پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا ۜ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی ئەم کتێبە کە قورئانە بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم ) دابەزاندووە، هیچ کەم و کووڕی و ناتەواویەکیشی بۆ ڕەوا نەداوە.
قَيِّمًۭا لِّيُنذِرَ بَأْسًۭا شَدِيدًۭا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًۭا2
تهفسیری ئاسان: کردوویەتی بەچاودێری هەرچی بەرژەوەندیەکانی ئادەمیزادەو ڕێک و ڕاستە لە هەموو شتێکدا، بۆ ئەوەی یاخیەکان لە سزایەکی سەخت بێدار بکاتەوە کە لەلایەن خواوە ( لە دنیاو قیامەتدا) یەخەیان پێ دەگرێت و مژدەش بدات بەو ئیماندارانەی کە کارو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەوەی کەبەڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئامادەیە.
مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًۭا3
تهفسیری ئاسان: بەردەوام و بۆ هەمیشە لەو بەهەشتە سازگارەدا دەمێننەوە.
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا4
تهفسیری ئاسان: هەروەها بۆ ئەوەی ئەوانە بترسێنێت و بێداریان دەکاتەوە، کە دەیانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە!!
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍۢ وَلَا لِءَابَآئِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةًۭ تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًۭا5
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانە نە خۆیان و نە باوو باپیرانیان لە ڕووی زانست و زانیاری و تێگەیشتنەوە ئەو گوفتارە ناقۆڵایە ناڵێن، ئەو بوختانەیان قسەیەکی زۆر گەورەو ناڕێکە کە لە دەمیان دەردەچێت، ئەوانە جگە لە درۆو گوفتاری نابەجێ هیچی تر ناڵێن.
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا6
تهفسیری ئاسان: جا تۆ لەوانەیە لە خەم و پەژارەدا لە سەرەنجامی ڕەشی ئەوانەی کە باوەڕ بەم قورئان و فەرموودەیە ناهێنن خۆت لەناو بەریت و لە داخ و خەفەتدا بمریت.
إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةًۭ لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا7
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە هەرچی لەسەر ڕووی زەویدا هەیە کردوومانە بەهۆی ڕازاندنەوەی، تا تاقیان بکەینەوە کامیان کارو کردەوەی چاکترو ڕێک و پێک تر ئەنجام دەدات (نازو نیعمەتەکان بۆ چاکە بەکار دەهێنێت).
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًۭا جُرُزًا8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە سەرئەنجام هەرچی لەسەر ئەم زەویەدا هەیە تەختی دەکەین و دەیکەینە گۆڕەپانێکی وشک و برنگ و ساف.
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا9
تهفسیری ئاسان: (بەڵگەیەکی تر لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە کە خوای گەورە دەپرسێت) ئایا وا دانانێییت کە بەڕاستی یارانی ئەشکەوت و تابلۆ (کە ناویانی لەسەر نووسراوە) لە نیشانەو بەڵگە سەرسوڕهێنەرەکانی ئێمەن؟! (لە سەردەمی پاشایەکی زۆرداری خوانەناسدا چەند لاوێکی ئیماندار هەست دەکەن کە ئیمان و ژیانیان لە مەترسیدایە بۆیە ڕوو دەکەنە ئەشکەوتێک، لەوێدا ماوەیەکی دوورو درێژ خوای گەورە خەویان لێ دەخات)...
إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةًۭ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًۭا10
تهفسیری ئاسان: کاتێک لاوەکان پەنایان بردە بەر ئەشکەوتەکەو نزایان کرد، جا وتیان: پەروەردگارا لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتیمان پێ ببەخشە و لە سۆزی خۆت بەهرەوەرمان بکەو ڕێگەی ڕزگاری و سەرفرازیمان بۆ بسازێنە لەم کارەماندا.
فَضَرَبْنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمْ فِى ٱلْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًۭا11
تهفسیری ئاسان: ئینجا (ئێمەش نزامان گیراکردن) پەردەمان هێنا بەسەر گوێیاندا، (تا بەئارامی) چەندەها ساڵ لە ئەشکەوتەکەدا بۆ خۆیان (بە خەوتوویی) بمێننەوە.
ثُمَّ بَعَثْنَٰهُمْ لِنَعْلَمَ أَىُّ ٱلْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓا۟ أَمَدًۭا12
تهفسیری ئاسان: پاشان (دوای ماوەیەکی دوورو درێژ) لە خەو خەبەرمان کردنەوەو لە نوستن هەستان، تا بزانین کام دەستەیەیان دەزانن کە چەندە خەویان لێکەوتووە (ئەوانەیان کە دەڵێن ڕۆژێک یان کەمتر، یان ئەوانەیان کە دەڵێن مەگەر هەر خوا بزانێت چەندە خەوتووین).
نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَٰهُمْ هُدًۭى13
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی و دروستی هەواڵی بەسەرهاتی ئەو لاوانەت بۆ دەگێڕینەوە، بەڕاستی ئەوانە لاوانێک بوون باوەڕی دامەزراویان هێنابوو بە پەروەردگاریان، ئێمەش زیاتر لە نووری ئیمان و هیدایەت بەهرەوەرمان کردن.
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهًۭا ۖ لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًۭا شَطَطًا14
تهفسیری ئاسان: ئێمەش دڵەکانیانمان دامەزراو کردو ترسمان تێدا نەهێشت (بڕیاریاندا کۆمەڵگەی نەفامی بەجێبهێڵن) کاتێک هەستان و وتیان: پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە، هەرگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایەکی تر نابەین جگە لەو، ئەگەر لەو ڕاستی یە لابدەین، سوێند بە خوا ئەوە بێگومان ئێمە لەو کاتەدا قسەی نابەجێ و نادروستمان کردووە.
هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمُنَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَٰنٍۭ بَيِّنٍۢ ۖ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە قەومەکەی خۆمانن (لە ڕێبازی ڕاست لایانداوە لەجیاتی خواناسی) شتی تریان کردووە بە خوای خۆیان، دەبا بەڵگەیەکی ئاشکراش بهێنن لەسەریان، جا کێ ستەمکارترە لەوەی کە درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت؟!
وَإِذِ ٱعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأْوُۥٓا۟ إِلَى ٱلْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًۭا16
تهفسیری ئاسان: (هەندێکیان وتیان) جا ئێستە کە ئێوە بڕیارتانداوە خۆتان دوورە پەرێزبگرن لەم خەڵکەو لەوشتانە کە لە جیاتی خوا دەیانپەرستن، تەنها خواپەرستی بکەن، دە پەنا بەرنە ئەشکەوتەکە، ئەو کاتە پەروەردگارتان ڕەحمەت و میهرەبانی خۆیتان بەسەردا پەخش دەکاتەوەو هۆکاری حەوانەوەتان بۆ دابین دەکات.
