پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە، ئەوەی لەم کتێبەدا هەیە ئایاتەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەوەی کە لە سەرانسەری ئەم قورئانەدا بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم دابەزێنراوە لە لایەن پەروەردگارتەوە، ڕاستی و حەقیقەتە، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناهێنن.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ2
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بەچاوی خۆتان دەبینن چۆن ئاسمانەکانی بەبێ کۆڵەکە و ستوون بەرز کردۆتەوە و ڕایگرتووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (ئەڵبەتە چونیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایی و گەلێ شتی لەو بابەتانە لە ڕادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لە پێشەوا مەلیک پرسیووە، لە وەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکە حەقیقەتی هەیە، چونیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، خۆرو مانگیشی ڕام هێناوە، هەر یەکەیان لە چەرخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوەیەکی دیاریکراو دەسوڕێنەوە، هەر ئەو زاتە کاروباری جیهان هەر هەمووی بەڕێ دەکات و ڕێکی دەخات، هەروەها ئایەتەکانی قورئان بەوردی و دوورو درێژی دەخاتە بەرچاو بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بە خزمەت گەیشتن و ئامادە بوونی بەردەم دادگای پەروەردگارتان (بۆ لێپرسینەوە).
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَٰرًۭا ۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ3
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەشە کە زەوی پان و بەرین کردوە و (هەرچەندە لە شێوەی گۆدایە)، کەژو چیاو ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووە، لە هەموو بەرو بوومێک جووتی فەراهەم هێناوە لە هەردوو جۆرە، شەوی والێکردووە کە ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە.
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌۭ مُّتَجَٰوِرَٰتٌۭ وَجَنَّٰتٌۭ مِّنْ أَعْنَٰبٍۢ وَزَرْعٌۭ وَنَخِيلٌۭ صِنْوَانٌۭ وَغَيْرُ صِنْوَانٍۢ يُسْقَىٰ بِمَآءٍۢ وَٰحِدٍۢ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی پارچەی جۆراوجۆر هەیە لە پاڵ یەکدا (کە کارکردیان هەیە لەسەر چۆنێتی و بەرهەمی ڕووەک، جگە لەوەی جیاوازیان نیشانەن بۆ کانزا جۆراو جۆرەکان)، هەرەها باخی ڕەزی ترێ، کشتوکاڵی هەمە جۆر لە دانەوێڵە و بێستانەکاندا، دارخورمای یەک قەدو دوو قەد، هەموو ئەمانە بەیەک ئاو ئاودێر دەکرێن و لە یەک جۆر ئاو دەخۆنەوە (بەڵام سەوئەنجام ئەو هەموو بەروبومە جیاوازە لە قەبارەو تام و بۆن و ڕەنگ و شێوازدا، پەیدا دەبن) و هەندێکیانمان لە هەندێکی تر بۆ خۆراکی ئادەمیزاد نازدارتر و پەسەندتر کردووە، بەڕاستی ئا لەو شتانەشدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان بخەنەکار.
۞ وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌۭ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ5
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر تۆ بەشتێک سەرسام بیت و پێت سەیربێت، ئەوە قسەی بێ باوەڕان جێگەی سەرسامییە کە دەڵێن: ئایا کاتێک بووینەوە بە خاک و خۆڵ، سەرلەنوێ ئایا زیندوو دەکرێینەوەو دروست دەبینەوە؟ ئا ئەوانە (کە ئەو قسەیە دەکەن) ئەوانەن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، ئا ئەوانە زنجیرەکان لە گەردنیاندان و ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخن و هەمیشە دەبێ تیایدا بمێنەوە.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ ٱلْمَثُلَٰتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلْعِقَابِ6
تهفسیری ئاسان: (لارو وێری خوانەناسان گەیشتۆتە ڕادەیەک کە): پەلەت لێدەکەن لە پێشهاتنی بەڵاو ناخۆشی پێش ئەوەی داوای چاکە و خۆشی بکەن، لەکاتێکدا بێگومان لە پێشینانەوە نموونەی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانەناسان تێپەڕ بووە، بێگومان پەروەردگاری تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم)خاوەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوونە بۆ خەڵکی، سەرەڕای ستەمیان (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان و خواناسی)، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ زۆر تۆڵە سێنەرێکی بەهێزە (لەو کەسانەی کە دژایەتی بەرنامە بە نرخەکەی دەکەن.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٌۭ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: ئەوە بۆ بەڵگەو نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە دانەبەزێنرایە سەری (کە پێغەمبەری خوایە) بێگومان، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) تۆ تەنها ترسێنەرو بێدارکەرەوەی ئەو خەڵکەیت، بۆ هەر میللەتێک پێغەمبەرو چاوساغ و ڕێپیشاندەرێک هەیە.
ٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَىْءٍ عِندَهُۥ بِمِقْدَارٍ8
تهفسیری ئاسان: خوا چاک دەزانێت بەوەی هەموو مێینەیەک چی لە سکیدا هەڵگرتووە (نێرە یان مێ، تەواوە، یان ناتەواو، ڕەنگی ڕووخساری، قەبارەی.... تد) هەروەها دەزانێت بەوەش کە دەپوکێتەوەو لەبار دەچێت و بەوەش کە زیاد دەکات و گەورە دەبێت، هەموو شتێک لای ئەو زاتە بەئەندازە و پێوانەیە.
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْكَبِيرُ ٱلْمُتَعَالِ9
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە زانای نهێنی و شاراوەکانە هەروەها زانای ئاشکراو بینراوەکانیشە، زاتێکی زۆر گەورەو بەشکۆو بڵندو پایەدارە.
سَوَآءٌۭ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ ٱلْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍۭ بِٱلَّيْلِ وَسَارِبٌۢ بِٱلنَّهَارِ10
تهفسیری ئاسان: چونیەکە لای ئەو زاتە، ئەگەر کەسێکتان قسە بشارێتەوە، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هەروەها ئاگاداری ئەو کەسەیە کە لە تاریکی شەودا خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش کە بەڕۆژدا دەڕواو ئاشکراو دیارە.
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌۭ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ سُوٓءًۭا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ11
تهفسیری ئاسان: بۆ خوا هەیە فریشتەی بێ شومار کە بە نۆرە بەدوای یەکدا دێن تا چاودێری ئادەمیزاد بکەن لە بەرو پشت و لە هەموو لایەکەوە بیپارێزن بە فەرمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قەوم و گەلێک ناگۆڕێت (لە خۆشیەوە بۆ ناخۆشی، یان لە زەلیلیەوە بۆ سەربەرزی، یان لە گرانیەوە بۆ هەرزانی)هەتا ئەوان ئەوەی بە خۆیان دەکرێت نەیگۆڕن و نەیکەن، کاتێکیش خوا بیەوێت بەڵایەک بەسەر هەر میللەتێکدا بهێنێت (لە دەرئەنجامی سەرکەشی و یاخی بوونیان)، ئەوە هیچ هێزێک ناتوانێت بەری بگرێت، هیچ کەسیش ناتوانێت جگە لە خوا فریایان بکەوێت و ڕزگاریان بکات.
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ12
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە هەورە بروسکەتان نیشان دەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسدا (بەهۆی ڕووناکی بەهێزو دەنگی سامناکی، کە دەوریان هەیە لە بەپێز کردنی خاکی زەوی و تەقاندنەوەی تۆوەکاندا) هەروەها ئومێد و هیوا بەخشیشە (بە ساڵێکی پڕ بەرەکەت)، هەر ئەو زاتە هەوری قورس و سەنگین و ئاودار بەدی دەهێنێت.
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ13
تهفسیری ئاسان: هەورە تریشقە (بەدەنگی گەورە و سامناکی) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی (بەدیهێنەری دەکات) و فریشتەکانیش لە ترسی ئەو زاتە (سەر گەرمی تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هەروەها (جاری وا هەیە) هەورە بروسکە دەنێرێت و دەیماڵێت بەکەسێکدا کە خوا ویستی لەسەرە و ڕۆژی تەواو بووە (جا لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگەو نیشانە بەهێزەدا) ئەوانە هەر لە دەمەدەمێ و مشتومڕدان دەربارەی خوا (دوور لە بنەمای زانستی) لەکاتێکدا ئەو زاتە دەسەڵاتی زۆر بەهیزەو تۆڵەسەندنی (لە خوانەناسان) توندو تیژە.
لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦ ۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ14
تهفسیری ئاسان: هەر بۆ خوایە بانگەوازی حەق و ڕاستی، (بەڵام) ئەوانەی هاناو هاوار بۆ کەسێکی تر دەبەن جگە لەو زاتە، هاوار لێکراوان بە هیچ شێوەیەک بەهانایانەوە نایەن و وەڵامیان نادەنەوە، مەگەر وەکو کەسێک (تینووی بێت لە دوورەوە) دەستەکانی درێژە بکات بۆ ئاو تا بیگەیەنێتە دەمی، کەچی بێسوودەو ناگاتە دەمی، بێگومان دوعا نزای بێ باوەڕان تەنها لەناو تاریکی و گومڕایدایە و هیچی تر نی یە.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَظِلَٰلُهُم بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ ۩15
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، لەسەر ڕەزامەندیی خۆیان بێ یان بە ناچاریی سوژدە بۆ خوای بەدیهێنەر دەبەن هاوڕێ لەگەڵ سێبەرەکانیاندا لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا.
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ16
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم بە خوانەناسان) بڵێ: کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە؟ (ئەگەر ئەوان بێ دەنگ بوون) تۆ بڵێ: اللە پەروەردگاریانە، (چونکە ئەوانە کەڕ کوێرو ڵاڵن لەوانەیە دان بەو ڕاستیەدا نەنێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕەوایە جگە لەو خوایە پشت بە شتانی تر ببەستن و بیانکەنە پشتیوان و خۆشەویست، کە ئەوانە تەنانەت بۆ خۆشییان قازانج و زەرەریان بەدەست نیە؟! هەروەها بڵێ: باشە ئاخر کوێر و چاوساغ وەک یەکن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیەکن؟! (دیارە خوانەناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیە، ئیمان و باوەڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیە)، بەڵکو چەند هاوبەشێکیان داناوە بۆ خوا، کەشتیان دروستکردووە وەک دروستکراوەکانی خواو جا دروستکراوەکەیان لێ شێواوە، پێیان بڵێ: اللە بەدیهێنەرو دروستکاری هەموو شتێکە و ئەوزاتە تاکوتەنهاو بەدەسەڵات و بەهێزو بە توانایە.
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًۭا رَّابِيًۭا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَٰعٍۢ زَبَدٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَٰطِلَ ۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءًۭ ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ17
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، بەئەندازەی ئەو دۆڵ و نشێوە بەهۆی ئەو بارانە پڕ دەبن (ئینجا لافاوێک دروست دەبێت)، ئەو لافاوە کەف و کوڵی بەرز هەڵگرتووە، (ئەمە نموونەی یەکەمی حەق و ناحەقە، بۆ نمونەی دووەم دەفەرمووێت) هەروەها لەسەر ڕووی ئەو کانزایانەی کە ئاگری تێبەردەدەن و دەیتوێننەوە بەئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وەکو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وەکو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کەف و کوڵ دروست دەبێت وەک کەف و کوڵی سەر ئاوەکە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە دەهێنێتەوە بۆ حەق و ناحەق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئەوەی کەف و کوڵە وبێسوود و بێ کەڵکە دەڕوات و دەپوکێتەوە، بەڵام ئەوەی کە سوود بەخش و بەکەڵکە بۆ خەڵکی لەسەر زەویدا هەر ئەوە دەمێنێتەوە، ئا بەو شێوەیە خوا نموونە جۆراوجۆرەکان دەهێنێتەوە، (دیارە کە بەتاڵ و ناحەقی کەف و کوڵن و تەمەن کۆتان، حەق و ڕاستیش ئاوە پاکەکەیەو و کانزا بەسوودەکانن دەمێننەوە لە زەویدا).
لِلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُۥ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْحِسَابِ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ18
تهفسیری ئاسان: (هەڵویستی ئەو خەڵکە لە بەرامبەر بانگەوازی پەروەردگاریانەوە دوو جۆرە) بۆ ئەوانەی کە بەدەم بانگەوازی پەروەردگاریانەوە چوون، هەموو خۆشی و شادی و کامەرانی و ئاسوودەییەکان بۆ ئامادەیە، ئەوانەش کە بەدەم بانگەوازەکەیەوە نەچوون، ئەگەر بەڕاستی خاوەنی هەر هەموو شتێک بن لە زەویداو ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت، ئەوە دەیانکردە قوربانی خۆیان، لە پێناوی ڕزگاری خۆیاندا دەیانبەخشی، (چونکە) ئا ئەو جۆرە کەسانە بە خراپترین شێوە حسابیان لەگەڵدا دەکرێت، سەرئەنجامیش، جێگەیان دۆزەخە، ئای کە شوێنێکی خراپە.
۞ أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ19
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە دڵنیایە و دەزانێت بێگومان ئەم قورئانەی کە لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت دابەزێنراوە حەق و ڕاستەقینەیە، وەکو ئەو کەسە وایە کە کوێرە لە ئاستیدا؟، بەڕاستی هەر خاوەن بیرو هۆشەکان لەڕاستی تێدەگەن و تێدەفکرن.....
ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلْمِيثَٰقَ20
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەن وەفا دەکەن و بەئەمەکن لە بەرامبەر ئەو پەیمانەوە کە هەیانە لەگەڵ خوای پەروەردگارداو، ئەو پەیمانەش ناشکێن و بەڵێن هەڵناوەشێننەوە....
وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ21
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە هەرچی خوا فەرمانی بە گەیاندنی داوە دەیگەیەنن و بەدڵ لە پەروەردگاریان دەترسن (نەوەکو لێیان برەنجێت) و لە لێپرسینەوەو حسابی توند و تیژی قیامەتیش سڵ دەکەنەوە.
وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ22
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە دانیان بەخۆدا گرت و بە ئارام بوون بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی پەروەردگاریان و نوێژەکەشیان بە چاکی ئەنجام داوەو لەو ڕزق و ڕۆزیەش کە پێمان بەخشیوون بەخشیویانە، بەنهێنی و بە ئاشکراو بەچاکەکاری و شێوازی جوان پاڵ بە نادروستی و هەڵە و خراپکارایەوە دەنێن، ئا ئەوانە سەرئەنجامەکەیان ئەو خانووبەرە (ڕازاوەیەیە لە بەهەشتدا)....
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ23
تهفسیری ئاسان: کە باخەکانی بەهەشتی_عەدنە_ بۆیان ڕازاوەتەوە، بە شادیەوە دەچنە ناوی، هاوڕێ لەگەڵ هەر کەسێک چاک و پاک و خواناسە لە باووباپیران و هاوسەرانیان و نەوەکانیان، جا فریشتەکان دەچن بۆ سەردانیان لە هەموو دەروازەکانەوە....
سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ24
تهفسیری ئاسان: دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت بە هۆی خۆگرتنتانەوە (لە بەرامبەر کێشەکانی ژیان، لەبەرامبەر گاڵتەجاڕیی خوانەناسان...) کەوابوو ئای چەندە جێگە و ڕێگەیەکی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگەر کرد.
وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ25
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی کە پەیمانی خوا دەشکێنن دوای ئەوەی کە پێشتر توندو تۆڵ بوو (لە سەروو هەموویانەوە پەیمانی فیترەت و بەندایەتی)، هەرچی پەیوەندیەکیش خوا فەرمانیدا بەگەیاندنی ئەوان دەیبڕن و دەیپچڕێنن، هەروەها تۆوی فەسادو گوناهو تاوان دەچێنن لە زەویدا، ئا ئەوانە نەفرەت و خەشمی خوایان لەسەرەو هەروەها جیگە و ڕێگەی ناخۆش و نالەبار (لەدۆزەخدا) بۆ ئەوان هەیە.
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌۭ26
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە، ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت و تەنگ و کەمی دەکاتەوە (بەشێوەیەک کە حیکمەت و دانای تێدا بەدی دەکرێت) کەچی زۆربەی خەڵکی دڵخۆشن بەژیانی دنیا، لەکاتێکدا کە ژیانی دنیا لە بەرامبەر ژیانی قیامەتەوە (لەبەهەشتی بەریندا) تەنها ڕابواردنێکی کەم نەبێت هیچی تر نی یە.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ27
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەڵێن: ئەوە بۆچی موعجیزەیەک بۆ محمد صلی اللە علیە وسلم لەلایەن پەروەردگاریەوە دانەبەزێنرایە سەری، (بەمەرجێک_موعجیزە_ هیچ کات نەبووەتە هۆی ئیمان هێنانی خەڵکی، بەڵکو بیانویەکە و هەمیشە خوانەناسان وڕکیان لێ گرتووە) تۆش پێیان بڵێ: بەڕاستی خوا، هەرکەسێک کەبیەوێت گومڕاو سەرلێشێواوی دەکات، لەهەمان کاتدا هیدایەتی ئەو کەسانە دەدات کە ڕوو لە پەیامەکەی دەکەن و بەندایەتی دەکەن و گەڕاونەتەوە بۆ لای...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ28
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی باوەڕیان هیناوەو دڵ و دەروونیان ئارام دەبێت بە قورئان و پەیامەکەی خوای پەروەردگار، ئاگاداربن دڵەکان: هەر بە قورئان و یادی خواو (پاپەندبوون بە ئاینەکەیەوە) خۆشنوود دەبن و دەحەوێنەوە.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ29
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هیناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، بەهەشت و نازو نیعمەتی جوان و ڕازاوە و جێگە و ڕێگەی خۆش بۆیان ئامادەیە.
