دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

4. سورة النساء

4:106جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَٱسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا106
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەردەوام) داوای لێخۆش بوون لە خوا بکە، چونکە بەڕاستی ئەو خوایە هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
4:107جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَلَا تُجَٰدِلْ عَنِ ٱلَّذِينَ يَخْتَانُونَ أَنفُسَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ خَوَّانًا أَثِيمًۭا107
ته‌فسیری ئاسان: بەرگری لەو کەسانەش مەکە کە ناپاکن و خیانەت لە خۆیان دەکەن، چونکە بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت هەمیشە خیانەتکارو تاوانبارن.
4:108جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا108
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە دەیانەوێت خیانەت و تاوانەکانیان لەخەڵکی بشارنەوە، لەکاتێکدا ناتوانن لە خوای بشارنەوە کە لەگەڵیاندایەو چاودێریانە، بەشەودا قسەی واهەڵدەبەستن خوا پێی ڕازی نیە و خوا بەردەوام گەمارۆدەری ئەو کارو کردەوانەیە کە ئەنجامی دەدەن.
4:109جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ جَٰدَلْتُمْ عَنْهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا فَمَن يُجَٰدِلُ ٱللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَم مَّن يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا109
ته‌فسیری ئاسان: باشە ئەوەتە ئێوە بەرگریان لێدەکەن لە ژیانی ئەم دنیایەدا، ئەی ڕۆژی قیامەت، لای خوا کێ بەرگریان لێدەکات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریدەدەریان دەبێت (تا لە سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکات)؟
4:110جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا110
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەی خراپەیەک بکات (دژ بەخەڵکی) یان ستەم لە خۆی بکات لەوەودوا (بەخۆیدا بچێتەوە) و داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات، ئەوە خوایەکی لێخۆشبوو و میهرەبانی دەستدەکەوێت.
4:111جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًۭا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُۥ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا111
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەش کە گوناهو تاوانێک ئەنجام دەدات، ئەوە بەزیانی خۆی تەواو دەبێت، زیان بەخۆی دەگات (لە قیامەتدا)، بێگومان خوا هەمیشەو بەردەوام زاناو دانایە.
4:112جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَمَن يَكْسِبْ خَطِيٓـَٔةً أَوْ إِثْمًۭا ثُمَّ يَرْمِ بِهِۦ بَرِيٓـًۭٔا فَقَدِ ٱحْتَمَلَ بُهْتَٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا112
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی هەڵەیەک یان تاوانێک ئەنجام بدات و لەوەودوا بیسەپێنێت بەسەر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ لەکەدار بکات، بێگومان ئەو کەسە بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئەنجامداوە و تاوانێکی گەورەی کردووە (زیاد لە گوناهەکەی خۆی).
4:113جوزئی 5 · لاپەڕەی 96لێکچوو
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًۭا113
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتەوە خەریک بوو هەندێکیان سەرت لێ بشێوێنن، بێگومان ئەوان بەو کارەیان هەر سەر لە خۆیان دەشێوێنن، دڵنیابە کە ناتوانن لە هیچ شتێکدا زیانت پێبگەیەنن، خوای گەورەش قورئان و دانایی بۆ دابەزاندوویت و فێری ئەو شتانەی کردوویت کە جاران نەتدەزانی، بەردەوامیش فەزڵ و ڕێزی خوا لەسەر تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) زۆرو فراوان و ئاشکراو دیارە و (نایەڵێت تووشی هەڵە ببیت).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.