پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە لە پەروەردگارتان بترسن و خۆتان لە خەشمی بپارێزن چونکە بەڕاستی زەوی لەرزەی قیامەت و کاول بوونی بوونەوەر کارەساتێکی زۆر گەورەیە و ڕووداوێکی سامناکە.
يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌۭ2
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا کە کارەساتەکە دەبینن، هەموو شیردەرێک لە شیر خۆرەکەی بێئاگا دەبێت و فەرامۆشی دەکات، هەموو سک پڕو دوو گیانێکش کۆرپەلەکەی دەدانێت، خەڵکی دەبینیت، وەکو سەرخۆشن، لە ڕاستیدا سەرخۆشیش نین، بەڵکو سزای خوایی زۆر سەخت و سامناکە و سەری لێ شێواندوون.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَٰنٍۢ مَّرِيدٍۢ3
تهفسیری ئاسان: هەندێ لە خەڵکی دەبینیت بەبێ هیچ زانستی و زانیاریەک دەربارەی (گەورەیی و دەسەڵاتی) خوای پەروەردگار موجادەلە دەکەن و باس و خواس دەکەن و شوێن هەموو شەیتانێکی یاخی و سەرکەش دەکەون.
كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر شەیتان بڕیاردراوە، بێگومان ئەوەی شوێنی بکەوێت و بەگوێی بکات، ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات تا بەرەو سزای دۆزەخ بیبات.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍۢ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍۢ مُّخَلَّقَةٍۢ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍۢ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًۭا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍۢ شَيْـًۭٔا ۚ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍۢ5
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە گومانتان لە زیندوو بوونەوە هەیە، ئەوە چاک بزانن کە ئێمە سەرەتا ئێوەمان لە خاک و خۆڵ دروستکردووە، لەوەودوا (نەوەکان) لە نوتفەیەک (پەیدا بوون)، پاشان نوتفەش دەبێتە خۆهەڵواسەرێک لەناو منداڵداندا، لەوەودوا دەبێتە گۆشتپارەیەکی تەواوو سەرو سیمادار، یان ناتەواو، (هەموو ئەم شتانە دەهێنینەوە یادتان) تا بۆتان ڕوون بکەینەوە کە ئێمە ئاوا ئێوەمان دروستکدووە و دووبارە دروستکردنەوەشتان لامان ئاسانە، ئەوەش بمانەوێت لە منداڵدانەکاندا جێگیری دەکەین، تا کاتێکی دیاریکراو، لەوەودوا بەساوایی و بەبچووکی دەرتاندەهێنین (لە سکی دایکتان) دوایی بۆ ئەوەی گەورە ببن و بگەنە ئەوپەڕی هێزو تواناتان، هەتانە دەمرێنرێت بەگەنجی، هەشتانە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پەرپووتترنی تەمەنەکان، بۆ ئەوەی هیچ شتێک نەزانێت دوای ئەوەی جاران دەیزانی، (بەڵگەیەکی تریش لەسەر زیندووبوونەوە ئەوەیە کە ئەی ئینسان) تۆ زەویش دەبینیت وشک و برنگە، جا کاتێک ئاوی بارانمان بەسەردا باراند، دادەچڵەکێت و دەلەرزێت و تۆوەکان چەکەرە دەکەن و ڕەگ و چڵ دەردەکەن و دەڕوێن، ئەوسا لە هەموو جۆرە گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت دەڕوێنێت.
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ6
تهفسیری ئاسان: (ئەم شتانەی کە باسکران) بۆ ئەوەیە کە دڵنیابن هەر خوا زاتێکی حەق و ڕاستە، بێگومان هەر ئەویش بەئاسانی مردووان زیندوو دەکاتەوە و بەڕاستی ئەو پەروەردگارە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِى ٱلْقُبُورِ7
تهفسیری ئاسان: بێگومان قیامەتیش هەر بەرپا دەبێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیە و بەڕاستی ئەو خوایە هەر هەموو ئەوانەی کە لەناو گۆڕدان زیندوویان دەکاتەوە و دەیانهێنێتە دەرەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ8
تهفسیری ئاسان: هەندێک خەڵکی هەن موجادەلە دەربارەی زاتی خواو سیفاتە پیرۆژەکانی دەکەن دوور لە هەموو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سەرچاوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.
ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ ۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ9
تهفسیری ئاسان: (هەندێک لەو جۆرە کەسانە) ڕوو وەردەگێرێت و شان هەڵدەتەکێنێت و فیز دەکات تا خۆی و خەڵکی لە ڕێبازی خوا وەربگێرێت، ئەو جۆرە کەسانە هەر لە دنیادا ڕیسوایی و خەجاڵەتی و سەرشۆڕی دەیانگرێتەوە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سوتێنەری پێ دەچێژین.
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ10
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پێی دەوترێت) ئەم سەرئەنجامە دەستپێشکەری خۆتە تووشت هاتۆتەوە، بێگومانیش خوا بەهیچ جۆرە ستەم لە بەندەکانی ناکات.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍۢ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ11
تهفسیری ئاسان: هەندێک لە خەڵکی هەیە تەنها لە یەک حاڵەتدا خواپەرستی دەکات (ئەویش ئەو حاڵەتەیە کە دنیا بەدڵی ئەو بێت)، ئەگەر تووشی خێرو خۆشی بوو دڵی پێی خۆشە، خۆ ئەگەر تووشی تاقیکردنەوەیەک هات، سواری سەری خۆی دەبێت و هەڵدەگەرێتەوە، ئا بەو حاڵەتەی دنیا و قیامەت لە دەست خۆی دەدات و زەرەرمەندی هەردوو لایە و هەر ئەوەشە خەسارەتمەند و زەرەرمەندی ڕوون و ئاشکرا.
يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ12
تهفسیری ئاسان: (ئەو جۆرە کەسانە) هاناو هاوار لەکەسێک دەکەن لەجیاتی خوا، یاخود پەنا بۆ کەسێک دەبەن نە زەرەرو نە قازانجی پێدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی زۆر نابەجێ و دوورە.
يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ ۚ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ13
تهفسیری ئاسان: (نەفامان هاناو هاوار) لەکەسێک دەکەن کە زەرەری زیاتر و نزیکترە لە قازانجی، ئای کە چەندە یارو یاوەر و هاودەمێکی ناڕەسەن و خراپیان هەیە.
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە دەخاتە باخەکانی بەهەشتەوە، چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، بێگومان خوای گەورە هەرشتێکی بوێت ئەنجامی دەدات.
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ15
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی وادەزانێت و واگومان دەبات کە خوا هەرگیز سەری ناخات و پشتیوانی لێناکات، نە لەدنیادا نەلە قیامەتدا، دەبا پەتێک بە بەرزیەوە هەڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود کەسێک واگومان دەبات کە هەرگیز خوا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و پەیامەکەی سەرناخات لە دنیاو قیامەتدا، با بڕوا بهێنێت بەئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگەز بێتەوە) با تەماشا بکات و بزانێت ئەو پیلان و فێڵ و نەخشەیەی، ڕق و کینە و بوغزی لادەبات؟!
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يُرِيدُ16
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە قورئانمان دابەزاندووە، کە ئایەتەکانی هەمووی ڕوون و ئاشکران، بەڕاستی خوا هەر کەسێکی بوێت (شایستە بێت، بەم قورئانە) هیدایەتی دەدات.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و ئەوانەش کە بوونەتە جوو، لەگەڵ صابئەکاندا کە فریشتە پەرست؛ یان ئەستێرە پەرستن و گاورەکان و ئاگرپەرستەکان و ئەوانەی کە هەوەڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوە، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا جیایان دەکاتەوە لەیەکترو بڕیاری خۆی دەدات لەسەریان، بەڕاستی خوا شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ۩18
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیوە و نەتبیستووە کە بەڕاستی هەرکەس و هەرچی هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا سوژدە بۆ خوا دەبەن، هەروەها خۆرو مانگ و ئەستێرە و چیاکان و درەخت و ماڵات و زۆرێک لەخەڵکی، زۆرێکیش خۆی شایستەی سزاو تۆڵە کردووە، جا ئەوەی خوا قەدرو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئەوە هیچ ڕێز لێنەرێکی نیە، بەڕاستی خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات.
