پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓ ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍۢ مُّبِينٍ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سورەتی (1لبقرە) بدە، ئەوە ئایەتەکانی ئەم قورئانەن و فەرمانی کتێبێکی پیرۆزو ئاشکرا و ڕوونە.
هُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ2
تهفسیری ئاسان: ڕێنمووی بەخش و مژدە بەخشە بە ئیمانداران (لە هەموو سەردەمێکدا).
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە نوێژەکانیان بە چاکی ئەنجام دەدەن و زەکات دەبەخشن و باوەڕێکی بەتین و دامەزراویان بە ڕۆژی قیامەت هەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی باوەڕ بە قیامەت ناهێنن، کارو کردەوە خراپەکانمان لەبەرچاو جوان کردوون، لەبەر ئەوە چاوی دڵیان کوێر بووە خراپی کردارەکانیان نابینن.
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ وَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ5
تهفسیری ئاسان: ئائەوانە ئەوانەن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامەدەیە و ئەوان لە قیامەتدا هەموو کەس خەسارەتمەندترن.
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلْقُرْءَانَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ6
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی تۆ لەلایەن زاتێکی داناو زاناوە قورئان فێر دەکرێیت و پێت دەردرێت.
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِۦٓ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا سَـَٔاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ ءَاتِيكُم بِشِهَابٍۢ قَبَسٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ7
تهفسیری ئاسان: یادیان بهێنە، کاتێک موسا (لەڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ میسر) بە هاوسەرەکەی وت: (ئێوە لێرەدا بمێننەوە) بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە و دڵم پێی خۆشە، لەوێوە هەواڵێکتان بۆ دەهێنم، یان سەلکە بزوتێکتان بۆ دەهێنم، بۆ ئەوەی خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.
فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِىَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِى ٱلنَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک گەیشتە لای ئەوەی بە ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیەکی بێ وێنەیە) بانگی لێکرا: پیرۆزە ئەو کەسەی کە لەپاڵ ئاگرەکەدایە و ئەو فریشتانەش کە لەجێی ئاگرە تایبەتیەکەدا هەن، پاکی و بێگەردی بۆ خوایە، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ9
تهفسیری ئاسان: ئەی موسا ئەو کەسەی قسەت بۆ دەکات ئەوە بەڕاستی منم، ئەو خوایەی کە باڵا دەست و دانایە.
وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّۭ وَلَّىٰ مُدْبِرًۭا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَٰمُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّى لَا يَخَافُ لَدَىَّ ٱلْمُرْسَلُونَ10
تهفسیری ئاسان: عەساکەت فڕێ بدە، جاکاتێک فڕێیدا بینی، وەکو تولەمار بەخێرایی دەجووڵا، موسا هەڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نەدایەوە، (ئەوسا خوای گەورە فەرمووی): ئەی موسا مەترسە، چونکە بەڕاستی پێغەمبەران لە لای من ناترسن و بیمیان نیە...
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍۢ فَإِنِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسێک ستەمێکی کردبێت و پاشان چاکەکاری ئەنجام بدات دوای ئەوەی پێشتر هەڵەی هەبووە، ئەوە من بۆ ئەو جۆرە کەسانە لێخۆشبوو میهرەبانم.
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ ۖ فِى تِسْعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ12
تهفسیری ئاسان: جا دەستەکەت بخەرە گیرفانتەوە، هەر کە دەرتهێنا بە سپییەکی بێ عەیب دێتە دەرەوە، ئەم دوو _ موعجیزە _یە لە ڕیزی نۆ _ موعجیزە _ دایە بۆ فیرعەون و قەومەکەی، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی لە سنوور دەرچوو بوون.
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ ءَايَٰتُنَا مُبْصِرَةًۭ قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ13
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک _ موعجیزە _ کانی ئێمەیان بە ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایە بەرچاویان وتیان: ئەمە جادوویەکی ئاشکرایە...
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًۭا وَعُلُوًّۭا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ14
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی هەر ڕق ئەستوورییان کردو باوەڕیان پێی نەبوو، بە زۆرداری و خۆبەزلزانی، لە کاتێکدا لە ناخی دەروونیانەوە هەستیان دەکرد حەقیقەتەو ڕاستە، دە تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە سەرەنجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵەمان لێ سەندن).
