پیشاندان:
4. سورة النساء
وَٱلَّٰتِى يَأْتِينَ ٱلْفَٰحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَٱسْتَشْهِدُوا۟ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعَةًۭ مِّنكُمْ ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِى ٱلْبُيُوتِ حَتَّىٰ يَتَوَفَّىٰهُنَّ ٱلْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ ٱللَّهُ لَهُنَّ سَبِيلًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە زینا دەکەن لە ژنانتان ئەوە چوار شایەتیان لە خۆتان لەسەر بگرن، جا ئەگەر شایەتیاندا، ئێوە لە ماڵدا بەندیان بکەن، تا مردن یەخەیان پێدەگرێت یان خوا دەروویەکیان لێ دەکاتەوە.
وَٱلَّذَانِ يَأْتِيَٰنِهَا مِنكُمْ فَـَٔاذُوهُمَا ۖ فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُوا۟ عَنْهُمَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًا16
تهفسیری ئاسان: ئەو ژن و پیاوەتان، یان ئەو کوڕ و کچەتان کە زینایان لە دەست دەقەومێت، ئەوە ئێوە لێیان بدەن و ئازاریان بدەن، خۆ ئەگەر تەوبەیان کردو خۆیان پەروەردە و چاککرد، ئەوە ئێوە وازیان لێ بهێنن (تەعنەیان لێ مەدەن، بەچاوی سوک تەماشایان مەکەن) چونکە بەڕاستی خوا هەمیشە تەوبە وەرگرە و بەڕەحم و میهرەبانیشە.
إِنَّمَا ٱلتَّوْبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍۢ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا17
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە تەنها ئەو تەوبەو پەشیمانیە قبوڵ دەکات و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە گوناهـ و نادروستی بەنەفامی و نەزانی ئەنجام دەدەن و پاشان بەزوویی تەوبە دەکەن و پەشیمانی دەردەبڕن، ئا ئەو جۆرە کەسانە خوا تەوبەیان لێ وەردەگرێت و هەمیشە و بەردەوام خوا زانایە (بەوەی بەنەزانیی و نەفامی هەڵە و گوناهـ ئەنجام دەدات) و دانایە و (دەزانێت کە ئادەمیزاد هەندێک جار لاوازیی ڕووی تێدەکات و بەهەڵەدا دەچێت، لەبەرئەوە نائومێدی ناکات).
وَلَيْسَتِ ٱلتَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ حَتَّىٰٓ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ إِنِّى تُبْتُ ٱلْـَٰٔنَ وَلَا ٱلَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا18
تهفسیری ئاسان: تەوبەو پەشیمانی بۆ ئەو کەسانە نیە کە بەردەوامن لەسەر گوناهـو تاوان، ئەوکاتەی مردن یەخەی بەیەکێکیان گرت ئەوسا بڵێت: ئەوە ئیتر من بەڕاستی لە ئێستەوە تەوبەم کرد، تەوبە لەوانەش وەرناگیرێت کە بەکافری دەمرن، بۆ ئەو جۆرە تاوانبارانە هەموویان سزایەکی بەئێشمان ئامادە کردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا۟ ٱلنِّسَآءَ كَرْهًۭا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا۟ بِبَعْضِ مَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَيَجْعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا19
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دروست نیە بۆتان ژنان بە زۆر بکەنە میراتی خۆتان و دەستیان بەسەردا بگرن، (وەکو کەلوپەلی تری ناوماڵ)، ناچاریان مەکەن تا هەندێک مارەییتان بۆ بگەڕێننەوە، مەگەر ئەوان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئەنجام بدەن، هاوژینییان بەجوانی لەگەڵدا بەرنەسەر، خۆ ئەگەر خۆشتان نەویستن و لێیان بێزار بوون، ئەوە دوور نیە و دەشێت حەزتان لە شتێک نەبێت و خوا بیکات بەمایەی خێرو بێری زۆرو بێ سنوور.