پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ1
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ هەر کەسێک کە بە شوێن کەم و کووڕیدا دەگەڕێت و لە عەیب و عاری خەڵکی دەدوێت.
ٱلَّذِى جَمَعَ مَالًۭا وَعَدَّدَهُۥ2
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆتەوەو هەر خەریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشە، ڕەزیلەو بەخشندە نیە).
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخْلَدَهُۥ3
تهفسیری ئاسان: وادەزانێت بەڕاستی کە ماڵ و سامانەکەی دەبێتە هۆی تەمەن درێژی و نەمریی بۆی؟
كَلَّا ۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِى ٱلْحُطَمَةِ4
تهفسیری ئاسان: نەخێر سوێند بەخوا بە سووکی و ڕیسوایی فڕێ دەدرێتە ناو (حطمة) وە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحُطَمَةُ5
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی (حطمة) چیە؟
نَارُ ٱللَّهِ ٱلْمُوقَدَةُ6
تهفسیری ئاسان: بریتی یە لە ئاگری داگیرساوو بڵێسەداری خوا.
ٱلَّتِى تَطَّلِعُ عَلَى ٱلْأَفْـِٔدَةِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو ئاگرەی ڕوو دەکاتە ناو جەرگەی دڵ و دەروونەکان (کە مەڵبەندی کوفرو خوانەناسی و ڕەزیلی یە)
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌۭ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو ئاگرو دۆزەخە لە شوێنێکدایە کە سەرگیراوو دەرگا داخراوە لەسەریان (ڕێگەی قوتار بوونی نیە).
فِى عَمَدٍۢ مُّمَدَّدَةٍۭ9
تهفسیری ئاسان: (خوا نەناسان لەوێ) لەناو چەند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).