پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَٰلَمِينَ نَذِيرًا1
تهفسیری ئاسان: بەرزو پیرۆزو پاک و بڵندە ئەو زاتەی کە قورئانی دابەزاندووە تا ببێتە جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست، بۆ سەر بەندەی خۆی (محمد صلی اللە علیە وسلم) تا ببێتە هۆشیار کەرەوەو بێدارکەرەوەی دانیشتوانی جیهان لە هەموو سەردەمێکدا.
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ فَقَدَّرَهُۥ تَقْدِيرًۭا2
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە هەموو ئاسمانەکان و زەوی موڵکی ئەوەو هەر ئەو خاوەنیانە، کەسیشی نەکردووە بە ڕۆڵەی خۆی و کەسی نەکردووە بە شەریک و هاوبەش لە مەودای موڵک و دەسەڵاتیدا، هەموو شتێکی دروستکردووە بە ئەندازەو قەبارە و شێوە و تام و بۆن و ڕەنگ و جیاوازی هەمە جۆر... هتد، نەخشەی ڕێک و پێکی بۆ هەموو شتێک داناوە (بە شێوەیەک کە پێویستیەکانی ئادەمیزاد دابین بکەن و لە خزمەتیدا بن).
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًۭا وَلَا حَيَوٰةًۭ وَلَا نُشُورًۭا3
تهفسیری ئاسان: کەچی هاوەڵگەران لە جیاتی ئەو زاتە شتانێکی تریان کردووە بە خوای خۆیان کە هیچ دروست ناکەن و هیچیان پی بەدی ناهێنرێت، بەڵکو خۆیان دروست دەکرێن، (تەنانەت) ناتوانن سودێک یان زەرەرێک بە خۆیان بگەیەنن، هەروەها نە مردنیان بە دەستە، نە ژیان، نە زیندوو کردنەوە.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًۭا وَزُورًۭا4
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وتویانە: ئەم قورئانە درۆیەک نەبێت کە (محمد صلی اللە علیە وسلم) خۆی هەڵیبەستووە، شتێکی تر نییە، کەسانی تریش یارمەتیانداوە، بە ڕاستی ئەوانە (بەو گوفتارەیان) ستەم و بوختانێکی گەورە دەکەن و قسەیەکی ناڕەوایان کردووە.
وَقَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا5
تهفسیری ئاسان: هەروەها وتویانە: ئەم قورئانە داستانی پێشینەکانەو داوای نوسینەوەیانی کردووە، بەیانیان و ئێواران بەسەریدا دەیخویننەوە!!
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا6
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی (محمد صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەو زاتەی ئەم قورئانەی دابەزاندووە بە هەموو نهێنیەک دەزانێت لە ئاسمانەکان و زەویدا، هەر ئەویش هەمیشەو بەردەوام لێخۆشبوو میهرەبانە.
وَقَالُوا۟ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌۭ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە چییەتی، خواردن دەخوات و بەبازاڕدا دەڕوات و دەگەڕێت، دەبوایە فریشتەیەک بۆ لای دابەزییایە!! تائەویش لەگەڵیدا خەڵکی بێداربکاتەوەو (لەسەرەنجامی سەرپێچی) بیانترسێنێت!!.
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌۭ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا8
تهفسیری ئاسان: یاخود گەنجینەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ فڕێ بدرایە، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبهتی ببوایە و لێی بخواردایە، بەڵکو ستەمکاران دەڵێن بە ئیمانداران: ئێوە تەنها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نەبێت، شوێن کەسی تر نەکەوتوون؟!
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا9
تهفسیری ئاسان: تەماشاکە و سەرنج بدە (لەو نەفامانە) چۆن نموونە و بیانووت بۆ هێنایتەوە، ئەوانە گومڕا بوون و ڕێگەیەک نادۆزنەوە بۆ سەرزەنشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسوودەیی دنیاو قیامەت.
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًۭا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا10
تهفسیری ئاسان: (لەحاڵەتێکدا) ئەو زاتە مەزن وپیرۆزە، زاتێکە کە ئەگەر بیەوێت زۆر لەوەی کە خوانەناسان باسی دەکەن چاکترت پێ دەبەخشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوەت هەرلە دنیادا بۆ دەڕەخسێنێت) کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیدا دەڕوات، هەروەها کۆشک و تەلاری بەرزو بڵندت پێ دەبەخشێت.