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ عِلْمًۭا ۖ وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە داود و سولەیمان زانیاری و زانستیمان بەخشی، هەردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە زیادە ڕێزی ئێمەی داوە بەسەر زۆرێک لە بەندە ئیماندارەکانیدا.
وَوَرِثَ سُلَيْمَٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ16
تهفسیری ئاسان: سولەیمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئەی خەڵکینە ئێمە فێری زمانی باڵندە کراوین و لە هەموو شتێکمان پێدراوە، بەڕاستی ئەمە هەر فەزڵ و ڕێزێکی ئاشکرایە (لەلایەن خواوە پێمان بەخشراوە).
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: هەرچی سەربازو لەشکری سولەیمان هەبوو لە پەری و ئادەمیزاد و باڵندە کۆکرانەوە و نمایشیان کرد بە ڕیزو ڕێک و پێکی هەموویان بەسەرەتاو کۆتاییان یەکیان گرت.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌۭ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ18
تهفسیری ئاسان: هەتا گەیشتە دۆڵی مێروولە، مێروولە مێچکەیەک (هاواری کرد و) وتی: ئەهای مێروولەینە، بچنە ماڵ و کون و کەلەبەرەکانتانەوە نەوەکو سولەیمان و سەربازانی پێشێلتان بکەن، لەکاتێکدا هەستتان پێناکەن.
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًۭا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ19
تهفسیری ئاسان: سولەیمان (کە گوێی لە هاواری مێروولەکە بوو) زەردەخەنە گرتی و پێکەنی بە هاوارو قسەکەی، بۆیە وتی: پەروەردگارا، یارمەتیم بدە دڵ و دەروون و ڕۆح وگیانم کۆبکەرەوە، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمەتەکانت بم کە بەسەر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووتە، هەروەها کۆمەکیم بکە تا کاروکردەوەی چاکە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیی بیت و بە ڕەحمەت و میهرەبانی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە.
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ20
تهفسیری ئاسان: (ئینجا سولەیمان) کەوتە بەسەر کردنەوە و پشکنینی دەستەو تاقمی باڵندەکان و وتی: ئەوە بۆچی من پەپوو نابینم؟ یاخود لێرە نیە و خۆی دزیوەتەوە و لە نادیارەکانە!!
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًۭا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەبێت سزایەکی زۆر سەختی بدەم یان سەری ببڕم، یان دەبێت بە بەڵگەیەکی ئاشکراوە بێت بۆ لام.
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍۢ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍۢ يَقِينٍ22
تهفسیری ئاسان: (سولەیمان) زۆر چاوەڕێی نەکرد (پەپوو پەیدابوو، یەکسەر هات و نیشتەوە و) وتی: ئەوەی من پێم زانیووە تۆ پێت نەزانیووە، من لە وڵاتی سەبەئەوە هەواڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةًۭ تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی من بۆم دەرکەوت ئافرەتێک فەرمانڕەواییان دەکات و لە هەموو جۆرە دەسەڵات و نازو نیعمەتێکی پێبەخشراوە، تەختێکی پاشایەتی گەورەشی هەیە، بینیم خۆی و قەومەکەی سوژدە بۆ خۆر دەبەن لە جیاتی خوا، شەیتان کارو کردەوەی چەوتیانی بۆ ڕازاندوونەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێبازی ڕاست و دروستی لێگرتوون، بۆیە ئەوان ڕێنمووی وەرناگرن.
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ24
تهفسیری ئاسان: بینیم کە خۆی قەومەکەی سوجەدەیان دەبرد بۆ ڕۆژ لە جیاتی خوا، وە (شەیتان) کاروکردەوەکانیانی شیرین و جوان کردبوو لە بەرچاویان هەر بۆیە بە هۆی ئەوە لە ڕێگا لایان داوەو هیدایەتیان وەرنەگرتووە.
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ25
تهفسیری ئاسان: (شەیتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کە نهێنی دەردەکێشێت لە ئاسمانەکان و زەویداو دەزانێت ئێوە چی دەشارنەوە و چیش ئاشکرا دەکەن...
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ۩26
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، خاوەنی تەختی مەزن وگەورەیە.
