پیشاندان:
4. سورة النساء
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ ءَامَنُوا۟ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّٰغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوٓا۟ أَن يَكْفُرُوا۟ بِهِۦ وَيُرِيدُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتڕوانیووەتە ئەو (دوورووانەی) لافی ئەوە لێ دەدەن گوایە بەڕاستی باوەڕیان هێناوە بەوەی کە بۆ تۆ ڕەوانەکراوە و بەوەش کە پێش تۆ ڕەوانەکراوە (بۆ پێغەمبەران)! کەچی دەیانەوێت ڕووبکەنە زۆردارو جادووگەرو خوانەناسان تا دادوەریان لە نێواندا بکەن و چارەسەری کێشەکانیان بکەن، لەکاتێکدا بە ڕاستی فەرمانیان پێدراوە کە باوەڕیان بە (تاغوت) نەبێت، شەیتانیش دەیەوێت گومڕایان بکات بەگومڕاییەکی دوورو بێ سنوور.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ رَأَيْتَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًۭا61
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش پێیان بوترێ: وەرن بۆ لای ئەو (قورئانەی) کە خوا ناردوویەتی یە خوارەوە و بۆ لای پێغەمبەرەکەی (بۆ چارەسەری کێشەکانتان) کەچی دەبینی دووڕووەکان پشتت تێدەکەن و ڕووت لێ وەردەگێڕن بەتەواوی.
فَكَيْفَ إِذَآ أَصَٰبَتْهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَآءُوكَ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّآ إِحْسَٰنًۭا وَتَوْفِيقًا62
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ ئەوانە حاڵیان چۆن بێت کاتێک بەهۆی ڕەفتاری نادروستیانەوە بەڵایەک دووچاریان دەبێت، کەچی لەوەودوا (کە پەنایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ دەهێنێن و سوێند بەخوا دەخۆن: لەو کارەماندا مەبەستمان تەنها چاکەکاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَعْلَمُ ٱللَّهُ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُل لَّهُمْ فِىٓ أَنفُسِهِمْ قَوْلًۢا بَلِيغًۭا63
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن خوا دەزانێت چی لە دڵ و دەروونیاندا حەشاردراوە، کەواتە ڕەفتاری ئەوانە پشتگوێ بخە، ئامۆژگاریان بکە و قسەی بەپێزو بەتوێکڵی وایان پێ بڵێ کە بەقوڵایی دەروونیاندا بچێتە خوارەوە و بیانهەژێنێت.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ جَآءُوكَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْتَغْفَرَ لَهُمُ ٱلرَّسُولُ لَوَجَدُوا۟ ٱللَّهَ تَوَّابًۭا رَّحِيمًۭا64
تهفسیری ئاسان: هیچ فرستادەیەکمان نەناردوە مەگەر تەنها بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی بکرێت بەفەرمانی خوا، خۆ ئەگەر ئەو خەڵکە بەڕاستی کاتێک ستەمیان لە خۆیان کرد (بە لادان لە شەریعەت) بهاتنایە بۆ لای تۆ و داوای لێخۆشبوونیان لە خوای گەورە بکردایە، پێغەمبەریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایە، ئەوە بێگومان ئەو کاتە دەیانزانی کە خوا تەوبە و پەشیمانی وەرگرەو میهرەبان و دلۆڤانە (ئەگەر بەڕاستیان بوایە).
فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ حَرَجًۭا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًۭا65
تهفسیری ئاسان: نەخێر، سوێند بە پەروەردگارت ئەوانەی (لافی بڕوا لێدەدەن) بڕوا ناهێنن هەتا لە هەموو کێشەیەکدا کە ڕوودەدا لە نێوانیاندا تۆ نەکەن بە دادوەرو گوێڕایەڵی تۆ نەکەن، دوای ئەوەش نابێت لە دڵ و دەروونیاندا هیچ ناڕەزاییەک دروست ببێت بەرامبەر ئەوەی کە داوەریت لەسەر کردووە و دەبێت بەتەواویی تەسلیم بن و ڕازیی بن.