پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لە سەرەتای هەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای هیچ کەسدا نیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەرادەیەک هەتا ئەگەر هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، هەروەها چەندەها نهێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە هەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتوویانە: هەر خوا خۆی زانایە بە نهێنی ئەو پیتانە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ2
تهفسیری ئاسان: خوا زاتێکە جگە ئەو هیچ خوایەکی تر نی یە شایەنی پەرستن بێت و ئەو هەمیشە زیندووە و ڕاگرو سەرپەرشتیاری هەموو دروستکراوەکانیەتی.
نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ بەڕاست و دروست (بە چەند قۆناغێک) دابەزاندووە، بەڕاست دانەری سەرجەم کتێبە پێشووەکانی پیش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان)، هەروەها تەوراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕەوانە کردووە لە پێش قورئاندا...
مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ4
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا هیدایەت و ڕێنموویی بەخشی خەڵکی بوون، هەروەها جیاکەرەوەی حەق و بەتاڵی ناردە خوارەوە (کە قورئانە)، بێگومان ئەوانەی بڕوایان نەهێنا بە ئایاتەکانی خوا، بۆ ئەوان سزایەکی سەخت (لە دواڕۆژدا) هەیە، بێگومان خوای گەورە باڵادەستەو خاوەنی تۆڵەو سزایە (لە بێ باوەڕان).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ5
تهفسیری ئاسان: بێگومان هیچ شتێک لە خوا ون نابێت نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا.
هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە نەخشەی ڕووخسارتان لە منداڵدانەکاندا دەکێشێت چۆن بیەوێت، هیچ پەرستراوێکی بەڕاست نی یە جگە لەو خوایە و ئەو زاتە باڵادەست و دانا و کاربەجێ یە.
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە کە قورئانی بۆ سەر تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ناردە خوارەوە، بەشێک لە ئایەتەکانی دامەزراو و پایەدارو ڕوون و ئاشکران، ئەوانە بنچینەو بناغەی قورئانەکەن و هەندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هەڵدەگرن و بە ئاسانی نازانرێن، جا ئەوانەی کە لە دڵیاندا لاری و لادان هەیە، حەز لە حەق و ڕاستی ناکەن، ئەوانە شوێنی ئەو ئایەتانە دەکەون کە مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هەیە، بۆ ئەوەی فیتنە و ئاشوب و ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بکەن، یان بۆ ئەوەی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ هەڵبەستن، لە حاڵێکدا کە لێکدانەوەی ئەو جۆرە ئایەتانە هەر خوا خۆی بە تەواوی دەیزانێت، جا ئەو کەسانەی کەلە زانستدا ڕۆچوون دەڵێن: ئێمە باوەڕی دامەزراومان بەهەر هەموو (ئەو ئایەتانە)هەیە کە لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە و فەرمایشی ئەوە، (لەڕاستیدا) بێجگە لە خاوەن بیر و ژیرەکان یاداوەری وەرناگرن و بیرناکەنەوە (لەم قورئانە).
رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ8
تهفسیری ئاسان: (ئەوانە دەڵێن) پەروەردگارا.. دوای ئەوەی کە هیدایەت و ڕێنمووییت کردین، دڵەکانمان لامەدە لە ڕێگەی ڕاست و لە ڕەحمەت و بەخششی تایبەتی خۆت بەهرەوەرمان بکە، چونکە بەڕاستی تۆ بەخشندە و بەخشێنەری.
رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ9
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ کۆکەرەوەی هەموو خەڵکیت لە ڕۆژێکدا کە هیچ گومانی تێدانیە، بێگومان خوا (زاتێک نیە) کە بەڵێنی خۆی نەباتە سەر....
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ وَقُودُ ٱلنَّارِ10
تهفسیری ئاسان: (لەو ڕۆژەدا) بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕن هەرگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆرە بەرگریەکیان لێ ناکەن لە سزای خوا، ئا ئەوانە سووتەمەنی ئاگری دۆزەخن.
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانە داب و نەریتیان وەکو داب و نەریتی دارودەستەی فیرعەون و ئەوانەی کە پێشیان هاتوون وایە، ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، خوایش ئەوانی بەهۆی گوناهو تاوانیانەوە بەتوندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵەسێنەرێکی بەهێز و بەزەبرە.
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ12
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ بەوانەی کە بڕوایان نەهێناوە: سەرئەنجام تێکدەشکێن و ژێردەست دەخرێن (لە دنیادا، لە ڕۆژی دوایشدا) کۆ دەکرێنەوە و ڕاپێچ دەکرێن بۆ ناو دۆزەخ کە ناخۆشترین جێگەیە.
قَدْ كَانَ لَكُمْ ءَايَةٌۭ فِى فِئَتَيْنِ ٱلْتَقَتَا ۖ فِئَةٌۭ تُقَٰتِلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌۭ يَرَوْنَهُم مِّثْلَيْهِمْ رَأْىَ ٱلْعَيْنِ ۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ13
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو خەڵکە بڵێ) بێگومان لەو دوو دەستەیەی کە لە (جەنگی بەدردا) ڕوو بە ڕووی یەکتر وەستان نیشانەو پەندێکی گەورە بوو بۆتان، دەستەیەکیان لە پێناوی خوادا دەجەنگان، دەستەکەی تریان بێ باوەڕ بوون، ئیمانداران لەبەر چاوی ئەواندا دوو ئەوەندەیان دەنواند (لە مەیدانی جەنگدا بەچاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشتەیشی دابەزاند بۆ یارمەتی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هەر دەستەیەک)و هەرکەسێک بیەوێت دەیکات، بەڕاستی ئا لەو یارمەتیەدا پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ ئەوانەی کە بینایی خۆیان بەکاردەهێنن و بەوردیی بیردەکەنەوە (کە چۆن کۆمەڵێکی کەم زاڵ بوون بەسەر کۆمەڵێکی زۆردا).
زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَٰمِ وَٱلْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ14
تهفسیری ئاسان: ئارەزووی ئافرەت و بوونی نەوەی نێرینە و خاوەنێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زەبەندە و ئەسپی چاک و ڕەسەن و (هۆکارهی هاتووچۆ) هەروەها ماڵات و زەوی و زاری کشتوکاڵ بۆ خەڵکی ڕازێنراوەتەوە، ئەوانە هەمووی نازو نیعمەتی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گەڕانەوەی ڕازاوەو خۆشی لای خۆی ئامادە کردووە (کە بەهەشتە).
۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ15
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەو خەڵکە) بڵێ: ئایا هەواڵی چاکتر لەو نازو نیعمەتانەتان پێ ڕابگەیەنم؟! (ئەویش ئەمەیە کە): بۆ ئەوانەی پارێزکارو خواناسن، لای پەروەردگاریان باخەکانی بەهەشت ئامادەیە بۆیان کە: چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی نەبڕاوە لەگەڵ هاوسەرانی پاکیزەدا و بەدەم هەست کردنی بەردەوام بەڕەزامەندیی پەروەردگاری ئازیز، بێگومان ئەو خوایە بینایە بەبەندەکانی.
ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، بەڕاستی ئێمە ئیمان و باوەڕمان هێناوە، دە لە گوناهەکانمان خۆش ببە و لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ17
تهفسیری ئاسان: (جا ئەو ئیماندارانە، ئەمە سیفەتیانە) خۆگرو ئارامگرن (لە بەرامبەر ناسۆر و ناخۆشیەکانی ژیانەوە)، ڕاستگۆو خواپەرستن، ماڵ و سامان دەبەخشن و، لە بەرەبەیانەکاندا داوای لێخۆشبوون (لە پەروەردگاریان دەکەن چونکە واهەست دەکەن کە وەک پێویست خواپەرستیان نەکردووە).
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ18
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە (لە ڕێگەی دروست کراوانیەوە، کە هەمووی نیشانەی دەسەڵاتی دەنوێنێت) خۆی شایەتی داوە و دەریخستووە و سەلماندویەتی کە بەڕاستی جگە لەو هیچ خوایەکی تر نی یە کە شایانی پەرستن بێت، هەروەها فریشتەکان و خاوەن زانستەکانیش (لە پێغەمبەران و زانایان) کە بەڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەیسەلمێنن خوا هەمیشە داد پەروەری ڕەهایە و جگە لەوزاتە خوایەکی تر نیە و ئەو خوایەکی باڵادەست و دانایە.
إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ19
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دین و ئاینی پەسەند لای خوا تەنها ئاینی ئیسلامە، ئەوانەش کە کتێبە (ئاسمانیەکانیان) دراوەتێ، جیاوازیان لە نێواندا پەیدا نەبووە مەگەر لە دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواویان بۆ هاتووە (دەربارەی ڕاستی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئیسلام)، ئەمەش بەهۆی دنیاپەرستی و حەسوودی و ستەم کردنیان لە نێو خۆیان (چونکە ڕازی نەبوون بە پێغەمبەرێک لە غەیری خۆیان)، جا ئەوەی باوەڕی بە فەرمان و ئایەتەکانی خوا نەبێت، ئەوە بێگومان خوا بەخێرایی حسابی خۆی دەکات لەگەڵیاندا (هەر زوو بەدۆزەخیان دەگەیەنێت).
فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ20
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلە و گفتوگۆی سەختیان لەگەڵدا کردیت، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆس بڵێ: من و ئەوانەی کە شوێنم کەوتوون ڕوومان کردۆتە خواو تەنها ملکەچی ئەوین، بەوانەی کە کتێبیان پێدراوە و ئەوانەش نەخوێندەوارن لە (موشریکانی عەرەب) بڵێ: ئایا ئێوە تەسلیم بوون بەخواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئەگەر تەسلیم بوون، ئەوە مانای وایە بەڕاستی ئەوە هیدایەتیان وەرگرتووە، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و باوەڕنەهێنن، ئەوە تەنها گەیاندنی پەیامەکە لەسەرتۆیە، خوای گەورەش بینایە بەبەندەکانی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَيَقْتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِٱلْقِسْطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ21
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناهێنن بەئایەت و فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرانیش بەبێ هیچ حەقێک دەکوژن و ئەو خەڵکانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادپەروەری دەدەن، کەواتە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان پێ بدە!!
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ22
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کردەوەکانیان پووچ بۆتەوە لە دنیاو قیامەتدا، کەسیش نیە پشتیوانی لەوان بکات.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینی ئەو کەسانەی بەشێک لە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات) تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا، پاشان دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و لە کاتێکدا ئەوان سەرپێچیکەرن.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: بۆیەش (وادەکەن) چونکە بەڕاستی ئەوان دەیانووت: هەرگیز ئاگری دۆزەخ چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بەر لەشمان ناکەوێت و ئەوەی لە ئاینەکانیاندا بۆ خۆیان هەڵبەستبوو، سەری لێ شێواندن و تەفرەی دان.
فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَٰهُمْ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ لەو ڕۆژەدا کۆیان دەکەینەوە کە هیچ گومانێک لە هاتنیدا نیە و هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی پێدەدرێت، لەکاتێکدا ئەوان ستەمیان لێناکرێت.
قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ26
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: خوایە تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیت بەهەر کەسێک بتەوێت و دەسەڵات وەردەگرێتەوە لە هەر کەسێک بتەوێت هەر کەس بتەوێت باڵادەستی دەکەیت، هەرکەسێکیش بتەوێت زەلیل و بێ دەسەڵات و ژێربەدەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیە هەر بە دەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵاتداری بەسەر هەموو شتێکدا.
تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ27
تهفسیری ئاسان: شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکەیت، ڕۆژ تێکهەڵکێشی شەو دەکەیت، زیندوو لە مردوو دەردێنیت، مردوو لە زیندوو دەردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار دەبەخشیت بە هەر کەس بتەوێت (کارەکانت هەر هەمووی پڕە لە حیکمەت و دانایی، بەندەکانت سەرسام و سەر سووڕماوون لە کەماڵی تۆ).
لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةًۭ ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ28
تهفسیری ئاسان: نابێت ئیمانداران، کافران بکەنە پشت و پەناو یارو یاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئەوەی کاری وا بکات، ئەوکارەی دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی ئیمانیی بەخواوە نەمێنێت، مەگەر لەبەر ئەوەی خۆتان بە بێگومان لە شەڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئەویش بەوەی بەدەم ڕازییان بکەن، نەک بەدڵ و کردەوە)، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بەسیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (تا کاری ناڕەوای وانەکەن)، سەرئەنجام و گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە.
قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ29
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئەوەی لە سینەتاندا جێگیرە بیشارنەوە یاخود ئاشکرای بکەن، ئەوە خوا پێی دەزانێت، هەرچیش لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر پێی دەزانێت و خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍۢ مُّحْضَرًۭا وَمَا عَمِلَتْ مِن سُوٓءٍۢ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُۥٓ أَمَدًۢا بَعِيدًۭا ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ30
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت هەمووکەس، کاروکردەوەکانی خۆی دەبینێت ئامادە کراون بەخێرو شەڕیەوە، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان خۆی و کردەوە خراپەکانیدا مەودایەکی دوورو درێژ هەبوایە، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بە سیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (لەوەی کە کاری ناڕەوا بکەن) و خوا بەسۆز و بە بەزەییە بۆ ئەو بەندانەی (کە بەم ئاگاداریانە دڵیان ڕادەچڵەکێت پێش هاتنی ئەو ڕۆژە).
قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە ئیمانداران) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت دە شوێنی من بکەون و لە فەرمانی من دەرمەچن، ئەوکاتە خوایش ئێوەی خۆش دەوێت و لە گوناهو هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت، ئەو خوایە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: (دووبارە) پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر سەپێچی بکەن و پشتی تێبکەن ئەوە دڵنیابن خوا بێ باوەڕانی خۆش ناوێت.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ33
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووەو ڕێزی داوون بەسەر خەڵکی هەموو جیهاندا.
ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نەوەیەکن یەک ڕەچەڵن، هەندێکیان لە هەندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسەرو زانایە (چاک دەیزانی کە شایستەن بۆ ئەو کارە پیرۆزە).
إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ35
تهفسیری ئاسان: (بەیاد بێنە) کاتێک هاوسەری عیمران وتی: پەروەردگارا؛ بەڕاستی من بڕیارم داوەو نەزرم کردووە ئەو منداڵەی لە سکمدایە ئازاد کراوبێت لە هەموو ئەرک و ئیش و کارێک (تا هەر لە خزماتی بیت المقدس دا بێت) دە تۆش لێم وەربگرە، چونکە بەڕاستی تۆ خوایەکی بیسەرو زانایت.
فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ36
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک منداڵەکەی بوو (بە دڵشکاویەوە) وتی: پەروەردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک دەزانێت کە چی بووە، (خۆ ئاشکرایە) کوڕیش وەکو نی یە (لەگەلێ ڕووەوە و هەریەکە ئەرک و فرمانی خۆی هەیە، ئەوەی بە ئافرەت دەکرێت بەپیاو ناکرێت، بەپێچەوانەشەوە، ژن و پیاو تەواوکاری یەکترن و هیچیان لای خوا کەم ڕێزنین ئەرکی خزمەتکاری بیت المقدسیش بەو ناکرێت)، منیش بەڕاستی ناوم نا مەریەم و من ئەیپارێزم بەتۆ خۆی و وەچەکەی لە شەیتانی ڕەجم کراو.
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ37
تهفسیری ئاسان: ئینجا پەروەردگاری بەشێوەیەکی جوان و پەسەند مەریەمی وەرگرت، زۆر بەجوانی پێی گەیاند، زەکەریای کردە مامۆستاو سەرپەرشتی (کە هەم خزم و هەم پێغەمبەر بوو، تا بەچاکی دینداری فێر بکات، پاشان کە مەریەم گەورە بوو) هەر کاتێک زەکەریا دەچوو بۆ سەردانی لە شوێنی خواپەرستیەکەیدا دەیبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەتی جۆراوجۆری لایە، زەکەریا: وتی ئەی مەریەم ئەم هەموو ڕزق و ڕۆزییەت لەکوێ بوو؟!، مەریەم لە وەڵامیدا وتی: ئەوە لە لایەن خواوەیە، ئەو بۆم دەنێرێت، بەڕاستی خوا بە هەر کەس بیەوێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار دەبەخشێت.
هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِى مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةًۭ طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ38
تهفسیری ئاسان: ئا لەو کات و شوێنەدا، زەکەریا هانا و نزای بۆ پەروەردگاری لێ بەرز بۆوە و وتی: پەروەردگارا نەوەی چاک و پاکم پێ ببەخشە، بەڕاستی تۆ بیسەری دوعا و نزایت.
فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ39
تهفسیری ئاسان: جا یەکسەر فریشتە جبرئیل بانگی کرد لەکاتێکدا زەکەریا لە میحرابەکەدا وەستا بوو، نوێژی دەکرد، (وتی) بەڕاستی خوای گەورە مژدەت دەداتێ بە بەخشینی کوڕێک ناوی یەحیایە، بەڕاستدانەری فەرمانی تایبەتی خوایە و گەورە و ڕێزدارە و خۆپارێزە لە گوناهان و پێغەمبەرێکە لە چاکان.
قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ40
تهفسیری ئاسان: زاکەریا وتی: پەروەردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ دەبەخشیت خۆ من پیری تەنگی پێ هەڵچنیووم، هاوسەرەکەشم سک ناکات، خوای گەورەش فەرمووی: کاری خوا هەر ئاوایە و هەر چیەکی بوێت، دەیکات.
قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ41
تهفسیری ئاسان: ئینجا زەکەریا وتی: پەروەردگارا نیشانەیەکم بۆ دیاری بکە تا دڵنیابم کە خێزانم سکی بووە، خوای گەورە فەرمووی: نیشانەکەت ئەوەیەکە توانای قسە کردنت تا سێ ڕۆژ لەگەڵ خەڵکیدا نابێت (زمانت دەبەسترێت) مەگەر بە ئیشارەت و ئاماژە نەبێت، تۆش زۆر یادی پەروەردگارت و تەسبیحات و ستایشی بکە بەتایبەتی لە دەمە و ئێوارە و بەرەبەیاندا.
وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَٰلَمِينَ42
تهفسیری ئاسان: (هەروەها یادیان بهێنە کاتێک) جبرئیلی فریشتە وتی: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا تۆی هەڵبژاردوە و خاوێن و پاکیزەی کردویت، هەڵی بژاردویت و ڕێزی داویت بەسەر هەموو ئافرەتانی جیهاندا.
يَٰمَرْيَمُ ٱقْنُتِى لِرَبِّكِ وَٱسْجُدِى وَٱرْكَعِى مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ43
تهفسیری ئاسان: ئەی مەریەم ملکەچ و فەرمانبەرداری پەروەردگارت بە، سوژدە و کڕنووشی بۆ ببە لەگەڵ کڕنووشبەراندا.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئەوشتانەی باسکران چەند هەواڵێک بوون لە غەیبەوە، ئێمە لەڕێگەی (وەحی) و سروشەوە بەتۆی دەگەیەنین، خۆ تۆ (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەوێ نەبوویت کاتێک پێنوسەکانیان هەڵئەدایە (ئاوەوە، پێنوسی کێ سەرکەوت و ئاو نەیبرد) ئەوەیان مەریەم پەروەردە بکات، تۆ لەوێش نەبوویت کاتێک کێشەیان هەبوو (لەسەر ئەوەی کێ بەخێوی بکات).
إِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍۢ مِّنْهُ ٱسْمُهُ ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ45
تهفسیری ئاسان: (هەروەها یادیان بهێنە) کاتێک فریشەکە بە مەریەمی وت: ئەی مەریەم بەڕاستی خوا مژدەت دەداتێ: بە وشەیەکی خۆی (کە فرمانی ـ کن فیکون ـ ە، ڕۆڵەیەکت پێ ببەخشێت) کە ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مەریەمە، کە پیاو ماقووڵ و پایە بەرزە لەم دنیادا، لە قیامەتیشدا لە دەستەی نزیکانە (لە ئێمەوە).
وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا وَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ46
تهفسیری ئاسان: جا عیسا لە بێشکەداو بەگەورەییش قسە دەکات بۆ خەڵکی، لە پیاو چاکانیشە.
قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى وَلَدٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ47
تهفسیری ئاسان: ئەوسا مەریەم وتی: پەروەردگارا، جا چۆن من منداڵم دەبێت: خۆ کەس توخنم نەکەوتووە، (جوبرەئیل فەرمووی): ویست و فەرمانی خوا هەروایە و چی بوێت، دروستی دەکات، هەر کاتێک شتێکی بوێت تەنها پێی بڵێ ببە، دەستبەجێ دەبێت.
وَيُعَلِّمُهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ48
تهفسیری ئاسان: هەروەها خوای گەورە فێری کتێب و نووسین و دانایی و تەورات و ئینجیلی دەکات.
وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ49
تهفسیری ئاسان: (لە ئایندەدا ڕایدەگەیەنێت) بەنەوەی ئیسرائیل کە من پێغەمبەرێکم، بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوم، بەڵگە و نیشانەیەکیشم پێ یە لە لایەن پەروەردگارتانەوە، (ئەویش ئەمەیە کە): من لە قوڕ شێوەی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، ئینجا فووی پێدا دەکەم، بەفرمانی خوا یەکسەر، دەبێتە باڵندەیەکی زیندوو و کوێری زکماک و نەخۆشی بەڵەکیی چاک دەکەمەوە بەویستی خوا و مردووانیش زیندوو دەکەمەوە بەفرمانی خوا و هەواڵی ئەو شتانەی کە دەیخۆن و هەڵی دەگرن لە ماڵەکانتاندا پێتان ڕادەگەیەنم، بەڕاستی لەو شتانەدا بەڵگەو نیشانە هەیە بۆتان ئەگەر ئیماندارن.
وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ50
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڕاستدانەری ئەو تەوراتەم کە لەبەر دەستمدایە، هاتووم بۆ ئەوەی هەندێک لەو شتانەی لەسەرتان حەرامکراوە (بەفەرمانی خوا) حەڵاڵی بکەم و بەڵگەشم بۆ هێناون لەلایەن پەروەردگارتانەوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتیم) کەواتە لە خوا بترسن و فەرمانبەرداری من بن و بە قسەم بکەن.
إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ51
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوا پەروەردگاری منیش و ئێوەشە، کەواتە تەنها ئەو بپەرستن و ملکەچی ئەو بن، ئەمەیە ڕێبازی ڕاست و دروست.
۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ ٱلْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ52
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک عیسا هەستی بە کوفرو بێ دینی ئەوانە کرد وتی: کێ پشتیوانمە بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکەوە بەرنامەی خوا بگەیەنین)، حەوارییەکان وتیان: ئێمەین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوەڕی تەواومان بەو خوایە هێناوە، تۆش شایەتی بدە کە بەڕاستی ئێمە موسڵمان و ملکەچ و فەرمانبەردارین.
رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ53
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا وتیان): پەروەردگارا ئێمە باوەڕمان هێناوە، بەوەی داتبەزاندووە و ڕەوانەت کردووە، شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەشتین، دە تۆیش لە ڕیزی شایەتەکانی (گەیاندنی بەرنامەکەتدا) تۆمارمان بکە.
وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: (بەڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانەکانی پووچ کردنەوە، چونکە خوا چاکترین و بەدەسەڵاترین زاتێکەلە هەڵوەشاندنی نەخشە و پیلانی دوژمنانیدا.
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ55
تهفسیری ئاسان: (بەیادیان بهێنە) کاتێک خوا فەرمووی: ئەی عیسا من (بەشێوەیەکی ئاسایی) تۆ دەمرێنم پاشان تۆ پایەدارو بڵند دەکەمەوە لای خۆم، لە دەستی ناپاکی ئەوانەی کەبێ باوەرن ڕزگارت دەکەم و پاک ڕاتدەگرم و بەرزیی و بڵندیی دەبەخشم بەوانەی کە شوێنکەوتەی تۆن بەسەر کافراندا هەتا ڕۆژی قیامەت، لەوەودواش گەڕانەوەتان هەر بۆلای منە، ئەوسا دادوەریی و فەرمانڕەوایی دادپەروەرانە دەکەم لە نێوانتاندا لەو شتانەدا کە کێشەتان لەسەری هەبووە و ڕاتان دەربارەی جیاواز بووە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای توند و تیژیان دەدەم لە دنیادا (بە شکستی و سەرشۆڕیان)، لە قیامەتیشدا (بە ژیانی سەختی ناو دۆزەخ)، جا لەوێ کەسیان دەست ناکەوێت کە یاریدەدەرو پشتیوانیان بێت (لە سزای من بیانپارێزێت).
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە (بە ئاینی ئیسلام) و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوە خوا بە تەواوی پاداشتیان دەداتەوە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆشناوێت.
ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْءَايَٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ58
تهفسیری ئاسان: ئەو هەواڵ و بەسەرهاتانەی کە بەسەرتدا دەیخوێنینەوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە ئایەتەکانی خوایە و لە یادو باسە پڕداناییەکانە.
إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ59
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی نموونەی دروست بوونی عیسا لەلایەن خواوە؛ وەک نموونەی ئادەم وایە کە لە خاک دروستی کرد و لەوەودوا فەرمانی داو پێی وت: ببە (بە ئینسان) ئەویش بوو، (عیسا دایکی هەبوو، ئادەم دایک و باوکیشی نەبوو).
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ60
تهفسیری ئاسان: حەقیقەت و ڕاستی هەر ئەوەیە لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، کاواتە نەکەیت بچیتە ڕیزی ئەوانەی کە گومان کارکردی هەیە لەسەریان.
فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ61
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەوەی کە هەموو ئەو ڕاستیانەت پێگەیشت دەربارەی عیسا)، جا ئەگەر کەسانێک هەر موجادەلەیان کردوو لەسەری ڕۆیشتن و شتی ناڕەوایان دەربارەی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وەرن با کوڕانی ئێمە و کوڕانی ئێوە، ئافرەتانی ئێمە و ئافرەتانی ئێوە، خۆمان و خۆشتان بانگ بکەین و ئامادەبین (لە شوێنێکی تایبەتدا)، پاشان لە خوا بپاڕێنەوە و ئینجا داوا بکەین نەفرین و لەعنەتی خوا داببارێتە سەر درۆزنەکان.
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْقَصَصُ ٱلْحَقُّ ۚ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ62
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئەمەیە بەسەرهاتی ڕاست و دروست (دەربارەی عیسا و دایکی)، هیچ خوایەک نیە جگە لە (اللە)، بێگومان ئەو (اللە) یە هەر خۆی باڵادەست و دانایە.
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُفْسِدِينَ63
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە و ڕاستیانەدا) ئەگەر هەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان تێکرد (ئەوە بزانە ئەوانە ڕاستیخوازنین)، خوایش زاناو ئاگایە بەوانەی کە تۆوی تاوان و خراپە دەچێنن.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ64
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی ئەوانەی کتێبتان بۆ ڕەوانەکراوە وەرن بەدەم بانگەواز و بەرنامەیەکەوە کە هاوبەش و هاوسەنگە لە نێوان ئێمەش و ئێوەشدا (ئەویش ئەمەیە): جگە لە (اللە) کەسی تر نەپەرستین، هیچ جۆرە هاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدەین، هیچ لایەکمان لاکەی ترمان (بەپیرۆز و فەرمانڕەوا دانەنێین) لەجیاتی ئەو زاتە و نەیپەرستین (خۆ ئەگەر لەم بانگەوازدا) سەرپێچیان کردو گوێیان پێنەدا، ئەوە پێیان بڵێ: کە ئێوە بەشایەت بن کە ئێمە موسڵمانین و ملکەچی فەرمانی پەروەردگارین.
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان، ئێوە بۆ لە ئیبراهیم دەدوێن و (هەریەکەتان وادادەنێت کە لەسەر ئاینی ئەوە) خۆ تەورات و ئینجیل دوای ئەو ڕەوانە کراون، ئەوە بۆ عەقڵ و ژیرتان ناخەنەکارو تاکەی ژیرنابن؟!
هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ حَٰجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: ئەوە ئێوەن موجادەلەو باس و خواستان لەسەر ئەو شتانە دەکرد کە زانیاریتان دەربارەی هەبوو.. کەوابوو بۆچی دەم لەو شتانەشەوە دەدەن کە هیچ زانیاریتان دەربارەی نی یە؟ دیارە هەر خوا ئەو شتانە دەزانێت، ئێوە نایزانن.
مَا كَانَ إِبْرَٰهِيمُ يَهُودِيًّۭا وَلَا نَصْرَانِيًّۭا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًۭا مُّسْلِمًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ67
تهفسیری ئاسان: (ئاشکرایە) کە ئیبراهیم نە جوولەکە بووە و نەگاور، بەڵکو ملکەچ و فەرمانبەردارو موسڵمان بووە و لە دەستەی موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.
إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُؤْمِنِينَ68
تهفسیری ئاسان: نزیکترین کەس لە ئیبراهیمەوە: ئەو کەسانەن کە لە سەردەمی خۆیدا شوێنی کەوتبوون، هەروەها ئەم پێغەمبەرەش (صلی اللە علیە وسلم) و ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە (بە پێغەمبەرایەتی ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد و هەموو پێغەمبەران بەگشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوەرو پشتگیری ئیماندارانە.
وَدَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ69
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لەخاوەن کتێبەکان ئاواتەخوازن و (لە هەوڵدان) کە گومڕاتان بکەن، لەکاتێکدا ئەوانە هەر خۆیان گومڕا دەکەن و هەستیشی پێناکەن و (خۆیان دەخەڵەتێنن).
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ70
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان بۆ بڕواتان نی یە بەئایەتەکانی خوا (کە هەمووی بەڵگەن لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لەکاتێکدا ئێوە بەئاشکرا (نیشانەی پێغەمبەرایەتی ئەو) دەبینن (لە کتێبەکانتاندا).
يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَلْبِسُونَ ٱلْحَقَّ بِٱلْبَٰطِلِ وَتَكْتُمُونَ ٱلْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئەی خاوەن کتێبەکان بۆچی بەرگی بەتاڵ و ناحەقی دەکەن بەبەری حەق و ڕاستیداو حەق و ڕاستی دەشارنەوە، لەکاتێکدا خۆتان چاک دەزانن (کەحەق و ڕاستی کامەیە).
وَقَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ءَامِنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَجْهَ ٱلنَّهَارِ وَٱكْفُرُوٓا۟ ءَاخِرَهُۥ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ72
تهفسیری ئاسان: دەستەیەک لە خاوەن کتێبەکان (جووەکان) وتیان بەتاقمێکیان: ئێوە لە سەرەتای ڕۆژدا (بەدرۆوە) ئیمان و باوەڕ بهێنن بەو (قورئانەی) بۆ ئیمانداران ڕەوانە کراوە، بەڵام لەکۆتایی ڕۆژداو دەمەو ئێوارە پەشیمان ببنەوە (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئەوەی پاشگەز ببنەوە.
وَلَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِلَّا لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ ٱلْهُدَىٰ هُدَى ٱللَّهِ أَن يُؤْتَىٰٓ أَحَدٌۭ مِّثْلَ مَآ أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ73
تهفسیری ئاسان: (هەروەها دەڵێن): بڕوا مەکەن و متمانە مەکەن بەکەس جگە بەوکەسانەی کە شوێنی ئاینی ئێوە کەوتوون! (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: کە بەڕاستی هەر هیدایەت و ڕێنموویی خوایی هیدایەت و ڕێنمویی یە، (کەچی جووەکان بەیەکتر دەڵێن): دان بەوەدا مەنێن کەکەس وەکو ئێوەی پێبەخشراوە، باسی (تەورات و دواهەمین پێغەمبەریش مەکەن)!! تا لای پەروەردگارتان (سبەی لە قیامەتدا) قسەیان زاڵ نەبێت بەسەرتاندا!! (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆش) بڵێ: بەڕاستی هەرچی ڕێزو بەخشش و فەزڵ هەیە بەدەست خوایەو دەیبەخشێت بەو کەسانەی کە دەیەوێت و (شایستەن) و خوا فراوانگیرو زانایە.
يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ74
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ هەر کەسێک بیەوێت و (شایستە بێت) و خوا خاوەنی ڕێزو بەخشش و فەزڵی زۆر گەورە و بێ ئەندازەیە.
۞ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍۢ يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍۢ لَّا يُؤَدِّهِۦٓ إِلَيْكَ إِلَّا مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًۭا ۗ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَيْسَ عَلَيْنَا فِى ٱلْأُمِّيِّۦنَ سَبِيلٌۭ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ75
تهفسیری ئاسان: لە شوێنکەوتووانی کتێبە ئاسمانیەکان کەسانێک هەن ئەگەر ماڵ و داراییەکی زۆری بەئەمانەت لەلا دابنێیت (هەر کاتێک داوای بکەیت) بۆت دەگێڕێتەوە بەتەواویی، هەشیانە ئەگەر دینارێکی بەئەمانەت لادابنێیت بۆت نایگێڕێتەوە مەگەر بە سەریەوە ڕاوەستابیت و کۆڵی لێنەدەیت، ئەوانە بۆیە وادەکەن چونکە دەڵێن: لە بەرامبەر دەستەی نەخوێندەواراندا (مەبەستیان موسڵمانانە) لێپرسراو نابین (ئەگەر فێڵیان لێبکەین و ماڵیان بخۆین)، ئەوانە بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن کە درۆ دەکەن...
بَلَىٰ مَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ وَٱتَّقَىٰ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَّقِينَ76
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانیە؛ هەر کەس ئەو پەیمانەی کە داویەتی بەخوا جێبەیێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت لە حەرام، ئەوە بەڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشدەوێت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَأَيْمَٰنِهِمْ ثَمَنًۭا قَلِيلًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ77
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پەیمانی خواو سوێندەکانیان بەنرخێکی کەم دەفرۆشن (لە پلەو پایەی دنیایی، پارەوپول و سامان، ئەڵبەتە هەرچەندە بێت هەرکەمە) ئەوانە لە دواڕۆژدا هیچ بەشێکیان نابێت (لە سۆزو میهرەبانی خوا)، هەروەها لە ڕۆژی قیامەتدا خوا نایاندوێنێت و تەماشایان ناکات (لە چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئامادەیە.
وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًۭا يَلْوُۥنَ أَلْسِنَتَهُم بِٱلْكِتَٰبِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمَا هُوَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دەستەیەکیش لەوانەی (کە لە چەند ئایەتی پێشوودا باسکران واتە جووەکان) زمانیان بادەدەن و بەجۆرێک شت دەڵێن، گوایە (تەورات) دەخوێننەوە، بۆ ئەوەی (ئێوە چەواشە بکەن و) وا بنوێنن کە ئەو کتێبە دەور دەکەنەوە، لەحاڵێکدا ئەوەی دەیخوێننەوە لەو کتێبە نیە (زۆر جار) دەڵێن: ئەوەی کە دەیخوێنین هەر ئەوەیە خوا ڕەوانەی کردووە، لە ڕاستیدا هەرگیز ئەوە لەلایەن خواوە نیە و بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستن و دەشزانن کە درۆ و بوختان دەکەن.
مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ ٱللَّهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا۟ عِبَادًۭا لِّى مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن كُونُوا۟ رَبَّٰنِيِّۦنَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ ٱلْكِتَٰبَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ79
تهفسیری ئاسان: بۆ هیچ ئادەمیزاد و کەسێک نەگونجاوە کە خوا کتێبی ئاسمانی و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرایەتی پێببەخشێت، لەوەودوا بەخەڵکی بڵێت: وەرن ببنە عەبد و بەندەی من لە جیاتی ئەوەی بەندە و عەبدی خوا بن، بەڵکو (بەخەڵکیان وتووە) هەوڵ بدەن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕەزامەندی پەروەردگار هەوڵ بدەن، بەوەش دەبنە خواناس و ڕەبانی کە بەرنامەی خوا فێری خەڵکی بکەن و خۆشتان بەردەوام هەوڵ بدەن فێری ببن.
وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ وَٱلنَّبِيِّۦنَ أَرْبَابًا ۗ أَيَأْمُرُكُم بِٱلْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ80
تهفسیری ئاسان: (هیچ پێغەمبەرێک) فرمانی ئەوەی نەداوە کە فریشتەکان و پێغەمبەران بکەن بە پەروەردگار (هەرگیز کاری لەو جۆرە لەوان ناوەشێتەوە) ئایا ڕاستە فرمانی بێ باوەڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئەوەی کە ئێوە موسڵمانن و ملکەچی پەروەردگارن؟!
وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّۦنَ لَمَآ ءَاتَيْتُكُم مِّن كِتَٰبٍۢ وَحِكْمَةٍۢ ثُمَّ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ ۚ قَالَ ءَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِى ۖ قَالُوٓا۟ أَقْرَرْنَا ۚ قَالَ فَٱشْهَدُوا۟ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ81
تهفسیری ئاسان: (یادیان بێنە) کاتێک خوا پەیمانی لە یەکە یەکەی پێغەمبەران وەرگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبەخشین بەوەی کە ئەگەر: لە ئایندەدا پێغەمبەرێکم بۆ ڕەوانە کردن و بەڕاستدانەری ئەوەی ئێوەش بوو، ئەوە دەبێت باوەڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکەن، ئینجا خوا فەرمووی: ئایا بڕیارتانداو پەیمانی منتان بەو جۆرە وەرگرت کە پێم ڕاگەیاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هەروا دەکەین) ئەوسا خوا پێی فەرموون: دە بەشایەت بن و منیش لەگەڵتان یەکێکم لە شایەتەکان.
فَمَن تَوَلَّىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ82
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی پشتی هەڵکردو سەرپێچی کرد دوای ئەو پەیمانە، ئەوە ئیتر هەر ئەوانەن فاسق و گوناهکار.
أَفَغَيْرَ دِينِ ٱللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُۥٓ أَسْلَمَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ83
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە بێجگە لە ئاینی خوا ئاینێکی تریان دەوێت؟! لەکاتێکدا کە هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە بە ڕەزامەندی بێت یان بەناچاریی تەسلیم و ملکەچی پەروەردگارن، هەمووانیش هەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە.
قُلْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍۢ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ84
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار) بڵێ: باوەڕمان هێناوەبەخواو بەوەی بۆمان نێرراوەتە خوارەوە و بەوەش کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ سەر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و نەوەکانی و بەوەش کە دراوە بە موساو عیساو پێغەمبەران لەلایەن پەروەردگاریانەوە و ئێمە جیاوازیی ناکەین لەنێوان هیچ کامیانداو هەموومان تەسلیم و ملکەچی ئەو پەروەردگارەین.
وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ ٱلْإِسْلَٰمِ دِينًۭا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ85
تهفسیری ئاسان: جائەوەی بێجگە لە ئاینی ئیسلام پەیڕەوی هەر ئاینێکی تر بکات لێی وەرناگیرێت، لەقیامەتیشدا لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندانە.
كَيْفَ يَهْدِى ٱللَّهُ قَوْمًۭا كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ وَشَهِدُوٓا۟ أَنَّ ٱلرَّسُولَ حَقٌّۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ86
تهفسیری ئاسان: چۆن خوا گەلێک هیدایەت دەدات کە دوای ئەوەی باوەڕیان هێنا، هەڵگەڕانەوە و کافر بوون؟ لە حاڵێکدا شایەتییان دابوو کەئەم پێغەمبەرە حەقەو چەندەها بەڵگەو نیشانەشیان بۆ هاتبوو (لەسەر ڕاستی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، خوای گەورەش هیدایەت و ڕێنموویی ئەو دەستەو تاقمە ستەمکارە نادات.
أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ ٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو ستەمکارانە پاداشت و تۆڵەیان ئەوەیە: نەفرینی خواو فریشتە و هەموو خەڵکییان لەسەرە بەگشتی..
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ88
تهفسیری ئاسان: لەناو ئەو خەشم و نەفرینەدا دەمێننەوە و سزا لەسەریان سووک ناکرێت و موڵەتیش نادرێن.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ89
تهفسیری ئاسان: مەگەر کەسانێک کە فریای خۆیان کەوتبن و تەوبەیان کردبێت لە دوای ئەو لادان و یاخیی بوونەیان و چاکسازیشیان کردبێت، ئەوە بەڕاستی خوا بۆ ئەوانە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْدَ إِيمَٰنِهِمْ ثُمَّ ٱزْدَادُوا۟ كُفْرًۭا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ90
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی دوای باوەڕ هێنانیان کافر بوون و لەوەودوا زیاتر ڕۆچوون لە کوفرو بێ دینیدا، ئەوانە پەشیمانی و تەوبەیان هەرگیز لێ وەرناگیرێت، ئا ئەوانە دەستەی گومڕاو سەر لێشێواوەکانن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌۭ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ ٱلْأَرْضِ ذَهَبًۭا وَلَوِ ٱفْتَدَىٰ بِهِۦٓ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ91
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون و بەبێ باوەڕیی مردوون، (ئەگەر) هەریەکەیان بتوانێت پڕ بەپڕی زەوی ئاڵتون بهێنێت و بیکات بەفیدیەی خۆی هەرگیز لێی وەرناگیرێت، ئەوانە سزای بە ئێش و ئازار بۆیان ئامادەیە و کەسیش نی یە پشتیوانییان لێ بکات و فریایان بکەوێت.
لَن تَنَالُوا۟ ٱلْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا۟ مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٌۭ92
تهفسیری ئاسان: ئێوە هەرگیز ناگەنە پلەی چاکیی و چاکەکاری هەتا لەو شتانەی کە خۆشتان دەوێت نەبەخشن، هەر شتێکیش ببەخشن ئەوە خوا ئاگاو زانایە پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت).
۞ كُلُّ ٱلطَّعَامِ كَانَ حِلًّۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِلَّا مَا حَرَّمَ إِسْرَٰٓءِيلُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ ٱلتَّوْرَىٰةُ ۗ قُلْ فَأْتُوا۟ بِٱلتَّوْرَىٰةِ فَٱتْلُوهَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ93
تهفسیری ئاسان: هەرچی خۆراک هەیە بۆ نەوەی ئیسرائیل حەڵاڵ بوو مەگەر ئەوەی کە یەعقوب خۆی لەسەر خۆی حەرام کردبوو پێش ناردنی تەورات، پێیان بڵێ: دە ئێوە تەورات بهێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ڕاستگۆن (دیارەکە جولەکە هەر لە خۆیانەوە دەمبازی دەکەن و قسە ڕێکدەخەن و شت حەرامدەکەن).
فَمَنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ94
تهفسیری ئاسان: جائیتر دوای ئەو هەموو ڕوونکردنەوانە ئەوەی بەدەم خواوە درۆ هەڵدەبەستێت، ئائەوانە هەر ستەمکارن.
قُلْ صَدَقَ ٱللَّهُ ۗ فَٱتَّبِعُوا۟ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ95
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گەورە لە هەموو فەرمایشتەکانیدا ڕاستی فەرمووە، کەواتە شوێنی ئاین و بەرنامەی ئیبراهیم بکەون کە پاکو دروست و فەرمانبەردارە و ئەو هەرگیز لە موشریک و هاوەڵگەران نەبووە.
إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍۢ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِى بِبَكَّةَ مُبَارَكًۭا وَهُدًۭى لِّلْعَٰلَمِينَ96
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و هیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ هەموو خەڵکی جیهان.
فِيهِ ءَايَٰتٌۢ بَيِّنَٰتٌۭ مَّقَامُ إِبْرَٰهِيمَ ۖ وَمَن دَخَلَهُۥ كَانَ ءَامِنًۭا ۗ وَلِلَّهِ عَلَى ٱلنَّاسِ حِجُّ ٱلْبَيْتِ مَنِ ٱسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًۭا ۚ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ97
تهفسیری ئاسان: لەو ماڵەدا (کەعبە) نیشانەو بەڵگەی زۆر و ئاشکرا هەیە، کە یەکێکیان شوێنی تایبەتی خواپەرستیی ئیبراهیمە، هەروەها ئەوەی بچێتە ناوی پێویستە ئەمین و ئاسودەبێت، لە هەموو دەستدرێژیەک، جا خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنها ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) هەیە، جا ئەوەی کە باوەڕی نەهێناوە، ئەوە با بزانێت بەڕاستی خوا بێ نیازە لە هەموو خەڵکان (پێویستی بە چاکە و پەرستنی کەس نیە).
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا تَعْمَلُونَ98
تهفسیری ئاسان: ئەی پیغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە خاوەنانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوە باوەڕ ناکەن بە ئایەتەکانی خوا، خۆ خوا شایەتە لەسەر هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَأَنتُمْ شُهَدَآءُ ۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ99
تهفسیری ئاسان: (هەروەها) بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب بۆ ڕێدەگرن لە بڵاو بوونەوەی ئایینی خواو دەتانەوێت ئەوەی باوەڕی هێناوە ڕێبازی دینداری بە چەوتی بگرێت؟ لەکاتێکدا خۆتان شایەتن و چاک دەزانن (ئەوە ڕاست نی یە و چەوتە) دڵنیاش بن کە خوا غافڵ و بێ ئاگا نیە لەو شتانەی کە دەیکەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ كَٰفِرِينَ100
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر گوێڕایەڵی هەندێک لەوانە ببن کە کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوە، دوای ئەوەی کە ئێوە باوەڕتان هێناوە، دەتانگێڕنەوە سەر ڕێبازی کوفرو بێ باوەڕی.
وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنتُمْ تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُۥ ۗ وَمَن يَعْتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدْ هُدِىَ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ101
تهفسیری ئاسان: جا ئێوە چۆن کافر دەبن لە کاتێکدا کە ئایەتەکانی خواتان بەسەردا دەخوێنرێتەوە و پێغەمبەرەکەی لەناوتاندایە (دوای وەفاتیشی (صلی اللە علیە وسلم) بەسیرەتی پاک و بێگەردی هەر لەناوماندایە) جا ئەوەی پشت بەخوا ببەستێت و پیڕەوی لە بەرنامەکەی بکات، ئەوە بەڕاستی بۆ ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایەت دراوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ102
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، لە خوا بترسن و پارێزکاربن بەشێوەیەکی وا کە شایستەی ئەو زاتەیە و هەمیشە پابەند و دامەزراو بن لەسەر ئیسلامەتی، بۆ ئەوەی هەر کاتێک مردن بە ئیمان و ئیسلامەتی نەبێت نەمرن.
وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًۭا وَلَا تَفَرَّقُوا۟ ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَآءًۭ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِۦٓ إِخْوَٰنًۭا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ103
تهفسیری ئاسان: (هەوڵ بدەن) هەر هەموتان بە توندی دەست بگرن بە ئاینی خواوەو پەرت و بڵاو مەب، یادی نازو نیعمەتی خوا بکەنەوە لەسەرتان، (چونکە) کاتی خۆی دوژمنی یەکتر بوون، ئەوە بوو دڵەکانتانی بەهۆی نیعمەتی (ئیسلامەوە) پەیوەست کرد بەیەکەوە و هەموو بوونە برای یەکتر (هەروەها ئەو کاتە) ئێوە لەسەر لێواری چاڵێکی ئاگر وەستا بوون و (خەریک بوو بکەونە ناوی)، باڵام خوا (بەڕەحم و میهرەبانی خۆی) لەو ئاگرە ڕزگاری کردن، ئابەو شێوەیە خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هیدایەت وەربگرن.
وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌۭ يَدْعُونَ إِلَى ٱلْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ104
تهفسیری ئاسان: پێویستە لە ئێوە ئومەتێک پێک بێت، یاخود با هەمووتان ئومەتێک بن کە بانگەواز بکەن بۆ خێرو چاکە، فەرمان بدەن بەهەموو کارێکی باوو دروست، قەدەغەی هەموو نادروستیەک بکەن، ئا ئەوانە هەر سەرفرازن.
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُوا۟ وَٱخْتَلَفُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ105
تهفسیری ئاسان: نەکەن وەکو ئەوکەسانە بن کە ناکۆکی و دووبەرەکیان لەناودا بەرپابوو، لەیەکتر دابڕان، دوای ئەوەی ئەو هەموو بەڵگەو نیشانە ڕوونەیان بۆ هاتبوو (کە سەرکەوتن لە یەک ڕیزیدایە)، ئا ئەوانە سزایەکی گەورە و سەخت چاوەڕێیانە.
يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌۭ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌۭ ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ106
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی دەبن و ڕووخسارانێک ڕەش هەڵدەگەڕێن، جا ئەوانەی کە ڕووخساریان ڕەش هەڵگەڕاوە (پێیان دەوترێت): باشە، ئەوە ئێوە پاش ئیمانداریی، پەشیمان بوونەوە و ڕێبازی کوفرتان گرتەبەر؟! دە بچێژن سزاو ئازار بەهۆی کافر بوونتانەوە.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِى رَحْمَةِ ٱللَّهِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ107
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانەی ڕووخساریان سپی و گەش و جوانە لەناو ڕەحمەت و میهرەبانی خوادا ژیان دەبەنە سەر بۆ هەمیشە و بۆ هەتا هەتایی.
