پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سُورَةٌ أَنزَلْنَٰهَا وَفَرَضْنَٰهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَآ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ1
تهفسیری ئاسان: ئەمە سوورەتێکی گرنگە ئێمە دامانبەزاندووە هەندێک شتمان تیادا فەرز کردووە، چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکرامان لەتوێی دا دابەزاندووە، بۆ ئەوەی یاداوەریی وەربگرن و تێفکرن.
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِى فَٱجْلِدُوا۟ كُلَّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا مِا۟ئَةَ جَلْدَةٍۢ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌۭ فِى دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ2
تهفسیری ئاسان: سەد قامچی لەهەریەک لە ئافرەت و پیاوی زیناکەر بوەشێنن، بەزەیی نەتانگرێت لە بەجێهێنانی فەرمانی خوادا بۆیان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە ڕۆژی دوایی هێناوە، با دەستەیەکیش لە ئیمانداران ئامادەی سزاکەیان بن.
ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةًۭ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌۭ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ3
تهفسیری ئاسان: پیاوی زیناکەر تەنها ئافرەتی زیناکەر یاخود موشریک مارە دەکات، ئافرەتی زیناکەریش تەنها پیاوی زیناکەر یاخود موشریک مارەی دەکات، (هاوسەرێتی پیاوان و ئافرەتانێک کە بەردەوامن لەسەر زینا)، ئەوە لەسەر ئیمانداران حەرامکراوە.
وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَٰنِينَ جَلْدَةًۭ وَلَا تَقْبَلُوا۟ لَهُمْ شَهَٰدَةً أَبَدًۭا ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بوختان دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاک و خاوەن مێرد، پاشان ناتوانن چوار کەسیش بە شایەت بهێنن، ئەوانە هەشتا قامچیان لێ بدەن و هەرگیز شایەتیان لێ وەرمەگرن، ئەوانە لە ڕیزی تاوانبارو لە سنوور دەرچوو و یاخیەکاندان.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ5
تهفسیری ئاسان: جگە لەوانەی کە تەوبەی ڕاستەقینەیان کردووە دوای تەمێ کردنەکەیان، چاکسازی خۆیشیان کردووە، ئەوە بێگومان خوا (بە نیسبەت ئەو جۆرە کەسانەوە) لێخۆشبوو و میهرەبانە.
وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَٰجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمْ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە تۆمەتی زینا دەدەنە پاڵ هاوسەرەکانیان، هیچ شایەتێکیشیان نیە جگە لە خۆیان، شایەتی ئەو جۆرە کەسانە بەوە دەبێت کە چوار جار سوێند بە خوا بخوات کە بێگومان لە ڕاستگۆیانە (بە چاوی خۆی تاوانەکەی بینیووە).
وَٱلْخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ7
تهفسیری ئاسان: پێنجەم جاریش بڵێت بە ڕاستی نەفرینی خوای لەسەرە ئەگەر (بوختانچی بێت) لە درۆزنان بێت.
وَيَدْرَؤُا۟ عَنْهَا ٱلْعَذَابَ أَن تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ8
تهفسیری ئاسان: (لە لایەکی تریشەوە) سزا لەسەر ژنەکە لا دەبرێت کاتێ کە چوار جار سوێند بە خوا بخوات کە مێردەکەی درۆ دەکات و (بوختانی بۆ هەڵدەبەستێت).
وَٱلْخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيْهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ9
تهفسیری ئاسان: پێنجەم جار ژنەکە دەڵێت کە خەشم و قینی خوای لەسەرە ئەگەر مێردەکەی ڕاست بکات.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ10
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خواو ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو نەبێت لەسەرتان (تووشی کێشەی زۆر دەبن) بە ڕاستی خوا تەوبە وەرگرو دانایە (ئەگەر تەوبەی ڕاستەقینە بکەن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلْإِفْكِ عُصْبَةٌۭ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّۭا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُم مَّا ٱكْتَسَبَ مِنَ ٱلْإِثْمِ ۚ وَٱلَّذِى تَوَلَّىٰ كِبْرَهُۥ مِنْهُمْ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: (لێرەوە قورئان دەربارەی ئەو بوختانە دەدوێت کە بۆ حەزرەتی عائیشە لە لایەن دوو ڕووەکانەوە هەڵبەسترا، هەندێک لە ئیماندارانیش بێ لێکدانەوەو تێفکران دەیانوتەوە). بێگومان ئەوانەی بوختانەکەیان هەڵبەست دەستەیەک بوون لە خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان دەدا کە لە خۆتانن) وامەزانن کە ئەو بوختانە شەڕو خراپ بوو بۆتان، بەڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران لە دووڕووەکان جیا بێتەوە، ئیماندارانی دڵپاک وریا ببنەوە)، بێگومان تاوانی هەرکەس لەو بوختانچیانە لە گەردنی خۆیدایەتی، ئەو کەسەش سەرۆک و گەورەو هەڵبەستی بوختانەکەیە، سزایەکی سەخت و گەورە بۆی ئامادەیە.
لَّوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًۭا وَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِفْكٌۭ مُّبِينٌۭ12
تهفسیری ئاسان: دەبوا هەر کە ئەو بوختانەتان بیست ئیمانداران لە پیاوان و لە ئافرەتان گومانی چاکیان بە خۆیان ببوایەو دڵنیا بوونایە لە پاکی خۆیان و بیانوتایە ئەمە بوختانێکی ئاشکرایەو (کاری ناڕەوای وا لە دایکی موسوڵمانان و لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناوەشێتەوە).
لَّوْلَا جَآءُو عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ ۚ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا۟ بِٱلشُّهَدَآءِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ عِندَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ13
تهفسیری ئاسان: دەبوا بوختانچیەکان چوار شایەتیان بۆ سەلماندنی بوختانەکەیان بهێنایە، کاتێک چوار شایەتیان نە هێنا، ئەوە ئیتر دیارە ئەوانە لای خوایش لە ڕیزی درۆزنەکاندان.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِى مَآ أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ14
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خواو بەخشندەییەکەی نەبوایە لە سەرتان لە دنیاو قیامەتتدا، بەهۆی ئەو تاوانەتانەوە سزایەکی زۆر گەورەو سەختتان تووش دەبوو، بەهۆی ڕۆچوونتان لەو دەنگ و باسەدا.
إِذْ تَلَقَّوْنَهُۥ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ وَتَحْسَبُونَهُۥ هَيِّنًۭا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٌۭ15
تهفسیری ئاسان: ئەوە بۆ هەر دەماو دەم قسە لە زمانی یەکتر وەردەگرن (بێ لێکدانەوە)، کاتێک بە زارتان شتێک دەڵێن کە هیچ ئاگاییتان دەربارەی نیە، ئێوە وادەزانن ئەو بوختانە شتێکی سادەو ئاسانە؟ لە کاتێکدا ئەوە لای خوا زۆر گەورەو ناقۆڵایە.
وَلَوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَٰنَكَ هَٰذَا بُهْتَٰنٌ عَظِيمٌۭ16
تهفسیری ئاسان: دەبوا کاتێک گوێتان لەو بوختانە بوو، بتانوتایە: ئێمە بۆمان نی یە قسەی وا بکەین، پاکی و بێگەردی بۆ خوا، ئاخر ئەمە بوختانێکی زۆر گەورەو ناقۆڵایە (کەی ئەوە لە دایکی ئیمانداران دەوەشێتەوە).
يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُوا۟ لِمِثْلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ17
تهفسیری ئاسان: خوا ئامۆژگاریتان دەکات کە نەکەن هەرگیز شتی ئاوا دووبارە بکەنەوە ئەگەر ئێوە ئیماندارن.
وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ18
تهفسیری ئاسان: خوا ئایەت و فەرمان و ڕێنمووییەکانی ڕوون دەکاتەوە بۆتان (تایەکتر لەکەدار نەکەن)، بێگومان خوا زاناو دانایە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلْفَٰحِشَةُ فِى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ19
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەوانەی حەز دەکەن زیناو تاوان لە ناو ئەوانەدا باوەڕیان هێناوە بڵاوبێتەوە، سزای پڕ ئێش و ئازار لەم جیهان و لەو جیهان بۆیان ئامادەیەو خوا خۆی چاک دەزانێت (سەرەنجامی زیناو شەڕواڵپیسی بەرەو کوێ دەچێت) ئێوە نایزانن.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ20
تهفسیری ئاسان: ئەگەر فەزڵ و میهرەبانی خوایی نەبوایە لەسەرتان (بەو تۆمەت و بوختانەی کە هەڵبەسترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی بەڵایەکی سەخت دەبوون، بەڵام دڵنیابن کە بە ڕاستی خوا بە سۆزو میهرەبانە (زوو تۆڵە ناسێنێت).
