پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًۭا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ1
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی و ستایش بۆ ئەو زاتەی کە شەوڕەوی کرد لە بەشێکی کەمی شەودا بەبەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم) لە مزگەوتی (حرام، کەعبەی پیرۆزەوە) بۆ مزگەوتی (الاقصی) لە (بیت المقدس) کە دەوروبەریمان پیرۆزو پڕ بەرەکەت کردووە، تا هەندێک نیشانەو بەڵگەو دەسەڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بدەین، بەڕاستی ئەو زاتە بیسەرو بینایە.
وَءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِى وَكِيلًۭا2
تهفسیری ئاسان: ئێمە کتێبی (تەوراتمان) بەخشی بە موساو کردمانە هۆی هیدایەت و ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل، بۆ ئەوەی کەسی تر جگە لە من نەکەنە پشتیوان و یاریدەدەر بۆ خۆیان.
ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَبْدًۭا شَكُورًۭا3
تهفسیری ئاسان: (ئەمانەو خەڵکی تریش) نەوەی ئەو کەسانەن کە (لە کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوح دا هەڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قەدری نازو نیعمەت و بەخششەکان بزانن)، چونکە بەڕاستی (نوح) بەندەیەکی زۆر سوپاسگوزار بوو.
وَقَضَيْنَآ إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَتُفْسِدُنَّ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا4
تهفسیری ئاسان: لە کتێبی تەوراتدا یان لە لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوەو پێمان ڕاگەیاندوون کە سوێند بە خوا ئێوە (لە بەرنامەی ئێمە لادەدەن و یاخی دەبن) و فەسادو خراپە دووجار لە زەویدا بەرپا دەکەن، (لە غەفڵەتی خەڵکیدا) زۆر گەشە دەکەن و دەسەڵاتێکی زۆر گەورە بەدەست دەهێنن (لەم سەردەمەدا دووبارە ئەم هەواڵە قورئانیە هاتۆتەوە دی).
فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًۭا لَّنَآ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ فَجَاسُوا۟ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًۭا مَّفْعُولًۭا5
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (ئەی جووەکان) بەڵێنی یەکەمیان دێت (کە تۆڵەیان لێ بکەینەوە) بەندە تایبەتیەکانی خۆمان دەنێرینە سەرتان کە خاوەنی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئەوان بە هەموو کون و کەلێنێکی قەڵاو شارۆچکەکاندا دەسوڕێنەوەو دەگەڕێن بە شوێنیانداو ئەم هەڕەشەی تۆڵەیە بەڵێنی خوایەو دەبێت بێتە دی (زانایانی سەردەم دەڵێن_عبادا لنا_ مەبەست هاوەڵانی پێغەمبەرە کە قورئان وەسفی کردوون بە توندو تیژی دژ بە خوا نەناسان لە کاتی جەنگدا).
ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ ٱلْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَٰكُم بِأَمْوَٰلٍۢ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَٰكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا6
تهفسیری ئاسان: لە دوای ئەو لاوازیەتان (ئەی جووەکان، لە غەفڵەت و دواکەوتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆرەتان دەدەینەوەو دەسەڵاتمان بەسەر وڵاتی ئیامانداراندا پێدەدەین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێدەبەخشین و واتان لێدەکردن کە زۆر ئامادە بن بۆ هێرش بردن و پەلاماردان و پڕو پاگەندە کردن.
إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ ۖ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا ۚ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْءَاخِرَةِ لِيَسُۥٓـُٔوا۟ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَلِيُتَبِّرُوا۟ مَا عَلَوْا۟ تَتْبِيرًا7
تهفسیری ئاسان: ئەگەر (لە کاتی دەسەڵاتدا) چاکە بکەن، ئەوە هەر بۆ خۆتان چاک و بەسوودە، ئەگەر خراپەو تاوانیش بکەن ئەوە هەر یەخەی خۆتان دەگرێتەوە، جا کاتێک کە نۆرەی ئەنجامدانی بەڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ دەکەن کە لە ڕوخسارتاندا ڕەنگ بداتەوە، (چونکە ئەوان دڵنیان کە هەموو ئەو بەڵاو ناخۆشیانەی بەسەر گەلانی موسوڵماندا بە گشتی، هاتووە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستی ئەوانی تیادایە)، ئەوسا دەبا ئیماندار بچنە مزگەوتەوە وەکو یەکەمجار چوونە ناوی، دەبا ئیتر ئیمانداران تۆڵەی خۆیان بکەنەوەو دەستیان بەسەر هەر چیەکدا دەڕوات درێغی نەکەن (چونکە ئەوان لە ستەم و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نەکرد).
عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ حَصِيرًا8
تهفسیری ئاسان: ئینجا دوور نی یە، پەروەردگارتان بەزەیی پیاتاندا بێتەوەو ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر بەخۆتاندا بێنەوەو تەوبە بکەن، خۆ ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمەش دەست دەکەینەوە بە تۆڵە سەندن و تەمێکردنتان، جگە لەوە دۆزەخیش دەکەین بە زیندان بۆ کافران کە تیایدا گیر بخۆن.
إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَبِيرًۭا9
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە هیدایەت بەخشە بۆ چاکترین ڕێگەو ڕێبازو بەرنامە، مژدەیش دەدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان دەکەن کە بێگومان پاداشتی زۆرو بێ سنوور چاوەڕێیانە.
وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەش کە باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایەکی بە ئێش و ئازارمان بۆ ئامادە کردوون.
وَيَدْعُ ٱلْإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ ۖ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ عَجُولًۭا11
تهفسیری ئاسان: ئینسان (کاتێک تەنگەتاو دەبێت) دوعاو نزای شەڕ دەکات، هەروەک چۆن لە کاتی ئاسایدا دوعای خێر دەکات، ئینسان هەمیشەو بەردەوام بە پەلەو هەڵەشەیە.
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةًۭ لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍۢ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًۭا12
تهفسیری ئاسان: ئێمە دیاردەی شەوو ڕۆژمان کردووە بە دوو بەڵگەو نیشانە (لەسەر دەسەڵاتی خۆمان و بۆ حەسانەوە و ئەنجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پلەیەکی گەرمای لەبار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمە تاریکیمان بەسەر دیاردەی شەودا هێناوەو دیاردەی ڕۆژیشمان بە ئاشکراو دیارو بینراو سازاندووە، تا لە نازو نیعمەتی پەروەردگارتان بەهرەوەر ببن، تا ژمارەی ساڵەکان بزانن و حساب ڕاگرن (کە زۆر پێویستە بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمە هەموو شتێکی پێویستی ئێوەمان بە فراوانی و بەر بڵاوی ڕوون کردۆتەوە.
وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كِتَٰبًۭا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا13
تهفسیری ئاسان: نامەی کردەوەی هەر کەسێکیشمان هەڵواسیووە بە گەردنیداو لە ڕۆژی دوایدا کارنامەی کردەوەکانی بۆ دەردەهێنین و بە کراوەیی دەخەینە بەردەستی (ئاشکرایە کە ئەو دەزگایانەی کارو کردەوەی ئێمەی لەسەر تۆمار دەکرێت زۆر پێشکەوتوو ترە لەوەی کە ئادەمیزاد تا ئێستا پەی پێ بردووە).
ٱقْرَأْ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًۭا14
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی دەوترێت: دەی نامەی کردەوەکانت بخوێنەرەوە و تەماشای بکە، ئەمڕۆ هەر خۆت بڕیار بدەو حساب بۆ خۆت بکە (شایستەی چ جۆرە پاداشتێکیت؟!)
مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەوەی هەوڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئەوە بەڕاستی بەقازانجی خۆی تەواو دەبێت و هەر خۆی بەهرە لە هیدایەتەکەی وەردەگرێت، ئەوەش گومڕا بووەو ڕێبازی سەرلێشێواوی گرتۆتەبەر، ئەوە بێگومان هەر خۆی زەرەر دەکات و گومڕاییەکەی لەسەری دەکەوێت، کەس گوناهی کەس هەڵناگرێت، کەس بەرپرسیار نیە لە هەڵەی کەسانی تر، ئێمەش سزای کەسمان نەداوە تا پیغەمبەرێکی بۆ دەنێرین.
وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَٰهَا تَدْمِيرًۭا16
تهفسیری ئاسان: کاتێک بمانەوێت دانیشتوانی شارو شارۆچکەیەک لەناو ببەین، ئەوە سەرەتا فەرمانی گوێڕایەڵی دەدەین بە دەوڵەمەندەکان (کە گوێ بەحەرام و حەڵاڵ نادەن، کە چاکەو چاکەکاری بکەن) کەچی ئەوان یاخی دەبن و خراپەکاری دەکەن لە شارەکەدا، ئەوسا ئیتر شایستەی ئەوە دەبن کە بڕیاری ئێمە بەسەریاندا بسەپێنرێت، ئینجا ئێمەش کاولی دەکەین بەسەر یەکداو داروبەردی بەسەر یەکەوە ناهێڵین.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍۢ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا17
تهفسیری ئاسان: چەندەها نەوەمان لە دوای نوح لەناو بردووە، ئەوەندەش بەسە بۆ پەروەردگاری تۆ کە ئاگادارو بینایە بە گوناهو تاوانی بەندەکانی، هیچ شتێکی لێ شاراوە نیە.
مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًۭا مَّدْحُورًۭا18
تهفسیری ئاسان: ئەوەی مەبەستی تەنها دنیابێت کە بەپەلەو بەخێرایی تێدەپەڕێت، ئەوە ئێمە (بە ئارەزووی کەس ناکەین بەڵکو) هەرچیمان بوێت بە زوویی، بەویستی خۆمان و بەهەرکەس کە بمانەوێت دەیبەخشین، پاشان (لەو جیهان) ئەو جۆرە کەسانە (واتە دنیا پەرستان) دەخەینە ناو دۆزەخەوە، بە سەرزەنشت کراوی و ڕاونراویەوە (کە بەردەوام فریشتەکان ئێش دەکەن بەدڵیانداو نایەڵن پشوو بدەن، هەر ڕاویان دەنێن بەناو تونێل و شوێنە سامناکەکاندا).
وَمَنْ أَرَادَ ٱلْءَاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًۭا19
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوەش مەبەستی بەشی ئەو جیهان بێت و هەوڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، لە هەمان کاتیشدا ئیماندار بێت، هەوڵ و کۆششی ئەو جۆرە کەسانە جێگەی ڕێزو سوپاسە و سوپاسکراون.
كُلًّۭا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ ۚ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا20
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەردوولا (دنیا پەرستان و خوا پەرستان) لە بەخششی پەروەردگارت بەهرەوەر دەکەین، بێگومان بەخششی پەروەردگارت سنووردارو قەدەغە کراو نیە لە دنیادا.
ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ وَلَلْءَاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَٰتٍۢ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًۭا21
تهفسیری ئاسان: تەماشا بکەو سەرنج بدە چۆن ڕێزو پلەو پایەی هەندێکیانمان داوە بەسەر هەندێکی تریاندا، بێگومان پلەو جیاوازیەکانی ئەو جیهان زۆر گەورەترو زۆر زیاترن.
لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًۭا مَّخْذُولًۭا22
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) هەرگیز نەکەیت خوایەکی تر بکەیتە هاوتای خواو هاوەڵی بۆ بڕیار بدەیت چونکە بەو کارەت زەبوون و خەجاڵەت دەبیت.
۞ وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّۢ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًۭا كَرِيمًۭا23
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ بڕیاریداوە کە جگە لەو کەسی تر نەپەرستن، هەروەها بڕیاریداوە چاکەکاریش بن لەگەڵ دایک و باوکتاندا، هەر کاتێک یەکێکیان یان هەردووکیان بە پیری کەوتنە لای تۆ (تەنانەت) ئۆفیان لە دەست مەکەو (هەرگیز) پیایاندا هەڵمەشاخێ و هاواریان بەسەردا مەکە، بەردەوامیش قسەو گفتو گۆت لەگەڵیاندا با چاک و جوان و بەجێ بێت.
وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًۭا24
تهفسیری ئاسان: باڵی میهرەبانی خۆتیان بۆ ڕاخەو ملکەچ بە بۆیان، نزا بکەو بڵێ: پەروەردگارا ڕەحمیان پێ بکەو میهرەبان بە بۆیان، هەروەکو چۆن ئەوان ڕەحمیان بە من کردوو و منیان پەروەردە کردووە بە بچووکی و منداڵی.
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ ۚ إِن تَكُونُوا۟ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًۭا25
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان زۆر زاناترە لە خۆتان بەوەی کە لەدڵ و دەروونتاندا هەیە، خۆ ئەگەر چاک و پاک و ڕێکو پێک بن، ئەوە بەڕاستی ئیتر ئەو زاتە بۆ تەوبەکاران و پەشیمانان زۆر لێخۆشبوو بەخشندەیە.
وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا26
تهفسیری ئاسان: مافی خزم و خوێشان بەجێ بهێنە و پەیوەندیەکان (لە چوار چێوەی شەرعدا چاودێری بکە) هەروەها مافی هەژارانیش (بە یارمەتیدانیان بە گوێرەی توانا) ئەنجام بدە هەروەها مافی ڕێبواریش (بەدەستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبەجێ بکە، دەست بڵاویش مەبەو ماڵ و سامانت بەفیڕۆ مەدە.
إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِ ۖ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًۭا27
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەوانەی ماڵ و سامانیان بەفیڕۆ دەدەن (لە ڕێگەی خراپدا سەرفی دەکەن)، ئەوانە هەمیشە وەک برای شەیتانەکان وان، شەیتانیش لە بەرامبەر (نازو نیعمەتەکانی) پەروەردگاریەوە زۆر ناشوکرو بەد نمەکە.
وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍۢ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًۭا مَّيْسُورًۭا28
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نەتتوانی یارمەتی ناوبراوان بدەیت و بەئومێدی ڕەحمەتی پەروەردگارو بەخششی ئەو بوویت ئەوە دەکرێت بە گوفتاری جوان و قسەی خۆش ڕازییان بکەیت.
وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًۭا مَّحْسُورًا29
تهفسیری ئاسان: نەکەیت ئەوەندە دەست نوقاو بیت وەک ئەوەی کە دەستی بەکۆت و زنجیر بەگەردنیدا هەڵواسرابێت، هەروەها ئەوەندەش دەست بڵاو مەبە (هیچیت بەدەستەوە نەمێنێت) لەوەودوا بکەویتە بەردەم لۆمەو سەزەنشتی ئەمو ئەوو هیچت بە دەستەوە نەمێنێت و بە هەناسە ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.
إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا30
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت بە هەر کەس کە بیەوێت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەبەخشێت، یاخود کەم و سنوورداری دەکات، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارو بینایە بەبەندەکانی، (بەخشین و نەبەخشینی هەڕەمەکی نیە).
وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ۚ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًۭٔا كَبِيرًۭا31
تهفسیری ئاسان: نەکەن منداڵەکانتان لە ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکە پەروەردگارتان ڕۆزی بەخش و میهرەبانە)، ئێمە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشین بەوانیش و بە ئێوەش، چونکە بەڕاستی کوشتنی ئەوان گوناهو تاوانێکی زۆر گەورەیە.
وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَسَآءَ سَبِيلًۭا32
تهفسیری ئاسان: هەرگیز نەکەن توخنی زینا بکەون و لێی نزیک ببنەوە، چونکە ئەوە بەڕاستی گوناهو تاوان و هەڵە و ڕێچکەیەکی زۆر ناقۆڵایە.
وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًۭا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَٰنًۭا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًۭا33
تهفسیری ئاسان: کەسێک نەکوژن کە خوا کوشتنەکەی حەرام کردبێت مەگەر بەهۆی تاوانێکەوە شایستە بێت و کوشتنی ڕەوا بێت، ئەوەش کە مەزڵومانەو بێ تاوان دەکوژێت، ئەوە ئێمە بەڕاستی ماف و دەسەڵاتمان داوە بەنزیکترین کەسی کە تۆڵەی بۆ بسێنێت، ئەویش نابێت زیادەڕەویی بکات لە کوشتن و تۆڵەسەندنەوەدا، (خۆ ئەگەر لەخواترس و فەرمانبەردار بوو لەو کارەیدا) ئەوە بێگومان سەرکەوتوو و پشتیوانی لێکراوە لە لایەن دەسەڵاتی ڕەواوە.
وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۚ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ ۖ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًۭا34
تهفسیری ئاسان: نزیک ماڵی هەتیوو مەکەون مەگەر بەجوانترین شێوە نەبێت (وەک ئەوەی بیخەنە بازرگانیەکەوە تا گەشە بکات) هەتا ئەگاتە هەڕەتی لاوی، وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمان، چونکە بەڕاستی بەرپرسیارن لە بەرامبەر بەڵێن و پەیمانەوە.
وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًۭا35
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک کێشان و پێوانتان ئەنجامدا بەڕێک و پێکی و تێرو تەواوی ئەنجامی بدەن، ئەو شێوەیە چاکترەو جوانترین ئەنجامی هەیە (لە دنیادا ئاسوودە دەبن و پاداشتی قیامەتیش بەدەست دەهێنن).
وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًۭا36
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئینسان) لە شتێک مەدوێ و شوێنی شتێک مەکەوە کە زانست و زانیاریت دەربارەی نیە، چونکە بەڕاستی دەزگاکانی بیستن و بینین و تێگەیشتن هەر هەمووی، بەر پرسیارە لە بەرامبەریەوە.
وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًۭا37
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەسەر زەویدا بەکەش و فش و لە خۆبایی بوونەوە مەڕۆ، چونکە تۆ هەرگیز ناتوانیت زەوی کوناودەر بکەیت، ناشگەیتە بەرزی چیاکان (ئیتر ئەم کەشخەو شانازیەت لەچی یە؟).
كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًۭا38
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو شتانەی کە لە ئایەتەکانی پێشوودا باسمان کرد، خراپەکانی لای پەروەردگارت ناپەسەندو نابەجێیە (هەوڵ بدە هەمیشە دوورە پەرێزبیت لێیان).
ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ ۗ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًۭا مَّدْحُورًا39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕێنموییانەی کە پەروەردگارت بە وەحی بۆی ڕەوانە کردیت بەشێکن لە حیکمەت و دانایی، نەکەیت خوایەکی تر بەهاوتای خوای باڵادەست بزانیت، چونکە ئەگەر وابیت، فڕێ دەدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بە سەرزەنشت کراوی و ڕیسوایی و شەرمەزاری و دوور خراوەی لە بەزەیی خوایی.
أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًا ۚ إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًۭا40
تهفسیری ئاسان: ئینجا ڕوو بەهاوەڵگەران دەفەرموێت: ئایا ڕەوایە خوا ئێوەی هەڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببەخشێت و خۆی فریشتەکانی هەڵبژاردبێت تا بیانکات بەکچی خۆی؟ (ئەم بیرو باوەڕە پووچ و بێ سەروبنانە کەی ڕەوایە، مەگەر کوڕو کچ هەر خوا نایانبەخشێت؟)، بەڕاستی ئێوە قسەو گوفتارێکی نابەجێ و گەورە و ناقۆڵا دەکەن.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًۭا41
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا بە چەندەها شێوە لە هەموو مەبەستەکان دواوین تا بیربکەنەوەو یاداوەری وەربگرن، کەچی قورئان بۆ خوانەناسان تەنها دوورە پەرێزی نەبێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.
قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌۭ كَمَا يَقُولُونَ إِذًۭا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًۭا42
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو موشریکانە) بڵێ: ئەگەر خوای تریش هەبوایە لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەروەکو ئەوان دەڵێن.. ئەو کاتە هەموان هەوڵیاندەدا بۆ ئەوەی دەسەڵات لە خاوەنی عەرش و تەختی فەرمانڕەوایەتی بسەنن و لێی زەوت بکەن.
سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّۭا كَبِيرًۭا43
تهفسیری ئاسان: ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارەیە (کە ئەو نەفامانە دەربارەی ئەو هەموو ناڕەواییە دەڵێن) و ئەو زاتە زۆر بەرزو بڵندو گەورەترە (لە بۆچوونی ئەوان).
تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ ۗ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا44
تهفسیری ئاسان: هەر حەوت ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی کە تیایاندا هەن، تەسبیحات و ستایشی ئەو زاتە دەکەن، هیچ شتێک نی یە لەم بوونەوەرەدا کە تەسبیحات و ستایش و سوپاسی ئەو زاتە نەکات، بەڵام ئێوە لە تەسبیحات و ستایشی ئەو شتانە تێناگەن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام خۆگرو بە حەوسەڵەیە (لە بەرامبەر لادانی خەڵکیەوە) لێخۆشبووەو چاوپۆشی دەکات (ئەگەر ڕووی تێبکەن و باوەڕی پێ بهێنن).
وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ حِجَابًۭا مَّسْتُورًۭا45
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە قورئان دەخوێنیت ئێمە بەربەستێکی نادیارو شاراوە، دەخەینە نێوان تۆو ئەوانەی باوەڕ بە ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکە سوودی لێ وەرناگرن)
وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِمْ نُفُورًۭا46
تهفسیری ئاسان: (چونکە مەبەستیان نیە تێبگەن) ئێمەش پەردە دەهێنین بەسەر دڵیاندا تا هەرتێی نەگەن، گوێشیان سەنگین دەکەین تا نەیبیستن، جا کاتێک لە قورئاندا تەنها ناوی پەروەردگارت دەبەیت (باسی بت و بەرنامەیان ناکەیت)، ئەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و بێزاری دەردەبڕن و دەڕۆن.
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا47
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە هەموو کەس چاکتر دەزانین کە خوانەناسان بۆ گوێت بۆ دەگرن، ئەوانە کاتێک گوێت لێ دەگرن، چپە چپ و سرتە سرت دەکەن، ئەوسا ستەمکاران بەیەکتر دەڵێن: ئێوە شوێن کەس ناکەون تەنها پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت!!
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا48
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدە چۆن تۆ دەکەن بە نموونە (تاوێک دەڵێن: جادووگەر، دەمێک دەڵێن: شاعیر.... هتد) سەرئەنجام خۆیان گومڕا کردووەو ناتوانن ڕێگەو ڕێبازێکی چاک و دروست بگرنەبەر.
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًۭا49
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بە سەرسامیەوە دەڵێن: باشە ئەگەر بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئەوە سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
۞ قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا50
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ببنە بەرد یان ئاسن...
أَوْ خَلْقًۭا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًۭا51
تهفسیری ئاسان: یان هەر شتێک و هەر دروستکراوێک کە زۆر سەخت و گرنگ و گەورەیە لە بیرو هۆشتاندا، ئەوسا ئەوانە (بە سەرسامیەوە) دەڵێن: دەی باشە، کێ زیندوومان دەکاتەوە؟ بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار بەدیهێناون (زۆر لای ئاسانە زیندووتان بکاتەوە)، ئەوسا سەریان شۆڕدەکەنەوە بۆ لات و سەر بادەدەن و دەڵێن: ئەوە کەی زیندوو دەکرێینەوە؟ کەی قیامەت بەرپا دەبێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیەو لەوانەیە بەم نزیکانە پێش بێت.
يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا52
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت پەروەردگارتان بانگتان لێ دەکات، بەدەم سوپاس و ستایشیەوە (زیندوو دەبنەوەو ملکەچ و فەرمانبەردارن) واگومان دەبەن کە ماوەیەکی کەم نەبێت لە دنیادا نەژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوەیەکی زۆر کەم لە گۆڕدا بوون).
وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوًّۭا مُّبِينًۭا53
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەبەندەکانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکە شەیتان بەڕاستی دەیەوێت نێوانیان تێک بدات (هەمیشە هانیان دەدات بۆ وتنی گوفتاری هەڵەو خراپ)، بەڕاستی شەیتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانەو (دەبێت وریابێت ئەو دوژمنە تووشی هەڵەی نەکات).
رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ ۖ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ ۚ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًۭا54
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان چاکتان دەناسێت خۆ ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات (کاتێک ڕێبازی چاکە دەگرنە بەر)، یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات (کاتێک ڕێبازی خراپە دەگرنە بەر)و ئێمە تۆمان بۆ ئەوە ڕەوانە نەکردووە کە چاودێرو پارێزەری ئەوان بیت (تا ئەوان بە ناچاریی باوەڕ بهێنن).
وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّۦنَ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا55
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت چاک دەزانێت بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە (هەریەکەیان سەرگەرمی چین)، بێگومان ئێمە ڕێزی هەندێ لە پێغەمبەرانمان لەلا زیاترە لە هەندێکی تریان و (کتێبی) زەبووریشمان بە_داوود_بەخشیووە.
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا56
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵگەران بڵێ: ئادەی هاناو هاوار بکەن لەو بت و شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن (ئایا هیچیان لە دەست دێت؟ دڵنیابن کە ئەوانە) نە دەتوانن بەڵاو ناخۆشیەکتان لەسەر لابەرن. نەدەتوانن بارودۆخ بگۆڕن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًۭا57
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانەی کە ئەوان هاناو هاواریان لێ دەکەن، کامیان لە خوا نزیکترە؟! لە کاتێکدا کە ئەوان خۆیان هاوار لە خوا دەکەن و داوای نزیک بوونەوە لە پەروەردگاریان دەخوازن و چاوەڕوانی ڕەحمەتی دەکەن، لە سزاو تۆڵەشی دەترسن، بەڕاستی سزای پەروەردگارت مەترسی لێکراوە.
وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًۭا58
تهفسیری ئاسان: هیچ شارو شارۆچکەیەک نی یە کە ئێمە بڕیارمان دابێت پێش بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت لە ناوی بەرین، یان سزایەکی سەختی بدەین، لە کتێب و دۆسیەی (تایبەتدا، لە لوح المحفوظ دا) تۆمار نەکرا بێت.
وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ ۚ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةًۭ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْءَايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا59
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووە، بەهۆی ئەوەی کە ئێمە موعجیزە بەرپا بکەین و نیشانی بدەین لەوەی کە ئەوان داوایان کردووە، تەنها ئەوە نەبێت کە (جۆرەها موعجیزەمان نیشانی پێشینەکان دا)، بەڵام ئەوان هەر بڕوایان پێ نەکرد؛ ئێمەش لە ناومان بردن، حوشترە تایبەتیەکەشمان بە ئاشکراو ڕوون بە قەومی (ثمود) بەخشی، کەچی ستەمیان لێکردو (سەریان بڕی)، بەڕاستی ئێمە تەنها بۆ ترس و داچڵەکاندن نەبێت، هیچ جۆرە موعجیزەیەک نانێرین.
وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ ۚ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَٰكَ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ ۚ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَٰنًۭا كَبِيرًۭا60
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم یادی ئەوە بکە کاتێک پێمان وتی: کە بەڕاستی پەروەردگاری تۆ دەوری خەڵکی داوەو ئاگادارە بەهەموو شتێکیان و ئەو شتانەش کە لە خەوندا نیشانمان دایت تەنها تاقیکردنەوە بوو بۆ خەڵکی، هەروەها بەباسی درەختە نەفرین لێ کراوەکەش کە لەقورئاندا ناو بڕاوە تاقیاندەکەینەوە (کافرەکان کردیانە گاڵتەجاڕو وتیان: چۆن درەخت لەناو ئاگردا دەڕوێت، عەقڵیان کول بوو لەئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، بەمەرجێک ئێمە دەمانەوێت بەم باسانە بیانترسێنین، دایانبچەڵەکێنین، کەچی ئەو باسانە هیچیان بۆ زیاد ناکات تەنها لادان و یاخی بوونێکی گەورە و بێ سنوور نەبێت.
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًۭا61
تهفسیری ئاسان: (بیریان بهێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان وت: ئادەی سوژدە بەرن بۆ ئادەم، هەموو سوژدەیان برد جگە لە (ئیبلیس)، کە وتی: ئایا چۆن سوژدە دەبەم بۆ ئەو کەسەی کە لە قوڕ دروستت کردووە؟!
قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًۭا62
تهفسیری ئاسان: (پاشان بێ شەرمانە) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئەمەیە کە ڕێزت داوە بەسەر مندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تا ڕۆژی قیامەت ئەوە بێگومان هەموو نەوەکانی گومڕاو سەرگەردان دەکەم جگە لە کەمێکیان (کە دەسەڵاتم بەسەریاندا نیە).
قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءًۭ مَّوْفُورًۭا63
تهفسیری ئاسان: خوای پەروەردگار فەرمووی: بڕۆ ئەوەی شوێنی تۆ بکەوێت لەوان، ئەوە بێگومان دۆزەخ پاداشتی هەموانتانە، کە پاداشتێکی مسۆگەرەو جێگەی هەمووتانی تێدا دەبێتەوە...
وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا64
تهفسیری ئاسان: بڕۆ چیت لە دەست دێت درێغی مەکە، هەرکەس کە توانیت (لەو بەدبەختانە) بە بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕە، بەهۆی لەشکری سوارەو پیادەی خۆتەوە هێرشیان بۆ بەرەو هاوبەشییان بکە لە ماڵ و سامان و منداڵ و نەوەیاندا (بەسامانی حەرام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئەوەندەش بەڵێن و ئومێدیان پێ بدە، سەریان لێ بشێوێنە، هەرچەندە بەڵێن و هاندانی شەیتان جگە لە فریودان و فێڵکردن و ساختە، شتێکی تر نیە.
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌۭ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًۭا65
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بەندەکانی من (ئەی شەیتانی نەفرین لێکراو) هیچ دەسەڵاتی تۆیان لەسەر نابێت و هەوڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و پەروەردگاری تۆ (ئەی ئیماندار) بەسە بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.
رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًۭا66
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی بە دەریادا هاتوچۆ پێ دەکات بۆتان، تا لە فەزڵ و بەخششی (بێشوماری) بەهرەوەر ببن، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام بەڕەحم و میهرەبانە بۆتان.
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ ۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ كَفُورًا67
تهفسیری ئاسان: (خەڵکینە ئێوە) کاتێک لە دەریادا ناخۆشی و تەنگانە تووشتان دەبێت، ئەوە هەرچی پەرستراو هەیە لە بیرو هۆش و باوەڕتاندا نامێنێت و ون دەبێت جگە لەو زاتە (هاناو هاوار هەر بۆ زاتی خوا دەبەن تا ڕزگارتان بکات) بەڵام کاتێک (فریاتان دەکەوێت) و ڕزگارتان دەکات و دەتانخاتە وشکانیەوە، ئێوە پشت لە بەرنامەکەی دەکەن و ڕوو وەردەگێڕن و نایناسن، بەڵکو زۆربەی ئینسانەکان ناشوکرو سپڵەن.
أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا68
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە ئایا ئێوە لە خۆتان ئەمینن خوا نەتانبات بەناخی زەویداو لایەکی وشکانی نەڕوخێنێت بەسەرتاندا، یاخود بەرد بارانتان نەکات؟! لەوەودوا هیچ کەستان دەست ناکەوێت فریاتان بکەوێت و پەناتان بدات!!؟
أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًۭا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ۙ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًۭا69
تهفسیری ئاسان: ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی کە جارێکی تر لە کەشتیدا ڕێتان بکەوێتە ناو دەریاوە، ئەوسا بایەکی بەهێزی سەخت هەڵکاتە سەرتان، ئینجا بە هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانەوە نوقمی دەریاتان بکات؟! لەوەودوا کەسیشتان دەست نەکەوێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمە!!
۞ وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًۭا70
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووەو بەسەر وشکانی و دەریادا (بە جۆرەها هۆکاری گواستنەوە) هەڵمان گرتوون و لە ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر بەهرەوەرمان کردوون (لە خۆراک و پۆشاک و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) بەڕاستی ئێمە ڕێزی زیادەی ئەوانمان داوە بەسەر زۆربەی ئەو بەدی هێنراوانەدا کە دروستمان کردوون (لە هەموو ڕوویەکەوە، تا قەدرو ڕێزی خۆیان بزانن).
يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَٰمِهِمْ ۖ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًۭا71
تهفسیری ئاسان: یادی ئەو ڕۆژە بکە کە هەموو کۆمەڵە خەڵکێک بەناوی پێشەواکەیانەوە بانگ دەکەین، جا ئەوەی نامەو دۆسیەی کردەوەکانی بدرێتە دەستی ڕاستی، ئەوانە (بەخۆشیەوە) سەیری نامەی کردەوەکانی خۆیان دەکەن و دەیخوێننەوەو بەقەدەر تاڵە باریکەکەی ناوکی خورما ستەمیان لێ ناکرێت (کە شتێکی بێ نرخە).
وَمَن كَانَ فِى هَٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا72
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی لەم دنیایەدا (دڵ و دەروون و بیرو هۆشی) کوێر بێت، ئەوە لە قیامەتدا چاوی کوێرەو زۆر سەرگەردانترو سەرلێشێواوترە، چونکە چاوی سەری بۆ بینایی و تێفکران بەکار نەهێناوە لە دنیادا.
وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ ۖ وَإِذًۭا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًۭا73
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم موشریک و هاوەڵگەران خەریک بوو تۆ لابدەن لەوەی کە بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانە کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هەڵببەستیت و شێوازی کارو بانگەوازت بگۆڕیت، ئیتر ئەو کاتە ئەگەر بەقسەی ئەوان بکەیت ئەوان تۆ دەکەنە هاوەڵ و خۆشەویستی خۆیان (چونکە بەدڵی ئەوانت کردووە)!!.
وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًۭٔا قَلِيلًا74
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان پایەدارو دامەزراو نەکردایە، ئەوە بەڕاستی نزیک بوویت (بەمەزەندەی خۆت، بۆ بەرژەوەندیی بانگەوازەکەت) کەمێک بە لایاندا مەیل بکەیت و بەدڵی ئەوان بکەیت!!
إِذًۭا لَّأَذَقْنَٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًۭا75
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر دوو بەرامبەری (هاوەڵگەران) لە دنیاداو بە دوو بەرامبەری ئەوان لە دوای مردن سزاو ئازارمان پێ دەچەشتیت، پاشان کەسیشت دەست نەدەکەوت فریات بکەوێت و لەدەستی ئێمە ڕزگارت بکات.
وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا ۖ وَإِذًۭا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًۭا76
تهفسیری ئاسان: ئەو موشریکانە خەریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازارو ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا لەسەر زەوی (مەککە) دەرت پەڕێنن و دەربەدەرت بکەن، ئەو کاتە ئیتر نەدەمانەوە دوای تۆ تەنها ماوەیەکی کەم نەبێت (زوو بە زوو بە بەڵایەکی سەخت لەناومان دەبردن).
سُنَّةَ مَن قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِن رُّسُلِنَا ۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا77
تهفسیری ئاسان: (لەناوبردن) بڕیارو یاسای ئێمە بووە پێش تۆ (بۆ قەومە خوانەناسەکان) کاتێک پێغەمبەرانیان دەرکردبێت، بێگومان نابینیت سوننەت و بەرنامەی ئێمە گۆڕانی بەسەردا بێت).
أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيْلِ وَقُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًۭا78
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) نوێژ ئەنجام بدە کاتێک خۆر نیوەی ئاسمان بەجێ دەهێڵێت (ئاماژەیە بۆ نوێژی نیوەڕۆو عەسر) لە تاریکی شەویشدا نوێژی (مەغریب و عیشا) ئەنجام بدە، نوێژی بەیانیانیش (کە زۆر قورئانی تێدا دەخوێنرێت فەرامۆشی مەکە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی دەبینرێت (لە لایەن فریشتەکانیشەوە).
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةًۭ لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًۭا مَّحْمُودًۭا79
تهفسیری ئاسان: لە بەشێکی شەوگاردا خۆت ماندوو بکە بە دەورکردنەوەی قورئانەوە لە شەونوێژدا کە زیادە ئەرکێکە لەسەر تۆ، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، بۆ ئەوەی پەروەردگارت بتخاتە شوێن و جێگەی بەڕێزەوە کە تیایدا سوپاسکراو بیت.
وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِى مُدْخَلَ صِدْقٍۢ وَأَخْرِجْنِى مُخْرَجَ صِدْقٍۢ وَٱجْعَل لِّى مِن لَّدُنكَ سُلْطَٰنًۭا نَّصِيرًۭا80
تهفسیری ئاسان: بڵێ: پەروەردگارا یارمەتیم بدە تا هەرکاتێک دەستبەکاری (هەر خێرێک بووم) بەچاکی و ڕاستی و دروستی ئەنجامی بدەم و لە هەرکارێک بوومەوەو ئەنجاممدا سەرەنجامێکی چاکی هەبێت و بەجوانی لێی دەرچم و هەمیشەو بەردەوام لەلایەن خۆتەوە دەسەڵاتێکم پێ ببەخشە کە ببێتە هۆی سەرکەوتنی بەردەوامم.
وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَٰطِلُ ۚ إِنَّ ٱلْبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقًۭا81
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: تازە حەق و ڕاستی هاتووەو بەرپا بووەو بەتاڵ و ناحەقی، پووچ و تەفرو توونا بووە، بەڕاستی ناحەق و بەتاڵ هەرتیاچووەو جێگیر نەبووەو بەزیووە.
وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌۭ وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًۭا82
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە قورئان ئایەت و سوورەتانێک دادەبەزێنین، کە ببێتە هۆی شیفاو چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونی و جەستەییەکان هەروەها ڕەحمەت و میهرەبانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ ستەمکارو خوانەناسانیش تەنها زیادکردنی زەرەرو زیان نەبێت هیچی تر نی یە، هیچ بەهرەو سوودێکی لێ نابەن.
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًۭا83
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش نازو نیعمەت ببەخشین بە ئینسانی (خوانەناس) ڕوو وەردەگێڕێت و فیز دەکات و هەر خەمخۆری خۆیەتی، کاتێکیش ناخۆشی و تەنگانەی تووش دێت، ئەوە نائومێدو پەست و غەمگین دەبێت.