۞ هَٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌۭ مِّن نَّارٍۢ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ19
تهفسیری ئاسان: ئەمانە دوودەستەی دژبەیەکن (ئیمانداران و بێ باوەڕان) کردیانە کێشە لەبارەی پەروەردگاریانەوە (لە زات و سیفات و قەزاو قەدەری و... هتد): جا ئەوانەیان کە بێ باوەڕ بوون پارچە پۆشاک لە ئاگر بڕڕاوە بەباڵایان، ئاوی زۆر لەکوڵ لەسەرویانەوە دەکرێت بەسەریاندا (لە دەرئەنجامی سەر سەختی و سەرکەشییاندا).
يُصْهَرُ بِهِۦ مَا فِى بُطُونِهِمْ وَٱلْجُلُودُ20
تهفسیری ئاسان: ئەو ئاوە لەکوڵە هەرچی لەناو سکیاندا هەیە بەپێستەکانەوە دەیتوێنێتەوە.
وَلَهُم مَّقَٰمِعُ مِنْ حَدِيدٍۢ21
تهفسیری ئاسان: گورزیش لە ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئامادەکراوە.
كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ22
تهفسیری ئاسان: هەر کە هەوڵ بدەن و بیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن و لەو سزایە هەڵبێن (بەقامچی و تێهەڵدان) دەگێڕدرێنەوە ناوی و پێیان دەوترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە دەخاتە ناو باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا و بەبەردەم کۆشکەکانیدا جاری و ڕەوانە، دەستیان دەرازێنرێتەوە بەبازنی ئاڵتون و مرواری (لەشێوەی سەعاتی دەست و هەر جۆرێکدا کە حەزی لێ بکەن)، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمی جوان و نایاب و هەمەڕەنگە.
وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ24
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و پەسەند، هەروەها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئەو پەروەردگارەی کە شایستەی شوکرو سوپاسە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍۢ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ25
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و دژایەتی ڕێبازی خوا بەجۆرەها شێوە دەکەن و نایەڵن خەڵکی ڕووبکاتە مزگەوتی حەرام کە بڕیارمانداوە بۆ هەموو خەڵکی بێت چوونیەکە بۆ ئەوانی کە لەوێ دەژین، یان ئەوانەی لە شوێنانی ترەوە بۆی دەچن، جا ئەوەی بیەوێت بەهۆی یاخی بوون و لادانەوە ستەم بکات، ئەوە سزایەکی بە ئازاری پێ دەچێژین.
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًۭٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ26
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەیاد بێنە) کاتێک شوێنی کەعبەمان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای تەواوبوونی، فەرمانمان پێدا) کە هیچ جۆرە هاوەڵێکم بۆ بڕیار نەدەیت و (بیکە بە بنکەی یەکخواناسی) و ماڵی من پاک بکەرەوە بۆ ئەوانەی بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، یاخود بە پێوەن یان لە کڕنووش و سوژدە بردندان.
وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًۭا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍۢ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍۢ27
تهفسیری ئاسان: جا بانگی خەڵکی بکە و جاڕ بدە لە ناویاندا با بێن بۆ حەج، ئەوانیش بەپیادە دێن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، یان بەسواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون و لە هەموو ڕێگەیەکی دوورەوە هەر دێن...
لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ28
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی سوود و کەڵکی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکەن و ناوی پیرۆزی بەردەوام لەسەر زاریان بێت لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا (کە ڕۆژانی عەرەفە و جەژنی قوربانە، سروودی (لبیک أللهم لبیک، لبیک لا شریک لک لبیک، إن الحمد و النعمة لک والملک، لا شریک لک)، لە حەجدا (أللە أکبر، أللە أکبر، أللە أکبر، لا إلە إلاأللە و أللە أکبر وللە الحمد) لە ڕۆژانی جەژندا، فەرامۆش نەکەن، هەروەها ناوی خوا (بسم اللە) بکەن لەکاتی سەربڕینی ئەو ماڵاتانەدا کە پێمان بەخشیوون، ئەوسا لە گۆشتەکەی بخۆن و بەشی هەژارو نەدارانیشی لێ بدەن.
ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ29
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا با چڵک و ئارەق و موو و نینۆک لە خۆیان دووربخەنەوە (ئیحرام بشکێنن)، هەروەها وەفا بکەن بە نەزرەکانیان و جێبەجێی بکەن و بەدەوری ماڵی دێرین و بەنرخی خوا (کەعبە)دا، با (طواف) بکەن.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ30
تهفسیری ئاسان: (جەج ئەوەبوو کە باسکرا) جا ئەوەی کە سنوورەکانی خوا بپارێزێت و بەگەورە دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئەوە چاکترە لای پەروەردگاری (بێ پاداشت نیە)... کۆشتی مەڕو بزن و گاو و وشتر بۆتان حەڵالە جگە لەوانەی کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە و قەدەغەکراوە (کە لە سوورەتی ألمائدة دا باسکرا)، جا لەبەرئەوە خۆتان لە پەرستنی بتە ناپوخت و بێ نرخەکان بپارێزن، هەروەها لەگوفتاری درۆو قسەی هەڵبەستراو خۆتان دووربگرن.
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍۢ سَحِيقٍۢ31
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدەن هەمیشە شوێن ڕاستی بکەون و ملکەچ بن بۆ حەق لەبەر خاتری زاتی خوا، نەکەن هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن، جا ئەوەی هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار بدات، وەکو ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەر ببێتەوە و باڵندە پەلاماری بدات و (پارچە پارچەی بکات) یاخود ڕەشەبایەکی بەهێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ32
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیە کە حەج باسکرا پێویستە ئەنجام بدرێت جا ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆدروشم و بەرنامەکانی خوا، ئەوە نیسانەی پارێزکاری و لە خواترسانی دڵەکانە.
لَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ33
تهفسیری ئاسان: بۆتان هەیە چەندەها سوود وەرگرن لەو ماڵاتەی دانراوە بۆ قوربانی، تا کاتی دیاریکرا (کە ڕۆژانی جەژنی قوربانە) لەوەودوا شوێنی سەربڕینیان بەرەو ماڵە دێرینەکەی خوای گەورەیە.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًۭا لِّيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ ۗ فَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَلَهُۥٓ أَسْلِمُوا۟ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُخْبِتِينَ34
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر ئوممەتێک (لە ئوممەتانی پێشوو) ڕێ و شوێن و بەرنامەیەکمان بۆ داناون (بۆ خواپەرستی و قوربانی) تا ناوی خوا بەرن لەکاتی سەربڕینی مەڵاتەکاندا، خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، هەمووتان تەسلیم و ملکەچی ئەون، مژدەش بدە بەبەندە ملکەچ و فەرمانبەردارو دڵ ئاوەدانەکان...
ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمْ وَٱلْمُقِيمِى ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کاتێک ناوی خوا برا (یا باسی دەسەڵات و ڕەحمەت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان دادەچڵەکێت و تەزووی پیادا دێت، ئەوانەی خۆگرو ئارامگرن لە بەرامبەر ئەو ناخۆشیانەوە کە تووشیان دەبێت، ئەوانەی کە نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن و لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمان بەخشیوون دەبەخشن.
وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌۭ ۖ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ36
تهفسیری ئاسان: ئێمە سەربڕینی قوربانییە دابەستەکانمان بڕیارداوە کە هەندێک بن لە دروشمەکانی خوا (کە لەکاتی حەخ و جەژنی قورباندا ئەنجام دەدرێت) بێگومان خێرو بێری زۆری تێدایە بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن دەجولێنێت و هەژاران تێر دەبن لە گۆشت، پاداشتی زۆری قیامەتیش مسۆگەر دەکات... هتد) دە ناوی خوا ببەن لەکاتی سەربڕینیدا (بڵێن بسم اللە... اللە أکبر) کاتێک ئامادە کراون و ڕیزکراون بۆ سەربڕین، جاکاتێک کە سەربڕان و گیانیان تیادا نەماو پاک کران و پارچە پارچە کران لێیان بخۆن و بەشی هەژاران و سواڵکەرانی لێ بدەن، ئا بەو شێوەیە ئێمە ماڵاتمان بۆ ئێوە ڕامهێناوە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن.
