پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرە) بدە.
أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتْرَكُوٓا۟ أَن يَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئایا خەڵکی وایانزانیوە، وازیان لێدەهێنرێت و پشتگوێ دەخرێن کە بڵێن ئیمان و باوەڕمان هێناوە، لەکاتێکدا ئەوان تاقی نەکرێنەوە و تووشی سزا و ئازار نەکرێن؟
وَلَقَدْ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْكَٰذِبِينَ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئەوانەی پێش ئەمانمان تاقیکردۆتەوە بە جۆرەها شێوە، تا خوای گەورە (لە جیهانی واقیعدا) ئەوانەی ڕاستیان کردووە بیانناسێت و دەرکەون، هەروەها درۆزنەکانیش دەبێت بناسێت و دەرکەون.
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسْبِقُونَا ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانەی خراپە و نادروستی دەکەن وادەزانن کە لە دەستمان دەردەچن و دەرباز دەبن؟! ئای چەندە خراپە ئەو بڕیارەی کە دەیدەن.
مَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَءَاتٍۢ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ5
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کە ئاواتەخوازە بەدیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت کەکاتی دیاریکراوی خواو ساتی سەرەمەرگ هەر دێت (تا بەدیداری شاد ببێت)، ئەو خوایە زۆر بیسەرە( بەگوفتاری بەندەکانی) و زانایە بەحاڵیان.
وَمَن جَٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَٰهِدُ لِنَفْسِهِۦٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە هەوڵ دەدات و کۆشش دەکات لە پێناوی گەیاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هەوڵ و کۆششەکەی هەر بۆ خۆیەتی، چونکە بەڕاستی خوا بێ نیازە لە هەموو خڵکی. ( بەڵام لە قیامەتدا ئەو زاتە زۆر سوپاسگوزاری ئەو کەسانەیە کە هەوڵ و کۆششیان داوە لە پێناوی ئاینەکەیدا ).
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە ئیمان و باوەریان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، بەڕاستی هەڵە وگوناهەکانیان دەسڕینەوە و بەچاکتر لەوەی کە دەیانکرد پاداشتیان دەدەینەوە.
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حُسْنًۭا ۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَآ ۚ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئێمە فەرمانمانداوە بە ئادەمیزاد کە چاکرەفتار بێت لەگەڵ دایک و باوکیدا، خۆ ئەگەر زۆریان لێکردیت تا هاوەڵ و هاوبەشم بۆ بریار بدەیت، بێ ئەوەی زانست و زانیاریت هەبێت دەربارەی، ئەوە ملکەچیان مەبە و بەگوێیان مەکە، دڵنیاش بن کە گەڕانەوەتان بۆ لای منە، ئەو کاتە ئاگادارتان دەکەمەوە لەو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِى ٱلصَّٰلِحِينَ9
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە ئیمان و باوەریان هێناوە و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوە بێگومان دەیانخەینە ڕیزی چاکەکارانەوە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِىَ فِى ٱللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِ وَلَئِن جَآءَ نَصْرٌۭ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ۚ أَوَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِى صُدُورِ ٱلْعَٰلَمِينَ10
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەخاڵکی هەن کە دەڵێن: باوەڕمان بەخوا هێناوە، جا کاتێک یەکێک لەوانە لە بەر خواو لە پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی کرا، وادەزانێت سزاو ئەشکەنجەی خەڵکی وەک سزای خوا وایە ( وەک چۆن لە دۆزەخدا پەشیمانە لێرەش بەهۆی ئەشکەنجەی خەڵکیەوە لە دینپەشیمان دەبێتەوە )، بەڕاستی ئەگەر پەروەردگارت سەرکەوتنێکی بەخشی، دوورووەکان بەگەرمی دەڵێن خۆ ئێمەش بێگومان هاوکارتان بووین، مەگەر خوا خۆی نازانێت چی حەشاردراوە لە دەروونی هەموو خەڵکیدا ( بەتایبەت لە دڵی ئەو جۆرە کەسانەدا )؟
وَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ11
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت، خوا ئاگادارە بەوانەی باوەڕیان هێناوە، هەروەها بەوانەش کە دووڕوون ( جیایان دەکاتەوە ).