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ27
تهفسیری ئاسان: سولەیمان وتی بە پەپوو: ئێمە لەمەودوا لەو گوفتارەی تۆ دەکۆلینەوە، تابزانین ڕاست دەکەیت یان لە ڕیزی درۆزنانیت.
ٱذْهَب بِّكِتَٰبِى هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ28
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا سولەیمان نامەیەکی نووسی و دای بە پەپوو فەرمانی پێدا کە): بڕۆ ئەم نامەیە ببە و (لە شوێنێکی بەرچاودا) بۆیان فڕێ بدە و پاشان (لە پەنایەکدا) خۆت حەشار بدە و بزانە دەڵێن چی و ج باس و خواسێک دەکەن.
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَٰبٌۭ كَرِيمٌ29
تهفسیری ئاسان: (شاژن هات ونامەی بینی و خوێندیەوە، پاشان وەزیران و ئەنجومەنەکەی خۆی کۆکردەوە و) وتی: ئەی ڕێزداران، بەڕاستی من نامەیەکی پیرۆزو بەڕێزم بۆ دانراوە.
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ30
تهفسیری ئاسان: نامەکە لە سولەیمانەوە و بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبانەوە (دەست پێ دەکات و دەڵێت):
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: خۆتان بەگەورە مەزانن و لێم یاخی مەبن و وەرن موسوڵمان ببن (واز لە خۆر پەرستی بهێنن و بەدیهێنەری خۆر و مانگ و ئەستێرەو زەوی و... هتد بپەرستن).
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەڵقیس بە ئامادە بووانی وت: ئەی ڕێزداران ڕاتان چیە، چی بکەم باشە، خۆ من هیچ بڕیارێکم نەداوە هەتا ئێوە لێی ئاگادار نەبوو بن و ڕاتان لەسەری نەدابێت.
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍۢ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ33
تهفسیری ئاسان: ئەنجومەنەکەی وتیان: خۆت دەزانیت کە ئێمە خاوەنی هێزو تواناو دەسەڵاتی توندو تیژین، فەرمانیش فەرمانی تۆیە، بیر بکەرەوە و تێفکرە چ فەرمانێک دەدەیت (ئێمە ئامادەین).
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةًۭ ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ34
تهفسیری ئاسان: بەڵقیس وتی: بەڕاستی لەشکری پاشاکان کاتێک چووبنە شارو دێهاتەکانەوە، وێران وکاولیان کردووە و تۆوی خراپەیان چاندووە، کەسانی خاوەن دەسەڵات و پیاوی ناوداری ئەو شوێنەیان زەلیل و ڕیسوا کردووە و هەمیشە ئەوە پیشەیانە و بەو جۆرە دەکەن و هەرواش دەبن (بێگومان من حەز لە کارەساتی وا ناکەم)...
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍۢ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ35
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەبەرئەوە من بڕیارمداوە کە: دیاریەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوە و (هەڵوێستی سولەیمان جۆن دەبێت).
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيْمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍۢ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيْرٌۭ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ36
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک (نوێنەری) نێردراوەکان گەیشتە لای سولەیمان، (هەواڵی دیاریەکەی گەیاند، سولەیمان بە تووڕەییەوە) پێی وت: ئێوە دەتانەوێت بە ماڵ و سامان ودیاری کۆمەکیم بکەن؟! من دڵنیام کە ئەو شتانەی خوا پێی بەخشیووم لەوە چاکتر و بەنرخترە کە بە ئێوەی بەخشیووە، نەخێر من بەو دیاریە دڵشاد نابم، بەڵکو ئێوە بە دیاریەکەتان شاد دەبن.
ٱرْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍۢ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَآ أَذِلَّةًۭ وَهُمْ صَٰغِرُونَ37
تهفسیری ئاسان: (ئەی نوێنەری بەڵقیس) بگەڕێرەوە بۆ لایان بە خۆت و دیاریەکەتەوە، سوێند بە خوا دەبێت بە سەربازانێکەوە بچینە سەریان کە نەیان دیبێت و نەتوانن بەرگری بکەن، دەبێت دەریان بکەین لە وڵاتیان لە کاتێکدا ئەوان زەلیل و ڕیسواو شکاون.
قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ38
تهفسیری ئاسان: (سولەیمان زانی هەڕەشەکەی کاریگەر دەبێت بۆیە ڕوو بەئەندامانی حکومەتەکەی) وتی: ئەی خەڵکینە کامتان دەتوانێت تەختی شاژنە بەڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئەوەی بێن بۆ لام و تەسلیم ببن.
قَالَ عِفْرِيتٌۭ مِّنَ ٱلْجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّى عَلَيْهِ لَقَوِىٌّ أَمِينٌۭ39
تهفسیری ئاسان: دێوێک لە پەریەکان وتی: من بۆت دەهێنم پێش ئەوەی دەوام تەواو ببێت و لە جێی خۆت هەستیت، بەڕاستی من بۆ ئەو کارە خۆم بە بەهێزو ئەمین دەزانم.
قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌۭ مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّۭ كَرِيمٌۭ40
تهفسیری ئاسان: (بەڵام یەکێک لە پیاو چاکان) کە زانستی و زانیاری لە (نهێنیەکانی) کتێبی تەورات هەبوو وتی: من بۆت دەهێنم بە چاو تروکاندنێک (دەستی کرد بە نزاو پاڕانەوە و داوای لە خوا کرد)، ئەوسا کتو پڕ سولەیمان بینی تەختی پاشایەتی لەلایدا دانراوە وتی: ئەمە فەزڵ و بەخششەکانی پەروەردگارمە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە.. کە: ئایا سوپاسگوزار دەبم یان ناشکورو بەدنمەک، جا ئەوەی سوپاسگوزار بێت ئەوە بەڕاستی سوپاسگوزارە بۆ خۆی، ئەوەش کە سپڵەیە، ئەوە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە و خاوەنی بەخششە بە هەمووان (ڕایەکیش هەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسە سولەیمان خۆی بووە).
قَالَ نَكِّرُوا۟ لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِىٓ أَمْ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ41
تهفسیری ئاسان: (ئینجا سولەیمان فەرمانیدا و) وتی: تەختی پاشایەتیەکەی دەستکاری بکەن (هەندێک ڕەنگ و نەخشی بگۆڕن) سەرنج دەدەین بزانین بەڵقیس دەیناسێتەوە، یان لەو کەسانە دەبێت کە نایناسنەوە.
فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ42
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک بەڵقیس گەیشت، پێی وترا: تەختی پاشایەتی تۆ ئاوایە؟! هەر دەڵێی ئەوەو لەو دەچێت، ئێمە پێش ئەمەش زانیاریمان هەبوو (دەربارەی تواناو دەسەڵاتی سولەیمان) ئێمە تەسلیم بووین (نیازی جەنگمان نیە).
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍۢ كَٰفِرِينَ43
تهفسیری ئاسان: ئەو شتانەی کە بەڵقیس دەیپەرست لە جیاتی خوا بووبوونە بەربەست لە دڵ و دەروونیدا لە بەرامبەر ئاینی خوادا بەڕاستی ئەو کاتی خۆی لە ڕیزی قەومێکی بێ باوەڕ و خوا نەناساندا بوو.
قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةًۭ وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌۭ مُّمَرَّدٌۭ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی وترا بچۆرە کۆشکەکەوە، (کاتێک بەرەو کۆشک کەوتە ڕێ، ئاوێک لەبەردەم کۆشکەکەدا بوو، بە شووشە سەری گیرا بوو) جا کە بەڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆرە و قاچی خۆی هەڵکرد تا تەڕ نەبێت، سولەیمان وتی: ئەو پانتاییە بە شووشە سەری گیراوە (بەڵقیس سەرسام بوو لەدەسەڵات و کۆشک و تەلارو نازو نیعمەتی مادی و مەعنەوی کە خوای گەورە بە سولەیمانی بەخشیووە بۆیە) وتی: پەروەردگارا من بەڕاستی تا ئێستا ستەمم لە خۆم کردووە، ئیتر وا لەگەڵ سولەیماندا تەسلیمی خوای پەروەردگاری جیهانیان بووم.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ45
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فەرمانمان پێدا کە پێیان بڵێ: تەنها خوا بپەرستن، کەچی دەستبەجێ خەڵکەکە بوون بە دوو دەستەوە و کێشە و ناخۆشی لە نێوانیاندا بەرپا بوو.