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا11
تهفسیری ئاسان: نەخێر، (ڕەخنەکانیان بەجێ نییە)، ئەگینا ئەوان بڕوایان هەر بەقیامەت نیە، ئێمەش ئاگری بڵێسەدارمان بۆ ئەو کەسانە ئامادەکردووە کە بڕوایان بە قیامەت نیە.
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًۭا وَزَفِيرًۭا12
تهفسیری ئاسان: کاتێک هەر لە دوورەوە ئەو ئاگرە بڵێسەدارە خوانەناسان دەبینێت، دەنگی خەشم و قین و هەناسەی داخ لە دڵی دەبیستن.
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًۭا ضَيِّقًۭا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًۭا13
تهفسیری ئاسان: هەرکاتێک ئەوانە بە کۆت و زنجیرەوە فڕێ دەدرێنە ناو شوێنێکی تەنگەبەرەوە لە دۆزەخدا، داوای مەرگ و تیاچوون دەکەن و مردن بە ئاوات دەخوازن لەوێ.
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًۭا وَٰحِدًۭا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًۭا كَثِيرًۭا14
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا پێییان دەوترێت) ئەمڕۆ داوای تەنها مردنێک مەکەن، بەڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکەن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءًۭ وَمَصِيرًۭا15
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: باشە، ئەو حاڵە چاکترە، یان بەهەشتی هەمیشە و بەردەوام کە بەڵێن دراوە بە خواناسان وپارێزکاران، هەر دەمێکیشە ئامادە کراوە بۆیان، کە پاداشتەو سەرئەنجام.
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًۭا مَّسْـُٔولًۭا16
تهفسیری ئاسان: لەوبەهەشتەدا هەرچی داوای بکەن بۆیان ئامادەیە هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ئەوەش بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە و خۆی بەر پرسیار کردووە لێی.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ17
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا بێ باوەڕان کۆدەکاتەوە و هەموو ئەو شتانەش کە لەجیاتی خوا دەیانپەرست، ئەوسا (خوا ڕوو بەپەرستراوەکان) دەفەرموێت: ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًۭا18
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامدا دەڵێن: خوایە، پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، هەرگیز ڕەوا نیە ئێمە جگە لە تۆ کەسێک، یان شتێکی تر بپەرستین یان بیکەینە پشتیوان و یاوەری خۆمان، بەڵام تۆ نازو نیعمەتت بەو خەڵکە گومڕاییە و باوو باپیرانیان بەخشی بوو، ئیتر هەموو یاداوەری و یاد خستنەوەکانیان فەرامۆش کرد و بوونە قەومێکی بێ خێر و تیاچوو.
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًۭا وَلَا نَصْرًۭا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًۭا كَبِيرًۭا19
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا بەسەر گەردانەکان دەوترێت) ئەوەتە پەرستراوەکان گوفتاری ئێوەیان بە درۆ خستەوە، ئیتر نە دەتوانن لە سزای خوایی خۆتان دەرباز بکەن، نە دەتوانن پشتیوانێک بە دەست بهێنن، جا هەر کەستان بیەوێت ستەمێک بکات، ئەوە ئێمە سزایەکی سەخت و گەورە وسامناکی پێ دەچێژین.
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍۢ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًۭا20
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێش تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) هیچ کەسێکمان لە پێغەمبەران ڕەوانە نەکردووە کە خواردنیان نەخواردبێت، یان بە بازاڕدا نەگەڕابن، ئێمە هەندێک لە ئێومان کردۆتە هۆی تاقیکردنەوەی هەندێکی ترتان.. ئایا خۆدەگرن و خۆڕاگر دەبن، بێگومان پەروەردگاری تۆ هەمیشە و بەردەوام بینایە (بە هەڵسوکەوتی بەندەکانی).
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّۭا كَبِيرًۭا21
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بە ئومێدی دیداری ئێمە نین وتیان: ئەوە بۆ فریشە دانەبەزێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین لە حەقیقەتی قورئان و پێغەمبەر) یاخود پەروەردگارمان بە چاوی خۆمان ببینین، سوێند بە خوا بێگومان ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانن، لە سنوور ترازاون و سەرکەشیان بێ ئەندازەیە.
