پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
طسٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرە) بدە.
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ2
تهفسیری ئاسان: ئەوە چەند ئایەتێکە لە ئایەتەکانی ئەم قورئانە ڕوون و ئاشکرایە.
نَتْلُوا۟ عَلَيْكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِٱلْحَقِّ لِقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەندێک لە هەواڵ و بەسەرهاتی گرنگی ڕاست و نەگۆڕی موسا و فیرعەون دەخوێنینەوە بەسەرتدا، بۆ ئەوەی سوود بگەیەنین بە گەلێک کە بڕوا دەهێنن (تا ببێتە پەندو ئامۆژگاری).
إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًۭا يَسْتَضْعِفُ طَآئِفَةًۭ مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَآءَهُمْ وَيَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ4
تهفسیری ئاسان: بێگومان فیرعەون زاڵ و دڕندە بوو لە وڵتەکەیدا، خەڵکەکەی پارچە پارچە کرد (جیاوازی خستە نێوانیانەوە)، دەستەیەکیانی دەچەوساندەوە و لوازی دەکردن، منداڵە نێرینەکانی سەردەبڕین، کچان و ئافرەتانی (بەزەلیلی دەهێشتەوە)، بەڕاستی ئەو ستەمکارە یەکێک بوو لەوانەی تۆوی خراپی دەچاند.
وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةًۭ وَنَجْعَلَهُمُ ٱلْوَٰرِثِينَ5
تهفسیری ئاسان: ئێمەش دەمانەوێت دەروو بکەینەوە لە چەوساوەکان و منەتی خێر بکەین بەسەر لوازکراوەکاندا لە وڵتداو دەمانەوێت بیانکەینە پێشەواو بیانکەینە میراتگری سامان و دەساڵتی ستەمکاران.
وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَنُرِىَ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَحْذَرُونَ6
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەمانەوێت پایەداریان بکەین و دەسەڵتیان بچەسپێنین لە وڵتداو، ئەوە پێش بهێنین بۆ فیرعەون و هامان و سەربازانیان کەلێی دەترسان (ئەم بەڵێنە خواییە بەویستی پەروەردگاری باڵدەست دووبارە دەبێتەوە بۆ ئیمانداران لە بارودۆخی تایبەتی و گونجاودا).
وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِى ٱلْيَمِّ وَلَا تَخَافِى وَلَا تَحْزَنِىٓ ۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ7
تهفسیری ئاسان: ئێمە دایکی موسامان ئاگادارکرد، کە شیری بداتێ و (پێمان وت) جا کاتێک مەترسیت پایدا کرد لەوەی کە پێی بزانرێت فڕێی بدەرە ڕووباری (نیلەوە) نە بترسە (لەوەی تووشی بەڵ ببێت) نە خەفەتیشی بۆ بخۆ، چونکە ئێمە بەڕاستی دەیگێڕینەوە بۆ ڵت و لەئایندەشدا دەیکەین بەیەکێک لە پێغەمبەرە پەیامدارەکان.
فَٱلْتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّۭا وَحَزَنًا ۗ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا۟ خَٰطِـِٔينَ8
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر دارو دەستەی فیرعەون هەڵیان گرتەوە، تا سەرەنجام ببهێتە دوژمن و خەفەت بۆیان، بەڕاستی فیرعەون و هامان و سەربازەکانیان گوناهکارو تاوانبار و هەڵە بوون.
وَقَالَتِ ٱمْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍۢ لِّى وَلَكَ ۖ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ9
تهفسیری ئاسان: (کاتێک فیرعەون موسای ساوای بینی فەرمانی کوشتنی دەرکرد) خێزانەکەی نەیهێشت و وتی: هیوادارم ببێتە مایەی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مەیکوژن، بەڵکو لەئایندەدا سوودمان پێ بگەیەنێت، یان دەیکەینە کوڕی خۆمان، لە کاتێکدا ئەوان هەر پێی نازانن و هەستی پێ ناکەن.
وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِى بِهِۦ لَوْلَآ أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دایکی موسا هەستی بەبێتاقەتی و بە بۆشاییەکی زۆر دەکرد لە دڵ و دەرونی خۆیدا، بەڕاستی خەریک بوو ڕازەکە ئاشکرا بکات، ئەگەر ئێمە دڵیمان دامەزراو نەکردایە تا لەو کەسانە بێت کە بڕوایان بە بەڵێنی خوا هەیە.
وَقَالَتْ لِأُخْتِهِۦ قُصِّيهِ ۖ فَبَصُرَتْ بِهِۦ عَن جُنُبٍۢ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ11
تهفسیری ئاسان: پاشان بەخوشکەکەی موسای وت: بڕۆ بە شوێنیدا، (دوای تاوێک) لە کەنارێکەوە (موسای بەباوەشی ئافرەتێکەوە) بینی، ئەوان هەستیان بەوە نەکرد (کە خوشکەکەی چاودێری دەکات).
۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍۢ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَٰصِحُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئێمە پێشتر هەرچی ئافرەتی شیردەرە لەومان حەرام کرد، خوشکەکەی (بەمەی زانی حەکیمانە لە کۆشک نزیک بۆوە) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێکتان پێ بڵێم کە ئەو مناڵەتان بۆ بەخێو بکەن، دڵسۆزو میهرەبانیش بن بۆی.
فَرَدَدْنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ13
تهفسیری ئاسان: بەو شێوەیە گێرامانەوە بۆ لای دایکی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی بەدیتنی ئاسودە ببێت ئیتر خەفەت نەخوات و لای ڕوون بێت کە بەڵینی خوا حەق و ڕاستە، بەڵام زۆربەی (ئەو خەڵکە) نازانن و هەستی پە ناکەن.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسْتَوَىٰٓ ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ14
تهفسیری ئاسان: (دوای چەند ساڵ) کاتێک تەمەنی گەیشتە ئەوپەری هێزو توانایی، ئێمەش حیکمەت و دانایی و زانیاریمان پێبەخشی، هەر بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.
وَدَخَلَ ٱلْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍۢ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنْ عَدُوِّهِۦ ۖ فَٱسْتَغَٰثَهُ ٱلَّذِى مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِى مِنْ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَٰذَا مِنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۖ إِنَّهُۥ عَدُوٌّۭ مُّضِلٌّۭ مُّبِينٌۭ15
تهفسیری ئاسان: (موسا) لەکاتی غەفڵەتی خەڵکی شاردا خۆی کرد بە شەقام و بازاردا، بینی دوو پیاو شەڕ دەکەن، ئەمەیان لە تایفەی خۆیەتی و ئەمەشیان لە دەستەی دوژمنەکەیەتی (سەربازی فیرعەونە)، ئەوەی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێکرد کە فریای بکەوێت و زاڵی بکات بە سەر دوژمنەکەیدا، موساش بەپەلە چوو بەدەمیەوە بۆکزەکی ماڵی بە کابرای (قبطی دا)و کوشتی، موسا پەشیمان بۆوە لەبەر خۆیەوە وتی: ئەم کارە شەیتان پێی کردم (من نەمدەویست بیکوژم) بە ڕاستی شەیتان دوژمنێکی گومڕاو ئاشکرایە.
قَالَ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى فَٱغْفِرْ لِى فَغَفَرَ لَهُۥٓ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ16
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دەستەکانی بەرز کردەوە و) وتی: پەروەردگارە من بەڕاستی ستەمم لە خۆم کرد کاتێک لە دەستم دەرچوو ئەو کابرایەم کوشت، لێم ببوورە و بمبەخشە، جا خوای میهرەبانیش لێی خۆشبوو، بێگومان ئەو زاتێکی لێخۆشبوو میهرەبانە.
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًۭا لِّلْمُجْرِمِينَ17
تهفسیری ئاسان: (موسا هەستی کرد پەروەردگاری نزای گیرا کردوە بۆیە) وتی: پەروەردگارا مادەم ئاوا نازو نیعمەتی لێخۆش بوونت بە سەردا ڕژاندم، من ئیتر هەرگیز نابمە پشتیوان بۆ تاوانکاران.
فَأَصْبَحَ فِى ٱلْمَدِينَةِ خَآئِفًۭا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِى ٱسْتَنصَرَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُۥ ۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِىٌّۭ مُّبِينٌۭ18
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەو ترس و بیم دایگرت و بەشاردا دەسوڕایەوە و چاودێری دەکرد، کوتوپر کابرای کە دوێنێ فریای کەوت، هاواری لێکرد فریام بکەوە! موسا چوو بە هاواریەوەو پێی وت: بەڕاستی تۆ کابرایەکی شەرەنگێز و گێچەڵ گێڕی ئاشکرایت.
فَلَمَّآ أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِٱلَّذِى هُوَ عَدُوٌّۭ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِى كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًۢا بِٱلْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِينَ19
تهفسیری ئاسان: کاتێک موسا ویستی هێرش بکاتە سەر ئەوەی کە دوژمی هەردووکیانە (واتە قبطیەکە، کابرا) وتی: ئەی موسا دەتەوێت منیش بکوژیت وەک ئەو کەسەی دوێنێ کوشتت، دیارە تۆ هەر دەتەوێت ببیتە زۆردار لە زەویدا ناتەوێت بچیتە ڕێزی ئەو کەسانەوە کە چاکەکارن.
وَجَآءَ رَجُلٌۭ مِّنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَٱخْرُجْ إِنِّى لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ20
تهفسیری ئاسان: (دوای ماوەیەک) لەوپەڕی شارەوە پیاوێکی (ئیماندار کە لە خزمانی فیرعەون بوو) بە پەلە هات و وتی: ئەی موسا (فریای خۆت بکەوە) بەڕاستی دارو دەستەی فیرعەون دانیشتوون و نەخشە دەکێشن تا بتکوژن، تا زووە دەرچۆ و ئێرە بەجێ بهێڵە، بێگومان من لە دڵسۆزانم بۆ تۆ.
فَخَرَجَ مِنْهَا خَآئِفًۭا يَتَرَقَّبُ ۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ21
تهفسیری ئاسان: موسا لە شار دەرچوو بەترس و بیمەوە، هەر سەیری ئەملاو ئەولای خۆی دەکرد، لەبەر خۆیەوە دەیوت: پەروەردگارا لە دەست قەومی ستەمکار ڕزگارم بکە.
وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَآءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يَهْدِيَنِى سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ22
تهفسیری ئاسان: کاتێک ڕووی کردە شاری مەدیەن (دووبارە ڕووی کردە پەروەردگاری و) وتی: ئومێدەوارم کە پەروەردگارم ڕێنموویم بکات بۆ شوێن و جێگەیەکی ڕاست و دروست (دوور لە کێشە و ناخۆشی).
وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌۭ كَبِيرٌۭ23
تهفسیری ئاسان: کاتێک گەیشتە ئاوەکەی مەدیەن خەڵکێکی بینی ماڵاتەکانیان ئاودەدا، لەولاشەوە دوو ئافرەتی بینی کە بەخۆیان و مەڕەکانیانەوە دوورە پەرێز وەستا بوون، بۆیەلێیان چووە پێشەوە و پرسی و وتی: ئەوە ئێوە بۆچی لێرە وەستاون؟ کێشەتان چیە وادوورەپەرێزن؟ ئافرەتەکان وتیان: ئێمە ناتوانین ماڵاتەکەمان ئاوبدەین، هەتا شوانەکان نەرۆن و چۆڵی نەکەن، باوکیشمان پیرەمێردێکی بەساڵا چووە.
فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍۢ فَقِيرٌۭ24
تهفسیری ئاسان: موسا مەردانە، شوانەکانی بڕدا و ماڵاتەکەیانی ئاودا و بەڕێی کردن، دوایی پشتی تێکردن و چووە ژێر سێبەرەکە و نزای کردو وتی: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ خێرو بێری زۆرت بەسەردا ڕژاندووم، بەڵام هێشتا هەژارم و ئاتاجی بەخششی زیاترم.
فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍۢ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ25
تهفسیری ئاسان: دوای تاوێک یەکێک لە کچەکان هات بۆ لای موسا زۆر بەشەرم و حەیاوە دەرۆیشت بە ڕێگەدا، کە گەیشتە لای پێی وت: باوکم بانگت دەکات و حەز دەکات پاداشتی ئەو چاکەو ئاودانی ماڵاتە کە بۆ ئێمەت ئەنجامدا، بداتەوە...، کاتێک موسا گەیشتە لای باوکیان، دوای حەوانەوە هەموو بەسەرهاتەکەی خۆی بۆ گێرایەوە باوکی کچەکان وتی: مەترسە، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو لە دەست قەومی ستەمکار.
قَالَتْ إِحْدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسْتَـْٔجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ ٱسْتَـْٔجَرْتَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْأَمِينُ26
تهفسیری ئاسان: یەکێک لە کچەکان وتی: بابە بۆ بە کرێی ناگریت، چونکە بەڕاستی چاکترین کەسێک کە تۆ بیگریت بە کرێ، ئەم پیاوە بەهێزو ئەمین و دەسپاک و دەروون پاکەیە.
قَالَ إِنِّىٓ أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ٱبْنَتَىَّ هَٰتَيْنِ عَلَىٰٓ أَن تَأْجُرَنِى ثَمَٰنِىَ حِجَجٍۢ ۖ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًۭا فَمِنْ عِندِكَ ۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ۚ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ27
تهفسیری ئاسان: باوکیان پێشنیارەکەی پێ باش بوو بۆیە وتی: من پێم چاکە بتکەم بە کوڕی خۆم، بە زاوای خۆم، یەکێک لەم دوو کچەت لێ مارە بکەم بەمەرجی ئەوەی هەشت ساڵ لای من کار بکەیت، خۆ ئەگەر دە ساڵیشت بردە سەر ئەوەچاکەی خۆتە، منیش نامەوێت بێزارت بکەم و زۆرت بۆ بهێنم، دەمبینیت ئەگەر خوا بیەوێت لە چاکان دەبم؟
قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ ۖ أَيَّمَا ٱلْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَٰنَ عَلَىَّ ۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ28
تهفسیری ئاسان: موسا پێشنیارەکەی لا پەسەند بوو بۆیە وتی: ئەم پەیمانە لە نێوان من و تۆدایە، من پێی ڕازیم، بەڵام هەرکام لەو ماوانەم بۆ تەواوکرا با ستەمم لێ نەکرێت و ئازادبم، خوای گەورەش شایەت و ئاگایە بەوەی کە دەیڵێین و بڕیاری لەسەر دەدەین.
۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارًۭا قَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ29
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک موسا ماوەی دیاریکراوی بەسەر برد و (بڕیاری گەڕانەوەیدا، لە شەوێکی ساردا) لەلایەکی کێوی طوردا ئاگرێکی بەدی کرد، بەخێزانەکەی وت: ئێوە لێرە بن، من بەڕاستی تروسکایی ئاگرێک دەبینم بەڵکو بچم هەواڵێکتان بۆ بهێنمەوە، یان چڵۆسکێک ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە.
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ مِن شَٰطِئِ ٱلْوَادِ ٱلْأَيْمَنِ فِى ٱلْبُقْعَةِ ٱلْمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّىٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ30
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە موسا لە ئاگرەکە نزیک بۆوە لە کەناری لای ڕاستی دۆڵەکەوە لە شوێنێکی پیرۆزەوە لە پاڵ درەختەکەوە بانگی لێکرا ئەی موسا: (ئەوەی گفتوگۆت لەگەڵدا دەکات) ئەوە بەڕاستی منم (اللە) کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانم.
وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّۭ وَلَّىٰ مُدْبِرًۭا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَٰمُوسَىٰٓ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلْءَامِنِينَ31
تهفسیری ئاسان: ئینجا فەرمووی: عەساکەشت فڕێ بدە، (کاتێک فرێیدا موسا) بینی زۆر بە خێرایی دەجوڵێتەوە وەکو توولە مار، هەڵهات و ئاوڕی نەدایەوە، خوا فەرمووی ئەی موسا وەرە و مەترسە بەڕاستی تۆ لەو کەسانەیت کە ئەمین دەبیت و لە ترس بەدووریت.
ٱسْلُكْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ وَٱضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهْبِ ۖ فَذَٰنِكَ بُرْهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَٰسِقِينَ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا دەستت بخەرە بن باخەڵتەوە، بەشێوەیەکی سپی (وەکو بلوور، دەستت خۆی دەنوێنێت)بێگەرد و بێ پەڵە و بێ عەیب، هەروەها بازووەکانت بهێنەرەوەیەک و لەسەر سینە و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئەم دوو (معجزە) یە دوو باڵگەن لەلایەن پەروەردگارتەوەبۆ سەر فیرعەون و دارو دەستەی، بەڕاستی ئەوانە قەومێکی یاخی و نالەبارو تاوانبار بوون.
قَالَ رَبِّ إِنِّى قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًۭا فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ33
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگارا خۆت دەزانیت کە بێگومان من کەسێکم لێ کوشتوون، دەترسم بمکوژنەوە.
وَأَخِى هَٰرُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّى لِسَانًۭا فَأَرْسِلْهُ مَعِىَ رِدْءًۭا يُصَدِّقُنِىٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ34
تهفسیری ئاسان: هاروونی براشم زمان پاراوترە لە من، ئەویش لەگەڵ من ڕەوانە بکە، بۆ ئەوەی پشتیوانیم لێ بکات و پشتگیرم بێت و بەڕاستدانەرم بێت، چونکە من بەڕاستی دەترسم بروام پێنەکەن.
قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَٰنًۭا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا ۚ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلْغَٰلِبُونَ35
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: ئێمە پشت و بازووی تۆ بەهێز دەکەین بەهۆی براکەتەوە و دەسەڵاتێکتان پێ دەبەخشین کە نەتوانن بێنە سەرتان، جا بەهۆی موعجیزەکانمانەوە هەردووکتان و هەموو شوێنکەوتوانتان سەرکەوتوو و زاڵن.
فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّفْتَرًۭى وَمَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ36
تهفسیری ئاسان: کاتێک موسا بە موعجیزە ئاشکراکانمانەوە ڕووبەروویان بۆوە، وتیان: ئەمە هەر جادوویەکی دەست هەڵبەستە و شتێکی تر نی یە، ئێمە لە باوو باپیرانی دێرینمانەوە هەواڵی یەکتاناسی و پێغەمبەران و قیامەت و لەو بابەتانەمان نەبیستووە.
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ مِنْ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ37
تهفسیری ئاسان: موسا وتی: پەروەردگارم خۆی چاک دەزانێت کە کێ لەلایەن ئەوەوە بەرنامەی هیدایەتی هێناوە، سەرەنجامیش بەهەشت بۆ کێ دەبێت، بەڕاستی ستەمکاران سەرفراز نابن.
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِى فَأَوْقِدْ لِى يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجْعَل لِّى صَرْحًۭا لَّعَلِّىٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ38
تهفسیری ئاسان: فیرعەون سەرکەشانە وتی: ئەی خەڵکینە من کەسی تر شک نابەن کە شایستەبێت بەوەی خواتان بێت جگە لە خۆم، ئەی هامان تۆ لە گڵ خشتی سوورەوە کراوم بۆ دروست بکە و قەڵایەکی بەرزو پتەوم بۆ بینا بکە باڵکو پیایدا سەربکەوم تا خوای موسا ببینم هەرچەندە من بەڕاستی بڕوام وایە لە ڕیز درۆزنەکاندایە...!!
وَٱسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ39
تهفسیری ئاسان: فیرعەون و سەربازان و دەست و پێوەندی بە ناحەق لەسەر زەوی (مصر) دا فیزیان کرد و خۆیان بە گەورە زانی و گومانیان وابوو کە بۆ لای ئێمە ناهێنرێنەوە.
فَأَخَذْنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ40
تهفسیری ئاسان: سەرەنجام ئێمە خۆی و سەربازان و دەست و پێوەندیمان پێچایەوە و فرێمان دانە ناو دەریاکەوە، سەرنج بدە و تەماشا بکە و بزانە: چۆن بوو سەرئەنجامی ستەمکاران.
وَجَعَلْنَٰهُمْ أَئِمَّةًۭ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ41
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەوانمان کرد بەچەند پێشەوایەک کە بانگی خەڵکی دەکەن بۆ ناو ئاگر، لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەرکەوتوو نابن.
وَأَتْبَعْنَٰهُمْ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلْمَقْبُوحِينَ42
تهفسیری ئاسان: هەر لەم دنیادا نەفرینمان خستە شوێنیان، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە زۆر ئێسک تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ ٱلْأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ43
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا، دوای ئەوەی کە قەومە پێشووەکانمان لە ناوبرد، (چونکە یاخی بوون) تا ببێتە هۆی بەرچاو ڕوونی و هیدایەت و ڕێنموویی و ڕەحمەت و میهرەبانی بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێفکرن.
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلْغَرْبِىِّ إِذْ قَضَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلْأَمْرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (ص) تۆ لە بەشی ڕۆژئاوای کێوی طوردا نەبوویت کاتێک پەیامی خۆمان ڕاگەیاند بە موساو فەرمانمان پێدا، یەکێکیش نەبوویت لە ئامادەبووانی ئەو ڕووداوە.
