پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ1
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە!!) هەڵپەکردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشک و تەلارو... هتد) ئێوەی سەرگەرم و سەرگەردان و بێ ئاگا کردووە لە خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ ٱلْمَقَابِرَ2
تهفسیری ئاسان: تا ئەو کاتەی کە دەمرن و دەبرێنە گۆڕستان (دەخرێنە ناو گۆڕێکی تەنگ و تەسک و تاریکەوە).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن، لەمەودوا دەزانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆتەوە، چ بەڵایەکتان بەسەر خۆتان هێناوە).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ4
تهفسیری ئاسان: دیسانەوە دەڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ ٱلْيَقِينِ5
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن، ئەگەر ئێوە دەتانزانی، بەزانین و دڵنیایەکی تەواوەوە (وا بێ ئاگا نەدەبوون لە خواناسی).
لَتَرَوُنَّ ٱلْجَحِيمَ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان دۆزەخ دەبینن (دۆزەخێکی تۆقێنەرو پڕ لە ئازارو ناسۆرە).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ ٱلْيَقِينِ7
تهفسیری ئاسان: دووبارە سوێند بەخوا دۆزەخ بەچاوی سەرتان دەیبینن بە ئاشکراو دڵنیا دەبن (کە چەندە سامناکە).
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ8
تهفسیری ئاسان: پاشان سوێند بەخوا لەو ڕۆژەدا پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی هەموو نازو نیعمەتەکانی دنیا (چۆنتان پەیدا کردووەو لە چیدا بەکارتان هێناوە).