پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
أَتَىٰٓ أَمْرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ1
تهفسیری ئاسان: فەرمانی خوا بەڕێوەیە و واگەیشت، پەلەی لێمەکەن و پەلەتان نەبێت، پاکی و بڵندی بۆ ئەو زاتەیە لەوەی کە هاوەڵگەران دەیکەنە هاوەڵ و شەریک بۆ خوا.
يُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ2
تهفسیری ئاسان: پەروەردگار، خۆی فریشتەکان بە ڕەحمەت و ژیانەوە (کە وەحی ئاسمانیە) دەنێرێت بۆ هەرکەس بیەوێت لە بەندەکانی (کە پێغەمبەرانن)، فەرمانیان پێدەدات کە: خەڵکی بێدار بکەنەوە لەوەی کە بەڕاستی جگە لە من خوایەکی تر نیە، لەبەر ئەوە لە خەشم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکە لەو کەسانە خۆش نابم کە غەیری من دەپەرستن).
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ3
تهفسیری ئاسان: (ئەو زاتە) ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، بەرزو بڵندە لەوەی (نەفامان) شەریک و هاوبەشی بۆ بڕیار بدەن.
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ4
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادیشی لە تاکە نوتفەیەک بەدیهێناوە، کەچی ئەو، دوای ماوەیەک کە خۆی ناسیووە بووەتە دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئەوەی هیچ خراپەیەکمان بۆی بووبێت جگە لە چاکە).
وَٱلْأَنْعَٰمَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌۭ وَمَنَٰفِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ5
تهفسیری ئاسان: ماڵاتیشی دروستکردووە بۆ خزمەتی ئێوە، (لە خوری و موو پێستیان جۆرەها پۆشاک و ڕایەخ دروست دەکەن) کە گەرمیتان پێ دەبەخشێت (لە سەرماو سۆڵەدا)، هەروەها جۆرەها سوودی تری لێ وەردەگرن لە شیرو گۆشتەکەشی دەخۆن...
وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ6
تهفسیری ئاسان: کاتێک ماڵاتەکان دەهێننەوە لە ئێواراندا (بە تێری و شیرەوە)، لە بەرەبەیانەکانیشدا کە لە ماڵ دەریان دەکەن، دیمەنێکی جوانتان بۆ دەنوێنن (دەروونی ئیماندار دەخرۆشێنن، بەجیاوازی شێوازو قەبارەو دەنگ و ڕەنگ و یاری و گەمەیان).
وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍۢ لَّمْ تَكُونُوا۟ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلْأَنفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ7
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەو ماڵاتانە بارو کەل و پەلی سەنگینتان هەڵدەگرن بۆ وڵات و شوێنێک کە ئێوە دوای زەحمەت و ماندوو بوونێکی زۆر نەبێت پێی نەدەگەیشتن، بەڕاستی پەروەردگارتان زاتێکی زۆر بە سۆزو میهرەبانە (بۆ نەوەکانی ئادەم).
وَٱلْخَيْلَ وَٱلْبِغَالَ وَٱلْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةًۭ ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها چەندەها جۆری ئەسپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ بەدیهێناون تا بۆ سواری و گواستنەوە بەکاری بهێنن، سەرەڕای دیمەنی قەشەنگیان (بەتایبەت ئەسپ و ماین، کە لە سەردەمی زانستی و تەکنەلۆژیادا هەر بەکار دێن)و شتی تریش دروست دەکات کە ئێستە ئێوە نایزانن (ئەم ئاماژە قورئانیە، هەموو هۆیەکانی گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی و زەمینی دەگرێتەوە کە ئادەمیزاد پەی پێ بردووەو پەی پێ دەبات، چونکە ئادەمیزاد خۆی و زانیاری و زانستەکەی و کەرەستە خاوەکان، هەر هەمووی بەخششی خوای بەدیهێنەری تواناو زانایە).
وَعَلَى ٱللَّهِ قَصْدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌۭ ۚ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ9
تهفسیری ئاسان: ڕوونکردنەوەی ڕێبازی ڕاست و بەرنامەی دروست لەسەر خوایە (دەبێت وریا بن) هەندێک ڕێبازی لارو چەوت و ناڕێکیش هەیە، خۆ ئەگەر بیویستایە هیدایەتی هەر هەمووتانی دەدا بەگشتی (سەرپشکی نە دەکردن، بەڵام ڕێزی لێناون).
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ ۖ لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌۭ وَمِنْهُ شَجَرٌۭ فِيهِ تُسِيمُونَ10
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار) ئەو زاتەیە کە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە لێی دەخۆنەوە، هەروەها تێکەڵ بە جۆرەها شەربەت و شلەمەنیش دەیخۆنەوە و دەبێتە هۆی ڕوان و گەشەکردنی درەخت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا دەلەوەڕێنن.
يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرْعَ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلْأَعْنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ11
تهفسیری ئاسان: هەر بەو بارانە خوای گەورە جۆرەها کشتوکاڵ دەهێنێتە بەرهەم بۆتان، هاوڕێ لەگەڵ زەیتون و خورماو جۆرەها ترێ، لە هەموو جۆرە بەروبوومێکیش، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە بیربکەنەوە.
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتٌۢ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ12
تهفسیری ئاسان: هەروەها شەوو ڕۆژو خۆرو مانگی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، ئەستێرەکانیش بە فەرمانی ئەو زاتە ڕام هێنراون، بە ڕاستی ئا لەو دیاردەو دروست کراوانەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک کە عەقڵ و ژیریان بخەنەکار.
وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥٓ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها شتی زۆرو جۆراو جۆرو هەمەڕەنگی لە زەویدا بۆ بەدیهێناون، کە بەڕاستی ئا لەوەشدا بەڵگە هەیە بۆ کەسانێک کە یاداوەری وەردەگرن.
وَهُوَ ٱلَّذِى سَخَّرَ ٱلْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا۟ مِنْهُ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُوا۟ مِنْهُ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ14
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە دەریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی تەڕو تازەی لێ بخۆن، تا لە ئاویدا جۆرەها گەوهەرو مرواری دەربهێنن و لە دەست و ملی بکەن، هەروەها کەشتیەکان دەبینیت دەریا لەت دەکەن، تا فەزڵ و بەخششی تری پەروەردگار بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاریش بکەن.
وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَٰرًۭا وَسُبُلًۭا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ15
تهفسیری ئاسان: هەر خوا لەسەر ڕووکاری زەوی چیاکانی چەسپاندووە تا لەنگەری بگرێت و ئێوە ئەلەرزێنێت و لارتان ئەکاتەوەو ژێرەو ژوور نەبن، هەروەها چەم و ڕووبارو ڕێگەوبانی تیادا بەدیهێناوە، بۆ ئەوەی ڕێ دەرکە ن و بە مەرامی خۆتان بگەن.
وَعَلَٰمَٰتٍۢ ۚ وَبِٱلنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ16
تهفسیری ئاسان: هەروەها نیشانەی زۆرو زەبەندی لە زەویدا دابین کردووە (وەکو کەژو کێوەکان و، چەم و ڕووبارەکان و بەرزی و نشێوەکان، تا ون نەبن، لە شەوگاریشدا)و بەهۆی ئەستێرەکانەوە خەڵکی ڕێی خۆیان دەربکەن.
أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لَّا يَخْلُقُ ۗ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ17
تهفسیری ئاسان: (باشە ئەی هۆشمەندەکان) ئایا ئەو زاتەی ئەم هەموو دروستکراوە سەر سوڕهێنەرانەی بەدیهێناوە، وەکو ئەو کەسە وایە کە ناتوانێت هیچ بەدی بهێنێت، ئایا ئەوە بۆ لێکی نادانەوەو یاداوەری وەرناگرن؟
وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ18
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بێن و بتانەوێت نازو نیعمەتەکانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (لە ئەندامەکانی دەرەوە و ناوەوەی خۆتان و ئەو ڕزق و ڕۆزیانەی کە دەیخۆن و ئەو پۆشاک و ڕایەخ و ناوماڵەی بەکاری دەهێنن... هتد، سەرەڕای هەزاران هەزار دروستکراوانی تری دیارو نادیار لە جیهانی ماددە و ڕووەک و گیاندارو... هتد)، سەرەڕای کەم سوپاسیتان لەو هەموو نازو نیعمەتە بێ شومارە) بەڕاستی خوای پەروەردگار هەر لێخۆش بوو میهرەبانە.
وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ19
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەو خوایە دەزانێت چی دەشارنەوەو چیش دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن لە (گفتوگۆو نیەت و کارو کردەوەتان).
وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەو بت و کەس و شتانەی کە هاواریان لێ دەکەن و دەیانپەرستن جگە لە خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، لە کاتێکدا کە خۆیان دروست دەکرێن.
أَمْوَٰتٌ غَيْرُ أَحْيَآءٍۢ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەوانە مردوون و زیندوو نین، هەستیش ناکەن کەی خۆیان و خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە.
إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌۭ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ22
تهفسیری ئاسان: ئەو پەروەردگارەی ئێوە (کە حەق وایە هەر ئەو بپەرستن) خوایەکی تاک و تەنهایە، جا ئەوانەی باوەڕیان بە قیامەت نیە دڵەکانیان هەمیشە ئینکاری هەموو ڕاستیەک دەکات، لە کاتێکدا ئەوانە خۆیان بە گەورە دەزانن و فیز دەکەن.
لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْتَكْبِرِينَ23
تهفسیری ئاسان: شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیە کە خوای گەورە ئاگایە بەوەی پەنهانی دەکەن و دەیشارنەوە، بەوەش کە دەری دەخەن و ئاشکرای دەکەن، بەڕاستی ئەو زاتە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە لووت بەرزو خۆ بە گەورە دەنوێنن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۙ قَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ24
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بە (بێ باوەڕان) بوترێت: ئەوە پەروەردگارتان چی دابەزاندووە؟! ئەوە (بێ شەرمانە) دەڵێن: چیرۆک و داستانی کۆن و خەیاڵیی پێشینانە!!
لِيَحْمِلُوٓا۟ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةًۭ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۙ وَمِنْ أَوْزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان بە تەواوی هەڵگرن، هەروەها لە گوناهی ئەوانەش هەڵدەگرن کە گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئەوەی لە کۆڵ و باری ئەوان کەم بێتەوە)، ئاگاداربن! چەند خراپ و ناشرینە ئەوبارە گرانەی کە هەڵی دەگرن (چ گیرێکیان خواردوە).
قَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنْيَٰنَهُم مِّنَ ٱلْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ ٱلسَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ26
تهفسیری ئاسان: بێگومان پێش ئەمانیش (خوا نەناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ بە ئایینی خوا)، ئینجا خوای بەدەسەڵاتیش کۆشک و تەلارو نەخشەیانی لە بن و بێخ دەرهێنا، سەقفەکەشی لە سەرەوە داڕمان بەسەریانداو لە شوێنێکەوە بەڵاو سزا یەخەی پێگرتن کە هەستیان پێ نەدەکردو بەتەمای نەبوون (ئەڵبەتە ئەم هەڕەشەیە پیلانگێڕانی هەموو سەردەمێک دەگرێتەوە).
ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يُخْزِيهِمْ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تُشَٰٓقُّونَ فِيهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ إِنَّ ٱلْخِزْىَ ٱلْيَوْمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ27
تهفسیری ئاسان: لەوەو دواش لە ڕۆژی قیامەتدا خوا ئەو پیلانگێڕانە خەجاڵەت و ڕیسوا دەکات و پێیان دەڵێت: کوان و لە کوێن هاوەڵەکانم؟ ئەوانەی کە دژایەتی سەرسەختتان دەکرد لە بارەیانەوە، (ئیمانداران) ئەوانەی کە زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوە دەڵێن: بەڕاستی ئەمڕۆ سەرشۆڕی و خەجاڵەتی و نەهامەتی و سزا لەسەر بێ باوەڕانە.
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا۟ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِن سُوٓءٍۭ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە فریشتەکان لە سەرەمەرگدا گیانیان دەکێشن، لە کاتێکدا کە بەردەوامن لەسەر ستەم لە خۆیان (بەهۆی بێ باوەڕی و یاخی بونیانەوە) ئینجا بە ناچاری تەسلیمن و دەڵێن: ئێمە هیچ گوناهو هەڵەیەکمان نەکردووە، فریشتەکان دەڵێن: نەخێر وا نی یە (ئەوە ئێوە لە بیرتان کردووە) ئەگینا بەڕاستی خوا ئاگادارو زانایە بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی کە دەتانکرد و ئەنجامتان دەدا.
فَٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَلَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ29
تهفسیری ئاسان: کەواتە لە دەروازەکانی دۆزەخەوە بچنە ژوورەوە و بۆ هەمیشەیی و نەبڕاوەش تیادا بن، ئای کە جێگەو ڕێگەی خۆ بەزل زانەکان ناخۆش و نا لەبارو ناسۆرە.
۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ ۚ قَالُوا۟ خَيْرًۭا ۗ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۚ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ ۚ وَلَنِعْمَ دَارُ ٱلْمُتَّقِينَ30
تهفسیری ئاسان: لەو لاشەوە بەو کەسانە دەوترێت کە خواناسی و پارێزکاریان کردووە: پەروەردگارتان چی ڕەوانە کردووە؟ چ بەرنامەو کتێبێکی دابەزاندووە؟، هەمووان دەڵێن: خێرو بەرەکەت، (بۆ هەردوو جیهان)، بۆ ئەو کەسانەی کە لەم جیهانەدا چاکەیان کردووە، چاکە دێتەوە ڕێیان، بێگومان جێگەو ڕێگەی ئەو جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ لە نازو نیعمەتترە (بەراورد ناکرێت لەگەڵ دنیادا) ئای کەچەندە جێگەو ڕێگەو کۆشک و تەلاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوەیە...
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْزِى ٱللَّهُ ٱلْمُتَّقِينَ31
تهفسیری ئاسان: (ئەو جێگەو ڕێگەیە) باخەکانی بەهەشتی_عەدنە_ بەختەوەران دەچنە ناوی، چەندەها ڕووبار بە بەردەم کۆشکەکان و بەژێر درەختەکاندا جاری و ڕەوانە، هەرچیەک بخوازن و هەرچی ئارەزوو بکەن و هەرچی داوا بکەن، بۆیان ئامادەیە تیایدا، ئا بەو شێوەیە خوای میهرەبان پاداشتی خواناس و پارێزکاران دەداتەوە...
ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ ۙ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە لە سەرەمەرگدا فریشتەکان دێن بۆ لایان لە کاتێکدا گیانی پاک و پیرۆزیان دەکێشن (کە دوورە لە بێ باوەڕی)و پێیان دەڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نەما) دە بچنە ناو ئەو بەهەشتەوە، بە هۆی ئەو کارو کردەوانەوە کە کاتی خۆی دەتانکرد.
هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ أَمْرُ رَبِّكَ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئایا خوا نەناسان چاوەڕێی چی دەکەن؟ مەگەر هەر چاوەڕێی ئەوە بن کتوپڕ فریشتەی گیانکێشان یەخەیان پێدەگرێت، یان فەرمانی پەروەردگارت دەربچێت بۆ تۆڵە سەندن، هەروەها ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر ڕەفتاری وا نالەباریان کردووە، جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەم لە خۆیان دەکرد.
فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ34
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام هەرچی گوناهو خراپەیەکیان ئەنجام دابوو هاتەوە ڕێیان، ئەو هەڕەشەو دۆزەخەی کە گاڵتەیان پێدەکرد یەخەی پێگرتن و دەوری دان.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ نَّحْنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ35
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی هاوەڵیان داناوە بۆ خوا دەڵێن: ئەگەر خوا ویستی لەسەر بوایە هیچ شتێکمان لە جیاتی ئەو نەدەپەرست، نە ئێمەو نە باوو باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان لە خۆمان حەرام نەدەکرد بە بێ ئەو، خوا نەناسانی پێش ئەمانیش هەروایان دەکردو هەر وایان دەوت، مەگەر ئەرکی سەرشانی پێغەمبەران هەر ئەوە نیە کە ئایینی خوا بە ڕوونی ڕابگەیەنن؟
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَٰلَةُ ۚ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ36
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەناو هەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێکمان ڕەوانەکردووەو پێمان ڕاگەیاندووە کە پێیان بڵێت: تەنها خوا بپەرستن، خۆتان دوورە پەرێز بگرن لە هەموو پەرستراوێکی تر، جا هەبوو لەو خەڵکە (کە بیرو هۆش و ژیری خۆی خستەکارو بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕا) خوایش هیدایەتی دەدا، هەشیان بوو خۆی شایستەی گومڕایی دەکردو بەسەریدا دەچەسپا، کەوابوو بگەڕێن بەسەر زەویداو سەرنج بدەن، بزانن چۆن بوو سەرەنجامی ئەو کەسانەی بڕوایان بە بەرنامەی ئێمە نەبوو.
إِن تَحْرِصْ عَلَىٰ هُدَىٰهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَن يُضِلُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ37
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر تۆ زۆر سوور بیت لەسەر هیدایەتدانی ئەوان، ئەوە تۆ ناتوانیت، چونکە بەڕاستی خوا ڕێنموونی کەسێک ناکات کە خەڵک گومڕا بکات، ئەوانە (لە قیامەتدا) هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە.
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۙ لَا يَبْعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُ ۚ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ38
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان سوێندیان دەخواردو جەختیان لەسەر سوێندەکەیان دەکردو دەیانوت: ئەوەی بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە! نەخێر، زیندووی دەکاتەوە، ئەوە بەڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایە و لێی پاشگەز نابێتەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیە نازانن و بڕوای پێناکەن.
لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰذِبِينَ39
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا هەمووان زیندوو دەکاتەوە تا بۆیان ڕوون بکاتەوە و بۆیان دەربخات، ئەوەی ئەوان کێشەیان لەسەری هەبوو، بڕوایان پێی نەبوو هاتە دی، تا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بێگومان ئەوان درۆزن بوون.
إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی کاتێک زیندوو کردنەوەو بەدیهێنانی هەر شتێکمان بوێت، تەنها ئەوەندەی دەوێت پێی بڵێین ببە! دەستبەجێ ئەویش دەبێت.
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ ۖ وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ41
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی لەبەر خواو بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانەکەیان) دوای ئەوەی کە ستەمیان لێکرابوو، ئەوە هەر لە دنیادا بەچاکی و ڕێزەوە نیشتەجێیان دەکەین، بێگومان پاداشتی ئەو جیهان گەورەترو فراوانترە بۆیان، ئەگەر دەیانزانی.
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ42
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش ئەوانەن کە بە ئارام و خۆگر بوون و پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۚ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئێمەش پێش تۆ جگە لە پیاوانی (ڕاستگۆو چاک و پاک نەبێت) کەسی ترمان ڕەوانە نەکردووە و وەحیمان بۆ نەناردووە، ئەگەر هەر بڕوا ناکەن و نایزانن دە ئێوە لە شارەزایان بپرسن؟ (کە ڕەوانە کراوانی ئێمە پیاوانێکی ناسراو بوون لەناو قەومەکانیاندا).
بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەوانمان ڕەوانە کردووە هاوڕێ لەگەڵ بەڵگەو نیشانەو (موعجیزە) ی زۆرو کتێبی ئاسمانیداو ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاند، تا بۆ خەڵکی ئەوە ڕوون بکەیتەوە کە بۆیان هێنراوەتە خوارەوە، بۆ ئەوەی بیرێک بکەنەوەو تێفکرن.
أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخْسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ45
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەوانەی کە چەندەها پیلان و نەخشەی خراپیان کێشاوە دڵنیان لەوەی کە خوا نایانبات بە ناخی زەویدا، یاخود لە لایەکەوە سزاو تۆڵەیان بۆ بێت کە هەر هەستی پێنەکەن؟!...
أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِى تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ46
تهفسیری ئاسان: یاخود لە کاتی هاتوچۆو سەرگەرم بوونیان بە کاروبارەوە لە ناویان ببات، ئەوانیش دەستەوسانکەری خوانین؟!...
أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَىٰ تَخَوُّفٍۢ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌ47
تهفسیری ئاسان: یاخود (پەروەردگار بەتوانایە) لە کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و لە ناویان بەرێت، بەڵام (مۆڵەت دەدات تا بەڵکو ڕووبکەنە ئیمان) چونکە بەڕاستی پەروەردگارتان بەسۆزو میهرەبانە.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ يَتَفَيَّؤُا۟ ظِلَٰلُهُۥ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدًۭا لِّلَّهِ وَهُمْ دَٰخِرُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە نەیانڕوانیوەتە ئەو شتە بێ شومارانەی کە خوا دروستی کردووە؟ کە سێبەرەکەی بەلای ڕاست و بەلای چەپیانەوە دەسوڕێتەوە، لە کاتێکدا هەموویان ملکەچ و فەرمانبەردان بۆ پەروەردگار، لە حاڵێکیشدا خاوەن سێبەرەکان ملکەچ و زەلیلی ویستی خواین.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن دَآبَّةٍۢ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ49
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە سوژدە دەبەن بۆ خوای بەدیهێنەریان، هەروەها هەموو زیندەوەران، فریشتەکانیش بە تایبەت سوژدە دەبەن بۆ خواو خۆ بەگەورە نازانن لە هیچ فەرمانێکی خوا لانادەن.
يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ۩50
تهفسیری ئاسان: (جگە لەوەش) ئەو فریشتانە لە پەروەردگاریان دەترسن کە فەرمانڕەوایە بەسەریانەوە، هەرچی فەرمانێکمان پێ بدرێت بەچاکی ئەنجامی دەدەن.
۞ وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ إِلَٰهَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ51
تهفسیری ئاسان: خوا فەرموویەتی: هەرگیز نەکەن دوو دانە خوا بۆ خۆتان بڕیار بدەن، چونکە ئەو خوایەی کە پێویستە ئێوە بیپەرستن بێگومان خوایەکی تاک و تەنهایە، کەوابوو بیم و ترستان با هەر لە من بێت.
وَلَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًا ۚ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ52
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر ئەو زاتە خاوەنیانە، هەمیشەو بەردەوام هەر ئەو زاتەیە کە شایستەی ئەوە بێت ئاین و بەرنامەو فەرمانڕەوایی لەو وەربگیرێت و ملکەچی هەر بۆ ئەو بکرێت، ئایا ڕەوایە بێجگە لە خوا لە کەسی تر بپەرستن و حسابی بۆ بکەن؟
وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍۢ فَمِنَ ٱللَّهِ ۖ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْـَٔرُونَ53
تهفسیری ئاسان: هەرچی نازو نیعمەتێکتان هەیە هەمووی بەهرەو بەخششی خوایە، پاشان کاتێک ناخۆشی و بەڵایەکتان بۆ پێشهات، ئەوە هاناو هاوارو پەنا هەر بۆ لای ئەو دەبەن و هەر لەو زاتە دەپاڕێنەوە.
ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنكُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ54
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا کاتێک بەڵاو ناخۆشی لەسەر لابردن، دەستبەجێ دەستەیەک لە ئێوە هاوەڵ و شەریک بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن!!
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ55
تهفسیری ئاسان: (وازیان لێ بهێنە) با ناشوکرو سوپاس ناپەرێز بن لە بەرامبەر ئەو هەموو بەخشش و نازو نیعمەتانەوە کە پێمان بەخشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا لە ئایندەدا دەزانن چیتان بەسەر دێت!!
وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًۭا مِّمَّا رَزَقْنَٰهُمْ ۗ تَٱللَّهِ لَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَفْتَرُونَ56
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان، هەندێک لەو شتانەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون، دادەنێن و بڕیار دەدەن بۆ ئەوانەی کە نەزان و نەفام و بێ دەسەڵاتن (کە بتەکانن)، سوێند بە خوا بێگومان پرسیارتان لێدەکرێت دەربارەی هەموو ئەو درۆو پڕو پاگەندەیەی کە هەڵتان دەبەست.
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ ٱلْبَنَٰتِ سُبْحَٰنَهُۥ ۙ وَلَهُم مَّا يَشْتَهُونَ57
تهفسیری ئاسان: ئەو نەفامانە کچان دەدەنە پاڵ خوا (گوایە فریشتەکان کچی خوان)، پاکی و بێگەردی شایستەی ئەو زاتەیە هیچ پێویستیەکی بە کچ و کوڕ نیە لە کاتێکدا بۆ خۆیان حەز بەچی دەکەن ئەوە بۆ خۆیان دادەنێن!!
وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّۭا وَهُوَ كَظِيمٌۭ58
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر مژدەی بوونی کچ بدرێت بە یەکێک لەو نەفامانە، ڕووی گرژو تاڵ دەبێت و ڕەش دادەگیرسێت و سینەی پڕ دەبێت لە خەم و پەژارە...
يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ ۚ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ ۗ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ59
تهفسیری ئاسان: لە داخ و خەفەتی ئەو مژدە ناخۆشە، خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی و بەتەنها (بیر دەکاتەوە): ئایا بیهێڵێتەوە بە زەلیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زیندە بەچاڵی بکات و بیخاتە توێی خاکەوە، ئاگاداربن؟! ئای کە چەندە خراپە ئەو بڕیارەی کە دەیدەن!! (وەچەو نەوەی خۆیان زیندە بەچاڵ دەکەن).
لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَلِلَّهِ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ60
تهفسیری ئاسان: سیفەت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایستەی ئەوانەیە کە باوەڕ بە قیامەت ناکەن، خوای پەروەردگاریش خاوەنی هەموو سیفاتی بەرزو بڵندو پیرۆزەو ئەو زاتە هەر خۆیشی باڵادەست و دانایە.
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ61
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا خەڵکی لەناو ببات و بیانپێچێتەوە بەهۆی ستەمیانەوە (ئەوەندە گوناهو تاوان زۆرە) زیندەوەر لەسەر زەویدا نایەڵێت (یەعنی هەر زەوی خاپوور دەکات بەهەموو گیانلەبەرانەوە، بەڵام ئەو خوایە ئارامی و خۆگریی بێ سنوورە) لەبەر ئەوە تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵەتی ئەو خەڵکە دەدات و دوایان دەخات، جا کاتێک کاتە دیاری کراوەکەیان هات، نەتاوێک دوا دەکەون، نەتاوێک پێشیش دەکەون (بەڵکو لە چرکەی دیاری کراوی خۆیدا لەناو دەبرێن).
وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۖ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ62
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان ئەوەی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیەو نایانەوێت بۆ خوای بڕیار دەدەن، (گوایە فریشتەکان کچن و کچی خوایشن) و لە کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ دەکات کە بێگومان بەنیازن لەو دنیاش بەهەشت و خۆشی بۆ ئەوان بێت، شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیە ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانە و بەڕاستی بەپەلە فڕێ دەدرێنە ناوی و فەرامۆش دەکرێن.
تَٱللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ63
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا پێش تۆ بۆ گەل و قەومەکانی تریش پێغەمبەرانمان ڕەوانە کردووە، بەڵام شەیتان کارو کردەوەی (نادروست و هەڵەیانی) بۆ ڕازاندوونەتەوە، ئەمڕۆ لە دنیادا هەر ئەو پشتیوانیانە و سزای بەئێش بۆ ئەو جۆرە قەوم و کەسە نا لەبارو ناحاڵیانە ئامادە کراوە.
وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۙ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەم قورئانەمانەمان دانەبەزاندووەتە سەر تۆ تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە هەرچی ئەو خەڵکە کێشەی لەسەر هەیە (لە بابەتەکانی دنیاو دین) بۆیان ڕوون بکەینەوە و بیکەینە هۆی هیدایەت و ڕەحمەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمان و باوەڕ دەهێنن.
وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ65
تهفسیری ئاسان: هەر خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووەو زەوی پێ زیندوو کردۆتەوە دوای ئەوەی کە مردبوو، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەدا نیشانە و بەڵگەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە گوێ بۆ ڕاستی دەگرن.
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيْنِ فَرْثٍۢ وَدَمٍۢ لَّبَنًا خَالِصًۭا سَآئِغًۭا لِّلشَّٰرِبِينَ66
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە بوونی ماڵات و (زیندەوەرانی جۆراو جۆردا) پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆتان و جێگەی سەرنج و تێڕامانە، لە نێوان ئەو شتانەی کە لە سکیاندا هەیە، لە گژو گیای هەرس کراوو خوێندا، شیرێکی پاک و بێگەردو خۆش و بەتام و گەوارا بەرهەم دەهێنین بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە.
وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًۭا وَرِزْقًا حَسَنًا ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ67
تهفسیری ئاسان: لە بەروبوومەکانی دار خورما و ڕەزی ترێکانیش (هەندێ جار) شتی سەرخۆشکەر دروست دەکەن، (گەلێ جاریش) بەرهەمی چاک و بەسوود (وەکو دۆشاوو مێوژو شەربەت،.. هتد)، بەڕاستی ئالەوەشدا بەڵگەو نیشانەی ئاشکرا هەیە بۆ کەسانێک عەقڵ و ژیری خۆیان دەخەنەکار، (تا بیر بکەنەوە چۆن لەم دارو درەختە ڕەق و تەقانە ئەم بەرهەمانە دروست دەبێت، چ کارخانەیەک لە ناوکی خورماو ترێ و میوە جۆراو جۆرەکاندا حەشاردراوە تا لە بارودۆخی خۆیدا بکەوێتە کارو خزمەت بە ئادەمیزاد بکات... هتد).
وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ68
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ (ئەی ئینسان) نیگاو ئیلهامی کردووە بۆ هەنگ کە جێگە بۆ خۆی ساز بکات لە کون و کەلێنی چیاکاندا، هەروەها لە کەلەبەری درەختەکان و لەو شوێنانەش کە ئادەمیزاد بۆی ئامادە دەکات.
ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسْلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًۭا ۚ يَخْرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٌۭ لِّلنَّاسِ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ69
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا (فێرمان کردووە کە) لە هەموو بەرو بووم و (شیلەی گوڵان و شتی بەسوود) بخوات و پێمان ڕاگەیاندووە: ئەو نەخشانەی کە پەروەردگارت بۆی کێشاویت بە ملکەچیەوە ئەنجامی بدە، (لە دروست کردنی شانەو مژینی شیلەو دروستکردنی هەنگوین و پوورەدان بەدەوری شازداو بەخێوکردنی گەراکان... هتد)، جا لەناو سکی ئەو هەنگانەوە شلەیەکی ڕەنگ جیاواز دێتە دەرەوە کە شیفای تیادایە بۆ (زۆر نەخۆشی) خەڵکی (سەرەڕای تامی شیرین و خۆشی)، بەڕاستی ئالەمەشدا بەڵگەو نیشانەی بەهێز هەیە بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە (سەرنج بدەن لە هەنگ و شانەکانی لە فڕین و هاتووچۆی، لە هەنگوین و تام و بۆن و ڕەنگی، لە..، لە.. هتد).
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ ۚ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍۢ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ70
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە) بەڕاستی هەر خوا دروستی کردوون و پاشان هەر ئەویش دەتانمرێنێت، هەتا تەمەنی درێژ دەبێت و دەبرێتەوە بۆ لاوازترین تەمەن (کەنەفەتی و کەفتەکاری) تاوەکو دەگاتە ڕادەیەک کە دوای ئەو هەموو زانستی و زانیاری و تێگەیشتنەی کە هەی بوو، هەموو شتێکی لەبیر دەچێتەوە و هیچ نازانێت، بەڕاستی هەر خوا زاناو بەدەسەڵاتە.
وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلرِّزْقِ ۚ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُوا۟ بِرَآدِّى رِزْقِهِمْ عَلَىٰ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَآءٌ ۚ أَفَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ71
تهفسیری ئاسان: خوا لەبەخشینی ڕزق و ڕۆزیدا بەشی هەندێکتانی زۆرترداوە لە هەندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنەوەتان)، جا ئەوانەی کە ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوە ئامادەنین کە بەندەکانیان و بەردەستەکانیان بهێننە ڕیزی خۆیان و بیانکەنە شەریک (لە خانوو بەرەو ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئەوانیش یەکسان بن تیایدا (ئێوە لە ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکەن و بەڕەوای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە، بەڕەوای دەزانن کە بەندەکانی ببنە شەریکی و یاسادانەر) جا ئایا ئەوانە ئینکاری نازو نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟!
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةًۭ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ ۚ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ ٱللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ72
تهفسیری ئاسان: خوا هەر لە خۆتان هاوسەرانی بۆ فەراهەم هێناون، هەر لە ڕێگەی هاوسەرانتانەوە کوڕو کوڕەزای پێبەخشیوون و لە هەموو ڕزق و ڕۆزیەکی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، (لەگەڵ ئەو ڕاستیانەدا) ئایا ئەوانە هەر بڕوا بەشتی پووچ و ناحەقی دەکەن و لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانی خواوە ئەوانە هەر ناشوکرو سوپاس ناپەزێری و بێ باوەڕ دەبن؟
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًۭا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ شَيْـًۭٔا وَلَا يَسْتَطِيعُونَ73
تهفسیری ئاسان: ئەو (خەڵکە سەرگەردانە) شتێک دەپەرستن لە جیاتی خوا، کە هیچ جۆرە ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوانی بەدەست نیە لە ئاسمانەکان و زەویدا، ناشتوانن هیچ بەدەست بن!!
فَلَا تَضْرِبُوا۟ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ74
تهفسیری ئاسان: کەوابوو ئێوە ئەی خوا نەناسان نموونە مەهێننەوە بۆ خواو بەراوردی هەڵە مەکەن (دەیانوت پیاوانی پاشا خزمەتکاریان هەیە، پیاوانی پاشاش خزمەتکاری پاشان!!)، چونکە خوا خۆی هەموو شتێک چاک دەزانێت، بەڵام ئێوە نەزان و نەفامن.
۞ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبْدًۭا مَّمْلُوكًۭا لَّا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَمَن رَّزَقْنَٰهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًۭا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّۭا وَجَهْرًا ۖ هَلْ يَسْتَوُۥنَ ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ75
تهفسیری ئاسان: خوا نموونەی هێناوەتەوە بە کەسێکی بەندە کە بێ دەسەڵاتەو هیچ شتێکی نیە، لە بەرامبەر ئەو کەسەدا کە لە ڕزق و ڕۆزی چاک و زۆر بەهرەوەرمان کردووە، بە ئارەزووی خۆی لێی دەبەخشێت بەنهێنی و ئاشکرا، ئایا ئەو دوو کەسە وەک یەکن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (کە پەروەردگارێکی کاربەجێ یە) بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکە نازانن و لەم ڕاستیانە سەریان دەرناچێت (چونکە تەنها دنیا دەبینن).
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَآ أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍۢ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَىٰهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ۖ هَلْ يَسْتَوِى هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ ۙ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ76
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوا نموونەی هێناوەتەوە بە دوو پیاو کە یەکێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نەوترێت و هیچی بۆ نەکرێت و بووبێتە بار بەسەر هاوەڵ و کەس و کاریەوە، بۆ هەرچی و بۆ هەر کوێ ڕەوانە بکرێت خێر ناداتەوە، ئایا ئەو کەسە، وەکو ئەو کەسە وایە کە (بەوپەڕی ئازادیەوە)، فەرمان بە دادو دادپەروەری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست دەگرێتە بەر؟!
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ77
تهفسیری ئاسان: هەرچی نهێنی و شاراوە هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەر بۆ خوایەو بەرپا بوونی قیامەت پێش نایەت وەک چاو تروکاندنێک نەبێت یان کەمتر لەوەش، بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۙ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ78
تهفسیری ئاسان: خوا ئێوەی لە سکی دایکتان دەرهێناوە بێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و تێگەیشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری بکەن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ مُسَخَّرَٰتٍۢ فِى جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئایا باڵندەکانیان نەبینیوەو سەرنجیان نەداون چۆن لە هەوای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ دەتوانێت ڕایانبگرێت بەئاسمانەوە جگە لە خوای گەورە (هەوا، چرکەیەکی زۆر کەمە، کەچی ئەم هەموو جۆرە باڵە فڕە تیایدا بە سەربەستی دەفڕێت، بێگومان ئەم ڕەحمەتەی خوا هەموو فڕۆکەو باڵە فڕێکی دەست کردی ئادەمیزادیشی گرتۆتەوە، کە لە بنەڕەتدا دەستکاری خوای باڵادەستن)، بەڕاستی ئا لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانێک باوەڕ دەهێنن.
