پیشاندان:
4. سورة النساء
۞ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۖ كِتَٰبَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَآءَ ذَٰلِكُمْ أَن تَبْتَغُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ ۚ فَمَا ٱسْتَمْتَعْتُم بِهِۦ مِنْهُنَّ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَٰضَيْتُم بِهِۦ مِنۢ بَعْدِ ٱلْفَرِيضَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا24
تهفسیری ئاسان: (هەروەها حەرامە) لێتان ئەو ئافرەتانەی کە مێردیان هەیە جگە لە کەنیزەکتان (لەو زەمانەدا باو بووە، جا ئەم سنوورانە) خوا بڕیاریداوە لەسەرتان، جگە لەوانەی کە باسکران، حەڵاڵە بۆتان بەهۆی ماڵ و دارایتانەوە هاوسەر بگرن (تا چوار ئافرەت) تا پاک داوێن بن و لە سنووری ڕەوشتی بەرز دەرنەچن، جا لەگەڵ هەر ئافرەتێکدا هاوسەریتان گرت ئەوە فەرزە کە مارەییەکەیان بدەنێ و هیچ گوناهیش نیە لە سەرتان لە کەم کردنەوەی ئەو مارەییەی لەسەری ڕێککەوتبوون لە دوای دیاریکردنی، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.
وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ فَمِن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن فَتَيَٰتِكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِكُم ۚ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۚ فَٱنكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَءَاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ مُحْصَنَٰتٍ غَيْرَ مُسَٰفِحَٰتٍۢ وَلَا مُتَّخِذَٰتِ أَخْدَانٍۢ ۚ فَإِذَآ أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَٰحِشَةٍۢ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى ٱلْمُحْصَنَٰتِ مِنَ ٱلْعَذَابِ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ ٱلْعَنَتَ مِنكُمْ ۚ وَأَن تَصْبِرُوا۟ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ25
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە نەیتوانی لە ئێوە لەبەر دەست کورتی، ئافرەتانی سەربەستی باوەڕدا مارە بکات، ئەوە با لە کچەکەنیزەکە ئیماندارەکانتان بخوازێت، خوایش زانایە کە ڕادەی ئیمانتان چەندە و چۆنە، ئێوە هەندێکتان لە هەندێکتانن (هەمووتان لە ئادەم و حەوان و ئەم جیاوازیە چینایەتیە شتێکی کاتی یە)، لەبەرئەوە ئەو کەنیزەکانە مارە بکەن لەسەر ڕەزامەندی کەس و کارو خاوەنەکانیان و مارەییان بەچاکی پێ بدەن، لەکاتێکدا ئەو کەنیزەکانەش پێویستە پاک داوێن بن و دووربن لە داوێن پیسی و دۆست گرتنەوە، خۆ ئەگەر شوویان کردو لەوەودوا داوێن پیسیەکانیان ئەنجامدا ئەوە نیوەی سزای ئافرەتانی سەربەست دەدرێن (چونکە ئازادیی تەواویان نەبووە لەو سەردەمەدا)، لەبەر ئەوە مارەکردنیان بۆ ئەوانەتانە کە دەترسێت تووشی هەڵەو گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا دەرووتان لێدەکاتەوە) چاکترە بۆتان، خوایش لێخۆشبوو و میهرەبانە.
يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ26
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا دەیەوێت (بەم شێوەیە) هەموو شتێکتان بۆ ڕوون بکاتەوە و ڕێنموویتان بکات بۆ ئەو یاساو بەرنامانەی پێش خۆتان (کە پێغەمبەران هێناویانە لە جیهانی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیەکان و... هتد) و تەوبە و پەشیمانیشتان لێ وەربگرێت، خوا زاناو دانایە.