دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus

34. سورة سبإ

مەککی · 54 ئایەت→ پێشوودواتر ←
پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
34:1جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ1
ته‌فسیری ئاسان: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە، هەر هەمووی، ئەو خاوەنێتی، ستایش و سوپاس لە قیامەتدا (لە بەهەشتدا) هەر پێشکەش بەو دەکرێت، ئەو (خوایە) زۆر داناو ئاگایە.
34:2جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلْغَفُورُ2
ته‌فسیری ئاسان: دەزانی چی دەچێ بەناخی زەویداو چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لە ئاسمان دێتە خوارەوەو چیش پیایدا بەرزدەبێتەوە، ئەو زاتە زۆر میهرەبان و لێخۆشبووە (بەنیسبەت ئیمانداران و تەوبەکارانەوە).
34:3جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَأْتِينَا ٱلسَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَآ أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرُ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ3
ته‌فسیری ئاسان: ئەوهانەی کافرو حەقپۆشن دەڵێن: قیامەت هەر نایەت و نامانگاتێ، (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: (وانیە) ئەرێ!! سوێند بە پەروەردگارم هەر یەخەتان دەگرێت (چونکە ئەو زاتە) زانایە بە نهێنی و شاراوەکان و (هەر خۆی دەزانێ کەی بەرپای دەکات)، بەقەدەر ئەتۆمێک لە ئاسمانەکان و زەویدا ناتوانێتلەو پەنهان بێت، وە لەوەش بچووکتر بێت یان گەورەتر (چونکە هەموو شتێک) لە کتێبی تایبەتیدا ڕوون و ئاشکرایە (لوح المحفوظ)دا کە وەک دەسگایەکی کۆمپیوتەری وایە، هەموو شتێک تۆمارە).
34:4جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
لِّيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ4
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە باوەڕیان هێناوە و کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، هەر بۆ ئەوانیش لێخۆشبوون و ڕزق و ڕۆزوی ناسک و نازدار (لە بەهەشتی بەریندا) بۆیان ئامادەیە.
34:5جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
وَٱلَّذِينَ سَعَوْ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌۭ5
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەش کە هەوڵ و کۆشش دەدەن تا بەربەست دروست بکەن لە ڕێگەی پەیامی ئێمەداو خەڵکی وێڵ دەکەن لە بەرنامەی ئێمە، ئەوانە سزاو تۆڵەیەکی زۆر بەئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئامادەیە.
34:6جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلْحَقَّ وَيَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە زانستی و زانیاریان هەیە (چ زانستییە ئایینیەکان وەک گاوڕو جوو یان ئەوانەی ڕۆدەچن لەزانستیە مادییەکانا) چاک دەزانن کە ئەوەی لەلایەن پەروەردگارتەوە بۆت ڕەوانەکراوە حەق و ڕاستەقینەیە، هیدایەتبەخشەو ڕێنمونی بەخشە بۆ ڕێبازی پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات و شایەستەی سوپاس و ستایش.
34:7جوزئی 22 · لاپەڕەی 428لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ7
ته‌فسیری ئاسان: بێ بڕواکان (بەگاڵتەپێکردنەوە) دەڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین کە هەواڵتان دەداتێ، کە کاتێک پارچە پارچە بوون و هەلا هەلا بوون لە توێی خاکدا، ئێوە سەرلەنوێ دروستدەکرێنەوە!!.
34:8جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
أَفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ فِى ٱلْعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلْبَعِيدِ8
ته‌فسیری ئاسان: ئایا درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستی، یا شێت بووە؟! (نەخێر..!!) ئەوانەی کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و قیامەت نیە، لە سزای سەختا دەبێ ژیان بەرنەسەر (چونکە لەدنیادا) زۆر گومڕاو سەرلێشێواوبوون.