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ37
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن هەرگیز گۆشتەکەی و خوێنەکەی بەخوا ناگات، بەڵکو تەقواو پارێزکاری ئێوە بەو دەگات و (حسابی بۆ دەکات)، ئا بەو شێوەیە دەبینن بەچاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا لەکاتی سەر بڕینیدا، أللە أکبر بڵێن و قەدری پەروەردگاری گەورە بزانن کە هیدایەتی داون و مژدەیش بدە بە چاکەکاران و خێرخوازان.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍۢ كَفُورٍ38
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا پشتگیری دەکات لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە چونکە بەڕاستی خوا هەموو خیانەتکارو کافرو بێ باوەڕێکی خۆش ناوێت.
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ39
تهفسیری ئاسان: مۆڵەت دراوە بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێدەگێرن، کە بجەنگن و بەرهەڵستی بکەن چونکە بەڕاستی ستەم لێکراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی هەیە کە سەریان بخات و سەرکەوتنیان پێببەخشێت...
ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌۭ وَصَلَوَٰتٌۭ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ40
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەناحەق لە وڵاتیان دەربەدەر کران (تەنها تاوانیان ئەوەبوو) کە دەیانوت: پەروەردگارمان (أللە) یە، خۆ ئەگەر خوا خەڵکی نەدا بەیەکداو حەق دژی بەتاڵ نەوەستێت، هەرچی شوێنی خواپەرستی جوولەکە و گاور هەیە لە خەڵوەتگە و کڵێساو کەنیسە، هەروەها مزگەوتانیش کەناوی خوای زۆر تێدا دەبرێت، هەمووی کاول دەکرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئەو کەسە سەردەخات کە پشتگیری ئاین و بەرنامەکەی دەکات و هەواڵی سەرخستنی دەدات، بەڕاستی خوا زۆر بەهێز و باڵادەستە.
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ41
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ئەگەر پایەدارمان کردن لە زەویدا نوێژ و دروشمەکانی بەچاکی ڕادەگرن، زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بەچاکە دەکەن، قەدەغە لە خراپە دەکەن، سەرئەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆ لای خوا دەگەرێتەوە.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَثَمُودُ42
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوانەناسان بڕوا بە تۆ ناکەن و بەدرۆت دەزانن، ئەوە دڵنیابە کە پێش ئەوان هۆزی نوح و عاد و ثەموود پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانیوەو بڕوایان پێ نەکردوون.
وَقَوْمُ إِبْرَٰهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍۢ43
تهفسیری ئاسان: هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان بە پێغەمبەرانی خۆیان نەکردووە).
وَأَصْحَٰبُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ44
تهفسیری ئاسان: هەروەها دانیشتوانی مەدیەن (بڕوایان بەشوعەیب نەکرد)، موساش بڕوای پێنەکراو بەدرۆ زانرا، منیش مۆڵەتی کافرانمدا (تا ماوەیەک) لەوەودوا هەمویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایە کە تۆڵەو خەشم و قینم چۆن بوو.
فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ فَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍۢ مُّعَطَّلَةٍۢ وَقَصْرٍۢ مَّشِيدٍ45
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارەچکەمان لەناوبرد لەکاتێکدا دانیشتوانی ستەمکار بوون، (ئەوەتە دەبینیت) خانووبەرەکانیان بەسەریەکدا تەپیووە، بیری ئاوی لەکار خراو، کۆشک و تەلاری بەرزو بڵندی زۆریشمان بەچۆڵی هێشەتەوە و بێ خاوەن ماوەتەوە (کە بەڵگەیە لەسەر خەشم و قینی خوا لێیان).
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌۭ يَعْقِلُونَ بِهَآ أَوْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ46
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەڕۆشتوون بەدڵ و دەروونێکی هۆشیارەوە تا بیرێک بکەنەوە... (کوان: خەڵکانی ڕابوردوو؟ ئەو شارانە بۆ کاولکران؟ کێ ئێمەی دروست کردووە؟ ئامانج لە ژیان چیە؟؟) یان خاوەنی گوێ و دەزگای بیستن نەبوون بەسەرهاتەکانیان ببستن و لێکی بدەنەوە، جا وەنەبێت چاوان کوێر بووبێت، بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کە وان لە سینەکاندا (چونکە هەر ڕواڵەت دەبینن و ناوەڕۆک لێک نادەنەوە).