يَوْمَ يَرَوْنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا22
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە فریشتە کان دەبینن هیچ جۆرە مژدەیەک بۆ تاوانباران نیە (بۆیە بە کزی و خەجاڵەتی و کەساسیەوە) دەڵێن: خۆزگە بۆ پەنایەک، یان شوێنێکی داڵدەدارو پارێزراو!!
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍۢ فَجَعَلْنَٰهُ هَبَآءًۭ مَّنثُورًا23
تهفسیری ئاسان: کاتێک هاتین و تەماشای ئەوەمان کرد کە کردوویانە (هەمووی تاوان بوو) بەربامانداو کردمانە تەپوتۆزێکی پەرش و بڵاو.
أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌۭ مُّسْتَقَرًّۭا وَأَحْسَنُ مَقِيلًۭا24
تهفسیری ئاسان: بەهەشتیەکان لەو ڕۆژەدا جێگەو ڕێگەیان زۆر خۆش و ڕازاوەیە و شوێنی حەوانەوەیان چاک و لەبارە.
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلْغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا25
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ئاسمان لەت وپەت دەبێت بە هۆی هەورێکی تایبەتییەوە، بەڕاستی فریشتەکانیش دادەبەزێنرێن دەستە دەستە و گرۆ گرۆ بە شێوەیەکی تایبەت.
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ عَسِيرًۭا26
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئیتر موڵک و دەسەڵاتداری ڕاستەقینە بە دەست خوای میهرەبانە، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر سەخت و دژوار دەبێت لەسەر بی باوەڕ و خوانەناسان (زۆر پەشیمان دەبن).
وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًۭا27
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ستەمکار قەپ دەکات بەهەردوو دەستی خۆیدا وگاز لە هەردوو دەستی خۆی دەگرێت (لە پەشیمانیدا و) دەڵێت: خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایە.
يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًۭا28
تهفسیری ئاسان: مەرگ بۆ خۆم، خۆزگە فڵان کەسم نەکردایەتە هاوەڵ و دۆستی خۆم (چونکە سەری لێشێواندم).
لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى ۗ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِلْإِنسَٰنِ خَذُولًۭا29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی گومڕاو وێلی کردم لە بەرنامەی خوا دوای ئەوەی پێم ڕاگەیەنرا بوو، شەیتان هەمیشە و بەردەوام هانی مرۆڤ دەدات بۆ گوناهو تاوان، لەکاتی تەنگانەشدا پشتی بەردەدات.
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوْمِى ٱتَّخَذُوا۟ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ مَهْجُورًۭا30
تهفسیری ئاسان: (دوای دوور کەوتنەوەی ئوممەت لە قورئان) پیغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سکاڵا دەکات و دەفەرموێت: پەروەردگارا بەڕاستی قەومەکەم وازیان لەم قورئانە هێناوە و پشت گوێیان خستووە و گرنگی پێ نادەن.
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّۭا مِّنَ ٱلْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًۭا وَنَصِيرًۭا31
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەی (کە تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم دژایەتی دەکرێیت) بۆ هەر پێغەمبەرێک دوژمن و مڵۆزممان لە تاوانباران فەراهەم هێناوە، (بەڵام دلنیابە کە)پەروەردگات بەسە کە ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلْقُرْءَانُ جُمْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَٰهُ تَرْتِيلًۭا32
تهفسیری ئاسان: کافرەکان (بیانوویەکی تریان گرت و) وتیان: ئەوە بۆ قورئان بە یەک کەڕەت بۆی ڕەوانە ناکرێت، بێگومان ئێمە هەر بەو شێوەیە ڕەوانەی دەکەین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکەین، بەردەوام بەجوانی دایدەڕێژین و دەیگەیەنین.
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا33
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان هیچ ڕەخنەیەکت لێ ناگرن، لە بەرامبەریەوە ئێمە حەقیقەت و ڕاستیمان بۆ تۆ نەهێنا بێت و بەجوانی هەموو شتێکت بۆ ڕوون نەکەینەوە.
ٱلَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا34
تهفسیری ئاسان: ئەو تاوانبارانەی (دژایەتی بەرنامەی خوا دەکەن)، لەسەر ڕووخساریان کێش دەکرێن بۆ دۆزەخ و تیایدا کۆدەکرێنەوە، ئا ئەوانە ناخۆشترین جێگەیان هەیە، چونکە گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووە بەر.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَٰرُونَ وَزِيرًۭا35
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بێگومان ئێمە کاتی خۆی کتێبی تەوراتمان بەخشی بە موسا و هاروونی برایشیمان کردە وەزیرو یاریدەدەری.