34:9جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ9
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئەوە نابینن چی دەوری داون لە ئاسمانەکان و زەویدا، سەرنجی بەردەمیان نادەن؟! ئاوڕێک لو دواوە نادەنەوە؟! ئەگەر بمانەوێ لە ناخی زەویدا نوقمیان دەکەین، یان پارچەیەکیان لە ئاسمانەوە بەسەردا بەردەدەینەوە، ئا لەو تواناو دەسەڵاتدارییەدا نیشانەی ڕوون و ئاشکرا هەیە بۆ هەر بەندەیەک کە دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕەزامەندی ئەوبێت.
34:10جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ10
ته‌فسیری ئاسان: (ئێمە) ڕێزێک و بایەخێکی زۆرمان بەخشیوە بە داود (فەرمانمان داوە کە): ئەی کێوەکان و باڵندەکان (تەسبیحات و سرودی ستایشی) لەگەڵدا بڵێنەوە، هەروەها ئاسنیشمان بۆ نەرم کردووە (وەکو (معجزة)یەک تا پێداویستیەکانی بە ئاسانی لێ دروست بکات).
34:11جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
أَنِ ٱعْمَلْ سَٰبِغَٰتٍۢ وَقَدِّرْ فِى ٱلسَّرْدِ ۖ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ11
ته‌فسیری ئاسان: (هەروەها فەرمانمان پێدا) کە قەڵغانی دەرەدامان دروست بکات، ئەڵقەکانی بەڕێک و پێکی ڕێک بخات و لە یەکیان تێهەڵکێش بکات، (نە زۆر تەنک بێت و بەرگە نەگرێت، نە زۆر سەنگین بێت و هەڵگری بێزار بکات)، ‎ (هەروەها فەرمانمان پێ دان‎): کارو کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن، دڵنیاشبن کە من بینام بە کارو کردەوەتان.
34:12جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌۭ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌۭ ۖ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ ۖ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ12
ته‌فسیری ئاسان: بۆ سولەیمانیش بامان خستە ژێر فەرمانیەوە، بەیانیان یەک مانگە ڕێ دەڕۆیشت و ئێواران یەک مانگە ڕێ دەهاتەوە، کانی مسیشمان بۆ تواندەوە، لە پەرییانیش هەندێکمان بۆ ڕاهێنا کە لەبەردەستیدا کار بکەن بە مۆڵەتی پەروەردگاری، جا ئەوەی لە فەرمانی ئێمە دەرچێت سزای دۆزەخی پێ دەچێژێت.
34:13جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٍۢ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍۢ رَّاسِيَٰتٍ ۚ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًۭا ۚ وَقَلِيلٌۭ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ13
ته‌فسیری ئاسان: سولەیمان هەرچی بویستایە، پەر‎ی‎یەکان بۆیان دروست دەکرد، لە شوێنی خوا پەرستی و پەیکەرو حەوزو مەنجەڵی گەورەی بەجۆرێک کە لە جێگەی خۆی دامەزراوەو ناجوڵێت. ئەی نەوەو شوێنکەوتوانی داوود: ئێوە بە کردارو گوفتار سوپاسگوزاربن، هەرچەندە کەمێک لە بەندەکانم سوپاسگوزارن.
34:14جوزئی 22 · لاپەڕەی 429لێکچوو
فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُۥ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ٱلْغَيْبَ مَا لَبِثُوا۟ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ14
ته‌فسیری ئاسان: کاتێ کە بریاری مردنی (سولەیمانماندا، پەرییەکان نەیانزانی کە مردووە)، تا مۆرانە گۆچانەکەی کلۆر کرد، کاتێ کە کەوت ئەوسا پەرییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر غەیب زان و نهێنیزان بوونانیە ئاوا لە کارو فرمانی ناخۆشدا بەردەوام نەدەبوون، (هەر کە زانیان سولەیمان وەفاتی کردووە دەستیان لە کار هەڵدەگرت).
34:15جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍۢ فِى مَسْكَنِهِمْ ءَايَةٌۭ ۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍۢ وَشِمَالٍۢ ۖ كُلُوا۟ مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥ ۚ بَلْدَةٌۭ طَيِّبَةٌۭ وَرَبٌّ غَفُورٌۭ15
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەشوێنەواریاندا بەڵگەو نیشانەی (دەسەڵاتی خوا هەیە)، باخی زۆر گەورەلەلای ڕاست و چەپی ناوجەکەیاندا خەمڵی بوو، (مۆڵەت درابوون کە): بخۆن لەڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوەدان و پەروەردگارێکی لێخۆشبوو و لێبوردەتان هەیە.