قَالَ يَٰقَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ46
تهفسیری ئاسان: صاڵح پێی وتن: ئەی قەوم و کەسم بۆچی ئێوە پەلەی خراپەتانە پێش چاکە و حەز دەکەن بەڵاو ناخۆشیتان بەسەر بێت، ئەی بۆچی داوای لێخۆشبوون لە خوا ناکەن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت (خوای گەورە دەرووی زیاترتان لێ بکاتەوە).
قَالُوا۟ ٱطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ ۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمْ عِندَ ٱللَّهِ ۖ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تُفْتَنُونَ47
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێمە تووشی شووم و نەگبەتی بووین بە هۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان، صاڵح وتی: نەخێر وا نییە، نەگبەتی و شوومتان لەلایەن خواوە بۆ دێت (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر یاخی بوونتان)، بەڵکو ئێوە قەومێکن کە تاقی دەکرێنەوە.
وَكَانَ فِى ٱلْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍۢ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ48
تهفسیری ئاسان: لەو شارەدا نۆ دەستە هەبوو کە گوناهو تاوانیان ئەنجام دەداو تۆوی خراپەیان لە وڵاتدا دەچاندو بەلای چاکەو چاکەکاریدا نەدەچاوون.
قَالُوا۟ تَقَاسَمُوا۟ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ49
تهفسیری ئاسان: هەموویان سوێندیان بە خوا بۆ یەکتر خوارد کە لە شەودا بدەن بەسەر صاڵح و ماڵ و منداڵیدا و لەناویان بەرن، پاشان (ئەگەر گومانیان لێکردین) سوێند دەخۆین و بە کەس و کاری دەڵێین: ئێمە ئاگامان لە تیاچوونی ئەوان نیە و دڵنیا بن ئێمە ڕاستگۆشین.
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًۭا وَمَكَرْنَا مَكْرًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ50
تهفسیری ئاسان: (ئەو تاوانبارانە) پیلان و تەڵەکەیان گێڕا (بۆ لەناو بردنی صاڵح و شوێنکەوتوانی) ئێمەش نەخشەیەکی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و لەناوبردانی خوا نەناسان) ئەوان ئاگایان لێ نەبوو، هەستیان پێ نەدەکرد.
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَٰهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ51
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر سەرنج بدە و تەماشاکە، سەرەنجامی پیلانەکەیان چیان بەسەرهات، بەڕاستی ئێمە ئەوانیش و هەموو قەومەکەیانمان لە ناوبرد (بەهۆی بومەلەرزەوە).
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةًۢ بِمَا ظَلَمُوٓا۟ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئەوەتە ماڵەکانیان کاول و چۆڵە بە هۆی ئەو ستەمەی کە کردیان، بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتەدا بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە لەشت تێبگەن و بزانن.
وَأَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ53
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئێمە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە باوەڕیان هێنابوو و ئەوانە پارێزکار بوون و لە خوا دەترسان.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ54
تهفسیری ئاسان: (لوط پێغەمبەریش) کاتی خۆی بە قەومەکەی وت: باشە ئێوە ئەوکارە نابەجێ وتاوان و گوناهە ئەنجام دەدەن؟!، لەکاتێکدا ئێوە چاوتان هەیە و دەزانن (چۆن شەرمەزار و خەجاڵەت و ڕیسوا نابن).
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ55
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە کە ئارەزووی خۆتان لەگەڵ پیاواندا ئەنجام بدەن لە جیاتی ژنان؟! نەخێر ئێوە ژیر نین، بەڵکو ئێوە گەلێکن سەرەنجامی ئەم ئیشە خراپە نازانن.
۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوٓا۟ ءَالَ لُوطٍۢ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ56
تهفسیری ئاسان: کەچی وەڵامی قەومەکەی هیچ نەبوو تەنها ئەوە نەبێت کە وتیان: (لوط) و شوێنکەوتووانی لە شارەکەتان دەربکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن خۆیان بە پاک ڕادەگرن!!
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَٰهَا مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ57
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام ئێمە (لوط) و خاوو خێزانیمان ڕزگارکرد جگە لە ژنەکەی کە بڕیارمان دابوو لە تیاچووان بێت (چونکە هەڵوێستی چاک نەبوو، باوەری بە مێردی پێغەمبەری نەبوو).
