پیشاندان:
4. سورة النساء
وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌۭ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًۭى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا102
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تۆ (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەناو هاوەڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ دەکردن (لە کاتی جەنگدا)، ئەوە با دەستەیەکیان لەگەڵ تۆدا بوەستن بۆ نوێژ و چەکەکانیان پێ بێت، جا کاتێک ئەم دەستەیەی کە نوێژ دەکات چوونە سووژدە بائەوانی تر لە پشتانەوە بن (ئینجا کە لێبوونەوە لەو ڕکاتە) ئەو دەستەیەی تر کە پاسەوانییان دەکردو نوێژیان نەکردووە بابێن لەگەڵ تۆدا نوێژەکەیان بکەن، با هوشیارو چەکداریش بن، چونکە بێ باوەڕان ئاواتەخوازن کە ئێوە غافڵ بن لە چەکەکانتان و لە کەل و پەلتان، تایەک هێرش بکەنە سەرتان وتەفرو توناتان بکەن، بەڵام بۆتان هەیە و قەیناکات چەکەکانتان دانێن ئەگەر ناڕەحەت بوون بەهۆی بارانەوە، یان هەندێکتان نەخۆشکەوتن، هەمیشە وریابن، بەڕاستی خوا سزای ڕیسواکەرو شەرمەزاری بۆ خوانەناسان ئامادە کردووە.
فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا103
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک لە نوێژ بوونەوە ئەوە یادی خوا بکەن بەپێوەبن یان بەدانیشتنەوە یان بە ڕاکشانەوە (بەهەرجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا بەسەرتانداو نیشتەجێ بوون، ئەوە نوێژ بەچاکی و تەواوی ئەنجام بدەن، چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت.
وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا104
تهفسیری ئاسان: لە بەرامبەر (لەشکری بێ باوەڕانەوە کە شەڕتان پێ دەفرۆشن یان بەربەستن لە ڕێگەی پێگەیاندنی بانگەوازی خوادا) سستی و کەمتەرخەمی مەکەن و بکەونە دوایان، چونکە ئەگەر ئێوە ئێش و ئازارو ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئەوانیش هەرپێش دێت، بەڵام ئەوەی ئێوە بەئومێدو بەتەمان لەلایەن خواوە دەستان بکەوێت (لە بەهەشتدا) ئەوان بە تەمای نین، خوا هەمیشە و بەردەوام زاناو دانایە.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابەزاندوەتە خوارەوە، سەرتاپای حەق و ڕاستی بەردەوامە، بۆ ئەوەی دادوەری بکەیت لە نێوان خەڵکیدا بەو شێوەیەی کە خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و بەگونجاوی دەزانیت (بۆ چارەسەری کێشەکان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و قازانجی خەڵکی)، نەکەیت بەرگری لە ناپاکان بکەیت... (دەگێڕنەوە جولەکەیەک لای (طعمة) ناوێک قەڵغانێک بەئەمانەت دادەنێت، بەڵام (طعمة) حاشای لێدەکات، کە دێن ماڵەکەی بگەڕێن فڕێی دەداتە ماڵە دراوسێکەیەوە، جاکە کێشەکە دەگاتە لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خەریکە لایەنی (طعمة) بگرێت، چونکە زۆر بەدەم و پل بووە، بەڵام خوای گەورە ئەم چەند ئایەتە دادەبەزێنێت لە ـ (١٠٥ تا ١١٣).