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبِعُوا۟ سَبِيلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَٰيَٰكُمْ وَمَا هُم بِحَٰمِلِينَ مِنْ خَطَٰيَٰهُم مِّن شَىْءٍ ۖ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ باوەربوون وتیان بەوانەی کە باوەڕیان هێناوە: وەرن شوێنی ڕێبازی ئێمە بکەون ( ئەگەر شوێنکەوتنی ڕێبازی ئێمە هەڵە بێت ) ئەوە گوناهتان بە ئەستۆی ئێمە، ئەڵبەتە ئەوانە لە قیامەتدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێکی ئەوان بگرنە ئەستۆ، بەڕاستی ئەوانە هەر درۆدەکەن و درۆزنن.
وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًۭا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْـَٔلُنَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ13
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا سەرئەنجام گوناهی سەنگینی خۆیان و ئەو کەسانەش کە گومڕایان کردوون دەبێتە سەرباریان، لە ڕۆژی قیامەتیشدا پرسیاریان لێدەکرێت لەو درۆو دەلەسەو تەڵەکەبازییەی کە هەڵیاندەبەست.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًۭا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمْ ظَٰلِمُونَ14
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئێمە - نوح - مان ڕەوانە کرد بۆ سەر قەوم و هۆزەکەی، هەزار ساڵ پەنجا کەم لەناویاندا مایەوە، سەرئەنجام لافاو و زریان هەموویانی پێچایەوە لە کاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون.
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَصْحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلْنَٰهَآ ءَايَةًۭ لِّلْعَٰلَمِينَ15
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر ئەومان ڕزگارکرد هاوڕێ لەگەڵ هەموو سەرنشینەکانی کەشتیەکەدا و ئەو ڕووداو و کەشتیەمان کردە بەڵگە و نیشانە بۆ هەموو لایەک و هەموو نەوەکان.
وَإِبْرَٰهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ۖ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ16
تهفسیری ئاسان: باسی ئیبراهیمیش بکە کە کاتی خۆی بە قەوم و هۆزی خۆی وت: تەنها خوا بپەرستن و هەر لەو بترسن، ئەو بیروباوەڕە چاک و پەسەند و خێردارترە بۆتان، ئەگەر بزانن و تێبگەن.
إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَٰنًۭا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًۭا فَٱبْتَغُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزْقَ وَٱعْبُدُوهُ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥٓ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەستن تەنها بت و پەیکەرن، ئێوە بوختان و شتی نابەجێ دروست دەکەن، بێگومان ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا دەیانپەرستن خاوەنی هیچ ڕزق و ڕۆزیەک نین بۆ ئێوە، کەواتە هەر داوای ڕزق و ڕۆزی لە خوا بکەن، هەر ئەویش بپەرستن، هەر سوپاسگوزاری ئەو بن، بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.
وَإِن تُكَذِّبُوا۟ فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌۭ مِّن قَبْلِكُمْ ۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ18
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێوە ئەم پەیامە بەدرۆ دەزانن (وەنەبێت یەکەم هۆزو گەل بن کە لەبەرامبەری پەیامی خواوە هەڵوێستتان ئاوا ناڕەوا بێت) ئەوە بەڕاستی گەلانێکی پێش ئێوەش پەیامی خوایان بەدرۆ دەزانی، پێعەمبەریش تەنها گەیاندن و ڕوونکردنەوەی ئاشکرا ئەرکی سەرشانێتی و هیچی تر.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ كَيْفَ يُبْدِئُ ٱللَّهُ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ19
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە سەرنجیان نەداوە چۆن خوا لە سەرەتاوە دروستکراوان بەدی دەهێنێت و پاشان دووبارەی دەکاتەوە، بێگومان ئەو شتانە بۆ خوا زۆر سادە و ئاسانە.
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ20
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر(ص) پێیان بڵێ: با بگەرێن بە زەویدا، تەماشا بکەن و سەرنج بدەن چۆن ئەو زاتە دروستکراوانی بەدیهێناوە، لەوەودواش هەر خوا سەر لەنوێ بەرپایان دەکاتەوە ( بە شێوەو شێوازێکی تر ئاسمانەکان و زەوی و ئێمەش دەهێنێتەوە کایە) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَآءُ ۖ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ21
تهفسیری ئاسان: هەندێک جار، سزای ئەو کەسانە دەدات کە خوا بیەوێت و شایستەی سزان و سۆزو میهرەبانی خۆیشی دەنوێنێت بۆ ئەوانەی کە دەیوێت و باوەڕدارن، سەرئەنجامیش هەر بۆ لای ئەو زاتە دەبرێنەوە.
