پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ1
تهفسیری ئاسان: (الر) لەسەرەتای سورەتی (البقرة) ڕاڤە کراوە. ئەمە کتێب و پەیامێکە (لەو پیتانە پێکهاتووە) کە ئایەت و یاساکانی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست پێکەوە پەیوەست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژەیان پێدراوە و ڕوون کراونەتەوە لەلایەن زاتێکەوە کە داناو بە ئاگاو لێزانە.
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ2
تهفسیری ئاسان: (گرنگترین پەیامی ئەوەیە) کە: جگە لە خوا کەس مەپەرستن، بەڕاستی من (واتە محمد صلی اللە علیە وسلم) لەلایەن خواوە ترسێنەرو مژدەدەرم بۆتان.
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها (خەڵکینە)! داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن، لەوەودوا بگەڕێنەوە بۆ لای، ئەوکاتە بەچاکی دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هەروەها پاداشتی هەموو خاوەن چاکەیەک بەزیادەوە دەداتەوە، خۆ ئەگەر (ئێوە) پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵی فەرمانی خوا نەبن، ئەوە بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گەورە و سەخت یەخەتان پێ بگرێت (کە ڕۆژی قیامەتە، یان ئەو ڕۆژەی خوای گەورە لە ناوتان دەبات).
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ4
تهفسیری ئاسان: گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە، هەر ئەویش دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ5
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن بەڕاستی ئەو (خوانەناسانە) خۆیان دادەنەوێنن، بۆ ئەوەی (بەخەیاڵی خۆیان) بەوە خۆیان لەخوای گەورە یان لە پێغەمبەر بشارنەوە، ئاگاداربن کە خوا ئاگای لێیانە کاتێک دەچنە ناو جێگەوە و خۆیان دادەپۆشن، هەروەها دەزانێت چی دەشارنەوە و چی ئاشکرا دەکەن (لە کردارو گوفتارو نیەتیان) چونکە بەڕاستی ئەو خوایە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشار دراوە.
۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّۭ فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ6
تهفسیری ئاسان: هیچ زیندەوەرێک نیە لەم زەویەدا ڕزق و ڕۆزیەکەی لەسەر خوا نەبێت و ئاگادارە بەشوێنی حەوانەوە و شوێنی دەرچوونیان، هەموو شتێک تۆمارە لە دۆسیەی ئاشکرادا لە (لوح المحفوظ) دا.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستکرد، تەختی فەرمانڕەوایەتی (کە دروستکراوێکی زۆر گەورە و شکۆمەندە) لەسەر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاتەوە کە کێتان کاری چاکتر ئەنجام دەدات (فەرمانبەردارێکی چاکە) و سوێند بەخوا ئەگەر بڵێت بەڕاستی ئێوە زیندوو دەکرێنەوە دوای مردن، بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەم قسە و باسە هیچ نیە، تەنها جادوویەکی ئاشکرایە.
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍۢ مَّعْدُودَةٍۢ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ8
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر سزادانیان دوا بخەین تا چەند کاتێکی دیاریکراو، ئەوە بێگومان (بە گاڵتەوە) دەڵێن: چی ئەو سزایەی بەند کردووە و دوای خستووە و کوا بۆ پێش نایەت؟ ئاگاداربن! ئەو ڕۆژەی یەخەیان پێدەگرێت کەسیان لێی دەرباز ناکرێت و لەکۆڵیان نابێتەوە، ئەو سزایەش کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد، دەیانگرێتەوە.
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ ثُمَّ نَزَعْنَٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌۭ كَفُورٌۭ9
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئەگەر خێر و خۆشی و ئاسوودەییەکمان بە ئادەمیزاد بچێژین، لەوەودوا (بۆ تاقیکردنەوەی) لێی بسێنینەوە، ئەوە بەڕاستی دەبینیت ئەو کەسە نائومێدو بێ هیوا و سوپاس ناپەزێرە و قسەو گوفتاری بۆنی بێ باوەڕی و خوانەناسی لێ دێت.
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ10
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەگەر دوای ئە تەنگانە و ناخۆشیەی کە تووشی بوو، نازو نیعمەتی پێ بچێژین، ئەوە بێگومان دەڵێت: ئیتر هەرچی هەژاری و ناخۆشیە لە کۆڵم بۆتەوە و بەسەر چووە، چونکە بەڕاستی زۆر خۆشحاڵە و شانازی بەخۆیەوە دەکات و لە خۆی بایی دەبێت (وا دەزانێت هەروا ژیانی بەردەوام دەبێت).
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: جگە لەو کەسانەی کە خۆگرو ئارامگر بوون و کارو و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە (لە خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئەوانە لێخۆش بوون و پاداشتی گەورە و فراوانیان بۆ هەیە.
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌ12
تهفسیری ئاسان: جا لەوانەیە تۆ (ئەی پێغەمبەر) واز بهێنیت لە هەندێ لەو باسانەی کە بە (وحی) بۆت ڕەوانەکراوە و دڵتەنگ و سەغڵەت بیت نەوەکو بڵێن: ئەوە بۆ گەنجینەیەک (لە زێڕو زیو) دانەبەزیوەتە سەری، یان فریشتەیەک بۆ گەیاندنی پەیامەکە نەهاتووە لەگەڵیدا، (تۆ خەفەت مەخۆ) چونکە بەڕاستی تۆ تەنها ترسێنەری، خوا خۆیشی ئاگادارو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکدا (حیسابیان بۆ دەکات).
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍۢ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَٰتٍۢ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ13
تهفسیری ئاسان: بەڵکو (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا) ئەوانە دەڵێن کە محمد قورئانی هەڵبەستووە، پێیان بڵێ: جا ئێوەش دە سوورەتی هەڵباستراو وێنەی ئەم قورئانە بهێنن، هەر کەسیش لە خوا گەورە بەدەر، دەتوانن، بانگ بکەن (بۆ هاوکاریتان پەنای بۆ بەرن) ئەگەر ڕاست دەکەن.
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ14
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر (خوانەناسان) نەهاتن بەدەم ئەم داوایەتانەوە، ئەوە ئیتر چاک بزانن و دڵنیابن کە بەڕاستی ئەم قورئانە هەر بە ئاگاداری خوای گەورە دابەزێنراوە و بشزانن جگە لەویش خوایەکی تر نیە، ئایا ئیتر ئێوە (ئەی بێ باوەڕان) ملکەچ دەبن؟
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَٰلَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ15
تهفسیری ئاسان: هەر کەسێک تەنها ژیانی دنیاو ڕازاوەیی و (خۆشگوزەرانی) یەکەی بوێت. ئەوە پاداشتی هەوڵ و کۆششی ئەو جۆرە کەسانە دەدەینەوە لە دنیادا، ئەوانیش تێیدا هیچیان لێکەم ناکرێتەوە.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُ ۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا۟ فِيهَا وَبَٰطِلٌۭ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە ئەوانەن کە لە ڕۆژی دوایدا جگە لە ئاگری دۆزەخ هیچی تریان بۆ نیە و ئەوەی کە کردیان لە دنیادا پووچەڵ بۆوە و بێ نرخە، هەروەها ئەو کاروکردەوەی کە دەیانکرد بەتاڵ و پووچ و بۆشە.