۞ وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍۢ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّۭا مُّرْشِدًۭا17
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش کە خۆر هەڵدێت، تیشکەکەی دەبینیت لە لای ڕاستی ئەشکەوتەکەوە دەدات و تێپەڕ دەبێت، کاتێکیش کە ئاوا دەبێت لە لای چەپی دەدات و تیشکەکەیان بەسەردا تێپەڕ دەبێت، لەو کاتەدا ئەو لاوانە لەناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدا ڕاکشاون، ئەوە هەمووی بەڵگەو نیشانەیەکە لە بەڵگەو نیشانەکانی خوا، ئەوەی خوا هیدایەتی بدات هەر ئەو هیدایەت دراوەو ڕێنموویی وەرگرتووە، ئەوەش خوا گومڕای بکات، ئەوە هەرگیز کەسێکت دەست ناکەوێت کە پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.
وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًۭا وَهُمْ رُقُودٌۭ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَٰسِطٌۭ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ ۚ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًۭا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًۭا18
تهفسیری ئاسان: (پاشان دیمەنیان دەهێنێتە بەرچاوو دەفەرموێت): وادەزانیت بەخەبەرن لەکاتێکدا بەخەوتویی ڕاکشاون، ئێمە ئەم دیوو ئەو دیویان پێدەکەین و بەلای ڕاست و چەپیاندا هەڵیان دەگێڕینەوە (بۆ ئەوەی زەوی جەستەیان نەخوات و هەوای پاک لێیان بدات)، سەگەکەشیان چەمۆڵەی داداوە لەبەردەم کەلەبەری ئەشکەوتەکەدا، ئەگەر تۆ (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار) سەرێکت بکێشایە بۆ سەر دیمەنیان، ئەوە بە پەلە هەڵدەهاتیت و ترسێکی زۆر لە دیمەنیان دەچووە دڵتەوە.
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَٰهُمْ لِيَتَسَآءَلُوا۟ بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ ۚ قَالُوا۟ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَٱبْعَثُوٓا۟ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَىٰ طَعَامًۭا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍۢ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا19
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەش کە بەدەسەڵاتی خۆمان خەومان لێخستن، خەبەرمان کردنەوە، بۆ ئەوەی (لە ماوەی خەوتنەکەیان) لەیەکتر بپرسن، یەکێکیان وتی: باشە ئەوە ئێوە وادەزانن چەندە خەوتوون، هەندێکیان وتیان: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک خەوتووین، هەندێکی تریان وتیان: مەگەر پەروەردگارتان خۆی بزانێت چەندە خەوتوون، دیارە هەستیان بەبرسێتی کردووە، بۆیە لاوێکیان پێشنیاری کردو وتی: دە یەکێکتان بنێرن با ئەم پارە زیوەتان ببات بۆ شار، جا سەرنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هەیە، با لەو خۆراکەتان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریاو نەرم و نیان و لەسەر خۆش بێت، با کەسیش ئاگادار نەکات بە کارو بارتان.
إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِى مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا20
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەو بت پەرستانە ئەگەر پێتان بزانن، ئەوە بەرد بارانتان دەکەن، یان دەتانگێڕنەوە بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئەو کاتە ئیتر هەرگیز سەرفراز نابن.
وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَآ إِذْ يَتَنَٰزَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ عَلَيْهِم بُنْيَٰنًۭا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًۭا21
تهفسیری ئاسان: (وادیارە کە یەکێکیان ناردووە بۆ کڕینی خواردەمەنی و پارە زیوەکەی دەرهێناوە، کابرای دوکاندار خەڵکی لە دەور کۆ دەکاتەوە، چونکە مێژووی سکەی پارەکە زۆر کۆن بوو، ئەوسا بۆیان دەرکەوت، ئەم لاوە یەکێکە لەوانەی کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر لە دەست پاشای بت پەرست و ستەمکار هەڵاتوون، خەڵکەکە لەگەڵ لاوەکەدا بەرەو ئەشکەوتەکە بۆ سەردانی ئەوانی تر چون)، تا بەو شێوەیەش خەڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنەوە و بزانن و دڵنیابن کە بەڕاستی بەڵێنی خوا لە زیندوو کردنەوەی مردووەکاندا حەق و ڕاستەو بێگومان قیامەتیش هەر دێت و هیچ گومانی تێدا نیە (لەوێ کە بەدیداریان شادبوون)، لاوەکان خەوی یەکجاریان لێکەوت) لەکاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لەسەر مەسەلەی زیندوو بوونەوە، ئینجا هەندێکیان وتیان: با چەند خانوویەکیان لەسەر دروست بکەن، پەروەردگاریان زانایە پێیان، بەڵام ئەوانەی کە دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر کارو باریاندا، وتیان: بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین (کە ئەمەش شتێکی داهێنراو بوو لە ئایینی گاوڕیدا کە لەسەر گۆڕی پیاو چاکان پەرستگایان دروست دەکرد).
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٌۭ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌۭ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌۭ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌۭ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءًۭ ظَٰهِرًۭا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًۭا22
تهفسیری ئاسان: جا (دەربارەی ژمارەی یارانی ئەشکەوت) لە ئاییندەدا دەڵێن: سیانن و چوارهەمیان سەگەکەیانە، هەندێکی تر دەڵێن: پێنجن و شەش هەمیان سەگەکەیانە، کە هەموو ئەمانە قسەیەکی بێ بەڵگەن و چێو لە تاریکی کوتانە، هەندێکی تر دەڵێن حەوتن و هەشتەمیان سەگەکەیانە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەر پەروەردگارم خۆی دەزانێت ژمارەیان چەندە، تەنها کەمێک نەبێت کەس ژمارەیان نازانێت، لەبەر ئەوە موجادەلە مەکە لەبارەی ئەوانەوە جگە لە موجادەلەیەکی ئاشکراو ئاسان نەبێت، دەربارەشیان لەهیچ کەسێک لە خاوەنانی کتێب مەپرسە، (چونکە ئەوەی بەوەحی بەتۆ گەییووە بەسە لەو بارەیەوە).
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَا۟ىْءٍ إِنِّى فَاعِلٌۭ ذَٰلِكَ غَدًا23
تهفسیری ئاسان: هەرگیز دەربارەی هیچ شتێک و هیچ کارێک مەڵێ، من بەڕاستی سبەینێ ئەنجامدەری ئەو کارەم...
