پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قَدْ أَفْلَحَ ٱلْمُؤْمِنُونَ1
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەو بڕوادارانە سەرکەوتوو سەرفراز بوون...
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى صَلَاتِهِمْ خَٰشِعُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش ئەوانەن کە لە نوێژەکانیاندا ملکەچ و دڵ ئارام و دڵ دامەزراون و دڵیان لای خوایە...
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنِ ٱللَّغْوِ مُعْرِضُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە لە گوفتاری بێ سوودو کرداری نابەجێ و بێ هوودە دوورە پەرێزن...
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەش کە زەکاتی ماڵیان دەردەکەن...
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَٰفِظُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە پارێزەری داوێنی خۆیانن...
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ6
تهفسیری ئاسان: جگە لەگەڵ هاوسەران و کەنیزەکەکانیاندا نەبێت، کە ئەوە جێگەی لۆمەو سەر زەنشت نیە، (لە بارودۆخی نائاسایدا بەهۆی جەنگەوە ئافرەتانی موسڵمان دەکەونە دەست دوژمنان و دەستدرێژی بێ سنوور دەکرێتە سەریان، دوور نیە ئافرەتانی دوژمن نەکەوێتە دەست ئیمانداران، ئەو کاتە تەنها یەک کەس دەبێتە هاوسەریو، بە ڕێزەوە ڕەفتاری لەگەڵ دەکات).
فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ7
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی جگە لەو سنوورە دیاری کراوە، ڕێگەو ڕێبازی تر بگرێتەبەر، ئەو جۆرە کەسانە بە یاخی و لە سنوور دەرچوو دەژمێردرێن.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَٰنَٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە چاودێری ئەمانەت و پەیمانەکانیان دەکەن (خیانەت و فێڵ ناکەن).
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمْ يُحَافِظُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە پابەندی نوێژەکانن و لە کاتی خۆیدا بە ڕێکو پێکی ئەنجامی دەدەن و دەیپارێزن.
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْوَٰرِثُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە میراتگران و خاوەنانی بەهەشتن.
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەبنە خاوەنی بەهەشتی فیردەوس (کە بەرزترین و بە نرخترین بەهەشتە) و بۆ هەمیشە ژیانی نەبڕاوەی تیادا دەبەنە سەر (لەو پەڕی لاوێتی و تەندروستی ئاسوودەییدا).
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٍۢ مِّن طِينٍۢ12
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان لە ئاوێتەیەکی پێکهاتوو لە قوڕ بەدیهێناوە.
ثُمَّ جَعَلْنَٰهُ نُطْفَةًۭ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍۢ13
تهفسیری ئاسان: لەوەو دوا لە جێگەیەکی پارێزراوو لە باردا (کە منداڵانی دایکە) لە شێوەی نوتفەیەکی زۆر بچووکدا دامان مەزراندووە.
ثُمَّ خَلَقْنَا ٱلنُّطْفَةَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْعَلَقَةَ مُضْغَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْمُضْغَةَ عِظَٰمًۭا فَكَسَوْنَا ٱلْعِظَٰمَ لَحْمًۭا ثُمَّ أَنشَأْنَٰهُ خَلْقًا ءَاخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحْسَنُ ٱلْخَٰلِقِينَ14
تهفسیری ئاسان: لەوەو دوا نوتفەکەمان کردووە بە خۆ هەڵواسەرێک (سەرە مێکوتەیەک) پاشان خۆهەڵواسەرەکەمان کردووە بە گۆشتپارەیەک، ئینجا (شێوازی) گۆشتپارەکەمان بە پەیکەری ئێسک گۆڕیوەو بە گۆشت پەیکەری ئێسکەکەمان داپۆشیوە، ئەوسالە شێوەیەکی تردا دەرمان هێناوە (کە شێوەی ئادەمیزادێکی ڕێکو پێکە و ڕۆحی پێ بەخشراوە)، بە ڕاستی خوای مەزن بەرزو پیرۆزو موبارەکەو چاکترین بەدیهێنەرو چاکترین دروستکارە.
ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ15
تهفسیری ئاسان: بێگومان سەرەنجام ئێوە هەر دەبێت بمرن (لە توێی خاکدا دەبێت مەنزڵ بگرن).
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تُبْعَثُونَ16
تهفسیری ئاسان: پاشان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا زیندوو بکرێنەوە (بۆ پاداشت و لێپرسینەوە).
وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلْخَلْقِ غَٰفِلِينَ17
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە لە ڕاسەرتانەوە حەوت چین ئاسمانمان دروستکردووەو ئێمە هەرگیز لە دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێک پشتگوێ ناخەین).
