پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەتانەی لەم سوورەتەدا هاتووە چەند ئایەتێکی ئەو قورئانە ڕوون و ئاشکرایەیە.
إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّۭا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ2
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئەم ئایەتانەمان دابەزاندووە لە شێوەی قورئانێکی پاراودا بە زمانی عەرەبی بۆ ئەوەی ئێوە لێی تێبگەن و ژیریتان بخەنەکار.
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَٰفِلِينَ3
تهفسیری ئاسان: ئێمە چاکترین و جوانترین چیرۆک و بەسەرهاتت بۆ دەگێرینەوە ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بەهۆی ئەم قورئانەی کە نیگامان کرد بۆ لای تۆ، لەکاتێکدا بێگومان تۆ لە پێش ئەم قورئانەدا لەم بەسەرهاتە بێ ئاگا بوویت.
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَٰجِدِينَ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک یوسف بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم بێگومان من لە خەومدا یازدە ئەستێرە و خۆرو مانگم بینی کڕنووشیان بۆ دەبردم.
قَالَ يَٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ5
تهفسیری ئاسان: باوکی وتی: ڕۆڵە گیان خەوەکەت مەگێڕەوە بۆ براکانت، نەوەکو بەهۆی ئەوەوە فێڵێکت لێبکەن و تووشی بەڵایەکت بکەن (چونکە ئەم خەوە داهاتوویەکی بڵند بۆ تۆ دەگەیەنێت، ئەوانیش حەسوودیت پێدەبەن) بەڕاستی شەیتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئادەمیزادە.....
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ6
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیەش خوای پەروەردگارت تۆ دیاری دەکات و هەڵتدەبژێردیت (بۆ پێغەمبەرێتی) و هەندێک لێکدانەوەی خەوت فێر دەکات ونیعمەتەکانی خۆیت بەسەردا تەواو دەکات و هەروەها بەسەر نەوەکانی یەعقوبیشدا، هەروەک چۆن پێشتر نیعمەت و پلەوپایەی بڵندی بەخشی بەباپیرانت کە ئیبراهیم و ئیسحاقن، بەڕاستی پەروەردگارت زانا و دانایە.
۞ لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٌۭ لِّلسَّآئِلِينَ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان لەم ڕووداوەی یوسف و براکانیدا نیشانەی زۆری (پێغەمبەرێتی محمدی) تێدایە بۆ کەسانێک پرسیار دەکەن لەو بارەیەوە (بەشوێن ڕاستێتی تۆدا دەگەڕێن).
إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ8
تهفسیری ئاسان: کاتێک براکانی یوسف وتیان: بەڕاستی یوسف و براکەی (بنیامین) لای باوکمان، لە ئێمە نازدارو خۆشەویستترن، لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی باوکمان لە سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە.
ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًۭا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًۭا صَٰلِحِينَ9
تهفسیری ئاسان: (لەنێوان خۆیاندا هەندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بدەنە شوێن و زەویەکی دوور، ئەوکاتە ڕووی باوکتان یەکلایی دەبێتەوە بۆ ئێوە و خۆشەویستیەکەی هەمووی بۆ ئێوە دەبێت، ئینجا دوای نەمانی یوسف دەبنە پێڕو نەوەیەکی چاک و ڕێک و پێک.
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ10
تهفسیری ئاسان: یەکێک لە براکانی وتی: یوسف مەکوژن، بەڵکو بیخەینە ناو بیرێکی قووڵەوە، دوایی کاروان دێت و دەیدۆزنەوە و دەیبەن، ئەگەر بڕیار بێت هەر شتێکی لێ بکەن.
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ11
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەو بڕیارە هاتنە لای باوکیان و) وتیان: ئەی باوکە ئەوە چیتە لە ئێمە دڵنیانیت لە بارەی یوسفەوە، بەڕاستی ئێمە زۆر دڵسۆزی ئەوین و زۆر خۆشمان دەوێت.
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًۭا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ12
تهفسیری ئاسان: بەیانی بینێرە لەگەڵمان با بای باڵی بدات گەمەو یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ دەکەین و ئاگامان لێی دەبێت.
قَالَ إِنِّى لَيَحْزُنُنِىٓ أَن تَذْهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ ٱلذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَٰفِلُونَ13
تهفسیری ئاسان: باوکیان وتی: من زۆر غەم و پەژارە دەمگرێت لەوەی ئێوە بیبەن، دەترسم گورگ بیخوات لەکاتێکدا کە ئێوە لێی بێ ئاگان (لەبەر یاری و گەمەی خۆتان).
قَالُوا۟ لَئِنْ أَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّآ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ14
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: سوێند بەخوا ئەگەر بێت و یوسف گورگەکە بیخوات، لەکاتێکدا ئێمەش کۆمەڵێکی بەهێزین، بەڕاستی ئەوکاتە ئێمە خەسارەتمەندین (زەرەرمان لە خۆمانداوە و شەرمەزاری لای تۆ دەبین).
فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ15
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (سەرەنجام باوکیان ڕازی کردو) یوسفیان بردو هەموو هاتنە سەر ئەو بڕیارەی کە بیخەینە ناو تاریکای بیرەکەوە، لەو کاتەدا نیگامان بۆ نارد کە: هەواڵی ئەم بەسەرهاتە لەئایندەدا بە براکانت دەدەیت، کاتێک ئەوان ئاگایان لە خۆیان نابێت و لە بیریان چۆتەوە و هەستی پێناکەن.
وَجَآءُوٓ أَبَاهُمْ عِشَآءًۭ يَبْكُونَ16
تهفسیری ئاسان: پاشان کە تاریک داهات هاتنە لای باوکیان دەگریان.
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُؤْمِنٍۢ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَٰدِقِينَ17
تهفسیری ئاسان: وتیان ئەی باوکی بەڕێزمان: بەڕاستی ئێمە ڕۆشتین پێشبڕکێمان دەکردو یوسفمان لای کەل و پەلەکەمان بەجێ هێشت، ئەوسا گورگەکە پەلاماری داو خواردی، بەڵام تۆ هەمیشە بڕوامان پێناکەیت ئەگەرچی ئێمە ڕاستگۆش بین....
وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍۢ كَذِبٍۢ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌۭ ۖ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ18
تهفسیری ئاسان: براکانیشی هاتن بەهەندێ خوێنی ساختەوە کە بەسەر کراسەکەیەوە بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئەویش وتی: نەخێر وانیە، بەڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئەم کارەتان سازداوە، جا چارم تەنها خۆگریی و ئارام گرتنە بەجوانترین شێوە، هەر خواش داوای کۆمەکی لێدەکرێت لەسەر ئەو باسەی ئێوە دەیکەن.
وَجَآءَتْ سَيَّارَةٌۭ فَأَرْسَلُوا۟ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُۥ ۖ قَالَ يَٰبُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٌۭ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئەوسا کاروانێک هات و ئینجا ئاو هێنەرەکایان نارد ئاو بهێنێت (ئەویش چووە سەربیرەکە) و سەتڵەکەی داهێشتە ناو بیرەکەوە، کاتێک هێنایە سەرەوە لەجیاتی ئاو یوسف هاتە دەرەوە، کاتێک کابرا بینی، وتی: خەڵکینە مژدە بێت ئەمە لاوێکە (ئەوسا هەر کەسێک بدۆزرایەتەوە دەکرا بەبەندەو دەفرۆشرا) یوسفیان شاردەوە و کردیانە کەرەسەی فرۆشتن، خوای گەورەش زاناو ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن (چاودێری یوسف دەکات و کارێکی گەورەی پێیەتی).
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍۭ بَخْسٍۢ دَرَٰهِمَ مَعْدُودَةٍۢ وَكَانُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ20
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام (بردیان و) فرۆشتیان لە بازاڕی کۆیلە فرۆشەکاندا لە میسر، بەنرخێکی هەرزان، چەند درهەمێکی کەم، لە فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنەداو کەم تەماع بوون (چونکە پشتیان پێوەی نەئێشا بوو).
وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ21
تهفسیری ئاسان: جا ئەو کەسەی یوسفی کڕی لە میسر، بە هاوسەرەکەی وت: ڕێز بگرە لە شوێن وجێگەی ئەم لاوە، بەئومێدی ئەوەی سوودمان پێبگەیەنێت، یان بیکەینە کوڕی خۆمان، ئا بەو شێوەیە یوسفمان جێگیرکرد لە زەویدا و پایەدارمان کرد، بۆ ئەوەش فێری بکەین چۆن خەو لێک بداتەوە و ڕووداوەکانی چوار دەوری وەک خۆی تێبگات، خوای گەورە زاڵە بەسەر کارو فەرمانەکانی خۆیدا، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەمە نازانن.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ22
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە یوسف پێگەیشت و گەیشتە ئەوپەڕی توند و تۆڵی (لە ڕووی لاشەو ژیریی یەوە) و ئێمەش پلەی فەرمانڕەوایی دانایی و زانیاری شارەزایی باشمان پێبەخشی، هەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.
وَرَٰوَدَتْهُ ٱلَّتِى هُوَ فِى بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلْأَبْوَٰبَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ رَبِّىٓ أَحْسَنَ مَثْوَاىَ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ23
تهفسیری ئاسان: جا ئەو ئافرەتەی کە یوسف لە ماڵیدا بوو هەوڵیدا یوسف لە خشتە ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هەموو دەرگاکانیشی داخست و وتی: وەرە پێشەوە و خۆت ئامادە بکە، یوسف وتی: پانا دەگرم بە خوا کاری واناکەم، چونکە پەروەردگارم دەرووی لێ کردوومەتەوە، هەروەها مێردەکەشت چاک ڕەفتارر بووە لەگەڵمدا (چۆن خیانەتی لێ دەکەم) و چونکە من دڵنیام ستەمکاران سەرفراز نابن.
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَٰنَ رَبِّهِۦ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ ۚ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ24
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ژنەکە پەلاماری یوسفیداو ویستی لێی بدات، یوسفیش نیازی لێدانی هەبوو ئەگەر بەڵگەی خوایی نەزانیایە (کە سەرئەنجامی لێدانەکەی بەخراپ بەسەریدا دەشکێتەوە)و ئا بەو شێوەیەمان کرد (بۆ ئەوەی هەرچی گوناهو تاوان و خراپەیە لێی دوور دەخەینەوە) و بەڕاستی ئەو لە بەندە هەڵبژاردە وپاکەکانی ئێمەیە.
وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍۢ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ25
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام هەردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ دەرگاکە (یوسف بۆ کردنەوە و ئەویش بۆ داخستن) ژنەکە توانی دەستی لە کراسەکەی گیر بکات و لە پشتەوە دڕاندی، ئەوسا هەردووکیان لە بەردەمی دەرگاکەدا تووشی مێردەکەی هاتن، خیرا هاتە قسەو ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیە وتی: باشە ئاخۆ سزای ئەو کەسە چییە کە وستبیتی خراپە لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات، جگە لەوەی بەندە بکرێت یان سزایەکی بەئێش بدرێت.
قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍۢ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ26
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: (نەخێر وانیە) ئەو ویستی لە خشتەم بەرێت، یەکێک لە خزمانی ژنەکە (کەگوێی لە بەسەرهاتەکە بوو، دیار بووکە پیاوێکی زیرەک و دنیا دیدە بوو) شایەتیداو وتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە ژنەکە ڕاست دەکات و ئەو کاتە یوسف یەکێکە لە درۆزنان.
وَإِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ27
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر کراسەکەی لە پشتەوە دڕابێت ژنەکە درۆ دەکات و یوسف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
فَلَمَّا رَءَا قَمِيصَهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍۢ قَالَ إِنَّهُۥ مِن كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌۭ28
تهفسیری ئاسان: کاتێک مێردەکەی بینی کراسەکەی یوسف لە پشتەوە دڕاوە، بە ژنەکەی وت: بەڕاستی ئەمە پیلان و نەخشەی خۆتانە، بێگومان فێڵ و تەڵەکە و نەخشە و پیلانی ئێوە زۆر گەورەیە (لەم جۆرە شتانەدا).
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا ۚ وَٱسْتَغْفِرِى لِذَنۢبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلْخَاطِـِٔينَ29
تهفسیری ئاسان: ئینجا ڕووی کردە یوسف وتی: ئەی یوسف، ئەم باسە فەرامۆش بکە و گوێی مەدەرێ، تۆش داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکە لە هەڵە و تاوانەکەت چونکە بەڕاستی تۆ لە گوناهباران و بەهەڵەچواندایت.