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ47
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان پەلەت لێدەکەن کە ئەو سزایە زوو یەخەیان پێ بگرێت، بێگومان هەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات (لەسەر داخوازی نەفامان پاش و پێشی ناخات، چونکە کات و زەمان بایەخی نیە لای خوا) بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکو هەزار ساڵ وایە لەوەی کە دەیژمێرن.
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ48
تهفسیری ئاسان: چەندەها شارو شارۆچکە هەبوون کە من مۆڵەتمداون لەکاتێکدا دەنیشتوانی ستەمکاریش بوون، دوای ماوەیەک لەناوم بردوون، سەرئەنجام و گەڕانەوەش هەر بۆ لای منە.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ49
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە من تەنها ترسێنەرو بێدارخەرەوەیکی ئاشکرام بۆتان.
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ50
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لێخۆش بوون و ڕۆزی بەنرخ و فراوان بۆیان ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ51
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەش هەوڵ دەدەن بەربەست دابنێن لەبەردەم ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەدا لە کاتێکدا دەستەوسانن، ئەوانە نیشتەجێی ناو دۆزەخن.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍۢ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ52
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێکی پەیامدار و بێ پەیاممان ڕەوانە نەکردووە ئاواتی نەخواستبێت بەباوەڕ هێنانی قەومەکەی، بەڵام کاتێک ئاواتی خواستووە شەیتان ئەوەی بە فرسەت زانیووە، شتی نابەجێی تێکەڵ بەئاواتەکەی کردووە، ئینجا خوایش فریای کەوتووە و ئەوەی شەیتان فڕێی داوەتە نا ئاواتەکەیەوە، سڕیویەتیوە، لەوەودوا خوای گەورە ئایەت و فەرمانەکەی خۆی چەسپاو دامەزراو کردووە، خوا خۆی زاناو دانایە.
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ53
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە بۆیە ئەو دەسەڵاتەی داوە بەشەیتان) تا ئەو (خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەی) شەیتان فڕێ دەداتە نێو ئاواتی پێغەمبەرانەوە ببێتە هۆی سزاو تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی دووڕوویی و ناپاکی هەیە و بۆ ئەوانەش کە بەرامبەر ئایینی خوا دڵ ڕەقن، بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی و شەڕەنگێزیەکی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ54
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەش ئەوانەی زانست و زانیاریان پێ بەخشراوە دڵنیابن و بزانن کە بێگومان ئەم قورئانە حەقیقەت و ڕاستە و لەلایەن پەروەردگاری تۆوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کراوە، ئینجا بڕوای پتەوی پێ دەهێنن و دڵەکانیشیان ملکەچ دەبێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایەتدەری ئەوانەیە کە باوەڕیان هێناوە بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ55
تهفسیری ئاسان: بەردەوام ئەوانەی کە بێ باوەڕن دەربارەی قورئان لە شک و گوماندان، هەتا کوتوپڕ قیامەت بەرپا دەبێت، یاخود تا ئەو کاتەی کە سزاو ئازار لە ڕۆژێکی بێ خێردا یەخەیان پێدەگرێت.
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ56
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە پاشایەتی و دەسەڵات تەنها بە دەست خوایە و فەرمانڕەوای لە نێوانیاندا دەکات، جا ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لە چەندەها باخی پڕ لە نازو نیعمەتەکاندان.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانیووە، ئا ئەوانە بەهۆی بیروباوەڕی ناپەسەندیانەوە سزای پڕ لە خەجاڵەتی و ڕیسواکەریان بۆ ئامادەیە.
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓا۟ أَوْ مَاتُوا۟ لَيَرْزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزْقًا حَسَنًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ58
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە لەبەر ڕەزامەندی خواو لە پێناوی سەرخستنی ڕێبازەکەی ئەودا کۆچیان کرد لەوەودوا کوژران و شەهیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا لە ڕزق و ڕۆزی چاک بەهرەوەریان دەکات، بەڕاستی خوا هەر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی بەخشە.
لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًۭا يَرْضَوْنَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌۭ59
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت خوای گەورە ئەو جۆرە کەسانە دەخاتە شوێنێکەوە کە زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دەبن، بەڕاستی خوا زانایە (بەهەوڵ و کۆشش و نیەت و چاکەیان) و خۆگرە (زۆر پەلە ناکات لە تۆڵەسەندندا).
۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ60
تهفسیری ئاسان: ئەوە بڕیادادەی خوابوو، هەرکەسێک تۆڵە بسێنێت لە ستەمکار بەئەندازەی ئەوەی کە ستەمی لێکراوە، لەوەودوا دەستدرێژیی بکرێتەوە سەرو ستەمی لێ بکرێت، ئەوە بێگومان خوا سەری دەخات بەسەر ئەو ستەمکارەدا، بەڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دەکات و لێخۆش بووە (لەو کەسانەی واز لە ستەم دەهێنن، یاخود توانای تۆڵەسەندیان هەیە و چاوپۆشی دەکەن).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ61
تهفسیری ئاسان: ئەو سەرکەوتنە بەهۆی ئەوەوەیە کە بەڕاستی خوای گەورە زاتێکە (ئەوەندە بەتوانایە) شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە (بەهەڵسوکەوت و قسەو گوفتاری بەندەکانی).
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ62
تهفسیری ئاسان: ئەو بیستن و ببینینەش بە هۆی ئەوەیە چونکە بەڕاستی خوا خۆی حەق و ڕاستە، ئەوانەش کە ئەوان هاناو هاواری بۆ دەبەن لە جیاتی ئەو هەر ئەوە خۆی باتاڵ و ناحەقیە. بێگومان ئەو خوایە بڵندو بەرزو مەزن و گەورەیە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَتُصْبِحُ ٱلْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ63
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیووە کە بەڕاستی خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە و زەوی زۆر پێ سەوز دەبێت، بەڕاستی خوا وردبین و بەسۆزو دلۆڤان و ئاگایە.
لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ64
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکاندایە و هەرچی لە زەویدا هەیە هەمووی ئەو زاتە خاوەنیانە، بەڕاستی هەر خوا خۆی دەوڵەمەند و بێ نیازە و هەر خۆی شایستەی سوپاس و ستایشە.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ65
تهفسیری ئاسان: ئایا بەچاوی خۆت نەتبینیووە چۆن خوای گەورە هەرچی لە زەویدا هەیە بۆ ئێوەی ڕام هێناوە، هەروەها کەشتیەکانیش کە لە دەریاکاندا دەڕوات بەفەرمانی ئەو زاتە، ئاسمانیش ڕاگیر دەکات لەوەی کە بکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەویست و فەرمانی خۆی، بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی زۆر بەسۆزو میهرەبان و لێخۆشبوو بەخشندەیە.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَكَفُورٌۭ66
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ژیانی پێبەخشیوون، لەوەودوا ئەو دەتانمرێنێت، پاشان زیندووتان دەکاتەوە، (لەگەڵ ئەم هەموو شتانەدا) زۆربەی خەڵکی سپڵەو بەدنمەکە.
لِّكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ ۚ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًۭى مُّسْتَقِيمٍۢ67
تهفسیری ئاسان: بۆ هەر میللەتێک بەرنامە و پرۆگرامێکمان دیاری کردووە پەیڕەوی دەکەن و لەسەری دەڕۆن (بەگوێرەی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئەم بەرنامەیەشمان ناردووە بۆ هەتا هەتایی) کەواتە با خاوەن ئایینەکانی تر نەکەینە کێشە و ئاژاوە لەگەڵتدا لەبارەی ئەم ئایینەوە، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەردەوام بەنگەوازی خەڵکی بکە بۆ لای پەروەردگارت چونکە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێگە و ڕێباز و هیدایەتێکی ڕاست و دروستیت.
وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلەت لەگەڵدا بکەن (ئەوە تۆ موجادەلە مەکە بەڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاک زانایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ69
تهفسیری ئاسان: هەر خوا خۆی لە ڕۆژی قیامەتدا داوەری دەکات لە نێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ئێوە کێشە و جیاوازیتان لەسەر دەکرد (لەوێ ڕاستیەکان بەتەواوی دەردەکەوێت).
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ70
تهفسیری ئاسان: (ئەی هۆشمەند) مەگەر نەتزانیووە کە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەهەرچی لە ئاسمان و زەویدا هەیە و هەموو ئەو شتانەی (کە دەیکەن) لە کتێب و دۆسیەی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوە، بەڕاستی ئەوکارە بۆ خوا زۆر ئاسانە.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۗ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍۢ71
تهفسیری ئاسان: (موشریک و هاوەڵگەران) لە جیاتی خواپەرستی شتێک دەپەرستن کە خوا هیچ بەڵگەیەکی ڕەوانە نەکردووە لەسەری (کە ڕەوایە بیپەرستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، ستەمکارانیش هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە (تا لە قیامەتدا فریایان بکەوێت).