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَسْكَنَّٰهُ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: هە ڕ ئێمە لە ئاسمانەوە بە ئەندازەو نەخشەیەکی دیاریکراو بارانمان باراندووەو ئینجا لە ناخی زەویدا جێگیرمان کردووە، بێگومان ئێمە بە جۆرەها شێوە دەتوانین ئەو ئاوە لە ناو بەرین و ئەو سەرچاوانە وشک بکەین.
فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ لَّكُمْ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ19
تهفسیری ئاسان: ئێمە بە هۆی ئەو ئاوەوە چەندەها باخ و باخاتی خورماو ڕەزمان بەدی هێناوە بۆتان، (لەو باخ و باخچانەدا) میوەهاتی جۆراو جۆری زۆرو زەبەندمان بۆبەدیهێناون، لە هە ندێکیان دەخۆن.
وَشَجَرَةًۭ تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهْنِ وَصِبْغٍۢ لِّلْءَاكِلِينَ20
تهفسیری ئاسان: درەختێکمان بۆ ڕواندوون کە لە کێوی طور لە بیابانی سینا سەوز دەبێت کە ڕۆن و چەوری لێ دەردەهێنرێت و ئامادەیە بۆ کەسانێک کە دەیخۆن (مەبەست درەختی زەیتونە کە هەمیشە سەوزەو تەمەن درێژەو بێ ئەرکەو کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕو ڤیتامینی جۆراو جۆرو پڕۆتینی تێدایە، گەلێک داوو دەرمانیشی لێ دەردەهێنرێت).
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ21
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی لە بەدیهاتنی ماڵاتیشدا جێگەی سەرنج و پەندە بۆتان کە ورد ببنەوەو بەدیهێنەری جوانکار بناسن) جا لەوەی کە لە سکیاندا بەدی دێت (مەبەست شیرە) دەرخوارتان دەدەین و چەندەها کەڵکی زۆری تری هەیە بۆتان (لە پێستیان، لە خوری و موویان... هتد) هەروەها لێشیان دەخۆن (گۆشت و جگەرو سەرو پێیان بەجۆرەها شێوە ئامادە دەکەن و خواردنی خۆشیان لێ دروست دەکەن).
وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ22
تهفسیری ئاسان: لەسەر پشتی هەندێک لەو گیاندارانەش هەڵدەگیرێن و لەسەر کەشتیەکانیش (دەگوێزرێنەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر لەگەڵ کەل و پەل و پێداویستیەکانتاندا).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان ئێمە نوح پێغەمبەرمان ڕەوانە کرد بۆ سەر قەومەکەی، جا پێی وتن: ئەی قەوم و گەلم هەر خوا بپەرستن، چونکە هیچ خوایەکی ترتان نیە جگە لەو، ئایا خۆتان لە خەشم و قینی ناپارێزن؟!
فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةًۭ مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ24
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە بێ باوەر بوون لە دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی وتیان: (گوێی بۆ مەگرن)ئەم پیاوە هەر کەسێکی وەک ئێوەیە، زیاتر نیە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورەتان!! ئەگەر خوا بیویستایە پێغەمبەرێک بنێرێت. ئەوە فریشتەی دادەبەزاند، ئێمە ئەم هەواڵەمان لە باوو باپیرانی پێشووەوە نەبیستووە.
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌۢ بِهِۦ جِنَّةٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٍۢ25
تهفسیری ئاسان: ئەمە جگە لەوەی کە پیاوێکە شێتی سەری لێداوە، هیچی تر نی یە، کەواتە تا ماوەیەک مۆڵەتی بدەن و وازی لێ بهێنن، (یان کۆڵ دەدات، یان دەمرێت!!).
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا نوح وتی: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێ ببەخشە چونکە بڕوایان پێ نەکردم.
فَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ أَنِ ٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ ۙ فَٱسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۖ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئێمەش ئەگادارمان کرد کە کەشتیەکە دروست بکە لە ژێر چاودێری و نیگای ئێمەدا، جا هەر کاتێک فەرمانی ئێمە دەرچوو، تەنوورەکە فوارەی کردو ئاوی لێ دەرهات، ئەوە لە هەموو جۆرێک جووتێک سوار بکە، هەروەها خاوو خێزانت جگە لەوانەی کە پێشتر بڕیاری غەرق بوونیان لەسەر دراوە، جا دەربارەی ئەوانەی کە ستەمیان کردو (باوەڕیان نەهێنا) لێم مەپاڕێرەوە، چونکە بە ڕاستی ئەوانە هەموو نوقم کراون (لە زریانەکەدا).