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰٓ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّى لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًۭا24
تهفسیری ئاسان: مەگەر بڵێیت: ئەگەر خوا بیەوێت و ویستی پەروەردگاری لەسەر بێت، یادی پەروەردگاریشت بکە کاتێک کە لە بیرت چوو بڵێیت (ان شاء اللە) لە ئەنجامدانی هەر کارێکدا بڵێ: ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ بەڵگەیەکی نزیکتر لەمە تا بەو شێوەیەی کە پێی چاکەو لای پەسەندە جێبەجێی بکەم.
وَلَبِثُوا۟ فِى كَهْفِهِمْ ثَلَٰثَ مِا۟ئَةٍۢ سِنِينَ وَٱزْدَادُوا۟ تِسْعًۭا25
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر یارانی ئەشکەوت سێ سەد ساڵی تەواوی (هەتاوی) لە ئەشکەوتەکەیاندا مانەوە (ئەگەر بە ساڵی مانگی حسابی بکەیت) نۆ دانە ساڵی تریشیان خستە سەر (واتە دەکاتە 309 ساڵ خەویان لێکەوت).
قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ ۖ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًۭا26
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: خوا خۆی دەزانێت بەماوەی مانەوەیان لە ئەشکەوتەکەدا، هەر بۆ خوایە زانینی نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، ئای کە چەندە بینەرو بیسەرە خوای گەورە! هیچ کەس نیە جگە لەو زاتە پشت و پەنای خەڵکی بێت، بێگومان ئەو خوایە لە کارو فەرمانڕەوایەتیەکەیدا هیچ کەس ناکات بەهاوتاو هاوبەشی خۆی.
وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًۭا27
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) ئەوەی بەوەحی ڕەوانە کراوە بۆ تۆ، لە قورئانی پەروەردگارت دەوری بکەرەوە، هیچ کەس نی یە فەرموودەو گوفتاری ئەو زاتە بگۆڕێت، دڵنیاش بە کە هەرگیز پەناگاو یاریدەدەرێکی وەکو ئەو زاتەت دەست ناکەوێت.
وَٱصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُۥ عَن ذِكْرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمْرُهُۥ فُرُطًۭا28
تهفسیری ئاسان: ئارام بگرەو خۆت ڕابگرە لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە خواپەرستی دەکەن و یادی پەروەردگاریان ویردی سەرزاریانە لە بەرەبەیان و دەمەو ئێواراندا، مەبەستیانەو دەیانەوێت کە ئەو زاتە لە خۆیان ڕازی بکەن، ڕوو لەوان وەرمەگێڕەو (ڕوو مەکە دنیاپەرستان و دەوڵەمەندان) لەکاتێکدا تۆ زینەت و ڕازاوەیی ژیانی دنیات بوێت و بەگوێی ئەوجۆرە کەسە مەکە کە دڵیمان غافڵ کردووە لە یادی خۆمان (بەهۆی دنیاپەرستیەوە) شوێنی ئارەزووی خۆی کەوتووەو هەرچی کاروباری هەیە بێ سەرو بنەو لە سنوور دەرچووە.
وَقُلِ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَآءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَآءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا۟ يُغَاثُوا۟ بِمَآءٍۢ كَٱلْمُهْلِ يَشْوِى ٱلْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتْ مُرْتَفَقًا29
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: حەق هەر ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان ڕەوانەکراوە، جا ئەوەی دەیەوێت با باوەڕ بهێنێت و ئەوەی دەیەوێت با کافرو بێ باوەڕ بێت، بێگومان ئێمە دۆزەخێکمان ئامادە کردووە بۆ ستەمکاران کە لە هەموولایەکەوە دەورەیان دەدات و دیواری بڵێسەی ئابڵوقەی داون، خۆ ئەگەر هاوار بکەن لە ئازارو تینویەتیدا، ئەوە ئاو دەدرێن بە ئاوێکی گەرمی پیس و بۆن ناخۆش کە وەکو خڵتەی کانزایی تواوە وایە، ئەوەندەش گەرمە دەم و چاویان هەڵدەکوڕوزێنێت و دەیبرژێنێت، ئای کە چەند خواردنەوەیەکی تاڵ و ناخۆشە، چەندە جێگەو ڕێگەیەکی پڕ لە ئازارە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا30
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە، بۆ ئەوانەی کە بەڕاستی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، با دڵنیابن ئێمە پاداشتی ئەو کەسە بەزایە نادەین کە کردارو ڕەفتاری جوان و پەسەندە...
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًۭا مِّن سُندُسٍۢ وَإِسْتَبْرَقٍۢ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۚ نِعْمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًۭا31
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە باخەکانی بەهەشتی_عەدن_بۆیان ئامادەیە، کە چەندەها ڕووبار بەبەردەمیاندا جاری و ڕەوانە، بازن و دەستەبەندو (سەعاتی) ئاڵتونیان لە دەست دەکرێت، پۆشاکی سەوزی جوان دەپۆشن کە دووتوێیە، چینی ژێرەوە ئاوریشمی ئەستوورە، چینی سەرەوە ئاوریشمی تەنکە، (جا بەکەماڵی شادیەوە) لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە، بەڕاستی ئەو بەختەوەرانە چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان دەستکەوتووە، هاوڕێ لەگەڵ خۆشترین و سازگارترین جێگەو ڕێگەدا.
۞ وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًۭا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَٰبٍۢ وَحَفَفْنَٰهُمَا بِنَخْلٍۢ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًۭا32
تهفسیری ئاسان: (دەربارەی دۆزەخیان و بەهەشتیان) ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، نموونەیان بۆ بهێنەرەوە بەدوو پیاو کە یەکێکیانمان کردووە بەخاوەنی دوو باخی ڕەزو، دەوری هەردوو باخەکەمان بەدار خورما تەنیوەو لە نێوانیاندا باخ و بێستانمان فەراهەم هێناوە...
كِلْتَا ٱلْجَنَّتَيْنِ ءَاتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْـًۭٔا ۚ وَفَجَّرْنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرًۭا33
تهفسیری ئاسان: هەردوو باخەکەش میوەی چاکیان بەرهەم هێناوەو هیچیان لێ خەسار نەبووەو لە نێوان هەردوو باخەکەشدا ڕووبارێکمان هەڵقوڵاندووە...
