دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

4. سورة النساء

4:114جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
۞ لَّا خَيْرَ فِى كَثِيرٍۢ مِّن نَّجْوَىٰهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَٰحٍۭ بَيْنَ ٱلنَّاسِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا114
ته‌فسیری ئاسان: لە زۆربەی چپە و سرتە و قسە نهێنیەکانیاندا هیچ خێرێک بەدی ناکرێت و تیایدا نیە، مەگەر چپەی ئەو کەسەی کە فەرمان بدات بەبەخششێک، یان چاکەیەک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونەوەیەکی نێوان خەڵکی، جا ئەوەی (ئەو شێوازە چاکەیە) ئەنجام بدات و مەبەستی تەنها دەستکەوتنی ڕەزامەندی خوا بێت، ئەوە لە ئایندەدا پاداشتی زۆرو بێ سنوور و گەورەی پێدەبەخشین.
4:115جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
وَمَن يُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ ٱلْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ ٱلْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِۦ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًا115
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەش دوژمنایەتی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکات و لێی جیابێتەوە لە دوای ئەوەی ڕێگەی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆتەوە و ڕێبازێک بگرێتەبەر کە جیابێت لە ڕێگەو ڕێبازی ئیمانداران، ئەوە ڕووی وەردەچەرخێنین بۆ ئەو ڕووگەو بەرنامەیەی هەڵی بژاردووەو ڕووی تێکردووە، (لە قیامەتیشدا) دەیخاتە ناو دۆزەخەوە و دەیسوتێنین کە ئەویش سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکە.
4:116جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا116
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی خوا خۆش نابێت لەوە هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگە لەو (هاوبەش دانانە) لە گوناهانی تر بۆ هەر کەس بیەوێت و شایستە بێت و (پەشیمان بێت) خۆش دەبێت، جا ئەوەی شەریک و هاوەڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕاییەکی زۆر دوور.
4:117جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ إِنَٰثًۭا وَإِن يَدْعُونَ إِلَّا شَيْطَٰنًۭا مَّرِيدًۭا117
ته‌فسیری ئاسان: (ئەو هاوەڵگەرانە) ئەوەی هاناو هاواری بۆ دەبەن و دەیپەرستن ـ جگە لەخوا ـ چەند پەرستراوێکی کار تێکراون (پەرستراو دەبێت کارتێکەر بێت نەک کارتێکراو، بۆیە بتەکانیان بەمێینە ناوناوە وەک: لات و عوززا)، تەنها هاناو هاواریشیان هەر بۆ شەیتانی سەرکەش و یاخی یە کە لە هەموو خێرێک داماڵراوە.
4:118جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
لَّعَنَهُ ٱللَّهُ ۘ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًۭا مَّفْرُوضًۭا118
ته‌فسیری ئاسان: ئەو شەیتانەی کە خوا نەفرینی لێکردووە وتوویەتی: سوێند بێت بە تۆ ئەی خوا بەشێکی دیاریکراو لە بەندەکانت دائەبڕم لە ئیمان و خواناسی.
4:119جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلْأَنْعَٰمِ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيْطَٰنَ وَلِيًّۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًۭا مُّبِينًۭا119
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بێت بە تۆ گومڕایان دەکەم و بە ئاوات و خەیاڵی پووچەوە سەرگەرمیان دەکەم و خۆم فرمانیان پێدەدەم و هانیان دەدەم و ئەوجا ئەوانیش بێگومان گوێی ئاژەڵەکانیان دەبڕن، هەروەها فرمانیان پێ دەدەم ئەوانیش دروست کراوانی خوا دەستکاری بکەن و بیگۆڕن (لەم سەردەمەدا ئەڵقە لەگوێکانی بەناو زانا دەستکاریی جینات و سیفاتی ڕەچەڵەکیی دەکەن و بەگوێی شەیتان دەکەن، ئادەمیزادو زیندەوەران تێکدەدەن، جگە لەهەندێکیان نەبێت کە مەبەستیان خزمەتی ئادەمیزادە)، جا ئەوەی لە جیاتی خوا شەیتان بکاتە پشتیوانی خۆی، ئەوە بەڕاستی دووچاری زیان و خەسارەتمەندیەکی ئاشکرا بووە.
4:120جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
يَعِدُهُمْ وَيُمَنِّيهِمْ ۖ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا120
ته‌فسیری ئاسان: (شەیتان) بەڵێنیان دەداتێ و ئاوات و ئارەزوو دەڕازێنێتەوە بۆیان، دیارە کە شەیتانیش هیچ بەڵێنێکیان پێنادات جگە لە فریودان و خەڵەتاندن نەبێت.
4:121جوزئی 5 · لاپەڕەی 97لێکچوو
أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَلَا يَجِدُونَ عَنْهَا مَحِيصًۭا121
ته‌فسیری ئاسان: ئائەوانە جێگەو سەرەنجامیان دۆزەخە و کەلێنی لێ دەرچوونیان دەست ناکەوێت.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.