دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

4. سورة النساء

4:128جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
وَإِنِ ٱمْرَأَةٌ خَافَتْ مِنۢ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًۭا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَآ أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًۭا ۚ وَٱلصُّلْحُ خَيْرٌۭ ۗ وَأُحْضِرَتِ ٱلْأَنفُسُ ٱلشُّحَّ ۚ وَإِن تُحْسِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا128
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر ئافرەتێک لە لووت بەرزی یان پشت هەڵکردنی مێردەکەی ترسا، ئەوە هیچ گوناهیان لەسەر نیە و کارێکی چاکە: ئەگەر نێوان خۆیان چاک بکەن و لەسەر شێوازێک ڕێک بکەون (وەک ئەوەی ئافرەتەکە دەست هەڵگرێت لەهەندێ مافی خۆی تابەڕێزو سەربەرزیەوە بمێنێتەوە لەگەڵ مێردەکەیدا) هەمیشە ڕێکەوتن و تەبایی شتێکی چاک و پەسەندە، هەرچەندە خەڵکی بە سروشت حەز بەرەزیلی دەکەن و تەنها بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، (ئەگەر قیامەت و بەهەشت و دۆزەخ لەبەرچاو نەگیرێت) جا ئەگەر چاکەکارو ڕەفتارجوان بن (لەگەڵ هاوسەرانتاندا)و خاوەن تەقواو پارێزکار بن و ستەمیان لێ نەکەن، ئەوە دڵنیابن بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام ئاگایە بە کارو کردەوەتان.
4:129جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
وَلَن تَسْتَطِيعُوٓا۟ أَن تَعْدِلُوا۟ بَيْنَ ٱلنِّسَآءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا۟ كُلَّ ٱلْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَٱلْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا129
ته‌فسیری ئاسان: هەرگیز ئێوە ناتوانن لە نێوان هاوسەرەکانتاندا دادپەروەرانە ڕەفتار بکەن، لە کاتێکدا ئەگەر زۆریش سوور بن لەسەری، جا کەوابوو نەکەن هەر ڕوو لە یەکێکیان بکەن بە تەواوی ئەوی تر واز لێبهێنن وەک هەڵپەسێرراو، نە ئەوەیە مێردار بێت، نە ئەوەشە بێ مێرد بێت، خۆ ئەگەر چاکسازی بکەن و ڕێک بکەون و خۆتان بپارێزن لە ستەم، ئەوە بەڕاستی خوا هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
4:130جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا130
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ژن و مێرد لێک جیاببنەوە (بەگوێرەی شەرع و بەرنامەی خوا) ئەوە خوا هەریەکەیان شادو بێ نیازو بەختەوەر دەکات، لە بەخشینی فراوانی خۆی (بەهاوسەرێکی گونجاو) چونکە خوا هەمیشەو بەردەوام فراوانگیرو دانایە.
4:131جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا131
ته‌فسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئامۆژگاری و فەرمانمانداوە بەسەر ئەوانەی بەرنامەی خوایان بۆ هاتبوو لە پێش ئێوە، هەروەها ئامۆژگاری ئێوەشمان کردووە لە خوا بترسن و بە تەقواو پارێزکاربن، خۆ ئەگەر بێ باوەڕو یاخی بن (ئەوە خۆتان زیان دەکەن)، چونکە بەڕاستی هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە، خوایش هەمیشەو بەردەوام بێ نیازەو شایستەی سوپاسە.
4:132جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا132
ته‌فسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە و هەر ئەو خوایە بەسە بۆ ئەوەی چاودێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانەکان هەر خوا خۆی فراوانییان دەزانێت و نهێنیەکانی زەویش کەمێکی زانراوە).
4:133جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ أَيُّهَا ٱلنَّاسُ وَيَأْتِ بِـَٔاخَرِينَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ ذَٰلِكَ قَدِيرًۭا133
ته‌فسیری ئاسان: خەڵکینە، ئەگەر خوا بیەوێت، ئێوە لەناو دەبات و کەسانی تر دەهێنێتە مەیدانەوە و خوا هەمیشە و بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر ئەوکارەدا هەیە.
4:134جوزئی 5 · لاپەڕەی 99لێکچوو
مَّن كَانَ يُرِيدُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا فَعِندَ ٱللَّهِ ثَوَابُ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًۭا134
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کەسەی تەنها پاداشتی دنیای دەوێت (ئەوە بابزانێت) کە لای خوا پاداشتی دنیاو پاداشتی قیامەتیش هەیە، خوا هەمیشەو بەردەوام بیسەرو بینایە.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.