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ22
تهفسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئادەمیزاد) ئێوە ناتوانن خوا دەسەوسان بکەن، نە لە زەویدا نە لە ئاسماندا، کەسیش نیەجگە لە خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بکەوێت (ئەگەر ڕێگەی چەوت و نادروست بگرن).
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يَئِسُوا۟ مِن رَّحْمَتِى وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ23
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بڕوایان نیە بەئایەت و فەرمانەکانی خواو بەدیدار ئامادەبوونی بەردەم بارەگاکەی (بۆ لێپر سینەوە) ئا ئەوانە (خوا دەفەرموێت) لە میهرەبانی من نائومێدن و ئەوانە سزای زۆر بەئێش بۆیان ئامادەیە.
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ24
تهفسیری ئاسان: وەڵامی قەوم و هۆزەکەی ئیبراهیم تەنها ئەوە بوو وتیان: بیکوژن یان بیسوتێنن بەڵام خوا لە ئاگرەکە ڕزگاری کرد، بێگومان ئا لەو پێشهاتەدا نیشانە و بەڵگەی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمان و باوەڕ دەهێنن.
وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَٰنًۭا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم بِبَعْضٍۢ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًۭا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ25
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا پێی وتن: بەڕاستی ئەوەی ئێوە لەجیاتی خوا دەتان پەرست تەنها بت و پەیکەرن، لەبەرخاتری یەکتر و ڕێزدانانتان بۆ یەکترە لە ژیانی دنیادا، دواجار لە ڕۆژی قیامەتدا یەکتر کافردەکەن و یەخەی یەکتر دەگرن، هەندێکیشتان نەفرین لە هەندێکی ترتان دەکەن، سەرەنجامیش شوێن و جێگەی دیاریکراوتان ناو ئاگرە، ڕزگار کەریشتان نی یە.
۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٌۭ ۘ وَقَالَ إِنِّى مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ26
تهفسیری ئاسان: ئینجا - لوط - باوەڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئەوەی کە نائومێد بوو لە قەومەکەی وتی: بەڕاستی من ئیتر کۆچ دەکەم بۆلای پەروەردگارم ( بۆ ئەو شوێنەی کە ئەو بۆم دیاری دەکات ) چونکە بەڕاستی ئەو زاتێکی زۆر بە دەسەڵات و دانایە.
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَٰبَ وَءَاتَيْنَٰهُ أَجْرَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ27
تهفسیری ئاسان: پاشان ئیسحاقمان پێبەخشی و یەعقوبیشمان بە ئیسحاق بەخشی و پێغەمبەرایەتیمان کردە کاڵای باڵای نەوەکانی، کتێبە ئاسمانەکانیشمان بۆ ناردن، هەر لە دنیادا پاداشتمان دایەوە، ئەو بەڕاستی لەقیامەتیشدا لە ڕیزی پیاوچاکاندایە.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ28
تهفسیری ئاسان: یادی ( لوط ) یش بکە کاتێک بەقەومەکەی وت: ئێوە بەڕاستی تاوانێکی گەورە دەکەن، ئێوە گوناهێکی ناشیرین ئەنجام دەدەن، هیچ کەس بەر لە ئێوە بەکاری وا هەڵنەساوە!!!
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِى نَادِيكُمُ ٱلْمُنكَرَ ۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئایە ئێوە بەڕاستتانە نێربازی دەکەن و ڕێگا بەخەڵکی دەگرن و لە یانەکەتانداکاری نا بەجێ و ناشیرین و نادروست ئەنجام دەدەن؟! کەچی وەڵامی قەومی ( بەدخوو ) تەنها ئەوەبوو کە وتیان: ئادەی کوا سزاو تۆڵەی خوا، ئەگەر تۆ ڕاست دەکەیت؟! بۆمان بیهێنەوە؟
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْمُفْسِدِينَ30
تهفسیری ئاسان: ( لوط دوعای لێکردن ) وتی: پەروەردگارە، سەرکەوتنم پێ ببەخشە بەسەر ئەم قەومەی کە تۆوی خراپە دەچینن.
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوٓا۟ إِنَّا مُهْلِكُوٓا۟ أَهْلِ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ31
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک کە فریشتەکانمان گەیشتنە لای ئیبراهیم و مژدەی هاتنە دنیای ئیسحاقیان پێبەخشی، وتیان: بەڕاستی ئێمە لەناو بەری خەڵکی ئەم شارەین، چونکە بێگومان خەڵکەکەی زۆر ستەمکار بوون.
قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًۭا ۚ قَالُوا۟ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا ۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) لەوێیە، فریشتەکان وتیان: ئێمە چاکتر دەزانین کێی لێیە، دڵنیابە کە ئەوو خاوو خێزانی ڕزگار دەکەین جگە لە هاوسەرەکەی کە لە تیاچووان دەبێت.
وَلَمَّآ أَن جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالُوا۟ لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ ۖ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ33
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فریشتەکان گەیشتنە لای ( لوط )، بە هاتنیان زۆر دڵتەنگ و غەمبار بوو، ( نەیدەزانی کە فریشتەن ) سەری دنیای لێ هاتەوە یەک، وتیان: مەترسەو غەمت نەبێت ( ئەوانە ناتوانن دەستدرێژی بکەنە سەر ئێمە، ئێمە فریشتەین ) بێگومان ئێمە ڕزگارکەری تۆو کەس و کارەکەتین جگە لە هاوسەرەکەت، کە لە تیاچووانە.
إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهْلِ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ34
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە دابەزێنەری سزاو بەڵای ئاسمانین بەسەر خەڵکی ئەم شارەدا بەهۆی ئەوەی کە دەردەچوون لە فەرمانی خوا.
وَلَقَد تَّرَكْنَا مِنْهَآ ءَايَةًۢ بَيِّنَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ35
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی سەرئەنجام ئاسەوارێکی ئاشکرامان ( لەشاری کاول و وێران ) بەجێهەشت بۆ کەسانێک کە ژیر و هۆشمەند بن ( کە تێ بگەن و سەرنج بدەن ).
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱرْجُوا۟ ٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ36
تهفسیری ئاسان: هەروەها شوعەیبمان ڕەوانە کرد بۆ ناو براکانی لەشاری مەدیەن، پێی وتن: ئەی قەوم و هۆزم تەنها خوا بپەرستن، بە هیوای قیامەت و ئاییندەوە بژین و ترسی تەنگانەی ئەو ڕۆژەتان هەبێت، گوناهو تاوان و خراپە لە سەر زەویدا ئەنجام مەدەن و مەچێنن ( چونکە زەوی بێ خاوەن نییە و ژیانتان تا سەر نیە ).
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ37
تهفسیری ئاسان: لە ئاکامدا خەڵکەکە بڕوایان پێنەکرد، ئیتر بومەلەرزەیەک دووچاریان بوو، هەر هەمویان لەماڵەکانیاندا بەچۆکدا هاتن و مردن (بوون بە ژێر خاک و خۆڵەوە ).
وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَٰكِنِهِمْ ۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُوا۟ مُسْتَبْصِرِينَ38
تهفسیری ئاسان: هەروەها ( عاد ) ی قەومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قەومی ( صالح ) یشمان لەناو برد کە ئاشکرا بوو بۆتیاچوونیان لە شوێنەواری کاولیانەوە، شەیتانیش کردەوەی نادروست و ناپەسندیانی بۆ ڕازاندبونەوە، لە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی کردبوون، لەکاتێکدا ئەوان خاوەنی عەقڵ و بیر و هۆشیش بوون.
وَقَٰرُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانُوا۟ سَٰبِقِينَ39
تهفسیری ئاسان: قاروون و فیرعەون و هامانیشمان لە ناوبرد، سوێند بە خوا بێگومان موسا بەڵگەی زۆری بۆ هێنان، کەچی خۆیان زۆر بەگەورە دانا لە زەویدا، سەرئەنجام نەیان توانی لە سزاو تۆڵەی خوا خۆیان ڕزگار بکەن.
فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنۢبِهِۦ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًۭا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ ٱلصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ40
تهفسیری ئاسان: ئێمە هەر یەکێک یان هەر دەستەیەک لە وانەمان بە سزای تاوانی خۆی گەیاند، جا هەیان بوو بەرد بارانمان کرد، هەیان بوو دەنگ و سەدای بە هێز لەناوی برد، هەیان بوو بە ناخی زەویدا بردمانە خوارەوە، هەشیان بوو نوقمی دەریامان کرد، جا وە نەبێت خوا ستەمی لێ کردبن، بەڵک و خۆیان ستەمیان لە خۆیان دە کرد.
مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلْعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتْ بَيْتًۭا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ ٱلْبُيُوتِ لَبَيْتُ ٱلْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ41
تهفسیری ئاسان: نمونەی ئەوانەی جگە لە خوای گەورە، کەسانێکی تر دەکەنە پشتیوانی خۆیان، وەک نمونەی جاڵجاڵۆکەیەک وایە کە ماڵێکی بۆخۆی سازکردبێت بەڕاستی لاوازترینی هەموو ماڵەکان، ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر سەرنجیان بدایە و تێبگەیشتنایە ( چونکە ماڵی جاڵجاڵۆکە نە بناغە و نە دیواری هەیە، نە سەرو دەرگا و پەنجەرە، نە دەتوانێت بەرگەی با و باران و ڕوداوەکان بگرێت مێیەکەش نێرەکە لە ناو دەبات دوای جووت بوون، پاشان بێچوەکانیش دایکیان لە ناو دەبەن )!!!
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ42
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا خۆی چاکدەزانێت ئەوەی ئەو خەڵکە هاناو هاواری بۆ دەبەن لە جیاتی ئەو، چەندە بێ دەسەڵاتن، چونکە هەر خۆی خواوەن دەسەڵاتە و زۆریش دانایە ( لەو بوارەی کە بۆ تاقیکردنەوەی خەڵکی ڕەخساندویەتی ).
وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَآ إِلَّا ٱلْعَٰلِمُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئا ئەم نمونانە ئێمە دەیهێنینەوە بۆ خەڵکی، تەنها زانا و شارەزاکان تێی دەگەن و تێ دەفکرن.
خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئاشکرایە خوا ئاسمانەکان و زەوی بە ڕێک و پێکترین شێوە دروست کردووە، بەڕاستی ئا لەو کارەدا بەڵگە و نیشانەی تەواو هەیە بۆ ئیمانداران.
ٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ ۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر ( ص ) ئەوەی بۆت ڕەوانە دەکرێت لە قورئان بیخوێنەرەوە و نوێژیش بەچاکی ئەنجام بدە، چونکە بەڕاستی نوێژ بەرهەڵستی لە گوناهو تاوان و نادروستی دەکات، بێگومان یادی خوا لە هەموو شت گەورەتر و بەنرخترە ( کە دەبێت لە کاتی نوێژ و کاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایە بە هەموو ئەو کار و کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمْ وَٰحِدٌۭ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ46
تهفسیری ئاسان: گفتوگۆ و (مجادلـة) مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکاندا مەگەر بەجوانترین شێوە نەبێت، جگە لەوانەیان کە ستەمیان کردووە (ئەوە ڕەفتارتان لە بەرامبەریانەوە دەبێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمە باوەڕمان هێناوە بەوەی بۆ ئێمە و ئێوە دابەزێنراوە، خوای ئێمە و خوای ئێوە تەنها یەکێکە، ئێمە فەرمانبەرداری ئەو زاتەین.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَمِنْ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلْكَٰفِرُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) هەر بە شێوەیەی کتێبەکانی پێشوو ئێمە قورئانمان بۆ دابەزاندوویت، جا ئەوانەی کتێبمان پێداون و بە ڕاستی خوێندوویانەتەوە، ئەوە باوەڕ دەهێنن بە قورئان و هەندێک لە و خەڵکەی تریش هەن باوەڕ دەهێنن پێی و موسڵمان دەبن، جا کەس نیە ئینکاری ئایەت و بەڵگە و نیشانەی ئێمە بکات (دوای لابردنی گومان) جگە لە خوانەناسان.
وَمَا كُنتَ تَتْلُوا۟ مِن قَبْلِهِۦ مِن كِتَٰبٍۢ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًۭا لَّٱرْتَابَ ٱلْمُبْطِلُونَ48
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێش ناردنی ئەم قورئانە هیچ کتێبێکت نەدەخوێندەوە، بە دەستی خۆیشت هیچ شتێکت نەنووسیووە، (چونکە نەخوێندەوار بوویت) خۆ ئەگەر شتیکی وات ئەنجام بدایە، لەو کاتەدا نەفام و دەم بە تاڵەکان دنیایان پڕ دەکرد لە شک و گومان (کە گوایە قورئان لە دانان و داڕشتنی تۆیە).