وَلَٰكِنَّآ أَنشَأْنَا قُرُونًۭا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًۭا فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ45
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئێمە چەندەها نەوەمان هێنایە کایەوە و تەمەنێکی زۆر تێپەڕی بەسەریاندا، هەروەها وەنەبێت تۆ لە ناو دانیشتووانی شاری مەدیەندا نیشتەجێ بوو بیت و ئایەتەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنیتەوە، بەڵکو هەر ئێمەین کە پێغەمبەران ڕەوانە دەکەین، (بۆ پەندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس دەکەین)
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَٰكِن رَّحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ46
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە لای کێوی طوریشەوە نەبوویت کاتێک بانگمان لە موسا کرد، باڵکو ئەوە ڕەحمەتی تایبەتی بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە کە تۆمان کرد بە پێغەمبەر، تا قەومێک بێدار بکەیتەوە کە پێش تۆ بێدارکەرەوەیەکیان بۆ ڕەوانە نەکراوە بۆ ئەوەی یاداوەری وەربگرن و تێ بفکرن و لەو بەسەرهاتانە سوود وەربگرن.
وَلَوْلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًۭا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ47
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەو خاڵکە تووشی بەڵایەک ببونایە (پێش ڕەوانەکردنی تۆ ئەی محمد (ص)) بەهۆی گوناهو تاوان و دەست پێشغەری خراپیانەوە، ئەوە دەیانوت: پەروەردگارا: نەدەبوو پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە بکەیت تا شوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایەو لە ڕیزی ئیمانداراندا بووینایە؟!
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ لَوْلَآ أُوتِىَ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ مُوسَىٰٓ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا۟ سِحْرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓا۟ إِنَّا بِكُلٍّۢ كَٰفِرُونَ48
تهفسیری ئاسان: کەچی کاتێک حەق و ڕاستیان بۆ هات لەلایەن ئێمەوە، وتیان: نەدە با موعجیزەیەکی پێ بدرایە هەروەکو ئەوەی کە درابوو بە موسا، مەگەر ئەو جوولەکانە کاتی خۆی بێ باوەڕ نەبوون بەوەی بە موسا بەخشرابوو؟ وتیان: ئەمانە دوو جادوون پەیدا بوون کە پشتگیریی یەکتر دەکەن و دەیان وت: بەڕاستی ئێمە باوەرمان بە هێچ کامیان نیە.
قُلْ فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبٍۢ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَآ أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ49
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (ص) پێیان بڵێ: دەباشە ئێوە کتێبێکی تر بهێنن لەلایەن خواوە کە باشترو چاکتر بێت لەو دووانە (واتە قورئان و تەورات)، ئەوە منیش شوێنی دەکەوم، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.
فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكَ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيْرِ هُدًۭى مِّنَ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ50
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەدەم بانگەوازی تۆوە نەهاتن (واتە نەیانتوانی کتێبی تر بهێنن)، ئەوە چاک بزانە کە ئەوانە هەر شوێنی ئارەزووی خۆیان دەکەون، کێیش هەیە لەوە گومراترە کە شوێن ئارەزووەکانی خۆی کەوتبێت، دوور لە هیدایەت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایەتی قەومی ستەمکار نادات.
۞ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ ٱلْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ51
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە پەیامی خۆمانمان بەش بەش پێگەیاندوون بۆ ئەوەی پەند و یاداوەری وەربگرن.
ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤْمِنُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی پێشتر کتێبی ئاسمانیمان پێ بەخشیوون، ئەوان بەو قورئانە باوەڕ دەهێنن.
وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِۦ مُسْلِمِينَ53
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش قورئان دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا دەڵێن: ئێمە باوەڕمان پێ هێناوە چونکە بەڕاستی ئەمە حەقیقەت و ڕاستەقینەیە لەلایەن پەروەردگارمانەوە پێمان ڕاگەیەنراوە بێگومان ئێمە پێشتر هەرموسڵمان و فەرمانبەردار بووین.
أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دووجار پاداشتیان پێدەدرێت بە هۆی خۆگری و ئارام گریانەوە، بە چاکەش بەرهەڵستی خراپە دەکەن، ئەوانە هەروەها لەو ڕزق و ڕۆزیەی کە پێمانداون دەبەخشن.
وَإِذَا سَمِعُوا۟ ٱللَّغْوَ أَعْرَضُوا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ لَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِى ٱلْجَٰهِلِينَ55
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتێک قسە و گوفتاری ناپەسەند و نابەجێ دەبیستن پشتی تێ دەکەن و دەڵێن بە نەفامان: کارو کردەوەی خۆمان بۆ خۆمان، کارو کردەوەی ئێوەش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمە شەڕ خواز نین و نامانەوێت هاوڕێیەتی نەفامان بکەین.
إِنَّكَ لَا تَهْدِى مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ56
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەی پێغەمبەر (ص) تۆ ناتوانیت ئیمان و باوەڕ ببەخشیت بەو کەسەی خۆشت دەوێت، بەڵکو خوا هەر کەسێکی بوێت دەیخاتە سەر ڕێگەی ڕاست و ئیمانی پێدەبەخشێت، خوایش ئاگادارە بەوانەی کە ڕێبازی هیدایەتیان گرتۆتە بەر.
