەڕدار) و ئایەتەکانم بە نرخێکی کەم مەگۆڕنەوە (لە پێناوی بەدەستهێنانی هەندێ مەرامی کەم نرخی دنیادا)، تەنها لە من بترسن و خۆتان لە خەشمی من بپارێزن.
وَلَا تَلْبِسُوا۟ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُوا۟ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ42
تهفسیری ئاسان: نەکەن ڕاستی و بەتاڵ، حەق و ناحەق بەیەکەوە بئاڵێنن و حەق مەشارنەوە، درۆ دامەپۆشن بەڕاست لەکاتێکدا خۆشتان حەق و ڕاستی دەزانن کامەیە.
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱرْكَعُوا۟ مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ43
تهفسیری ئاسان: نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن بە دروشمەکانیەوەو زەکاتیش بدەن، لەگەڵ کڕنووش بەراندا کڕنووش ببەن (بۆ پەروەردگارتان).
۞ أَتَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنتُمْ تَتْلُونَ ٱلْكِتَٰبَ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ44
تهفسیری ئاسان: (کەی ئەوە ڕاستە) فەرمانی چاکە بەخەڵکی بدەن و خۆتان فەرامۆش بکەن؟! لەکاتێکدا خۆ ئێوە کتێبی خوا ـ تەورات ـ دەخوێننەوە، (دەزانن سزای گوفتاری بێ ڕەفتار چۆنە) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت لەو هەڵوێستە ناشرینە؟!
وَٱسْتَعِينُوا۟ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى ٱلْخَٰشِعِينَ45
تهفسیری ئاسان: (ئێوە هەوڵ بدەن) پشت ببەستن بەئارامگرتن و نوێژکردن (بۆ گەیشتن بە ئامانج) بەڕاستی نوێژ ئەرکێکی گەورەو گرانە، مەگەر لەسەر ئەو کەسانەی کە بە خۆشەویستی و سۆزەوە خواپەرستی ئەنجام دەدەن و (باوەڕی دامەزراویان هەیە)...
ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَأَنَّهُمْ إِلَيْهِ رَٰجِعُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی دەزانن بێگومان بە دیداری پەروەردگاریان شاد دەبن و باوەڕی پتەویان هەیە و کە بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.
يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتِىَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّى فَضَّلْتُكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی نەوەی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمەتەکانم بکەنەوە کە ڕشتومە بەسەرتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمەتی زۆرم پێبەخشیوون (لەخواردن و خواردنەوە لە موعجیزەی جۆراوجۆر، لەچارەسەرکردنی کێشەکانیان،... هتد) من زیادە ڕێزی ئێوەم داوە بەسەر هەموو خەڵکیدا (ئەڵبەتە لەسەردەمی خۆیاندا و ئەوانەی کە پابەندی ئاینی خوا بوون، بە تایبەتی پێغەمبەران و پیاوچاکان)...
وَٱتَّقُوا۟ يَوْمًۭا لَّا تَجْزِى نَفْسٌ عَن نَّفْسٍۢ شَيْـًۭٔا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَٰعَةٌۭ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌۭ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ48
تهفسیری ئاسان: خۆتان بپارێزن لە ڕۆژێک کە کەس فریای کەس ناکەوێت و کەس هیچی لەدەست نایەت و تکاکاری کەسیش وەرناگیرێت و بارمتەو گۆڕانکاری تیادا ئەنجام نادرێت و ئەو کەسانەی خوانەناسن یارمەتی نادرێن و سەرناخرێن.