پیشاندان:
4. سورة النساء
وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ ٱقْتُلُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ أَوِ ٱخْرُجُوا۟ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا۟ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًۭا66
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێمە پێویستمان بکردایە لەسەریان کە خۆتان بکوژن، یان لە وڵات و نیشتمانتان دەرچن ئەوەیان نەدەکرد، مەگەر کەمێکیان نەبێت (چونکە بەجێ هێنانی فرمانی خوا بەبێ چەن و چوون پیشەی بەندە ڕاستەقینەکانە، ئێمەش ئەو داخوازیەمان لێ نەکردوون) جا ئەگەر بەڕاستی ئەوانە بەگوێرەی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمە ڕەفتاریان بکردایە، ئەوە چاکتر بوو بۆیان و دامەزراوترو چەسپاوتر دەبوون لەسەر حەق و ڕاستی.
وَإِذًۭا لَّءَاتَيْنَٰهُم مِّن لَّدُنَّآ أَجْرًا عَظِيمًۭا67
تهفسیری ئاسان: جا ئەوکاتە بێگومان لەلایەن ئێمەوە پاداشتی گەورەو بێ سنوورمان پێدەبەخشین...
وَلَهَدَيْنَٰهُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا68
تهفسیری ئاسان: بەتەواویش هیدایەت و ڕێنموویمان دەکردن بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَعَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلصِّدِّيقِينَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَٱلصَّٰلِحِينَ ۚ وَحَسُنَ أُو۟لَٰٓئِكَ رَفِيقًۭا69
تهفسیری ئاسان: ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بکات، جا ئەوانە لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەبن (لە بەهەشتی بەریندا) کەخوا نازونیعمەتی ڕژاندووە بەسەریاندا لەپێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان، ئای کە ئەوانە هاوەڵ و هاوڕێ و هاودەمێکی چاک و بێ وێنەن!
ذَٰلِكَ ٱلْفَضْلُ مِنَ ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ عَلِيمًۭا70
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕێزو بەهرە گەورەیە هەر لەلایەن خواوەیە (بۆ بەختەوەرانە)، خوا خۆی بەسە کە زانایە بەهەموو شتێک.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ خُذُوا۟ حِذْرَكُمْ فَٱنفِرُوا۟ ثُبَاتٍ أَوِ ٱنفِرُوا۟ جَمِيعًۭا71
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە ئەوەی خۆتانی پێدەپارێزن بیگرنە دەست و ئامادە باش بن، ئینجا دەستە دەستە یان هەمووتان یەک پارچە (بەرەو بەرەکانی جەنگ) هەڵمەت بەرن و هێرش ببەن. (هەرکاتێک لەلایەن سەرکردایەتیەکی متمانە پێکراوەوە داواتان لێکرا).
وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَىَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًۭا72
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت (دەستەیەک دووڕوو هەن) لەناوتاندا بەڕاستی خۆیان دەخڵافێنن و سستی دەکەن، جا ئەگەر بەڵایەکتان تووش بێت (هەریەک لەوانە) دەڵێت: بەڕاستی خوا چاکی بۆ کردم کە لەگەڵ ئەواندا ئامادەی (ئەو جەنگە) نەبووم.
وَلَئِنْ أَصَٰبَكُمْ فَضْلٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ لَيَقُولَنَّ كَأَن لَّمْ تَكُنۢ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُۥ مَوَدَّةٌۭ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ مَعَهُمْ فَأَفُوزَ فَوْزًا عَظِيمًۭا73
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەگەر فەزڵ و دەستکەوتێکتان لەخواوە دەستکەوت بەڕاشکاوی دەڵێت ـ هەر وەک لەنێوان ئێوە و ئەو جۆرە کەسانەدا دۆستایەتی و ئاشنایەتی نەبوو بێت ـ خۆزگە لەگەڵ ئەواندا بوومایە و بۆ ئەوەی دەستکەوتێکی چاک و زۆر و زەبەندەم بەدەست بهێنایە.
۞ فَلْيُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يَشْرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا بِٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَن يُقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيُقْتَلْ أَوْ يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا74
تهفسیری ئاسان: دەبا بجگێت لە پێناوی خوادا، ئەوانەی ژیانی دنیا دەفرۆشن بەرۆژی دوایی، جا هەر کەس بجەنگێت لەپێناوی خوادا ئەوە ئەگەر بکوژرێت و شەهید ببێت، یان سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوە لەئایندەدا پاداشتی گەورە و بێ سنووری پێدەبەخشین.