فَقُلْنَا ٱذْهَبَآ إِلَى ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَدَمَّرْنَٰهُمْ تَدْمِيرًۭا36
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پیمان وتن: هەردووکتان بچن بۆ سەر ئەو قەومەی کە ئایەتەکانی ئیمە بەدرۆ دەزانن و بڕوای پێ ناکەن (ئەوسا دوای ساڵەها سەرکەشی و یاخی بوون) بە توندو تیژی تێکمان شکاندن بەسەر یەکداو لەناومان بردن.
وَقَوْمَ نُوحٍۢ لَّمَّا كَذَّبُوا۟ ٱلرُّسُلَ أَغْرَقْنَٰهُمْ وَجَعَلْنَٰهُمْ لِلنَّاسِ ءَايَةًۭ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًۭا37
تهفسیری ئاسان: قەومی_ نوح_یش کاتێک بەرنامەی پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی (چونکە بڕوا نە بوون بە پێغەمبەرێک بڕوا نەبوونە بە هەموویان) ئەوسا ئێمە نوقمی زریانەکەمان کردن و کردمانن بە پەندو عیبرەت بۆ خەڵکی و سزایەکی بە ئێشمان بۆ ستەمکاران ئامادە کردووە.
وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًۭا38
تهفسیری ئاسان: هەروەها هۆزی عاد و ثمود خاوەن چاڵ و بیرەکان، چەندەها قەومی زۆری تریش لە نێوانیاندا (کە خوانەناس بوون لەناومان بردن، ستەمکارانی هەموو سەردەمێک لە دەستی بە توانای ئێمە دەرناچن).
وَكُلًّۭا ضَرَبْنَا لَهُ ٱلْأَمْثَٰلَ ۖ وَكُلًّۭا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًۭا39
تهفسیری ئاسان: بۆ هەمووانیان نمونەمان هێنایەوە (ساڵەهای دوورو درێژ پێغەمبەرەکەیان لەناویاندا بوو، بەڵام کە هەر ڕێبازی بێباوەڕیان بەرنەدا) هەمووانیانمان بە سەختی لە ناو برد و وردو خاشمان کردن.
وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًۭا40
تهفسیری ئاسان: خۆ (قورەیشیەکان و خەڵکێکی زۆر) سەردانی ئەو شارۆچکەیان کردووە کەکاتی خۆی بەرد بارانی سەخت و دژواری بەسەردا باری، ئایا ئاسەواری ئەو کاول کاریەیان نەبینیووە؟ نەخێر هۆی نە بینین نییە، بەڵکو ئەوانە بەتەمای لێپرسینەوە و زیندوو بوونەوە نین؟
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِى بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا41
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک خوانەناسان تۆ دەبینن بێجگە لە گاڵتە پێکردنت نەبێت هیچ ڕێزیکت بۆ دانانێن دەڵێن: ئا ئەمەیە کە خوا کردوویەتی بە پێغەمبەرو ڕەوانەی کردووە؟!
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا لَوْلَآ أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا42
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەڵێن: خەریک بوو لە پەرستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبووینایە لە سەر پەرستنیان، جا لە داهاتوودا چاک بۆیان دەردەکەوێت، کاتێک کە سزاو ئازار دەبینن کێ زۆر گومڕاو سەرلێشێواوە؟!
أَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا43
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت ئەو کەسەی کە ئارەزووی خۆی کردۆتە خوای خۆی (شوێن نەفسی بەدکردار کەوتووە) ئایا تۆ دەتوانیت ئەوانە بپارێزیت لە لادان و سەرکەشی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خەمت نەبێ بۆ کوێ دەچن؟).
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَٱلْأَنْعَٰمِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا44
تهفسیری ئاسان: ئایا وادەزانیت زۆربەی ئەوانە ڕاستیەکان دەبیستن، یان بیرو هۆشیان دەخەنە کار؟ ئەوانە ماڵات نە بێت، هیچی تر نین، بەڵکو گومڕاتریشن لە ماڵات.
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوْ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنًۭا ثُمَّ جَعَلْنَا ٱلشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًۭا45
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت چۆن پەروەردگارت سێبەر درێژ دەکاتەوە، ئەگەر بیویستایە جێگیری دەکرد، پاشان خۆریشمان کردووە بەبەڵگە و نیشانە لەسەر سێبەر (بە هۆیەوە دیمەنی جوانی جۆراو جۆر بە دروست کراوان دەبەخشن).