۞ وَقَالَ نِسْوَةٌۭ فِى ٱلْمَدِينَةِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ تُرَٰوِدُ فَتَىٰهَا عَن نَّفْسِهِۦ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَىٰهَا فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ30
تهفسیری ئاسان: پاشان ژنانێک لە ئافرەتانی ناو شار ئەم دەنگ و باسەیان بیست بۆیە وتیشیان: سەیرە! ژنەکەی عەزیزی میسر دەیەوێت بەنەرم و نیانی سەرنجی لاوەکەی خۆی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، بەڕاستی ئەوینداریەکەی بۆی هەموو پەرەکانی دڵی داگیرکردووە، بێگومان ئێمە ئەو ژنە سەرگەردانێکی ئاشکرادا دەبینین.
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًۭٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍۢ مِّنْهُنَّ سِكِّينًۭا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٌۭ كَرِيمٌۭ31
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر توانج و پلارەکەی ئەوانی بیست، ئەویش ناردی بە شوێنیانداو جێگەیەکی خۆشی بۆ ئامادە کردن، چەقۆشی دایە دەستی هەریەکەیان، ئینجا فەرمانیدا بە یوسف و وتی: ئادەی وەرە دەرەوە بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێک بینیان بە گەورەو گرنگیان زانیو (اللە اکبر) یان بۆ کردو بە بێئاگایی دەستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگەردی ودووری لە هەموو ناتەواویەک شایستەی خوایە کە ئەمەی دروست کردووە! ئەمە بەشەر نیە، تەنها فریشتەیەکی جوان و بەڕێزە و هیچی تر نیە.
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًۭا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا ژنەکە وتی: ئەوە ئەو کەسەیە کە ئێوە لۆمەو سەرزەنشتی منتان دەکرد لە بارەیەوە و سوێند بەخوا بێگومان من هەوڵمدا لە خشتەی بەرم، کەچی ئەو هەر خۆی گرت و پاک وخاوێنی ویست، سوێند بە خوا ئەگەر ئەوەی من فەرمانی پێدەدەم نەیکات، ئەوە بەڕاستی بەند دەکرێت و زەلیل دەبێت و بەکەم تەماشا دەکرێت.
قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَٰهِلِينَ33
تهفسیری ئاسان: یوسف کەئەمەی بیست وتی: پەروەردگارم من زیندانم لەلا خۆشەویسترە لەوەی کە ئەوان بانگم دەکەن بۆی، خۆ ئەگەر لە فێڵ و تەڵەکەی ئەوانە ڕزگارم نەکەیت و پیلان و نەخشەکانیان دەربازم نەکەیت و لام نەدەیت، لەوانەیە منیش مەیلم بۆ دروست ببێت و ئارەزوویان بکەم پاشان بچمە ڕیزی نەفام و گوناهبارانەوە.
فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ34
تهفسیری ئاسان: جا پەروەردگاری بە هانایەوە چوو نزاکەی گیرا کردو لە تەڵەکە و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکە بەڕاستی هەر ئەوزاتە بیسەری نزاکانە و زانایە (بە دڵ و دەروونەکان).
ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْءَايَٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍۢ35
تهفسیری ئاسان: پاشان، لە دوای ئەوەی کە بەڵگەی زۆریان بینی لەسەر یوسف، بۆیان دەرکەوت و وایان بە چاک زانی تا ماوەیەک هەر بەندی بکەن.
وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًۭا ۖ وَقَالَ ٱلْءَاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًۭا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ36
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دوو لاوی تریش بەتاوانی جیا جیا لەگەڵ یوسفدا خرانە بەندیخانەوە، (هەریەکەیان خەوێکی بینی بوو) یەکێکیان وتی: بێگومان من خۆمم دەبینی لە خەومدا ترێم دەگوشی و شەرابم لێ دروست دەکرد، ئەوی تریشیان وتی: بەڕاستی من خۆمم دەبینی لە خەومدا کە نانم بەسەر سەرمەوە هەڵدەگرت باڵندە لێی دەخوارد، ئاگادارمان بکە بەلێکدانەوەی ئەم خەونە، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین تۆ لە چاکە خوازانیت و (شارەزای لە لێکدانەوەی خەودا).....
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌۭ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ ۚ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: (من تەنها لێکدانەوەی خەون نازانم بەڵکو جگە لەوەش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایەت کە دەرخواردتان بدرێت کە من نەزانم چیە و چۆنە پێش ئەوەی بگاتە لاتان (ئەمەش ئازایەتی خۆم نیە) بەڵکو ئەوە هەندێکە لەوەی پەروەردگارم فێری کردووم و بزانن بەڕاستی من بەرنامەی قەومێکم واز لێهێناوە کە باوەڕ بە خوا ناهینن و هەمیشە بڕوایان بە قیامەتیش نی یە.
وَٱتَّبَعْتُ مِلَّةَ ءَابَآءِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشْرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ38
تهفسیری ئاسان: بەڵکو شوێنی ئایین و بەرنامەی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب کەوتووم، هەرگیز ڕەوا نی یە بۆ ئێمە هیچ جۆرە شتێک بکەینە هاوەڵ و شەریک بۆ خوا، ئەوەش لە فەزڵ و ڕێزی تایبەتی خوایی یە لەسەر ئێمە و لەسەر خەڵکیش، بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.
يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ ءَأَرْبَابٌۭ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ39
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ڕووی تێکردن وتی): ئەی هاوەڵانی زیندانم، ئایا چەند خوایەکی هەمە جۆر و جیاوازی (بپەرسترێن)چاکترن، یاخود خوایەکی تاک و تەنها و زاڵ بەسەر هەموو شتێکدا؟
مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءًۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ40
تهفسیری ئاسان: جا هەرچی ئێوە دەیپەرستن جگە لە خوا، تەنها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (تەنها ناون و ناوەڕۆکیان نی یە)، هەرگیز خوا بەوە ڕازی نی یە و، هیچ بەڵگەیەکیشی ڕەوانە نەکردووە لەسەر پەسەند کردنیان، بەڕاستی حوکم و فەرمانڕەوایی جگە لە خوا شایستەی کەسی تر نی یە، فەرمانیشی داوە جگە لە خۆی کەسی تر نەپەرستن، هەر ئەوەش ئایین و بەرنامەی پەسەند و ڕاست و دروست و بەنرخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانە نازانن و لێی بێ ئاگان.
يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْءَاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ41
تهفسیری ئاسان: ئەی هاوەڵانی زیندانیم، ئەوەتان لە خەونیدا ترێی دەگوشی ئەوە دەبێتە ساقی پاشا و ڕزگاری دەبێت و شەرابی پێشکەش دەکات، ئەوی تریشیان لە خاچ دەدرێت و باڵندە لەسەرو ڕووخساری دەخوات، ئیتر ئەمەش وەڵامی لێکدانەوەی خەونەکانتانە و هەر ئەوەش بڕیار دراوە.
وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍۢ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ42
تهفسیری ئاسان: ئەوسا یوسف بەو کەسایانی وت: کەوای دەزانی ڕزگاری دەبێت و دەبێتە ساقی پاشا، باسم بکە لای پاشات (کە بەبێ تاوان من بەند کراوم)، بەڵام شەیتان بیری کابرای بردووە کە لەلای پاشا باسی بکات، ئیتر چەند ساڵێک (یوسف بە بێ تاوان) لە بەندیخانەدا مایەوە.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعَ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ ۖ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ43
تهفسیری ئاسان: (شەوێک پاشا خەونێکی سەیری بینی و بوو بە مەراقی و لە کۆبوونەوەیەکدا) وتی: بەڕاستی من لە خەومدا بینیم کە حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مەنگای لەڕو لاوازەوە خوران، حەوت گوڵە گەنمی سەوز و جوان و حەوتی وشکیشم بینی، ئەی زاناو شارەزایان ئەم خەوەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر خەون لێک دەدەنەوە...
قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۢ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَٰمِ بِعَٰلِمِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش وتیان: ئەم خەونە بێ سەرو بنە و هیچ نی یە، ئێمە لە لێکدانەوەی خەونی بێ سەرو بن شارەزا نین.
وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ45
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو بوو، بیری کەوتەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هەواڵی (لێکدانەوەی ئەو خەونەتان) پێ ڕادەگەیەنم.
يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ46
تهفسیری ئاسان: (ساقی چوو بۆ لای زیندانەکە بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئەی هاوەڵی ڕاستگۆم، ئەم خەونەمان بۆ لێک بدەرەوە (لە خەونێکی پاشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕو لاوازەوە خوراون، هەروەها لە بارەی حەوت گوڵە گەنمی سەوزو جوان و حەوتی تری وشک بۆمان لێک بدەرەوە، بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ لای خەڵکی تا وەڵام بزانن.
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ47
تهفسیری ئاسان: (یوسف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێڵە دەچێنن، ئەوەی کە دروێنەتان کردوو، لێتان زیاد بوو بەگوڵەکەیەوە بیهێڵنەوە، مەگەر ئەو کەمەی کە دەیخۆن (دانەوێڵە بە گوڵەکەیەوە هەڵبگیرێت لە کرم و ئەسپێ و زایە بوون بەدوور دەبێت).
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌۭ شِدَادٌۭ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تُحْصِنُونَ48
تهفسیری ئاسان: پاشان لە دوای ئەوە حەوت ساڵ گرانیی و سەختی پێش دێت، ئەوەی کە زەخیرەتان کردووە بۆ ئەو ساڵانە هەمووی دەخۆن، مەگەر کەمێکی نەبێت کە هەڵی دەگرن (بۆ تۆو).
ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌۭ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ49
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ بەرەکەت دێت کە خەڵکی بەرو بوومی زۆریان پێ دەبەخشرێت، میوە دەگوشن و شەربەتی لێ دروست دەکەن.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌۭ50
تهفسیری ئاسان: (ساقی گەڕایەوە بۆ لای پاشا ولێکدانەوەکەی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری بەدڵ بوو، بۆیە پاشاش وتی): ئادەی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێک کە ڕەوانەکراوەکەی پاشا گەیشتە لای یوسف و (وتی: پاشا داوات دەکات، یوسف) وتی: بگەڕێرەوە بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئەو ئافرەتانە کاتی خۆی دەستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم لەوەدا هەیە؟!) بەڕاستی هەر پەروەردگارم بە ئاگایە لە فێڵ و تەڵەکە و پیلانیان.
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍۢ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٰٔنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ51
تهفسیری ئاسان: (پاشا ئەو ئافرەتانەی هەموو کۆکردەوە) پێی وتن: ئەوکارە گرنگەتان چی بوو کاتێک کەوا ئێوە ویستتان یوسف لە خشتە بەرن (ئایا ئەو هیچ تاوانێکی هەبوو؟) هەموو وتیان: پەنا بەخوا (ئێمە بوختانی بۆ بکەین) ئێمە هیچ جۆرە هەڵەو ناشرینیەکمان لێ نەدیووە و نەزانیووە، (ژنەکەی عەزیزی میسر) وتی: ئا ئێستە ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان بەڕاستیدا دەنێم)، خەتای من بوو دەمویست لە خشتەی بەرم و بەڕاستی یوسف یەکێکە لە ڕاستگۆیان.
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّى لَمْ أَخُنْهُ بِٱلْغَيْبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى كَيْدَ ٱلْخَآئِنِينَ52
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف) وتی: ئەوە (بۆیە وام کرد) تا (پاشا) چاک بزانێت و دڵنیابێت بەڕاستی من لە نهێنیشدا خیانەتم لێ نەکردووە، بێگومانیش خوا فێڵ و تەڵەی خیانەتکاران بەئەنجام ناگەیەنێت. (یاخود ژنەکە وتی): تا یوسف دڵنیابێت کە لە نهێنیداو (ئێستە ئەو لێرە نی یە) خیانەتی لێ ناکەم و بوختانی بۆ هەڵنابەستم، چونکە (بۆم دەرکەوتووە) کە خوا فێڵ و تەڵەکەی خیانەتکاران بە ئەنجام ناگەیەنێت
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ53
تهفسیری ئاسان: (دەشێت یوسف یان ژنەکەی عەزیزی میسر وتبێتی) منیش نەفسی خۆم بەری ناکەم، چونکە بەڕاستی نەفس (ئەگەر بە نووری خواناسی ئاوەدان نەبێت) زۆر فەرماندەرە بەگوناهو هەڵەو تاوان، مەگەر نەفسێک کە پەروەردگارم میهرەبانی پێ کردبێت، بەڕاستی پەروەردگارم لێ خۆشبوو میهرەبانە.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌۭ54
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پاشا کە ڕاستیەکانی بە تەواویی بۆ دەرکەوت ئەوەندەی تر یوسفی لا بەڕێزو بەنرخ بوو بۆیە) فەرمانیدا وتی: ئادەی بچن بۆم بهێنن، ئەو (لاوە پاکە ژیرە زانایە) تایبەتی دەکەم بۆخۆم و لە نزیکانی من بێت، جا کاتێک (هێنایان) و پاشا قسەی لەگەڵ کرد، وتی: ئەمڕۆ ئیتر بەڕاستی تۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو جێگەی متمانە و باوەڕی.