فَإِذَا ٱسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلْفُلْكِ فَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ28
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک خۆت و ئەوانەی هاوڕێ و یاوەرتن لەسەر کەشتیەکە سوار بوون (ئەی نوح تۆ) ئەوە بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ڕزگاری کردین لە دەست قەومی ستەمکار.
وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِى مُنزَلًۭا مُّبَارَكًۭا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ29
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: پەروەردگارا لە شوێنێکی موبارەک و پیرۆز دامبەزێنە. چونکە تۆ چاکترین زاتێکی بۆ ئەوەی لە شوێنی موبارەک و پیرۆزدا دامانبەزێنیت (ئیتر کەشتیەکە لەسەر کێوی جودی لە کوردستانی باکور لەنگەری گرت).
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ30
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا چەندەها نیشانەو بەڵگەی ئاشکرا هەیە، بێگومان ئێمە (بە جۆرەها شێوەو لە هەموو سەردەمێکدا) خەڵکی تاقی دەکەینەوە.
ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ31
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا لە دوای ئەوان قەوم و نەوەیەکی ترمان بەدیهێنا.
فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا پێغەمبەرێکمان هەر لە خۆیان بۆ ڕەوانە کردن، (پێی وتن): تەنها خوا بپەرستن، جگە لەو زاتە خوایەکی ترتان نیە، جا ئەوە لێی ناترسن؟ ئەوە خۆتان لە خەشم و قینی ناپارێزن؟!
وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱلْءَاخِرَةِ وَأَتْرَفْنَٰهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە دەستەی دەسەڵاتداری قەومەکەی و بڕوایان بە پێشهاتی قیامەت و زیندوو بوونەوەو لێپرسینەوە نەبوو و لە ژیانی دنیادا لە نازو نیعمەتی زۆر بەهرەوەرمان کردبوون وتیان، ئەم پێغەمبەرە تەنها بەشەرێکە وەک ئێوە، لەو شتانە دەخوات کە ئێوە لێی دەخۆن و لەو شتانە دەخواتەوە کە ئێوە لێی دەخۆنەوە.
وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًۭا مِّثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ34
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ملکەچ و فەرمانبەرداری بەشەرێکی وەکو خۆتان ببن، ئەوە بە ڕاستی ئیتر ئێوە خەسارەتمەندو زەرەرمەندن!!
أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئایا هەڕەشەتان لێدەکات بەوەی کاتێک بمرن و ببنەوە بە خاک و ئێسک، ئێوە دەرئەهێنرێنەوە و زیندوو دەکرێنەوە و لە خاک دەربهێنرێنەوە؟!
۞ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ36
تهفسیری ئاسان: دوورە و زۆر دوورە ئەو هەڕەشەیەی کە لێتان دەکرێت بێتە دی و (زیندوو بکرێنەوە)!!
إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ37
تهفسیری ئاسان: ژیان تەنها ژیانی ئەم دنیایەمانەو هیچی تر نی یە، دەژین و دەمرین و ئێمە زیندوو ناکرێینەوە!!
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا وَمَا نَحْنُ لَهُۥ بِمُؤْمِنِينَ38
تهفسیری ئاسان: ئەم پیاوە (مەبەست پێغەمبەرەکەیانە) درۆ بۆ خوا هەڵدەبەستێت، ئێمەش بڕوای پێ ناکەین!!
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ39
تهفسیری ئاسان: (ئەمیش وەک نوح) وتی: پەروەردگارا، سەرکەوتنم پێببەخشە چونکە ئەوانە منیان بەدرۆزانی و بڕوایان پێنەکردم.
قَالَ عَمَّا قَلِيلٍۢ لَّيُصْبِحُنَّ نَٰدِمِينَ40
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرمووی: دڵنیابە بەم زووانە پەشیمان دەبنەوە.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ بِٱلْحَقِّ فَجَعَلْنَٰهُمْ غُثَآءًۭ ۚ فَبُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ41
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دەنگێکی بەهێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی تەقاندن) کردمانن بە کەف و کوڵ و چیلکەو چەوێڵی سەر ئاو، دەبا لەوەو لاترچن قەومی ستەمکار.
ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قُرُونًا ءَاخَرِينَ42
تهفسیری ئاسان: پاشان لە دوای ئەوان چەند قەومێکی ترمان هێنایە کایەوە (ساڵەها ژیان و لە نازو نیعمەت بەهرەوەر بوون).
مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ43
تهفسیری ئاسان: هەر میللەتێک کاتێک بڕیاری لەناو بردنی دەدرێت، ئەو بڕیارە نە پێش دەکەوێت نە دوا دەخرێت بەڵکو لە کات و ساتی خۆیدا ڕوودەدات.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَا ۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةًۭ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًۭا وَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًۭا لِّقَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ44
تهفسیری ئاسان: پاشان پێغەمبەرانی خۆمانمان یەک بە دوای یەک ڕەوانە کرد، هەر ئوممەتێک کاتێک پێغەمبەری لە خۆی بۆ ڕەوانە دەکرا (زۆر بەیان بەرنامەکەیان) بە درۆ دەزانی. ئێمەش ئەو میللەتەمان بە شوێن یەکدا (لە ناو برد) و کردمانن بە باس و خواسی ناو خەڵکی و (پەندو عیبرەت)، دەبا ئەو کەسانەی باوەڕ ناهێنن لەوەو لاترچن.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ45
تهفسیری ئاسان: پاشان موساو هاروونی برایمان ڕەوانە کرد هاوڕێ لەگەڵ نیشانەو بەڵگەو موعجیزەکانماندا و بەڵگەی بەهێزمان پێبەخشین (لەسەر ڕاستی پەیامەکەیان)...
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا عَالِينَ46
تهفسیری ئاسان: بۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەکەی، کەچی خۆیان بەگەورە زانی و قەومێکی لووت بەرز بوون
فَقَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ47
تهفسیری ئاسان: (فیرعەون و دارو دەستەکەی) وتیان: ئایا ڕەوایە ئێمە باوەڕ بە دوو بەشەری وەک خۆمان بکەین، لە کاتێکدا کە قەومەکەیان ئێمە دەپەرستن و (خزمەتکاری ئێمەن).
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْلَكِينَ48
تهفسیری ئاسان: )دوای چەندەها ساڵ لە هەوڵ و کۆششی ئەو دوو پێغەمبەرە) هەر باوەڕیان پێنەکردن و بە درۆیان زانین، بۆیە چونە ڕیزی تیاچووەکانەوە.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ49
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بەموسا بۆ ئەوەی قەومەکەی ڕێبازی هیدایەت بگرنەبەر.
وَجَعَلْنَا ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةًۭ وَءَاوَيْنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبْوَةٍۢ ذَاتِ قَرَارٍۢ وَمَعِينٍۢ50
تهفسیری ئاسان: هەروەها کوڕەکەی مەریەم و دایکیمان کردە بەڵگەو نیشانە (لەسەر توانایی خۆمان) و ئێمە هەردووکیانمان حەوانەوە لە شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُوا۟ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ51
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتمان: ئەی گرۆی پێغەمبەران، بخۆن لە ڕزق و ڕۆزیە چاک و پاکەکان، کارو کردەوەی چاکیش ئەنجام بدەن، بە ڕاستی من زانام بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن.
وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱتَّقُونِ52
تهفسیری ئاسان: هەر ئەمەشە دین و ئاین و بەرنامەی تاکو تەنهای ئێوە، (بەرنامەی یەکخواناسی)و من پەروەردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان لە نافەرمانی من بپارێزن.
فَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًۭا ۖ كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ53
تهفسیری ئاسان: بەڵام زۆربەی خەڵکی بیرو بۆچوونی خۆیان بەش بەش و پارچە پارچە کرد (لە بەرنامەی یەکخواناسی لایاندا)، هەموو دەستەو تاقمێک بەو بەرنامەو نەخشەیەی هەیانە دڵخۆشن.
فَذَرْهُمْ فِى غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ54
تهفسیری ئاسان: جا وازیان لێ بهێنە با تا ماوەیەک لە گومڕایی و سەر لێ شێواویی و سەرگەردانی خۆیاندا گیر بخۆن.
أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٍۢ وَبَنِينَ55
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە وا دەزانن کە ئەو ماڵ و سامان و نەوەیەی پێیان دەبەخشین؟! (هۆی ئەوەیە خۆشمان دەوێن)!!
نُسَارِعُ لَهُمْ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ بَل لَّا يَشْعُرُونَ56
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانی یە، مەبەستمانە بەپەلە لە نازو نیعمەت بەهرەوەریان بکەین؟ بەڵکو ئەوانە هەستی پێ ناکەن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ57
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەوانەی کە ترسی پەروەردگاریان لە دڵدایەو دەترسن لێیان بڕەنجێت...
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ58
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش بڕوا بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان دەهێنن...
وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە هاوەڵ و هاوبەش و شەریک بۆ پەروەردگاریان بڕیار نادەن...
