پیشاندان:
4. سورة النساء
۞ وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَٰجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌۭ فَلَكُمُ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصِينَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۚ وَلَهُنَّ ٱلرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌۭ فَلَهُنَّ ٱلثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم ۚ مِّنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ تُوصُونَ بِهَآ أَوْ دَيْنٍۢ ۗ وَإِن كَانَ رَجُلٌۭ يُورَثُ كَلَٰلَةً أَوِ ٱمْرَأَةٌۭ وَلَهُۥٓ أَخٌ أَوْ أُخْتٌۭ فَلِكُلِّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا ٱلسُّدُسُ ۚ فَإِن كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِن ذَٰلِكَ فَهُمْ شُرَكَآءُ فِى ٱلثُّلُثِ ۚ مِنۢ بَعْدِ وَصِيَّةٍۢ يُوصَىٰ بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّۢ ۚ وَصِيَّةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌۭ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها نیوەی میراتی ژنەکانتان دەدرێت بە ئێوە ئەگەر منداڵیان نەبوو، خۆ ئەگەر منداڵیان هەبوو ئەوە چواریەکی میراتی ژنەکانتان بۆ هەیە، ئەمانە هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتی ژنان و دانەوەی قەرزیان بۆ ژنان چواریەکی میراتی ئێوە بڕیاردراوە ئەگەر ئێوە منداڵتان لەدوا بەجێ نەمابێت، خۆ ئەگەر منداڵتان هەبوو ئەوە هەشتیەک بۆ ژنەکە دەبێت لەوەی کە بە میراتی لێتان بەجێ ماوە، ئەمانە هەمووی دوای بەجێهێنانی وەسیەتتان و دانەوەی قەرزەکانتان، خۆ ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نەبوو، بەڵکو تەنها خوشکێک یان برایەکی دایکی هەبوو، ئەوە شەشیەک بەشی هەر یەکێک لەوان دەبێت، خۆ ئەگەر براو خوشکی دایکی لە یەک زیاتر بوون ئەوە هەموویان هاوبەشن لە سێیەکی میراتیەکەدا (بەیەکسانی ژن و پیاو) ئەمانە هەمووی دوای وەسیەتێک کە دەکرێت، دانەوەی قەرز، لەکاتێکدا ئەو وەسیەتە زیانبەخش نەبێت بەمیراتگران، ئەمانە هەر هەمووی بڕیار و فرمانن لەلایەن خوای گەورەوە و ئەو خوایە زانا و بە حیلم و حەوسەڵەیە.
تِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ13
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باسکران (دەربارەی هەتیووان و چۆنیەتی دابەشکردنی میراتی) ئەو سنوورانەن خوا دیاری کردوون، جا ئەو کەسەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات (لەم بوارەداو لە هەموو بوارەکانی تردا)، ئەوە خوا دەیخاتە ناو باخەکانی بەهەشتەوە: کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوە تیایدا، بێگومان هەر ئەوەشە سەرفرازیی گەورە و دەستکەوتی بێ سنوور.
وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُۥ يُدْخِلْهُ نَارًا خَٰلِدًۭا فِيهَا وَلَهُۥ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ14
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەی یاخی بێت لە خواو پێغەمبەرەکەی و دەرچێت لە سنوورەکانی، ئەوە خوا دەیخاتە ناو ئاگرێکەوە کە بۆ هەمیشە تیایدا دەمێنێتەوە و سزایەکی سەر شۆڕکەر و ڕیسواکەری بۆ هەیە.