پیشاندان:
2. سورة البقرة
وَإِذْ قُلْنَا ٱدْخُلُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ فَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ رَغَدًۭا وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطَٰيَٰكُمْ ۚ وَسَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ58
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک وتمان: بچنە ئەم شارەوە (کە قودسە)، جا هەرچی حەزی لێدەکەن لەوێ لە هەر جێییەکی بەفراوانی و خۆشی بیخۆن، لە دەروازەی شارەکە بەرێزو کڕنووشی (پێزانینیەوە) بچەنە ژورەوە و بڵێن: خوایە لە تاوانەکانمان ببوورە، ئەو کاتە ئێمەش لە هەڵە و تاوانەکانتان دەبوورین، ئێمە پاداشتی چاکەکاران لە ئایندەدا زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە.
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَنزَلْنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ59
تهفسیری ئاسان: کەچی ئەوانەی ستەمیان کردبوو یەکسەر گوفتارەکەیان گۆڕی بەشتێک بێجگە لەوەی پێیان وترا بوو (واتە بە لووت بەرزیەوە چوونە ژوورەوە)، جا ئێمەش لە ئاسمانەوە سزایەکمان دابەزاندە سەر ئەوانەی ستەمیان کرد بەهۆی ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوون.
۞ وَإِذِ ٱسْتَسْقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ فَقُلْنَا ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنفَجَرَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۖ كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ مِن رِّزْقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ60
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک موسا بۆ قەوم و گەلەکەی خۆی داوای بارینی بارانی کرد، ئێمەش پێمان وت: بە گۆچانەکەت بدە بە (تاشە) بەردەکەدا (جا هەر ئەو کارەی ئەنجامدا) بەردەکە دوانزە کانی لێ هەڵقوڵا، بێگومان هەر هۆزێک چاوگەی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) دە بخۆن و بخۆنەوە لە ڕزق و ڕۆزی و بەخششی خواو تاوان و خراپە مەکەن لەسەر زەویدا لە کاتێکدا کە بەچاندنی تۆوی خراپەوە خەریکن.
وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍۢ وَٰحِدٍۢ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ۚ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًۭا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ ۗ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ61
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کاتێک بە موساتان وت: ئێمە هەرگیز لەسەر یەک جۆر خۆراک ئۆقرە ناگرین و بەتەنها جۆرێک خواردەمەنی ڕازی نین، لەبەرئەوە داوا لە پەروەردگارت بکە لە ڕزق و ڕۆزی و بەرو بوومی زەویمان بۆ بەرهەم بهێنێت لە ڕوەکی پاقلەیی وخەیارو سیرو نیسک و پیاز، موسا پێی وتن: باشە چۆن ئێوە شتی کەم و ئایەخ و ناتەواو وەردەگرن لەجیاتی شتی لەو چاکترو باشتر؟ دە دابەزن بۆ شارێک (بیابانی سینا، بەجێبهێڵن) ئینجا بەڕاستی ئەوەی داوای دەکەن دەستتان دەکەوێت. (جا بەهۆی ئەو بیروباوەڕو بیانوو گرتن و لاسارییەیانەوە) سوکیی و ڕیسوایی و لاتی و زەبوونی درا بەسەریاندا و شایانی خەشم و قینی خوایش بوون، چونکە ئەوان بەڕاستی باوەڕیان نەدەکرد بەئایەتەکانی خواو، پێغەمبەرەکانیان بەناحەق دەکوشت، ئەوەش بەهۆی ڕۆچوونیانەوە لەیاخی بوون و نافەرمانیدا، هەمیشە دەستدرێژیان دەکرد (ئێستەش بەردەوامن لەسەر بەرنامەی باوو باپیرانی خوانەناسیان).