وَٱلَّذِينَ يُؤْتُونَ مَآ ءَاتَوا۟ وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَٰجِعُونَ60
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە دەبەخشن لە زەکات و خێر دڵیان دەترسێت، نەوەکو لێیان وەرنەگیرێت، چونکە ئەوانە بێگومانن کە بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە.
أُو۟لَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَهُمْ لَهَا سَٰبِقُونَ61
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە بە پەلەن بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک و پێشبڕکێش دەکەن لە چاکەدا.
وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَٰبٌۭ يَنطِقُ بِٱلْحَقِّ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئێمە هیچ ئەرکێک نادەین بەسەر هیچ کەسێکدا مەگەر لە چوار چێوەی توانای خۆیدا، جا ئێمە دۆسیەی تایبەتی هەموو کەسێکمان لایە کە حەق گۆیە (گوفتارو کردارەکانی تێدا تۆمار کراوە، لەبەر ئەوە) ئەوانە هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
بَلْ قُلُوبُهُمْ فِى غَمْرَةٍۢ مِّنْ هَٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَٰلٌۭ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَٰمِلُونَ63
تهفسیری ئاسان: بەڵام خوا نەناسان لەم نەخشەو بەرنامەو چاکەخوازیانە سەریان دەرناچێت و تێی ناگەن، کارو کردەوەی تریشیان هەیە (جیایە لە کردەی ئیمانداران) بەردەوام ئەنجامی دەدەن.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِٱلْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْـَٔرُونَ64
تهفسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی بەڵا بەسەر خۆشگوزەران و دەوڵەمەندەکانیاندا دەهێنن، دەستبەجێ ئیتر ئاهو ناڵەو گریەو زاریان لێ بەرز دەبێتەوە.
لَا تَجْـَٔرُوا۟ ٱلْيَوْمَ ۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ65
تهفسیری ئاسان: (لە قیامەتیشدا پێیان دەوترێت) ئەمڕۆ ئیتر ئێوە چرکەتان لێوە نەیەت و هاوار نەکەن، چونکە بێگومان ئێوە لە لایەن ئێمەوە هیچ جۆرە پشتگیریەکتان لێ ناکرێت.
قَدْ كَانَتْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ تَنكِصُونَ66
تهفسیری ئاسان: جا ئێوە کاتی خۆی ئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا دەخوێنرایەوە کە چی پشتان تێدەکردو بەرەو دوا دەگەڕانەوەو خۆتان لێ دەشاردەوە و دژایەتیتان دەکرد.
مُسْتَكْبِرِينَ بِهِۦ سَٰمِرًۭا تَهْجُرُونَ67
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا خۆتان بە گەورە دەزانی لە ئاستیدا شەو گاریشتان بە باس و خواس و گاڵتە پێکردنی ئایەتەکانی ئێمە دەبردە سەر.
أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا۟ ٱلْقَوْلَ أَمْ جَآءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلْأَوَّلِينَ68
تهفسیری ئاسان: ئایا (بێ باوەڕان) ئەم گوفتارەیان لێک نەداوەتەوە، یاخود وادەزانن ئەم بەرنامەیەی کە بۆ ئەوان ڕەوانە کراوە بۆ باوو باپیرانی دێرینیان ڕەوانە نەکراوە؟!
أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا۟ رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ69
تهفسیری ئاسان: یان ئەوەیە پێغەمبەرەکەیان نەناسیووەو ئەوە بۆتە هۆی ئەوەی بڕوا بە پەیامەکەی نەکەن و دژی بوەستن!!
أَمْ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۚ بَلْ جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَٰرِهُونَ70
تهفسیری ئاسان: یاخود (بێ شەرمانە) دەڵێن: شێتی سەری لێداوە، نەخێر، وانی یە، بەڵکو ڕاستی و حەقی بۆ هێناون، بەڵام زۆربەیان ڕقیان لە ڕاستی یەو حەز لە حەق ناکەن و پێی سەغڵەتن.
وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلْحَقُّ أَهْوَآءَهُمْ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەگەر حەق و ڕاستی شوێنی ئارەزووی ئەوان بکەوێت، ئەوە ئاسمانەکان و زەوی و هەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێواو تیا دەچوو سەر گەردان دەبوو، نەخێر (حەق وایە ڕقیان لێی نەبێت)، چونکە ئێمە قورئانێکمان بۆ هێناون (کە یادی هەموو چاکەیەکیان بخاتەوە، کەچی ئەوان لەبەرامبەر ئەو یادخەرەوانەدا سەرکەش و یاخین و پشتی تێدەکەن.