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٌۭ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكْثَرُ مِنكَ مَالًۭا وَأَعَزُّ نَفَرًۭا34
تهفسیری ئاسان: جا ئەو خاوەن باخە، زۆر سەروەت و سامانی تری هەبوو، (کابرای خاوەن باخ غەڕابوو بەسامانەکەی) بۆیە بە هاوەڵە هەژارە ئیماندارەکەی وت کاتێک گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد: من سامانی زۆر زیاترم هەیە لە تۆ، ماڵ و منداڵیشم بەهێز ترە لەوانەی تۆ.
وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدًۭا35
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک چوو بۆ سەردانی یەکێک لە باخەکانی (لەگەڵ هاوەڵەکەیدا) لەکاتێکدا کە ستەمکار بوو لە خۆی (بەهۆی لە خۆبایی بوونیەوە)، بۆیە لەبەرخۆیەوە وتی: گومان نابەم کە ئەم باخ و باخاتە هەرگیز لەناو بچێت...
وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّى لَأَجِدَنَّ خَيْرًۭا مِّنْهَا مُنقَلَبًۭا36
تهفسیری ئاسان: واشنازانم قیامەت بەرپا دەبێت، سوێند بە خوا ئەگەر بمگێڕنەوە بۆ لای پەروەردگارم دوای مردنم، ئەوە دڵنیام کەلای ئەویش جێگەو ڕێگەو چەندەها باخی ڕازاوەی لەمە باشترم بۆ ئامادە کراوە.
قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرْتَ بِٱلَّذِى خَلَقَكَ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلًۭا37
تهفسیری ئاسان: هاوەڵە ئیماندارەکەی لەکاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد پێی وت: ئایا باوەڕت نەماوە بەو زاتەی کە سەرەتا تۆی لە خاک دروست کردووە؟! لەوەودوا نوفتەیەک بوویت، پاشان کردیتی بە پیاو؟!
لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا38
تهفسیری ئاسان: بەڵام من دەڵێم کە: _اللە_ (بەدیهێنەری هەموو بوونەوەر)، هەر ئەو پەروەردگارمە، هیچ جۆرە هاوەڵ و شەریکێک بۆ ئەو پەروەردگارەم بڕیار نادەم.
وَلَوْلَآ إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالًۭا وَوَلَدًۭا39
تهفسیری ئاسان: دەبوا کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە، بتوتایە: ما شاء اللە، هەرچی خوا ویستی لەسەر بێت هەر ئەوە پێش دێت ئەم هەموو نازو نیعمەتە بەخششی خوایەو بەهەرکەس بیەوێت دەیبەخشێت، هیچ هێزو توانایەک بۆ هیچ کەس نی یە تەنها بەهۆی خواوە نەبێت، ئەگەر تۆ من دەبینیت ماڵ و سامان و نەوەم لە تۆ کەمترە...
فَعَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًۭا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًۭا زَلَقًا40
تهفسیری ئاسان: ئەوە نزیکە و ئومێدەوارم پەروەردگارم لەو باخەی تۆ چاکترم پێ ببەخشێت (لە دنیادا یان لە قیامەتدا) بەڵایەکیش لە ئاسمانەوە بۆ باخەکەت بنێرێت و، بیکاتە زەویەکی ڕووت و خلیسک و وشک...
أَوْ يُصْبِحَ مَآؤُهَا غَوْرًۭا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبًۭا41
تهفسیری ئاسان: یاخود (دوور نیە) ئاوی باخەکە ڕۆبچێت و هەرگیز نەتوانیت بەدەستی بهێنیت.
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّىٓ أَحَدًۭا42
تهفسیری ئاسان: (سەرئەنجام پێشبینی هاوەڵی خواناسی هاتەدی) سەروەت و سامانی بەبا دراو لەناو برا، ئینجا (بەدەم ئاخ و داخ و هەناسەی ساردەوە)، دەستی دەدا بەیەکداو لەسەر ئەو مەسرەفەی کەتێدا کردبوو، لەکاتێکدا باخەکە بەسەریەکدا تەپی بوو، لە جێی خۆیدا کاول بوو، ئەوسا دەیوت: خۆزگە من هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ خوا بڕیار نەدایە (باوەڕی دامەزراوم تەنها بەو هەبوایە).
وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٌۭ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا43
تهفسیری ئاسان: ئیتر هیچ دەستەو تاقمێک نەبوو جگە لە خوا فریای بکەوێت و لەخەشمی خوا دەربازی بکات، سەرکەوتووش نەبوو.
هُنَالِكَ ٱلْوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌۭ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ عُقْبًۭا44
تهفسیری ئاسان: ئا لەو کاتانەداو لەو جۆرە حاڵانەدا یارمەتی و کۆمەک تەنها لە خوا، پەروەردگاری حەق و ڕاست و دروست وەردەگیرێت، هەر خۆی چاکترین پاداشتی ئامادە کردووە، چاکترین سەرئەنجامیش چاوەڕێی بەختەوەرانە.
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًۭا تَذْرُوهُ ٱلرِّيَٰحُ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ مُّقْتَدِرًا45
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) نموونەیان بۆ بهێنەرەوە کە ژیانی دنیا وەک ئەو ئاوی بارانە وایە کە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین و ڕووەکی زەوی بەهۆیەوە بەیەکدا دێن، لە دوای ماوەیەکی کەم (هەموو ئەو ڕووەک و گژو گیایە) دەبێتە پووش و پەڵاشێکی وردو خاش، ڕەشەبا بەم لاو لادا بڵاوی دەکاتەوە، خوای گەورەش هەمیشەو بەردەوام دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
ٱلْمَالُ وَٱلْبَنُونَ زِينَةُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌ أَمَلًۭا46
تهفسیری ئاسان: ماڵ و سامان و وەچە، زینەت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، بەڵام دڵنیابن کردەوە چاکەکان کە بەرهەمیان دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و ئومێدو هیوای چاکتریشی لێ دەکرێت بۆ خاوەنەکانیان.
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ ٱلْجِبَالَ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ بَارِزَةًۭ وَحَشَرْنَٰهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًۭا47
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە کێوەکان لە جێگەی خۆیان هەڵدەکەنین و گۆشەو کەناری زەوی بەزەقی دەبینیت، لەکاتێکدا هەموو خەڵکیشمان کۆ کردۆتەوەو کەسیشمان لێ بەجێ نەهێشتوون.