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ58
تهفسیری ئاسان: (لە بەرەبەیاندا) بەردبارانمان کردن، ئای کە بەردبارانی بێدارکراوەکان سەخت و دژوارە!
قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَىٰٓ ۗ ءَآللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ59
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهرەبان، سڵاو لەسەر ئەو بەندانەش کە هەڵی بژاردووە، ئایا ئەو خوا میهرەبانە چاکترە (کە بپەرسترێت و پەیڕەوی بەرنامەکەی بکرێت) یان ئەوانەی ئەوان دەیکەنە شەریک و هاوەڵ بۆی؟
أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍۢ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ يَعْدِلُونَ60
تهفسیری ئاسان: (ئایا شەریک و هاوەڵ چاکترە بپەرسترێت) یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوەمان پێ بەرهەم هێناوە، ئێوە نەتاندەتوانی درەختەکانی بڕوێنن، چ جای بەرو بوومەکەی، ئایا ڕەوایە، کە خوایەکی تر لەگەڵ خوای پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە لە ڕێبازی ڕاست لادەدەن و شوێنی چەوتی و ناردوستی دەکەون.
أَمَّن جَعَلَ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنْهَٰرًۭا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِىَ وَجَعَلَ بَيْنَ ٱلْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ61
تهفسیری ئاسان: (ئایا تەنها ئەو زاتە نیە) کە زەوی دامەزراندووە و لە ناویدا جۆگە و ڕووباری ڕەخساندووە، هەروەها زنجیرە چیای تیادا چەسپاندووە، لە نێوان دوو دەریاکەشدا بەربەستی بەرپاکردووە (کە ئاوی شیرین و سوێر تێکەڵ نابن) ئایا ڕەوایە خوایەکی تر لەگەڵ خوا پەروەردگاردا هەبێت؟! نەخێر وا نییە، لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەدا زۆربەی ئەو خەڵکە (ئەم ڕاستیانە) نازانن و تێناگەن.
أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئایا کێیە جگە لە زاتی پەروەردگار کە بێت بە هانا و هاواری لێقەوماو و بێ دەرەتان و بێ داڵدەوە، کاتێک نزا دەکات و لێی دەپارێتەوە، ئەوسا بەڵاو ناخۆشیەکان لادەبات و دەتانکاتە نیشتەجێ و جێنشین لە زەویدا، ئایا ڕەوایە لەگەڵ ئەو زاتەدا خوای تر هەبێت؟! کەمێک یاداوەری وەربگرن و تێفکرن و بیربکەنەوە.
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦٓ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ لە تاریکستانی سەر وشکانی و دەریا ڕێنمووییتان دەکات تا ون نەبن؟! کێ بای شەماڵ (هەڵگری هەڵمی ئاو) دەنێرێت وەک مژدەیەک پێش گەیشتنی بارانی ڕەحمەت؟، ئایا ڕەوایە لەگەڵ خوادا خوای تر هەبێت، بەرزی و بڵندی و مەزنی بۆ خوای گەورە لەبەرامبەر ئەو شتانەوە کە نەفامان دەیکەنە هاوەڵ و شەریک بۆ ئەو زاتە.
أَمَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ64
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ لە سەرتاوە دروستکراوان بەدی دەهێنێت، پاشان دوای تێکدانی سەرلەنوێ دروستی دەکاتەوە، کێ لەو ئاسمانەوە (بەهۆی تیشکی خۆر و باران و هەواوە) لە زەوییەوە (بە هۆی خاکەوە) ڕزق و ڕۆزیتان پی دەبەخشێت؟، ئایا ڕەوایە لەگەڵ زاتی خوادا خوای تر هەبێت؟، پێیان بڵێ: ئادەی بەڵگەتان چییە بیهێننە مەیدان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.
قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلْغَيْبَ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ65
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: جگە لە خوا هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هیچیان ئاگادارینین لە پەنهان و شاراوەکان، هەستیش ناکەن کەی زیندوو دەکرێنەوە...
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلْمُهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ مِّنْهَا ۖ بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەوانە زانیاری و زانستیان دەربارەی قیامەت کۆتا و کەم و کورتە، بەڵکو ئەوان لە گوماندان دەربارەی، بەڵکو هەر کوێرن لە ئاستیدا و دڵیان نابینایە.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًۭا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ67
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ باوەڕن بوون دەیانوت: باشە ئەگەر ئێمە بوونیە خاک لەگەڵ باوو و باپیرانماندا، ئایا ئێمە (بۆ ژیانێکی نوێ) دەدەهێنرێینەوە؟!