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ خَرْجًۭا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ72
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ داوای خەرجی و پارە لەوانە دەکەیت (لە بەرامبەر هیدایەتیانەوە تا لایان سەنگین بێت؟ بۆیە باوەڕ ناهێنن؟) خۆ بەخششی پەروەردگارت بەسوودترو چاکترە، ئەو زاتە چاکترین زاتێکە بۆ بەخشینی ڕزق و ڕۆزی.
وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ73
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ بانگیان دەکەیت بۆ ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَٰكِبُونَ74
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەوانەی بڕوا ناهێنن بە قیامەت وێڵ و لادەرن لە ڕێگەو ڕێبازی ڕاست.
۞ وَلَوْ رَحِمْنَٰهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّۢ لَّلَجُّوا۟ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ75
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەزەییمان پیایاندا بێتەوەو ڕەحمیان پێ بکەین و ناخۆشی و سەغڵەتیان لەسەر لا بەرین، ئەوە لە ستەم و سەرکەشیاندا ڕۆدەچن و سەرگەردان دەبن.
وَلَقَدْ أَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ76
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی ئێمە تووشی سزاو ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا نە ملکەچ بوون بۆ پەروەردگاریان و نە لێی دەپاڕێنەوە.
حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا ذَا عَذَابٍۢ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ77
تهفسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی کە دەروازەی سزایەکی سەختیان لێ دەکەینەوە، ئیتر دەستبەجێ لەناویدا سەرگەردان و سەر لێشێواو نائومێد دەبن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ78
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە (دەزگای) بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێ بەخشیوون، کەچی زۆر کەمتان سوپاسگوزارن.
وَهُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ79
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەیە لە زەویدا بەرپای کردوون و بڵاوی کردوونەتەوە، سەرەنجام (لە ڕۆژی قیامەتدا) هەر بۆ لای ئەویش کۆ دەکرێنەوە.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخْتِلَٰفُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەشە کە ژیان دەبەخشێت و مردن پێش دەهێنێت، گۆڕینی شەوو ڕۆژیش هەر بەدەست ئەوە (لە ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوە عەقڵ بەکار ناهێنن؟ ژیریتان ناخەنەکار؟
بَلْ قَالُوا۟ مِثْلَ مَا قَالَ ٱلْأَوَّلُونَ81
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا ئەوانە هەر وەکو خەڵکی پێشین قسە کۆنەکان دەڵێنەوەو..
قَالُوٓا۟ أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ82
تهفسیری ئاسان: دەڵێن: باشە، ئەگەر مردین و بووینە خاک و خۆڵ و ئێسک ئایا ئێمە دووبارە زیندوو دەکرێینەوە؟!
لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ83
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئێمە و باوو باپیرانمان لەم جۆرە بەڵێنانەمان پێشتر پێدرابوو، ئەم قسەو بەڵێنانە داستانی پێشینەکانە!!
قُل لِّمَنِ ٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ84
تهفسیری ئاسان: تۆش پێیان بڵێ: باشە زەوی و ئەو کەسانەی کە لەسەری دەژین کێ خاوەنیانە، ئەگەر زیرەک و هۆشیارن؟ ئەگەر شت دەزانن؟!
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ85
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام هەر دان بە ڕاستیدا دەنێن و دەڵێن: هەرخوا، خاوەنیانە، هەر پەروەردگار بەدیهێنەریانە. ئەوسا پێیان بڵێ: جا ئەوە بۆچی یاداوەری وەرناگرن؟
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبْعِ وَرَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ86
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ؛ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمانەکەیەو کێ پەروەردگاری عەرش و تەختی فەرمانڕەوایی گەورەو فراوانە؟ (ئاسمانەکان و زەوی لە بەرامبەر عەرشی پەروەردگاردا، وەکو ئەڵقەیەکی پەنجە وایە لە پاڵ چیایەکی گەورەدا).
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ87
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام دەڵێن: هەر خوا پەروەردگاریانە، ئەوسا بڵێ: باشە ئاخر ئێوە لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن لە خەشم و قینی؟ (ئاخر ئێوە لە کێ یاخی دەبن؟)
قُلْ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ88
تهفسیری ئاسان: (هەروەها پێیان) بڵێ: کێ جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، لە کاتێکدا هەر ئەو پەنا بەخشەو کەس ناتوانێت لە سزای ئەو زاتە، کەس پەنا بدات، ئەگەر ئێوە بزانن و شارەزابن.