34:16جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
فَأَعْرَضُوا۟ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ ٱلْعَرِمِ وَبَدَّلْنَٰهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَىْ أُكُلٍ خَمْطٍۢ وَأَثْلٍۢ وَشَىْءٍۢ مِّن سِدْرٍۢ قَلِيلٍۢ16
ته‌فسیری ئاسان: (بەڵام ئەمان لەباتی شوکرانەبژێری و خواپەرەستی) پشتیان هەڵکردو (بەدەم بانگەوازی خواوەنەچوون)، ئێمەش لافاوێکی وێرانکەرمان بۆ ناردن، (کەباخ و بێستانی کاولکردن) لەجیاتی ئەو دوو باخەگەورەیەدوو باخی دڕکاوی بەروبووم تاڵ و درەختی بێبەرو کەمێک درەختی (سدر)یش کەبەروبوومێکی کەمی هەیە، پێمان بەخشین.
34:17جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِمَا كَفَرُوا۟ ۖ وَهَلْ نُجَٰزِىٓ إِلَّا ٱلْكَفُورَ17
ته‌فسیری ئاسان: (ئەو بارودۆخەی کە بەسەریاندا هات) دەرئەنجامی بێ‎ئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مەگەر ئێمە تۆڵە هەر لە کافران ناسێنین؟!).
34:18جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ ٱلْقُرَى ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا قُرًۭى ظَٰهِرَةًۭ وَقَدَّرْنَا فِيهَا ٱلسَّيْرَ ۖ سِيرُوا۟ فِيهَا لَيَالِىَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ18
ته‌فسیری ئاسان: (لەوەودوا) ئێمە لە نێوان ئەوان و ئەو شوێنەدا کە بەرەکەتمان بەسەردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوەدانی ئاشکرا هەبوون، کە بەبێ ماندوبوون ئەو سەفەرانەیان دەکرد لە نێوان شام و یەمەندا) ماوەی نێوان دێهاتەکانیان دەبڕی بە ئاسانی و بێ ماندوبوون، وە (پێمان وتبوون، دە سەفەرو بازرگانی بکەن)، بڕۆن چەندەها شەو و ڕۆژ بێ ئەوەی هیچ ترس و بیمتان هەبێت.
34:19جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
فَقَالُوا۟ رَبَّنَا بَٰعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا وَظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ وَمَزَّقْنَٰهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ19
ته‌فسیری ئاسان: (کەچی لەو نازو نیعمەتەش بێزار بوونو) وتیان: پەروەدگارا نێوانی ڕێگەو سەفەرەکانمان لەیەک دوور بخەرەوە، (بەم داخوازییەیان) ستەمیان لە خۆیان کرد ئێمەش کردمانن بە داستان و باسی سەرزاری خەڵکی، وە پاجە پارچەمان کردن، بەڕاستی ئا لەو)ڕووداو حاڵەتانەدا) بەڵگەو نیشانەی تەواو هەیە بۆ کەسانێک کە خۆگربن لەکاتی ناخۆشی و تەنگانەدا، وە سوپاسگوزاربن لە کاتی خۆشیدا (وە هەوڵ بدەن وەکو ئەو قەومە نالەبارە بیانووگرە نەبن).
34:20جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ20
ته‌فسیری ئاسان: لە ڕاستیدا گومانی شیتان بەڕاست دەرچوو بەرامبەر ئەو جۆرە کەسانە (کە وتبووی: دەبینی زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ پەروا شوێنی کەوتن، جگە لە دەستەیەک لە بڕواداران.