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعَٰلَمِينَ108
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئایەتەکانی خوای گەورەن کە بەڕاست و دروستی بەسەرتا دەیخوێنینەوە ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم)، خوایش هیچ ستەمی ناوێت و لای پەسەند نیە (لە دروست کراوانی و) لە هیچ خەڵکێک بکرێت.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ109
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و هەرچی لە زەویدا هەیە، هەر خوا خاوەنیانە و گەڕانەوەی هەموو شتێک هەر بۆ لای خوایە.
كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۗ وَلَوْ ءَامَنَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ110
تهفسیری ئاسان: (بەڕاستی) ئێوە چاکترین ئوممەتێکن کە (بۆ سوودی) خەڵکی هێنراونەتە مەیدانەوە، چونکە فەرمان بەچاکە دەدەن و قەدەغەی خراپە دەکەن و باوەڕی دامەزراوتان بخوا دەهێنن، خۆ ئەگەر خاوەنانی کتێب باوەڕیان بهێنایە (بە ئاینی ئیسلام) ئەوە چاکتر بوو بۆیان هەیانە ئیماندارن، بەڵام زۆربەیان گوناهبارو تاوانکارن.
لَن يَضُرُّوكُمْ إِلَّآ أَذًۭى ۖ وَإِن يُقَٰتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ ٱلْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ111
تهفسیری ئاسان: هەرگیز ناتوانن زیان (لە بیرو باوەڕتان) بدەن مەگەر ئازارێکی کەم و ئەگەر بجەنگن دژتان پشتتان لێهەڵدەکەن و هەڵدێن، لەوەودواش سەرکەوتوو نابن.
ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوٓا۟ إِلَّا بِحَبْلٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبْلٍۢ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْمَسْكَنَةُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ112
تهفسیری ئاسان: (جوولەکە) زەلیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوە لە هەر کوێ جێگیر بن مەگەر لە سایەی ئاینی خوادا بحەوێنەوە و (زوڵمیان لێنەکرێت کاتێک ئیسلام فەرمانڕەوا بێت) یان بەخۆ هەڵواسین بەخەڵکیدا بۆ یارمەتیدانیان، یان پشتگرتنیان (لەو سەردەمانەدا کە ئیسلام فەرمانڕەوا بووە بەئاسوودەیی ژیاون، هەرچەند لە ژێرەوە هەر خەریکی پیلانگێڕان بوون، لە سەدەی بیستەمیشدا توانییان ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هەندێ وڵاتی تریش، بکەنە پشتیوان و داردەستی خۆیان). ئەوانە شایستەی خەشم و قینەی خوا بوون و زەلیلی و خەجاڵەتی بەشیانە، چونکە ئەوانە بڕوایان نیە بەئایەتەکانی خواو پێغەمبەرانیش بە ناحەق دەکوژن، ئەم یاخی بوون و سەرشۆڕیەیان، بەهۆی سەرپێچی و گوناهباریانەوەیە، ئەوانە هەمیشە لە سنوور دەردەچوون و دەردەچن.
۞ لَيْسُوا۟ سَوَآءًۭ ۗ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ أُمَّةٌۭ قَآئِمَةٌۭ يَتْلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ113
تهفسیری ئاسان: (گاور و جوو) هەموویان یەکسان و چوونیەک نین، بەڵکو لە خاوەنانی کتێب دەستەیەک لە ئیماندارانیان هەن، ئایەتەکانی خوا لەکاتەکانی شەودا دەخوێننەوەو نوێژدەکەن و سوژدە دەبەن (موسڵمانن بەهەموو واتایەک).
يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ114
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئیمان و باوەڕیان بەخواو بە ڕۆژی دوایی هەیە و فەرمان دەدەن بە چاکە و قەدەغەی خراپە دەکەن و بە پەلە و تاڵوکەن بۆ ئەنجامدانی هەموو خێرو چاکەیەک، بێگومان ئەوانە لە ڕیزی چاکەکار و چاکەخوازاندان.
وَمَا يَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلَن يُكْفَرُوهُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ115
تهفسیری ئاسان: (ئەو ئیماندارانە) هەر چاکەیەک ئەنجام بدەن بەفیڕۆ ناچێت، خوایش زانایە بە پارێزکارو دینداران.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ116
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کافرن هەرگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکەوێت و لە دەست خەشم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئەوان نیشتەجێی ناو دۆزەخن و تیایدا ژیانی هەمیشەیی دەبەنەسەر.
مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍۢ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍۢ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ117
تهفسیری ئاسان: نمونەی (ئەو ماڵ و داراییەی کە) دەیبەخشن لەم ژیانی دنیایەدا وەک ڕەشەبایەکی زۆر سارد وایە بدات بەسەر کێڵگەی کەسانێکدا کە ستەمیان لە خۆیان کردبێت (بەهۆی گوناهو تاوانەوە)، هەمووی تیا بەرێت، جا وەنەبێت خوا ستەمی لێکردبن بەڵکو هەر خۆیان ستەمیان لە خۆیان کردووە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ بِطَانَةًۭ مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًۭا وَدُّوا۟ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ ٱلْبَغْضَآءُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ وَمَا تُخْفِى صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ118
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، بە کەسانێکی تر جگە لە خۆتان متمانە مەکەن و نهێنی خۆتان لایان مەدرکێنن، چونکە ئەوان کۆڵنادەن لە دروستکردنی تەنگانەو گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئەوەیە دووچاری ئازارو کێشە ببن، بەئاشکرا ڕق و کینە لە دەم و دویاندا دیارە، ئەوەی لە سینەیاندا شاردویانەتەوە زۆر گەورەترە لەوەی کە دەریدەخەن، بێگومان ئێمە نیشانەو بەڵگەمان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست لە دوژمن جیابکەنەوە)، ئەگەر عەقڵ و ژیریتان بخەنەکار.
هَٰٓأَنتُمْ أُو۟لَآءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِٱلْكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ عَضُّوا۟ عَلَيْكُمُ ٱلْأَنَامِلَ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا۟ بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ119
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن! ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت، بەڵام ئەوان ئێوەیان خۆش ناوێت و باوەڕتان بەهەموو کتێبە ئاسمانیەکانیش هەیە (بەڵام ئەوان باوەڕیان بە محمد (صلی اللە علیە وسلم) و بە قورئان نیە)، کاتێکیش پێتان دەگەن دەڵێن: ئێمە ئیماندارین بەڵام کاتێک بە تەنها دەبن، پەنجەی خۆیان دەگەزن ئەوەندە ڕق ئەستوور و داخ لە دڵن، پێیان بڵێ: دەک بمرن لە داخا، بەڕاستی خوا خۆی زانایە بەوەی کە لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشاردراوە و (چاکتان دەناسێت).
إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌۭ يَفْرَحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ120
تهفسیری ئاسان: ئەگەر چاکەیەکتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئەوان پێی غەمبار دەبن و پێیان ناخۆشە، خۆ ئەگەر بەڵاو ناخۆشییەکتان بۆ پێش بێت، ئەوان پێی دڵخۆش دەبن، جا ئەگەر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و تەڵەکەی ئەوانە هیچ زیانێکتان پێناگەیەنێت، چونکە بەڕاستی خوا دەوری پیلان و پلانیانی داوەو ئاگایە بە هەموو کارو کردەوەو نەخشەیەکیان.
وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ ٱلْمُؤْمِنِينَ مَقَٰعِدَ لِلْقِتَالِ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ121
تهفسیری ئاسان: (لێرەوە قورئان لە غەزای ئوحود دەدوێت: یادی ئیمانداران بخەرەوە) کاتێک بەیانی زوو لە ماڵ دەرچوویت، شوێنی جەنگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئەندازانی لەسەر گردەکە دامەزراندو فەرمووی پێیان: ئێمە سەرکەوتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوە شوێنی خۆتان بەجێ مەهێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئەوانی تر دیاری کرد، خوای گەورەش بیسەرە، (بەگوفتارتان) زانایە (بە بیرو بۆچوونتان)...
إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلَا وَٱللَّهُ وَلِيُّهُمَا ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ122
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خەریکبوو دوو دەستە لە ئێوە پەشیمان بنەوەو (لە نیوەی ڕێ بگەڕێنەوە)، بەڵام خوا یارو یاوەریان بوو (دڵیانی دەمەزراند لەسەر فەرمانبەرداری) دەبا ئیمانداران هەر پشت بە خوا ببەستن.
وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ بِبَدْرٍۢ وَأَنتُمْ أَذِلَّةٌۭ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ123
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا لە غەزای بەدردا سەرکەوتوی کردن، هەرچەندە ئێوە (لە ژمارە و چەکدا) لاوازو کەم بوون، دەی کەواتە لە خوا بترسن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزار بن.
إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَن يَكْفِيَكُمْ أَن يُمِدَّكُمْ رَبُّكُم بِثَلَٰثَةِ ءَالَٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُنزَلِينَ124
تهفسیری ئاسان: (یادیان بهێنە) کاتێک بە ئیماندارانت دەوت: ئایا ئەوەندە بەس نیە کە پەروەردگارتان بە سێ هەزار فریشتە کۆمەکتان بکات و دایانبەزێنێت؟!
بَلَىٰٓ ۚ إِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْرِهِمْ هَٰذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ ءَالَٰفٍۢ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُسَوِّمِينَ125
تهفسیری ئاسان: بەڵێ ئەگەر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هەر ئێستا دێن بۆ لاتان و پەروەردگارتان پێنج هەزار فریشتەی نیشانەدارتان بۆ ڕەوانە دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەکیتان بکەن.
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِۦ ۗ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ126
تهفسیری ئاسان: جا ئەو (هاوکاری) فریشتانە لەلایەن خواوە تەنها مژدەیەک بوو بۆ ئێوە، تادڵەکانتان پێی دامەزراوتر بێت، ئەگینا سەرکەوتن تەنها لەلایەن خوای باڵادەست و داناوەیەو هەر ئەو دەیبەخشێت.
لِيَقْطَعَ طَرَفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنقَلِبُوا۟ خَآئِبِينَ127
تهفسیری ئاسان: (ئەو یاریدەی فریشتانە) لەبەرئەوە بوو کە: لایەک لە هێزی کافرەکان دابڕێت، تا سەرکوت و نابووتیان بکات و ئەوسا بە نائومێدیی و خەجاڵەتییەوە بگەڕێنەوە.
لَيْسَ لَكَ مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَٰلِمُونَ128
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ هیچ شتێکت لە کاروباری بەندەکان بەدەست نیە (بەڵکو هەمووشت بەدەست خوا خۆیەتی) ئەگەر تەوبەو پەشیمانیان لێ وەربگرێت، یان سزاو ئازاریان بدات، (سەربەستە)، چونکە ئەوانە ستەمکارن.
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ129
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە خوای گەورە خاوەنیانە، لە هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و (چاو پۆشی زۆرە)، هەرکەسیش (شایستەی سزابێت) سزای دەدات، خوای گەورەش لێخۆشبوو میهرەبانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَأْكُلُوا۟ ٱلرِّبَوٰٓا۟ أَضْعَٰفًۭا مُّضَٰعَفَةًۭ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ130
تهفسیری ئاسان: (ئەم ئایەتە تێکهەڵکێشی باسی غەزای ئوحود کراوە بۆ ئەوەی بسەلمێت کە ئەم ئاینە هەموو چەمکەکانی ژیان دەگرێتەوە، بۆیە ڕوو بەئیمانداران دەفەرموێت): ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە سوو بەچەند قات وچەند بەرامبەر مەخۆن (ئەمەش قۆناغێک بوو لە حەرامکردنی یەکجاریی)، لە خوا بترسن، بۆ ئەوەی سەرفراز بن.
وَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِىٓ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ131
تهفسیری ئاسان: (هەوڵبدەن) خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە ئامادە کراوە بۆ کافرو بێ باوەڕان.
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ132
تهفسیری ئاسان: گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەرەکەی بن بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت.
۞ وَسَارِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ133
تهفسیری ئاسان: بەپەلە بن و پێشبڕکێ بکەن تا دەگەنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بەهەشتێک کە پاناییەکەی ئاسمان و زەوی گرتۆتەوەو ئامادە کراوە بۆ پارێزکاران، (پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: مەنزڵگای هەندێ دەبینن وەکو چۆن ئەستێرەی گەش دەبینن لە دوورەوە، فەرموویانە ئەی پێغەمبەری خوا: ڕەنگە ئەوانە مەنزڵگای پێغەمبەران بن، فەرمویەتی: نەخێر، بەڵکو مەنزڵگای کەسانێکن کە باوەڕیان بە خواو پێغەمبەرەکەی هێناوە، جا لەم سەردەمانەی دوایدا زانراوە ئەستێرەی چەندە گەورە گەورە هەیە کە خۆر لەئاستیاندا زۆر بچوکە چ جای زەوی!!)