بَلْ هُوَ ءَايَٰتٌۢ بَيِّنَٰتٌۭ فِى صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ49
تهفسیری ئاسان: نەخێر هی تۆ نییە، بەڵکو قورئان چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکران لە سێنەو دڵ و دەروونی ئەو کەسانەدا عیلم و زانستیان پێبەخشراوە و لەبەریانە، بەڕاستی جگە لە ستەمکاران، کەس بەرهەڵستی و نکوڵی لە ئایەتەکانی ئێمە نیە.
وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ50
تهفسیری ئاسان: کافران (وادیارە قورئان بە بەڵگە دانانێن بۆیە) دەڵێن: باشە چی دەبوو: ئەگەر نیشانە و بەڵگەی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆ ڕەوانە بکرایە، تۆش ئەی پێغەمبەری لە وەڵامیاندا بڵێ: موعجیزە و نیشانە و بەڵگە ماددیەکان بە دەست خوا خۆیەتی و من تەنها ئاگادارکەرەوە و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆتان.
أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَرَحْمَةًۭ وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ51
تهفسیری ئاسان: ئایا بەس نیە بۆیان کە بەڕاستی ئێمە قورئانمان دابەزاندووە بۆت و بەسەریاندا دەخوێنرێتەوە، بێگومان ئا لەو قورئانە دا ڕەحمەت و یاداوەری ئاشکرا هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئیمان دەهێنن.
قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ وَكَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ52
تهفسیری ئاسان: (لەوەودوا ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: تەنها خوا بەسە شایەت بێت لە نێوانماندا (کە من پەیامەکەیم پێ ڕاگەیاندوون)، جا هەر ئەو زاتە زانا و ئاگایە بەهەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، ئەوانەش باوەڕ بە ناحەق و بە تاڵ هێناوە و باوەڕیان بەخوای (تاک و تەنها) نەهێناوە، ئا ئەوانە هەر خۆیان خەسارەتمەند و زەرەرمەندن.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ53
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێ دەکەن،، خۆ ئەگەر کاتی تایبەتیمان دیاری نەکردایە بۆ پێشهاتنی، یەکسەر سزایان بۆ دەهات، بێگومان ئەو سزاو تۆڵەیە، لە ناکاو یەخەیان پێدەگرێت و لەکاتێکدا ئەوان هەست بە نزیک بوونەوەشی ناکەن.
يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان پەلەت لێ دەکەن و داوای هاتنی سزات لێدەکەن، بێگومانیش دۆزەخ دەوری کافرانی داوەو هەرگیز لە سزای دەرباز نابن...
يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ55
تهفسیری ئاسان: لەڕۆژێکدا کە سزا دایاندەگرێت لە سەرویانەوە، لە ژێر پێیانەوە خوای گەورە پێیان دەفەرموێت: بچێژن سەرئەنجامی ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامتان دەدا.
يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌۭ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ56
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگار بەئیماندارانی بەگیرهاتوو لەناو کافراندا ڕادەگەیەنێت): ئەی بەندەکانم زەوی من فراوانە، موڵکی من بەربڵاوە (کۆچ بکەن، خۆتان ڕزگار بکەن)، تەنها هەر من بپەرستن.
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ57
تهفسیری ئاسان: (لەوانەئە ترسی مەرگ لە ئارادا هەبێت بۆیە ترسیان دەڕەوێنێەوە و دەفەرموێت): هەموو کەس دەبێت مردن بچێژێت (کەی، لە کوێ، بەچی، خوا نەبێت کەس نازانێت) لەوەودوا تەنها بۆ لای دەبرێنەوە.
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًۭا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ58
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، سوێند بە خوا ئەوانە لە بەهەشتدا لە چەندەها کۆشک و تەلارو ژووری بەرزدا دادەبەزێنین، کە چەندەها ڕووبارو تاڤگە بەژێر درەختەکانیدا و بە بەردەم کۆشک و تەلارەکانیدا دەڕوات، (ئەو بەختەوەرانە) ژیانی نەبڕاوە لەو (شوێنە خۆشانەدا) دەبەنە سەر، ئای چەند جوانە پاداشتی ئیشکەران بۆ خوا...
ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئەوانەن خۆگربوون لەبەردەم ئەشکەنجە و ئازاری بێ باوەڕاندا و هەر پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن...
وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍۢ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ60
تهفسیری ئاسان: (هەروەها خوای گەورە دەیەوێت لە گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیە دەفەرموێت): زۆر زیندەوەر هەیە ڕزق و ڕۆزی خۆیان نەداوە بەکۆڵی خۆیاندا (کەچی خوا پەکیان ناخات و لە برساندا نامرن)، چونکە خوا ڕزقی ئەوانیش و ئێوەش دەدات، بێگومان ئەوزاتە بیسەر (بە قسە و گوفتارتان) و زانایە (بەخەیاڵی دڵ و دەروونتان).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ61
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر پرسیار لە بێ باوەڕان بکەیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە، ڕۆژو مانگی ڕام کردووە، بەدڵنیایی و بێ دوودڵی دەڵێن: (اللە) دروستی کردوون، جا چۆن لادەدرێن لە یەکتاپەرستی و فریو دەخۆن؟!
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ62
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کام بیەوێت لە بەندەکانی، یان دەیگرێتەوە و کەمی دەکاتەوە (بۆ تاقی کردنەوە)، بەڕاستی خوا خۆی بەهەموو شتێک زاناو ئاگایە (دەزانێت چ حاڵەتێک چاک و لەبارە بۆ هەر بەندەیەک).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ63
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لێیان بپرسیت: کێ ئاو لە ئاسمانەوە دەبارێنێت، جا زەوی پێ دەبوژێنێتەوە، دوای ئەوەی خامۆش و مردوو بوو، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەڵێن.. (اللە) (تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلام)، ئەی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، کە ئاوا، دان بە دەسەڵاتیدا دەنێن، نەخێر بەڕاستیا نیە، بەڵکو هێشتا زۆربەیان بێ بیرو هۆشن و ژیریان ناخەنەکار.
وَمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌۭ وَلَعِبٌۭ ۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْءَاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ64
تهفسیری ئاسان: ژیانی ئەم دنیایە جگە لە گەمە و گاڵتە و یاری شتێکی تر نیە... (واتە بێ نرخە و ئەوە ناژی خەڵکی ئاوا پەلاماری دەدەن و ستەم لە پێناویدا دەکەن) بەڕاستی ماڵی قیامەتیش و ژیانی ناو بەهەشت، هەر ئەوە ژیانە (شایستەی ئەوەیە کە ئادەمیزاد هەوڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئەگەر بیانزانیایە و تێبگەیشتنایە.
فَإِذَا رَكِبُوا۟ فِى ٱلْفُلْكِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ65
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خەڵکی (باوەڕ لاواز) سواری کەشتی دەبن، مەترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێدەکات، زۆر بەکوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا دەبەن و بە دڵسۆزی و ملکەچیەوە باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە وشکانی دەستبەجێ لە ڕێبازی یەکتاپەرستی دەترازێن و هاوەڵ و هاوبەش بۆ خوا بڕیار دەدەن.
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: جا با ئەوانە هەر ناشوکرو بەدنمەک بن لە بەرامبەر ئەو هەموو بەخششانەی ئێمەوە، با نازو نیعمەتەکانی خوا بەکار بهێنن بەو شێوازەی کە پێی ڕازی نیە، سەرەنجام لە داهاتوودا خۆیان دەبیننەوە و بەئاگا دێنەوە..!
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا ءَامِنًۭا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَكْفُرُونَ67
تهفسیری ئاسان: (باشە، خوانەناسانی مەککە) هەست ناکەن، نابینن کە چۆن شوێنێکی ئەمین و پڕ لە ئاسایشمان بۆ فەراهەم هێناون لەکاتێکدا، لە دەوروبەریانەوە خەڵکی دەفڕێنرێت، ئایا هەر باوەڕ بە بەتاڵ و ناحەقی دەهێنن و هەست بە نازو نیعمەتەکانی خوا ناکەن و سپڵەیی دەکەن؟!
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَٰفِرِينَ68
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ هەڵدەبەسێت و هاوەڵی بۆ بڕیار دەدات، یان ئەو حەق و ڕاستیەی کە بۆی هاتووە بە درۆی دەزانێت، مەگەر هەر دۆزەخ شایستە بێت، ئایا لە دۆزەخدا جێگە و ڕێگەیەکی هەمیشەیی بۆ بێ باوەڕان دابین نەکراوە؟ (بێگومان ئامادە کراوە).
وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ69
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش لە پێناوی ئێمەداو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمە؛ هەوڵ و کۆششیان کردووە و خۆیان ماندوو کردووە، سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە ڕێنموویی دەکەین بۆ هەموو ڕێگەیەکی چاک و دروستی خۆمان (کە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئێمەی لەدوایە)، بێگومان خوای پەروەردگار هەمیشە لەگەڵ جاکەکارانە.