لَقَدْ وُعِدْنَا هَٰذَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ68
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پێشتر لەم بەڵێنانەمان پێدراوە لەگەڵ باوو باپیرانماندا ئەمە هیچ شتێک نییە، تەنها داستان و قسەی پێشینەکانە!!
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ69
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: دە بگەڕێن بەسەر زەویدا و سەرنج بدەن و بزانن چؤن بوو سەرئەنجامی تاوانبار و تاوانکاران.
وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِى ضَيْقٍۢ مِّمَّا يَمْكُرُونَ70
تهفسیری ئاسان: تۆش خەفەت مەخۆ بۆیان و غەمگین مەبە لەو پیلان و تەڵەکە و فێڵانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ71
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان دەڵێن: کەی ئەم بەڵێنە پێش دێت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن؟
قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ ٱلَّذِى تَسْتَعْجِلُونَ72
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: دوور نیە بەشێک لەو سازایەی کە ئێوە پەلەی لێ دەکەن، بەم زووانە بۆتان پێش بێت.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ73
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بە ڕاستی پەروەردگاری تۆ خاوەنی فەزڵ و بەخشندەییە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەیان سپڵەن و سوپاسی خوا ناکەن.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ74
تهفسیری ئاسان: بێگومان پەروەردگارت چاک دەزانێت چی لە سینەیاندا حەشاردەدەن و چیش ئاشکرا دەکەن.
وَمَا مِنْ غَآئِبَةٍۢ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍ75
تهفسیری ئاسان: هیچ شتێک لە خوا پەنهان نیە لە ئاسماندا بێت یان لە زەویدا، لە دۆسیەی ئاشکرادا تۆمار نەکرابێت.
إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَكْثَرَ ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ76
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە زۆربەی زۆری ئەو شتانەی کە نەوەی ئیسرائیل جیاوازی و کێشەیان لەسەری هەیە باسی دەکات و لێی دەدوێت و ڕوونی دەکاتەوە.
وَإِنَّهُۥ لَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ77
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڕاستی ئەم قورئانە هۆی هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانیە بۆ ئیمانداران.
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُم بِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت داوەریی دەکات لە زاتێکی باڵادەست و زانایە.
فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلْحَقِّ ٱلْمُبِينِ79
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) کەواتە تۆ پشت بەخوا ببەستە، بەڕاستی تۆ لەسەر حەق و ڕاستیەکی ئاشکرایت.
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ80
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ ناتوانیت ئەم بانگەوازە بخەیتە ناو دڵی دڵ مردوو و کەڕەواڵەکانەوە، بەتایبەت کاتێک ڕوو وەردەگێڕن و پشت هەڵدەکەن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن).
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِى ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ81
تهفسیری ئاسان: هەورەها تۆ ناتوانیت هیدایەت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکەیت و لە تاریکی ڕزگاریان بکەیت (ئەوانەی دڵیان کوێرەو سەرنجی ڕاستیەکان نادەن)، تۆ تەنها دەتوانیت (ئەم ڕاستیانە) بدەیت بە گوێی ئەو کەسانەدا کە باوەڕیان بە نایەت و فەرمانەکانی ئێمەدەهێنن (لە قورئان و بوونەوەردا) چونکە ئەوانە هەمیشە ملکەچی فەرمانەکانی خوای گەورەن.
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَآبَّةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ82
تهفسیری ئاسان: کاتێک بڕیاری بەرپابوونی (قیامەت درا، یاخود نزیک بۆوە)، زیندەوەرێک لە زەوی دەردەهێنین بۆیان کە قسەیان بۆ دەکات کە: بەڕاستی زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە.
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ فَوْجًۭا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ83
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت لە هەر ئوممەتێک دەستەیەک کێش دەکەین و کۆیان دەکەینەوە، لەوانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانن، ئینجا بەرودوا هەموویان کۆدەکردێنەوە.
