دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

4. سورة النساء

4:52جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَمَن يَلْعَنِ ٱللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ نَصِيرًا52
ته‌فسیری ئاسان: ئەو (جوولەکانە) کەسانێکن خوا نەفرینی لێکردوون، کەسێکیش خوا نەفرینی لێ بکات، ئەوە هەرگیز هیچ کەست دەست ناکەوێت بیکەیتە پشتیوانی.
4:53جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُلْكِ فَإِذًۭا لَّا يُؤْتُونَ ٱلنَّاسَ نَقِيرًا53
ته‌فسیری ئاسان: مەگەر ئەوانە هەندێک دەسەڵاتیان بەدەستە، تا ئەوکاتە بەقەدەر تۆزقاڵێک لە ناوکی خورما بەخەڵکی نەدەن؟!
4:54جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
أَمْ يَحْسُدُونَ ٱلنَّاسَ عَلَىٰ مَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۖ فَقَدْ ءَاتَيْنَآ ءَالَ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَءَاتَيْنَٰهُم مُّلْكًا عَظِيمًۭا54
ته‌فسیری ئاسان: یان هەر ئەوەیە کە حەسادەت و بەخیلی بەخەڵکی (ئیماندار) دەبەن لەسەر ئەوەی خوا لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەشی داون (پێغەمبەری لەناویاندا هەڵبژاردووە) خۆ بێگومان ئێمە بەنەوەی ئیبراهیم کتێبمان بەخشیووە (بە موسا تەورات و بە عیسا ئینجیل و بە محمدیش (صلی اللە علیە وسلم) قورئان) هەروەها لەجۆرەها دانایی بەهرەوەرمان کردوون و (بە هەندێکیان) وەک (یوسف و داود و سولەیمان) دەسەڵات و پاشایەتیەکی گەورەمان بەخشیووە.
4:55جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا55
ته‌فسیری ئاسان: جا لەو خەڵکە هەیە باوەڕیان بە (محمد (صلی اللە علیە وسلم) و بە قورئان) هێناوەو شوێنی کەوتوون، هەشیانە ڕێی لێگرتووە و پشتی تێکردووە، دۆزەخیش بەسە (بۆ ئەو یاخییانە) کە ئامادەیە و کڵپەی سەندووە.
4:56جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًۭا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَٰهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًۭا56
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان نەهێناوە بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە، لە ئایندەدا دەیانسوتێنین بەئاگری دۆزەخ، هەموو جارێک پێستیان داوەشاو سووتاو هەڵقرچا، پێستی تر دەکەین بەبەریاندا، بۆ ئەوەی بە چاکی سزاو ئازار بچەژن، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام باڵادەستە و (دەتوانێت تۆڵە لە خوانەناسان بسەنێت)، دانایە (کە مۆڵەتیان دەدات بەڵکو بگەرێنەوە بۆ ڕێبازی دینداری).
4:57جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّهُمْ فِيهَآ أَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ ۖ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلًّۭا ظَلِيلًا57
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن لەئایندەیەکی نزیکدا دەیانخەینە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار (بەژێر درەختەکانیداو بە بەردەم کۆشکەکانیدا) دەڕوات و لەوێدا ژیانی هەمیشەیی و بەردەوام دەبەنە سەر، هاوڕێ لەگەڵ چەندەها هاوسەری پاک و بێگەردو خاوێن و پاکیزەدا، هەروەها دەیانخەینە ژێر سایەی سێبەری جوان و ڕازاوەی هەمیشەیی یەوە (نە گەرمایان دەبێت، نە سەرما).
4:58جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا۟ ٱلْأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحْكُمُوا۟ بِٱلْعَدْلِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا58
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان خوا فەرمانتان پێدەدات کە هەموو ئەمانەتەکان (سپاردەکان) بگەڕێننەوە دەست خاوەنەکانیان و هەر کاتێکیش داوەریتان کرد لەنێوان خەڵکیدا، دادپەروەرانە فەرمانڕەوایی بکەن، چونکە بەڕاستی خوا بەجوانی و چاکی و تەواوی ئامۆژگاری و فەرمانتان پێدەدات، بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەر و بینایە.
4:59جوزئی 5 · لاپەڕەی 87لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَأُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَٰزَعْتُمْ فِى شَىْءٍۢ فَرُدُّوهُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱلرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا59
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرو فەرمانڕەواکان بکەن کە لە خودی خۆتانن (لە بیروباوەڕو پابەندیدا)، خۆ ئەگەر لە شتێکدا بوو بەکێشەتان دەربارەی حوکمی خوایی، ئەوە ئەو کێشەیە بگێڕنەوە بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) (کە قورئان و سوننەت دەگەیەنێت)، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخواو بە ڕۆژی قیامەت هەیە، (ڕەفتارکردنتان) بەو شێوەیە چاکترین و جوانترین سەرچاوەیە بۆ چارەسەری کێشەکانتان.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.