پیشاندان:
4. سورة النساء
لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ ۚ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا7
تهفسیری ئاسان: پیاوان بەشیان هەیە لەو شتانەدا کەباوک و دایک و خزمان بە میراتی لەدوایان بەجێ دەمێنێت، هەروەها ژنانیش بەشیان هەیە لەو شتانەدا کە بە میراتیی لە باوک و دایک و خزمان بەجێ دەمێنێت، لە کەم و زۆری بەشی هەرکەسێک دیاری کراوە و، دەبێت بیدرێتێ.
وَإِذَا حَضَرَ ٱلْقِسْمَةَ أُو۟لُوا۟ ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينُ فَٱرْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُوا۟ لَهُمْ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا8
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کاتێک لە دابەش کردنی میراتیدا خزمان و هەتیوان و هەژاران ئامادە بوون، ئەوە لەو میراتیە بەشیان بدەن و بەجوانی قسەیان بۆ بکەن (پیایاندا هەڵمەشاخێن).
وَلْيَخْشَ ٱلَّذِينَ لَوْ تَرَكُوا۟ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةًۭ ضِعَٰفًا خَافُوا۟ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْيَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًا9
تهفسیری ئاسان: دەبا ئەوانەش کە (دوورنیە بەم نزیکانە بمرن) و نەوەی لاواز و ساوایان لەدوا بەجێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکەنە پیشەیان و گوفتاری چاک و بەجێ بڵێن (وەسیەت بکەن، بێگومان خوا دەمێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئەگەر خواناس و گوفتار جوان و بەخشندە بن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَٰلَ ٱلْيَتَٰمَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِى بُطُونِهِمْ نَارًۭا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًۭا10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ماڵی هەتیووان بە ناحەق و ستەم دەخۆن، بێگومان ئەوانە تەنها ئاگر دەخۆن و ئەو ماڵە دەبێتە ئاگر لە سکیاندا، لە قیامەتیشدا دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِىٓ أَوْلَٰدِكُمْ ۖ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءًۭ فَوْقَ ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ۖ وَإِن كَانَتْ وَٰحِدَةًۭ فَلَهَا ٱلنِّصْفُ ۚ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٌۭ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُ ۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخْوَةٌۭ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ ۗ ءَابَآؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًۭا ۚ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا11
تهفسیری ئاسان: خوا ڕێنموویتان دەکات و فەرمانتان پێ دەدا دەربارەی نەوەکانتان لە بواری میراتی گرتندا (ئەویش ئەوەیە) کە بەشی نێرینەیەکیان ئەندازەی بەشی دوو مێینەیانە، خۆ ئەگەر مناڵەکان تەنها ئافرەت بوون (دووان) و لە دووان زیاتر بوون ئەوە دووبەش لە سێ بەشی میراتیەکە لەوان بەش دەکرێت، خۆ ئەگەر مردووەکە تەنها کچێکی هەبوو ئەوە نیوەی داراییەکەی دەدرێتێ، شەشیەکیش دەدرێت بەهەریەک لە دایک و باوکی ئەگەر مردووەکە منداڵی هەبوو، خۆ ئەگەر مردووەکە منداڵی نەبوو، تەنها دایک و باوکی هەبوو ئەوە دایکی سێیەکی دەبات و ئەوی تریشی بۆ باوکی دەبێت، خۆ ئەگەر باوکی نەبوو دایک و براو خوشکی هەبوو شەشیەکی میرات بۆ دایکی دەبێت، ئەمانە هەمووی دوای وەسیەتێک کە مردووەکە کردوویەتی و دانەوەی قەرزو قەرزاری دەبێت، ئێوە نازانن کە باوانتان و نەوەکانتان نازانن کام لایان سوودی زیاترە بۆتان (لەبەرئەوە بەگوێرەی فەرمانی خوا میراتی دابەش بکەن، ئابەم شێوەیە میراتی دابەش کردن) فەرزە لەسەرتان کە پەیڕەوی بکەن چونکە لەلایەن خواوە دیاریکراوە، بەڕاستی خوایش هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.