ثُمَّ قَبَضْنَٰهُ إِلَيْنَا قَبْضًۭا يَسِيرًۭا46
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بە شێنەیی ئەو سێبەرە بۆ لای خۆمان دەگێڕینەوە و دەیگرینەوە (دیارە کە خوا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو دیاردەیەوە زاتی مەزنی فەرامۆش نەکەین).
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا وَٱلنَّوْمَ سُبَاتًۭا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورًۭا47
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە شەوی کردووە بە پۆشاک بۆتان و خەویشی کردووە بە هۆی ماتیی و بێ دەنگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووە بە هۆی بڵاو بوونەوە و کار و کۆشش.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ طَهُورًۭا48
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە بای شەماڵ دەنێرێت کە مژدەیەکە لەلایەن خوای میهرەبانەوە، (ئینجا دەفەرمووێت): ئێمەش لە ئاسمانەوە ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووە (بە شێوەی باران و بەفرو تەرزە)...
لِّنُحْۦِىَ بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَٰمًۭا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًۭا49
تهفسیری ئاسان: تا بەهۆیەوە سەرزەوی نیشتمانی مردوو زیندوو بکەینەوە، هەتا ئاوی خواردنەوەش ببەخشین بە ماڵات و خەڵکانێکی زۆر کە دروستمان کردوون.
وَلَقَدْ صَرَّفْنَٰهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا۟ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا50
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە قورئانمان ڕاگەیاندوە و بە چەندەها شێوە خستومانەتە بەردەمیان تا یاداوەری وەربگرن، کەچی زۆربەی خەڵکی هەر ڕێبازی بێ باوەڕی دەگرنە بەر، هەر شوێنی بێباوەڕی دەکەون و هیچی تر.
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍۢ نَّذِيرًۭا51
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانویستایە بۆ هەر شارو شارۆچکەیەک پێغەمبەرێک و یادخەرەوەیەکمان ڕەوانە دەکرد.
فَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدْهُم بِهِۦ جِهَادًۭا كَبِيرًۭا52
تهفسیری ئاسان: (تۆ ئەی پێغەمبەر بەردەوام بە لەسەر گەیاندنی پەیامەکەت) و بە گوێی بێ باوەڕان مەکە و ملکەچیان مەبە و بەم قورئانە هەوڵ و کۆشش و خەباتێکی گەورەیان لەگەڵدا بکە.
۞ وَهُوَ ٱلَّذِى مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًۭا وَحِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا53
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی دوو دەریا یان دوو ڕووبار لە پاڵ یەکدا (وەک خۆیان دەهێلێتەوە و تێکەڵ نابن، چونکە چڕیان جیاوازە)، ئەمەیان شیرین و خۆش و سازگار، ئەوی تریان تفت و تاڵە، لە نێوانیاندا بەربەست و کۆسپی فەراهەم هێناوە ناهێڵێت تیکەڵ ببن.
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ مِنَ ٱلْمَآءِ بَشَرًۭا فَجَعَلَهُۥ نَسَبًۭا وَصِهْرًۭا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًۭا54
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەیە کە ئاوی (مەنی) بەشەر دروست دەکات (لەوەودواش زۆربەی پێکهاتەی لەشی هەر ئاوە) و کردوویەتی بە هۆی خزمایەتی (لە ڕێگەی پیاوەوە کۆمەڵێک خزم دروست دەبێت هەروەها لە ڕێگەی ئافرەتەوە کۆمەڵێک)، بێگومان پەروەردگاری تۆ بەردەوام دەسەڵاتی بێ سنوورە (لە هەموو بوارێکدا).
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ ٱلْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرًۭا55
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان لە جیاتی خوا شتیک دەپەرستن کە نە سوودیان پێدەگەیەنێت نە زیان و هەمیشە و بەردەوام بێباوەڕ دژ بە بەرنامەی پەروەردگاری دەوەستێت.
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا56
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم تۆمان ڕەوانە کردووە، مەگەر بۆ ئەوەی مژدەدەر بیت بە (ئیمانداران) ترسێنەر بیت (بۆ بێباوەڕان).
