پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ وَقُرْءَانٍۢ مُّبِينٍۢ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە، ئەو ئایەتانەی لەم سوورەتەدا هاتووە چەند ئایەتێکی ئەو قورئانە ڕوون و ئاشکرایەیە.
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) ئاواتەخواز دەبن کە خۆزگە موسڵمان بوونایە، خۆزگە ئیماندار بوونایە.
ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا۟ وَيَتَمَتَّعُوا۟ وَيُلْهِهِمُ ٱلْأَمَلُ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنە با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سەر گەرم و بێ ئاگایان بکات، سەرەنجام خۆیان دەبیننەوە (چیان بەسەر دێت).
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌۭ مَّعْلُومٌۭ4
تهفسیری ئاسان: هیچ شارو شارۆچکەیەکمان وێران نەکردووە کە لەو کاتەدا نامەو کتێبێکی دیاری کراوی نەبووبێت.
مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: هیچ میللەت و گەلێک پێش کاتی دیاری کراوی لەناو بردنی خۆی ناکەوێت و (هەرگیز) دواش ناکەوێت.
وَقَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِى نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌۭ6
تهفسیری ئاسان: (خوا نەناسان بە گاڵتەوە بە پێغەمبەریان صلی اللە علیە وسلم) دەوت: ئەی ئەو کەسەی کە قورئانت دابەزێنراوەتە سەر بێگومان تۆ شێتی!!
لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆچی فریشتەت بۆ نەهێناین ئەگەر تۆ لە دەستەی ڕاستگۆیانیت (تا شایەتی لەسەر ڕاستی تۆ بدەن)!
مَا نُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَا كَانُوٓا۟ إِذًۭا مُّنظَرِينَ8
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورەش بۆ پەرچدانەوەیان دەفەرموێت) ئێمە فریشتە دانابەزێنین تەنها بۆ چەسپاندنی حەق و پشتگیری ڕاستی نەبێت، ئەو کاتەش (کە دابەزین، خوانەناسان) مۆڵەت نادرێن و (لەناو دەبرێن).
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئێمە قورئانمان دابەزاندووەو بێگومان هەر ئێمەش پارێزگاری دەکەین و (نایەڵین دەستی خیانەتکار هیچ جۆرە دەستێکی تێ بخات و هەموو هەوڵێک بۆ دەستکاری کردنی نەزۆکە).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى شِيَعِ ٱلْأَوَّلِينَ10
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان پێش تۆ ڕەوانە کردووە، بۆ سەر گەل و هۆزو میللەتانی پێشوو.
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ11
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەهاتووە کە گاڵتەیان پێ نەکردبێت.
كَذَٰلِكَ نَسْلُكُهُۥ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ12
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە ئێمە قورئان دەدەین بە گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا بەڵگە بێت لەسەریان).
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ13
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا باوەڕی پێ ناهێنن و هەر لەسەر بەرنامەی پێشینان دەڕۆن.
وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّوا۟ فِيهِ يَعْرُجُونَ14
تهفسیری ئاسان: (ئەو بێ باوەڕانە) ئەگەر دەروازەیەکمان لە ئاسمانەوە بۆ بکردنایەتەوە تا پیادا سەربکەون و تێپەر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمە ببینن، هەر باوەڕ ناهێنن)...
لَقَالُوٓا۟ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَٰرُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌۭ مَّسْحُورُونَ15
تهفسیری ئاسان: ئەوە دەیانوت: بێگومان چاوبەستمان لێکراوە، یاخود ئێمە کەسانێکی جادوو لێکراوین!!
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ16
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لە ئاسماندا چەند خولگەیەکی گەورەمان بەدی هێناوە بۆ ئەستێرەکان و ڕازاندوومانەتەوە بۆ ئەوانەی کە بە وردی تەماشای دەکەن (تا گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگاریان بۆ دەربکەوێت).
وَحَفِظْنَٰهَا مِن كُلِّ شَيْطَٰنٍۢ رَّجِيمٍ17
تهفسیری ئاسان: هەروەها پاڕاستوومانە لە (پیلان و دەست درێژی) هەموو شەیتانێکی ڕەجم کراوو نەفرین لێکراو.
