پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ2
تهفسیری ئاسان: دابەزاندنی ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە هیچ گومانی تێدانیە.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۚ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئایا خوانەناسان دەڵێن: (محمد صلی اللە علیە وسلم) ئەم قورئانەی هەڵبەستووە؟ نەخێر وانی یە، بەڵکو قورئان حەق و ڕاستە و لەلایەن پروەردگارتەوە نێردراوە، بۆ ئەوەی قەوم و هۆزێک بێدار بکەیتەوە کە پێش تۆ بێدارخەرەوەیەکیان بۆ نەهاتووە، تاڕێگەی هیدایەت و ئیمان بگرنەبەر.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ4
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە لە شەش ڕۆژدا دروستی کردووە (مەرج نیە دڕێژی ئەو ڕۆژانە بەقەدەر دڕێژی شەو و ڕۆژی زەوی بێت کە بە بیست و چوار سەعات جارێک بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە، چونکە هەندێک ڕۆژ هەروەک قورئان خۆی ئاماژەی بۆ دەکات هەزار ساڵە، هەندێکی تری پەنجا هەزار ساڵە)، پاشان خوا لەسەر تەختی فەرمانڕەواییەوە سەرپەرشتی کارو فرمانی دروستکراوانی دەکات و ئەوەی ئەو عیلمی پێی هەیە و دەیزانێت و دەیەوێت، هەر ئەوە پێش دێت، (سەرنجی ئایەتی _2_الرعد بدە)، خەڵکینە جگە لەو خوایەکەس نیە پشتیوانیتان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایە یاداوەری وەردەگرن و تێدەگەن.
يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ5
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە لە ژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێک دەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرهاتەکان و کارو کردەوەی بەندەکان دەگەرێتەوە بۆ لای، لە ڕۆژێکدا کە بەرامبەر هەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە کە دەیکەن.
ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ6
تهفسیری ئاسان: ئا ئەو خوایە زانایە بە نهێنی و ئاشکراکان، لە هەمان کاتدا خاوەن دەسەڵات و میهرەبانیشە.
ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ۖ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَٰنِ مِن طِينٍۢ7
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە زاتێکە هەموو شتێکی بەچاکی و ڕێکوپێکی بەدیهێناوە، لەسەرەتاوە ئادەمیزادی لە قوڕ دروست کردووە.
ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ8
تهفسیری ئاسان: پاشان زنجیرەی نەوەکانی لە ئاوێکی سادە و بێنرخ بەدیهێناوە.
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ9
تهفسیری ئاسان: پاشان ئادەمیزادە بەڕێک و پێکی ڕێکخست، لە ڕوح و گیانێک کە خۆی خاوەنیەتی فووی پێداکرد، ئینجا دەزگای بیستن و بینین و لێکدانەوەی پێبەخشیون، کەمتان سوپاسگوزارن.
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَٰفِرُونَ10
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگە بەهێزانەدا) خوانەناسان دەیانوت: ئایە ئەگەر مردین و بزر بووین لە توێی خاکی زەویدا، ئایا جارێکی تر سەرلەنوێ دروست دەکرێینەوە؟! نەخێر ون نابن! بەڵکو ئەوانە (هەر قسەی بەتاڵ و پڕوپوچ دەکەن ئەگینا لە بنەڕەتدا بە ئامادە بوونی بەردەم بارەگای پەروەردگاریان) بێ باوەڕن...
۞ قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ11
تهفسیری ئاسان: جا پێیان بڵێ: فریشتەی گیان کێشان کە کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوە دەتانمرێنێت، لەوەودوا بۆلای پەروەردگارتان دەبرێنەوە.
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەگەر دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبارانە (کە باوەڕیان بەزیندوو بوونەوە نەبوو) خەجاڵەت و سەرشۆڕن لەبەردەم دادگای خواییدا، دەڵێن: پەروەردگارا ئەوە ئیتر بەچاوی خۆمان بینیمان، بە گوێی خۆمان بیستمان ئەوەی بڕوامان پێی نەبوو، ئێستەش ئێمە بگێڕەوە بۆ دنیا مەرج بێت هەر کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەین، ئێمە ئێستە تەواو دڵنیاین..!!
وَلَوْ شِئْنَا لَءَاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەگەر بمانوویستایە هەموو کەسێکمان هیدایەت و ڕێنموویی دەکرد (بەناچاری و بەبێ ویستی خۆیان)، بەڵام بڕیاری من ئەوەیە (کە ئادەمیزاد و پەریەکان سەربەست و سەرپشک و ئازاد بکەم، سەرئەنجامیش) هەر دۆزەخ پڕ دەکەم لە پەریەکان و لە خەڵکی تێکرا، (لەوانەی بڕوایان بە خواو پێغەمبەرەکانی نەبوو).
فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمْ ۖ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: دەی کەواتە بچێژن مادەم ئێوە ئەم ڕۆژەتان فەرامۆش کرد، ئێمەش بەڕاستی ئێوە پشتگوێ دەخەین، بچێژن ئێش و سزای نەبڕاوە، لە سەرئەنجامی کارو کردەوەیەک کە دەتانکرد.
إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تەنها ئەوانە بڕوا بە ئایەتەکانی ئێمە دەهێنن، کاتێک یاداوەری دەکرێن پێی، خێرا سوژدە دەبەن تەسبیحات و سوپاسگوزاری پەروەردگاریان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوانە بە هیچ شێوەیەک فیزیان نیە و خۆیان بەگەورە نازانن.
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ16
تهفسیری ئاسان: (ئەو ئیماندارە بەختەوەرانە) نێوانیان خۆش نیە لەگەڵ ڕاکشان لە جێگەو ڕێگەو ڕێگەی گەرم و نەرما (واتە بەنوێژو خواپەرستی بەشێکی شەو دەبەنە سەر)، هەمیشە نزاو پاڕانەوەیان ڕوو بە پەروەردگاریانە لە خەشم و قین و دۆزەخی دەترسن، ئاواتی ڕەزامەندی و بەهەشتیان هەیە و لەو ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریەی پێمەن بەخشیوون دەبەخشن.
فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌۭ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍۢ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ17
تهفسیری ئاسان: جا هیچ کەس لەو بەختەوەرانە نازانێت چی بۆهەڵگیراوە وشاراوەتەوە لە نازو نیعمەتی جۆراوجۆر لای پەروەردگاری، کە چاوان پێی گەش دەبنەوە و بەدیتنی شاد دەبن، لە پاداشتی کارو کردەوەی چاک و پاکیاندا کە ئەنجامیان دەدا.
أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًۭا كَمَن كَانَ فَاسِقًۭا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ18
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی ئیماندار بوو بێت وەک ئەو کەسەیە کە تاوانبار بوو بێت؟ وەک یەک نین...
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ19
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، شوێنیان باخچەکانی بەهەشتە (کە بۆ هەمیشە جێگەی حەوانەوە و حەسانەوەیانە)، هەر لەوێ دادەبەزن، لە پاداشتی کارو کردەوەیەک کە دەیانکرد.
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزەخە، هەر کاتێک ویستیان لێی دەرچن، دەگێڕدرێنەوە بۆ ناوی، پێیان دەوترێت: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە بڕواتان پێی نەبوو.
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ21
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا ئێمە تاڵاو لە دنیادا دەکەین بەگەرویاندا، بێجگە لە سزای ڕیشەکەنکردنیان، بۆئەوەی هۆش و بیربکەنەوەو بیرێک بکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لای ئیمان.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَآ ۚ إِنَّا مِنَ ٱلْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ22
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە بە فەرموودەکانی خوا یاداوەری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هەڵکربێت و گوێی پێنەدات، بەڕاستی ئێمە تۆڵە لە تاوانبارو تاوانکاران دەستێنین.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآئِهِۦ ۖ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا، تۆ (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) هیچ گومانت نەبێت لە دیداری موساو لەوەش کە تەورات لەلایەن ئێمەوە بەخشراوە بەو، ئەو کاتە ئێمە تەوراتمان کرد بە ڕێنموویی بۆ نەوەی ئیسرائیل.
وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةًۭ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا۟ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ24
تهفسیری ئاسان: پاشان کە نەوەی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کردە پیشەیان کردمانن بە پێشەواو دەسەڵاتمان پێبەخشین، ئەو کاتە دڵنیایی و بڕوایەکی تەواویان هەبوو بە ئایەتەکانی ئێمە (شایستەی ئەو ڕێزە بوون).
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ25
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت خۆی (دوای ئەوەی کە بوونە چەندەها دەستە و گرۆ) لە ڕۆژی قیامەتدا لەیەک جیایان دەکاتەوە، چاک و خراپیان دیاری دەکات لەو شتانەدا کەوا ئەوان کێشەیان تێدا دەکرد و ڕووبەڕوی یەک دەبوونەوە و بەرامبەر یەک دەوەستانەوە.
أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە پەندو ئامۆژگاری وەرناگرن لەوەی: ئێمە پێش ئەمان چەندەها جیل و نەوەمان لەناوبردوە، بەناو ماڵەکانیاندا دێن و دەچن، بەڕاستی ئا لەو دیمەنانەدا بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە لەسەر دەسەڵاتی ئێمە، ئایا ئەوە نابیستن؟!
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ ۖ أَفَلَا يُبْصِرُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجیان نەداوە کە بەڕاستی چۆن ئێمە ئاوکێش دەکەین و دەیبەین بۆ زەوی وزاری وشک و بێ ڕوەک جا بەو ئاوە ڕوەک و گژوگیا دەردەهێنین کە ماڵاتیان و خۆیشیان لێی دەخۆن، ئایا ئەوە نابینن و سەرنج نادەن؟!
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ28
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، ئەوە کەی ئەم جیاکردنەوە و سەرکەوتنی ئیماندارە پێش دێت، ئەگەر ڕاست دەکەن؟!
قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ29
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنەوە و سەرکەوتنی ئیمان، باوەڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵەتیشیان نادرێت (پەشیمانییش سوودی نابێت).
فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ30
تهفسیری ئاسان: جا تۆ ڕوویان لێ وەرگێڕە و گوێیان مەدەرێ، بەڵکو چاوەڕوان بە، بەڕاستی ئەوانە چاوەڕوانن!!