وَعُرِضُوا۟ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّۭا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۭ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًۭا48
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە سەرجەم نەوەی ئادەم، ڕیز کراون لەبەردەم پەروەردگارا، خوای گەورە ڕوو بەکافران دەفەرموێت: سوێند بێت واهاتنەوە بۆ لامان هەر وەک لە سەرەتادا دروستمان کردوون (بەڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) لەحاڵێکدا کە ئێوە گومانتان وابوو، واشتان دەوت کە هەرگیز کاتێکمان دیاری نەکردووە بۆ لێپرسینەوەتان.
وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلْكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةًۭ وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحْصَىٰهَا ۚ وَوَجَدُوا۟ مَا عَمِلُوا۟ حَاضِرًۭا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًۭا49
تهفسیری ئاسان: نامەی کردەوەی هەر کەس دادەنرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) بەڵام تاوانباران دەبینیت دڵە لەرزێ و دڵە ڕاوکێیانە لە کارو کردەوەی ناپەسەندی تۆمار کراویان، بۆیە دەڵێن: هاوار لە ئێمە ئەم نامەو دۆسیەیە چیە؟! هیچ گوناهێکی وردو درشت بەجێ ناهێڵێت بەڵکو هەمووی تۆمار کردوە، ئەو خەڵکە هەرچیان کردووە (بەدەنگ و ڕەنگەوە) ئامادەیە، بێگومان پەروەردگاری تۆ ستەم لە هیچ کەس ناکات.
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ ۚ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًۭا50
تهفسیری ئاسان: ئێمە کاتێک بە فریشتەکانمان وت سوژدەبەرن بۆ ئادەم، هەر هەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس کە لە دەستەی پەریەکان بوو بەهۆی ئەوەوە لە فەرمانی پەروەردگاری یاخی بوو، ئایا ڕەوایە کە ئەوو نەوەکەی بکەنە پاڵپشت و یارو یاوەری خۆتان لە جیاتی من، لەحاڵێکدا ئەوان دوژمنی هەمیشەیی ئێوەن، ئای کە چەندە کارێکی خراپ و ناڕەوایە بۆ ستەمکاران کە لە جیاتی خوا دوژمنێکی وەک شەیتانیان داناوەو گوێڕایەڵی دەکەن.
۞ مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلْمُضِلِّينَ عَضُدًۭا51
تهفسیری ئاسان: وەنەبێت من لەکاتی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا ئەوانم ئامادە کردبێت، بگرە هەتا لە دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، بەڕاستی من هەرگیز ئەوانەی خەڵک گومڕا دەکەن نەمکردووە بەیارمەتیدەری خۆم و پشتم پێ نەبەستوون.
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا۟ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًۭا52
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە خوا لە هاوەڵگەران دەپرسێت و پێیان دەڵێت: کوا ئەو شەریک و هاوەڵانەی کە بۆ منتان بڕیار دەدا، جا بانگیان لێ دەکەن و هاواریان لێدەکەن، (بەڵام بێ سوودە) هەر وەڵامیشیان نادەنەوە، ئیتر بۆ هەمیشە سزای سەخت دەخەینە نێوانیانەوە.
وَرَءَا ٱلْمُجْرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا۟ عَنْهَا مَصْرِفًۭا53
تهفسیری ئاسان: (ئا لەو گیر خواردنەدا) تاوانباران دۆزەخ دەبینن و دڵنیان بێگومان دەچنە ناوی و تێکەڵی دەبن، هیچ پەناگاو کەلێنێکیش نیە کە لێی دەربازبن.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ أَكْثَرَ شَىْءٍۢ جَدَلًۭا54
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا لە هەموو جۆرە نموونەیەکمان هێناوەتەوە بۆ خەڵکی (تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرن) لە کاتێکدا ئینسان لە هەموو شتێک زیاتر موجادەلە دەکات و لە شت دەکۆڵێتەوە.
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّهُمْ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ قُبُلًۭا55
تهفسیری ئاسان: خەڵکی خوانەناس هیچ شتێک نەبووەتە کۆسپ لە ڕێیاندا تا باوەڕ بهێنن کاتێک کە هیدایەتیان بۆ ڕەوانە کراوەو داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگاریان، مەگەر تەنها ئەوە نەبێت کە یاسای پێشینان بەسەریاندا بسەپێت (بە لەناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو بەڕوویان بێتەوە (لە قیامەتدا).
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۚ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ ۖ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَمَآ أُنذِرُوا۟ هُزُوًۭا56
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێغەمبەران تەنها بەمژدەدەرو ترسێنەر نەبێت نانێرین کەچی ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون هەر موجادەلەو دەمبازی دەکەن بە بەڵگەی پڕوپووچ، بۆ ئەوەی حەق و ڕاستی بەتاڵ بکەنەوەو بیترازێنن، هەروەها نایەت و فەرمانەکانی من و ئەوەی ئەوانی پێ هۆشیار کراوەتەوە کردویانە بەگاڵتە.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِىَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًۭا ۖ وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوٓا۟ إِذًا أَبَدًۭا57
تهفسیری ئاسان: کێ لەوە ستەمکارترە کە یاداوەری کرابێت بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاری، کەچی ڕووی لێ وەرگێڕاون و لووتی بەرز گرتووەو ئەوەشی لە یاد کردووە کە چ دەستپێشکەریەکی کردووە لە گوناهو تاوان، ئێمە بەڕاستی پەردەمان هێناوە بەسەر دڵیاندا تا لە ئایەتەکانی ئێمە تێنەگەن و قورسی و کەڕیشمان کردۆتە گوێیانەوە، خۆ ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ ڕێبازی هیدایەت و دینداری، ئەوە هەرگیز ئەوانە ئەو هیدایەتە وەرناگرن.
وَرَبُّكَ ٱلْغَفُورُ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا۟ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلْعَذَابَ ۚ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌۭ لَّن يَجِدُوا۟ مِن دُونِهِۦ مَوْئِلًۭا58
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ لێخۆشبووەو خاوەنی ڕەحمەت و میهرەبانیە، ئەگەر بەکردەوەی ئەو خەڵکە بکات هەموویان بە خێرایی دەپێچێتەوەو بەسزای سەخت دایاندەگرێت، بەڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هەیە (هەر کاتێک یەخەی پێگرتن) هەرگیز پەنایەکیان دەست ناکەوێت بێجگە لە پەنای خوا.