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌۭ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةً ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ ۚ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ ۚ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ17
تهفسیری ئاسان: (ئایە ئەو جۆرە کەسانەی کە باس کران) وەکو ئەو کەسە وایە کە لەلایەن پەروەردگاریەوە هەموو شتێکی بۆ ڕوون کراوەتەوە، (ئەمیش باوەڕی پێیەتی چونکە) پێغەمبەرێک بەڵگەنامەی خوا دەخوێنێتەوە و لە پێش ئەمیشەوە پەیامەکەی موسا (کە تەوراتە) پێشەواو ڕەحمەت بوووە، ئەو جۆرە کەسانەی (کە ژیرو هۆشمەدن) باوەڕی پێ دەهێنن، جا ئەو دەستە و کۆمەڵانەی کە باوەڕ بەم پەیامە ناکەن، ئەوە ئاگری دۆزەخ چاوەڕێیانە، نەکەیت تۆ لەجۆرە گومانێکدا بیت لەم قورئانەو لەم پەیامە، چونکە بەڕاستی ئەوە حەقیقەتە و لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ڕەوانە کراوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ ۚ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ18
تهفسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەناوی خواوە هەڵببەستێت (بەوەی کە بڵێ خوا هاوەڵ یان کوڕی هەیە) ئەوانە نیشانی پەروەردگاریان دەدرێن و شایەتەکانی قیامەت، کە فریشتە و پێغەمبەران و بانگخوازانن دەڵێن: ئا ئەوانە ئەوانەن درۆیان کرد بەدەم پەروەردگاریانەوە، ئاگاداربن! نەفرەتی خوا لەسەر ستەمکارانە...
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بەنەرم و نیانی و لەسەرخۆ بەرهەڵستی پەیامی خوا دەکەن و بەلاری دەیانەوێت و دەیانەوێت بە هەڵەو ناتەواوی بیناسێنن بەخەڵکی و ئەوانە بەرۆژی دوایی بێ بڕوان.
أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ۘ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۚ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە خۆیان دەستەوستان نەکردووە لە زەویداو لە دەستی خوا دەرچن، بێجگە لە خوا هیچ پەناو یارمەتیدەرێکیان نیە (کەس فریایان ناکەوێت) و سزایان بۆ چەند بەرابەر دەکرێت، ئەوانە لە دنیادا ئەوەندە ڕقیان لە حەق و ڕێگەی خوا بوو، ئەوانە نەیاندەتوانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە ئەوانەن کە خۆیان فەوتاند و ئەو باس و درۆیانەی کە لە دنیادا هەڵیاندەبەست لێیان ون بوو.
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ22
تهفسیری ئاسان: گومانی تێدا نیە کە بەڕاستی ئەوانە لە قیامەتدا زۆر خەسارەتمەند و دۆڕاوترن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخْبَتُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان هێناوە بەخواو ڕاستی بەرنامەکەی، کردەوە چاکەکانیشیان ئەنجامداوەو گەڕاونەتەوە بۆ لای پەروەردگاریان و ملکەچ و دڵ ئارام بوون لە بەرامبەر فەرمانەکانی، ئا ئەوانە خاوەن و نیشتەجێی بەهەشتن و بە هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە.
۞ مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ ۚ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ24
تهفسیری ئاسان: وێنەو ئەم دوو کۆمەڵە (کۆمەڵی ئیمانداران و کۆمەڵی بێ باوەڕان) وەک کوێرو کەڕ، چاوساغ و بیسەر وایە، ئایا ئەم دووانە وێنەیان وەک یەکە، ئەوە بۆ بیر ناکەنەوە؟!
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ25
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە نوحمان نارد بۆ لای قەوم و خزمەکانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوە داچڵەکێنەرێکی ئاشکرام (ئەگەر لە فەرمانی خوا دەرچن تووشی سزا دەبن، خۆ ئێوە باش من دەناسن).
أَن لَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍۢ26
تهفسیری ئاسان: کە جگە لە خوا (کەس و هیچی تر) نەپەرستن، چونکە من بەڕاستی دەترسم سزای ڕۆژێکی بەئێش یەخەتان پێ بگرێت (هەمووتان لەناو بچن).
فَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرًۭا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِىَ ٱلرَّأْىِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۭ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَٰذِبِينَ27
تهفسیری ئاسان: جا ئەو دەستە دەسەڵاتدارەی کە بێ باوەڕ بوون لە هۆزی نوح وتیان: ئێمە تۆ تەنها وەک یەکێک لە خۆمان دەبینین و نابینین ئەوانەی شوێنی تۆ کەوتوون جگە لەوانەی کە هەژارو داماوەکانمانن و دووربین نین و ژیریان کەمە و سادەن، هەروەها نابینین ئێوە هیچ شتێکی زیاترتان بەسەر ئێمەدا هەبێت، بەڵکو ئێمە وا گومان دەبەین ئێوە درۆزنن.
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَٰرِهُونَ28
تهفسیری ئاسان: نوح وتی: ئەی خزمەکانم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگەو بەرنامەیەکی ڕاست و دروستبم لەلایەن پەروەردگارمەوە و خێرو چاکەو بەزەیی خۆی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە، ئینجا ئەمانە لە ئێوە ساراوەتەوە و نایبینن؟! ئایا بەزۆر ئیمان لە دڵتاندا دروست بکەین و بتانخەینە سەر ئەم ڕێگەیە، لەکاتێکدا ئێوە لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!
وَيَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم (خۆ من) لە بری ئەم بانگەواز و ئامۆژگاریانەم داوای هیچ ماڵ و خەرجیتان لێناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لای خوایە، من هەرگیز ئەوانەی بڕوایان هێناوە لە خۆم دوور ناخەمەوە و دەریان ناکەم، چونکە بێگومان ئەوان ئەگهن بەخوای خۆیان، حیسابیان لای خوایە، بەڵام بەڕاستی من ئێوە ئەبینم هۆزێکن خۆتان گێل و نەفام دەکەن (بەوەی بە کەم سەیری ئیمانداوانی دەوری من دەکەن لەبەر بێ کەسی و هەژاریان).
وَيَٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم کێ ئەتوانێت یارمەتیم بدات بەرامبەر خوای گەورە (لە سزای خوا بمپارێزێت) ئەگەر ئەو ئیماندارو دۆستانەی خوا دەربکەم و لە خۆمیان دوور بخەمەوە و ئایا بیرناکەناوە (کە شتی وا ناشێت و دروست نیە بۆ کەسێک خواناس بێت)؟
وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: خۆ من پێتان ناڵێم گەنجینەکانی خوا لای منە و من شتی نادیارو غەیبیش نازانم، ناشڵێم بەڕاستی من فریشتەم، هەروەها ناڵێم بەو ئیماندارانەی لەبەر چاوی ئێوە کەم نرخن، خوا گەورە هەرگیز خێریان بەسەردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگادارە بەوەی لە دەروونیاندا هەیە، بێگومان من ئەو کاتە (ئەگەر وابکەم) لە ستەمکارانم.