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌۭ55
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: پێم باشە بمکەیت بەلێپرسراو بەسەر گەنجینەکان و سامانی سەر زەوی ئەم وڵاتە، (میسر) بەڕاستی من پارێزەرێکی زانام (لەخۆم ڕادەبینم کە شت بپارێزم و زاناشم کە چۆن دەیپارێزم).
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ56
تهفسیری ئاسان: (خوا دەفەرموێت) ئا بەو شێوەیە دەسەڵاتمان دا بە یوسف و جێگیر وپایەدارمان کرد لە خاکی میسردا، هەر پلەو پایەیەکی دەویست لەو وڵاتەدا دەستی دەکەوت بۆی ساز دەبوو، هەر کەسێک، هەر دەستەیەک بمانەوێت بەهرەوەری دەکەین لە ڕەحمەت و بەخششەکانمان و پاداشتی چاکەکاران بەزایە نادەین.
وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ57
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتی ئەو جیهان (لە بەهەشتی بەریندا) چاکترە بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و خۆیان دەپاڕاست.
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ58
تهفسیری ئاسان: (ساڵانی گرانی هاتە پێشەوە) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونە دیوانی، ئەو ئەوانی ناسێوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسێوە (چونکە پۆشاکی وەزیری لە بەردا بوو، هەرگیز شتی وایان چاوەڕوان نەدەکرد).
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی دەرخستن کە برایەکی باوکییان هەیە و نەیانهێناوە لەبەئەوە) لە کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە وتی: (من حەز دەکەم) برایەکی باوکیتان هەیە بۆم بهێنن، ئایا نابینن بەڕاستی من چۆن کێشانە و پێوانەم تێرو تەواوە و، چۆن ڕێز لە میوان دەگرم (یارمەتی هەژاران دەدەم).
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ60
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەو برایەتانم بۆ نەهێنن، ئەوە ئیتر هیچ موعامەلە و کێشانە و پێوانەی ئیوە لای من نی یە و نزیکم مەکەونەوە.
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ61
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامیدا) وتیان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین و نەخشە دەکێشین بۆ ئەو مەبەستە (هەتا) باوکی ڕازی بکەین (ئەم جارە بیهێنین)، بێگومان ئێمە ئەو کارە دەکەین.
وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ62
تهفسیری ئاسان: (لە فرسەتێکدا) یوسف بە لاوەکانی بەردەستی وت: هەرچی شتومەک و کەلو پەلێکیان هێناوە بیخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی بیناسنەوە کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ لای کەس و کاریان بۆ ئەوەی (ببێتە هاندەرێک و) بێنەوە.
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ63
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی بەڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قەدەغە کراوە (تا بنیامینی برامان لەگەڵ خۆماندا نەبەین)، کەواتە براکەمان لەگەڵ بنێرە تاپێوانە بکەین (بەدەست بەتاڵی نەگەڕێنەوە)، بەڵێن بێت پارێزەرین بۆی.
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ64
تهفسیری ئاسان: یەعقوبی باوکیان وتی: (ئەمە داخوازیەکی سەیرە) ئایا هەروا متمانەتان پێ بکەم لەسەری مەگەر هەروەک پێشتر متمانەم پێکردن لەسەر یوسفی برای؟! (سەرئەنجام ڕازیان کرد و، ئەویش وتی) کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە هەر ئەو میهرەبانترینی میهرەبانانە.
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ65
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کەلوپەل و بارگە و بنەکانیان کردەوە بینیان هەرچی شتومەکیانە هەر ئەوە خراوەتەوە بارەکانیان و گەڕێنراوەتەوە بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کردو) وتیان: باوکی بەڕێزمان ئێمە چی بکرین، چی بڵێین (لە بەرامبەر ئەو پاشا بەڕێزەوە) ئەوەتە هەرچی کەل و پەلمان هەیە گەڕێنراوەتەوە بۆمان و (تۆ ئەگەر مۆڵەتی بنیامین بدەی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر دەهێنین بۆ کەس و کارمان، براکەشمان دەپارێزین و باری وشترێکیش زیاتر دەهینین، ئەو بارەش شتێکی ئاسانە.
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ66
تهفسیری ئاسان: یەعقوب وتی: هەرگیز لەگەڵتاندا ناینێرم هەتا پەیمانێکی خواییم پێ نەدەن (سوێند نەخۆن) کە بێگومان بیهێننەوە بۆ لام، مەگەر دەورە بدرێن و هیچ دەسەڵاتتان نەمێنێت، جا کاتێک پەیمانەکەیان دایە و سوێندیان بۆ خوارد، یەعقوب وتی: خوا خۆی ئاگادارو چاودێرە بەو پەیمانەی کە بڕیارمان لەسەر داوە.
وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ67
تهفسیری ئاسان: هوروەها وتی: کوڕەکانم، هەمووتان لە یەک دەروازەوە مەچنە ژوورەوە و لە چەند دەروازەیەکی جیا جیاوە بچنە ژوورەوە (خۆتان بکەن بە شاردا)، دڵنیاش بن کە من ناتوانم هیچ شتێک لەو بەڵاو پێشهاتانەی کە بڕیاری خوای لەسەر بگێڕمەوە لە ئێوە، هیچ فەرمان و بڕیارێک بۆ کەس نی یە، تەنها بۆ خوا نەبێت، پشتم هەر بەو بەستووە و پشت و پەنام هەر ئەوە، جا دەبا ئەوانەی کە پاڵپشت و پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ68
تهفسیری ئاسان: کاتیک چوونە ناوەوە بەو شێوەیەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون، جا وەنەبێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکەوێت و لە هیچ پێشهاتێک ڕزگاریان بکات کە بڕیاردادەی خوای لەسەرە، (ئەو ڕێنمووییە) تەنها پێداویستیەکی دەروونی یەعقوب خۆی بوو، ڕایگەیاند، بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانستێک بوو، چونکە ئێمە فێرمان کردبوو و بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستەیەکان نازانن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ69
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە کوڕەکان چونە ژورەوە بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیک کردەوە لە خۆی و (لە فرسەتێکدا) وتی: بەڕاستی من یوسفی براتم، جا خەفەت مەخۆو خەمت نەبێت بەو هەڵس و کەوتەی ئەوان دەیانکرد (چونکە من نەخشەم کێشاوە تۆ لێرە بهێڵمەوە، تا لە لای خۆم ژیان بەسەر بەریت).