34:21جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيْهِم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يُؤْمِنُ بِٱلْءَاخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِى شَكٍّۢ ۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ21
ته‌فسیری ئاسان: جا وەنەبێ (ئیبلس) هیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا بێت، بەڵکو ئێمە (ویستومانە) کە کێ باوەڕی بەقیامەت و ڕۆژی دوایی هەیەو کێش لەشک و گوماندایە دەربکەوێت، (دڵنیابە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) کەپەرەردگاری تۆ ئاگادارو چاودێرە بەسەر هەموو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.
34:22جوزئی 22 · لاپەڕەی 430لێکچوو
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍۢ وَمَا لَهُۥ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍۢ22
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببەن بۆ ئەو شتانەی کە لەجیاتی خوا (دەیانپەرستن)!! (ئەوانە) خاوەنی بچوکتر لە ئەتۆمێک نین نە لە ئاسمانەکان، نە لە زەویدا، وەهیچ هاوبەشی و هاوکاریەکیشیان نیە تیایاندا، دەسەڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمەتیەکیشیان نیە.
34:23جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُۥ ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا۟ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا۟ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ23
ته‌فسیری ئاسان: هیچ تکاو پاڕانەوەیەک سودی نیە لای (خوا) مەگەر خۆی مۆڵەت بدات هەتا ئەوکاتەی ئیتر (ئەوانەی تکاکارن و ئەوانەش کە تکایان بۆ دەکرێت دڵیان دێتەوە جێ و هۆشیان پیادێتەوە و لەیەکتر دەپرسن): پەروەردگارتان فەرمانی بەچی داو چی فەرموو: (لە وەڵامیاندا) دەڵێن: حەق و ڕاست و دروست، بەڕاستی ئەو (پەروەردگارە) زۆر بەرزو بڵندو گەورەیە.
34:24جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
۞ قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ وَإِنَّآ أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ24
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بە هاوەڵپەرستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێ‎دەبەخشێت لە ئاسمانەکان و زەویدا (ئەگەر بەهۆی سپڵەییانەوە وەڵامیان نەدایتەوە تۆ) بڵێ: (مەگەر هەر) زاتی اللە (نیە ڕۆزیبەخش)، ئەوسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمە، یا ئێوە لەسەر ڕێگەی (ڕاست و دروستی) هیدایەتین، یاخود لە گومڕاییەکی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنە دادوەر).
34:25جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
قُل لَّا تُسْـَٔلُونَ عَمَّآ أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْـَٔلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ25
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: ئێوە پرسیارتان لێناکرێت دەربارەی گوناگی ئێمە، ئێمەش پرسیارمان لێناکرێت دەربارەی ئەو کارو کردەوانەتان کە ئەنجامی دەدەن (هەرکەس بەرپرسی کارو کردەوەو بیروباوەڕی خۆیەتی).
34:26جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَهُوَ ٱلْفَتَّاحُ ٱلْعَلِيمُ26
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: (ڕۆژێک دێت) پەروەردگارمان هەموو لایەکمان کۆدەکاتەوە، لەوەودوا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی جیامان دەکاتەوە، (باوەڕداران بۆ بەهەشت و بەختەوەری، کافرو هاوەڵپەرەستان بۆ دۆزەخ و دەردی سەری)، (ئەو ڕۆژە) ئەو زاتە هەر خۆی دادوەری دادپەروەرەو زانای بێسنوورە.
34:27جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
قُلْ أَرُونِىَ ٱلَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِۦ شُرَكَآءَ ۖ كَلَّا ۚ بَلْ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ27
ته‌فسیری ئاسان: (دووبارە پێیان) بڵێ: ئادەی ئەوەانەم نیشان بدەن کە دابووتانە پاڵ خواو بە هاوبەشی ئەوتان دادەنا، هەرگیز کاری وا ڕەوا نیە، بەڵکو ئەو خوایە، زۆر باڵادەست و دانایە (بەهیچ شێوەیەک پێویستی بە هاوەڵ نیە).
34:28جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةًۭ لِّلنَّاسِ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ28
ته‌فسیری ئاسان: ئێمە تۆمان ڕەوانە نەکردووە، مەگەر بۆ ئەوە نەبێ کە بۆ هەموو خەڵکی ببیتە مژدەدەرو ترسێنەر.