وَتِلْكَ ٱلْقُرَىٰٓ أَهْلَكْنَٰهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە ئەو شارو شارۆچکانە (کە باسیانتان بیستووە، یاخود بەچاوی خۆتان دەیبینن) لەناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێک کە (دانیشتوانی) ستەمیان کردووەو بۆ لەناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوە.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ مَجْمَعَ ٱلْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِىَ حُقُبًۭا60
تهفسیری ئاسان: (یادیان بێنە) کاتێک موسا بەهاوەڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ نادەم و دەڕۆم، ئەگەر چەندەها ڕۆژم پێ بچێت تا دەگەمە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە یەکدەگرن یان دەگەمە ئەنجام، یاخود ماوەیەکی زۆر دەڕۆم و دەگەڕێم (خوای گەورە ویستوویەتی موسا پێغەمبەر علیە السلام تێبگەیەنێت کە بەندەی هەیە لە بواری تردا شارەزان، لەبەر ئەوە ڕێنموویی کردووە تا بگەڕێت بەشوێن ئەو جۆرە کەسانەدا و لەوانیش سوود وەربگرێت).
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ سَرَبًۭا61
تهفسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی کە دوو دەریاکە بەیەک دەگەن، ماسیەکان کە لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سەفەر، فەرامۆشیان کردبوو، ئەویش هەڵبەزی بۆوەو ڕێگەی ناو دەریای بۆ خۆی گرتەبەر.
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًۭا62
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنەو، لە جێیەکی تر لایاندا) موسا بەهاوەڵەکەی وت: ئادەی خواردنەکەمان بهێنە، چونکە بەڕاستی لەم سەفەرەماندا زۆر هیلاک و ماندوو بووین.
قَالَ أَرَءَيْتَ إِذْ أَوَيْنَآ إِلَى ٱلصَّخْرَةِ فَإِنِّى نَسِيتُ ٱلْحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيْطَٰنُ أَنْ أَذْكُرَهُۥ ۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ عَجَبًۭا63
تهفسیری ئاسان: لاوەکە وتی: ئەگەر لە بیرت بێت ئەو کاتەی کە چووینە سەر بەردە گەورەکە (بۆ حەوانەوە) من بیرم چوو باسی ماسیەکەت بۆ بکەم، کەسیش لە بیری نەبردمەوە شەیتان نەبێت، کە بۆتی باس بکەم، لەڕاستیدا ئەو ماسیە (زیندوو بۆوەو) بە شێوەیەکی زۆر سەیر خۆی کرد بەناو دەریادا.
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَٱرْتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصًۭا64
تهفسیری ئاسان: موسا علیە السلام وتی: هەر ئەوەبوو کە ئێمە دەمانویست (واتە: دەبوو ئا لەو شوێنەدا چاوەڕێ بوینایە) ئیتر بە ناچاری گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنەی کە بە جێیان هێشتبوو.
فَوَجَدَا عَبْدًۭا مِّنْ عِبَادِنَآ ءَاتَيْنَٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًۭا65
تهفسیری ئاسان: لەوێ بە بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمە ئاشنا بوو کە لە ڕەحمەتی تایبەتی خۆمان بەهرەوەرمان کردبووو زانست و زانیاری تایبەتی خۆمانمان پێ بەخشیبوو، موسا علیە السلام پێی وت: ئایا مۆڵەتم دەدەیت کە شوێنت بکەوم تا لەو زانست و زانیاریەی پێت بەخشراوە منیش بەهرەدار بکەیت؟
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًۭا66
تهفسیری ئاسان: موسا (علیە وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم دەدەیت شوێنت بکەوم؟ تا لەو زانستەی -لەلایەن پەروەردگارتەوە- فێرکراویت، منیش فێر بکەیت و نیشانمی بدەی، بەڵکو کەڵکی لێ وەرگرم لە کاروبارمدا.
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا67
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێدەنگ بیت بەرامبەر ڕەفیتارو کردارم، چونکە من شتی سەرسوڕهێنەر دەکەم و تۆ لە نهێنیەکەی تێناگەیت).
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ خُبْرًۭا68
تهفسیری ئاسان: جا چۆن خۆدەگریت لە بەرامبەر شتێکەوە کە هەواڵت لێی نیە و ئەم سەرو ئەو سەری نازانیت.
قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًۭا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًۭا69
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: دەمبینیت ئەگەر خوا ویستی لەسەر بێت خۆڕاگر دەبم و لە هیچ فەرمانێکت دەرناچم.
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعْتَنِى فَلَا تَسْـَٔلْنِى عَن شَىْءٍ حَتَّىٰٓ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًۭا70
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیارم لەهیچ شتێک لێ مەکە، هەتا خۆم لە نهێنیەکەی ئاگادارت نەکەم.
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِى ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا إِمْرًۭا71
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک پێکەوە دەرچوون و سواری کەشتیەکە بوون، زاناکە دەستی کرد بە کون کردن و عەیبدار کردنی، موسا (خۆی پێنەگیراو) وتی: باشە، ئاخر، ئەوە تۆ ئەم کەشتیە کون دەکەیت، دەتەوێت هەرچی سەرنشینەکانی هەیە نوقمی بکەیت، سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناشایستەی گەورەت کرد!!
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا72
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: نەم وت: تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِى بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِى مِنْ أَمْرِى عُسْرًۭا73
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: لێم مەگرە چونکە مەرجەکەم فەرامۆش کردو فێربوونی ئەم زانیاریەی کە دەمەوێت لە تۆوە فێربم لەسەرم قورس و گران مەکە.
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمًۭا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًۭا زَكِيَّةًۢ بِغَيْرِ نَفْسٍۢ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْـًۭٔا نُّكْرًۭا74
تهفسیری ئاسان: (دوایی دابەزینە سەر وشکانی) کەوتنە ڕێ، هەتا گەیشتنە منداڵێک، زاناکە گرتی و کوشتی، موسا وتی: سەیرە، ئەوە بۆچی کەسێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئەوەی ئەو تاوانێکی وای کردبێت و (شایستەی کوشتن بێت) سوێند بەخوا بەڕاستی کارێکی ناپەسەندو ناڕەوات ئەنجامدا!!
۞ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًۭا75
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: پێم نەوتیت کە بەڕاستی تۆ هەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا ئارام بگریت و دان بەخۆتدا بگریت.
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَىْءٍۭ بَعْدَهَا فَلَا تُصَٰحِبْنِى ۖ قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّى عُذْرًۭا76
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: ئەگەر دوای ئەمە پرسیاری هەر شتێکی ترم لێ کردیت، ئەوە هاوڕێیەتیم مەکە، بەڕاستی بەڕای من مافی خۆتە و لەڵایەن منەوە لێ بوردراویت (چونکە من بەئاسانی لە هەڵسوکەوتی تۆ تێناگەم).