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَٰرِقُونَ70
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک یوسف بارگە و بنەی بۆ پێچانەوە و سازی کردن (خۆراک و دانەوێڵەی پێویستی) پێبەخشین جامولکەی کێشان و پێوانی خستە ناو باری بنیامینی برایەوە، پاشان جارچیەک کە بەدەنگی بەرز وتی: ئەی کاروانچیان ئێوە بەڕاستی دزن؟!
قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بەپەلە گەڕانەوە و هاتن بەرەو ڕوویان وتیان: چی دیار نیە؟ چیتان لێ ون بووە؟
قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍۢ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌۭ72
تهفسیری ئاسان: پاساوانەکان وتیان: جامولکە و دەفری پاشامان لێ ون بووەو بۆی دەگەڕێن، هەر کەسێک هێنای باری وشترێکی بۆ هەیە (لێپرسراوەکەیان وتی): من دەبمە زامنی ئەو بەڵینە.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَٰرِقِينَ73
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: سوێند بە خوا، بەڕاستی ئێوە چاک دەزانن کە ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین فەسادو خراپە لە زەویدا بکەین و ئێمە دزنین.
قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَٰذِبِينَ74
تهفسیری ئاسان: پاسەوانەکان وتیان: ئەگەر (دەرکەوت) ئێوە درۆزن بوون، کەوابوو پاداشتی ئەودزە چیە؟
قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ75
تهفسیری ئاسان: کوڕەکان وتیان: پاداشتەکەی ئەو کەسەی کە دەفرە دزراوەکە لەبارەکەیدا دەدۆزرێتەوە، ئەوە پاداشتەکەیەتی (کە بریتیە لەوەی بارمتە بێت لای خاوەنی شتە دزراوەکە)، ئێمە ئا بەو شێوەیە تۆڵە لە ستەمکاران دەسێنین.
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌۭ76
تهفسیری ئاسان: ئینجا یوسف خۆی دەستی کرد بەگەڕان بەبارەکاندا پێش ئەوەی باری بنیامینی برای بپشکنێت، لەوەودوا لەباری براکەیدا دەری هێنا، ئا بەو شێوەیە یوسفمان فێری نەخشەی گلدانەوەی براکەی کرد، نەدەبوو بەدەستووری پاشا براکەی گل بداتەوە، مەگەر ویستی خوای گەورەی لەسەر بێت، بەو شێوەیە چەندەها جار پلەو پاییەی هەر کەس کە بمانەوێت بەرزو بڵند دەکەینەوە و لە سەروو هەموو خاوەن زانست و زانیارێکەوە زانا و شارەزاتر هەیە.
۞ قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌۭ لَّهُۥ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا ۖ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ77
تهفسیری ئاسان: براکانی وتیان: ئەگەر ئەو دزی بکات، ئەوە براکەشی بێگومان دزی کردووە لەمەوپێش، ئینجا یوسف ئەو قسە ناڕەواو تۆمەتە ناقۆڵایەی لەدڵی خۆیدا هێشتەوە و نەیخستە ڕوو بۆ ئەوان، وتی: ئێوە لە کەسانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی لە هەموو کەس زاناترە بەوەی کە دەیڵێن و باسی دەکەن.
قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًۭا شَيْخًۭا كَبِيرًۭا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ78
تهفسیری ئاسان: براکانی وتیان: جەنابی پاشا، بەڕاستی ئەم کوڕە باوکێکی پیری بەساڵاچووی هەیە، کەواتە یەکێک لە ئێمە لەجیاتی ئەو گل بدەرەوە، چونکە بێگومان ئێمە تۆ بە پیاو چاک و چاکەخواز دەزانین.
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّظَٰلِمُونَ79
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: پەنا بەخوا، ئەگەر هەڵەی وا بکەین تەنها ئەو کەسە گل ئەدەینەوە کە شتومەکەکانمان لەلای دۆزیوەتەوە، خۆ ئەگەر وا نەکەین، ئەوە ئیتر ئێمە بەڕاستی ستەمکارین.
فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّۭا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ80
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک کە نائومێد بوون لە پاشا، لە کەنارێکەوە بۆ خۆیان دەستیان کرد بەچپەو ڕا گۆڕینەوە گەورەکەیان وتی: باشە، ئەی نەتان زانی کە بێگومان باوکتان بەڕاستی پەیمانێکی لێ وەرگرتوون و خوایشی کردووە بە شایەت بەسەرتانەوە، پێشتریش ئاشکرایە کە چیتان کرد بە یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هەرگیز ئەم سەر زەمین و وڵاتە بەجێ ناهێڵم هەتا باوکم مۆڵەتم دەدات، یاخود خوا فەرمانێک بدات لە قازانجم بێت، ئەو زاتەش چاکترینی دادوەرانە.
ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَٰفِظِينَ81
تهفسیری ئاسان: بگەڕێنەوە بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئەی باوکی بەڕێزمان، بێگومان کوڕەکەت دزی کردوو ئێمە ئاگامان لێ نەبووە، جگە لەوەی کە زانیومانە، ئێمە لە شاراوە و نهێنیەکان شارەزا نین (نازانین ئەو کوڕە بۆ وای کرد).
وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ82
تهفسیری ئاسان: (حەز دەکەیت، لە خەڵکی) ئەو شارەش بپرسە کە ئێمەی لێ بووین، لەو کاروانەش بپرسە کە ئێمەی تێدا بووین و پیکەوە هاتینەوە ئێمە بەدڵنیایەوە ڕاست دەڵێن و ڕاستگۆشین.
