پیشاندان:
4. سورة النساء
وَٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلشَّهَوَٰتِ أَن تَمِيلُوا۟ مَيْلًا عَظِيمًۭا27
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا دەیەوێت تەوبە و پەشیمانیتان لێ وەربگرێت و لە هەڵەکانتان خۆش بێت، (بەڵام) ئەوانەی شوێن ئارەزەووات و هەوەسبازی کەوتوون دەیانەوێت ئێوە لابدەن بە لادانێکی گەورە.
يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ ۚ وَخُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ ضَعِيفًۭا28
تهفسیری ئاسان: خوا دەیەوێت (بەم بەرنامە و ڕێبازانە) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکە) ئادەمیزاد بە لاوازی دروست کراوە (لە بەرامبەر ئارەزووەکانیەوە خۆڕاگرنیە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَكُم بَيْنَكُم بِٱلْبَٰطِلِ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً عَن تَرَاضٍۢ مِّنكُمْ ۚ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا29
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ماڵ و سامانی یەکتر بەناحەق و بەبێ بەرامبەر مەخۆن لەنێوان خۆتاندا، مەگەر بازرگانیەک بێت و لەسەر ڕەزامەندی هەموولایەکتان بێت، خۆتان مەکوژن و (یەکتر بەناحەق مەکوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقەتی ڕووتان تێدەکات یان تووشی زیانێک دەبن)، بەڕاستی خوا میهرەبانە پێتان.
وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ عُدْوَٰنًۭا وَظُلْمًۭا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًۭا ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا30
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێکیش کاری وابکات (سامانی خەڵکی بەناحەق بخوات یان خۆی یان خەڵک بکوژێت) بەدوژمنایەتی و ستەمکردن، ئەوە لە ئایندەدا دەیخەینە دۆزەخەوە و بەئاگر دەیسووتێنین، ئەو کارەش بۆ خوا هەمیشە و بەردەوام ئاسانە.
إِن تَجْتَنِبُوا۟ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًۭا كَرِيمًۭا31
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خۆتان بپارێزن لەو تاوانە گەورانەی قەدەغە کراوە لێتان، ئەوە لە گوناهەکانی ترتان چاوپۆشی دەکەین و دەتانخەینە جێیەکی خۆش و سازگارو ڕێزدارەوە (کە بەهەشتی بەرینە).
وَلَا تَتَمَنَّوْا۟ مَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بِهِۦ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبُوا۟ ۖ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبٌۭ مِّمَّا ٱكْتَسَبْنَ ۚ وَسْـَٔلُوا۟ ٱللَّهَ مِن فَضْلِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا32
تهفسیری ئاسان: ئاواتەخوازی شتێک مەکەن کە خوا بەخشیوویەتی بەهەندێکتان و (نەیبەخشیووە بەهەندێکتان، چونکە خوا دادپەروەرە و یاساکانی لە ڕووی زانستی و حیکمەتەوەیە، کاتێک مافی داوە بەپیاوان، لە هەندێک ڕووی تریشەوە مافی داوە بەئافرەتان... هتد) پیاوان، بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئافرەتانیش بەشێکیان هەیە لەوەی کە بەدەستیان هێناوە، هەمیشە و بەردەوامیش داوای زیادە بەخشش و بەهرەی خوا بکەن، چونکە بەڕاستی خوا بەهەموو شتێک زانایە.
وَلِكُلٍّۢ جَعَلْنَا مَوَٰلِىَ مِمَّا تَرَكَ ٱلْوَٰلِدَانِ وَٱلْأَقْرَبُونَ ۚ وَٱلَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَـَٔاتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا33
تهفسیری ئاسان: بۆ هەموو کەسێک و هەموو سامانێک چەند میراتبەرێکمان داناوە لەوەی کە لە دایک و باوک و خزمان بەجێ ماوە (تا بەدادپەروەریی وەکو دیاریکراوە دابەشی بکەن) و بۆ ئەوانەش کە پەیمانتان لەگەڵ بەستوون کەوا میرات لەیەکتر بگرن، مافی ئەوانیش بدەن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام شایەتێکی ئاگادارە بەسەر هەموو شتێکدا.