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهْلَ قَرْيَةٍ ٱسْتَطْعَمَآ أَهْلَهَا فَأَبَوْا۟ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًۭا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ ۖ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًۭا77
تهفسیری ئاسان: پاشان دەرچوون و ڕۆشتن هەتا گەیشتنە ناو خەڵکی شارۆچکەیەک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان لە خاڵکەکە کرد، کەچی دەستیان نا بە ڕوویانەوە و میوانداریان لێ نەکردن، ئەوسا لەناو شارەکەدا دیوارێکیان بەدی کرد خەریکبوو دەڕوخا، بەڵام زاناکە هەڵیچنیەوەو چاکی کردەوەو بەرزی کردەوە، موسا وتی: ئەگەر بتویستایە، ئەوە کرێیەکت بەرامبەر ئەم کارە وەردەگرت (دەماندا بەخۆراک پیی تێر دەبووین).
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِى وَبَيْنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا78
تهفسیری ئاسان: زاناکە وتی: ئیتر ئالێرە بە دواوە کاتی جیابوونەوەی نێوانی من و تۆیە، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار دەکەم لە حەقیقەت و سەرئەنجامی ئەو شتانەی کە نەتتوانی ئارام بگریت لە بەرامبەریانەوە.
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌۭ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًۭا79
تهفسیری ئاسان: ئەو کەشتیەی (عەیبدارم کرد چەند هەژارێک خاوەنی بوون لە دەریادا کاریان دەکرد، جا منیش ویستم عەیبداری بکەم، لەکاتێکدا لەو ناوەدا پاشایەک هەبوو کە هەموو کەشتیەکی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر دەکرد.
وَأَمَّا ٱلْغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا80
تهفسیری ئاسان: منداڵەکەش (کە کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هەبوو، ترساین لەوەی کە بەسەرکەشی و بێ دینی و خوانەناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکە هەر لە ئێستاوە سەرکەشی و لاساریی پێوە دیار بوو).
فَأَرَدْنَآ أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًۭا مِّنْهُ زَكَوٰةًۭ وَأَقْرَبَ رُحْمًۭا81
تهفسیری ئاسان: (بەو کارەمان) ویستمان کە پەروەردگاریان (لەجیاتی ئەو) پاکترو چاکتریان پێ ببەخشێت و بەمنداڵێکی خاوەن بەزەیی و میهرابانتر بەهرەوەریان بکات (منداڵەکەش بەهەشتی بێت).
وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌۭ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحًۭا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًۭا82
تهفسیری ئاسان: دیوارەکەش کە چاکم کردەوە، خاوەنەکەی دوو منداڵی هەتیووی شارۆچکەکە بوون، لەژێریدا گەنجینەیەکی (زێڕو زیویان) هەبوو (کە باوکیان بۆی شاردبوونەوە، ئەگەر گوێمان پێ نەدایە، باران و لافاو دەری دەخست و ئەو خە ڵکە ڕەزیلەی کە میوانداریان لێ نەکردین، دەستیان دەکەوت)، باوکی ئە دوو منداڵەش خواناس و چاک بوو، جا پەروەردگارت ویستی کاتێک گەنجینەکەیان دەست بکەوێت کە گەورە و بەهێزبن، ئەوسا دەری بهێنن، ئەمەش وەکو ڕەحمەتێکی تایبەتی لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبە کە هەموو ئەو کارانەم لە خۆوە نەکردووە، ئیتر ئەوە بوو ڕاز و نهێنی ئەو شتانەی کە خۆت بۆ نەدەگیرا کاتێک ئانجامم دەدان.
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا83
تهفسیری ئاسان: دەربارەی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ دەکەن، پێیان بڵێ: گۆشەیەک لە بەسەرهاتی ئەوتان بۆ باس دەکەم.
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ وَءَاتَيْنَٰهُ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ سَبَبًۭا84
تهفسیری ئاسان: ئێمە توانا و دەسەڵاتمان لە زەویدا پێ بەخشی بوو، بۆ هەرشتێکی پێویستی ئەو سەردەمە هۆکارەکەیمان بۆ ڕەخساندبوو.
فَأَتْبَعَ سَبَبًا85
تهفسیری ئاسان: ئەویش کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەردەگرت.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍۢ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًۭا ۗ قُلْنَا يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًۭا86
تهفسیری ئاسان: (خۆی و لەشکرەکەی) کەوتە ڕێ هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەکانی خۆرئاوا، (کەوا دەهاتە بەرچاو) لە گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا دەبێت، لەو ناوەدا ڕێی کەوت لە قەومێکی (خوانەناس و بێ دین)، ئێمەش پێمان وت: ئەی (ذو القرنین) یان ئەوەیە بە سزا لەناویان دەبەیت (ئەگەر لەسەر کوفر و تاوانیان بەردەوام بوون) یان چاکەیان لەگەڵدا دەکەیت (ئەگەر شوێنی ئیمان و چاکە نەکەوتن).
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًۭا نُّكْرًۭا87
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: بێگومان ئەوەی ستەمکار بێت ئێمە سزای دەدەین، لەوەودوایش کە گەڕایەوە بۆ لای پەروەردگاری سزایەکی زۆر سەخت و گرانی دەدات.
وَأَمَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًۭا88
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی ئیمان و باوەڕ بهێنێت و کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئەوە پاداشتی چاک بۆ ئەوە، لەمەودوا قسەی خۆش و فەرمانی ئاسان و کاری سووکی دەدەین بەسەردا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا89
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا کەڵکی تەواوی لە هۆکارەکان وەرگرت و بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍۢ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًۭا90
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە ناوچەی خۆرهەڵاتی (دوور)، بینی خۆر هەڵدێت لەسەر قەومێک کە پەناگایەکیان نیە تا لەتینی خۆیان بپارێزن.
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًۭا91
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد، کە لەگەڵ خەڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمە بەتەواویی ئاگاداربووین لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدا.
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا92
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا هەر دەستبەرداری هۆکارەکان نەبوو، بەشوێنیاندا گەڕا.
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ ٱلسَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًۭا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًۭا93
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک گەیشتە نێوان هەردوو بەربەستەکە، کە لە نێوانیاندا قەومێک هەبوو کە لە هیچ قسەیەک تێ نەدەگەیشتن (مەگەر زۆر بەدەگمەن).
