پیشاندان:
3. سورة آل عمران
فَٱنقَلَبُوا۟ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوٓءٌۭ وَٱتَّبَعُوا۟ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ174
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر موسوڵمانان گەڕانەوە هاوڕێ لەگەڵ فەزڵ و نازو نیعمەتی خوایی دا، هیچ ناخۆشیەکیشیان بۆ پێش نەهات، چونکە شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتبوون و (هەر ئەوەشیان مەبەست بوو)، خوای گەورەش هەر خۆی خاوەنی فەزڵ و ڕێزێکی زۆر گەورەیە.
إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ175
تهفسیری ئاسان: ئەوە بەڕاستی تەنها شەیتانە یاوەرەکانی خۆی دەترسێنێت، ئێوەی (ئیماندار) لێیان مەترسن، بەڵکو هەر لە من بترسن ئەگەر ئیماندارن (بێگومان ترسان لە خوا ئاسوودەیی و ئارامیی دەبەخشێت بە ئیماندار).
وَلَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّۭا فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ176
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن لە بێ باوەڕیدا خەمبارت نەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە هەرگیز هیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن، خوا دەیەوێت هیچ بەشێکیان لە قیامەتدا پێ نەبەخشێت، سزای سەخت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ177
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕییان هەڵبژارد لە جیاتی ئیمان، بێ باوەڕییان کڕی لەجیاتی باوەڕ، بەهیچ جۆرێک زیان بەخوا ناگەیەنن بەڵکو سزای بەئێش چاوەڕێیانە.
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌۭ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًۭا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ178
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەر، وا گومان نەبەن کە مۆڵەتمان داون و (نازو نیعمەتی دنیامان پێبەخشیوون) ئەوە خێرە بۆیان، ئێمە تەنها بۆیە مۆڵەتیان دەدەین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایەکی ڕیسواکەر چاوەڕێیانە.
مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى ٱلْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجْتَبِى مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ179
تهفسیری ئاسان: خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هەر وەکو ئەوەی کە ئێستا ئێوە لەسەری هەن (دڵسۆزو نادڵسۆز، خەمخۆرو بێ باک تێکەڵن)، هەتا پیس و پاک لەیەک جیانەکاتەوە (بەهۆی جۆرەها تاقی کردنەوە و پێشهاتەوە)، بێگومان خوا جیهانی شاراوەتان نیشان نادات (تا ئایندە بزانن)، بەڵکو خوا لە پێغەمبەرەکانی کەسانێک هەڵدەبژێرێت کە بیەوێت (تا لە هەندێک نهێنی ئاگاداربن بەو ڕادەیەی کە پێویستە)، جا باوەڕ بەخواو پێغەمبەرانی بهێنن، خۆ ئەگەر باوەڕی دامەزراو بهێنن و پارێزکاری بکەن و لە خوا ترس بن، ئەوە پاداشتی بێ سنوور و نەبڕاوە چاوەڕێتانە.
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ180
تهفسیری ئاسان: واگومان نەبەن ئەوانەی کە بەخیلی و ڕەزیلی دەکەن، لەو نازو نیعمەتانەی خوا پێی بەخشیوون، نابەخشن، کارێکی چاکە بۆیان، نەخێر ئەوە کارێکی خراپ و نادروستە بۆیان، چونکە ئەو شتانەی کە نەیاندەبەخشی لە ڕۆژی قیامەتدا دەست دەنێتە بینیان و دەبنە کۆت لە گەردنیاندا، (بێگومان) هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانەو خوا ئاگایە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن.