پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
كٓهيعٓصٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرة) بدە.
ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُۥ زَكَرِيَّآ2
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم)، ئەم باسە) باسی ڕەحمەتی پەروەردگارتە، دەربارەی بەندەی خۆی زەکەریا.
إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيًّۭا3
تهفسیری ئاسان: کاتێک لە (پەرستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ پەروەردگاری بەپەنهانی.
قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلْعَظْمُ مِنِّى وَٱشْتَعَلَ ٱلرَّأْسُ شَيْبًۭا وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّۭا4
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگارا، بەڕاستی من ئێسکەکانم لاواز بوون و قژی سەرم هەر هەمووی سپێتی دایگرتووە، بەڵام من هەرگیز لە دوعاو پاڕانەوەم لە زاتی تۆ نائومێد نەبووم و (دەستت نەناوە بەڕوومەوە).
وَإِنِّى خِفْتُ ٱلْمَوَٰلِىَ مِن وَرَآءِى وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا فَهَبْ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّۭا5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من لەوە ترساوەم کە خزم و خوێشان عەشرەت دوای مردنم سەگەردان بن، (چونکە کەسێکی وایان تیادا بەدی ناکەم کە شایستەی گەیاندنی پەیامەکەت بێت، خۆت دەزانیت) خێزانکەشم منداڵی نابێت، بۆیە داواکارم لە لەبەخششی خۆت بەهرەوەرم بکە و منداڵێکم پێ ببەخشیت کە بتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.
يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ ۖ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّۭا6
تهفسیری ئاسان: تا میراتی پێغەمبەرایەتی من و نەوەی یەعقوب وەرربگرێت، هەروەها پەروەردگارا بیکە بەکەسێکی وا، کەتۆش و بەندە چاکەکانیشت لێی ڕازی بن (ئەوەندە چاکەکارو چاکەخوازو دیندار بێت).
يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسْمُهُۥ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُۥ مِن قَبْلُ سَمِيًّۭا7
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە نزاکەی گیراکردو فەرمووی: ئەی زەکەریا بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بەوەی کە کوڕێکت پێ دەبەخشین و ناویشی - یەحیا - یە، پێش ئەو کەسمان هاوناوی ئەو نەکردووە.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًۭا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ ٱلْكِبَرِ عِتِيًّۭا8
تهفسیری ئاسان: زەکەریا وتی: پەروەردگارا بە چ شێوەیەک کوڕم پێ دەبەخشیت، لەکاتێکدا هاوسەرەکەشم منداڵی نابێت و منیش گەیشتوومەتە ئەوپەڕی پیری و پەککەوتەیی (بەڵام هەموو شت لای تۆ ئاسانە).
قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْـًۭٔا9
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگاری تۆ هەر بەو شێوەیە بڕیاری داوە و فەرمووشیەتی ئەوکارە لای من زۆر ئاسانە، بەڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووە، وەنەبێت شتێکت بوو بیت (نە ناوت هەبووە نە بوون)...
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۚ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٍۢ سَوِيًّۭا10
تهفسیری ئاسان: زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم پێ ببەخشە تادڵنیابم، کە ئەو مژدەیە هاتۆتەدی، خوای گەورە فەرمووی: نیشانەو بەڵگەت ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) کە تۆ ناتوانیت سێ شەوی تەواو (بە ڕۆژەکانیەوە) قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکەیت!
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنَ ٱلْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا۟ بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا11
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا دوای دڵنیابوون) لە پەرستگاکەی هاتە دەرەوە بۆ ناو قەومەکەی و ئاماژەی بۆ کردن (کە لە بەرامبەر نازو نیعمەت و بەخششەکانی خواوە) بەیانیان و ئێواران تەسبیحات و ستایش بکەن.
يَٰيَحْيَىٰ خُذِ ٱلْكِتَٰبَ بِقُوَّةٍۢ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحُكْمَ صَبِيًّۭا12
تهفسیری ئاسان: (پاشان کە یەحیا گەورە بوو فەرمانمان پێدا) ئەی یەحیا کتێبی (تەورات) بەتوندی بگرەو پابەندی بەو هەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا، توانای جیاکردنەوەی ڕاست و ناڕاستمان پێبەخشی، بە دادوەرێکی ڕێک و پێک کێشەی خەڵکەکەی چارەسەر دەکرد.
وَحَنَانًۭا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةًۭ ۖ وَكَانَ تَقِيًّۭا13
تهفسیری ئاسان: یەحیا دڵ و دەروونێکی پڕ لە سۆزو خۆشەویستی و پاک و خاوێنی هەبوو کە لەلایەن خۆمانەوە پێمان بەخشیبوو و ئەو زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّۭا14
تهفسیری ئاسان: هەروەها چاک ڕەفتارو جوان ڕەفتار بوو لەگەڵ باوک و دایکیدا، وەنەبێت ئەو کەسێکی دڵرەق و یاخی و نالەبار بوو بێت.
وَسَلَٰمٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّۭا15
تهفسیری ئاسان: درودو سەلامی خوای لەسەر بیت لە ڕۆژەدا کە لە دایک بوو و لەو ڕۆژەدا کە وەفات دەکات، لەو ڕۆژەشدا کە هەڵدەستێت و زیندوو دەبێتەوە.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَرْيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًۭا شَرْقِيًّۭا16
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە قورئاندا باسی بەسەرهاتی مەریەم یاد بکە، کاتێک کەنارگیری کرد لە کەسوکاری و شوێنێکی لە ڕۆژهەڵاتی (بیت المقدس) هەڵبژارد (بۆ خواپەرستی).
فَٱتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًۭا فَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًۭا سَوِيًّۭا17
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەنێوان خۆی و ئەواندا پەردەیەکی ڕایەڵ کرد (تادوور لەخەڵکی بەسۆزەوە خواپەرستی بکات) ئێمەش جوبرەئیلی فریشتەمان نارد بۆ لای، وەکو بەشەرێکی تەواو (خۆی خستە بەرچاوی).
قَالَتْ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحْمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّۭا18
تهفسیری ئاسان: مەریەم وتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بە خوای میهرەبان لە تۆ ئەگەر کەسێکی بە تەقواو لەخواترس بیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمًۭا زَكِيًّۭا19
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیل وتی: (مەترسە) دڵنیابە من تەنها نێردراوی پەروەردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببەخشم.
قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّۭا20
تهفسیری ئاسان: مەریەم وتی: جا چۆن من منداڵم دەبێت، لەکاتێکدا هیچ بەشەرێک توخنم نەکەوتووە و داوێن پیسیش نەبووم.
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌۭ ۖ وَلِنَجْعَلَهُۥٓ ءَايَةًۭ لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةًۭ مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًۭا مَّقْضِيًّۭا21
تهفسیری ئاسان: جوبرەئیل وتی: ئەو قسانەی تۆ ڕاست و دروستن، بەڵام ئەوە بڕیاری پەروەردگارە و دەفەرموێت: ئەوکارە لای من ئاسانە (کە بەبێ باوک ئەو منداڵە بهێنمە کایەوە)، بۆ ئەوەی بیکەمە نیشانەو موعجیزەیەک بۆ خەڵکی، هەروەها ڕەحمەتێکی تایبەتیش بێت لەلایەن ئێمەوە، ئیتر ئەو کارەش بڕیاری لەسەر دراوە و بڕاوەتەوە.
۞ فَحَمَلَتْهُ فَٱنتَبَذَتْ بِهِۦ مَكَانًۭا قَصِيًّۭا22
تهفسیری ئاسان: دەستبەجێ مەریەم سکی پڕ بوو، (بەغەم و پەژارەوە) بەرەو شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
فَأَجَآءَهَا ٱلْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ قَالَتْ يَٰلَيْتَنِى مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًۭا مَّنسِيًّۭا23
تهفسیری ئاسان: ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قەدی دارخورمایەک، (بەدەم ئاهو ناڵەوە) دەیوت: پێش ئەم حاڵتە بمردمایەو وەک شتێکی بێ نرخ فەرامۆش بکرامایە.
فَنَادَىٰهَا مِن تَحْتِهَآ أَلَّا تَحْزَنِى قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّۭا24
تهفسیری ئاسان: (ئەو منداڵەی کە لە داوێنی بەربۆوە) لە ژێریەوە (بانگی کردو وتی: دایە گیان) خەفەت مەخۆ، ئەوەتە پەروەردگارت بە بەردەمتدا جۆگەلەیەکی جاری کردووە.
وَهُزِّىٓ إِلَيْكِ بِجِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ تُسَٰقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًۭا جَنِيًّۭا25
تهفسیری ئاسان: ئەو دارخورمایەش (کە پاڵت پێوەداوە) کەمێک ڕایوەشێنە خورمای گەییوت بەسەردا دەبارێنێت.
فَكُلِى وَٱشْرَبِى وَقَرِّى عَيْنًۭا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلْبَشَرِ أَحَدًۭا فَقُولِىٓ إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًۭا فَلَنْ أُكَلِّمَ ٱلْيَوْمَ إِنسِيًّۭا26
تهفسیری ئاسان: ئینجا لەو خورمایە بخۆ، لەو ئاوەیش بخۆرەوە، خەمیشت نەبێت، ئەگەر کەسێکت لە خەڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئەوە بە ئیشارەت تێی بگەیەنە پێی بڵێ: بەڕاستی من بڕیارمداوە و نەزرم کردووە بە ڕۆژوو بم بۆ خوای میهرەبانم، لەبەر ئەوە ئەمڕۆ من هەرگیز قسە لەگەڵ کەسدا ناکەم.
فَأَتَتْ بِهِۦ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُۥ ۖ قَالُوا۟ يَٰمَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْـًۭٔا فَرِيًّۭا27
تهفسیری ئاسان: ئەوسا مەریەم منداڵی نازداری خۆی لە باوەش گرت و بردی بۆ لای خزم و کەس و کاری (هەموو بەسەرسامیەوە) وتیان: ئەی مەریەم بەڕاستی کارێکی نالەبارو ئابڕووبەرت ئەنجامداوە.
يَٰٓأُخْتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمْرَأَ سَوْءٍۢ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّۭا28
تهفسیری ئاسان: ئەی خوشکی هاروون (لەبەر تەقواو خواناسی ئەو ناز ناوەیان پێدابوو) تۆ نە باوکت کەسێکی خراپ و (شەرواڵ پیس بووە) نە دایکیشت ئافرەتێکی داوێن پیس!!
فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا۟ كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِى ٱلْمَهْدِ صَبِيًّۭا29
تهفسیری ئاسان: (مەریەمیش هیچی نەگوت) بەڵکو ئاماژەی بۆ ڕۆڵەی نازداری کرد (تا لەو بپرسن)، هەموو (بە سەرسامیەوە) وتیان: چۆن قسە لەگەڵ منداڵی ناو بێشکەدا دەکرێت.
قَالَ إِنِّى عَبْدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِىَ ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلَنِى نَبِيًّۭا30
تهفسیری ئاسان: (ئینجا منداڵی ساوا هاتە گفت و بەدەنگە ناسکەکەی) وتی: بەڕاستی من بەندەی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ بەخشیووم و کردوومی بە پێغەمبەری خۆی.
وَجَعَلَنِى مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَٰنِى بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمْتُ حَيًّۭا31
تهفسیری ئاسان: منی موبارەک و پیرۆزیش کردووە لە هەر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم کە نوێژەکانم ئەنجام بدەم و لە زەکاتدانیش درێغی نەکەم هەتا لە ژیاندا هەم.
وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَتِى وَلَمْ يَجْعَلْنِى جَبَّارًۭا شَقِيًّۭا32
تهفسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانی پێداوم کە) چاک ڕەفتار بم لەگەڵ دایکم دا و نەیکردووم بەکەسێکی زۆرداو بەدرەفتار..
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّۭا33
تهفسیری ئاسان: سڵاوی پەروەردگارم لەسەرە ئەو ڕۆژەی کە لەدایک بووم و ئە ڕۆژەش کە دەمرم، ئەو ڕۆژەش کە زیندوو دەکرێمەوە.
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ ٱلْحَقِّ ٱلَّذِى فِيهِ يَمْتَرُونَ34
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەیە عیسای کوڕی مەریەم، هەر ئەوەشە قسەی ڕاست و دروست دەربارەی، کە ئەوانە (واتە جووەکان) گومان بەدەوریدا دروست دەکەن (گاوران، بەکوڕی خوا لە قەڵەمی دەدەن).