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبْتُم بِـَٔايَٰتِى وَلَمْ تُحِيطُوا۟ بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ84
تهفسیری ئاسان: هەتا ئەو کاتەی دێنە پێشەوە بۆ لێپرسینەوە، خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوە ئێوە بڕواتان بە ئایەتەکانی من نەهێنا لە کاتێکدا ئێوە هێچ زانستی و زانیاریەکتان دەربارەی نەبوو؟ یاخود ئێوە خەریکی چی بوون؟ چیتان دەکرد بە ئایەتەکانی ئێمە؟
وَوَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا۟ فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ85
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام بڕیارو فەرمانی خوا درچوو دژیان بەهۆی ئەوستەمەی کردیان، جا قسەیان بۆ ناکرێت و ورتەیان لێنایەت.
أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِيَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ86
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو خەڵکە نەیانبینیوە کە بەڕاستی ئێمە شەومان تاریک کردووە، تا تیایدا بحەسێنەوە، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆتەوە، تا هەموو شت ببینن، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک ئیمان و باوەر بهێنن.
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَٰخِرِينَ87
تهفسیری ئاسان: یادی ڕۆژێک بکە فوو دەکرێت بە _صور_ دا، هەرکەس لە ئاسمانەکان و هەرکەس لە زەویدا هەیە، ترس و بیمێکی زۆر دایدەگرێت، جگە لەوانەی کە ویستی خوا وایە ترس و بیمیان، هەمووانیش دێن بەملکەچێ و ناچاریی.
وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةًۭ وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ ۚ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ ۚ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ88
تهفسیری ئاسان: تۆ کێوەکان دەبینیت وا دەزانیت کە وەستاون و بێ جووڵەن، لە کاتێکدا کە ئەوانیش وەکو هەور لە جووڵەدان (چونکە زەوی بەخێرایی هەزار کێلۆمەتر لە سەعارتێکدا بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، هەروەها لەسەرەتای بەرپابوونی قیامەتدا کێوەکان وەکو خوری شی کراوە دەبرێن بە ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زەویان پێ پڕدەکرێتەوە)، ئەمەیە دەستکردی ئەوخوایەی کە هەموو شتێکی بەوپەری ڕێکوپێکی دروستکردووە، بەڕاستی ئەوزاتە زۆر ئاگایە بەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌۭ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍۢ يَوْمَئِذٍ ءَامِنُونَ89
تهفسیری ئاسان: کەسێک بە کارو کردەوەی چاکەوە بێت، ئەوە پاداشتی چاکتر لەوەی خۆی پێشکەش دەکرێت و ئەوانە لەو ڕۆژەدا لە ترس و بیم پارێزراون و ئاسوودە و ئارامن.
وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ90
تهفسیری ئاسان: ئەوەش بە تاوان و گوناهو خراپەوە دێت، بە ڕوودا و سەرەو خوار دەخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە و (پێیان دەوترێت): ئایا پاداشتان دەدرێتەوە جگە لەوەی دەتانکرد؟!
إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ ٱلْبَلْدَةِ ٱلَّذِى حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَىْءٍۢ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ91
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ): بەڕاستی من تەنها فەرمانی ئەوەم پێدراوە خوای ئەم شارەو ئەم شوینە بپەرستم کە حورمەتی بۆ داناوەو هەموو شت ئەو خاوەنیەتی، فەرمانیشم پێدراوە لە فەرمانبەردارو موسڵمانەکان بم.
وَأَنْ أَتْلُوَا۟ ٱلْقُرْءَانَ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ92
تهفسیری ئاسان: (فەرمانیشـم) پێدراوە کە): قورئان دەور بکەمەوە و بەردەوام بیخوێنمەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت وەربگرێت، ئەوە بەڕاستی قازانجی وەرگرتنی ڕێنمووماییەکەی هەر بۆ خۆیەتی (لە دنیاو قیامەتدا سوودی لێوەردەگرێت)، ئەوەش کە گومڕا دەبێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم لە سەرتان نیە) بێگومان من تەنها یەکێکم لە بێدار کەرەوەکان.
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ93
تهفسیری ئاسان: بڵێ (الحمد للە) سوپاس و ستایش بۆ خوا، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو بەڵگە و نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات و دەیانناسنەوە (کە هەمووی دەستکار و بەدیهێنراوی خوایە)، بێگومان پەروەردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.