پیشاندان:
4. سورة النساء
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَـًۭٔا ۚ وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَـًۭٔا فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ وَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُوا۟ ۚ فَإِن كَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّۢ لَّكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ وَإِن كَانَ مِن قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ فَدِيَةٌۭ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ مُّؤْمِنَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا92
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ ئیماندارێک نیە ئیماندارێکی تر بکوژێت مەگەر بە هەڵە، خۆ ئەگەر کەسێکی ئیماندار بە هەڵە ئیماندارێک بکوژێت، ئەوە دەبێت بەندەیەکی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییەکەی بدات بە کەسوکاری کوژراوەکە (وەک میراتی دابەشی بکەن) مەگەر لێی ببوورن و لە خوێنەکەی خۆش ببن، خۆ ئەگەر کوژراوەکە لە ناو قەوم و دەستەیەکدا بوو دوژمنی ئێوە بوون، بەڵام ئەو (کوژراوە) ئیماندار بوو، با (بکوژەکە) بەندەیەکی ئیماندار ئازادبکات و ئەگەر ئیماندارە کوژراوەکە لەناو قەوم و دەستەیەک بوو کە پەیمان لەنێوانتاندا هەبوو، دەبێت خوێنبایی بدرێت بەکەسوکاری و بەندەیەکی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئەگەر بکوژەکە) ئەوەی بۆ نەلواو دەستی نەکەوت (بەندە ئازاد بکات و بەندایەتی باوی نەمابوو ماڵ و سامانیشی نەبوو) ئەوە دەبێت دوومانگ لەسەریەک بەڕۆژوو بێت، ئەمە بڕیارێکە بۆ ڕاستی و دروستی تەوبە و گەڕانەوەکەی، ئەمەش لەلایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًۭا مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآؤُهُۥ جَهَنَّمُ خَٰلِدًۭا فِيهَا وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُۥ وَأَعَدَّ لَهُۥ عَذَابًا عَظِيمًۭا93
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێک بەدەستی ئەنقەست ئیماندارێک بکوژێت (بەحەلالی بزانێت)، ئەوە تۆڵەی ئەو کەسە دۆزەخە، نەمرە تیایدا، هەروەها خوا لێی توڕە بووە و نەفرینی لێکردووە و سزایەکی گەورە و بێ سنووری بۆ ئامادە کردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَتَبَيَّنُوا۟ وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَنْ أَلْقَىٰٓ إِلَيْكُمُ ٱلسَّلَٰمَ لَسْتَ مُؤْمِنًۭا تَبْتَغُونَ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌۭ ۚ كَذَٰلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا94
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، کاتێک دەرئەچن بۆ گەیاندنی ئیسلام و جیهاد لەپێناوی خوادا، وردبین بن و هەموو شتێک ڕوون بکەنەوە (دوورە پەرێزبن لە پەلەو هەڵەشەیی) و بەوکەسانە مەڵێن کە سەلامتان لێدەکەن: (ڕاست ناکەیت) تۆ ئیماندار نیت!! (بەو هەڵوێستە) مەبەستتان دەسکەوتی ژیانی دنیابێت، لای خوا دەستکەوتی زۆر هەیە، خۆ کاتی خۆی ئێوەش وابوون (باوەڕتان شاراوە بوو) تا خوا منەتی نایە سەرتان (سەرکەوتنی پێبەخشین و دەرووی لێکردنەوە) کەواتە، وردو دووربین بن، چونکە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەهەموو ئەوکاروکردەوانەی کە دەیکەن. (پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەستەیەک لە هاوەڵانی نارد بۆ گەیاندنی ئیسلام، ئوسامەی کوڕی زەیدی کردە لێپرسراویان، کابرایەک کە ناوی (مەرداس) بوو مەڕو وشتری دەلەوەڕان، ئوسامەو هاوەڵانی بینی، ترساو بەپەلە دوور کەوتەوەو خۆی کرد بە ئەشکەوتێکدا، ئەمانیش شوێنی کەوتن، کاتێک چوونە بەردەم ئەشکەوتەکە کابرا هات بەپیریانەوەو سەلامی لێکردن و شایەتمانی هێنا، بەڵام ئوسامە هێرشی کردە سەری و کوشتی.. دوایی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بیستی تووڕە بوو لە ئوسامە و فەرمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینەتان هەڵدڕی بوو بزانن بەڕاستێتی یان نا!!)...