34:29جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ29
ته‌فسیری ئاسان: (بێ‎بڕواکان) دەڵێن: (باشە) کەی ئەم بەڵێنە (قیامەت و زیندوبونەوە) دێتە دی ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.
34:30جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍۢ لَّا تَسْتَـْٔخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةًۭ وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ30
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: کاتێک دێت کە ناتوانن نە تاوێک دوا بکەون نە تاوێک پێش بکەون (بەڵکو لەکاتی خۆیدا ئامادە دەکرێن).
34:31جوزئی 22 · لاپەڕەی 431لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَلَا بِٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ ٱلْقَوْلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لَوْلَآ أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ31
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە بێ‎بڕوان دەڵێن: هەرگیز باوەڕ بەم قورئانەو بەو (کتێبانەش) ناکەین کە پێش ئەم (ڕەوانە کراوە)، خۆ ئەگەر دەبینی (لە ڕۆژی قیامەتدا) چۆن ستەمکاران وەستێنراون لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسە دەڵێن بە یەکترو (یەکتری تاوانبار دەکەن)، لاوازکراوەکان بە زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە باوەڕدار دەبووین.
34:32جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوٓا۟ أَنَحْنُ صَدَدْنَٰكُمْ عَنِ ٱلْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَآءَكُم ۖ بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ32
ته‌فسیری ئاسان: دەسەڵاتدارو زۆردارەکانیش بەلاوازکراوو ژێردەستەکان دەڵێن: بۆچی ئێمە ڕێگەی هیدایەتمان لێ‎بەستبوون و نەماندەهێشت دوای ئەوەی کە بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیە، خۆتان تاوانبارو تاوانکارن.
34:33جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ بَلْ مَكْرُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَآ أَن نَّكْفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَجَعَلْنَا ٱلْأَغْلَٰلَ فِىٓ أَعْنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ33
ته‌فسیری ئاسان: (دووبارە) لاوازکراو ژێردەستەکان بە زۆردارو دەسەڵاتدارەکان دەڵێن: نا، وانیە، بەڵکو پیلان و نەخشەی شەوانە ڕۆژ بوو کە فەرمانتان پیادەداین کە بڕوامان بە خوا نەبێ و (شوێنی ڕێگەو ڕێبازی نەکەوین)، هاوەڵی بۆ بریار بدەین، (پاشان هەموان) پەشیمانی لە دەرونیاندا دەشارنەوە (بەتایبەتی کاتێک کە) ئەو سزاو تۆڵەیان بینی کە بۆیان ئامادەیە، (ئەوسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کردە گەردنی ئەوانەی کە بێ‎بڕوا بوون، مەگەر پاداشتیان لەبری کارو کردوەکانیان نیە؟!.
34:34جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ34
ته‌فسیری ئاسان: (ئێمە) بۆ هەر شوێنێک (پێغەمبەرێکی) بێدارخەرەوەمان نەناردووە، خۆشگوزەرانان نەیانووتبێ: ئێمە بڕوامان بەم (بیروباوەڕە) نیە کە بەئێوەدا ڕەوانەکراوە!!.
34:35جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
وَقَالُوا۟ نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَٰدًۭا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ35
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها وتوویانە: ئێمە سامان و نەوەی زۆرترمان هەیە (لەئیمانداران، دیارە کە خوا ئێمەی خۆش دەوێت!!)، ئێمە (لە قیامەتدا) سزاو ئەشکەنجە نادرێین!!.
34:36جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ36
ته‌فسیری ئاسان: (پێیان بڵێ ئەی پێغەمبەر صلی‎ اللە علیە‎ وسلم) بەڕاستی ئەوە، پەروەردگاری منە کە ڕزق و ڕۆزی زۆر دەبەخشێت بە هەرکەسێک کە بیەوێ، یان کەمی دەکاتەوەو تەنگی دەکاتەوە (بێگومان هەردوو حاڵەتەکە بۆ تاقیکردنەوەیە) بەڵام زۆربەی خەڵکی بە (نهێنی کارەکانمان) نازانن و پەی پێ‎ نابەن.