إِلَّا مَنِ ٱسْتَرَقَ ٱلسَّمْعَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ مُّبِينٌۭ18
تهفسیری ئاسان: مەگەر شەیتانێک بەرز ببێتەوەو بە هەواڵێک بزانێت و بیدزێت، ئەوسا خێرا پارچە ئاگرێکی ئاشکرای بۆ دەکشێت و تەفرو تونای دەکات.
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْزُونٍۢ19
تهفسیری ئاسان: زەویشمان ڕاخستووە، چیاو کێوەکانمان لەسەر داناوە، لە هەموو جۆرە ڕووەک و بەرو بوومێکمان تیایدا ڕواندووە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و بەئەندازەی پێویست و دیاری کراو.
وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ20
تهفسیری ئاسان: لەسەر زەویشدا بژێوی ڕۆژانەمان بۆ ئێوە دابین کردووە، هەروەها بۆ ئەوانەش کە ئێوە ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکەن.
وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ21
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نی یە (لە بەهرەو نازو نیعمەتەکان) کە گەنجینەکانی لای ئێمە نەبێت و ئێمە نایبەخشین بەئەندازەی دیاریکراو لە کاتی لەباردا نەبێت.
وَأَرْسَلْنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَسْقَيْنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمْ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ22
تهفسیری ئاسان: (یەکێک لە بەخششەکانی خوا ئەوەیە) ئێمە شنەبامان ناردووە کە پیتێنەری ڕووەک و دارو درەختە، هەروەها بارانمان لە ئاسمانەوە باراندووەو ئێوەی پێ تێراو دەکەین (سەرەڕای کشتوکاڵ و زیندوەران) بێ ئەوەی ئێوە ئەو ئاوانەتان زەخیرە کردبێت (ئێمە لەژێر زەویدا بۆمان دابین کردوون، بەهۆی کانی، یاخود بیرەوە دەستتان دەکەوێت).
وَإِنَّا لَنَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَنَحْنُ ٱلْوَٰرِثُونَ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئێمە ژیان دەبەخشین و مردنیش پێش دەهێنین، سەرئەنجام هەر ئێمەش خاوەنی هەموو جیهانین.
وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَـْٔخِرِينَ24
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە ئاگادارین لە پێشینانی ئێوە، هەروەها ئاگادارین لە نەوەکانی داهاتوویش.
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ25
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەر خۆی هەمووان کۆ دەکاتەوەو بێگومان هەر ئەو زاتە داناو زانایە.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ26
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئێمە سەرەتا ئینسانمان لە قوڕێکی وشک دروست کرد کە پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.
وَٱلْجَآنَّ خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ27
تهفسیری ئاسان: پەریشمان پێشتر لە ئاگرێکی بەتین دروست کرد کە بە وردیلە کونەکاندا تێدەپەڕێت.
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن صَلْصَٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ28
تهفسیری ئاسان: یادی ئەوە بکەرەوە کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دروستکاری بەشەرێکم لە قوڕێکی وشک کە پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بوو.
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ29
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ڕێک و پێک و تەواوم کرد، لەو ڕۆحە تایبەتیەی کە من (بەدیهێنەری ئەوم)، پێمبەخشی، ئەوە هەمووتان کڕنووشی بۆ بەرن (کڕنووشی ڕێزو بە فەرمانی خوا).
فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئینجا فریشتەکان (فەرمانی پەروەردگاریان بەجێ هێناو) هەموویان بەگشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.
إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ31
تهفسیری ئاسان: جگە لە ئیبلیس (شەیتانی گەورە) سەرپێچی کرد کە لەگەڵ کڕنووش بەراندا بێت.
قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ32
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا فەرمووی: ئەی ئیبلیس ئەوە بۆ لەگەڵ کڕنووش بەراندا نیت؟!
قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُۥ مِن صَلْصَٰلٍۢ مِّنْ حَمَإٍۢ مَّسْنُونٍۢ33
تهفسیری ئاسان: شەیتان لە وەڵامدا وتی: من ئەوەندە (نزم و بچوک) نەبووم کڕنووش بەرم بۆ بەشەرێک کە تۆ پێشتر قوڕێکی ڕەشباوو ترشاو بووە؟!
قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌۭ34
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: (چونکە لە فەرمانی من سەرپێچیت کرد، دەبێت لەم شوێنە نەمێنیت، کە بەهەشتە یان ئاسمان) کەواتە دەرچۆ لێرە چونکە بەڕاستی تۆ نەفرین لێکراویت.
وَإِنَّ عَلَيْكَ ٱللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ35
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی نەفرینی خوات بەردەوام لەسەرە هەتا ڕۆژی دوایی.
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ36
تهفسیری ئاسان: شەیتان وتی: پەروەردگارا، مۆڵەتم بدە هەتا ئەو ڕۆژەی هەمووان زیندوو دەکرێنەوە.
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ37
تهفسیری ئاسان: خوایش فەرمووی: دەتۆ لە مۆڵەتدراوانیت.
إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ38
تهفسیری ئاسان: تا ڕۆژی کاتە دیاریکراوو زانراوەکە (لای خوا).
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ39
تهفسیری ئاسان: ئیبلیس (بە بوغرو کینەو حەسادەتەوە) وتی: پەروەردگارم، مادەم بەهۆی ئەم ئینسانەوە منت سەر لێشێواو کرد، شەرت بێت لە زەویدا هەموو گوناهو لادان و تاوانێکیان لاجوان و شیرین بکەم و هەر هەموویان سەر لێشێواوو سەرگەردان بکەم.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ40
تهفسیری ئاسان: بێجگە لە بەندە پوختە و دڵسۆزەکانی خۆت نەبێت (چونکە دڵیان بە باوەڕ بە تۆو یادی تۆ ئاوەدانە، هەوڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامە).
قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَىَّ مُسْتَقِيمٌ41
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرمووی: ئا ئەوە ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستە هەر بۆ لای من دێت و هەر من چاودێری دەکەم.
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ42
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بەندە چاک و پاکەکانی من بە تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ دەسەڵاتێکت نیە بەسەریاندا، جگە لەوانەی کە شوێنت کەوتوون لە سەرکەش و یاخی و سەرگەردانەکان.
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ43
تهفسیری ئاسان: بێگومان دۆزەخیش بەڵێنگای هەر هەموو ئەوانە بەگشتی.
لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَٰبٍۢ لِّكُلِّ بَابٍۢ مِّنْهُمْ جُزْءٌۭ مَّقْسُومٌ44
تهفسیری ئاسان: حەوت دەروازەی گەورەی هەیە، هەر دەروازەیەکیشی چەند دەرگاو چەند بەشێکە کە دەستەی دۆزەخیان، بەگوێرەی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ دەکرێن بۆ ناوی.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍ45
تهفسیری ئاسان: (لەو لاشەوە) بەڕاستی خواناس و پارێزکاران لەناو باخەکانی بەهەشت و کانیاوە سازگارەکاندان.
ٱدْخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ءَامِنِينَ46
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت: فەرموون بچنە ناوی بە سەلامەتی و سەلامتان لەسەر بێت، ژیانی پر لە ئاسوودەیی تیادا بەرنە سەر.
وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٍۢ مُّتَقَٰبِلِينَ47
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا هەرچی کینەو بوغزە لە دڵ و دەروونیاندا دەرمان کێشاو ئەو بەختەوەرانە برای یەکترن و لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان لە بەرامبەر یەکەوە دانیشتون (لە بەیەکگەیشتنەوەیەکی پڕ سۆزو خۆشەویستیدا، تەماشای یەکتر دەکەن و سەلام لە یەکتر دەکەن و سوپاس و ستایشی پەروەردگار دەکەن).
لَا يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌۭ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ48
تهفسیری ئاسان: هیچ جۆرە بێ تاقەتی و بێزاری و ناخۆشی و پەستیەک دووچاریان نابێت و هیچ کات ئەوان لەو بەهەشتە دەرناکرێن.
۞ نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ49
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەواڵ بدە بە بەندەکانم کە هەر من بە ڕاستی لێبووردەی میهرەبانم (بۆ باوەڕ داران).
وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ50
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر سزاو تۆڵەی منیش، سزاو ئازارێکی زۆر بە ئێشە (ئامادەم کردووە بۆ بێ باوەڕو سەرکەش و یاخیەکان).
وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ51
تهفسیری ئاسان: هەروەها هەواڵیان بدەرێ دەربارەی میوانەکانی ئیبراهیم علیە السلام
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَٰمًۭا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ52
تهفسیری ئاسان: کاتێک کتوپر خۆیان کرد بە ماڵداو وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وەڵامدانەوەی سڵاوەکەیان) وتی: (ئێوە کێن؟) بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین!!.
قَالُوا۟ لَا تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍۢ53
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: مەترسە (ئێمە لە لایەن خواوە ڕەوانە کراوین) و بێگومان ئێمە مژدەی (لە دایک بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ دەدەین.
قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِى عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِىَ ٱلْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئایا مژدەم دەدەنێ لە کاتێکدا کە ئاوا پیری یەخەی پێگرتووم!.. جا بەچی مژدەم دەدەنێ؟!
قَالُوا۟ بَشَّرْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْقَٰنِطِينَ55
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: بەڕاستی مژدەت دەدەینێ، کەواتە نەکەیت لەو کەسانە بیت کە نائومێدن (لە بەخششەکانی خوا).
قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ56
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نائومێد دەبێت لە ڕەحمەت و بەخششەکانی پەروەردگاری، مەگەر کەسانێک کە گومڕاو سەرگەردانن.
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ57
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دوای ئەوەی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئەی فریشتە نێرراوەکان چ کارێکی گرنگتان بە دەستەوەیە؟! (جگە لەم مژدەیە)
قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍۢ مُّجْرِمِينَ58
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: بەڕاستی ئێمە نیردراوین بۆ سەر قەوم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ59
تهفسیری ئاسان: بەڵام خانەوادەی لوط هەموویان ڕزگار دەکەین.
إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَآ ۙ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ60
تهفسیری ئاسان: جگە هاوسەرەکەی، بەڕاستی بڕیارمانداوە ئەویش لە ڕیزی تیاچووەکاندا بمێنێتەوە چونکە بێ باوەڕە.
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئینجا (دوای ئەوەی ئیبراهیمیان بەجێ هێشت، فریشتەکان بەرەو شارەکەی لوط ڕۆیشتن) کاتێک ئەو فرستادانە هاتنە ناو خانەوادەی لوط...
قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ62
تهفسیری ئاسان: پێی وتن: (داوای لێبوردن دەکەین، جەنابتان کێن؟) بەڕاستی ئێوە کەسانێکی نەناسراون...
قَالُوا۟ بَلْ جِئْنَٰكَ بِمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَمْتَرُونَ63
تهفسیری ئاسان: دوای ئەوەی فریشتەکان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نەکات بەڵکو ئێمە هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئەوەی ئەو هەڕەشانەی تۆ دەتکردو ئەو بێ ڕەوشتانە گومانیان لێدەکرد، بیهێنینە دی...
وَأَتَيْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر بۆ بەرپاکردنی ئەو ڕاستیە هاتووین و بێگومان ڕاستیش دەڵێین...
فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌۭ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ65
تهفسیری ئاسان: بەشێکی شەو بمێنێت خۆت و خانەوادەت دەرچن و تۆ دوایان بکەوە، با هیچ کامتان ئاوڕ نەداتەوە، بڕۆن بەرەو ئەو شوێنەی کە فەرمانتان پێ دەدرێت.
وَقَضَيْنَآ إِلَيْهِ ذَٰلِكَ ٱلْأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقْطُوعٌۭ مُّصْبِحِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئێمە نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا کە بەڕاستی لە کاتی بەرەبەیاندا دوای ئەوانە بڕاوەو دەیاریان نەماوە.
وَجَآءَ أَهْلُ ٱلْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ67
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خەڵکی ناپوخت و بێ ڕەوشتی ئەو شارە (زانیان بە میوانە بەڕێزەکان) هاتن (بەگرمەو گاڵتەوەو) مژدەی ناپوختیان بەیەکتری دەدا!
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيْفِى فَلَا تَفْضَحُونِ68
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: بەڕاستی ئەوانە میوانی منن و حەیای من مەبەن، شەرمەزارم مەکەن و ئابڕووم مەبەن.
وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ69
تهفسیری ئاسان: لە خوا بترسن و ڕیسوام مەکەن (لە شەڕواڵ پیسی کۆڵ بدەن).
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ70
تهفسیری ئاسان: (شەڕواڵ پیس و ناپوختەکان) وتیان: ئایا ڕێگری ئەوەمان لێ نەکردیت کە حەقی کەست نەبێت و بەرگری لە کەس نەکەیت!
قَالَ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِىٓ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ71
تهفسیری ئاسان: لوط وتی: ئا ئەوانە (ئافرەتانی شار) هەموو وەک کچی منن( ئەگەر دەتانەوێت ئەوانەتان لێ مارە دەکەم، تا ئارەزووی خۆتان لە ڕێگەی دروستی خۆیەوە ئەنجام بدەن) ئەگەر ئامادە بن.
لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِى سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ72
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) سوێند بە گیانی تۆ ئەوانە لە سەرخۆشی خۆیاندا بۆ گوناە لەسەر گەردانیدا دەتلێنەوە.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ73
تهفسیری ئاسان: جا هەر لە بەرەبەیاندا دەنگە سامناکەکەو بوومەلەرزەیەک یەخەی پێگرتن.
فَجَعَلْنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةًۭ مِّن سِجِّيلٍ74
تهفسیری ئاسان: ئینجا شارەکەمان ژێرەو ژوور کردو بە سەنگگڵ بەرد بارانمان کردن.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ75
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک کە پەندو ئامۆژگاری وەرگرن.
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍۢ مُّقِيمٍ76
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو شارە وێرانە دەکەوێتە سەرە ڕێیەکی بەردەوامی کاروانچیانەوە( نیشانەی خەشم و قینی خوایە لە بێ ڕەوشتان، تا خەڵکی تێفکرن).
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ77
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەردەکەوێت بۆ ئیمانداران (کە هێزو دەسەڵاتی پەروەردگاریان بێ سنوورە و لە کاتی لەباردا دەیخاتە کارو شارو دێهاتی خوانەناسان و بێ ڕەوشتان و کاول دەکات).
وَإِن كَانَ أَصْحَٰبُ ٱلْأَيْكَةِ لَظَٰلِمِينَ78
تهفسیری ئاسان: دانیشتوانی باخچەو باخ و باخاتەکانیش (وەکو قەومی لوط) ستەمکار بوون.
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ79
تهفسیری ئاسان: ئێمە تۆڵەمان لەوانیش سەند، هەردوو شوێنەوارەکە بە ئاشکرا دیارن(چیمان بەسەر هێناون).
وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَٰبُ ٱلْحِجْرِ ٱلْمُرْسَلِينَ80
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان بە بەرنامەی پێغەمبەران نەکرد(حجر: شوێنێکە لە نێوان تەبووک و مەدینەدا، قەومی ثەمود، تیادا ژیاوە).
وَءَاتَيْنَٰهُمْ ءَايَٰتِنَا فَكَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ81
تهفسیری ئاسان: ئێمە نیشانەو بەڵگەکانی خۆمانمان پێبەخشین کەچی ئەوان گوێیان پێنەداو پشتیان تێکرد.
وَكَانُوا۟ يَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ82
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لە چیاکاندا خانووبەرەیان دەتاشی و، بە ئاسوودەییەوە ژیانیان تێدا دەبردە سەر.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ83
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوانیش دەنگێکی سامناک و بوومەلەرزەیەکی سەخت یەخەی پێگرتن لە بەرەبەیاندا.
فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ84
تهفسیری ئاسان: ئەو کارو کردەوەی کە دەیانکرد فریایان نەکەوت و (لە تۆڵەی خوایی نەیپاڕاستن).
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَءَاتِيَةٌۭ ۖ فَٱصْفَحِ ٱلصَّفْحَ ٱلْجَمِيلَ85
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە، بۆ مەبەستی چەسپاندنی حەق و ڕاستی نەبێت (هیچ شتێک لە دروست کراوان بێ مەبەست نیە، هیچ شتێک بێ ئامانج نیە..)، بەڕاستی ڕۆژی قیامەتیش بەڕێوەیەو هەر دێت و تۆ (ئەی پێغەمبەر، ئەی ئیماندار) بەشێوازێکی جوان چاوپۆشی بکەو لێبوردە بە (لە ڕەفتاری نادروستی نەفامان).