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ72
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمە بەروونی و ئاشکرایی بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، لە ڕووخساری ئەوانەدا کە بێ باوەڕن بێزاری و تاڵی و گرژی بەدی دەکەیت، بەجۆرێک خەریکە هێرش بەرنە سەر ئەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، پێیان بڵێ: ئایا هەواڵتان بدەمێ بە خراپتر لەو کینەو بوغزەتان؟! ئەویش ئاگری دۆزەخە!! کە خوای گەورە بەڵێنی داوە بەوانەی کە بێ باوەڕ پێی، ئای کە سەرەنجام و چارەنووسێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌۭ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًۭا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًۭٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ73
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە: نموونەیەک هێنراوەتەوە چاک گوێی بۆ بگرن؛ بەڕاستی ئەوانەی کە هاناو هاواریان لێدەکەن لەجیاتی خوا، هەرگیز ناتوانن تاکە مێشێک دروست بکەن، هەرچەندە بۆ ئەو کارە کۆببنەوە و (یارمەتی یەکتریش بدەن) و ئەگەر مێشەکە شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسەننەوە، داواکارو داوالێکراو هەردووکیان لاواز و بێ دەسەڵاتن.
مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ74
تهفسیری ئاسان: ئەوانە (وەکو پێویست) قەدری خوایان بەچاکی نەزانی، ڕێزی پەروەردگاریان بەتەواوی نەگرت، لەکاتێکدا بەڕاستی خوا زۆر بەهێزو بە توانا و باڵادەستە.
ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًۭا وَمِنَ ٱلنَّاسِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ75
تهفسیری ئاسان: هەر خوا بە ویستی خۆی لە فریشتەکان و لەخەڵکیش فرستادە هەڵدەبژێرێت، بەڕاستی خوا بیسەرو بینایە (چاک دەزانێت کێ هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەی).
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ76
تهفسیری ئاسان: خوا ئاگایە بەوەی کە لە پێشیانەوە ڕووی داوە بەوەش کە لە ئایندە و داهاتوودا ڕوو دەدات و هەموو کارو هەموو شتێک بۆ لای خوا دەبرێتەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱرْكَعُوا۟ وَٱسْجُدُوا۟ وَٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱفْعَلُوا۟ ٱلْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩77
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێنەوە کڕنووش و سوژدە بەرن و (نوێژەکانتان بەجوانی بکەن) و پەروەردگارتان بپەرستن لە هەموو بارودۆخێکداو تا دەتوانن چاکە و چاکەکاری ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەرفرازو سەرکەوتووبن...
وَجَٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ ۚ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍۢ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ78
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەردەوام بن لە خەبات و جیهاد و هەوڵ و کۆشش لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی کە شایستەیەتی، لەبەر خاتری ئەو بێت، ئەو زاتە بۆ ئەوە هەڵی بژاردوون و لە ئاین و بەرنامەکەیدا هیچ جۆرە شتێکی ناڕەواو قورس و گرانی لەسەر دانەناون (کە نەتوانن ئەنجامی بدەن، جا ئەم بەرنامەیە) ڕێ و شوێن و بەرنامەی ئیبراهیمی باواتانە کە پێشتر هەر خوای گەورە ناوی ناون موسڵمان و لەم قورئانەشدا بەموسڵمان ناوی بردوون، تا پێغەمبەر ببێتە شایەت بەسەرتانەوە (کە پەیامی خوای پێ ڕاگەیاندوون) و ئێوەش (بە گەیاندنی ئەو پەیامە) ببنە شایەت بەسەر خەڵکیوە، کەواتە نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (لە ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) دەربکەن و پشت بەخوا ببەستن، چونکە هەر ئەو زاتە یارو یاوەرتانە، جا دڵنیابن کە خوا چەندە یارمەتیدەرێکی چاکە و چەندە پشت و پەنایەکی بەهێزو بە نرخە.