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ89
تهفسیری ئاسان: (سەرەنجام بۆ ئەمەش) دەڵێن: هەموو ئەوانە بە دەست خوایە، تۆش بڵێ: کەواتە چۆن جادووتان لێ دەکرێت؟ کە ئەمە دەزانن.
بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِٱلْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ90
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانیە، بەڵکو ئێمە حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ هێناون، بە ڕاستی نەفامان هەمیشە درۆزنن.
مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٍۢ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنْ إِلَٰهٍ ۚ إِذًۭا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهٍۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ91
تهفسیری ئاسان: هەرگیز خوا کەسی نەکردووە بە ڕۆڵەی خۆی و هیچ خوایەکی لەگەڵدا نی یە، چونکە ئەو کاتە هەر خوایەک دەچوو بەلای دروستکراوانی خۆیەوەو هەندێکی خۆی بڵند دەکرد بەسەر هەندێکی تردا (ئەوسا بوونەوەر تێکدەچوو)، پاکی و بێگەردی بۆ زاتی خوایە لە بەرامبەر ئەو شتانەوە کە (خوا نەناسان) هەڵی دەبەستن و دەیڵێن.
عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ92
تهفسیری ئاسان: )ئەو زاتە) زانای نهێنی و شاراوەکانە، هەروەها زانای دیارو ئاشکراکانە، بەرزی و بڵندی بۆ ئەوە لەبەرامبەر ئەو شتانەوە کە (نەفامان) دەیکەنە شەریک و هاوەڵی.
قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّى مَا يُوعَدُونَ93
تهفسیری ئاسان: بڵێ: پەروەردگارا: ئەگەر ئەوەت نیشاندام کە لە توێی هەڕەشەکانتدا پێت ڕاگەیاندوون...
رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِى فِى ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ94
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە پەروەردگارا مەمخەرە ڕیزی قەومی ستەمکارەوە.
وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَٰدِرُونَ95
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە دەسەڵاتمان هەیە، ئەو هەڕەشانەی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بدەین.
ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ٱلسَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ96
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدە بەچاکترین و جوانترین شێوە پاڵ بە هەڵەو ناڕێکی ناحەزانەوە بنێیت و خەمت نەبێت ئێمە چاک ئاگادارین لە گوفتارو قسەی ناڕەوایان.
وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ97
تهفسیری ئاسان: (خۆت بسپێرە بەخواو) بڵێ: پەروەردگارا من پەنا دەگرم بە تۆ لەهەموو خەتەرەو خەیاڵ و وەسوەسەی شەیتانەکان.
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ98
تهفسیری ئاسان: پەنا دەگرم بە تۆ ئەی پەروەردگارم کە شەیتانەکان بەدەورمدا کۆ ببنەوەو (سەرم لێ بشێوێنن).
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ٱرْجِعُونِ99
تهفسیری ئاسان: (خوا نەناسان بەردەوام لەسەر ڕێبازی چەوتیانن)، هەتا ئەو کاتەی مردن یەخەیان دەگرێت، ئەوسا هە ڕیەکەیان دەڵێت: پەروەردگارا بمگێڕەرەوە بۆ دنیا...
لَعَلِّىٓ أَعْمَلُ صَٰلِحًۭا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّآ ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَا ۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ100
تهفسیری ئاسان: بەڵکو چاکە ئەنجام بدەم و کاری باشە بکەم و ئەو هەڵانەی کە لە دەستم چووە لەمەودوا لەدەستی نەدەم، (بەڵام تازە کار لە کار ترازاوە، شتی وا مەحاڵە، بۆیە بە توندی پێی دەوترێت): نەخێر، ئەوە قسەیەکە ئەو بۆ خۆی دەیڵێت، بەڵکو دەبێت لە جیهانی بەرزەخدا، لە نێوان مردن و زیندوو بوونەوەدا تا کاتێک زیندوو دەکرێنەوە چاوەڕێ بێت.
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ101
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فوو دەکرێت بە _صور_دا ئەوە هیچ پەیوەندیەکی خزمایەتی لەو ڕۆژەدا نی یەو کەس لە کەس ناپرسێتەوە.
فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ102
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی قورس بێت، ئا ئەوانە سەرفرازو سەرکەوتوون.
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فِى جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ103
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەو کەسەی تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، ئەوانە ئەو کەسانەن خۆیان لە دەستداوەو خۆیان خەسارو ڕیسوا کردووە، دەبێت هەر لە ناو دۆزەخدا ژیانی نەبڕاوە ببەنە سەر.
تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَٰلِحُونَ104
تهفسیری ئاسان: بڵێسەی ئاگر چڕو چاویان دەبرژێنێت، هەموویان لێویان هەڵقرچاوەو دانیان ڕیچ دەبێتەوە (دیمەنیان سامناکە).
