دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

3. سورة آل عمران

3:158جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
وَلَئِن مُّتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ لَإِلَى ٱللَّهِ تُحْشَرُونَ158
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت ئەگەر بمرن یان بکوژرێن هەر بۆ لای خوا کۆ دەکرێنەوە.
3:159جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
فَبِمَا رَحْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلْقَلْبِ لَٱنفَضُّوا۟ مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَوَكِّلِينَ159
ته‌فسیری ئاسان: کەوابوو (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەهۆی ڕەحمەتی خواوەیە تۆ نەرم و هێمن بویت لەگەڵیاندا، خۆ ئەگەر توڕەو قسە ڕەق و بێ بەزەیی بوویتایە، ئەوە هەموو لە دەورت بڵاوەیان دەکرد، کەواتە چاوپۆشیان لێبکە و لێیان ببورەو داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکە، لە کارو پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکە، (دوای مەشورەت و پرس و ڕا) ئەگەر بڕیارتدا (کارێک ئەنجام بدەیت، ئەنجامی بدەو) پشت بەخوا ببەستە، چونکە بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆشدەوێت کە پشتی پێدەبەستن.
3:160جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ160
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر خوا سەرکەوتنتان پێ ببەخشێت ئەوە هیچ کەس ناتوانێت سەرکەوێت بەسەرتاندا، خۆ ئەگەر پشتتان بەربدات، ئەوە کێ هەیە دوای ئەو کۆمەکتان بکات و سەرتان بخات، دە با ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەخوا ببەستن.
3:161جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ161
ته‌فسیری ئاسان: (هەندێک گومانیان برد کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە دا‌بەشکردنی دەسکەوتدا نادادیی دەکات) بێگومان بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووە کە نادادی و خیانەت بکات، هەر کەس ناحەقی و نادادی بکات لە ڕۆژی قیامەتدا نادادیەکەی (یەخەی پێ دەگرێت و) بەکۆڵیەوەیەتی، لەوەودوا پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی کردەوەکانی دەدرێتەوە و ئەوانە ستەمیان لێناکرێت.
3:162جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ162
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی (بە پەرستن و چاکەکاری) شوێنی ڕەزامەندیی خوا کەوتبێت، وەکو ئەو کەسە وایە (کە بەهۆی گوناهو تاوانەوە) شایستەی خەشم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئەو جۆرە کەسانە دۆزەخە کە سەرنجامێکی ناخۆشە.
3:163جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
هُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ163
ته‌فسیری ئاسان: هەریەک لەو (دوو دەستەیە) پلەو پایەی خۆی هەیە لای خوا (لە بەهەشتی بەریندا یاخود لە ناخی دۆزەخدا)، بەڕاستی خوا بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
3:164جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
لَقَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ164
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان خوا منەتی ناوەتە سەر ئیمانداران کاتێک پێغەمبەرێکی بۆ ڕەوانە کردوون لە خۆیان ئایەتەکانی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوە، دڵ و دەروونیان پاک و پوخت دەکاتەوە، هەروەها فێری قورئان و داناییان دەکات، بەڕاستی پێشتر لە گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
3:165جوزئی 4 · لاپەڕەی 71لێکچوو
أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ165
ته‌فسیری ئاسان: ئایا کاتێک بەڵاو ناخۆشیەکتان تووشهات (لە جەنگی ئوحود)دا بۆ دەڵێن: ئەمە چی بوو؟ بۆ وامان بەسەر هات؟ لەکوێوە ئەمەمان بۆهات؟ (ئەی بۆ لەیادیان چوو، خۆ لەجەنگی بەدردا) بەڕاستی ئێوە دووئەوەندەتان بەوان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئەو بەڵایە لەلایەن خۆتانەوە توشتان هات (کاتێک نافەرمانی پێغەمبەرتان کردو تەماعی دنیا لە دەروونتاندا جووڵا) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، (بەندە چاکەکانیشی کاتێک هەڵە بکەن تووشی بەڵایان دەکات)...
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.