34:37جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
وَمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُم بِٱلَّتِى تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰٓ إِلَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَزَآءُ ٱلضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا۟ وَهُمْ فِى ٱلْغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ37
ته‌فسیری ئاسان: (لەڕاستیدا) نە ماڵتان و، نە نەوەتان شتێک نین کە ببنە هۆی نزیکبوونەوەتان لە ئێمە، (یا ڕازیبوونی ئێمە لێتان)، بەڵکو ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوەو کاروکردەوەی چاکە ئەنجامدەدەن (ئەوانە نزیکن لە ئێمەوەو ڕێزیان لای ئێمە هەیە) ئا ئەوانە پاداشتیان چەند بەرابەرە بەهۆی کردەوەی چاکیانەوە، هەر ئەوانیش لە کۆشک و تەلارەکانی (بەهەشتدا) بە ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان دەبەنە سەر.
34:38جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
وَٱلَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ38
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەس کە هەوڵ و کۆشش دەدەن (تا بەربەست بخەنە ڕێی) ئایەتەکان ئێمە، ئا ئەوانە بۆ ناو سزاو ئازار ڕاپێچ دەکرێن.
34:39جوزئی 22 · لاپەڕەی 432لێکچوو
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥ ۚ وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَهُوَ يُخْلِفُهُۥ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ39
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەرکەس لە بەندەکانی یا لێی دەگرێتەوە، ئێوەش هەر شتێک دەبەخشن ئەو زاتە پێتان دەبەخشێتەوە (هەندێک جار لە دینادا، پاداشتی قیامەتیش با بوەستێت)، چونکە ئەو خوایە چاکترین ڕزق و ڕۆزیی بەخشە.
34:40جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ40
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کە هەموان کۆدەکرێنەوە (ئەوسا خوا بە فریشتەکان دەفەرموێت: (بەڕاست)، ئەوانە ئێوەیان دەپەرست؟!
34:41جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ٱلْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ41
ته‌فسیری ئاسان: (لە وەڵامدا) دەڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) تۆ یارو یاوەری ئێمەی نەک ئەوان، بەڵکو ئەوانە پەرییان دەپەرست، زۆربەیان باوەڕیان پێیان هەبوو (باوەڕیان بە جادووگەرو دەجالەکان هەبوو).
34:42جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
فَٱلْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍۢ نَّفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ42
ته‌فسیری ئاسان: ئەوە ئیتر ئەمڕۆ کەستان دەسەڵاتی ئەوەی نیە کە قازانجێک یا زەرەرێک بە کەسی‎ترتان بگەیەنێت، بەوستهمکارانیش دەڵێین: بچێژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە بە درۆتان دەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو.
34:43جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٌۭ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُكُمْ وَقَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌۭ مُّفْتَرًۭى ۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ43
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەگەر ئایەتە ئاشکەاو ڕوونەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە، (کافران) دەڵێن: ئەمە کابرایەکەو دەیەوێت لە ڕێگەو ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هەروەها دەڵێن: ئەمە شتێکی دەستهەڵبەست و هەڵبەستراوە، ئەوانەش کە کافرن دەربارەی ئەو حەق و ڕاستییەی کە بۆیان هاتووە دەڵێن: ئا ئەمە سیحرو جادوویەکی ئاشکرایە!!.
34:44جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
وَمَآ ءَاتَيْنَٰهُم مِّن كُتُبٍۢ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍۢ44
ته‌فسیری ئاسان: (جا خۆ ئێمە) هیچ کتێب و نامەیەکمان بۆ نەناردوون تا بیخوێنن (تا لەڕووی ئەوەوە تۆ بەدرۆ بخەنەوەو بڕوات پێ نەکەن)، وە پێش تۆش هیچ پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە نەکردوون (تا لە سزای بێ‎ئیمانی بیانترسێنێت).
34:45جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا۟ مِعْشَارَ مَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَكَذَّبُوا۟ رُسُلِى ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ45
ته‌فسیری ئاسان: ئەو خەڵکەی پێش ئەمانێش (پێغەمبەرانی خوایان) بەدرۆ خستەوە بە مەرجێک بەقەدەر دەیەکی ئەوانە، ئەمانە دەسەڵاتدارو خاوەن دارایی نین، کەچی پێغەمبەرەکانی منیان بەدرۆ خستەوە، ئایا نابینن چۆن تۆڵەم لێ سەندن و چیم بەسەرهێنان؟!
34:46جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
۞ قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا۟ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا۟ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ46
ته‌فسیری ئاسان: (پێیان) بڵێ: من ئەک ئامۆژگاری ئێوە دەکەم، کە، بۆ خواو لەبەر خوا، دوو قۆڵی و بەتەنهایی، دانیشن و بیرکەنەوە (لەم قورئانە، لەم پێغەمبەرە، لەم بەرنامەیە) ئەم هاوەڵەی ئێوە (محمد صلی اللە علیە وسلم)، شێت نیە، بەڵکو ئەو تەنها ترسێنەری ئێوەیە پێش ئەوەی سزایەکی سەخت ڕووبەڕووتان ببێت..
34:47جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍۢ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌۭ47
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەرچی پاداشت و کرێیەکم داواکردووە هەر بۆ خۆتان، من پاداشتم تەنها لەسەر خوایە، ئە خوایەش شایەتە بەسەر هەموو شتێکەوە.
34:48جوزئی 22 · لاپەڕەی 433لێکچوو
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ48
ته‌فسیری ئاسان: (ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: بەڕاستی پەروەردگارم (سەرئەنجام) حەق دەماڵی بەسەر (بەتاڵ و ناحەقیدا) بەڕاستی ئەو زاتە زۆر شارەزایە بە نهێنی و شاراوەکان.
34:49جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
قُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ ٱلْبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ49
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: حەق و ڕاستی هات و بەتاڵ و ناحەقی بوی نەما.. نە دەتوانێ دەست پێ‎بکاتەوە، نە دەتوانێ بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
34:50جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِى ۖ وَإِنِ ٱهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِىٓ إِلَىَّ رَبِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌۭ قَرِيبٌۭ50
ته‌فسیری ئاسان: بڵێ: ئەگەر من گومڕابم ئەوە گومڕاییەکەم زەرەری بۆ خۆم هەیە، خۆ ئەگەر ڕێگەی هیدایەتم گرتبێت ئەوە بەهۆی نیگاو وەحیی پەروەردگارمەوەیە، بەڕاستی ئەو زاتە زۆر بیسەرو نزیکە.
34:51جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ فَزِعُوا۟ فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا۟ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ51
ته‌فسیری ئاسان: (ڕۆژێک دێت کافران) دەبینیت لەترسا خەریکن زیڕە دەکەن، دڵنیان کە لە دەست دەرناچن و ڕزگار بوونیان ئەستەمە، ئیتر هەر لە نزیکەوە دەستگیر دەکرێن و باڵبەست دەکرێن.
34:52جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
وَقَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ52
ته‌فسیری ئاسان: ئەو کاتە (بە ناچاریی) دەڵێن: ئیمانمان (بە پەروەردگارمان) هێنا، بەڵام لەو شوێنە دوورەوە ئیمان چۆن دەستدەکەوێت (تازە کار لەکار ترازراوە).
34:53جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِٱلْغَيْبِ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ53
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانە کاتی خۆی باوەڕیان بەخوا نەبوو، هەر لەدوورەوە باسی نهێنی و شاراوەکانیان دەکردو، دەمیان لێدەدا.
34:54جوزئی 22 · لاپەڕەی 434لێکچوو
وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ فِى شَكٍّۢ مُّرِيبٍۭ54
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر) لەنێوان ئەمان و ئارەزوکانیاندا (بەربست دانرا)، هەروەکو پێشتر بە هاوشێوەی ئەمان کرا، بەڕاستی ئەوانە هەمیشەو بەردەوام لە گومان و دوودڵیدا بوون (بەرانبەر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یەکلایی نەدەکردەوە).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.