پیشاندان:
4. سورة النساء
مَّن يُطِعِ ٱلرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ ٱللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا80
تهفسیری ئاسان: ئەوەی فەرمانبەرداری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکات، ئەوە بەڕاستی فەرمانبەرداری خوای کردووە، ئەوەش پشتی هەڵکردووە (ئەوە خۆی زەرەرمەند دەبێت) خۆ ئێمە تۆمان نەناردوە تا ببیتە چاودێر بەسەر ئەوانەوە.
وَيَقُولُونَ طَاعَةٌۭ فَإِذَا بَرَزُوا۟ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ غَيْرَ ٱلَّذِى تَقُولُ ۖ وَٱللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا81
تهفسیری ئاسان: (دووڕووەکان کاتێک لای تۆن) دەڵێن: ملکەچ و فەرمانبەردارین، بەڵام کاتێک لای تۆ هەستان و دوورکەوتنەوە، دەستەیەکیان قسەکانی تۆ لە شەودا دەگۆڕن و ئەوە ناڵێن کە تۆ وتوتە، جا ئەوەی شەو هەڵی دەبەستن و (پیلانی بۆ دەکێشن) خوا تۆماری دەکات، کەواتە گوێ بەوانە مەدە و پشت بە خوا ببەستە تەنها خوات بەسە کە یارو یاوەرت بێت.
أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ ٱللَّهِ لَوَجَدُوا۟ فِيهِ ٱخْتِلَٰفًۭا كَثِيرًۭا82
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆ ئەوانە سەرنجی قورئان نادەن و لێکی نادەنەوەو لێی وردنابنەوە؟ خۆ ئەگەر لە لایەن کەسێکی ترەوە بوایە جگەلە خوا بێگومان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆریان تێدا دەدۆزیەوە.
وَإِذَا جَآءَهُمْ أَمْرٌۭ مِّنَ ٱلْأَمْنِ أَوِ ٱلْخَوْفِ أَذَاعُوا۟ بِهِۦ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى ٱلرَّسُولِ وَإِلَىٰٓ أُو۟لِى ٱلْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ ٱلَّذِينَ يَسْتَنۢبِطُونَهُۥ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ لَٱتَّبَعْتُمُ ٱلشَّيْطَٰنَ إِلَّا قَلِيلًۭا83
تهفسیری ئاسان: (لێرەدا خوا ڕەخنە دەگرێت لە هەندێک ئیمانداران): هەرکاتێک هەواڵێکیان بۆ بێت دەربارەی ئاسایش و هێمنایەتی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی دەکەنەوە (بیر لە سەرئەنجام ناکەنەوە)، خۆ ئەگەر ئەو هەواڵەیان بڵاو نەکردایەتەوە و بیانگێڕایەتەوە بۆلای پێغەمبەرو (صلی اللە علیە وسلم)، یان بۆ لای کاربەدەستانێک کە لە خۆیانن، ئەوە ئەوانەی کەلە نهێنی هەواڵەکان تێدەگەن و دەکۆڵنەوە، نهێنی و ڕازەکانیان لێ دەردەهێنا، جا ئەگەر فەزڵ و چاودێری خواو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی نەبوایە شوێنی شەیتان دەکەوتن، جگە لە کەمێکتان.
فَقَٰتِلْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًۭا وَأَشَدُّ تَنكِيلًۭا84
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بجەنگە لە پێناوی خوادا، چونکە ئەو ئەرکە هەر لەسەرشانی خۆتە، (واتە: هەتا ئەگەر تەنها خۆیشت بیت)، هەروەها هانی ئیماندارانیش بدە (بۆ بەشداری لە شەڕەکاندا) ئومێدە خوای گەورە هێز لە بێ باوەڕان بسەنێتەوە و بەریان بگرێت و زاڵتان بکات بەسەریاندا، چونکە خوا هێزو دەسەڵاتی زۆرترە (بەڵکو بەراورد ناکرێت) و بەتوندی و سەختی تۆڵەیان لێدەسێنێت.
مَّن يَشْفَعْ شَفَٰعَةً حَسَنَةًۭ يَكُن لَّهُۥ نَصِيبٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن يَشْفَعْ شَفَٰعَةًۭ سَيِّئَةًۭ يَكُن لَّهُۥ كِفْلٌۭ مِّنْهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقِيتًۭا85
تهفسیری ئاسان: ئەوەی تکایەکی باش بکات، خەڵک هان بدات بۆ چاکەخوازی، (لە نێوان خەڵکدا هەوڵی تەبایی بدات)، ئەوە بەشێک لەو پاداشتی چاکەیەی بۆ هەیەو لەو خێرەدا بەشدارە (کە ڕۆڵی تیادا هەیە) هەروەها ئەوەش کە تکایەکی خراپ دەکات و ڕۆڵێکی خراپ دەبینێت و هەوڵی فیتنە بەرپا کردن دەدات و هاندەرێتی، ئەوە ئەویش بەشێکی مسۆگەری هەیە لە سزاو لێپرسینەوە، خوایش هەمیشەو بەردەوام ئاگاو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکدا.
وَإِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٍۢ فَحَيُّوا۟ بِأَحْسَنَ مِنْهَآ أَوْ رُدُّوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَسِيبًا86
تهفسیری ئاسان: هەرکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیەکتان لەگەڵدا کرا ئەوە بەجوانتر لە سڵاوەکەی ئەو یاخود (هیچ نەبێت) وەکو خۆی وەڵام بدەنەوە، بێگومان خوا لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.