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ86
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری تۆ هەر خۆی بەدیهێنەرێکی شارەزاو زاناو لێزانە.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَٰكَ سَبْعًۭا مِّنَ ٱلْمَثَانِى وَٱلْقُرْءَانَ ٱلْعَظِيمَ87
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئێمە حەوت ئایەتمان پێداویت (کە بریتی یە لە سوورەتی فاتحە) هەروەها قورئانی گەورەو مەزنیشمان پێ بەخشیوویت.
لَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًۭا مِّنْهُمْ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ88
تهفسیری ئاسان: جا تۆ نەکەیت چاوەکانت ببڕیتە ئەو کەسانەی کە لە هەندێک نازو نیعمەتی دنیا بەهرەوەرمان کردوون، خەفەت مەخۆ لێیان (کاتێک دەبینیت شوێنی حەق ناکەون)، باڵی بەزەیی نەوی بکە بۆ ئیمانداران (واتە خۆشت بوێن و بەسۆز بە بۆیان).
وَقُلْ إِنِّىٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلْمُبِينُ89
تهفسیری ئاسان: بڵێ: بەڕاستی من بێدارخەرەوەیەکی ئاشکراو دیارم (ئەگەر سەرکەشی بکەن سەرئەنجامی سامناک چاوەڕێتانە).
كَمَآ أَنزَلْنَا عَلَى ٱلْمُقْتَسِمِينَ90
تهفسیری ئاسان: هەروەک کتێبی ئاسمانیمان دابەزاندە سەر بەش بەشکەران (کە مەبەست جوولەکەو گاوڕە، باوەڕ بە هەندێکی دەکەن و پەیڕەوی هەندێکی ناکەن، یاخود بەشێکی زۆریان دەستکاری کردووە).
ٱلَّذِينَ جَعَلُوا۟ ٱلْقُرْءَانَ عِضِينَ91
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی ڕایان دەربارەی قورئان جۆراو جۆرە، بە هەندێکی باوەڕیان هەیەو، هەندێکی ناچێتە مێشکیانەوە، یاخود هەندێکی پەیڕەوی دەکەن و هەندێکی پەیڕەوی ناکەن.
فَوَرَبِّكَ لَنَسْـَٔلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ92
تهفسیری ئاسان: سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لە هەموویان دەکەین بەگشتی ( لە بیرو باوەڕی هەموویان دەکۆڵینەوە).
عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ93
تهفسیری ئاسان: لەو کارو کردەوانەی کە دەیانکرد.
فَٱصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ94
تهفسیری ئاسان: هەر فەرمانێکت پێدراوە (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم بە ڕێک و پێکی) ئەنجامی بدەو گوێ مەدە بە بوختان و ڕەفتاری موشریک و هاوەڵگەران.
إِنَّا كَفَيْنَٰكَ ٱلْمُسْتَهْزِءِينَ95
تهفسیری ئاسان: ئێمە تۆ دەپارێزین (لە شەڕو پیلانی) گاڵتەچی و گاڵتەجاڕان.
ٱلَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ96
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی لەگەڵ خوای گەورەدا خوایەکی تر بڕیار دەدەن، جا لە ئایندەدا هەموو ڕاستیەکان بۆ ڕوون دەبێتەوەو دەیزانن.
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ97
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە چاک دەزانین کە بەڕاستی دڵی تۆ تەنگ دەبێت بەو گوفتارە نابەجێیەی کە خوانەناسان دەیڵێن.
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ98
تهفسیری ئاسان: (جا لە هەموو کاتێکدا، بە تایبەت لە کاتی دڵ تەنگیدا) تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردگارت بکەو لە ڕیزی سوژدە بەراندابە.
وَٱعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ ٱلْيَقِينُ99
تهفسیری ئاسان: بەردەوامیش پەروەردگارت بپەرستە هەتا مردن یەخەت پێدەگرێت ( ئەو کاتە ئیتر بەیەک جاریی ڕزگارت دەبێت لە هەموو ناخۆشیەکان).