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍۢ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گەورە، کەس بکاتە ڕۆڵەی خۆی (چونکە پێوستی پێی نیە) پاکی و بێگەردی شایستەی ئەوە، کاتێک هەرشتێک بڕیار بدات، ئەوە بەڕاستی تەنها ئەوەندەی دەوێت کە فەرمان بدات و بڵێت: ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ36
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و پەروەردگاری ئێوەشە، کەوابوو بیپەرستن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سەرفرازی هەردوو جیهان).
فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ37
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو ڕاستیانەدا) ئینجا یەکسەر گرۆو دەستەکان لە نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ پەیدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵە بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕن و (بڕوا بەو ڕاستیانە ناکەن) کاتێک قیامەت بەرپا دەبێت و دیمەنی سامناک و بەسەرهاتی گەورە دەبینن (کە ئێستە بەدووری دەزانن).
أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا ۖ لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلْيَوْمَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ38
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی (کە ئەو خوانەناسانە) ئامادە دەکرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سەیرە!) ئای کە چەندە دەزگای بیستن و بینینیان بەهێزە، بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەژین.
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ39
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ستەمکاران ئاگادار بکە لە ڕۆژی ئاهو ناڵە و پەشیمانی کاتێک کار لە کار ترازاوە، لەکاتێکدا ئەوانە لە غەفڵەتدان و باواڕ ناهێنن.
إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ ٱلْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی سەرەنجام هەرئێمە دەبینەوە خاوەن و میراتگری سەر زەوی و هەموو ئەوانەی کە لە سەریەتی و بۆ لای ئێمەش دەگەرێنەوە.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِبْرَٰهِيمَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّا41
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە قورئاندا باسی (گۆشەیەک لە بەسەرهاتی) ئیبراهیم بۆ ئەو خەڵکە بگێڕەوە، بەڕاستی ئەو کەسایەتیەکی ڕاستگۆ بوو، لە پێغەمبەرانیش بوو.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِى عَنكَ شَيْـًۭٔا42
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەباوکی وت: باوکی بەڕێزم! ئەوە تۆ بۆچی شتێک دەپەرستیت کە نەگوێ بیستە، نەکەس بەرچاو ڕوون و ڕۆشنبیر دەکات، نە هیچ سوودێکت پێ دەگەیەنێت.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّى قَدْ جَآءَنِى مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَٱتَّبِعْنِىٓ أَهْدِكَ صِرَٰطًۭا سَوِيًّۭا43
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەنرخم! بەڕاستی ئەو زانستی و زانیاریەی کە بۆ من هاتووە، (دەربارەی دەسەڵات و توانای بەدیهێنەری ئەم جیهانە) بێگومان بۆ تۆ نەهاتووە، کەواتە پەیڕەوی من بکە ڕێنمووییت دەکەم بۆ ڕێگە و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعْبُدِ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّۭا44
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی ئازیزم! شەیتان مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان یاخی یە لە خوای میهرەبان و سەرکەشیی کردووە.
يَٰٓأَبَتِ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَٰنِ وَلِيًّۭا45
تهفسیری ئاسان: ئەی باوکی بەرێزم! بەڕاستی من دەترسم سزایەک لەلایەن خوای میهرەبانەوە یەخەت پێ بگرێت، ئەوکاتە ئیتر دەبیتە یارو یاوەرو پشتتگیری شەیتان.
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ ءَالِهَتِى يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَٱهْجُرْنِى مَلِيًّۭا46
تهفسیری ئاسان: (باوکی ئیبراهیم بەسەغڵەتیەوە) وتی: بۆچی ئەی ئیبراهیم تۆ (ئەوەندە) لە خواکانی من بێزاری، بەڕاستی ئەگەر کۆڵ نەدەیت و واز نەهێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکەن و) بێگومان بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ، ون بە لەبەرچاوم هەر نەتبینمەوە.
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّۭا47
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من دەڕۆم) لەمەولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایەتت) لە پەروەردگارم بۆ دەخوازم، چونکە ئەو زاتە زۆر منی خۆش دەوێت و ڕێزی بۆ داناوم.
وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدْعُوا۟ رَبِّى عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّى شَقِيًّۭا48
تهفسیری ئاسان: وا من دوور دەکەومەوە و کەنارگیری دەکەم، لە ئێوە و لەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیپەرستن، من تەنها هاناو هاوار بۆ پەروەردگارم دەبەم و هەر ئەو دەپەرستم، ئومێدەوارم کە پەروەردگارم نائومێد و ڕەنجەڕۆم نەکات و دوعاو نزاو پەرستنم لێ وەربگرێت.
فَلَمَّا ٱعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا نَبِيًّۭا49
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور کەوتەوە لەو خەڵکە گومڕایە و لەو شتانەی کە لە جیاتی خوا دەیانپەرست، ئێمە ئیسحاقمان پێبەخشی و بە ئیسحاقیش، یەعقوبمان بەخشی، هەریەک لەوانیشمان کردە پێغەمبەر.
وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّۭا50
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە ڕەحم و بەخشندەیی خۆشمان هەموویانمان بەهرەوەر کردو ئێمە زمانی خەڵکی دیندارمان هێناوەتە گۆ کە (هەتا دنیا دنیایە) باسی ئەوانە بەچاکی و پاکی و بڵندی بکەن.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مُوسَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخْلَصًۭا وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا51
تهفسیری ئاسان: یادی موساش باس بکە لە قورئاندا، بەڕاستی ئەویش کەسێکی هەڵبژاردە و دڵسۆزو پێغەمبەر فرستادە بوو.
وَنَٰدَيْنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَٰهُ نَجِيًّۭا52
تهفسیری ئاسان: لەلای ڕاستی کێوی - طور - ەوە بانگمان لێ کرد، لەکاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خستەوە.
وَوَهَبْنَا لَهُۥ مِن رَّحْمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيًّۭا53
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەرەحمەت و بەخشندەیی خۆمان هاروونی برایمان کردە پێغەمبەر و (هاوکار) بۆی.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِسْمَٰعِيلَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًۭا نَّبِيًّۭا54
تهفسیری ئاسان: ئیسماعیل یش باس بکە لە قورئاندا، بە ڕاستی ئەو لە بەڵێن و پەیمانەکانیدا ڕاستگۆ بوو، ئەو پێغەمبەرو ڕەوانە کراوی خوا بوو.
وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرْضِيًّۭا55
تهفسیری ئاسان: (ئیسماعیل) هەمیسشەو بەردەوام، فەرمانی دەدا بە خێزانی و خزمانی، کە نوێژەکانیان (بە ڕێک و پێکی و لە کاتی خۆیدا) ئەنجام بدەن و زەکاتیش فەرامۆش نەکەن و ئەو لای پەروەردگاری شیایستەی ڕێزو ڕەزامەندی بوو.
وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِدْرِيسَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًۭا نَّبِيًّۭا56
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە قورئاندا باسی ئیدریس بکە، چونکە ئەویش پێغەمبەرێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..
وَرَفَعْنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا57
تهفسیری ئاسان: بۆیە ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایەدارو بەرزو بڵندمان کرد لە جێگە و ڕێگەی تایبەتدا.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّۦنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍۢ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَٱجْتَبَيْنَآ ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُ ٱلرَّحْمَٰنِ خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَبُكِيًّۭا ۩58
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوای گەورە نازو نیعمەتی بەسەردا ڕشتوون لە پێغەمبەران، لە نەوەی ئادەم و ئەوانەش (کە لە کەشتیەکەدا) لەگەڵ نوحدا سوارمان کردن و لە نەوەی ئیبراهیم و یەعقوب و لەوانەی کە هیدایەتمان داون و هەڵمان بژاردوون، ئەوانە، هەرکاتێک ئایەتەکانی خوای میهرەبانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، بە پەلە سوژدە دەبەن و ئەسرین لە دیدەیان دەبارێت، (لە سۆزو خۆشەویستی پەروەردگاریان دڵانی پڕ لە نوورو ئیمانیان دەکوڵێت) و دەگرین.