قَالُوا۟ يَٰنُوحُ قَدْ جَٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ32
تهفسیری ئاسان: (خەڵکەکە) وتیان: ئەی نوح بەڕاستی زۆر لەسەری چوویت و زیاد لە پێویست بەربەرەکانی و شەڕە قسەت لەگەڵدا کردین دەی ئەو سزایەمان بۆ بهێنە کە هەڕەشەی پێدەکەیت و هەمیشە باسی دەکەیت و دەمانترسێنی پێی، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت.
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ33
تهفسیری ئاسان: نوح لە وەڵامدا وتی: ئەوە بە دەست خوایە و بەڕاستی تەنها ئەو بۆتان پێش دەهێنێت ئەگەر بیەوێت و ئێوە دەستەوسانکەری خوا نین ناتوانن (ئەستەمە دەرباز بوونتان).
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ34
تهفسیری ئاسان: (وادیارە) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگەیەنێت ئەگەرچی بمەوێت بەردەوامیشبم لەسەر ئامۆژگاریتان، ئەگەر خوا بیەوێت سەرگەردانتان بکات ئەوە ئەو زاتە پەروەردگارتانە و هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُجْرِمُونَ35
تهفسیری ئاسان: بەڵکو (بێ باوەڕانی مەککە) دەڵێن: ئەم باس و بابەتانە (محمد) خۆی هەڵی بەستووە، تۆیش بڵێ: ئەگەر من هەڵیبەستم ئەوە تاوانەکەی لەسەر خۆمە و منیش دوورە پەرێزو بەریم لەو تاوانەی کە دەیکەم.
وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ36
تهفسیری ئاسان: (سەرەنجام) وەحی و پەیامی خوا ڕەوانەکرا بۆ نوح کە چاک بزانە بەڕاستی هەرگیز کەسی تر بڕوا ناهێنێت لە قەومەکەت جگە لەوەی کە بەڕاستی بڕوای هێناوە، کوابوو خەفەتبار مەبە بەو کردەوە ناشیرین و ناپەسەندانەی ئەنجامیان دەدا.
وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ37
تهفسیری ئاسان: کەشتییەکەش دروست بکە بەچاودێری و فەرانی ئێمە، (کاتی تۆفانەکە) تکامان لێ نەکەیت بۆ ئەوانەی لە سنووری ڕاستی دەرچوون و تاوانبارن، چونکە بەڕاستی ئەوانە بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوە.
وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ38
تهفسیری ئاسان: (نوح) یش دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە، هەر جارێک تاقمێک لە هۆزەکەی بەلایدا تێدەپەرین، گاڵتەیان پێ دەکرد، (نوح) وتی ئەگەر ئێستە ئێوە گاڵتە بە ئێمە دەکەن، ئەوە بەڕاستی ئێمەش ڕۆژێک دێت گاڵتە بە ئێوە بکەین وەک چۆن ئێوە گاڵتە بە ئێمە دەکەن.
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌ39
تهفسیری ئاسان: جا لە داهاتوودا دەزانن کێ سزایەکی بۆ دێت کە ڕیسوای بکات، پاشان لە قیامەتدا دووچاری سزایەکی بەردەوام و هەمیشە دەبێت.
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ ۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌۭ40
تهفسیری ئاسان: (ئەم کێشەیە بەردەوام بوو) هەتا ئەو کاتەی بڕیارمان هات و فەرمان دەرچوو (بە لەناوبردنی بێ باوەڕەکان) و لە تەنوورە پڕ لە ئاگرەکەوە ئاو فوارەی کرد (کە ئەوە نیشانەی دەست پێکردنی تۆڵە خواییەکە بوو) ئەوسا وتمان: ئەی نوح، لە هەموو نێرو و مێیەک دووان هەڵبگرە لە کەشتیەکەداو ماڵ و خێزانت، جگە لەوانەی کە بڕیاریان لەسەر دراوە تووشی تۆڵە ببن بەهۆی بێ باوەڕیانەوە، ئەوانەش هەڵگرە کە باوەڕیان هێناوە (شایانی باسە) کەسیش بڕوای بەنوح نەکردو لەگەڵیدا نەبوو، جگە لەکەسانێکی کەم نەبێت.
۞ وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ41
تهفسیری ئاسان: نوح وتی: سواربن و برۆنە ناو کەشتیەکەوە، بەناوی خواوەیە ڕۆیشتنی و وەستانی، بێگومان پەروەردگارم زۆر لێ خۆشبووە و زۆر بە بەزەییە.
وَهِىَ تَجْرِى بِهِمْ فِى مَوْجٍۢ كَٱلْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبْنَهُۥ وَكَانَ فِى مَعْزِلٍۢ يَٰبُنَىَّ ٱرْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَٰفِرِينَ42
تهفسیری ئاسان: کەشتیەکەش دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک چیادا، نوح بانگی کردە کوڕەکەی (ئەوەیان کە بێ باوەڕ بوو) لە شوێنێکی چەپەکدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵە گیان، لەگەڵ ئێمەدا سواربە و لەگەڵ بێ باوەڕاندا مەبە.
قَالَ سَـَٔاوِىٓ إِلَىٰ جَبَلٍۢ يَعْصِمُنِى مِنَ ٱلْمَآءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا ٱلْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُغْرَقِينَ43
تهفسیری ئاسان: کوڕەکەی وتی: پەنا ئەبەمە لای ئەو چیایەو دەمپارێزیت لەم زریان و ئاوە، (نوح) وتی: ئەمڕۆ هیچ پەنادەرێک نیە لە تۆڵە و خەشمی خوا کەس بپارێزێت مەگەر کەسێک خوا خۆی ڕەحمی پێ بکات، ئەوسا (دوای ئەم وت و وێژە) شەپۆلی ئاو دای بەنێوانیاندا و جا چووە ڕیزی خنکاوەکانەوە.
وَقِيلَ يَٰٓأَرْضُ ٱبْلَعِى مَآءَكِ وَيَٰسَمَآءُ أَقْلِعِى وَغِيضَ ٱلْمَآءُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَٱسْتَوَتْ عَلَى ٱلْجُودِىِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ44
تهفسیری ئاسان: پاشان فەرماندرا بە زەوی: ئاوەکەت با ڕۆبچێت بەناختدا، ئەی ئاسمان: تۆش با بەس بێت و باران مەبارێنە، ئیتر ئاوەکە ڕۆچوو، فەرمانیش بەڕێکی و تەواوی ئەنجامدرا، کەشتیەکەش لەسەر کێوە جودی (کە لە کوردستانی باکوورە) وەستاو لەنگەری گرت و وترا: دەک دووری لە بەزەیی خواو تیاچوون بۆ بەرەی ستەمکاران.