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا57
تهفسیری ئاسان: بەو خەلکە بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم لە ئێوە ناوێت جگە جگە لەوە کە ڕی نیشاندەرم بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگەی بەرەو پەروەردگاری بگرێتەبەرو مەبەستی ڕەزامەندی ئەو بێت.
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا58
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم، پشت ببەستە بەو زاتەی کە هەمیشە زیندووە و هەرگیز نامرێت، بەردەوام تەسبیحات و سوپاس و ستایشی بکە، ئەوەندە بەسە بۆ ئەو زاتە کە بە هەموو گوناهو تاوانی بەندەکانی ئاگایە و (هیچی لێ پەنهان نیە).
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ ٱلرَّحْمَٰنُ فَسْـَٔلْ بِهِۦ خَبِيرًۭا59
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی وا لە نێوانیاندایە لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی کردووە، لەوەودوا لەسەر عەرش وتەختی فەرمانڕەوایی وەستاوە (سەرنجی ئایەتی_2_سورەتی- الرعد- بدە)، خوا پەروەردگارێکی میهرەبانە، (جا بۆ تێگەیشتن لە وردەکاری و گرنگی بەدیهێنراوەکانی لە جیهانی ئەستێرەکان و کۆمەڵەی خۆر و ئادەمیزاد و گیانلەبەران و ڕووەک و... هتد) لە کەسێکی ئاگاو زانا بپرسە!!
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسْجُدُوا۟ لِلرَّحْمَٰنِ قَالُوا۟ وَمَا ٱلرَّحْمَٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًۭا ۩60
تهفسیری ئاسان: کاتێک بە خوانەناسان بوترێت سوژدە ببەن بۆ خوای میهرەبان (ئەو نەفامانە بەسەرکەشیەوە) دەڵێن: ڕەحمان کێیە؟ خوای میهرەبان کامەیە؟ ئایا سوژدە بەرین بۆ کەسێک کە تۆ فەرمانمان پێ دەدەیت؟! تا بێت فەرمانی خوا زیاتر ئەوانە تەرەو وێڵ دەکات.
تَبَارَكَ ٱلَّذِى جَعَلَ فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجًۭا وَقَمَرًۭا مُّنِيرًۭا61
تهفسیری ئاسان: زۆر گەورەو مەزنە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەندەها خولگەی گەورەی (بۆ هەسارەو ئەستێرەکان) بەدیهێناوە، هەروەها چرایەکی پڕشنگدار، کە خۆرە و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زەوی دابین کردووە.
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ خِلْفَةًۭ لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًۭا62
تهفسیری ئاسان: خوا؛ ئەو زاتەیە کە شەو و ڕۆژی بە شوێن یەکدا ڕێکخستووە کە فرسەتێکە بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت یاداوەری وەربگرێت و دەیەوێت سوپاسگوزاری ئەنجام بدات.
وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًۭا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَٰمًۭا63
تهفسیری ئاسان: بەندەکانی خوای میهرەبان ئەو کەسانەن کە زۆر بە هێمنی و سەلاری بەسەر زەویدا دەڕۆن، کاتێکیش نەفامان بە قسە و قسەڵۆکی ناخۆش بەرەنگاریان دەبن، لە وەڵامیاندا دەڵێن: سڵاو (ڕەوشت بەرزی خۆیان دەنوێنن).
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًۭا وَقِيَٰمًۭا64
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە شەوگار بۆ پەروەردگاریان بە سوژدە و وەستاون و نوێژ دەبەنە سەر.
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا65
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، لەسزای ئاگری دۆزەخ بەدوورمان بکە و پەنامان بدە، چونکە سزاو ئازاری لە کۆڵ نابێتەوە و بەردەوامە (بۆ ئەوکەسەی خوانەناس و یاخیە).
إِنَّهَا سَآءَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا66
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو دۆزەخە شوێن و نیشتەجێیەکی زۆر ناخۆش و ناسازە (ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنوورە تیایدا).
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُوا۟ لَمْ يُسْرِفُوا۟ وَلَمْ يَقْتُرُوا۟ وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًۭا67
تهفسیری ئاسان: (هەروەها بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەن کە: کاتێک ماڵو سامانیان دەبەخشن و خەرجی دەکەن، نە زیادەڕەوی تێدا دەکەن و بازایەی دەدەن، نە دەست نوقاو ڕەزیلیشن، بەڵکو لەو نێوانەدان (مام ناوەندین و لە شتی بەسوود بەکاری دەهێنن).
وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًۭا68
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی هیچ جۆرە خوایەکی تر لەگەڵ خوادا ناپەرستن، کەسیش ناکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردبێت مەگەر بە حەق و ڕەوا، هەروەها زینا ناکەن و نزیکی ناکەون، جا ئەوەی ئەو جۆرە کارە خراپانە ئەنجام بدات، ئەوە توشی سزا و ئازارو ڕیسوایی دەبێت.
يُضَٰعَفْ لَهُ ٱلْعَذَابُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِۦ مُهَانًا69
تهفسیری ئاسان: لە قیامەتیشدا ئازارو سزای بۆ چەند بەرابەر دەکرێت وبە زەلیلی و خەجاڵەتی و شەرمەزارییەوە دەبێت ژیانی تێدا بەرێتە سەر.
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمْ حَسَنَٰتٍۢ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا70
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەو کەسەی تەوبە بکات و باوەڕ بهێنێت وکار وکردەوەی چاکە ئەنجام بدات، ئا ئەو جۆرە کەسانە خوا کار و کردەوە خراپەکانیشیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، چونکە هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبوو میهرەبانە (بەرامبەر خەڵکی بە گشتی و ئەو جۆرە کەسانە بە تایبەتی).
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابًۭا71
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی کە تەوبە دەکات و کارو کردەوەی چاکە ئەنجام دەدات و بەتەمایە پەروەردگار تەوبەکەی لێوەربگرێت؛ ئەوە بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە تەوبەیەکی ڕاست ودروستەوە.
وَٱلَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغْوِ مَرُّوا۟ كِرَامًۭا72
تهفسیری ئاسان: (بەندەکانی خوای میهرەبان) ئەوانەشن کە شایەتی ناحەق نادەن، هەرگیز لە شوێنێکدا ئامادە نابن کە شایەتی ناحەقی تێدا ئەنجام دەدرێت و یان درۆی تێدا دەکرێت، کاتێکیش بە لای گەمە و گاڵە و چەپۆکانی نەفاماندا تێدەپەڕن، بە هێمنی و لەسەرخۆیی و سەربەرزیەوە تێدەپەڕن.
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا۟ عَلَيْهَا صُمًّۭا وَعُمْيَانًۭا73
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەش؛ کاتێک بە ئایەت و فەرمانەکانی پەروەردگاریان بێدار بکرێنەوە، هەروا بەکەڕی و کوێری بەلایاندا تێناپەڕن (بەڵکو تێدەفکرن و لێکی دەدەنەوەو پاشان پەیڕەوی دەکەن).
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍۢ وَٱجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا74
تهفسیری ئاسان: ئەوانەشن کە دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران و نەوەکانمان کەسانێکمان پێ ببەخشە کە ببنە مایەی ڕووناکی دیدەمان و شادمانی دڵمان و بمان کە بە پێشەوا بۆ پارێزکاران و خواناسان.
أُو۟لَٰٓئِكَ يُجْزَوْنَ ٱلْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةًۭ وَسَلَٰمًا75
تهفسیری ئاسان: ئەو جۆرە کەسانەی (کە باسکران) پاداشتیان ژوورە (ڕازاوە و بەرزو خۆشەکانی بەهەشتە) لە بەرامبەر خۆگرتن و ئارامگرتنیانەوە، جا لەوێ بە سڵاو و دروود پێشوازیان لێدەکرێت (بۆ هەمیشە دەحەوێنەوە تیایدا).
خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا76
تهفسیری ئاسان: بێگومان لە ناو ژوورەکانی بەهەشتدا ژیانی کامەرانی و بەردەوام دەبەنە سەر، بەڕاستی جێگە وڕێگە و نیشتەجێییەکی خۆش و سازگار و ڕازاوەیە.
قُلْ مَا يَعْبَؤُا۟ بِكُمْ رَبِّى لَوْلَا دُعَآؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًۢا77
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: (خەڵکینە) پەروەردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئەگەر دوعاو نزاو خواپەرستیتان نەبێت، کەچی زۆربەتان هەر پێغەمبەر و قورئانتان بە درۆزانی، ئەگەر بەردەوام وابن، ئەوا سزاو تۆڵەی خوایی لە ئایندەدا یەخەتان پێ دەگرێت لە کۆڵتان نابێتەوە.