۞ فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلشَّهَوَٰتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا59
تهفسیری ئاسان: لە دوای ئەوان کەسانێک لە نەوەکانیان بوونە جێنشین، کە نوێژەکانیان بەزایە داو شوێنی ئارەزووەکانی نەفسیان کەوتن، ئەوانە تووشی گومڕای و سەرگەردانی و سزا دەبن (لە دنیاو قیامەتدا).
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًۭٔا60
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە تەوبە دەکەن و باوەڕی دامەزراو دەهێنن و کارو کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوە و هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ وَعْدُهُۥ مَأْتِيًّۭا61
تهفسیری ئاسان: ئەو بەهەشتە پڕ لە باخە چڕانەی کە خوای میهرەبان بەڵێنی بە بەندەکانی داوە لە جیهانی شاراوەدا، بەڕاستی ئەو بەڵێنەی خوا، بەڕێوەیە و هەر دێتە دی.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَٰمًۭا ۖ وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةًۭ وَعَشِيًّۭا62
تهفسیری ئاسان: ئەوسا لەوێ هیچ گوفتارێکی نابەجێ نابیسن، جگە لە سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و بەجێ) نەبێت، لە بەیانیان و ئێواراندا (لە هەموو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنەوەی خۆش و بەتام) بۆیان ئامادەیە.
تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّۭا63
تهفسیری ئاسان: ئەو بەهەشت و شوێنە خۆشە، بەو بەندانەمان دەبەخشین و دەیانکەینە خاوەنی، کە خواناس و پارێزکارن.
وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ ۖ لَهُۥ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ ۚ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّۭا64
تهفسیری ئاسان: (ماوەیەک وەحی وەستا، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە فریشتە جوبرەئیلی پرسی، خوای گەورەش لە قورئاندا وەڵامی دایەوە): ئێمە تەنها بەفەرمانی پەروەردگارت نەبێت دانابەزین، هەرچی داهاتوو ڕابوردوومان هەیەو ئەوەش لە نێوانیاندا هەیە، بۆ ئەو پەروەردگارەیە، وەنەبێت پەروەردگاری تۆ هیچ شتێک فەرامۆش بکات.
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَٱعْبُدْهُ وَٱصْطَبِرْ لِعِبَٰدَتِهِۦ ۚ هَلْ تَعْلَمُ لَهُۥ سَمِيًّۭا65
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو دروستکراوانی نێوانیانە، کەواتە، هەر ئەو بپەرستە و زۆر بەردەوام و خۆگربە لە پەرستنیدا، ئایا کەس شک دەبەیت هاوناوی ئەو و هاوتای ئەو بێت؟ (خاوەنی سیفەتی بەرزو بڵندو پیرۆز بێت وەک ئەو؟!).
وَيَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا66
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزادی (بێ باوەڕ) دەڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر لە ئایندەدا زیندوو دەکرێمەوە؟!.
أَوَلَا يَذْكُرُ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْـًۭٔا67
تهفسیری ئاسان: باشە ئاخر ئادەمیزاد بۆ ئەوە یاد ناکات بەڕاستی ئێمە پێشتر ڕدوستمان کرد، هەر هیچ نەبوو؟
فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّۭا68
تهفسیری ئاسان: سوێند بە پەروەردگارت خوانەناسان و شەیتانەکان کۆ دەکەینەوە، پاشان هەموویان بە دەوری دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین و (دەیانخەینە ناوی).
ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحْمَٰنِ عِتِيًّۭا69
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا لە هەر گرۆ و دەستەیەک، ئەوانە دەردەکێشین کە زۆر یاخی بوون لە خوای میهرەبان (دژایەتی دین و بەرنامەکەیان دەکرد).
ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّۭا70
تهفسیری ئاسان: پاشان زۆرچاک ئاگادارین بەوەی کەکێ لەوانە لەپێشترو شایستەترە بەوەی کە زوو بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە (تا ببرژێت تیایدا).
وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًۭا مَّقْضِيًّۭا71
تهفسیری ئاسان: ئێوە (خەڵکینە) کەستان نی یە تێپەڕ نەکات بەسەر دۆزەخدا، (ئیمانداران بۆ ئەوەی زیاتر قەدری بەهەشت و ڕەحمەتی خوا بزانن، کافران بۆ ئەوەی بکەونە ناوی) ئەم پێشهاتە بڕیاردراوە هەر جێبەجێ دەکرێت.