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ83
تهفسیری ئاسان: (کاتێک کوڕەکان گەیشتنەوە لای باوکیان و بەسەرهاتەکەیان بۆ گێڕایەوە) وتی: (وانیە) بەڵکو دیسانەوە خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێک خستووە، جا چارم نیە خۆگریەکی جوان نەبێت، ئومێدە پەروەردگار هەموویانم بۆ بهێنێتەوە و بەهەموویان شاد ببم، بەڕاستی ئەو زاتە زاناو دانایە.
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌۭ84
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا چووە کەنارێکەوە) و لێیان دوور کەوتەوەو (بەدەم هەناسەی ساردو ئەسرینەوە) وتی: ئەی داخم بۆ یوسفی نازدار، (لە دڵم دەرناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئەوەندە گریاو فرمێسکی هەڵوەران)، چاوەکانی سپی هەڵگەڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نەما لە ئاخ و داخ و خەفەت و ئێشدا، هەر خەم و پەژارەی خۆی دەخواردەوە.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَٰلِكِينَ85
تهفسیری ئاسان: (کوڕەکان بەزەییان بە باوکیاندا هاتەوەو) وتیان: سوێند بە خوا تۆ هەر واز ناهێنیت یادی یوسف دەکەیت و ناوی دەبەیت تا وات لێ دێت پەکت دەکەوێت یاخود تیا لە تیاچوون دەبیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ86
تهفسیری ئاسان: (لە وەڵامیاندا) وتی: بەڕاستی من باسی سکاڵا و غەم و پەژارەم هەر بۆ لای خوا دەبەم، ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە (لە نەخشە و حیکمەتەکانی، لە پێشهات و ڕووداوەکاندا) ئێوە نایزانن.
يَٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَٰفِرُونَ87
تهفسیری ئاسان: (دوای چەند ڕۆژێک یەعقوب فەرمانیدا بەکوڕەکانی) و وتی: کوڕەکانم بچنەوە و گوێ هەڵخەن بۆ یوسف و براکەی، لە سۆزو میهرەبانی خوایش نائومێد مەبن، چونکە بەڕاستی کەس نائومێد نابێت لە سۆزو میهرەبانی خوا جگە لە کەسانی خوانەناس و بێ باوەڕ.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَٰعَةٍۢ مُّزْجَىٰةٍۢ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ88
تهفسیری ئاسان: کاتێک (گەشتنە میسر) و چوونە بارەگای یوسف وتیان: جەنابی پاشا ئێمە و کەس و کارمان نەهاتی و گرانی و کوێرەوەریی زۆرمان تووش هاتووە وکەل و پەلێکی تێکەڵ و پێکەڵ و بێ نرخیشمان هێناوە، کەواتە چیمان پێویستە بۆمان بپێوە و خێریشمان پێ بکە، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان دەداتەوە.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَٰهِلُونَ89
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف زانی کاتی ئەوە هاتووە کە خۆی بناسێنێت بۆیە) وتی: ئایا زانیتان و لە بیرتانە چیتان کرد بە یوسف و بەبراکەی کاتێک ئێوە نەفام بوون و ترسی خواتان لە دڵدا نەبوو؟
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ90
تهفسیری ئاسان: (هەموو بەسەرسوڕمانەوە چاویان ئەبڵەق بوو سەرنجیان داو) وتیان: ئایا بەڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: بەڵێ، من یوسفم و ئەمەش (بنیامین) ی برامە، بەڕاستی خوای میهرەبان ڕێزی لێناوین و بەهرەمەندی کردووین، بێگومان ئەوەی خۆپارێز بێت لە گوناهو خۆگر بێت (لە بەرامبەر پێشهاتەکانەوە، خوای گەورە دەرووی لێ دەکاتەوە) ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان بەزایە نادات.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ91
تهفسیری ئاسان: ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان بەخوا بەڕاستی خوای گەورە ڕێزی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا، ئێمە بەڕاستی کاتی خۆی بەهەڵەدا چووین و گوناهبارین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ92
تهفسیری ئاسان: یوسف وتی: خەمتان نەبێت ئەمڕۆ ئیتر هیچ سەر زەنشتێکتان لەسەر نی یە، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئەو زاتە لە هەموو میهرەبانان میهرەبانترە.
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ93
تهفسیری ئاسان: (یوسف هەواڵی باوکی پرسی، کە زانی نابینا بووە وتی): بڕۆن ئەم کراسەم بەرن و بیدەن بەسەرو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ دەگەڕێتەوە و چاوی چاک دەبێتەوە، پاشان هەموو کەس و کارتانم بۆ بهێنن بەگشتی.
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ94
تهفسیری ئاسان: کاتێک کاروان ئاوەدانی بەجێهێشت و کەوتە ڕێ، باوکیان وتی: بەڕاستی من هەست بە بۆنی یوسف دەکەم ئەگەر بەبێ هۆش و خەڵەفاوم نەزانن و (بڕوام پێبکەن).
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ95
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە لە لای بوون وتیان: سوێند بەخوا بێگومان تۆ هەر لە ناو سەرگەردانی و خەیاڵە کۆنەکەی خۆتدایت!!
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ96
تهفسیری ئاسان: ئینجا کە مژدە هێنەرەکە گەیشت و کراسەکەیدا بەسەر دەم و چاویدا، خێرا بینای بۆ گەڕایەوە، چاوەکانی گەشایەوە، وتی: ئایا من پێم نەوتن، بەڕاستی ئەوەی من دەیزانم لە لایەن خواوە، ئێوە نایزانن؟!