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ30
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ سەر ئوممەتێک کە پێش ئەمان میللەتانی تریش هەبوون، تا ئەم قورئانەی کە بەوەحی بۆمان ڕەوانە کردویت بەسەریاندا بخوێنیتەوە، کەچی زۆربەیان باوەڕ بەخوای میهرەبان ناهێنن، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ بڵێ: ئەو زاتە پەروەردگاری منە و بێجگە لەو خوایەکی تر نیە، من هەر پشتم بەو زاتە بەستووە، گەڕانەوەشم هەر بۆ لای ئەوە.
وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًۭا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًۭا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ31
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی لە جیاتی ئەم قورئانە، خوا قورئانێکی ڕەوانە بکردایە کە کێوەکان پێی بڕۆشتنایە، یان زەوی پێ هەڵکەنرایە و لەت بکرایە، یان مردووەکانی پێ بهاتایە قسەو گفتوگۆی لەگەڵدا بکرایە، خوانەناسان هەر بڕوایان نەدەهێنا، بەڵام دڵنیابن کە هەموو کارێک و هەموو شتێک بەدەست خوایە، باشە، ئایا ئەوانەی ئیمانیان هێناوە نائومێد نەبوون (لە بێ دین و خوانەناسان، خۆ هیدایەت بە زۆر نیە؟) جا ئەگەر خوا بیوستایە هەموو خەڵکی ناچار دەکرد کە هیدایەت وەربگرن (خوانەناسان وەنەبێت ژیانی دنیا بەخۆشی بەرنە سەر، بەڵکو) بەردەوام ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بەڵای سەخت و ناخۆشیان تووش دەبێت بەهۆی ئەو کارو پیشەیەوە کە ئەنجامیان داوە، یاخود ئەو بەڵا سەختانە لە نزیک ماڵەکانیانەوە دادەبەزێت و سەرهەڵدەدات، هەتا بەڵێنی خوا دێتە دی، بەڕاستی خوا پەیمانی ناشکێنێت و دەیهێنێتە دی.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ32
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەگەر خوا نەناسان گاڵتە دەکەن بە تۆ یان بە ئایینەکەی تۆ، خەفەت مەخۆ چونکە) سوێند بەخوا بەڕاستی گاڵتەکراوە بە پێغەمبەرانی پێش تۆش، جا من ماوەیەک مۆڵەتمدا بەوانەی کە بێ باوەڕ بوون پاشان خەشم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵەیەک بوو تۆڵەکەم؟ (لە مێژوو بپرسە و سەرنجی ئاسەواریان بدە)!
أَفَمَنْ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلْأَرْضِ أَم بِظَٰهِرٍۢ مِّنَ ٱلْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا۟ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ33
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو زاتەی کە سەرپەرشتیاری کارو کردەوەی هەموو کەسێک و دەزانێت چیان کردووە (وەکو پەرستراو و بتەکانی تر وایە کە خەڵکی هاناو هاواری بۆ دەبەن؟)، لەگەڵ گەورویی و باڵادەستی ئەو پەروەردگارەدا نەفامان شەریکیان بۆ خوا بڕیارداوە، تۆش بڵێ: ئادەی ئاوی ئەو بت و هاوەڵانەم بۆ بنێن کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن؟ یاخود (بەهەموو عەقلێکیانەوە) دەتانەوێت خوا ئاگادار بکەنەوە بەشتێک کە ئەو زاتە نایزانێت لە زەویدا؟!!، یان هەر ئەتانەوێت ئاگاداری بکەنەوە بەقسەی سەرزارەکیتان، نەخێر ڕاستی هەر ئەوەیە کە فێڵ و تەڵەکە و پیلانی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بۆیان ڕازێنراوەتەوە و لە ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هەر کەس بەهۆی کارو کردەوەی خراپیەوە ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر کەس نیە هیدایەتی بدات.
لَّهُمْ عَذَابٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانە هەر لە دنیادا تووشی سزایەکیان دەکەین، بێگومان سزای قیامەتیشیان سەختترە و هیچ شتێک نیە لە سزای خوایی ڕزگاریان بکات و پەنایان بدات.