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۚ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًۭا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ21
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە شوێنی هەنگاوو نەخشە و پیلانەکانی شەیتان مەکەون، هەرکەس شوێنی هەنگاوو نەخشەو پیلانی شەیتان بکەوێت زەرەر دەکات، چونکە بەڕاستی شەیتان هەمیشە فەرمان بە کارو کردەوەی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی دەکات، ئەگەر فەزڵ و میهرەبانی خوا نەبوایە لەسەرتان ئەوە هەرگیز کەستان پاک و پوختەو ڕزگار نەدەبوون (لەدەست بوختانچیەکان، یاخود بە تەوبە پاک نەدەبوونەوە) بەڵام خوا هەر کەسێکی بوێت و شایستە بێت، پاکو پوختەی دەکات و لە گوناهەکانی دەبورێت، خوایش هەمیشە بیسەرو زانایە (بە تەوبەو پەشیمانیتان و بە نیەتی دڵ و دەروونتان).
وَلَا يَأْتَلِ أُو۟لُوا۟ ٱلْفَضْلِ مِنكُمْ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤْتُوٓا۟ أُو۟لِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا۟ وَلْيَصْفَحُوٓا۟ ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ22
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە خاوەنی سامان و بەخشندەیین لە ئێوە با سوێند نەخۆن کە یارمەتی خزمان و هەژاران و کۆچبەران لە پێناوی خوا نەدەن (لەبەر ئەوەی بەشداربوون لە وتنی بوختانەکەدا)، دەبا لێبووردەبن، دەبا چاوپۆشی بکەن، مەگەر حەز ناکەن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْغَٰفِلَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ لُعِنُوا۟ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئەوانەی ئافرەتانی ئیمانداری پاک داوێن و خاوەن مێردو بێ ئاگا لە گوناە، تۆمەتبار دەکەن، ئەوانە نەفرەتیان لێکراوە لە دنیاو لە قیامەتداو سزایەکی گەورەو سەخت ئامادەیە بۆیان (لە تۆڵەی لەکەدار کردنی پاکاندا)...
يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ24
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە زمان و دەست و قاچیان لێیان دەبێتە شایەتێکی گۆیا، لە بەرامبەر ئەو کردەوانە کە ئەنجامیان دەداو (ئەو بوختانانەی کە دایانکرد).
يَوْمَئِذٍۢ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ ٱلْمُبِينُ25
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە خوا بە گوێرەی کارو کردەوەو ئیمان و باوەڕی حەقیقیان پاداشتیان دەداتەوە، ئەوسا چاک بۆیان دەردەکەوێت کە بە ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایە (هیچی لێ ون نابێت).
ٱلْخَبِيثَٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَٰتِ ۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ26
تهفسیری ئاسان: ژنانی ناپاک بۆ پیاوانی ناپاک و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافرەتانی پاکیش بۆ پیاوانی پاک، پیاوانی پاکیش بۆ ئافرەتانی پاک، ئەو پاکانە بەرین لەو تۆمەتانەی کە ناپاکان هەڵی دەبەستن (چونکە محمدی پاک هاوسەری عائیشەی پاکە صلی اللە علیە وسلم)، بۆ ئەو چاکانە لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزی بەنرخ ئامادەیە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا۟ وَتُسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە مەچنە هیچ ماڵێکی تر جگە لە ماڵەکانی خۆتان هەتا کارێک نەکەن کە ئەوان ئاگاداربن (وەکو زەنگ لێدان یان لە دەرگادان) پاشان کە مۆڵەتدران سەلام بکەن لە خەڵکی ماڵەکە، ئەوە چاکترە بۆتان و بەو شێوەیە ڕەفتار بکەن، هەوڵ بدەن لە یادتان بێت و ئەو شێوازە فەرامۆش نەکەن (کاتی لە بارو گونجاو هەڵبژێرن بۆ سەردانەکانتان، بۆ میوان و خاوەن ماڵ دڵیان بەیەک بکرێتەوە).
فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فِيهَآ أَحَدًۭا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرْجِعُوا۟ فَٱرْجِعُوا۟ ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ28
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر کەستان نەبینی تیایدا، یاخود هەستتان کرد کەس لەماڵ نیە، مەچنە ژوورەوە هەتا مۆڵەت نەدرێن، ئەگەر پێتان وترا بگەڕێنەوە (کاتمان نیە، یان کارمان هەیە...) بگەڕێنەوە (بەبێ دڵگرانی) ئەوە چاکترە بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
لَّيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍۢ فِيهَا مَتَٰعٌۭ لَّكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ29
تهفسیری ئاسان: گوناهبار نابن ئەگەر بچنە ماڵێکەوە کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێت و کەلو پەلی خۆتانی تێدا بێت، خواش دەزانێت و ئاگادارە بەوەی دەری دەخەن و بەوەش کە دەیشارنەوە.
قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا۟ مِنْ أَبْصَٰرِهِمْ وَيَحْفَظُوا۟ فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ30
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بە پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (لەسەرنجدانی ئافرەتانی نامەحرەم) هەروەها نامووس و عەورەتی خۆیان لە حەرام بپارێزن، بێگومان ئەوە پاکترو پوختترە بۆیان (بۆ دڵ و دەروون و ڕواڵەت و ڕۆح و لاشەیان) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو هەڵس و کەوت و ڕەفتارانەی کە دەیکەن.
وَقُل لِّلْمُؤْمِنَٰتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَٰرِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ ءَابَآئِهِنَّ أَوْ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَآئِهِنَّ أَوْ أَبْنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوْ نِسَآئِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيْرِ أُو۟لِى ٱلْإِرْبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفْلِ ٱلَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا۟ عَلَىٰ عَوْرَٰتِ ٱلنِّسَآءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ31
تهفسیری ئاسان: بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (لە تەماشای نامەحرەم) داوێنی خۆیان بپارێزن لە گوناهو جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی کە دیارە (وەک دەم و چاوو دەست) با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سینەو ملیانداو جوانی و زینەتی خۆیان دەرنەخەن بە تەواوی بۆ هاوسەرەکانیان نەبێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێردەکانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێردەکانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکەزاکانیان، یان ئافرەتێک کە پەیوەندیان هەیە پێکەوە، یان ئەوانەش کە کەنیزەکانیان (کە لە بارودۆخی تایبەتدا هەبوون) یان ئەوانەی کە لە ماڵەکانتاندا دەژین و پێویستیان بە ئافرەت نی یە (لە بەر پیری، یان نەخۆشی... هتد) یاخود ئەو منداڵانەی کە هێشتا شارەزاییان لە ئافرەتان نیەو (ئارەزووی جنسیان بۆ دروست نەبووەو نازانن باسی عەورات بکەن) نابێت ئافرەتانی ئیماندار قاچیان دەربخەن و پێیان بدەن بە زەویدا (تا دەنگی خشڵ و پاوانەکانیان بێت) و بزانرێت کە زینەتدارو خشڵدارن، کەواتە هەمووتان ئەی ئیمانداران بەرەو لای خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارو سەرفرازبن.
وَأَنكِحُوا۟ ٱلْأَيَٰمَىٰ مِنكُمْ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَآئِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا۟ فُقَرَآءَ يُغْنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ32
تهفسیری ئاسان: ژن بدەن بە پیاوانی بێ ژن و ئافرەتانی بێوەژن بدەن بەشوو، هەروەها ژن بدەن بە بەندە صاڵحەکانتان و کەنیزەکە کانیشتان بدەن بە شوو ئەگەر هەژاریش بن، ئەوە خوا لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان دەکات، خوای گەورەش هەمیشە فراوانگیرو زانایە.
وَلْيَسْتَعْفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱلَّذِينَ يَبْتَغُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًۭا ۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ ءَاتَىٰكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا۟ فَتَيَٰتِكُمْ عَلَى ٱلْبِغَآءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًۭا لِّتَبْتَغُوا۟ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعْدِ إِكْرَٰهِهِنَّ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ33
تهفسیری ئاسان: دەبا ئەوانەی هاوسەریان دەست ناکەوێت هەوڵ بدەن داوێنی خۆیان پاک ڕابگرن، هەتا خوا لە فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات، ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت خۆیان ڕزگار بکەن لە بەندەکانتان و خۆیان بکڕنەوە، ئەوە ئێوە لەگەڵیاندا ڕێک بکەون و ڕێگەی ئازادییان بۆ ئاسان بکەن، ئەگەر خێرتان تێدا بەدی دەکردن و لەو ماڵ و سامانەی کە خوا پێی بەخشیوون بەشیان بدەن و بەزۆر کەنیزەکەکانتان هانمەدەن بۆ داوێن پیسی، ئەگەر ئەوان پاک داوێنیان دەویست (دەبێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مەبەست بێت)، بۆ ئەوەی لەو ڕێگە چەوتەوە ماڵ و سامانی ژیانی دنیا بەدەست بهێنن، جا ئەوەی بەزۆر ئەو گوناهەیان پێ بکات، ئەوە بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر بۆ هێنانەیان لێخۆش بوو میهرەبانەو چاوپۆشیان لێ دەکات.
وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ ءَايَٰتٍۢ مُّبَيِّنَٰتٍۢ وَمَثَلًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ34
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە چەندەها ئایەت و فەرمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابەزاندوون و هەروەها چەندەها نموونە و سەرگوزەشتەی ئەوانەی پێش خۆتان کە تێپەڕیان کردووە، هاوڕێ لەگەڵ پەندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍۢ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌۭ دُرِّىٌّۭ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍۢ مُّبَٰرَكَةٍۢ زَيْتُونَةٍۢ لَّا شَرْقِيَّةٍۢ وَلَا غَرْبِيَّةٍۢ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌۭ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍۢ ۗ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَٰلَ لِلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ35
تهفسیری ئاسان: خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانەکان و زەویە (نوورو ڕووناکی بەخشە پێیان)، نموونەی نوورو ڕووناکیەکەی وەک تاقێک وایە چرایەکی تێدا بێت، چراکەش لەناو شووشەیەکدا بێت شووشەکەش وەک هەسارەیەکی گەش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت بە ڕۆنی درەختی موبارەک و بەفەڕی زەیتوون، ڕووی نە لە ڕۆژ هەڵات و نە لە ڕۆژ ئاوا بێت (لە شوێنێکدا بێت بەیانی و ئێوارە خۆر لێ بدات)، ڕۆنەکەشی (ئەوەندە پاک و بێگەردە) خەریکە خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداتەوە، ئەگەر ئاگریش لێی نەدات، ئەو هیدایەت و ڕێنموویی یە کە قورئانە ڕووناکی یە لەسەر ڕووناکی، خوایش هیدایەتی ئەو کەسانە دەدات کە دەیەوێت و شایستەن بۆ لای نووری خۆی کە قورئانە، خوا چەندەها نموونە دەهێنێتەوە بۆ خەڵکی (تا لە نموونە مەعنەویی یەکان تێبگەن) خوایش بەهەموو شتێک زانایە...
فِى بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ36
تهفسیری ئاسان: ئەو نوورەش دەستدەکەوێت لە چەند ماڵێکدا (کە مزگەوتەکانن) خوا فەرمانیداوە کە دروست بکرێن و بەرز بکرێنەوە و ناوی پیرۆزی ئەوی تیادا ببرێت (نوێژو قورئان و وانەی ئاینی تیادا ئەنجام بدرێت)و ستایش و تەسبیحاتی تیادا بکرێت لە بەیانیان و دەمە و ئێواراندا.
رِجَالٌۭ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَٰرَةٌۭ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ ۙ يَخَافُونَ يَوْمًۭا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلْقُلُوبُ وَٱلْأَبْصَٰرُ37
تهفسیری ئاسان: پیاوانێک ستایشی خوا دەکەن و لەو مزگەوتانەدا کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سەر گەرمیان ناکات و غافڵ نابن لە یادی خواو ئەنجامدانی نوێژەکان و بەخشینی زەکات و لە ڕۆژێک دەترسن کە دڵان و چاوان تیایدا ئاوەژوو دەبن (لە ترس و هەیبەتی ئەو ڕۆژە).
لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ38
تهفسیری ئاسان: بە ئومێدی ئەوەن خوا بە چاکترین شێوە پاداشتیان بداتەوەو لە فەزڵ و بەخششی خۆی بەهرەوەریان بکات، بە ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور دەبەخشێت بەهەر کەس کە بیەوێت و شایستە بێت.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَعْمَٰلُهُمْ كَسَرَابٍۭ بِقِيعَةٍۢ يَحْسَبُهُ ٱلظَّمْـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمْ يَجِدْهُ شَيْـًۭٔا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ39
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ڕێبازی کوفریان گرتۆتە بەر کردەوەکانیان وەک تراویلکەو سەرابێک وایە لە بیابانێکدا بریسکە بداتەوە کەسێکی تینوو وا بزانێت ئاوە (بەتاڵوکە بۆی بچێت)، هەتا کاتێک گەیشتە لای دەبینێت هیچ نیە، ئەوسا (کاتێک بەخۆی دەزانێت ژیانی کۆتایەو قیامەت بەرپا بووە) خوایش ئامادەیە لەلایدا بە گوێرەی کردەوەی موحاسەبەی دەکات و لێی دەپرسێتەوە، خوایش بە خێرایی لێ پرسینەوە ئەنجام دەدات.