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ97
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک کوڕەکان گەیشتن وهەموو شتێک ئاشکرا بوو) وتیان: ئەی باوکی بەڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهەکانمان بۆ بکە (لە خوای میهرەبان) بەڕاستی ئێمە گوناهکار بووین و بەهەڵەدا چوو بووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ98
تهفسیری ئاسان: باوکیان وتی: لە ئایندەدا داوای لێ خۆشبوونتان لە پەروەردگارم بۆ دەکەم، بەڕاستی ئەو زاتە لێخۆشبوو میهرەبانە.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ99
تهفسیری ئاسان: ئینجا (کە هەموویان گەیشتنە میسر) چوونە لای یوسف، باوک و دایکی هێنایە نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ دەڕبڕین، ئاخۆ چەندە دڵخۆش و کامەران بووبن، دوای ئەو ماوە دوور و درێژە بە کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسرە) و پێی وتن: انشاءاللە، ئەگەر خوا ویستی بێت بەیەکجاریی وەرن بۆ میسر، بەوپەڕی شادی و ئارامی و کامەرانی نیشتەجێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ100
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دایک وباوکی بەرز کردەوە بۆ سەر تەختی پاشایەتی و حوکمڕانی خۆی، هەمووان کڕنووشیان بۆ برد (دیارە کە ئەوسا دروست بووە و نیشانەی ڕێزو پێزانین بووە)، یوسف کە ئەمەی دی وتی: باوکی بەڕێزم ئەمە لێکدانەوەی خەونەکەی ئەوسامە کە بەمنداڵی بینیم، ئەوەتە بێگومان پەروەردگارم هێنایەدی و بەڕاست دەرچوو، بەڕاستی ئەو زاتە چاکەی لەگەڵدا کردم و بەسۆز بوو بۆم، کاتێک لە زیندان ڕزگاری کردم، ئەوەتە ئێوەی لە بیابانەوە هێنایەوەو (بەیەک شادی کردینەوە) دوای ئەوەی شەیتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، بەڕاستی پەروەردگارم بەسۆزو بەلوطفە بۆ هەرشتێک کە دەیەوێت (پەلەی نیەو ڕێگەی بەشێنەیی بۆخۆش دەکات)، بێگومان ئەو زاتە زانایە (بەنهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایە (بەنەخشەی ورد، هەرچی بیەوێت ئەنجامی دەدات).
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ101
تهفسیری ئاسان: (ئینجا یوسف پێغەمبەر چووە کەنارەوە و دەستەکانی هەڵبڕی و نزای کردو وتی): پەروەردگارا بەڕاستی تۆ پاشایەتیت پێ بەخشیم و لە لێکدانەوەی خەو شارەزات کردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوی، تۆ پشت و پەنا و یارو یاوەری منیت لە دنیاو قیامەتدا، داواکارم کە بە موسڵمانی بم مرێنیت و بمخەیتە ڕیزی پاکانەوە و بمگەیەنیت بەکاروانی چاکان.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ102
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد ئەم بەسەر هات و سەرگوزشتەیەی یوسف کە بۆت نیگا دەکەین لە هەواڵ و بەسەرهاتە شاراوەکانە، خۆ تۆ لە لای براکانی یوسف نەبوویت کاتێک کە هەموویان بڕیاریاندا و پیلانیان دەگێڕا....
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ103
تهفسیری ئاسان: (دڵنیاش بە) کە زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین، هەرچەندە تۆ زۆر بەپەرۆش بیت و هەوڵ بدەیت و تێ بکۆشیت.
وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ104
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و بەخششێکت لێیان ناوێت لەسەر گەیاندنی پەیامەکە، ئەم قورئانە هیچی تر نی یە جگە لەوەی کە یادخەرەوەیە بۆ هەموو خەڵکی جیهان.
وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ105
تهفسیری ئاسان: چەندەها بەڵگەو نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەن (لەسەر دەسەڵاتدارێتی و جوانکاری خوای پەروەردگار) کەچی زۆربەی خەڵکی بەلایدا تێدەپەڕن و تێنافکرن و پشتی تێدەکەن.
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ106
تهفسیری ئاسان: جا زۆربەی زۆری خەڵکی باوەڕناهێنن بە خوای تاک و تەنها، بێ ئەوەی هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن (بێگومان ئیمان و باوەڕی وا هیچ نرخی نیە و خوای گەورە لەو تاوانە خۆش نابێت).
أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ107
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە لەوە ئەمینن و ناترسن کە سزایەکی خوایی هەموویان بگرێتەوە و (لەناویان بەرێت)، یاخود کوتوپڕ قیامەت بەرپا ببێت لە کاتێکدا ئەوان هەست بەنزیکی بەرپابوونی نەکەن.
قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ108
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئەمە ڕێگەو ڕێبازمە: من و شوێنکەوتوانم بانگ دەکەین بۆ لای خوای پەروەردگار لەسەر بنچینەو بناغەیەکی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگەردیش بۆ زاتی پەروەردگارە، من هیچ کاتێک لە موشریک و هاوەڵگەران نیم.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ109
تهفسیری ئاسان: ئێمە کەسمان نەناردووە لە پێش تۆدا جگە لە پیاوانێک کە هەڵمان بژاردوون لە خەڵکی شارو شوێنەکان و نیگایان بۆ دەنێرین (تا پەیامی ئێمە بەڕوونی بگەیەنن)، ئایا نەگەڕاون لە زەویدا، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن کە: چۆن بوو سەرئەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان (کاتێک یاخی بوون)، بێگومان جێگەو ڕێگەو خانووبەرەی بەهەشت لە قیامەتدا چاکترە بۆ ئەوانەی کە خواناس بوون و پارێزگاریان کردووە، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان ناخەنەکار؟!.
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ110
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی الللە علیە وسلم وا مەزانە کە ئەم ڕێگەیە بەگوڵ و گوڵزار چێنراوە، بەڵکو پڕە لە ناخۆشی و ئازارو گەیشتووەتە ڕادەیەک کە): هەتا بگرە کاتێک پێغەمبەران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی دەبن و گومان وادەبەن کە بە ڕاستی ئەوان (بەرنامەکەیان) بە درۆ زانراوە، ئەوە ئا لەو کاتی بێ هیواییەدا، سەرکەوتنی تایبەتی ئێمەیان بۆ دێت، ئەوسا ئەوەی بمانەوێت و شایستەبێت ڕزگاری دەکەین، جا کەس نیە بتوانێت تۆڵەی توندو تیژی ئێمە لە کەسانی تاوانبارو تاوانکار بگێڕێتەوە و بەرپەرچی بداتەوە.
لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ111
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی لە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتی پێغەمبەران پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند، وەنەبێت ئەم قورئانە قسەو باسێک بێت هەڵبەسترابێت، بەڵکو بەڕاست دانەری ئەوەیە کە لە پێش خۆیەوە هاتووە (تەورات و ئینجیل) و ڕوونکەرەوە و جیاکردنەوەی هەموو شتێکی پێویستە لەئایندا، ڕێنمومیی و ڕەحمەتیشە بۆ کەسانێک باوەڕ دەهێنن.