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِى ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلْكَٰظِمِينَ ٱلْغَيْظَ وَٱلْعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ134
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە هەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوەو خۆگرن، لە خەڵکی خۆش دەبن و لێبووهردەن، خوای میهرەبانیش چاکەکارو چاکەخوازانی خۆش دەوێت.
وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ135
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە تاوان یان گوناهێک ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم لە خۆیان دەکەن (دوایی بە خۆیاندا دێنەوەو سزای) خوا دێتەوە یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەکەن، جا کێ هەیە کە لە گوناهان خۆش ببێت جگە لە خوا؟! هەروەها لەسەر گوناهو تاوانیان بەردەوام نابن، لە کاتێکدا دەزانن (ئەوە تاوانە).
أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ136
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە پاداشتیان لێخۆشبوون و لێبووردنە لە لایەن پەروەردگاریانەوە لەگەڵ باخەکانی بەهەشتدا کە چەندان ڕووبار بەژێر درەخت و بە بەردەم کۆشکەکانیاندا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی تیایدا دەبەنەسەر، ئەم بەهرەیە پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانە (چونکە دوای تەوبەکەیان لە هەوڵ و کۆششی بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی خوادا دەبن).
قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌۭ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ137
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پێش ئێوە چەندان یاساو بەرنامە تێپەڕیوە (لەلایەن خواوە کە سەرئەنجام ئیماندارانی سەرخستووە و کافرانی لەناو بردووە) دە ئێوەش بە زەویدا بگەڕێن و تەماشا بکەن و ئینجا سەرنج بدەن و وردببنەوە: بزانن سەرئەنجامی ئەوانە چۆن بووە کە بەرنامەی پێغەمبەرانی خوایان بە درۆ زانیوە.
هَٰذَا بَيَانٌۭ لِّلنَّاسِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ138
تهفسیری ئاسان: ئا ئەمەی کە باسکرا بەیاننامەو ڕوونکردنەوەیە بۆ خەڵکی بە گشتی و ڕێنمووبەخش و ئامۆژگاریشە بۆ پارێزکاران بە تایبەتی.
وَلَا تَهِنُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ139
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوە و خەفەت مەخۆن، چونکە هەر ئێوە سەربەرزو سەرفرازو سەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ140
تهفسیری ئاسان: ئەگەر زام و سەختی و ناخۆشیەک (لە جەنگی ئوحودا)دا تووشی ئێوە هاتووە، ئەو خەڵکەش (لەجەنگی بەدردا) تووشی هەمان زام و سەختی و ناخۆشی هاتن، ئێمە ئەو ڕۆژگارانە دەستاو دەست پێ دەکەین لەناو خەڵکیدا (تا لە جیهانی واقعیشدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە خوا دەریان بخات و هەندێکتان بکات بە شایەت و بە پلەی شەهیدی بگەن، بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت.
وَلِيُمَحِّصَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَمْحَقَ ٱلْكَٰفِرِينَ141
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوای پەروەردگار (تاقی کردنەوە پێش دەهێنێت) تا ئەوانەی ئیماندارن پاک و بێگەردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ ٱلصَّٰبِرِينَ142
تهفسیری ئاسان: یان واگومانتان دەبرد (هەروا بەئاسانی) دەچنە بەهەشتەوە؟! کە هێشتا خوا (لە جیهانی واقعدا) دەریشی نەخستووە کامتان هەوڵ و کۆشش و جیهادی کردووەو کامتان خۆڕاگرو ئارامگر بووە...
وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ ٱلْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ143
تهفسیری ئاسان: لەڕاستیدا ئێوە ئاواتی مردنتان دەخواست پێش ئەوەی پێی بگەن (دەتانوت: کەی جەنگ دەبێت تا شەهید ببین) خۆ لە ڕاستیدا مەرگتان بەچاوی خۆتان بینی لە کاتێکدا ئێوە چاوەڕوانی مەرگ بوون.
وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ144
تهفسیری ئاسان: (محمد (صلی اللە علیە وسلم) تەنها پێغەمبەرێک نەبووە وەفات بکات، بێگومان پێغەمبەرانی پێش ئەمیش (وەفاتیان کردووە)، ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژراو شەهید بوو، ئێوە پاشگەز دەبنەوە و هەڵدەگەڕێنەوە؟! (لەو دین و ئاینەی کە پێی ڕاگەیاندوون) خۆ ئەوەی هەڵگەڕێتەوە و پاشگەزبێتەوە، ئەوە هەرگیز زیان بەخوا ناگەیەنێت، لە داهاتویەکی نزیکدا خوای گەورە پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە.
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ كِتَٰبًۭا مُّؤَجَّلًۭا ۗ وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلْءَاخِرَةِ نُؤْتِهِۦ مِنْهَا ۚ وَسَنَجْزِى ٱلشَّٰكِرِينَ145
تهفسیری ئاسان: هیچ کەسێکیش نامرێت مەگەر بەویستی خوا نەبێت، لە کات و وەختی دیاری کراودا (ئەمەش خۆی هاندەرێکە بۆ ئیماندار کە لە مەرگ نەترسێت) جا ئەوەی پاداشتی دنیای دەوێت هەندێکی پێدەبەخشین، ئەوەش قیامەتی دەوێت هەندێکی پێدەبەخشین، لە داهاتویەکی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە.
وَكَأَيِّن مِّن نَّبِىٍّۢ قَٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌۭ فَمَا وَهَنُوا۟ لِمَآ أَصَابَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا۟ وَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ146
تهفسیری ئاسان: چەندەها پێغەمبەر هەبوون کە خواناس و پیاوچاکانی زۆر لەگەڵیدا بوون و دژ بە دوژمنان جەنگاون، جا ئەوانە هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقەتی ڕووی تێنەکردوون بەهۆی ئەوەی کە تووشیان هاتووە لە پێناو ڕێبازی خوادا، لاوازو بێ هێزو سەرشۆریش نەبوون بۆ دوژمنان، خوای گەورەش ئەو ئارامگرو خۆڕاگرانەی خۆشدەوێت.
وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِىٓ أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ147
تهفسیری ئاسان: ئەوکاتە گوفتاریان تەنها ئەمە بووە کە وتویانە: پەروەردگارا لە گوناهو هەڵەکانمان ببورەو لە زیادەڕەوی کاروبارمان خۆش ببە، دامەزراومان بکە، سەرمان بخە بەسەر ئەم گەلە بێباوەڕەدا.
فَـَٔاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ ٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ148
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبەخشین (بەسەرکەوتن و پایەداریی) پاداشتی چاکی قیامەتیشی بۆ مسۆگەر کردن و خوا ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ149
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ئەگەر ملکەچ و گوێڕایەڵی ئەوانە بن کە کافر و بێ دینن، ئەوە بەرەودوا دەتانگێڕنەوە و پاشگەزتان دەکەنەوە و لە دین وەرتاندەگێڕن، ئەوسا ئیتر بە دۆڕاوی دەگەڕێنەوە.
بَلِ ٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلنَّٰصِرِينَ150
تهفسیری ئاسان: (دڵنیابن کە خوانەناسان یارو یاوەری ئێوە نین) بەڵکو خوا یارو یاوەرتانە، بێگومان ئەو زاتە چاکترین پشتیوان و یاریدەەرتانە.
سَنُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ بِمَآ أَشْرَكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا ۖ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۚ وَبِئْسَ مَثْوَى ٱلظَّٰلِمِينَ151
تهفسیری ئاسان: (ئەی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) کە لەمەودوا ئێمە: ترس و بیم فڕێ دەدەینە دڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕن، بەهۆی ئەوەی شەریک و هاوەڵیان بۆ خوا بڕیارداوە بێ ئەوەی خوا هیچ دەسەڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوەڵگەری)، ئەوانە سەرەنجامی گەڕانەوەیان ئاگری دۆزەخە کە چەند ناخۆش و خراپە جێگەی ستەمکاران.
وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥٓ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّنۢ بَعْدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَ ۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۚ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ ۖ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ152
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت، خوا بەڵێنی خۆی بۆ ئێوە بەڕاستی بردەسەر (لەسەرەتای جەنگی ئوحود)دا، هەر بەمۆڵەت و یارمەتی ئەو، (دوژمنانتان) بەگیر هێناو تێکتان شکاندن، هەتا ئەوکاتەی کە ساردیی ڕووی تێکردن و بوو بە کێشەتان لەسەر هەندێک شت و یاخی بوون (لە فەرمانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سەنگەرتان چۆڵ کرد) دوای ئەوەی هەندێک شتی نیشاندان کە حەزتان لێدەکرد، هەتانە دنیای دەوێت و هەتانە قیامەتی مەبەستە، لەوەودوا دەستی ئێوەی کۆتاکرد (لە دوژمنان) تا تاقیتان بکاتەوە، سوێند بێت، بەڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و خوا فەزڵ و ڕێزی هەیە بۆ ئیمانداران.
۞ إِذْ تُصْعِدُونَ وَلَا تَلْوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ فِىٓ أُخْرَىٰكُمْ فَأَثَٰبَكُمْ غَمًّۢا بِغَمٍّۢ لِّكَيْلَا تَحْزَنُوا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ153
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەوەبوو کە (بەگیرهاتن و کشانەوە و شپرزە و پەرت و بڵاوبوون) خۆتان هەڵدەگێڕا بەکێوی ئوحود و دەورو بەریداو ئاوڕتان لە کەس نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەریش بەدواتاندا بانگی دەکردن لە لاکەی ترەوە: (ئەی بەندەکانی خوا بگەڕێنەوە و ڕامەکەن)، جا ئەوەبوو ئێوە خەم و خەفەتتان کردە دڵی پێغەمبەرەوە (بە نافەرمانیتان خوای گەورەش) خەم و پەژارەی کردە دڵی ئێوەوە (بەدەنگو باسی بریندار بوونی پێغەمبەرو شەهید بوونی) تاوەکو خەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لە دەستتان چووە و ئەوەش کە خوا تووشی کردوون و بەسەری هێنان (دیارە هاوەڵان پێغەمبەریان لەخۆیان و لە هەموو شت لاخۆشەویستتر بووە) خواش ئاگادارە لەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
ثُمَّ أَنزَلَ عَلَيْكُم مِّنۢ بَعْدِ ٱلْغَمِّ أَمَنَةًۭ نُّعَاسًۭا يَغْشَىٰ طَآئِفَةًۭ مِّنكُمْ ۖ وَطَآئِفَةٌۭ قَدْ أَهَمَّتْهُمْ أَنفُسُهُمْ يَظُنُّونَ بِٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ ظَنَّ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ۖ يَقُولُونَ هَل لَّنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ مِن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْأَمْرَ كُلَّهُۥ لِلَّهِ ۗ يُخْفُونَ فِىٓ أَنفُسِهِم مَّا لَا يُبْدُونَ لَكَ ۖ يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ ٱلْأَمْرِ شَىْءٌۭ مَّا قُتِلْنَا هَٰهُنَا ۗ قُل لَّوْ كُنتُمْ فِى بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ ٱلَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ ٱلْقَتْلُ إِلَىٰ مَضَاجِعِهِمْ ۖ وَلِيَبْتَلِىَ ٱللَّهُ مَا فِى صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ154
تهفسیری ئاسان: پاشان، دوای ئەو غەم و پەژارایە ئارامیی و هێمنیی بەسەردا دابەزاندن کە وەنەوزێک بوو دەستەیەکتانی داگرتبوو، دەستەیەکی تریش بەڕاستی خەمی خۆیان بوو، گومانی ناڕەوایان دەبرد بەخوای گەورە بە گومانی نەفامانە، دەیانوت: ئایا ئێمە لەم کارەدا (لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن) هیچ شتێکمان هەیە؟! (ئەوپشتیوانەی کەخوا بەڵێنی پێدابووین بۆ نەهات؟!) ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هەموو شتێک بەدەست خوایە، ئەوانە هەندێک شت دەشارنەوە لە دەروونی خۆیاندا و بۆ تۆی دەرناخەن، هەروەها دەڵێن: ئەگەر (بەڵێنی سەرکەوتن ڕاست بوایە) ئێمە شتێکمان بەدەست بوایە ئالێرەدا نەدەکوژراین!! پێیان بڵێ: ئەگەر لەماڵی خۆشتاندا بوونایە، ئەوانەی کە بڕیارە بکوژرانایە، دەبوا هەروایان بەسەر بهاتایەو لە شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایە بێگومان خوا ئەم شتانەتان بەسەر دەهێنێت تا ئەوەی لە دەروونتاندا هەیە تاقی بکاتەوە و چی لەدڵەکانتاندا هەیە خاوێنی بکاتەوە و حەقیقەتی دەربخات، ئەو خوایەش زانایە بەوەی کە لە ناخی سینەکاندا حەشار دراوە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ تَوَلَّوْا۟ مِنكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ إِنَّمَا ٱسْتَزَلَّهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ بِبَعْضِ مَا كَسَبُوا۟ ۖ وَلَقَدْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ155
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی پشتیان هەڵکرد (لە جەنگی ئوحود) لە ڕۆژی بەیەکگەیشتنی هەردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوەڕان)، ئەوانە تەنها شەیتان تووشی هەڵەی کردن لە خشتەی بردن بەهۆی هەندێک گوناهەوە کە ئەنجامیان دابوو، بەڕاستی خوا لێیان خۆشبوو چونکە بێگومان خوا لێخۆشبووە (لە گوناهەکەتان) و ئارامگرو خۆڕاگرە (زوو تۆڵە لە یاخی بوان ناسێنێت).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ إِذَا ضَرَبُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ كَانُوا۟ غُزًّۭى لَّوْ كَانُوا۟ عِندَنَا مَا مَاتُوا۟ وَمَا قُتِلُوا۟ لِيَجْعَلَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ حَسْرَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ156
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە وەکو ئەوانە مەبن کە بێ باوەڕ بوون، لەکاتی سەفەر بەسەر زەویدا، یاخود کاتی جەنگ، بەبرایانی (هاوبیریان) دەوت: ئەگەر لای ئێمە بوونایە نە دەمردن، نە دەکوژران!! بۆ ئەوەی خوا ئەوە بکاتە خەفەت و ناخۆشی لە دڵیاندا، خۆ هەر خوا ژیان بەخشە و مرێنەرە، خوا بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَلَئِن قُتِلْتُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوْ مُتُّمْ لَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ157
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بکوژرێن لە پێناوی خوادا یاخود بمرن، لێخۆش بوون لەلایەن خواوە هاوڕێ لەگەڵ ڕەحمەت، چاکترە لەوەی کە خەڵکی کۆی دەکەنەوە.