أَوْ كَظُلُمَٰتٍۢ فِى بَحْرٍۢ لُّجِّىٍّۢ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌۭ ۚ ظُلُمَٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًۭا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ40
تهفسیری ئاسان: یاخود (کردەوەیان) وەک چەندەها تاریکایی وایە کە لەناو دەریایەکی قوڵدا شەپۆل لەسەر شەپۆل بدات بەسەریدا، لە سەروشیەوە هەورێکی تاریک دایگرتبێت، تاریکاییەکان چین چین لەسەریەک نیشتبن، کاتێک کە دەستی دەربهێنێت خەریکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) بێگومان ئەوەی خوا نووری پێ نەبەخشێت، هەرگیز نووری دەست ناکەوێت.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلطَّيْرُ صَٰٓفَّٰتٍۢ ۖ كُلٌّۭ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسْبِيحَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ41
تهفسیری ئاسان: ئایا نەتبینیووە کە بە ڕاستی هەرچی و هەرکەس لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، تەسبیحات و ستایشی خوا دەکەن، هەروەها باڵندەکانیش لە کاتێکدا پۆل پۆل (بە ئاسماندا دەفڕن) هەر هەموویان ستایش و پەرستش و تەسبیحاتی خۆیان زانیووە، خوایش هەمیشە زانایە بەوەی کە دەیکەن.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ42
تهفسیری ئاسان: هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر خوا خاوەنیانە، سەرەنجام گەڕانەوەی هەمووان هەر بۆ لای خوایە
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًۭا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍۢ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍۢ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَٰرِ43
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت کە بێگومان خوا بە ئارامی و شێنەیی هەورەکان بە ئاسماندا دەبات دوایی پەیوەستیان دەکات بەیەکەوە، ئەوسا کەڵەکەیان دەکات لەسەر یەک، ئینجا دەبینیت لە توێی ئەو هەورانەوە کە وەکو کێو وان باران و تەرزە دەبارێنێت (کاتێک کە بەفرۆکە سەروو هەورەکان دەکەوین بە چاکی بۆمان دەردەکەوێت، کە هەورەکان وەک چیا چوون بە ئاسمانداو دۆڵ و شیو لە نێوانیاندا هەیە)، جا لە سوودی ئەو بارانە بە هەر کەس خوا بیەوێت، خێرو بەرەکەت دەبەخشێت، هەر کەسیش کە بیەوێت لێی دوور دەخاتەوە، (هەورە بروسکەکان ئەوەندە بەهێزن) خەریکە بریسکەکەیان بینایی چاوان بەرێت.
يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ44
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە ئاڵو گۆڕ بەشەوو ڕۆژ دەکات، بە ڕاستی ئا لەو شتانەدا پەندو ئامۆژگاری هەیە بۆ خاوەن دیدو ڕۆشنبیرەکان.
وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ ۖ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍۢ ۚ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ45
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوا هەموو زیندەوەرێکی لە ئاوێکی تایبەت دروست کردووە، جا هەیانە لەسەر سکی دەڕوات، هەیشە لەسەردوو قاچ دەڕوات، هەیشە لەسەر چوار پێ دەڕوات، خوا هەرچی بوێت دروستی دەکات، بە ڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍۢ مُّبَيِّنَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ46
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە چەندەها بەڵگەی ڕوون و ئاشکرامان دابەزاندووەو خوا هیدایەتی هەر کەسێک کە ویستی لەسەر بێت و خۆیشی بیەوێت دەدات بۆ ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ47
تهفسیری ئاسان: (دووڕووەکان) تەنها بە زمان دەڵێن: ئێمەش باوەڕمان هێناوە بە خواو بە پێغەمبەرو فەرمانبەرداریشین، کەچی لەوەودوا دەستەیەکیان ڕوو وەردەگێڕن و درۆ دەکەن، ئا ئەوانە ئیماندارنین.
وَإِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای بەرنامەی خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوا بێت لە نێوانیاندا، خێرا دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن.
وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلْحَقُّ يَأْتُوٓا۟ إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ49
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر شەرع حەقەکە بەوان بدات ئەوە بە ملکەچی و فەرمانبەردارییەوە دێن بۆ لای.
أَفِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرْتَابُوٓا۟ أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُۥ ۚ بَلْ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە لە دڵەکانیاندا نەخۆشی کوفرو خوا نەناسی هەیە؟ یاخود گومانیان هەیە؟ (لە دادپەروەریی پێغەمبەرو قورئان)، یاخود دەترسن لەوەی کە خوا و پێغەمبەری ستەمیان لێ بکات؟! نەخێر وانی یە، ئا ئەوانە هەر خۆیان ستەمکارن (چاویان بە حەقدا هەڵنایەت).
إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ51
تهفسیری ئاسان: بەڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا تەنها ئەوەیە کە دەڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین بۆ هەموو فەرمانێکی شەرع، هەر ئا ئەوانەشن سەر فرازو سەرکەوتوو.
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ52
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بکات و لە خوا بترسێت و لەسەر پێچی و نافەرمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئەوانە سەرفرازو بە ئاوات گەیشتوون.
۞ وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ ۖ طَاعَةٌۭ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ53
تهفسیری ئاسان: دوو ڕوەکان سوێندی گەورە بە خوا دەخۆن، ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت کە دەرچن بۆ خەبات و جیهاد، دەردەچن و ئامادەن، پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی ئێوە زانراوو دیارە؟! (هەموو کات کردارو گوفتاریان جیایە)، بە ڕاستی خوا ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا۟ ۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ54
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر پشتیان هەڵکرد، ئەوە ئەو تەنها گەیاندنی پەیامی خوای لەسەر شانە، ئێوەش سەرپێچی و یاخی بوونەکەتان لەسەرتان دەکەوێت، خۆ ئەگەر فەرمانبەرداری بن و گوێڕایەڵ و ملکەچ بن بە ڕاستی ئەوە هیدایەت وەردەگرن، دڵنیاش بن کە ئەرکی سەرشانی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تەنها گەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایە و هیچی تر نی یە.
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ كَمَا ٱسْتَخْلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ ٱلَّذِى ٱرْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًۭا ۚ يَعْبُدُونَنِى لَا يُشْرِكُونَ بِى شَيْـًۭٔا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ55
تهفسیری ئاسان: خوا بەڵێنی دڵنیابەخش و تەواوی داوە بەوانەی باوەڕیان هێناوە لە ئێوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بە ڕاستی لە ئایندەیەکی نزیکدا جێنشین و پایەداریان دەکات لە وڵاتدا هەروەک چۆن ئیماندارانی پێش ئەمانی جێنشین کردووەو ئەو دین و ئاینەیان بۆ دەچەسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیە، هەروەها ترس و بیمیان بۆ دەگۆڕێت بە ئارامی و هێمنی، ئەو کاتە ئیتر بە تەواوی هەر من دەپەرستن و هەرگیز هیچ جۆرە هاوەڵ و شەریکێکم بۆ بڕیار نادەن، ئەوسا ئەوەی دوای ئەو پایەداریە بێباوەڕ بێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە تاوانبارو لە سنوور دەرچوون.
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ56
تهفسیری ئاسان: ئەی ئیمانداران: نوێژەکانتان لە کاتی خۆیدا بە چاکی ئەنجام بدەن و زەکاتی ماڵەکانتان بدەن و فەرمانبەرداری پێغەمبەریش بکەن بەڵکو ڕەحمتان پێ بکرێت.
لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ وَلَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ57
تهفسیری ئاسان: وا مەزانە ئەوانەی کە بێ باوەڕو خوا نەناس بوون لە دەست سزاو تۆڵەی خوا لەسەر زەوی ڕزگاریان دەبێت، ئەوانە لە قیامەتدا شوێنیان ئاگری دۆزەخە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِيَسْتَـْٔذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا۟ ٱلْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٍۢ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَوٰةِ ٱلْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعْدِ صَلَوٰةِ ٱلْعِشَآءِ ۚ ثَلَٰثُ عَوْرَٰتٍۢ لَّكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌۢ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ58
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە با بەندەو ئەو منداڵانەتان (کە هێشتا نەگەیشتونەتە تەمەنی هەرزەکاری) لە سێ کاتدا (فێری ئەوە بکرێن) مۆڵەت بخوازن (لەسەردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی بەیانی، کاتی نیوەڕۆ کە پۆشاکتان دا دەنێن (بۆ حەوانەوە)، لە دوای نوێژی خەوتنان، سێ کاتە کە لەوانەیە عەورەتی ئێوەی تێدا دەربکەوێت (با کەسی تر؛ نەتانبینێت)، لە دوای ئەو سێ کاتە قەیناکات بۆ ئێوەش و ئەوانیش، کە بگەڕێن بە ناویەکدا و بچن بۆ لای یەکتر، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، (تا تووشی کێشەی دەروونی نەبن) خواش هەمیشە زاناو دانایە (بەوەی کە دەبێتە مایەی خێرو خۆشیتان).