وَنَادَىٰ نُوحٌۭ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبْنِى مِنْ أَهْلِى وَإِنَّ وَعْدَكَ ٱلْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ ٱلْحَٰكِمِينَ45
تهفسیری ئاسان: (پاش هێور بوونەوەی زریانەکە) نوح هاواری لە خوا کردو جا وتی: ئەی پەروەردگارم کوڕەکەم لە خێزانی من بوو، بێگومان پەیمانی تۆش ڕاستە و (کاتی خۆی فەرمووت خێزانی تۆ ڕزگارن لە تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپەروەرترینی فەرمانڕەوایانیت.
قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَٰلِحٍۢ ۖ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۖ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ46
تهفسیری ئاسان: خوای گەورەش فەرمووی: ئەی نوح بەڕاستی ئەو لە خێزانی تۆ نەبوو، چونکە بەڕاستی ئەو کرداری چاک نەبوو، کەوابوو داوای شتێکم لێ مەکە کە زانیاریت دەربارەی نیە، بێگومان من ئامۆژگاریت دەکەم کە کارێک نەکەیت خۆت بخەیتە ڕیزی نەفامانەوە.
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْـَٔلَكَ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌۭ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِى وَتَرْحَمْنِىٓ أَكُن مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ47
تهفسیری ئاسان: (ئینجا نوح) وتی: ئەی پەروەردگارم، بەڕاستی من پەنا دەگرم بۆ تۆ کە داوای شتێک بکەم زانیاریم پێی نەبێت، خۆ ئەگەر لێم خۆش نەبیت و بەزەییت پێمدا نەیەتەوە ئەوە دەچمە ڕیزی خەسارەتمەندانەوە.
قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهْبِطْ بِسَلَٰمٍۢ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌۭ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ48
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا لەلایەن خوای گەورەوە) وترا: ئەی نوح وەرە خوارەوە و دابەزە لە کەشتیەکەو لە چیای جودی بۆ دەشتایی بەبێوەیی و سەلامەتی لەلایەن ئێمەوە، بەرەکەتی زۆریش لەسەر تۆو ئەو کۆمەڵ و خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان، خەڵکانێکی تریش لەمەو دوا دێن و لە نازو نیعمەت بەهرەوەریان دەکەین، پاشان (بەهۆی لاری و بێ برواییانەوە) سزای بەسۆیان تووش دەبێت لەلایەن ئێمەوە.
تِلْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَٰذَا ۖ فَٱصْبِرْ ۖ إِنَّ ٱلْعَٰقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ49
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەو باسانەی بۆمان کردیت لە هەواڵە نادیارەکانە کە بۆت دەنێرین، نەتۆ دەتزانی و نە هۆز و نەتەوەکەشت پێش ئەم باسەی ئێمە، جا خۆگرو بە ئارام بە، چونکە بەڕاستی پاشەرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانە.
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ50
تهفسیری ئاسان: بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئەی خزمەکانم، خوا بپەرستن و فەرمانبەرداری ئەو بن، هیچ خوایەکی ترتان نیە جگە لەو، ئێوە هیچ ڕاستیەکتان نیە جگە لە درۆ هەڵبەستن.
يَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ51
تهفسیری ئاسان: (هود وتی) ئەی خزمەکانم من لەسەر ئەم کارو بانگەوازە خواییەی کە بەئێوەی ڕادەگەیەنم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکەم، کرێ و پاداشتم تەنها لەسەر ئەو زاتەیە کە بەدی هێناوم، باشە ئەوە بیر ناکەنەوە و ژیرنابن؟!
وَيَٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ52
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم داوای لێخۆسبوون لە پەروەردگارتان بکەن، پاشان بگەرێنەوە بۆ لای ئەو، ئەوە لە ئاسمانەوە بارانی زۆری پر بەرەکەتتان بۆ دەبارێنێت، هێزو دەسەڵاتتان بۆ زیاد دەکات، زیاد لە هێزو دەسەڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وەرمەگێرن لەم باس و ئامۆژگاریانە لەکاتێکدا کە هەمیشە تاوانبارن.
قَالُوا۟ يَٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍۢ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ53
تهفسیری ئاسان: وتیان ئەی هود: بەڵگەیەکی زۆر ڕۆشنت بۆ نەهێناوین تا بە تەواوی ئێمە قەناعەت بکەین (کە تۆ پێغەمبەری خوایت) و ئێمەش واز لە خواکانی خۆمان ناهێنین بە قسەی تۆ، ئێمە ئیمان و بڕوامان نیە بەڕاستێتی تۆ.
إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍۢ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئێمە هیچ ناڵێین ئەوە نەبێت: وا دیارە هەندێ لە خواکانمان بەخراپ دەستیان لێ وەشاندوویت!! هود وتی: دەی من بەڕاستی خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش بەشایەت بن کە بێگومان من بەریم لەوەی ئێوە دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆ خوا...
مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًۭا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ55
تهفسیری ئاسان: جگە لە خوا خۆتان بە پەرستراوەکانتانەوە فێڵ و پیلانم لێ بکەن هەر هەمووتان، کەوابوو وەرن هەمووتان کۆببنەوە و نەخشە بکێشن بۆ لەناو بردنم، پاشان مۆڵەتیشم مەدەن!...
إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ56
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە، کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە، هیچ گیانلەبەرێک نیە جڵەوی بەدەست خوای گەورەوە نەبێت، بێگومان پەروەردگارم لەسەر بەرنامەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستە.
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ57
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئێوە گوێم بۆ نەگرن و پشت بکەنە ئەم بەرنامەیە، ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندن ئەو بەرنامە و پەیامە خواییەی بە مندا نێرراوە بۆتان و پەروەردگارم (ئەگەر ملکەچ نەبن) ئێوە لەناو دەبات و هۆزێکی تر دەخاتە شوێنی ئێوە، ئێوە ناتوانن هیچ زیانێک بەو بگەیەنن بەڕاستی پەروەردگاری من بەسەر هەموو شتێکدا چاودێرو بە توانایە.
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَنَجَّيْنَٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ58
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش فەرمانی ئێمە هات (کە بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئەوە هود و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵ ئەودا بوون ڕزگاریشمان کردن بەهۆی بەزەیی و لێبوردەیی خۆمانەوە لە سزایەکی زۆر قورس و گران.
وَتِلْكَ عَادٌۭ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ59
تهفسیری ئاسان: بەڵێ! ئەوە هۆزی عاد بوو، بێ باوەڕ بوون و ئیمانیان نەهێنا بە فەرمانەکانی پەروەردگاریان، لاشیاندا لە بەرنامەی پێغەمبەرانی خواو شوێن فەرمانی هەموو زۆردارو سەرسەخت و خوانەناسێک کەوتن.
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًۭا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّعَادٍۢ قَوْمِ هُودٍۢ60
تهفسیری ئاسان: جا هەر لەم جیهانەدا نەفرین لێکراو بوون و دوور بوون لە بەزەیی خوا، لە ڕۆژی قیامەتیشدا (هەر نەفرین لێکراو دەبن) و ئاگاداربن کە بێگومان هۆزی عاد بێ باوەڕ بوون و بێ وەفاییان دەربڕی بەرامبەر پەروەردگاریان، ئاگاداربن کە دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قەومی هود.
۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌۭ مُّجِيبٌۭ61
تهفسیری ئاسان: بۆ هۆزی ثەمودیش، صالح ی برایانمان ڕەوانە کرد، وتی: ئەی خزمەکانم گوێڕایەڵی خوای گەورە بکەن جگە لەو زاتە هیچ خوایەکی ترتان نیە، ئەو بەرپای کردوون لە زەویداو داوای لێکردوون کە ئاوەدانی بکەنەوە، جا کەوابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکەن پاشان بگەرێنەوە بۆ لای و فەرمانەکانی بەجێ بهێنن، چونکە بەڕاستی پەروەردگاری من زۆر نزیکە و نزا وەرگرە (لەو کەسانەی لێی دەپارێنەوە و داوای لێ خۆشبوونی لێدەکەن).
قَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّۭا قَبْلَ هَٰذَآ ۖ أَتَنْهَىٰنَآ أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ62
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئەی صالح، بەڕاستی پێش ئەم باسانەت تۆ لەناو ئێمەدا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا بەرگری ئەوەمان لێدەکەیت کە شوێنی شتێک بکەوین کە باوو باپیرانمان شوێنی کەوتوون و پەرستویانن؟! ئێمە بەڕاستی لە گومانداین لەوەی کە تۆ بانگی ئێمە دەکەی بۆلای و بەدبینین لێی!!
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةًۭ فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ ۖ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍۢ63
تهفسیری ئاسان: صالح وتی: ئەی خزمەکانم هەواڵم بدەنێ: ئەگەر من لەسەر ڕێگە و بەرنامەیەکی ڕاست و دروست بم لەلایەن پەروەردگارمەوە و خێرو چاکەو بەزەیی خۆی پێ بەخشی بم لە خۆیەوە و ڕەحمەتی تایبەتیشی پێ بەخشیووم، باشە کێ یارمەتیم دەدات و لە سزای خوا ڕزگارم دەکات ئەگەر لە فەرمانی لابدەم و پەیامەکەیم بە ڕێک و تەواوی نەگەیاند، جا ئێوە بەم هەڵوێستەتان جگە لە خەسارەتمەندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگەیەنن.
وَيَٰقَوْمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌۭ قَرِيبٌۭ64
تهفسیری ئاسان: ئەی خزمەکانم ئەمە وشترەکەیە کە لەلایەن خواوە کراوە بە موعجیزە و نیشانەیەکی تایبەت (لەسەر دەسەڵاتی خۆی و ڕاستی پێغەمبەرێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با لە زەوی خوادا بلەوەڕێت، بەنیازی خراپەوە دەستی بۆ نەبەن، ئەگینا سزایەکی نزیک دەتانگرێت.
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍۢ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍۢ65
تهفسیری ئاسان: یەکسەرچوون سەریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن لە ماڵ و مەنزڵی خۆتاندا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، (دوای ئەو ماوە دیاری کراوە تیادەچن) و ئەوەش پەیمانێکە و هەرگیز بەدرۆ ناخرێتەوە.
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَٰلِحًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَمِنْ خِزْىِ يَوْمِئِذٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ66
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فەرمانی ئێمە هات و بڕیاردرا لەکاتی دیاری کراودا و ئەوە صالح و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵیدا ڕزگارمان کردن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆمان، لە سەرشۆڕیی ئەو ڕۆژەش پەناماندان، بەڕاستی پەروەردگارت هەر خۆی خاوەنی هێزە و باڵادەستە.
وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَٰرِهِمْ جَٰثِمِينَ67
تهفسیری ئاسان: جا ئەو دەنگە سامناکەی بووە هۆی تیاچوونیان هەموو ئەوانەی گرت کە تاوان و ستەمیان کردو فەرمانبەرداری پەروەردگاریان نەبوون، سەرەنجام هەموویان لە شوێنەکانی خۆیاندا کەوتن بەڕووی زەویدا و تیاچوون لە بەرەبەیاندا...
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَا۟ كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّثَمُودَ68
تهفسیری ئاسان: وەک ئەوەی کە هەر لەو شوێنەدا نەبووبن و تیایدا نەژیابن، ئاگادارین، بەڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون بە پەروەردگاریان و بێ وەفا بوون بەرامبەری، ئاگارداربن بڕیاری دووری لە بەزەیی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.
وَلَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوا۟ سَلَٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَٰمٌۭ ۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍۢ69
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان وەفدێکی ڕەوانە کراوی ئێمە (لە فریشتە) هاتنە لای ئیبراهیم بە مژدەوە (مژدەی بوونی منداڵێک) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئەمیش وتی: سڵاوی خوا لە ئێوەش، دوای بەخێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نەچوو گەڕایەوە بەگۆشتی گوێرەکەیەکی برژاوەوە.
فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۚ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍۢ70
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (ئیبراهیم) بینی دەستی بۆ نابەن، کارەکەیانی بە نائاسایی داناو لەدڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئەوانیش هەستیان پێکردو وتیان: مەترسە، بەڕاستی ئێمە نێردراوین بۆ لای قەومەکەی لوط.
وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌۭ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَٰهَا بِإِسْحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَٰقَ يَعْقُوبَ71
تهفسیری ئاسان: لەو کاتەدا خێزانەکەی وەستابوو، یەکسەر پێکەنی، جا (خوای گەورە فەرمووی): ئێمەش مژدەمان دایە کەئیسحاقت پێدەبەخشین و لە دوای ئەویش یەعقوب، لە نەوەی ئیسحاق دێتە دنیاوە.
قَالَتْ يَٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌۭ وَهَٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌۭ72
تهفسیری ئاسان: خێزانی ئیبراهیم وتی: وەی ڕۆ (شەرمەزار خۆم)! چۆن منداڵم دەبێت من پیرم و ئەمەش مێردەکەمە، پیر و بەساڵا چووە، بەڕاستی ئەمە شتێکی سەر سوڕهێنەرە!
قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌۭ مَّجِيدٌۭ73
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: ئایا سەرسام دەبیت لە فەرمان؟ کاری خوا؟؟ ڕەحمەت و بەرەکەتی خواتان لەسەربێت ئەی خێزانی ئەم ماڵە پیرۆزە، (بێگومان خوای گەورە کاری وا دەکات) و چونکە هەمیشە ئەو زاتە سوپاسکراوە و خاوەنی بەرزی و دەسەڵاتیشە.
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ74
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک ترسەکە لە دڵی ئیبراهیم دەرچوو (هێمن بۆوە) و مژدەکەشی بۆ هاتبوو، ئینجا دەستی کرد بە باس کردن و موجادەلە دەربارەی قەومی (لوط).
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌۭ مُّنِيبٌۭ75
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئیبراهیم زۆر لەسەرخۆ و بە ئارام و خەمخۆر و گەڕاوەیە بۆ لای خوا.
يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍۢ76
تهفسیری ئاسان: (فریشتەکان وتیان): ئەی ئیبراهیم واز بهێنە لەو باس و کێشەیە، دڵنیابە بەڕاستی پەروەردگارت فەرمانی داوە و (کار تەواو بووە) و بێگومان سزایەکیان بۆ هاتووە کە ناگەڕێتەوە.