وَلَئِن مُّتُّمْ أَوْ قُتِلْتُمْ لَإِلَى ٱللَّهِ تُحْشَرُونَ158
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت ئەگەر بمرن یان بکوژرێن هەر بۆ لای خوا کۆ دەکرێنەوە.
فَبِمَا رَحْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ لِنتَ لَهُمْ ۖ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِيظَ ٱلْقَلْبِ لَٱنفَضُّوا۟ مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِى ٱلْأَمْرِ ۖ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُتَوَكِّلِينَ159
تهفسیری ئاسان: کەوابوو (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بەهۆی ڕەحمەتی خواوەیە تۆ نەرم و هێمن بویت لەگەڵیاندا، خۆ ئەگەر توڕەو قسە ڕەق و بێ بەزەیی بوویتایە، ئەوە هەموو لە دەورت بڵاوەیان دەکرد، کەواتە چاوپۆشیان لێبکە و لێیان ببورەو داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکە، لە کارو پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکە، (دوای مەشورەت و پرس و ڕا) ئەگەر بڕیارتدا (کارێک ئەنجام بدەیت، ئەنجامی بدەو) پشت بەخوا ببەستە، چونکە بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆشدەوێت کە پشتی پێدەبەستن.
إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ160
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوا سەرکەوتنتان پێ ببەخشێت ئەوە هیچ کەس ناتوانێت سەرکەوێت بەسەرتاندا، خۆ ئەگەر پشتتان بەربدات، ئەوە کێ هەیە دوای ئەو کۆمەکتان بکات و سەرتان بخات، دە با ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەخوا ببەستن.
وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ161
تهفسیری ئاسان: (هەندێک گومانیان برد کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە دابەشکردنی دەسکەوتدا نادادیی دەکات) بێگومان بۆ هیچ پێغەمبەرێک نەبووە کە نادادی و خیانەت بکات، هەر کەس ناحەقی و نادادی بکات لە ڕۆژی قیامەتدا نادادیەکەی (یەخەی پێ دەگرێت و) بەکۆڵیەوەیەتی، لەوەودوا پاداشتی هەر کەسێک بەگوێرەی کردەوەکانی دەدرێتەوە و ئەوانە ستەمیان لێناکرێت.
أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ162
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی (بە پەرستن و چاکەکاری) شوێنی ڕەزامەندیی خوا کەوتبێت، وەکو ئەو کەسە وایە (کە بەهۆی گوناهو تاوانەوە) شایستەی خەشم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئەو جۆرە کەسانە دۆزەخە کە سەرنجامێکی ناخۆشە.
هُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ163
تهفسیری ئاسان: هەریەک لەو (دوو دەستەیە) پلەو پایەی خۆی هەیە لای خوا (لە بەهەشتی بەریندا یاخود لە ناخی دۆزەخدا)، بەڕاستی خوا بینایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
لَقَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ164
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان خوا منەتی ناوەتە سەر ئیمانداران کاتێک پێغەمبەرێکی بۆ ڕەوانە کردوون لە خۆیان ئایەتەکانی ئەویان بەسەردا دەخوێنێتەوە، دڵ و دەروونیان پاک و پوخت دەکاتەوە، هەروەها فێری قورئان و داناییان دەکات، بەڕاستی پێشتر لە گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.
أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ165
تهفسیری ئاسان: ئایا کاتێک بەڵاو ناخۆشیەکتان تووشهات (لە جەنگی ئوحود)دا بۆ دەڵێن: ئەمە چی بوو؟ بۆ وامان بەسەر هات؟ لەکوێوە ئەمەمان بۆهات؟ (ئەی بۆ لەیادیان چوو، خۆ لەجەنگی بەدردا) بەڕاستی ئێوە دووئەوەندەتان بەوان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئەو بەڵایە لەلایەن خۆتانەوە توشتان هات (کاتێک نافەرمانی پێغەمبەرتان کردو تەماعی دنیا لە دەروونتاندا جووڵا) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، (بەندە چاکەکانیشی کاتێک هەڵە بکەن تووشی بەڵایان دەکات)...
وَمَآ أَصَٰبَكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلْمُؤْمِنِينَ166
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە تووشتان بوو لە ڕۆژی بەیەک گەیشتنی هەردوو ئۆردووەکە (لە جەنگی ئوحود)دا ئەوە بە فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوەڕداران دەربخات...
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ ۚ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ قَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوِ ٱدْفَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًۭا لَّٱتَّبَعْنَٰكُمْ ۗ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَٰنِ ۚ يَقُولُونَ بِأَفْوَٰهِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ167
تهفسیری ئاسان: دووڕوویی و نالەباریی دووڕووەکانیش دەربخات، کاتێک پێیان وترا: وەرن بجەنگن لە پێناوی خوادا، یان (هیچ نەبێت) بەرگری لە خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکەن، وتیان: ئەگەر بمانزانیایە شەڕو جەنگ بەرپا دەبێت ئەوە شوێنتان دەکەوتین و دەجەنگاین، ئەوانە ئەو ڕۆژە لە کوفرەوە نزیکترن تا لە ئیمان، بەدەمیان شتێک دەڵێن کە لە دڵ و دەروونیاندا نییە، خوایش زانایە بەوەی کە دەیشارنەوە...
ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ وَقَعَدُوا۟ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا۟ ۗ قُلْ فَٱدْرَءُوا۟ عَنْ أَنفُسِكُمُ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ168
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بۆی دانیشتن و (نەچوون بۆ جەنگ) بەبراکانی خۆیانیان وت: ئەگەر ئەوانە (واتە شەهیدەکان) بەقسەی ئێمەیان بکردایە نە دەکوژران، ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: دەی کەواتە مردن لە خۆتان دووربخەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن؟! هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و کوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوانە زیندوون، لای پەروەردگاریان لە ڕزق و ڕۆزیی (هەمە جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن.
وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتًۢا ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ169
تهفسیری ئاسان: هەرگیز وامەزانن و وادامەنێن ئەوانەی لەپێناوی خوادا شەهید بوون و کوژران، مردوون، نەخێر وانیە، بەڵکو ئەوانە زیندوون، لای پەروەردگاریان لە ڕزق و ڕۆزیی (هەمە جۆرو تایبەت) بەهرەوەرن.
فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا۟ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ170
تهفسیری ئاسان: زۆر دڵخۆش و شادمانن بەو بەخشش و زیادە فەزڵەی کە خوا پێی بەخشیوون، مژدەش دەدەن بەوانەی هێشتا بەوان نەگەیشتوون و (شەهید نەبوون) کە بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان لەسەر نییە، هیچ غەم و پەژارەیەکتان بۆ پێش نایەت (لە بەجێ هێشتنی دنیا).
۞ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ171
تهفسیری ئاسان: مژدە دەدەن بەنازو نیعمەتانی تایبەتی و فەزڵ و ڕێزی بێ سنوور لەلایەن خوای میهرەبانەوە، بەڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایە ناکات و (رەنج بەخەسار نابن)...
ٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَصَابَهُمُ ٱلْقَرْحُ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ مِنْهُمْ وَٱتَّقَوْا۟ أَجْرٌ عَظِيمٌ172
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەدەم بانگەوازی خواو پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) چوون، دوای ئەوەی کە تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئەوانەیان کە چاکەیان کردو پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گەورە و بێ سنوور ئامادەیە...
ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدْ جَمَعُوا۟ لَكُمْ فَٱخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَٰنًۭا وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ وَنِعْمَ ٱلْوَكِيلُ173
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە خەڵکی (باوەڕ لاواز) پێیان دەڵێن: بەڕاستی خەڵکی بێ باوەڕو خوانەناس خۆیان بۆ ئێوە کۆ کردۆتەوە و خۆیان بۆ ئێوە مەڵاس داوە، لێیان بترسن (خۆتان تووشی بەڵا مەکەن) بەڵام ئەوان (واتە ئیمانداران بەو پڕوپاگەندەیە) باوەڕیان زیاتر دامەزراو، وتیان: خوامان بەسە کە یاریدەدەرو یارمەتیدەرێکی چاکە.
فَٱنقَلَبُوا۟ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوٓءٌۭ وَٱتَّبَعُوا۟ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ174
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر موسوڵمانان گەڕانەوە هاوڕێ لەگەڵ فەزڵ و نازو نیعمەتی خوایی دا، هیچ ناخۆشیەکیشیان بۆ پێش نەهات، چونکە شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتبوون و (هەر ئەوەشیان مەبەست بوو)، خوای گەورەش هەر خۆی خاوەنی فەزڵ و ڕێزێکی زۆر گەورەیە.
إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ175
تهفسیری ئاسان: ئەوە بەڕاستی تەنها شەیتانە یاوەرەکانی خۆی دەترسێنێت، ئێوەی (ئیماندار) لێیان مەترسن، بەڵکو هەر لە من بترسن ئەگەر ئیماندارن (بێگومان ترسان لە خوا ئاسوودەیی و ئارامیی دەبەخشێت بە ئیماندار).
وَلَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّۭا فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ176
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەی کە پێشبڕکێ دەکەن لە بێ باوەڕیدا خەمبارت نەکەن، چونکە بەڕاستی ئەوانە هەرگیز هیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن، خوا دەیەوێت هیچ بەشێکیان لە قیامەتدا پێ نەبەخشێت، سزای سەخت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ177
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕییان هەڵبژارد لە جیاتی ئیمان، بێ باوەڕییان کڕی لەجیاتی باوەڕ، بەهیچ جۆرێک زیان بەخوا ناگەیەنن بەڵکو سزای بەئێش چاوەڕێیانە.
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌۭ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًۭا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ178
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ڕێبازی کوفریان گرتۆتەبەر، وا گومان نەبەن کە مۆڵەتمان داون و (نازو نیعمەتی دنیامان پێبەخشیوون) ئەوە خێرە بۆیان، ئێمە تەنها بۆیە مۆڵەتیان دەدەین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایەکی ڕیسواکەر چاوەڕێیانە.
مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى ٱلْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجْتَبِى مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ179
تهفسیری ئاسان: خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هەر وەکو ئەوەی کە ئێستا ئێوە لەسەری هەن (دڵسۆزو نادڵسۆز، خەمخۆرو بێ باک تێکەڵن)، هەتا پیس و پاک لەیەک جیانەکاتەوە (بەهۆی جۆرەها تاقی کردنەوە و پێشهاتەوە)، بێگومان خوا جیهانی شاراوەتان نیشان نادات (تا ئایندە بزانن)، بەڵکو خوا لە پێغەمبەرەکانی کەسانێک هەڵدەبژێرێت کە بیەوێت (تا لە هەندێک نهێنی ئاگاداربن بەو ڕادەیەی کە پێویستە)، جا باوەڕ بەخواو پێغەمبەرانی بهێنن، خۆ ئەگەر باوەڕی دامەزراو بهێنن و پارێزکاری بکەن و لە خوا ترس بن، ئەوە پاداشتی بێ سنوور و نەبڕاوە چاوەڕێتانە.
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ180
تهفسیری ئاسان: واگومان نەبەن ئەوانەی کە بەخیلی و ڕەزیلی دەکەن، لەو نازو نیعمەتانەی خوا پێی بەخشیوون، نابەخشن، کارێکی چاکە بۆیان، نەخێر ئەوە کارێکی خراپ و نادروستە بۆیان، چونکە ئەو شتانەی کە نەیاندەبەخشی لە ڕۆژی قیامەتدا دەست دەنێتە بینیان و دەبنە کۆت لە گەردنیاندا، (بێگومان) هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانەو خوا ئاگایە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن.
لَّقَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٌۭ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ ۘ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا۟ وَقَتْلَهُمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَنَقُولُ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ181
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان خوای پەروەردگار گوفتاری (نابەجێی) ئەو (جولەکانەی) بیست کە وتیان: خوا هەژارە و ئێمە دەوڵەمەندین!! ئێمە ئەو گوفتارانە یاداشت و تۆمار دەکەین لەسەریان، هەروەها کوشتنی پێغەمبەران بە دەستی ئەوان بە ناحەق، (لە دۆزەخیشدا) پێیان دەڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنەر...
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍۢ لِّلْعَبِيدِ182
تهفسیری ئاسان: ئەو سزایە لە دەرەنجامی دەست پێشخەری خۆتاندایە، چونکە بەڕاستی خوا هیچ جۆرە ستەمێک لە بەندەکان ناکات.
ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَآ أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍۢ تَأْكُلُهُ ٱلنَّارُ ۗ قُلْ قَدْ جَآءَكُمْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِى بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلَّذِى قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ183
تهفسیری ئاسان: (ئەو جوولەکانەی) دەڵێن: خوا پەیمانی داوە بە ئێمە کە بە هیچ پێغەمبەرێک باوەڕ نەکەین تاقوربانیەکمان بۆ نەهێنێت و (نەیبینین) ئاگر دەیخوات و دەیسوتێنێت و لە ناوی دەبات، (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژمارەیەک پێغەمبەر لە پێش منەوە ڕەوانەکران بۆتان بەچەندەها بەڵگەو نیشانەی ئاشکراوە و بەو داخوازیەشەوە کەوتتان، جا بۆ کوشتانن و (شەهیدتان کردن) ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟!
فَإِن كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ جَآءُو بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ184
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بڕوایان پێنەکردیت، ئەوە بەڕاستی زۆرێک لە پێغەمبەرانی پێش تۆ بروایان پێ نەکراوە هەرچەندە جۆرەها موعجیزە و نامەی پڕ لە ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککەرەوەیان هێنابوو.
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدْخِلَ ٱلْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ185
تهفسیری ئاسان: هەموو کەسێک دەبێت بمرێت و مردن بچێژێت، تەنها لە ڕۆژی قیامەتدا کرێ و پاداشتان بەتەواوی پێ دەدرێت (دەرئەنجامی کردەوەکانتان دێتەوە ڕێتان) ئەوسا ئەوەی دوور خرایەوە لە ئاگری دۆزەخ و خرایە بەهەشتەوە، ئەوە بەڕاستی سەرفراز بووە، ژیانی دنیاش بێجگە لەوەی کە ڕابواردنێکی خەڵەتێنەرە شتێکی تر نیە.
۞ لَتُبْلَوُنَّ فِىٓ أَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَذًۭى كَثِيرًۭا ۚ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ186
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بێگومان تاقی دەکرێنەوە لە ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان لە ساماندا دەکەن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار دەبن) هەروەها سوێند بێت لە خاوەنانی کتێبی پێش خۆتان و لە موشریک و هاوەڵگەرانەوە ئازارێکی زۆر دەبیسن (ئەوەندە بوختان و قسەی نابەجێتان بۆ هەڵدەبەستن، وەک ئازار بەرگوێتان بکەوێت وایە)، بەڵام ئەگەر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و لە خوا بترسن (لە سنوور دەرنەچن)، بەڕاستی ئەو هەڵوێستە لەکارە پەسەندو کردەوە پایەدارەکانە.
وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ وَٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ187
تهفسیری ئاسان: (یاد بێنەرەوە) کاتێک خوا پەیمانی وەرگرت لەوانەی کتێبیان پێ بەخشراوە کە ڕوونی بکەنەوە بۆ خەڵکی و مەرامەکانی باس بکەن و نەیشارنەوە، کەچی خستیانە پشت خۆیان و بە نرخێکی هەرزان فرۆشتیان (ئەگەر هەموو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هەرزان فرۆشراوە و زەرەرێکی بێ سنوورە) ئای کە شتێکی بێ نرخیان کڕیوە و دەستیان کەوتووە.
لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أَتَوا۟ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا۟ بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا۟ فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍۢ مِّنَ ٱلْعَذَابِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ188
تهفسیری ئاسان: وا گومان مەبە بەوانەی دڵخۆشن بەوەی کە هەیانەو حەزدەکەن باس بکرێن و خەڵکی سوپاسیان بکات لەسەر کارو چاکەیەک کە نەیانکردووە، ئەوە هەرگیز وامەزانە ئەوانە لە دەست سزا ڕزگاریان دەبێت، بەڵکو سزایەکی بە ئێش چاوەڕێیانە.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ189
تهفسیری ئاسان: هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیانە و ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ لَءَايَٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ190
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەویدا و لە ئاڵو گۆڕی شەو و ڕۆژدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ کەسانی ژیر و هۆشمەند...
ٱلَّذِينَ يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَٰطِلًۭا سُبْحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ191
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی یادی خوا دەکەن لەکاتێکدا کە بەپێوەن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (لە هیچ حاڵەتێکدا یادی ئەوزاتە فەرامۆش ناکەن)، هەمیشە بیردەکەنەوە لە دروست بوونی ئاسمانەکان و زەوی (بیردەکەنەوە لە هەموو وردەکاریەک، سەرنجی هەموو دیاردەیەک دەدەن، سەرئەنجام دەڵێن): پەروەردگارا تۆ ئەم هەموو دروست کراوانەت بێ هودە و بێ ئامانج دروست نەکردووە، پاکیی و بێگەردیی شایستەی تۆیە، دە تۆش بمانپارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ.
رَبَّنَآ إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ ٱلنَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُۥ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ192
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا بەڕاستی تۆ هەرکەس بخەیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، ئەوە ئیتر شەرمەزارو ڕیسواو خەجاڵەتت کردووە، (جا بێگومان لەوێ) ستەمکاران هیچ جۆرە پشتیوانێکیان نیە.
رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًۭا يُنَادِى لِلْإِيمَٰنِ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ فَـَٔامَنَّا ۚ رَبَّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلْأَبْرَارِ193
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا؛ بەڕاستی ئێمە گوێمان لە بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (دەیفەرموو): ئیمان بهێنن بە پەروەردگارتان جا ئێمەش (بێ دوودڵی)، خێرا باوەڕمان هێناو (وتمان): پەروەدگارا؛ دەتۆش لەگوناهو هەڵەکانمان خۆش ببە، چاوپۆشی بکە لەکردارە ناپەسەندەکانمان و (لەسەر ڕێبازی) چاکان و (بەختەوەران) بمانمرێنە و لەگەڵ ئەواندا کۆمان بکەرەوە.
رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ194
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارا؛ ئەو بەڵێنانەشمان بۆ ئەنجام بدە کە لەسەر زاری پێغەمبەرانتدا بەئێمەت داوە (کە سەرکەوتنە لە دنیاداو بەهەشتی بەرینە لە داهاتوودا) و لە ڕۆژی قیامەتیشدا خەجاڵەت و ڕوو زەردمان مەکە، بێگومان تۆ بەڵێن شکێن نیت و بەڵێنی خۆت دەبەیتە سەر.
فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٍۢ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَأُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأُوذُوا۟ فِى سَبِيلِى وَقَٰتَلُوا۟ وَقُتِلُوا۟ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ثَوَابًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلثَّوَابِ195
تهفسیری ئاسان: (کاتێک ئیمانداران بەم شێوەیە نزایان کرد، کە پەروەردگاری ئازیزیان فێریان دەکات) بێگومان ئەو زاتە دوعاکانیان لێوەردەگرێت (بە هاناو هاواریانەوە دەچێت بۆیە دەفەرموێت): بەڕاستی من هەوڵ و کۆشش و کارو کردەوەی هیچ کام لە ئێوە بەزایە نادەم، چ نێرینە و پیاوتان، چ مێینە و ئافرەتتان (چونکە)هاوکاری یەکتر بوون (لە چاکەو چاکەکاریدا)، جا ئەوانەی کۆچیان کردو لە شوێنەواری خۆیان دەربەدەرکران و ئازارو ئەشکەنجەدران لە پێناوی مندا و جەنگان و شەهیدکران، بەڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی دەکەم لە هەڵەو گوناهەکانیان و دەیانخەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، ئەمەش پاداشتێکە لە لایەن خواوە (پێشکەشیان دەکرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایە (بۆ تێکۆشەران).
لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ196
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیماندار) هەرگیز هێزو دەسەڵاتی ئەوانەی بێ باوەڕن لە وڵاتاندا تۆ لەخشتە نەبات.
مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ ثُمَّ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ197
تهفسیری ئاسان: (ئەوە هەرهەمووی) ڕابواردنێکی کەمە (چونکە) لەوەودوا شوێن و جێگەیان دۆزەخە، کە ناخۆشترین جێگە و ڕێگەیە.
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّلْأَبْرَارِ198
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانە کە پارێزکارن و لە سزای پەروەردگاریان دەترسن (جێگە و ڕێگەیان) باخەکانی بەهەشتە کە چەندەها ڕووبار بەژێر درەختەکانیداو بەبەردەم کۆشکەکانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەل ژیانی هەمشەیی لەوێدا، ئەو شوێنانەش لەلایەن خواوە ئامادەکراوە، بۆ میوانداری هەمیشەیی بەختەوەران، ئەڵبەتە ئەوبەشەی کە لای خوایە چاکترو بەنرخترە بۆ چاکەکاران و خواناسان.
وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَمَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِمْ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشْتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ199
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەندێ کەس هەن لە خاوەنانی کتێب کە باوەڕی بەخوا پتەو و دامەزراوە، هەروەها بەو (قورئانەش) کە بۆ ئێوە ڕەوانەکراوە و بەو کتێبانەش بۆ خۆیان پێشتر ڕەوانە کراوە، لەکاتێکدا ئەوانە ترسی خوایان لە دڵدایە و مەبەستیانە خوا لێیان ڕازی بێت، ئایەتەکانی خوا بەنرخێکی کەم (یاخود بەهیچ نرخێک) نافرۆشن، ئەوانە پاداشتی (ئیمان و باوەڕی) خۆیان لای پەروەردگاریان وەردەگرن، بەڕاستی خوا بەخێرایی لێپرسینەوە ئەنجام دەدات (تا بەزوویی بەختەوەران بخاتە بەهەشتەوە و ناپوختەکانیش لە دۆزەخ توند بکات).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱصْبِرُوا۟ وَصَابِرُوا۟ وَرَابِطُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ200
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان هێناوە خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و بەسەر خۆتاندا بهێنن، نەبەزن لە خۆگری مانەوەتان لە سەنگەردا، هەوڵ بدەن هەمیشە لە سەنگەری خەبات و کۆششدا بن، لە خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئەوەی سەرفرازیی (هەمیشەیی) بەدەست بهێنن.