وَإِذَا بَلَغَ ٱلْأَطْفَٰلُ مِنكُمُ ٱلْحُلُمَ فَلْيَسْتَـْٔذِنُوا۟ كَمَا ٱسْتَـْٔذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ59
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک منداڵەکانتان باڵغ بوون، با ئەوانیش مۆڵەت بخوازن، وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان خواستووە (لە کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایک و باوکدا)، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە و خوا زاناو دانایە (بە بەرژەوەندیەکانتان).
وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًۭا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَٰتٍۭ بِزِينَةٍۢ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌۭ لَّهُنَّ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ60
تهفسیری ئاسان: ئەو ئافرەتە پیرو پەککەوتانەی کە بە تەمای شوو کردن نین، قەیناکات ئەگەر هەندێک لە پۆشاکیان دابنێن، لە کاتێکدا جوانی خۆیان دەرنەخەن، خۆ ئەگەر پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان، خوایش بیسەرو زانایە (بە نیەت و خەتەرەو خەیاڵی دڵەکان).
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا۟ مِنۢ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَٰنِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَٰمِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَٰلِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا۟ جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًۭا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًۭا فَسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةًۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةًۭ طَيِّبَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ61
تهفسیری ئاسان: کوێرو نابینا گوناهو گلەییان لەسەر نییە، هەروەها شەل، نەخۆش، هەروەها خۆیشتان، کە خواردن بخۆن لە ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکەکانتان، یان ماڵی مامەکانتان یان ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی باوک)، یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پوورەکانتان (خوشکانی دایک)، یان ئەو ماڵەی کە کلیلی لای ئێوەیە، یان ماڵی هاوەڵتان، هیچ گوناهتان ناگات کە بە کۆمەڵ (لەسەر یەک سفرە) نان بخۆن یاخود جیا بە جیا، هەر کاتێک چوونە هەر ماڵێک، سەلام لە خۆتان بکەن و سەلام لە یەکتر بکەن، سەلامێک لە لایەن خوای گەورەوە، کە پڕە لە بەرەکەت و فەڕو جوانی و پاکی، ئا بەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیرو هۆش بکەنەوەو لێکی بدەنەوە (کە چ پەروەردگارێکی دڵسۆزو غەمخوارمان هەیە، چۆن دەیەوێت ژیانمان بە شێوەیەک ڕێک بخات کە بە خۆشی و شادی پێکەوە بژین، دوور لە گرفت و کێشەی دەروونی و ڕەوشتی و کۆمەڵەیەتی).
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُوا۟ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ جَامِعٍۢ لَّمْ يَذْهَبُوا۟ حَتَّىٰ يَسْتَـْٔذِنُوهُ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ فَإِذَا ٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ فَأْذَن لِّمَن شِئْتَ مِنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمُ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ62
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی ئیمانداران ئەوانەن کە باوەڕیان هێناوە بە خواو بە پێغەمبەرەکەی و هەر کاتێک کۆ دەبنەوە لە خزمەتیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست کە هاوکاریی دەوێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنەوە) هەتا مۆڵەت نەخوازن، بە ڕاستی ئەوانەی کە مۆڵەتت لێ دەخوازن هەر ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بە خواو پێغەمبەرەکەی هەیە، هەر کاتێک بۆ کارێکی تایبەتی خۆیان داوای مۆڵەتیان لێکردیت، ئەوە مۆڵەتی ئەوانە بدە کە دەتەوێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان لە خوا بۆ بکە، بە ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
لَّا تَجْعَلُوا۟ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُم بَعْضًۭا ۚ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًۭا ۚ فَلْيَحْذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ63
تهفسیری ئاسان: (ئەی یاوەران) نەکەن بانگی پێغەمبەر بکەن، وەک ئەوەی خۆتان لە نێوان یەکتردا بانگی یەک دەکەن (چونکە دەبێت قەدری پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم تایبەتی بێت) بێگومان خوا دەزانێت بەوانەی کە خۆیان پەنهان دەکەن و خۆ دەدزنەوە لە کارو فرمان، دەبا ئەوانەی کە سەرپێچی لە فەرمانی دەکەن بترسن لەوەی کە تووشی تاقی کردنەوەیەکی سەخت، یان تووشی سزایەکی بە ئێش ببن.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قَدْ يَعْلَمُ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ64
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن کە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە خوا خاوەنیانە، زۆر بە چاکی دەزانێت ئێوە چی دەکەن و خەریکی چین، ئەو ڕۆژەش کە دەبرێنەوە بۆ لای هەواڵی هەموو ئەو کارانەیان پێ دەڵێت کە ئەنجامیان داوەو خوا هەمیشە بە هەموو شتێک ئاگاو زانایە.