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمْ سَكَنًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلْأَنْعَٰمِ بُيُوتًۭا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ۙ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَآ أَثَٰثًۭا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ80
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە (کە هەموو شتێکی بۆ ڕەخساندوون تا ماڵ و خانووبەرە بۆ خۆتان دروست بکەن) ماڵەکانتانی بۆ کردوون بەهۆی ئارامگرتن و حەوانەوەو لە پێست و مووی ماڵاتیش دەتوانن شوێن و جێگە بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان بەئاسانی بیگوێزنەوە لەکاتی کۆچتاندا، بەئاسانی هەڵی بدەن لەکاتی نیشتەجێ بوونتاندا و لە خوری و کوڵک و مووەکەی، دەتوانن کەل و پەل و شتومەک بۆ خۆتان دروست بکەن و تاماوەیەک سوودیان لێ وەربگرن.
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَٰلًۭا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْجِبَالِ أَكْنَٰنًۭا وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلْحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأْسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ81
تهفسیری ئاسان: خوا لەو شتانەی کە دروستی کردووە سێبەری بۆ ئێوە ڕەخساندووە، لە کێوەکانیشدا کون و کەلێن و ئەشکەوتی سازاندووەو پۆشاکی بۆتان بەدیهێناوە تا لە گەرماو (سەرما) بتانپارێزێت، هەروەها جۆرەها پۆشاکی تر بۆ بەدیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان لەکاتی جەنگ و شەڕو شۆڕدا (وەکو زرێ و شتومەکی تر)، ئا بەو شێوەیە پەروەردگارتان نازو نیعمەتی خۆیتان بەتەواوی بەسەردا دەڕژێنێت بۆ ئەوەی ملکەچ و فەرمانبەردار بن.
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ82
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگەو نازو نیعمەتانەدا) ئەگەر ئەوانە هەر پشتیان هەڵبکەن و ڕوو وەڕبگێڕن (ئەوە خەمت نەبێت هەر خۆیان زەرەر دەکەن) چونکە بەڕاستی ئەرکی سەرشانی تۆ ئەوەیە کە بە جوانی و تێرو تەواوی بانگەوازەکە بگەیەنیت.
يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ83
تهفسیری ئاسان: (بێ سەلیقەو نەفامان) نازو نیعمەتەکانی خوا دەناسن و بەهرەی لێ دەبەن، پاشان ئینکاری دەکەن و قەدری نازانن (بەدنمەک و سپڵەن)، زۆربەیان بێ دین و بێ باوەڕن.
وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًۭا ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ84
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت لەهەر گەل و نەتەوەیەکدا پێغەمبەرێک بۆ شایەتی دەهێنینە مەیدان، لەوەودوا بەهیچ جۆرێک مۆڵەت بەوانە نادرێت کە بێ باوەڕ بوون و پاکانەیان لێ وەرناگیرێت.
وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلْعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ85
تهفسیری ئاسان: کاتێک ستەمکاران سزای سەختی دۆزەخ دەبینن (داوای سووک کردنی دەکەن) ئەوە سووک ناکرێت لەسەریان، هیچ جۆرە مۆڵەتێکیشیان نادرێت.
وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ شُرَكَآءَهُمْ قَالُوا۟ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا۟ مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا۟ إِلَيْهِمُ ٱلْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَٰذِبُونَ86
تهفسیری ئاسان: (لەناو دۆزەخدا) کاتێکیش ئەوانەی کە هاوەڵیان داناوە، بتەکان و ئەو کەس و شتانە دەبینن کە جاران دەیانپەرست، ئەوە دەڵێن: پەروەردگارا ئا ئەوانە، ئەو شتانەن کە لە جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ دەبردن لەجیاتی تۆ، ئەوانیش قسەکە دەدەنەوە بەسەریانداو دەڵێن: بەڕاستی ئێوە درۆ دەکەن و ڕاست ناکەن.
وَأَلْقَوْا۟ إِلَى ٱللَّهِ يَوْمَئِذٍ ٱلسَّلَمَ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ87
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە هەموویان خۆیان تەسلیمی خوا کرد بە ملکەچی و زەلیلی، هەرچیش هەڵیاندەبەست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هەمیشە هەناسە ساردو ڕیسوان).
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدْنَٰهُمْ عَذَابًۭا فَوْقَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يُفْسِدُونَ88
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و بەربەستیان دەخستە سەر ڕێبازی خواو کۆسپیان دادەنا لە بەردەم ئاینی خوادا، سزامان لەسەریەک بۆ کەڵەکە کردن، بەهۆی ئەوەوە کە زۆر هەوڵ و کۆششیان دەدا بۆ بڵاوکردنەوەی فەسادو تاوان و خراپە (لەناو خەڵکیدا).
وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِى كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ ۚ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ تِبْيَٰنًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ89
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت لە هەموو ئوممەتێکدا شایەتێک دەنێرین لە خۆیان بۆ سەریان، تۆشمان هێناوە (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) کە شایەت بیت لەسەر ئەو خەڵکە، قورئانیشمان بۆ تۆ دابەزاندووە، ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە، هیدایەت بەخش و ڕەحمەتەو مزگێنیشە بۆ موسوڵمانان.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَٱلْإِحْسَٰنِ وَإِيتَآئِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَٱلْبَغْىِ ۚ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ90
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادپەروەری و چاکەکاری و یارمەتیدان و بەخشندەیی بە خزمان و قەدەغە لە گوناهو تاوان و دەستدرێژی دەکات (بۆ سەر ماڵ و نەفس و نامووس) و ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و (هەر چاکە بکەن).
وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ91
تهفسیری ئاسان: بەوەفاو بە ئەمەک بن بۆ ئەنجامدانی پەیمانی خوا کاتێک بڕیاری دەدەن و سوێند و پەیمان و بەڵێنتان هەڵمەوەشێننەوە دوای ئەوەی کە دووپات کرابۆوە و تەئکیدی لەسەر کرابوو، لە کاتێکدا کە ئێوە خواتان کردۆتە کەفیل و زامن بەسەر خۆتانەوە، بێگومان خوا دەزانێت بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثًۭا تَتَّخِذُونَ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ ۚ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ ۚ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ92
تهفسیری ئاسان: (کاتێک بەڵێن و پەیمانێک دەدەن ئەمەک و وەفاتان هەبێت بۆ ئەنجامدانی) وەکو ئەو ئافرەتە مەبن کە ڕیسەکەی دەکردەوە بە خوری، دوای ڕستن و تۆکمەکردنی هەڵی دەوەشاندەوە، لە کاتێکدا ئێوەش بەڵێن و سوێندو پەیمانتان بکەنە هۆی فێڵ و تەڵەکە لە نێوانتاندا، نەوەکو دەستەو کۆمەڵێکی ژمارە زۆرو دەسەڵاتدار پەلاماری دەستەیەکی تری کەم دەست و لاواز بدات، بێگومان خوا بەو جۆرە شتانە تاقیتان دەکاتەوە، سوێند بە خوا هەموو ئەو شتانەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە جیاوازی و کێشەتان تێدا هەبوو.