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ77
تهفسیری ئاسان: کاتێکیس وەفدی فریشتەکانی ئێمە هاتنە لای لوط، ناڕەحەت بوو پێیان، زۆر دڵتەنگ بوو (چونکە لە شێوەی چەند لاوێکی پێکەوتوودا هاتبوون، لەدڵی خۆیدا) وتی: ئەمە ڕۆژێکی سەختە (منی تێکەوتووم).
وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ78
تهفسیری ئاسان: هۆزەکەشی بەبیستنی هاتنی ئەم میوانانە، بەپەلەو بێ شەرمانە کشان بۆ لای، پێشتریش کردارە خراپەکانیان دەکرد، (کاتێک لوط ئەم دیمەنە ناشیرینەی بینی) وتی: ئەی خزمەکانم ئائەوانە کچەکانمن و ئەوان پاک و خاوێنن بۆ ئێوە (وەرن لەناو هۆزدا کێتان بە دڵە بەشێوەیەکی شەرعی و ڕەوا لێتان مارە بکەم) جا لە خوا بترسن و شەرمەزارم مەکەن لەناو میوانەکانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مەردتان تێدا نیە (کە لە کاری ناڕەوای ئاوا جڵەوگیری بکات)؟!
قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّۢ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ79
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بێ شەرمانە وتیان: سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ دەزانیت ئێمە هیچ حەقێکمان نیە بەکچەکانی تۆوە، بێگومان تۆش دەزانیت ئێمە چیمان دەوێت!
قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ80
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: خۆزگە بەڕاستی هێزێکم دەبوو لە خۆتان (بۆ بەرامبەری ناپاکەکانتان) یان پەنایەکی بەهێزم دەست دەکەوێت و دەڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵەتان لێ بکەمەوە و تەمێتان بکەم).
قَالُوا۟ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍۢ81
تهفسیری ئاسان: میوانەکان وتیان: ئەی لوط بەڕاستی ئێمە فریشتەی نێرراوی پەروەردگاری تۆین، ئەو تاوانبارانە هەرگیز ناگەنە لات (تابتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر ئێمە) و جا تۆ خاوو خێزانت لەبەشێکی شەودا دەربکەو کەس لە ئێوە لانەکاتەوە و ئاوڕ نەداتەوە، جگە هاوسەرەکەت (کە لاسارەو بەگوێت ناکات) چونکە بەڕاستی ئەو سزایەی کە تاوانبارانی گرتۆتەوە ئەویش دەگرێتەوە، بەڕاستی کاتی سزاکەشیان لە بەرەبەیاندایە، ئایا بەرەبەیانی ئەمشەو نزیک نیە؟!
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةًۭ مِّن سِجِّيلٍۢ مَّنضُودٍۢ82
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فەرمانی ئێمە بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکەکەیانمان ژێرە و ژوور کرد و بە قوڕی سوورەوە کراوی وەک بەرد، چین لەسەر چین بەرد بارانمان کرد.
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ ۖ وَمَا هِىَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٍۢ83
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو بەردانە دیاری کراو بوون، لە لایەن پەروەردگارتەوە (کە بدات بەسەر تەوقە سەری کێدا) ئەم کارەسات و ئەم بەرد بارانەش وەنەبێت زۆر دوور بێت لە ستەمکارانەوە (لە هەموو سەردەمێکدا، کاتێک ڕۆدەچن لە تاوانکاریدا).
۞ وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ وَلَا تَنقُصُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ ۚ إِنِّىٓ أَرَىٰكُم بِخَيْرٍۢ وَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ مُّحِيطٍۢ84
تهفسیری ئاسان: بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش براو کەسی خۆتان (شوعەیب) مان بە پێغەمبەرێتی ڕەوانەکرد، ئەویش وتی: ئەی خزمەکانم بەندایەتی خوا بکەن، هیچ خوایەکی ترتان نیە جگە لەو، هەروەها کەم و کووڕیش مەکەن لە پێوانەو کێشاندا، بەڕاستی من بەچاک دەتانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشەو لە خۆشیدان، بێگومان من دەترسم ئەگەر لە فەرمانی خوا دەرچن ئێوە تووشی سزای ڕۆژیک ببن کە گەمارۆتان بدات و لێی ڕزگار نەبن.
وَيَٰقَوْمِ أَوْفُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ85
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و خزمەکانم، با پێوان و کێشانتان تێرو تەواوبێت و بە دادپەروەرانە ئەنجامی بدەن، شتومەکی خەڵکی کەم نرخ مەکەن و (فێڵیان لێ مەکەن) و خراپەکاری مەکەن لە زەویدا و تۆوی خراپە مەچێنن.
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ86
تهفسیری ئاسان: ئەوەی خوای گەورە بۆتان دەهێڵێتەوە لە قازانج و حەڵالی کردووە بۆتان، ئەوە چاکترە لە زۆرێکی حەرام، ئەگەر ئێوە ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم بەرامبەر ئێوە (بەڵکو حەق و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنم).
قَالُوا۟ يَٰشُعَيْبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِىٓ أَمْوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُا۟ ۖ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلْحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ87
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئەی شوعەیب، ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێدەکات کە ئێمە واز بهێنین لەوەی باوو باپیرانمان پەرستوویانن، یاخود لە ماڵ و سامانماندا بەئارەزووی خۆمان چیمان بوێت بیکەین و بەڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوەن ژیریت؟! (وادیارە گاڵتەیان پێکردووە، یان قەناعەتیان بەژیری و لەسەرخۆیی بووە و سەریان سوڕماوە لەوەی کە دەیەوێت لە داب و نەریتی باوو باپیران دەربچێت).
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّى وَرَزَقَنِى مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًۭا ۚ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَآ أَنْهَىٰكُمْ عَنْهُ ۚ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا ٱلْإِصْلَٰحَ مَا ٱسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِىٓ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ88
تهفسیری ئاسان: شوعەیت وتی: ئەی قەوم و خزمەکانم هەواڵم بدەنێ ئەگەر منتان بینی و بۆتان دەرکەوت کە لەسەر بەرنامەیەکی ڕێک و ڕۆشنم لەلایەن پەروەردگارمەوە و هەر لەلایەن خۆشیەوە ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومەتێ، منیش نامەوێت قەدەغەی شتێکتان لێ بکەم، کەچی خۆم وەک ئێوە نەکەم (چی بە ئێوە بگەیەنم خۆم لە پێشدا ئەنجامی دەدەم) من هیچم ناوێت تەنها چاکسازی نەبێت، بەگوێرەی توانام، ڕێکخستنی کارم بەدەستی کەس نیە بەدەستی خوا نەبێت، پشت و پەنام هەر بەو بەستووە و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە.
وَيَٰقَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِىٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَآ أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَٰلِحٍۢ ۚ وَمَا قَوْمُ لُوطٍۢ مِّنكُم بِبَعِيدٍۢ89
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و خزمانم ناکۆکی و دژایەتیتان لەگەڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئەو ئایین و بیرو باوەڕەی هێناومە لەلایەن خواوە بەدرۆی بزانن و) جا ئەو کاتە ئەوەی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوەش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانەوە زۆر دوور نیە.
وَٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى رَحِيمٌۭ وَدُودٌۭ90
تهفسیری ئاسان: داوای لێخۆشبوونیش لە پەروەردگارتان بکەن و واز بهێنن لە تاوان و خراپەکاری و پاشان بگەڕێنەوە بۆ لای خوا، بیگومان پەروەردگاری من زۆر بەبەزەیی و میهرەبانە، زۆر بەسۆز و دلۆڤانە.
قَالُوا۟ يَٰشُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًۭا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفًۭا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَٰكَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍۢ91
تهفسیری ئاسان: خزمانی نالەبار وتیان: ئەی شوعەیب، ئێمە تێناگەین لە زۆربەی ئەو باسانەی کە تۆ دەیڵێیت، ئێمەش بەڕاستی تۆ بەلاواز دەبینین لەناو خۆماندا (وادەزانین ناتوانیت بەرەنگاری ئەم هەموو خەڵکە بکەیت، ئەمەی تۆ باسی دەکەیت پێویستی بەهێزو توانایەکی زۆر هەیە) و خۆ ئەگەر خزمەکانت نەبوایە بەرد بارانمان دەکردیت، وەنەبێت تۆ هیچ تواناو دەسەڵاتێکت هەبێت بەسەرماندا.
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَهْطِىٓ أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذْتُمُوهُ وَرَآءَكُمْ ظِهْرِيًّا ۖ إِنَّ رَبِّى بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ92
تهفسیری ئاسان: شوعەیب وتی: ئەی هۆزو خزمانم ئایا کەس و کارم بەلای ئێوەوە بە تواناو دەسەڵاتدارترە لە خوا؟! لەکاتێکدا ئەو زاتەتان فەرامۆش کردووە و گوێ نادەن بە فەرمانەکانی، بەڕاستی پەروەردگارم ئاگادارە بەوەی ئێوە ئەنجامی دەدەن.
وَيَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَٰمِلٌۭ ۖ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَٰذِبٌۭ ۖ وَٱرْتَقِبُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُمْ رَقِيبٌۭ93
تهفسیری ئاسان: ئەی هۆزو خزمانم ئێوە کاری خۆتان بکەن چەندە تواناتان هەیە، منیش کاری خۆم لەسەر بەرنامەی خۆم ئەنجام دەدەم، لەمەولا دەردەکەوێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سەرشۆڕی دەکات، کێش درۆزنە، ئێوە چاوەرێ بن بەڕاستی منیش لەگەڵتاندا چاوەڕێم.
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَٰرِهِمْ جَٰثِمِينَ94
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش فەرمانی ئێمە هات بۆ تیاچوونیان، شوعەیب و ئەوانەی بڕوایان هێنابوو لەگەڵیدا بەهۆی بەزەیی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و دەنگ و نرکەی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرتەوە و جا هەموویان لە شوێن و جێگەی خۆیاندا تیاچوون و بەچۆکدا هاتن لە بەرەبەیاندا.
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ95
تهفسیری ئاسان: هەروەک لەوێ نەژیابن، ئاگاداربن، دەک مەدیەن لەوەولاتر بچێت هەروەک ثمود لەوەولاتر چوو.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ96
تهفسیری ئاسان: سوێندیش بێت بێگومان موسا پێغەمبەرمان نارد بەچەندەها بەڵگە و فەرمانی دروستەوە، هاوڕێ لەگەڵ مەعجیزە و شتی سەرسوڕهێنەری ئاشکرادا...
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ فِرْعَوْنَ ۖ وَمَآ أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍۢ97
تهفسیری ئاسان: بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەی، کەچی خەڵکەکە شوێن فەرمانی فیرعەون کەوتن، لەکاتێکیشدا کە کارو فەرمانی فیرعەون هەرگیز ڕاست و دروست و ژیرانە نەبوو (بەڵکو ستەمکار بوو خۆی بەخوا دەدایە قەڵەم)!...
يَقْدُمُ قَوْمَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَأَوْرَدَهُمُ ٱلنَّارَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْوِرْدُ ٱلْمَوْرُودُ98
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژی قیامەتیشدا فیرعەون پێش قەوم و شوێنکەوتووانی دەکەوێت و ئینجا دەیانباتە ناو ئاگری دۆزەخ، ئای چەند خراپە ئەو چوونە ژوورەوەیە و ئەو شوێنەی دەچنە ناوی.
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِۦ لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ بِئْسَ ٱلرِّفْدُ ٱلْمَرْفُودُ99
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لەم دنیادا نەفرین و دەنگوباسی خراپ شوێنیشیان خرا، لە ڕۆژی قیامەتیشدا، (بەشیان هەر دووریە لەرەحم و بەزەیی خوا) و ئای چەند خراپە ئەو بەخشینەی پێیان بەخشراوە.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيْكَ ۖ مِنْهَا قَآئِمٌۭ وَحَصِيدٌۭ100
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە باسکرا هەندێک بوو لە هەواڵی خەڵکی ئەو شارو شارۆچکانە، بۆت دەگێڕینەوە، هەندێک لەو شارو دێهاتانە ماون و هەندێکی تری بەتەواوی وێران بوون.
وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍۢ101
تهفسیری ئاسان: ئێمە ستەممان لێنەکردن و بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد، ئەوسا ئەو پەرستراوانەیان کە لەجیاتی خوا هاواریان لێ دەکردن، فریای هیچ شتێکیان نەکەوتن کاتێک فەرمانی پەروەردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نەکردن جگە لە تیاچوون نەبێت.
وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَٰلِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌۭ شَدِيدٌ102
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شوێوەیەش تۆڵەسەندنی پەروەردگاری تۆ، کاتێک تۆڵە دەسێنێت لە خەڵکی شارو دێهاتەکان لەحاڵێکدا کە یاخی و ستەم پیشە بوون، بەڕاستی تۆڵەسەندنەکەی زۆر بەئێش و بەهێزو تووندە.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ ٱلْءَاخِرَةِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّجْمُوعٌۭ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوْمٌۭ مَّشْهُودٌۭ103
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەو بەسەرهاتەدا نیشان و پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ کەسێک لە سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئەوە ڕۆژێکە خەڵکی بۆی کۆ دەکرێنەوە و ئەوە ڕۆژێکە خەڵکی هەموو ئامادە کراون و هەمووان لەبەرچاون دەبن تیایدا.
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٍۢ مَّعْدُودٍۢ104
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەرپابوونی ئەو ڕۆژە دواناخەین مەگەر بۆ کاتێکی کەم و سنووردار نەبێت.
يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ ۚ فَمِنْهُمْ شَقِىٌّۭ وَسَعِيدٌۭ105
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە ئەو ڕووداوە پێش دێت مەگەر خوای گەورە مۆڵەت بدات، ئەگینا کەس بۆی نیە قسە بکات، ئەوسا خەڵکەکە دەبنە دوو کۆمەڵ، کۆمەڵێک بەدبەخت و چارەڕەش، کۆمەڵێکیش بەختەوەرو کامەران.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُوا۟ فَفِى ٱلنَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌۭ وَشَهِيقٌ106
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی بەدبەخت و چارە ڕەش بوون، ئەوە لەناو ئاگردان، هەناسە هەڵمژین و هەناسە دانەوەیان زۆر سەخت و دژوارە.
خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ107
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمیشەش تیایدا دەمیننەوە تا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (کە ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت کارایە بۆ هەرشتێک بیەوێت.
۞ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ ۖ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍۢ108
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە کامەران و بەختیار کراون ئەوە لە بەهەشتدان، بۆ هەتاهەتایی تیایدا دەمێننەوە هەتا ئاسمانەکان و زەوی هەبێت (کە ئەویش بۆ هەتاهەتایی دروست کراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆرانکاری) هەبێت، ئەمەش بەخششێکە هەرگیز کۆتایی نایەت.
فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍۢ مِّمَّا يَعْبُدُ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبْلُ ۚ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنقُوصٍۢ109
تهفسیری ئاسان: جا هیج لە گوماندا مەبە لە پووچەڵی و بێ سوودی ئەوەی ئەو بێ بڕوایانە دەیپەرستن و شوێنی کەوتوون، ئەوەی دەیپەرستن هیچ نیە جگە وێنەی ئەوە نەبێت کە باوو باپیریان پێشتر دەیانپەرست، بێگومان ئێمەش بەتێرو تەواو بێ کەم و کوڕی پاداشتی کارو کردەوەیان دەدەینەوە.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ110
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەرنامەمان بە موسا بەخشی، کەچی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا لەبەرئەوە نەبوایە کە خوای تۆ بڕیاریداوە (دادگاییان دوا بخات) هەر ئێستە دادگایی دەکردن و تۆڵەی لێ دەسەندن، کەچی بەڕاستی ئەو بێ بڕوایانە هەر لەگوماندان لێی و خەڵکیش تووشی گومان دەکەن.
وَإِنَّ كُلًّۭا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَٰلَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ111
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەموو ئەوانە پەروەردگارت پاداشتی کردەوەکانیان بەتەواوی دەداتەوە، بێگومان ئەو زاتە زۆر ئاگادارە بەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن و دەیکەن.
فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ112
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) کەوابوو چۆن فەرمانت پێدراوە، هەروا بەڕاست و بەڕێکی فەرمانەکان بەجێ بهێنە، هەروەها ئەو کەسانەش لەگەڵ تۆدان و گەڕاونەتەوە بۆ لای خواو تەوبەیان کردووە، نەکەن لە سنووری فەرمانی خوا دەربچن، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە زۆر بینایە بەو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ113
تهفسیری ئاسان: نەکەن مەیلی دڵتان لەگەڵ ئەوانەدا بێت کە ستەمیان کردووە و لەخوا یاخی بوون، چونکە ئەو کاتە ئاگر دەتانسوتێنێت، کەسیش جگە لە خوا پشتیوانتان نابێت، لەوەودوایش یارمەتی نادرێن.
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ114
تهفسیری ئاسان: نوێژیش بەچاکی ئەنجام بدە لەهەردوو سەری ڕۆژەوە (کە نیوەڕۆ و عەسرە) و لە سێ کاتەکەی شەویشدا کە (مەغریب و عیشاو بەیانی) یە، نزیکن لە (ئەمسەرو ئەوسەری ڕۆژەوە، بەڕاستی کردەوە چاکەکان کردارە خراپەکان لادەبات و گوناهەکان دەشۆنەوە، ئەوە ئامۆژگاری و بیرخەرەوەیە بۆ ئەوانەی یادی خوا دەکەن.
وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ115
تهفسیری ئاسان: خۆشت بگرەو بە ئارامبە، چونکە بێگومان خوای گەورە پاداشتی چاکەخوازان بەزایە نادات.
فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍۢ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ116
تهفسیری ئاسان: جا ئەوە بۆ لەناو خەڵکی زەمانی پێش ئێوەدا کەسانی ژیرو دیندار نەبوو، کە بەرگریان لە خراپەو تاوان بکردایە لە زەویدا، مەگەر کەمێک نەبێت لەوانەی کە ڕزگارمان کردن لێیان، چونکە زۆربەیان لە سنووری فەرمانی خوا دەرچوون و شوێن ڕابواردنی دنیاو ئارەزوو کەوتن، ئیتر بەو کردەوە ناشیرینەیان چوونە ڕیزی تاوانبارو خراپکارانەوە.
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ117
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت بە ستەم خەڵکی شارو دێهاتەکان لەناو نابات، لەکاتێکدا خەڵکەکەی چاکەخواز و چاکساز بن.
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ118
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە ئەوە هەموو خەڵکی دەکرد بەیەک تاقم و کۆمەڵ، (بەڵام) بەردەوامیش ئەو خەڵکە جیاوازن لەنێوانی یەکتردا لە ئایین و بەرنامە و بۆچووندا...
إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ119
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوەی بەزەیی پەروەردگارت گرتبێتیەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خوای گەورە دروستی کردوون، (واتە: بەشێوەیەک دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوەڕو بۆچوونیان هەبێت، ئینجا ڕێگەی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاتەوە) و بڕیاری پەروەردگاری تۆ دەرچووە و تەواو بووە، کە: دۆزەخ پڕ دەکەم لەگرۆی پەری و خەڵکی (ئەوانەی خۆیان شیاوی ئاگر دەکەن).
وَكُلًّۭا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۚ وَجَآءَكَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌۭ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ120
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەموو ئەوانەشت بۆ دەگێڕینەوە لە چیرۆک و هەواڵی پێغەمبەران، ئەوەی کە دڵی تۆی پێ دابمەزرێنین و دڵنیات بکەین، دڵنیاش بە کە لەم هەواڵانەدا حەق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایەوە، هەروەها ئامۆژگاری و بیرخستەوەی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.
وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَٰمِلُونَ121
تهفسیری ئاسان: بڵێ بەوانەش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایە فەرمانبەرداری تۆ نەبن، ئێوە لە شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکەن و بەڕاستی ئێمەش هەمیشە خەریک دەبین و کاری خۆمان دەکەین.
وَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ122
تهفسیری ئاسان: بەردەوامیش چاوەرێی دەرئەنجامی کاری هەردوو لا بکەن و ئێمەش بەڕاستی چاوەڕێین.
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ ٱلْأَمْرُ كُلُّهُۥ فَٱعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ123
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە نهێنی و نادیارەکانی ئاسمانەکان و زەوی، هەموو کارو فەرمانیش هەر بۆ لای ئەو زاتە دەگەڕێتەوە، دەی کەوابوو ئەو بپەرەستە و تەنها پشت بەو ببەستە، هەرگیز خوای پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە دەیکەن و ئەنجامی دەدەن.