ثُمَّ نُنَجِّى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيًّۭا72
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکارو خواناس بوون، ستەمکارانیش لەناو دۆزەخدا بەچۆکدا دەهێنین.
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌۭ مَّقَامًۭا وَأَحْسَنُ نَدِيًّۭا73
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئایەتەکانی ئێمە بەسەر بێ باوەڕاندا بە ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون بەوانە دەڵێن کە باوەڕیان هێناوە: باشە کام لەو دوو دەستەیە، جێگەو ڕێگەی خۆش و ژیانی پڕ عەیش و نۆشی بۆ لواوە!! (نەفامان پێوەریان ژیانی دنیای تەمەن کۆتایە).
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَٰثًۭا وَرِءْيًۭا74
تهفسیری ئاسان: چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوداوە، کەلوپەل و ناوماڵیان لەمان چاکتر بووە، سیماو قیافەشیان لەمان ڕێکو پێکتر بووە (کوان؟... لە کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).
قُلْ مَن كَانَ فِى ٱلضَّلَٰلَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ مَدًّا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلْعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضْعَفُ جُندًۭا75
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) تۆ) بڵێ: ئەوەی لە گومڕایی دایە باهەرخوای میهرەبان تەمەنی درێژو ماڵ و سامان و دنیای پێ ببەخشێت (بەچی دەچێت، بۆ کوێی دەبات، ئەپەڕی ئەوەیە) هەتا کاتێک ئەو هەڕەشانە دەبینن کەلێیان دەکرێت، یان سزاو ئازاری دنیایە، یان بەرپابوونی قیامەتە، جا خوانەناسان لەئایندەدا دەزانن کێ جێگە و ڕێگەی ناخۆشەو کێ لەشکرو سەربازانی لاوازە.
وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ هُدًۭى ۗ وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًۭا وَخَيْرٌۭ مَّرَدًّا76
تهفسیری ئاسان: (لەولاشەوە) ئەوانەی ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتەبەر خوا زیاتر هیداتیان دەدات، بەڵام دڵنیابن کردەوە چاکەکان کە بەرهەمیان دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت باشترین سەرەنجامیشە.
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًۭا وَوَلَدًا77
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانەت بینیووە، کە باوەڕی بەئایات و فەرمانەکانی ئێمە نیەو دەڵێت: سوێند بە خوا من سامان و کوڕو نەوەم پێ دەدرێت!
أَطَّلَعَ ٱلْغَيْبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًۭا78
تهفسیری ئاسان: باشە، ئاخۆ (ئەو بەندە یاخیە) بەنهێنی و شاراوەکانی زانیووە، یاخود بەڵێنی وەرگرتووە لە خوای میهرەبان (کە دنیا بە دڵی ئەو بێت؟!).
كَلَّا ۚ سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلْعَذَابِ مَدًّۭا79
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە (بەدڵی ئەو نابێت) ئەوەی کە دەیڵێت لە ئاییندەدا تۆماری دەکەین لەسەری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز دەکەین.
وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًۭا80
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوەی ئەو دەیڵێت: بەمیراتی لێی دەسێنینەوە، بەتەنهاش دێتە لامان (بۆ لێپرسینەوە).
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لِّيَكُونُوا۟ لَهُمْ عِزًّۭا81
تهفسیری ئاسان: ئەو بێ باوەڕانە لەجیاتی خوا جۆرەها شتی تریان کردۆتە خوای خۆیان تا پایەداری و دەسەڵاتیان (بەخەیاڵی خۆیان) دەست بکەوێت.
كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا82
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە (خەیاڵیان خاوە)، ئەو شتانەی ئەوان دەیپەرستن، (لە ڕۆژی قیامەتدا) باواڕیان بەپەرستنی ئەوان نیە و ناڕەزایی دەردەبڕن، (بەڵکو بە سەختی) دژایەتیان دەکەن و بەرپەرچیان دەدەنەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّآ أَرْسَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّۭا83
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت بەڕاستی ئێمە چۆن شەیتانەکان دەنێرینە سەر خوانەناسان، بەگەرمی هانیان دەدەن بۆ تاوان و گوناهو خراپە.
فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّۭا84
تهفسیری ئاسان: (ئە ی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پەلەیان لێ مەکە، چونکە بێگومان ئێمە بەوردی هەر هەموو کارو کردەوەیان بەژمارە تۆمار دەکەین.
يَوْمَ نَحْشُرُ ٱلْمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحْمَٰنِ وَفْدًۭا85
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئێمە دەستە دەستە خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهرەبان بە ڕێ دەکەین (تا بەدیداری شادببن و بیانخاتە بەهەشتەوە).
وَنَسُوقُ ٱلْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًۭا86
تهفسیری ئاسان: تاوانبارو گوناهکارانیش بەپەلەو بەتینویەتی ڕابێچ دەکەین بۆ ناو دۆزەخ.
لَّا يَمْلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًۭا87
تهفسیری ئاسان: ئەوانە خاوەنی تکا نین و کەس تکایان بۆ ناکات، مەگەر ئەو کەسەی کە لەکاتی خۆیدا خوای میهرەبان بەڵێنی پێداوە کە تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًۭا88
تهفسیری ئاسان: (جوولەکە و گاورو بت پەرستان) دەیانوت: خوای میهرەبان ڕۆڵە و نەوەی بۆ خۆی داناوە!!
لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْـًٔا إِدًّۭا89
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو دەکەن و گوفتارێکی ناشایسە و سەرسوڕهێنەر دەڵێن.
تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ ٱلْأَرْضُ وَتَخِرُّ ٱلْجِبَالُ هَدًّا90
تهفسیری ئاسان: خەریکە ئاسمانەکان لە ناقۆڵایی ئەو گوفتارە نابەجێیە، لەت و پەت ببێت، زەوی خەریکە شەق بەرێت و ڕؤبچێت، کێوەکانیش خەریکە بکەون و ورد و خاش ببن.
أَن دَعَوْا۟ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًۭا91
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە نەفامان بوونی ڕۆڵە و نەوەیان دایە پاڵ خوای میهرەبان.
وَمَا يَنۢبَغِى لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا92
تهفسیری ئاسان: لەکاتیکدا بۆ خوای میهرەبان نەهاتووە و ڕەوا نیە کە نەوە بۆ خۆی بڕیار بدات.
إِن كُلُّ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّآ ءَاتِى ٱلرَّحْمَٰنِ عَبْدًۭا93
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسێک نی یە لە ئاسمانەکان و زەویدا، کە بەندەی ملکەچی خوای میهرەبان نەبێت.
لَّقَدْ أَحْصَىٰهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّۭا94
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان هەر هەموویانی سەرژمێر کردووە و یەک یەک ژمارەی کردوون (کەسی لێ ون نابێت)، هەر هەموویان ڕۆژی قیامەت دێنە پێشەوە، بۆ لای بە تاک و تەنها (بێ پاسەوان و بێ کەس).
وَكُلُّهُمْ ءَاتِيهِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَرْدًا95
تهفسیری ئاسان: یەکە یەکەی ئەوخەڵکە بە تاک و تەنهای دێت ئامادە دەکرێت لەبەردەم دادگای پڕ لە دادوەری خوادا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ وُدًّۭا96
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، لە ئایندەدا خوای میهرەبان سۆزو خۆشەویستی و ڕێزی (تایبەتیان) بۆ ئامادە دەکات، (هەروەها لە لایەن فریشتەکان و ئیمانداران و نیشتەجێکانی بەهەشتەوە) خۆشەویست و ڕێزدارن.
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوْمًۭا لُّدًّۭا97
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە و هەر بەزمانی تۆ ڕەوانەمان کردووە، بۆ ئەوەی مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکارو خواناسەکان، هەروەها کەسانی سەرسەخت و کەللەڕەقی پێ بترسێنێت.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًۢا98
تهفسیری ئاسان: ئێمە چەندەها قەوم و خەڵکی نالەبارمان پێش ئەمان لەناوبردووە، ئایا هەست دەکەیت کە یەکێ لەوانە مابێت، یان سرتەیەک، چرپەیەک، مشەیەکیان، لێوە بێت؟!