۞ مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ أُكُلُهَا دَآئِمٌۭ وَظِلُّهَا ۚ تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ ۖ وَّعُقْبَى ٱلْكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ35
تهفسیری ئاسان: وێنەی نمونەیی ئەو بەهەشتەی بەڵێن دراوە بە پارێزگاران (کە جوان و ڕازاوەیە) چەندەها ڕووبار ڕەوان و جاریە (بەژێر درەختەکان و بە بەردەم کۆشکەکانیدا)، خواردن و خواردنەوەی (هەمەجۆر و هەمەڕەنگی) بەردەوامە هاوڕێ لەگەڵ سێبەری خۆش و (هەوای سازگارو شنەی شەماڵدا) ئەوەیە سەر ئەنجامی ئەوانەی لەتوڕەیی خوا خۆیان پاڕاست، سەر ئەنجامی بێ باوەڕو خوانەناسانیش ئاگری دۆزەخە.
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ ٱلْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُۥ ۚ قُلْ إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشْرِكَ بِهِۦٓ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُوا۟ وَإِلَيْهِ مَـَٔابِ36
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لەوانەی کە کتێبی ئاسمانیان پێ بەخشیوون (شوینکەوتەی حەق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان دەبن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەندێ گرۆ دەستەی تریش هەیە ئینکاری هەندێکی دەکات.. پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانی ئەوەم پێ دراوە کە تەنها خوا بپەرستم و هیچ شەریک و هاوەڵیشی بۆ بڕیار نەدەم، هەر بۆ لای ئەو خەڵک بانگ بکەم، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئەوە.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ حُكْمًا عَرَبِيًّۭا ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَمَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا وَاقٍۢ37
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان بە زمانی جۆراو جۆر ڕەوانە کردووە) قورئانمان وەکو داوەرێک بەعەرەبیەکی پاراو دابەزاندووە، سوێند بەخوا ئەگەر شوێنی ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت، دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواوت (لەلایەن خواوە) بۆ هات، ئەوە هیچ پشتیوان و پارێزەرێکت نی یە لە سزای خوا بتپارێزێت.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَٰجًۭا وَذُرِّيَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍۢ كِتَابٌۭ38
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانە کردووە و هاوسەرو نەوەشمان پێداون، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە بەویستی خۆی موعجیزە نیشان بدات ئەگەر ویستی خوای لەسەر نەبووبێت، بۆ هەموو کارو ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبەت هەیە.
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ39
تهفسیری ئاسان: خوا ویستی نەمانی لەسەر هەرچییەک بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوە، یان دەیهێڵێتەوە و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیە، (یاخود خوا ئایینە پێشووەکان لە مەیداندا ناهێڵێت و دواهەمین ئاین و بەرنامەی کە ئایینی ئیسلامە دەیچەسپێنێت و پایەداری دەکات).
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ وَعَلَيْنَا ٱلْحِسَابُ40
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر هەندێ لە هەڕەشەکانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بدەین، یاخود بتمرێنین و سەرئەنجامی ئەوان نەبینیت، خەفەت مەخۆ چونکە بەڕاستی تۆ تەنها گەیاندنی پەیامەکەت لەسەرە، لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ41
تهفسیری ئاسان: ئایا خوا نەناسان نەیانبینیوە، ئێمە چۆن ئەم لاو ئەو لای زەوی کەم دەکەینەوە (دەسەڵاتی خوانەناسان ناهێڵین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زەویدا، سەرئەنجام بەرنامە و ئوممەتی میانەڕە و سەر دەخەین) خوا خۆی داوەریی دەکات و (گۆڕانکاریەکان تاوتۆی دەکات)، کەس ناتوانێت موحاسەبەی بکات و کۆسپ و تەگەرە بهێنێتە ڕێی وئەوزاتە زۆر بەخێراییهەموو شتێک تاوتۆی دەکات و لە هەمووان دەپرسێتەوە.
وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍۢ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا نەناسان پێش ئەمانیش پیلانیان گێڕا، بەمەرجێک پیلانەکانیان هەر هەمووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایە، دەزانێت هەر کەس چی دەکات و چی دەستپێشخەری دەکات، بێ باوەڕ خوانەناسانیش لەئایندەدا دەزانن کە سەرئەنجامی ئەم جیهانە و ئەو جیهانیش بۆ کێ دەبێت.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًۭا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ43
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون دەڵێن: تۆ پێغەمبەرو ڕەوانە کراوی خوا نیت، لە وەڵامیاندا بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان منیش و ئێوەشدا، هەروەها ئەو کەسەش کە شارەزای قورئان و کتێبە ئاسمانیەکانە.