پیشاندان:
4. سورة النساء
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ ٱللَّهِ قِيلًۭا122
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئەوە لەمەودوا دەیانخەینە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەخت و بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە و بەردەوام تیایدا دەبەنەسەر، ئەوە بەڵێنێکی نەگۆڕاوی خوایی یە، جاکێ هەیە ڕاستترو دروستتر لە خوا بەڵێنی خۆی بباتەسەر؟
لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا123
تهفسیری ئاسان: (پاداشت و ڕێزو نرخ) نە بە ئارەزووی ئێوەیە، نە بە ئارەزووی خاوەنانی کتێبە، ئەوەی خراپەو گوناهێک بکات، ئەوە بەهۆیەوە سزا دەدرێت و هیچ کەس و هیچ هێزێکی تری دەست ناکەوێت جگە لە خوا پشتگیریی بکات و یارمەتی بدات.
وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًۭا124
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کردەوە چاکەکان ئەنجام بدات نێر بێت یان مێ لەکاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوەو بەقەدەر پەردەی ناوکی خورما ستەمیان لێناکرێت.
وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا125
تهفسیری ئاسان: کێ هەیە ئاینی چاکترە پەسەندترو جوانتر بێت لەو کەسەی ڕووی کردۆتە خوا و خۆی تەسلیمی ئەوزاتە کردووەو لەکاتێکدا کارجوان و کار پەسەندەو شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکەچ و فەرمانبەردار کەوتبێت، کە خوا ئیبراهیمی کردۆتە خۆشەویستی خۆی ڕێزداری کردووە.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطًۭا126
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانەو دەسەڵاتی ئەو خوایە دەوری هەموو شتێکی داوە (بەوردیی و بەتەواویی لە هەموو شتێک ئاگادارە).
وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ فِى يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا127
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پرسیارت لێدەکەن دەربارەی ئەوەی کە پێویستە پیاوان ئەنجامی بدەن بەرامبەر بە ژنان، پێیان بڵێ: خوای گەورە دەربارەیان وەڵامتان دەداتەوە؛ جائەوەی بەسەرتاندا دەخوێندرێتەوە لە قورئاندا (روونی کردۆتەوە لەمەوپێش لە سەرەتای ئەم سوورەتەوە) دەربارەی ئەو کچە بێ باوکانەی ئەوەی خوا بۆی داناون نایاندەنێ و ناشتانەوێت مارەیان بکەن و (رێگەش لە شووکردنیان دەگرن) و دەربارەی میراتی ئەو منداڵە بێ دەسەڵاتانەی ناتانەوێت بەدادپەروەری هەڵسوکەوت و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن و بەرپاکردنی دادگەریی لەنێوان بێ باوکاندا (ئەرکی سەرشانی ئیماندارانە)، ئەوەی کە ئەنجامی دەدەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوای گەورە پێی ئاگادارە بەچاکەکاریی لەگەڵ منداڵانی بێ باوکدا (کە مافیان بدەن و ستەمیان لێنەکەن)، جا هەر خێرو چاکەیەک ئەنجام بدەن خوا زانایە پێی.