قُلْ كُلٌّۭ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًۭا84
تهفسیری ئاسان: بڵێ: هەموو کەس لەسەر سروشت و فیترەتی خۆی کاردەکات، جا پەروەردگارتان چاک دەزانێت کێ ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی ڕاست و دروستی گرتۆتە بەر.
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ ۖ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًۭا85
تهفسیری ئاسان: پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆح (کە چیەو چۆنە؟) بڵێ: ڕۆح بەشێکە لەفەرمانی پەروەردگارم و بەدەست ئەوە (من نازانم چیەو چۆنە)و هیچتان پێنەبەخشراوە لە عیلم و زانست تەنها شتێکی کەم نەبێت.
وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا86
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو قورئانەی کە بە وەحی بۆمان ڕەوانە کردوویت، ئەوە لە دڵ و دەروون و لاپەڕەکاندا نایهێڵین، پاشان کەسێکت دەست ناکەوێت بتپارێزێت و بەرگریت لێ بکات و هەوڵێکت بۆ بدات تا لەو بەهرەیە بێ بەهرە نەبیت.
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًۭا87
تهفسیری ئاسان: )بەڵام ئێمە ئەو کارە ناکەین) چونکە ئەمە ڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە، بەڕاستی فەزڵ و بەخشندەی ئەو زاتە (بۆ تۆو بۆ هەموو ئیماندارێک) زۆر گەورەو فراوانە.
قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍۢ ظَهِيرًۭا88
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: سوێند بە خوا ئەگەر هەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو (هەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێکی وەکو ئەمە دانێن و بیهێننە (مەیدان) ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن لە وێنەی بهێنن، ئەگەر چی هەموو لایەکیان ببنە پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا89
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە (تا تێفکرن و بیر بکەنەوە) کەچی زۆربەی خەڵکی تەنها ڕێبازی کوفرو خوانەناسی نەبێت هیچی تر وەرناگرن...
وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا90
تهفسیری ئاسان: (هەندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هەرگیز ئێمە باوەڕ بە تۆ ناکەین تا کانی و سەرچاوەیەکمان لە زەویەوە بۆ هەڵنەقوڵێنیت.
أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌۭ مِّن نَّخِيلٍۢ وَعِنَبٍۢ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفْجِيرًا91
تهفسیری ئاسان: یاخود دەبێت خاوەنی باخێک بیت کە پڕ بێت لە دارخورماو ڕەزو چەندەها ڕووبار لەناویدا هەڵبقوڵێنیت و بەخوڕو ڕەوان بەژێریاندا بڕوات.
أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا92
تهفسیری ئاسان: یاخود ئاسمان پارچە پارچە بەسەرماندا، هەر وەکو خۆت پڕوپاگەندە دەکەی دابارێنە، یاخود خوای گەورەو فریشتەکانی بهێنەو ڕوو بەڕوومانی بکە!!
أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌۭ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَٰبًۭا نَّقْرَؤُهُۥ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًۭا رَّسُولًۭا93
تهفسیری ئاسان: یان کۆشک و تەلارو ماڵێکت هەبێت کە بە (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نەخشێنرابێت و زەخرەفە کرابێت، یان (ببینین)کە بەرەو ئاسمان بڵندو بەرز دەبیتەوە، ئێمە هەرگیز بەوەش باوەڕ ناکەین هەتا کتێبێک دانەبەزێنیت و بیخوێنینەوە، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم.. (باشە، کەی ئەوانە لە دەست مندایە) من تەنها پێغەمبەرێکم لەگرۆی ئادەمیزادو هیچی تر نیم (ئێوەش لەو ئاستەدا نین ئەو بیانوانەتان جێبەجێ بکەین).
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًۭا رَّسُولًۭا94
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێگەی ئەوەدا خەڵکی باوەڕ بهێنن_ کاتێک هیدایەتیان بۆ هات_ تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی بە فرستادە ناردووە؟! (لەباتی ئەوەی زوو بەدەم بانگەوازی خواوە بچن و ئەوە بەڕێز بۆ خۆیان بزانن، کە نوێنەریان لێ هەڵدەبژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربەی خەڵکی لە سەردەمەکانی عەقڵیان کول بووە لە ئاستی ئەو ڕێزە تایبەتیەدا).
قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَٰٓئِكَةٌۭ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًۭا رَّسُولًۭا95
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر لەسەر زەویدا فریشتە هەبوونایەو بەدڵنیاییەوە هاتوچۆیان بکردایەو ژیانیان ببردایەتە سەر، ئەوە ئێمە هەر لە ئاسمانەوە فریشتەیەکمان دادەبەزاندە سەریان کە پێغەمبەرو فرستادە بێت بۆیان (چونکە فرستادە دەبێت لە جۆری خۆیان بێت).
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًۭا96
تهفسیری ئاسان: بڵێ: هەر خوا بەسە کە شایەت بێت لە نێوان من و ئێوەدا کە چۆن بە ڕێکوپێکی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندوون، بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشە بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە.
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ ۖ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًۭا وَبُكْمًۭا وَصُمًّۭا ۖ مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَٰهُمْ سَعِيرًۭا97
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەش خوا ڕێنموویی بکات و (شایستە بێت) ئەوە ئیتر هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش کە سەرگەردانی بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت جگە لەو زاتە کە پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکەوێت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا (ئەو جۆرە کەسانە) لەسەر ڕوو کۆدەکەینەوەو لەکاتێکدا کوێرو لاڵ و کەڕن، ئەوانە شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک بڵێسەی کوژایەوە، بڵێسەی زیاد دەکەینەوە بۆیان.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًۭا جَدِيدًا98
تهفسیری ئاسان: ئەو دۆزەخە پاداشتیانە چونکە بەڕاستی ئەوانە بڕوایان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبوو (لە بوونەوەرو لە قورئاندا) دەشیانوت: باشە، ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پڕتووکاین، ئایا ئێمە بەڕاستی جارێکی تر سەرلەنوێ زیندوو دەکرێینەوە؟!
۞ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًۭا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًۭا99
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە نەیانبینیووە بەڕاستی ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە بەتوانایە کە وەک ئەوان دروست بکات و (وەک خۆیان بەدیان بهێنێتەوە)، دیارە کە ڕۆژو کاتێکی تایبەتی دیاری کردووە (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنەوەیان) کە هیچ گومانی تێدا نیە (لەگەڵ ئەو بەڵگە بەهێزانەدا) کەچی ستەمکاران هەر بڕیاری یاخی بوون و سەرکەشی و کوفریانداوەو هیچی تر.
قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًۭا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ قَتُورًۭا100
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە خاوەنی گەنجینەکانی بەخشین و ڕەحمەتی پەروەردگارم بن، ئەوکاتە دەستان دەگرتەوە لە ترسی بەخشین، ئادەمیزادیش دەست نوقاوو ڕەزیلە (ئەگەر پەروەردەی خوایی نەبێت).
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ ۖ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسْحُورًۭا101
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە نۆ موعجیزەو بەڵگەو نیشانەی ئاشکرامان بە موسا بەخشی، (جا ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم لە نەوەی ئیسرائیلی (زەمانی خۆت) بپرسە کاتێک موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعەون پێی وت: ئەی موسا بەڕاستی من واگومان دەبەم کە تۆ جادووت لێکراوە.
قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًۭا102
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: سوێند بە خوا (ئەی فیرعەون) تۆ چاک زانیوتە کە ئەو (معجزانە) کەس ئاوا پێشی ناهێنێت جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی، تا بەرچاو ڕوونکەرەوە بێت و (خەڵکی بەڕۆشنی حەق و ناحەق ببینن و لە یەکی جیا بکەنەوە)و من دڵنیام بەڕاستی ئەی فیرعەون کە تۆ تیا دەچیت و لەناو دەبرێیت (ئەگەر هەر ئاوا بیر بکەیتەوە).
فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًۭا103
تهفسیری ئاسان: جا فیرعەون ویستی لەسەر زەوی میسر بەیەکجاری و بەسوکایەتی کردنەوە دەربەدەریان بکات، ئێمەش نوقمی دەریامان کرد، خۆی و هەرچی ئەوانەی کە لە گەڵیدا بوون.
وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْءَاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًۭا104
تهفسیری ئاسان: لەدوای لەناوبردنیشی فەرمانماندا بەنەوەی ئیسرائیل و وتمان: کە لەسەر زەوی (فەڵەستین) نیشتەجێ ببن (کاتێک بەتەواوی ڕێبازی خوایان گرتەبەرو، ئیمانداری چاک و پاکی زۆریان تێدا هەڵکەوت، هەندێ جار پێغەمبەرەکانیان فەرمانڕەوایەتیان دەکردن، وەک لە سەردەمی حەزرەتی داودو سڵێماندا بووە، بەڵام بەداخەوە جوولەکەی ئەم سەردەمە ڕێبازی دوژمنایەتی هەموو خەڵکیان گرتۆتە بەر، بە تایبەتی ئوممەتی ئیسلام، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان نزیکە)، کاتێک بەڵێنی دوایی هات دەستە دەستەو پۆل پۆل (لەسەر زەوی فەڵەستین) کۆتان دەکەینەوە.
وَبِٱلْحَقِّ أَنزَلْنَٰهُ وَبِٱلْحَقِّ نَزَلَ ۗ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئێمە قورئانمان لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دابەزاندووە، بۆ چەسپاندنی حەق و ڕاستیش دابەزیوە، ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە مژدە بەخش بیت (بە ئیمانداران) و ترسێنەر بیت (بۆ خوانەناسان).
وَقُرْءَانًۭا فَرَقْنَٰهُ لِتَقْرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍۢ وَنَزَّلْنَٰهُ تَنزِيلًۭا106
تهفسیری ئاسان: ئێمە قورئانیشمان بەش بەش کردووە تا بە شێنەیی و بە ئارامی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا، هەر ئێمەش بەو شێوەیە دامانبەزاندووە (کە تۆ ڕایدەگەیەنیت).
قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًۭا107
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ئەی خوانەناسان) باوەڕ بە قورئان بهێنن یان باوەڕی پێ نەهێنن (بەدەست خۆتانە و ئەمڕۆ سەربەستن، بەڵام بزانن) بەڕاستی ئەوانەی پێشتر زانیاریان پێدراوە، (دەربارەی تەورات و ئینجیلی دەستکاری نەکراو، چاک دەزانن کە ئەم قورئانە لە هەمان سەرچاوەوەیە، هەر بۆیە) کاتێک بەسەریاندا دەخوێندرێتەوە (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سەری ڕێزو نەوازشی بۆ دادەنەوێنن و سوژدە (بۆ نێرەری قورئان دەبەن).
وَيَقُولُونَ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًۭا108
تهفسیری ئاسان: دەشڵێن: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارمانە، بەڕاستی بەڵێنی پەروەردگارمان هەر دێتە دی (بەسەر خستنی ئیمانداران لە دنیاداو سەرفرازیان لە قیامەتدا).
وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًۭا ۩109
تهفسیری ئاسان: ئەوانە سوژدە و کڕنووش دەبەن و دەگرین و ئەسرینی خۆشەویستی پەروەردگار لە چاوانیان دەبارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هەڵدەوەرێنن و تا دێت زیاتر ملکەچ و فەرمانبەردار دڵ پڕ لە ئیمان دەبن.
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَٰنَ ۖ أَيًّۭا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًۭا110
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئێوە لە نزاو دوعاتاندا هاوار لە (اللە) بکەن، یان بەسیفەتی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ بەرن، بەهەر ناوو سیفەتێکی جوان و بەرز هاواری لێبکەن و نزا بکەن دروستە، چونکە ئەو خاوەنی هەموو سیفات و ناوە پیرۆزو جوانەکانە، بەهەر سیفەتێک کە لەگەڵ داخوازیەکانتاندا گونجا، داوای لێ بکەن، لەکاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا بە (یا ڕزاق، یا وهاب) لەکاتی داوای سەرکەوتندا بە (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئەی ئیماندار) لەکاتی خوێندنی قورئان لە نوێژەکاندا دەنگ بەرز مەکەو زۆریش نزمی مەکە، لەو نێوانەدا حاڵەتێکی لەبارو مامناوەندی ئەنجام بدە.
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ وَلِىٌّۭ مِّنَ ٱلذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًۢا111
تهفسیری ئاسان: بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە کەسی نەکردووە بەڕۆڵەی خۆی و ڕۆڵەشی هەر نی یە، هەروەها لە موڵک و مەملەکەتیدا کەسی نەکردووە بەشەریک و هاوتای خۆی، هەرگیز بەهۆی بێ دەسەڵاتی و کەم توانینەوە کەسی نەکردووە بە یاوەرو یاریدەدەری خۆی، (لەبەر ئەوە) هەمیشە (اللە اکبر) بڵێ و ئەو زاتە بەگەورە و مەزن بزانە.