پیشاندان:
4. سورة النساء
وَإِنْ أَرَدتُّمُ ٱسْتِبْدَالَ زَوْجٍۢ مَّكَانَ زَوْجٍۢ وَءَاتَيْتُمْ إِحْدَىٰهُنَّ قِنطَارًۭا فَلَا تَأْخُذُوا۟ مِنْهُ شَيْـًٔا ۚ أَتَأْخُذُونَهُۥ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا20
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ویستتان هاوسەرێک بخەنە جێگەی هاوسەرێکی ترو مارەییەکەی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئەوە نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنەوە و لێی کەم بکەنەوە، ئایا ئەو مارەییەی کە پێتانداوە وەریدەگرنەوە لێیان بەدروست کردنی بوختانێکی ناڕەواو گوناهو ستەمێکی ئاشکرا؟!
وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُۥ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا21
تهفسیری ئاسان: جا چۆن دروستە مارەییان لێوەربگرنەوە، لەکاتێکدا ئێوە چوونەتە لای یەکترو ژنانیش پەیمان و بەڵێنێکی گەورەو گرنگیان لێ وەرگرتوون (لەکاتی مارەکردنیاندا).
وَلَا تَنكِحُوا۟ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَمَقْتًۭا وَسَآءَ سَبِيلًا22
تهفسیری ئاسان: نەکەن ئەو ئافرەتانە مارە بکەن کە پێشتر باوکتان مارەی کردبوو، مەگەر ئەوەی کە ڕابوورد (لەسەردەمی نەفامیدا پێش حەرام کردنی) بەڕاستی ئەو کارە گوناهێکی گەورە و ناشرین و ناپەسەندە و ڕێبازێکی خراپە.
حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَٰتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَٰتُكُمْ وَعَمَّٰتُكُمْ وَخَٰلَٰتُكُمْ وَبَنَاتُ ٱلْأَخِ وَبَنَاتُ ٱلْأُخْتِ وَأُمَّهَٰتُكُمُ ٱلَّٰتِىٓ أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَٰتُكُم مِّنَ ٱلرَّضَٰعَةِ وَأُمَّهَٰتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَٰٓئِبُكُمُ ٱلَّٰتِى فِى حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ ٱلَّٰتِى دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُوا۟ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلَٰٓئِلُ أَبْنَآئِكُمُ ٱلَّذِينَ مِنْ أَصْلَٰبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُوا۟ بَيْنَ ٱلْأُخْتَيْنِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا23
تهفسیری ئاسان: (ئیمانداران، ئەم ئافرەتانە) مارەکردنیان حەرامکراوە لەسەرتان: دایکانتان، کچەکانتان، خوشکەکانتان، پورەکانتان (خوشکی باوک)، پورەکانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکەزاتان، ئەو دایکانەی کە شیریان داونەتێ، خوشکە شیریەکانتان، دایکی هاوسەرتان (خەسوو)، ئەو کچانەی لە پیاوێکی ترن و لای ئێوە دەژین و پەروەردە دەبن و لەو ژنانەتانن کە چوونەتە لایان (واتە زڕ کچەکانتان)، خۆ ئەگەر نەچووبنە لای دایکی ئەو جۆرە کچانە ئەوە هیچ گوناهتان لەسەر نی یە (مارەیان بکەن)، (هەروەها حەرامە) هاوسەری ئەو کوڕانەتان مارە بکەن کە لەپشتی خۆتانن (واتە بوکەکانتان)، (هەروەها حەرامە) دوو خوشکیش پێکەوە بکەنە هاوسەری خۆتان لە یەک کاتدا، جگە لەوانەی کە ڕابوورد، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.