أَلَمْ تَكُنْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ105
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا خوا پرسیاریان لێ دەکات) ئایا کاتی خۆی ئایەتەکانی من بەسەرتاندا نە دەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بڕواتان پێی نەبوو، بە درۆتان دەزانی؟
قَالُوا۟ رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًۭا ضَآلِّينَ106
تهفسیری ئاسان: (سەرەنجام بە کەساسیەوە) دەڵێن: پەروەردگارا نەگبەتی و نەهامەتی سەرشانی گرتین و زاڵ بوو بەسەرماندا ئێمە کەسانێکی گومڕا بووین.
رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَٰلِمُونَ107
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا لە ناو ئاگری دۆزەخ و سزاکەیدا دەرمان بهێنە ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ گومڕایی) ئەوە ئیتر دیارە کە ئێمە کەسانێکی ستەمکارین.
قَالَ ٱخْسَـُٔوا۟ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ108
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە لە وەڵامیاندا بە تووڕەییەوە) دەفەرموێت: بێ دەنگ بن و دەمتان داخەن، قسەشم لە گەڵدا مەکەن.
إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْ عِبَادِى يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ109
تهفسیری ئاسان: چونکە بە ڕاستی کاتی خۆی دەستەیەک لە بەندە ئیماندارەکانم دەیانوت؛ پەروەردگارا ئێمە ئیمان و باوەڕی دامەزراومان بە زاتی تۆ هێناوە، دە، لێمان خۆش ببەو ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترین زاتێکی کە لە هەموو خاوەن ڕەحم و سۆزەکان میهرەبانتریت.
فَٱتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوْكُمْ ذِكْرِى وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ110
تهفسیری ئاسان: کەچی ئێوە گاڵتەتان پێ دەکردن، هەتا گەیشتە ڕادەیەک یادی منیان لە بیر بردنەوەو ئێوە بەردەوام بەوان پێدەکەنین.
إِنِّى جَزَيْتُهُمُ ٱلْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ111
تهفسیری ئاسان: (جا با بزانن کە) بێگومان ئەمڕۆ من پاداشتم داونەتەوە بەهۆی ئەوەوە کە خۆگر بوون، بە ڕاستی هەر ئەوانیش سەرکەوتوو سەرفرازن.
قَٰلَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ112
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا خوای گەورە) لێیان دەپرسێت: ئەوە چەند ساڵ لە زەویدا ژیانتان بردە سەر.
قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ فَسْـَٔلِ ٱلْعَآدِّينَ113
تهفسیری ئاسان: (دۆزەخییان) دەڵێن: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک (دیارە کە ژیانی دنیا لە چاوی ژیانی نەبڕاوە و هەمیشەیی دا زۆر کورت و کۆتاو کەم دێتە بەر چاو، یاخود جیهانی بەرزەخ وەکو ڕۆژێک یان کەمتر هەستی پێ دەکرێت)، لەو کەسانە بپرسن کە بیرو هۆشیان لای خۆیانەو حسابی ژمارەو کات دەکەن.
قَٰلَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ۖ لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ114
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە پێیان) دەفەرموێت: لە ڕاستیدا مانەوەتان لە دنیادا هەر زۆر کەم بووە، ئەگەر بەڕاستی دەتانزانی؟
أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَٰكُمْ عَبَثًۭا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ115
تهفسیری ئاسان: ئایا گومانتان وادەبرد کە بە ڕاستی ئێمە ئێوەمان بە بێ مەبەست دروست کردووەو ئێوە بۆ لای ئێمە ناهێنرێنەوە؟!
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْكَرِيمِ116
تهفسیری ئاسان: بەرزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕەوای حەق، هیچ خوایەک نیە جگە لەو زاتە، خاوەنی عەرشی شکۆدارو بەڕێزە.
وَمَن يَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرْهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ117
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی خوایەکی تر بڕیار بدات و بیکاتە شەریکی خوا، لە کاتێکدا کە هیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نیە، ئەوە بە ڕاستی حساب و لێپرسینەوەی لای پەروەردگارێتی، بێگومان بێ باوەڕو خوا نەناسان سەرفراز نابن.
وَقُل رَّبِّ ٱغْفِرْ وَٱرْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ118
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار! تۆ) بڵێ: پەروەردگارا: لە گوناهو هەڵەکانم خۆش ببەو ڕەحمم پێ بکە چونکە تۆ لە هەموو میهرەبانان میهرەبانتریت.