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَلَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ93
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا بیویستایە دەیکردن بەیەک ئوممەت (بەڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵەتی داون و سەربەستی کردوون)، بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت گومڕای دەکات و ئەوەی بیەوێت ڕێنموویی دەکات (ئەڵبەتە ویستی خوا دژایەتی ویستی ئادەمیزاد ناکات، ئەوەی بیەوێت ڕێبازی هیدایەت بگرێت ڕێنموویی دەکات، ئەوەش ڕێبازی گومڕایی بگرێتە بەر مۆڵەتی دەدات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ دەکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.
وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌۢ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ94
تهفسیری ئاسان: نەکەن پەیمان و سوێندەکانتان بکەنە هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و تەڵەکە لە نێوانتاندا، (ئەو بڕیارو پەیمانانە هەڵنەوەشێت) تا پێ هەڵنەخلیسکێت دوای ئەوەی قایم وەستابوو، تاڵاوی ناخۆش نەچێژن کاتێک بەهۆی ئەو کارەتانەوە بەربەست دەخەنە بەردەم ڕێبازی خوا، (ئەگەر وابکەن) ئەوکاتە سزایەکی گەورەتان بۆ هەیە.
وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۚ إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ95
تهفسیری ئاسان: (پەیمانی خوا مەشکێنن) و بە هەڵوەشاندنەوەی بەنرخێکی کەم مەیگۆڕن، (ئەو نرخە هەرچەند بێ هەر کەمە) چونکە بێگومان ئەو بەشەی لای خوایە لە بەهەشتدا هەر ئەوە چاکترە بۆتان ئەگەر بزانن و تێبگەن.
مَا عِندَكُمْ يَنفَدُ ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٍۢ ۗ وَلَنَجْزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓا۟ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ96
تهفسیری ئاسان: ئەوەی لای ئێوەیە و بە ئێوە بەخشراوە، تەواو دەبێت، بەڵام ئەوەی لای خوایەو (لە پێناوی ئەودا دەیبەخشن) هەر دەمێنێتەوە، (کە پاداشتی بەهەشتی بەرین و نەبڕاوەیە) سوێند بە خوا بێگومان پاداشتی ئەوانەی کە خۆگرو ئارامگر بوون بەجوانتر دەدەینەوە لەوەی کە ئەوان دەیانکرد.
مَنْ عَمِلَ صَٰلِحًۭا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَنُحْيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةًۭ طَيِّبَةًۭ ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ97
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کارو کردەوەی چاکەی کردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت لە کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند بە خوا بەژیانێکی کامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین، لە قیامەتیشدا پاداشتیان بەجوانتر دەدەینەوە لەوەی کە ئەوان دەیانکرد.
فَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ98
تهفسیری ئاسان: ئینجا کاتێک قورئانت خوێندو دەورت کردەوە، ئەوە پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرین لێکراو.
إِنَّهُۥ لَيْسَ لَهُۥ سُلْطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ99
تهفسیری ئاسان: بێگومان شەیتان دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەدا کە باوەڕیان هێناوە و پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن...
إِنَّمَا سُلْطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشْرِكُونَ100
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا هەیە کە پشتیان پێ بەستووەو ملکەچ و فەرمانبەرداری ئەو دەبن، هەروەها ئەوانەش کە هاوەڵگەرن بۆ پەروەردگار.
وَإِذَا بَدَّلْنَآ ءَايَةًۭ مَّكَانَ ءَايَةٍۢ ۙ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مُفْتَرٍۭ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ101
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئایەتێک دەخەینە جێی ئایەتێکی تر (بۆ ئەوەی پلە بە پلە شتێک حەرام بکەین، یان دیاردەیەکی نەفامی لابەرین) خوایش خۆی دەزانێت چی دادەبەزێنێت و چ فەرمانێک دەدات، ئەوە نەفامان دەڵێن: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بێگومان تۆ هەر لە خۆتەوە شت هەڵدەبەستیت، نەخێر وا نیە، (ئەو لە خۆیەوە شت ناڵێت) بەڵکو زۆربەی ئەو نەفامانە تێناگەن و نازانن.
قُلْ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلْقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ102
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبرەئیل، ئەم قورئانەی) لە لایەن پەروەردگارتەوە بە حەق و ڕاستی دابەزاندووە، بۆ ئەوەی ئەوانەی باوەڕیان هێناوە دامەزراو پایەدار بکات و ڕێنموویی و مژدەشە بۆ موسوڵمانان.
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٌۭ ۗ لِّسَانُ ٱلَّذِى يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِىٌّۭ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِىٌّۭ مُّبِينٌ103
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە بەڕاستی دەزانین بێ باوەڕان دەڵێن: ئەم قورئانە تەنها کەسێک فێری دەکات، (بەمەر جێک) زمانی ئەو کەسەی ئەوان دەڵێن قورئان فێری محمد دەکات، عەجەمیەو عەرەبی نیەو ڕەوان نیە، لەگەڵ ئەوەدا ئەم قورئانە بە زمانی عەرەبی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ104
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بە ئایەتەکانی خوا نیە، خوای گەورە هیدایەت و ڕێنموویان ناکات، بەڵکو سزای بە ئێشی بۆ ئامادە کردوون.
إِنَّمَا يَفْتَرِى ٱلْكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ105
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئەوانە درۆ هەڵدەبەستن کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی خوا نیە، هەر ئەوانیش درۆزنن و درۆیان کردۆتە پیشە.
مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُۥ مُطْمَئِنٌّۢ بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلْكُفْرِ صَدْرًۭا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ106
تهفسیری ئاسان: ئەوەی پاشگەز بێتەوە لە خوا ناسی، دوای باوەڕهێنانی، جگە لەوانەی کە ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا لە کاتێکدا دڵیان پڕە لە ئیمان، بەڵام ئەو کەسەی دڵی بە کوفرو بێ دینی خۆش کردبێت، ئەوانە خەشم و قینی خوایان لەسەرەو سزای گەورەو سەخت و دژواریان بۆ هەیە.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْءَاخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ107
تهفسیری ئاسان: ئەو خەشم و قینەش لەبەر ئەوەیە چونکە بەڕاستی ئەوانە ژیانی دنیایان خۆش ویستووە تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایەتی قەوم و کەسانی بێ باوەڕو خوا نەناس نادات.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ108
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسانە، ئەوانەن کە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و دەروون و دەزگای بیستن و بینینیانداو ئەوانە غافڵ و بێ ئاگان (لە حەقیقەت و ڕاستیەکان).
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ109
تهفسیری ئاسان: شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیە ئەوان لە ڕۆژی قیامەتدا خەسارەتمەندو ڕیسواو زەرەرمەندن.
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا فُتِنُوا۟ ثُمَّ جَٰهَدُوا۟ وَصَبَرُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ110
تهفسیری ئاسان: پاشان بێگومان (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) پەروەردگاری تۆ بەنیسبەتی ئەوانەوە کە کۆچیان کرد، دوای ئەوەی ئازارو ئەشکەنجەدران، لەوەودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان بەردەوام بوو، بەڕاستی پەروەردگارت دوای ئەو پێشهاتانە زۆر لێخۆش بوو میهرەبانە (بەرامبەر ئەو ئیماندارانە).
۞ يَوْمَ تَأْتِى كُلُّ نَفْسٍۢ تُجَٰدِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ111
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە هەموو کەس خەمی خۆیەتی، بەرگری لە خۆی دەکات، پاکانە بۆ خۆی دەکات، (گوێ بەکەسی تر نادات، ئەو ڕۆژە) هەرکەس پاداشتی کردەوەکانی دەدرێتەوە و ئەو خەڵکە ستەمیان لێ ناکرێت.
وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا قَرْيَةًۭ كَانَتْ ءَامِنَةًۭ مُّطْمَئِنَّةًۭ يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًۭا مِّن كُلِّ مَكَانٍۢ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ وَٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ112
تهفسیری ئاسان: خوا نموونەی هێناوەتەوە (بە دانیشتوانی) شارێک کە ژیانیان بە هێمنی و ئاسوودەیی دەبردە سەر، لە هەموو لایەکەوە ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ دەهات (بەڵام لە جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قەدرنەزانی نازو نیعمەتەکانی خوا بوون، ئینجا خوای گەورە پۆشاکی برسێتی و ترسی کردە کاڵای باڵایان و تاڵاوی نەداریی و ترسی پێ چەشتن لە سەر ئەنجامی ئەو ئیش و کارە (ناپوخت و ناڕێکانەدا) کە دەیانکردە پیشەی خۆیان.
وَلَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَهُمْ ظَٰلِمُونَ113
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئەوانە پێغەمبەرێکیان هەر لە خۆیان بۆ هات، کەچی بە درۆیان زانی و بڕوایان پێنەکرد، ئەوسا سزای سەختی خوایی گرتنی لەناوی بردن لە کاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون.
فَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا وَٱشْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ114
تهفسیری ئاسان: جا ئێوە ئەی ئیمانداران بخۆن لەو ڕزق و ڕۆزیەی حەڵاڵ و پاکەی کە خوا پێی بەخشیوون، هەمیشە شوکرو سوپاسی نازو نیعمەتی خوا بکەن، ئەگەر ئێوە تەنها ئەو زاتە دەپەرستن.
إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۖ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ115
تهفسیری ئاسان: (خوای پەروەردگار) تەنها مردارەوە بوو و، خوێن و، گۆشتی بەرازو، ئەو ماڵاتانەی کە ناوی غەیری خوایان لە کاتی سەربڕیندا لەسەر هێنراوە، حەرامی کردووە لێتان، جا ئەگەر کەسێک پێویستی ناچاری کرد بە خواردنیان بێ زیادەڕەوی و لە سنوور دەرچوون، ئەوە بەڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو بە بەزەیی و دلۆڤانە.
وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ ٱلْكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٌۭ وَهَٰذَا حَرَامٌۭ لِّتَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ116
تهفسیری ئاسان: نەکەن بەقاڵەی دەم و زمانتان بڵێن ئەمە حەڵاڵەو ئەمە حەرامە، بۆ ئەوەی درۆ بەناوی خواو ئاینی خواوە هەڵبەستن، (دیاری کردنی حەڵاڵ و حەرام بەدەست ئێوە نیە، چونکە) بەڕاستی ئەوانەی درۆ بۆ خواو ئاینی خوا هەڵدەبەستن سەرفرازو سەرکەوتوو نابن.
مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ117
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە لە دنیادا) کەمێک ڕادەبوێرن، بەڵام لە قیامەتدا سزای بە ئێش و ئازاریان بۆ ئامادەیە.
وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِن قَبْلُ ۖ وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ118
تهفسیری ئاسان: لەسەر ئەوانەش کە بوونەتە جوو، هەموو ئەو شتانەمان لەسەر حەرام کردوون کە پێشتر بۆ تۆمان باس کردووە (لە ئایەتی ١٤٦ سوورەتی الانعام دا) جا وەنەبێت ئێمە ستەممان لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد.
ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌ119
تهفسیری ئاسان: پاشان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ بۆ کەسانێک کە گوناهو تاوانیان ئەنجامداوە بە نەفامی، لەوەودوا پەشیمان بونەتەوە و تەوبەیان کردووەو چاکسازیان ئەنجامداوە، بێگومان پەروەردگاری تۆ دوای ئەو تەوبەو چاکەکاریە زۆر لێخۆشبوو میهرەبانە.
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةًۭ قَانِتًۭا لِّلَّهِ حَنِيفًۭا وَلَمْ يَكُ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ120
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئیبراهیم علیە السلام هەر خۆی ئومەتێک بوو، (هەر خۆی پێشەوایەک بوو) ملکەچ و فەرمانبەرداری خوا بوو و لە هەموو بیرو باوەڕێکی چەوت بەدوور بوو، لە موشریک و هاوەڵگەرانیش نەبوو...
شَاكِرًۭا لِّأَنْعُمِهِ ۚ ٱجْتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ121
تهفسیری ئاسان: هەروەها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو لە بەرامبەر نازو نیعمەتی بێ شوماری پەروەردگاریەوە، ئەویش هەڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَءَاتَيْنَٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ122
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەر لە دنیادا چاکەمان پێبەخشی و پاداشتی چاکەمان دایەوە (بە بەخشینی هاوسەری پاک و نەوەی خواناس) بەڕاستی ئەو لە جیهانی داهاتوودا لە ڕیزی چاکاندایە (کە ڕێزدارو بەختەوەرو کامەرانن).
ثُمَّ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ أَنِ ٱتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ123
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا (دوای چەندەها سەدە) وەحی و نیگامان بۆ تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) نارد کە شوێنی ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم بکەویت کە بە دوور بووە لە هەموو بیرو باوەڕێکی چەوت، ئەو لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.
إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبْتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ ۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ124
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی قەدەغەکردنی کاروباری دنیایی لە ڕۆژانی شەموواندا تەنها لەسەر ئەوانە بڕیار درا کە کێشەیان هەبوو تیایدا، بێگومان پەروەردگاری تۆ فەرمانڕەوایی دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ئەو شتانەی کە ئەوان کێشەو جیاوازیان تێدا دەکرد.
ٱدْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلْحِكْمَةِ وَٱلْمَوْعِظَةِ ٱلْحَسَنَةِ ۖ وَجَٰدِلْهُم بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ125
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) بانگەواز بکە بۆ لای بەرنامەو ڕێبازی پەروەردگارت بەحیکمەت و دانایی (بۆ هەندێک) و ئامۆژگاری جوان و بەجێ، (بۆ هەندێکی تر)و گفتو گۆو موجادەلە بەجوانترین شێوە (لەگەڵ هەندێکی تردا بە تایبەتی خاوەن کتێبەکان)، چونکە بەڕاستی پەروەردگارت هەر خۆی زانایە، کە کێ گومڕایە، هەروەها هەر خۆیشی زانایە بە هیدایەت و وەرگران.
وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا۟ بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِۦ ۖ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌۭ لِّلصَّٰبِرِينَ126
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ویستتان تۆڵە بکەنەوە، دەبێت هەر بەقەدەر ئەو ستەمەی کە لێتان کراوە تۆڵە بکەنەوە، خۆ ئەگەر ئارام گرو خۆگر بن، ئەوە چاکترە بۆ ئارامگرو خۆگران.
وَٱصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِى ضَيْقٍۢ مِّمَّا يَمْكُرُونَ127
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربەو خۆگری و ئارامگریەکەشت تەنها بەکۆمەکی و یارمەتی خوا دەبێت بەکەسی تر ناکرێت، خەفەتیش مەخۆ لە خوانەناسان کە باوەڕ ناهێنن و دڵتەنگ مەبە لە بەرامبەر ئەو پیلان و نەخشانەی کە دوژمنان دەیگێڕن.
إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ128
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆیان پاڕاستووە لە گوناهو هەروەها ئەوانەش کە چاکەکارو چاکەخوازن.