وَقَالُوٓا۟ إِن نَّتَّبِعِ ٱلْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَآ ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا ءَامِنًۭا يُجْبَىٰٓ إِلَيْهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَىْءٍۢ رِّزْقًۭا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ57
تهفسیری ئاسان: (قوڕەیش و باوەڕلاوازان لە هەموو سەردەمێکدا) دەیانوت: ئەگەر ئێمە شوێنی هیدایەت و بەرنامەی ئیسلام بکەوین لەگەڵ تۆدا لە وڵاتی خۆماندا دەفڕێنرێین و تووشی نەهامەتی دەبین، مەگەر ئێمە شوێنێکی دوور لەستەم و پر لە ئاسایشمان بۆ فەراهەم نەهێناون کەجۆرەها بەروبوومی بۆدێت و لە هەموو نازو نیعمەتێک بەهرەوەر؟ هەموویشی ڕزق و بەخششن لەلایەن ئێمەوە، بەڵام زۆربەیان نازانن و هەست بەدەسەڵاتی ئێمە ناکەن.
وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍۭ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ۖ فَتِلْكَ مَسَٰكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَن مِّنۢ بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ۖ وَكُنَّا نَحْنُ ٱلْوَٰرِثِينَ58
تهفسیری ئاسان: زۆر شارو شارۆچکەمان لەناوبرد کە دانیشتوانی یاخی و لە سنوور دەرچوو بوون لە ژیانی دنیایاندا، جا ئەوەتە خانووبەرە و شوێنەکانیان چۆڵە، مەگەر کەمێک نەبێت، هەر ئێمەش خاوەنی موڵک و خانووبەرە و سامانیان بووین.
وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِىٓ أُمِّهَا رَسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا ۚ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِى ٱلْقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَٰلِمُونَ59
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێکی کاول نەکردووە، تا لە پایتەختەکەیدا پێغەمبەرێکی نەناردبێت کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنێتەوە، وەنەبێت ئێمە شار و وڵاتانمان کاول کردبێت بەبێ هۆ، مەگەر کاتێک نەبێت کە دانیشتووانی ستەمکار بوون.
وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍۢ فَمَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتُهَا ۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ60
تهفسیری ئاسان: هەرچیتان پێبەخشراوە ئەوە نازونیعمەت و زینەت و جوانی ژیانی دنیایە، بەڵام دڵنیابن کە ئەو بەشەی لای خوایە چاکترو دەوامدارترە، ئایا ئەوە عەقڵ و ژیریتان ناخەنە کار؟!
أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًۭا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ61
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی بەڵێنێکی چاکمان داوەتێ و پێی دەگات، وەکو ئەو کەسە وایە هەر لە ژیانی دنیادا کەمێک ڕابواردنی پێبببەخشین، پاشان لە دەرئەنجامی کارو کردەوەی ناپوختیدا لە ئامادە کراوان بێت بۆ لێپر سینەوەو ئاگری دۆزەخ؟
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ62
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا بانگیان لێدەکرێت (بۆ لێپرسینەوە)، خوا، ڕوو بەوان دەفەرموێت: ئایا لە کوێن ئەو شەریک و بتانەی کە ئێوە بە هاوەڵی منتان دادەنا بەحسابی خۆتان.
قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغْوَيْنَآ أَغْوَيْنَٰهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوٓا۟ إِيَّانَا يَعْبُدُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بڕیاردادەی خوا دژیان دەرچوو (بەخەجاڵەتیەوە باسی ئەو کەسانە دەکەن کە گومڕایان کردوون) دەڵێن: پەروەردگارا، ئا ئەوانەی گومڕامان کردن، گومڕامان کردن وەک خۆمان گومڕا بووین، ئێمە بەرین لەوانەو لە هەڵەیان لەبەردەم دادگای تۆدا، (چونکە دەسەڵاتمان بەسەر دڵیاندا نەبوو) ئەوانە (درۆ دەکەن) ئێمەیان هەر نەدەپەرست.
وَقِيلَ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۚ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَهْتَدُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێیان دەوترێت: ئادەی هاوەڵانتان و خواکانتان بانگ بکەن، جا ئەوانیش بانگیان دەکەن، بەڵام وەڵام و بەدەمەوە چوون نەبوو بۆیان، ئەو کاتە سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئاوات دەخوازن کە خۆزگە بەڕاستی ئەوان ڕێبازی هیدایەتیان بگرتایەتە بەر.
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبْتُمُ ٱلْمُرْسَلِينَ65
تهفسیری ئاسان: رۆژێک دێت خوا بانگیان دەکات و پێیان دەفەرموێت: ئەوە وەڵامی پێغەمبەرانتان چۆن دایەوە؟
فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَنۢبَآءُ يَوْمَئِذٍۢ فَهُمْ لَا يَتَسَآءَلُونَ66
تهفسیری ئاسان: لە سەختیی ئەو ڕۆژە هەموو هەواڵێک فەرامۆش دەکەن (هەموو شتێکیان لە بیر دەچێت) پرسیار لە یەکتریش ناکەن.
فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلْمُفْلِحِينَ67
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی تۆبەی کردووە و باوەری دامەزراوی ههێناوەو کارو کردەوەی چاکی ئەنجام داوە، ئەوە بێگومان ئەوجۆرە کەسانە لە سەرفرازو بەختەوەران دەبن.
وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ68
تهفسیری ئاسان: هەر پەروەردگاری تۆیە هەر چیەکی بوێت دروستی دەکات و هەڵی دەبژێرێت خاڵکی ئەو دەسەڵاتەیان نیەوسەرپشک نەکراون، پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ خوایە لە بەرامبەر ئەو شتانەوە نەفامان دەیکەنە شەریک و هاوەڵ.
وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ69
تهفسیری ئاسان: هەروەها پەروەردگاری تۆ دەزانێت ئەو خەڵکە چیان لە سینەو دەرونیاندا شاردۆتەوە وەچی دەردەخەن و ئاشکرای دەکەن.
وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ70
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە کە جگە لەو خوایەکی تر نیە، سوپاس و ستایش لە سەرەتا و کۆتاییدا، لە دنیا و قیامەتدا، هەر شایستەی ئەوە، حوکم و فەرمانرەوایش هەر بەدەست ئەوە، هەر بۆلای ئەویش دەبرێنەوە.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَآءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (ص) بڵێ: خەڵکینە هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا شەوگار بکات بەهەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت (هەر ڕۆژ نەبێتەوە) چ خوایەکی تر هەیە جگە لە ا للە بتوانێت ڕوناکیتان بۆ فەراهەم بهێنێت، ئایە ئێوە ئەم ڕاستیانە نابیسن؟
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍۢ تَسْكُنُونَ فِيهِ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ72
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا ڕۆژگاری کردە هەمیشەیی لە سەرتان، تا ڕۆژی قیامەت خەیاندی، کام خوا هەیە جگە لە ا للە کە شەوگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایە ئێوە سەرنجی ئەم دیاردانە نادەن و نایانبینن؟!
وَمِن رَّحْمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ73
تهفسیری ئاسان: جا لە ڕەحمەت و میهرەبانی ئەو زاتە ئەوەیە کە: شەوو ڕۆژی کردووە بە هۆی ئارامی و حەوانەوە و کارو کاسپی کردن و بەهرە بردن لە بەخششەکانی، بۆ ئەوەی تا دەتوانن شوکرانە بژێر و سوپاسگوزاری بکەن.
وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ74
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت خوا بانگیان دەکات و پێیان دەفەرموێت: ئەوە کوان ئەو شتانەی بە گومانی ئێوە هەوەڵ و شەریکی من بوون؟!
وَنَزَعْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًۭا فَقُلْنَا هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ فَعَلِمُوٓا۟ أَنَّ ٱلْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ75
تهفسیری ئاسان: (هەر لەو ڕۆژەدا) لە هەر ئوممەتێک شایەتێک لە خۆیان دەهێنینە مەیدان لە پێغەمبەران، ئەوسا بەخەڵکی سەرگەردان دەڵێین: ئادەی ئێوە بەڵگەتان چییە لە سەر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئەو ڕۆژە ئیتر زۆر بەچاکی دەزانن و دڵنیا دەبن کە حەق و حەقیقەت لای خوایە و هەر ئەو شاییستەی پەرستن بووە، هەرچی ئەو شتانەش کە بڕوایان پێی هەبوو، هەڵیان بەستبوو، هەمووی ون و نادیار و بێ نرخ دێتە بەرچاو.
۞ إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ ۖ وَءَاتَيْنَٰهُ مِنَ ٱلْكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلْعُصْبَةِ أُو۟لِى ٱلْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُۥ قَوْمُهُۥ لَا تَفْرَحْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْفَرِحِينَ76
تهفسیری ئاسان: بێگومان قارون لە قەوم و خوێشانی موسا بو کەچی (بەهۆی ماڵ و سامانیەوە) خۆی گیڤ دەکردەوە بە سەریاندا و فیزی بەسەردا دەکردن، ئەوەندە ماڵ و سامان و داراییمان پێبەخشیبوو، کە بەڕاستی کلیلی گەنجینە و قاسەکانی با چەند کەسێکی بەهێز بەگرانی هەڵدەگیران، (لەکاتی لووت بەرزیەکەیدا) هەندێک ئیمانداری خزمی پێیان وت: کەشخە مەکە و لە خۆت بایی مابە بەم سامانە، چونکە بێگومان خوا ئەو کەسانەی خۆشناوێت کە کەشخە دەکەن بەسەروەت و سامانیانەوە و لە خۆیان بایی دەبن.
وَٱبْتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ ۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِن كَمَآ أَحْسَنَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ ٱلْفَسَادَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ77
تهفسیری ئاسان: هەوڵبدە بەو ماڵ و سامانەی خوا پیی بەخشیووی ماڵی قیامەت و بەهەشتی بەرین بکڕەو بەشی خۆشت لە دنیادا بەحەڵاڵی فەرامۆش مەکە، چاکە لەگەڵ بەندەکانی خوادا بکە هەروەک خوا چاکەی هێناوەتە ڕێت، نەکەیت هەوڵی فەساد و گوناهو تاوان بدەی لە زەویدا، چونکە بەڕاستی خوا ئەو کەسانەی خۆشناوێت تۆی خراپە دەچینن.
قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِىٓ ۚ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِن قَبْلِهِۦ مِنَ ٱلْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرُ جَمْعًۭا ۚ وَلَا يُسْـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ78
تهفسیری ئاسان: قاروون وتی: بێگومان ئەم سامان و داراییەم هەر بە هۆی زانست و زانیاری نەخشەی خۆمەوە پێمدراوە، باشە مەگەر قاروون نەیدەزانی بەڕاستی خوا پێش ئەم چەندەها قەوم و هۆز و گەلانی لە ناو بردووە کە لەو زیاتر بەدەسەڵاتر و سەروەتمەندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناکرێت دەربارەی گوناهەکانیان (چونکە تۆمارە و لای خوا ئاشکرایە).
فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ فِى زِينَتِهِۦ ۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا يَٰلَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَآ أُوتِىَ قَٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍۢ79
تهفسیری ئاسان: ئینجا ڕۆژێک قاروون خۆی سازدا و بە ڕازاوەیی چووە دەرەوە بۆ ناو قەومەکەی بۆ کەشخەکردن و خۆ نواندن، ئەوانەی کە ئاواتیان ژیانی دنیایە; وتیان: ئای خۆزگە ئێمەش وەکو قاروون، سامان و دەسەڵاتمان ببوایە، بەڕاستی خاوەنی بەختێکی گەورەیە!
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّمَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ80
تهفسیری ئاسان: (بەڵام) ئەوانەی کە زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبەخشراوە (دەربارەی حەڵاڵ و حەرام و نرخی قیامەت دەزانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوە، بۆ تێنافکرن پاداشتی خوایی زۆر چاکترە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی دامەزراوی هێناوەو کارو کردەوەی چاکی ئەنجام داوە، ئەو زانست و باوەڕو کردەوەیە بە کەس نادرێت، تەنها بە خۆگرو ئارامگران نەبێت.
فَخَسَفْنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةٍۢ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُنتَصِرِينَ81
تهفسیری ئاسان: ئەوسا (کە بینیمان قاروون بەتەواوی لە سنوور دەرچووە) کوتوپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد بەناخی زەویدا، هیچ دەستەو گرۆیەکی نەبوو فریای بکەوێت و لە دەست خاشم و قینی خوا دەربازی بکات، بێگومان لەو کەسانەش نەبوو کە بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.
وَأَصْبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوْا۟ مَكَانَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ82
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوانەی دوێنێ ئاواتیان بە قاروون دەخواست دەیانوت: ئەی هاوار، بەس نەبوو وەکو ئەو تیانەچووین، دیارە کە خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبەخشێت بە هەر کەس بیەوێت یاخود کەمی دەکاتەوە (بێ حیکمەت نیە)، ئەگەر فەزڵ و بەهرەی خوایی نەبوایە لە سەرمان، ئێمەش بەناخی زەویدا ڕۆچوو دەبووین، ئای کە ڕوون و ئاشکرایە، کافرو خوانەناسان سەرفراز نابن.
تِلْكَ ٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فَسَادًۭا ۚ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ83
تهفسیری ئاسان: (جا با خەڵکی دڵنیابن) کە: ئەو ماڵی قیامەتە و ئەو بەهەشتی بەرینەمان ئامادەکردووە بۆ ئەو کەسانەی کە نەلووت بەرزی و گەورەییان دەوێت لە زەویدا، نە فەسادو گوناهو خراپە، سەرەنجام و سەرفرازیش هەر بۆ پارێزکاران و خواناسەکانە.
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ84
تهفسیری ئاسان: ئەوەی بە کاروکردەوەی چاکەوە بێت ئەوە چاکتر دێتەوە ڕێی، ئەوەش بەگوناهو هەڵەوە بێت، ئەوە پاداشتی ئەوانەی کە گوناهو هەڵەیان کردووە نادرێتەوە، تەنها ئەوە نەبێت کە دەیانکرد.
إِنَّ ٱلَّذِى فَرَضَ عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍۢ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ مَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ85
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو زاتەی کە گەیاندنی قورئانی لەسەر تۆ پێویست کردووە، سەرەنجام دەتگێرێتەوە بۆ مەککە، یان قیامەت و بەهەشتی بەرین، ئەی پێغەمبەر (ص) پێیان بڵێ: پەروەردگارم خۆی چاک دەزانێت و لە هەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێنموویی و هیدایەتی هێناوە و بەو کەسەش کە لەناو گومڕاییەکی ئاشکرادایە.
وَمَا كُنتَ تَرْجُوٓا۟ أَن يُلْقَىٰٓ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبُ إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًۭا لِّلْكَٰفِرِينَ86
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد (ص) بەتەما نەبوویت قورئانت بۆ ڕەوانە بکرێت، جگەلە میهرەبانیەک نەبێت لە لایەن پەروەردگارتەوە، کەوابوو خۆت مەکە بە پشتیوان و هاوکاری بێ باوەڕ و خوانەناسان
وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنزِلَتْ إِلَيْكَ ۖ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ87
تهفسیری ئاسان: با بێ باوەڕان بەرگریت نەکەن لەگەیاندنی ئایەتەکانی خوا، دوای ئەو کاتەی بۆ تۆ دابەزێنراوە، هەمیشە بانگەشە بکە بۆ لای پەروەردگارت، هەرگیز نەکەیت خۆت بخەیتە ڕیزی هاوەڵگەرانەوە.
وَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ ۘ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ ۚ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ88
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ خوادا هانا و هاوار لە خوایەکی تر مەکە، چونکە جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، هەرچی شت هەیە تیاچووە لەناوچووە جگە لەو زاتە، فەرمانڕەوایی هەر شایستەی ئەوە، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.