پیشاندان:
3. سورة آل عمران
فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٍۢ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَأُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأُوذُوا۟ فِى سَبِيلِى وَقَٰتَلُوا۟ وَقُتِلُوا۟ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ثَوَابًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلثَّوَابِ195
تهفسیری ئاسان: (کاتێک ئیمانداران بەم شێوەیە نزایان کرد، کە پەروەردگاری ئازیزیان فێریان دەکات) بێگومان ئەو زاتە دوعاکانیان لێوەردەگرێت (بە هاناو هاواریانەوە دەچێت بۆیە دەفەرموێت): بەڕاستی من هەوڵ و کۆشش و کارو کردەوەی هیچ کام لە ئێوە بەزایە نادەم، چ نێرینە و پیاوتان، چ مێینە و ئافرەتتان (چونکە)هاوکاری یەکتر بوون (لە چاکەو چاکەکاریدا)، جا ئەوانەی کۆچیان کردو لە شوێنەواری خۆیان دەربەدەرکران و ئازارو ئەشکەنجەدران لە پێناوی مندا و جەنگان و شەهیدکران، بەڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی دەکەم لە هەڵەو گوناهەکانیان و دەیانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، ئەمەش پاداشتێکە لە لایەن خواوە (پێشکەشیان دەکرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایە (بۆ تێکۆشەران).
لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ196
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیماندار) هەرگیز هێزو دەسەڵاتی ئەوانەی بێ باوەڕن لە وڵاتاندا تۆ لەخشتە نەبات.
مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ ثُمَّ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ197
تهفسیری ئاسان: (ئەوە هەرهەمووی) ڕابواردنێکی کەمە (چونکە) لەوەودوا شوێن و جێگەیان دۆزەخە، کە ناخۆشترین جێگە و ڕێگەیە.
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّلْأَبْرَارِ198
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانە کە پارێزکارن و لە سزای پەروەردگاریان دەترسن (جێگە و ڕێگەیان) باخەکانی بەهەشتە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەل ژیانی هەمشەیی لەوێدا، ئەو شوێنانەش لەلایەن خواوە ئامادەکراوە، بۆ میوانداری هەمیشەیی بەختەوەران، ئەڵبەتە ئەوبەشەی کە لای خوایە چاکترو بەنرخترە بۆ چاکەکاران و خواناسان.
وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَمَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِمْ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشْتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ199
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەندێ کەس هەن لە خاوەنانی کتێب کە باوەڕی بەخوا پتەو و دامەزراوە، هەروەها بەو (قورئانەش) کە بۆ ئێوە ڕەوانەکراوە و بەو کتێبانەش بۆ خۆیان پێشتر ڕەوانە کراوە، لەکاتێکدا ئەوانە ترسی خوایان لە دڵدایە و مەبەستیانە خوا لێیان ڕازی بێت، ئایەتەکانی خوا بەنرخێکی کەم (یاخود بەهیچ نرخێک) نافرۆشن، ئەوانە پاداشتی (ئیمان و باوەڕی) خۆیان لای پەروەردگاریان وەردەگرن، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (تا بەزوویی بەختەوەران بخاتە بەهەشتەوە و ناپوختەکانیش لە دۆزەخ توند بکات).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱصْبِرُوا۟ وَصَابِرُوا۟ وَرَابِطُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ200
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و بەسەر خۆتاندا بهێنن، نەبەزن لە خۆگری مانەوەتان لە سەنگەردا، هەوڵ بدەن هەمیشە لە سەنگەری خەبات و کۆششدا بن، لە خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئەوەی سەرفرازیی (هەمیشەیی) بەدەست بهێنن.