قَالُوا۟ يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰٓ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّۭا94
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەسەڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی یەئجوج و مەئجوج تۆوی خراپە و تاوان دەچێنن لە زەویدا، تا بەربەستێک لە نێوان ئێمە و ئەواندا دروست بکەیت؟
قَالَ مَا مَكَّنِّى فِيهِ رَبِّى خَيْرٌۭ فَأَعِينُونِى بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا95
تهفسیری ئاسان: (ذو القرنین) وتی: ئەو دەسەڵات و زانیاری و شتانەی پەروەردگارم پێی بەخشیووم چاکترە بۆ من (لە پارە و سامان) جا ئێوە بەهێزی بازوو یارمەتیم بدەن تا بەربەستێکی بەهێز لە نێوان ئێوە و ئەواندا دروست بکەم.
ءَاتُونِى زُبَرَ ٱلْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ ٱلصَّدَفَيْنِ قَالَ ٱنفُخُوا۟ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارًۭا قَالَ ءَاتُونِىٓ أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًۭا96
تهفسیری ئاسان: پارچە ئاسنم بۆ بهێنن و (کەڵەکەی بکەن) هەتا ئەمبەرو ئەوبەری هەردوو کێوەکەی پڕ کرد، ئەوسا فەرمانیدا، تا بە (موشەدەمە) فوو بکەن لەو ئاگرەی کە لە ژێریدا کرابۆوە، هەتا کاتێک هەمووی کرد بە ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئادەی مسی تواوەم بۆ بهێنن تا بیکەم بەسەریدا (مس لەگەڵ ئاسندا تێکەڵ بکرێت پێکهاتەیەکی بەهێزی لێ دروست دەبێت).
فَمَا ٱسْطَٰعُوٓا۟ أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ لَهُۥ نَقْبًۭا97
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر (یەئجوج و مەئجوج) نە توانیان سەربکەون، نە توانیان کوناو دەری بکەن.
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌۭ مِّن رَّبِّى ۖ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ رَبِّى جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّى حَقًّۭا98
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئەم بەربەستە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارمەوە، ئینجا کاتێک پەروەردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی دەکات، بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم حەقیقەت و ڕاستەقینەیە.
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ يَمُوجُ فِى بَعْضٍۢ ۖ وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَجَمَعْنَٰهُمْ جَمْعًۭا99
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژە بەدواوە وازمان لێهێنان تا وەک شەپۆل بەناو یەکدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئەو ڕۆژەی (کە بەربەستەکە دەشکێت و بە پەلە) وەکو لێشاودێنە دەرێ و شەپۆل دەدەن بەناو یەکدا (کە یەکێکە لە نیشانەکانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئەوسا فوو دەکرێت بە - صور - دا، بەو هۆیەوە هەر هەموو خەڵکی بە تەواوی کۆ دەکەینەوە (بۆ موحاسەبە و لێپرسینەوە).
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْكَٰفِرِينَ عَرْضًا100
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەو ڕۆژە دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین و بەتەواوی دەری دەخەین (هەمووشیانی تیادا کۆ دەکەینەوە).
ٱلَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِى غِطَآءٍ عَن ذِكْرِى وَكَانُوا۟ لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا101
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە پەردە بەسەر چاویاندا هاتبوو (نەیاندەویست نیشانەکانی دەسەڵاتداری ئێمە ببینن) و یادی ئێمە بکەن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمەیان نەبوو، حەزیان لێ نەدەکرد).
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن يَتَّخِذُوا۟ عِبَادِى مِن دُونِىٓ أَوْلِيَآءَ ۚ إِنَّآ أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ نُزُلًۭا102
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی کافرو بێ باوەڕ بوون وا دەزانن کە هەروا بۆیان دەچێتە سەرو چاوپۆشییان لێ دەکەین لە کاتێکدا کە ئەوان بەندەکانی ئێمە دەکەنە یارو یاوەری خۆیان و پشت بەوان دەبەستن و ئێمە فەرامۆش دەکەن، ئەوانە بابزانن کە بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بۆ بێ باوەڕان کەلەوێ دادەبەزن و نیشتەجێ دەبن.
قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِٱلْأَخْسَرِينَ أَعْمَٰلًا103
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هەواڵی ئەو کەسانەتان بدەمێ کە لە کارو کردەوەیاندا زۆر زەرەرمەند و خەسارەتمەندن؟!
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا104
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە) ئەو کەسانەن کە هەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا، بەزایە و بەهەدەر چووە بەمەرجێک وایان دەزانی کە بەڕاستی کاری چاک دەکەن و کردەوەی ڕەوا ئەنجام دەدەن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًۭا105
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەسانێکن کە باوەڕیان بە بەڵگەو نیشانەکانی پەروەردگاریان نەبووەو بەنیازی ئامادەبوونی بەردەم بارەگای خوایی نەبوون، ئیتر هەموو کارو کردەوەکانیان بێ نرخ و پووچ بووەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا هیچ جۆرە بایەخ و نرخێکیان بۆ دانانێین.
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا۟ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَرُسُلِى هُزُوًا106
تهفسیری ئاسان: ئەوانە پاداشتیان ئاگری دۆزەخە بەهۆی ئەوەی کە باوەڕیان نەبوو و گاڵتەجاڕیان بەبەڵگەو نیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمەکرد.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْفِرْدَوْسِ نُزُلًا107
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، ئێمە هەر لە زووەوە بە بەهەشتی فیردەوسمان بۆ ئامادە کردوون، تا لەوێ دابەزن و ژیانی کامەرانی تیایدا بەرنەسەر.
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًۭا108
تهفسیری ئاسان: ژیانیان تیایدا بەردەوام و نەبڕاوەیە، نایانەوێت بگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی تر (لەبەر چاویان ناکەوێت).
قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًۭا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًۭا109
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر دەریا هەمووی مرەکەب بێت و زانست و زانیاری پەروەردگارمی پێ بنووسرایە، دەریا تەواو دەبوو پێش ئەوەی زانست و زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت، ئەگەر چەندەها ئەوەندەی تر دەریاش بهێنن و بیکەنە مرەکەب، چونکە زانست و زانیاری پەروەردگار کۆتایی نایە و بێ سنوورە.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَمَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا110
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) پێیان) بڵێ: بەڕاستی من تەنها ئادەمیزادێکم وەک ئێوە، بەڵام ئەوەندە هەیە وەحی و نیگام بۆ دێت (ئەم ڕاستیەتان تێبگەیەنم) کە: بێگومان خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، جا ئەوەی دەیەوێت بەدیداری پەروەردگاری شادببێت، بەخۆشنودیەوە با کارو کردەوەی چاک و دروست ئەنجام بدات و بەهیچ شێوەیەک لە پەرستندا هیچ کەسێک نەکاتە هاوەڵ و شەریک بۆی.