پیشاندان:
4. سورة النساء
لَّا يَسْتَوِى ٱلْقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُو۟لِى ٱلضَّرَرِ وَٱلْمُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ ۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ دَرَجَةًۭ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلْمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلْقَٰعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًۭا95
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی دانیشتوون لە ئیمانداران و (جەنگ ناکەن) ـ مەگەر ئەوانەی کە ناتەواون ـ (کوێر، شەل، نەخۆش،... هتد) لەگەڵ ئەوانەدا کە جیهادو کۆشش دەکەن لە پێناوی خوادا بە ماڵ و سامان و خۆیان چوونیەک نین، بێگومان خوا فەزڵ و ڕێزو پلەیەکی تایبەتی بڕیارداوە بۆ تێکۆشەران بە ماڵیان و خۆیان، بەسەر ئەوانەدا کە دانیشتوون و (فیداکاری ناکەن و گیان بەخت ناکەن)، خوای گەورە بەهەر دەستەیەکیان بەڵێنی چاک و بەنرخی داوە، (بێگومان) خوا فەزڵ و ڕێزو پاداشتی گەورەو بێ سنووری ئەو تێکۆشەر و موجاهیدانەی داوە بەسەر ئەو دانیشتوانەدا...
دَرَجَٰتٍۢ مِّنْهُ وَمَغْفِرَةًۭ وَرَحْمَةًۭ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا96
تهفسیری ئاسان: ئەویش چەندەها پلەو پایەن (بەگوێرەی هەوڵ و کۆشش) لەلایەن خواوە پێشکەش دەکرێن (بەگوێرەی ڕادەی نیەت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ لەگەڵ لێخۆشبوون و ڕەحمەتدا، چونکە خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبووەو بە ڕەحم و دلۆڤانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ قَالُوا۟ فِيمَ كُنتُمْ ۖ قَالُوا۟ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ قَالُوٓا۟ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةًۭ فَتُهَاجِرُوا۟ فِيهَا ۚ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا97
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لە سەرە مەرگدا فریشتە گیانیان دەکێشن لەکاتێکدا ئەوان هەمیشە ستەمیان لە خۆیان دەکرد (ئیمان و باوەڕیان لە مەترسیدا بوو کەچی کۆچیان نەدەکرد بۆ نیشتمانی ئیمان، بەتوندیی پیایاندا هەڵدەشاخێن)و دەڵێن: باشە ئێوە لە چیدا بوون و لەکوێ ژیانتان دەبردە سەر؟! لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە بێ دەسەڵات و لاواز کراو بووین لە زەویدا، فریشتەکان دەڵێن: باشە ئایا زەوی خوا فراوان و پان و پۆر نەبوو تا کۆچی تێدا بکەن و (کۆچ بکەن بۆ نیشتمانێک کە ئیمانداران تیایدا فەرمانڕەوان یاخود سەربەستن)؟ ئا ئەوانە شوێنەواریان دۆزەخە، کە جێگە و ڕێگە و سەرئەنجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپە.
إِلَّا ٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلرِّجَالِ وَٱلنِّسَآءِ وَٱلْوِلْدَٰنِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةًۭ وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًۭا98
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوانەیان کە بەڕاستی بێ دەسەڵات و ناتەوان و لاوازکراون لەو پیاوانەی ژن و منداڵیان لەگەڵدایەو ناتوانن تەگبیرو گۆڕانکاریەک بۆ خۆیان بکەن و هیچ ڕێگەیەکیش شارەزانین بۆ چارەسەرو دەربازکردنی خۆیان.
فَأُو۟لَٰٓئِكَ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَعْفُوَ عَنْهُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَفُوًّا غَفُورًۭا99
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئامادە کردوون و خوا هەمیشەو بەردەوام زۆر لێخۆشبووەو زۆریش چاوپۆشی دەکات (مەبەست لە وشەی ـ عسی ـ بۆ هاتنە دی بەڵێنە خواییەکەیە).
۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا100
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کۆچ بکات لە پێناوی خوادا لەو زەوییەی کە کۆچی بۆ دەکات، سەربەرزییەک بۆ خۆی و ڕیسواییەکی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست دەکات، بەرەکەت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێدەکات، هەر کەسێکیش ماڵ و حاڵی خۆی بەجێ بهێڵێت ولە پێناو خواو پێغەمبەرەکەیدا دەرچێت (واتە بەرەو وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یەخەی پێبگرێت، ئەوە ئیتر ئەو کەسە پاداشتەکەی کەوتۆتە سەر خوا (هەر خۆی دەزانێت چۆن پاداشتی دەداتەوە)، خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە (بەتایبەت بۆ ئەو جۆرە کەسانە).
وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَقْصُرُوا۟ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ إِنْ خِفْتُمْ أَن يَفْتِنَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ كَانُوا۟ لَكُمْ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا101
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک بەسەفەر بەلایەکی زەویدا ڕۆیشتن، ئەوە گوناهبار نابن بەکورت کردنەوەی نوێژ، (بەتایبەت) ئەگەر ترسان ئەوانەی خوانەناسن پیلان و بەڵایەکتان بەسەربهێنن وئازارتان بدەن، چونکە بەڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوەن.