پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ1
تهفسیری ئاسان: سوپاس وستایش بۆ خوایە، کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویە، فریشتەکانی کردووە بە فرستادەی خۆی کە خاوەنی چەندەها باڵن، هەیانە دوو، یان سێ، یان چوار باڵە، لە دروستکردندا هەرچی بوێت زیادی دەکات (لە ژمارەی فریشتەکان، لە ئەستێرە و هەسارەکان، لە ئادەمیزاد و پەری... هتد) بەڕاستی خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ2
تهفسیری ئاسان: هەر کاتێک خوا دەروازەی ڕەحمەت و بەخششی خۆی لە خەڵکی بکاتەوە، ئەوە هیچ کەس و هیچ شتێک ناتوانێت بەری بگرێت، هەر کاتێکیش دەروازەی ڕەحمەتی بگرێتەوە و دای بخات، کەس ناتوانێت لە دوای گرتنەوەکەی خوا بێجگە لە خۆی بیکاتەوە، ئەو زاتە هەر خۆیشێ باڵادەست و دانایە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ3
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بیربکەنەوە لە چاکەی خوا بەسەرتانەوە، ئایا دروستکارو بە دیهێنەرێکی تر هەیە جگە لە خوا لە ئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببەخشێت؟ جگە لەو زاتە خوایەکی تر نیە، جا ئەوە چۆن لەو بیروباوەڕە دروستە لا دەدرێن؟ (روو دەکەنە گومڕایی).
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ4
تهفسیری ئاسان: (پاشان دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەداتەوە و دەفەرموێت): خۆ ئەگەر خوانەناسان بڕوات پێنەکەن، ئەوە دڵنیایە کە پێغەمبەرانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نەکراوە، بەڵام غەمت نەبێت هەر بۆ لای خوا هەموو کارێک دەبرێتەوە و ئەوانە لە دەستی دەرناچن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ5
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە: دڵنیابن بەڵێنی خوا ڕاست و دروستە (قیامەت بەرپا دەکات و لە هەموو کەس دەپرسێتەوە) کەوابوو ژیانی ئەم دنیایە سەرتان لی نەشێوێنێت و شەتیان نەتانخەڵتێنێت بە ناوی ڕەحم و بەزەیی خواوە (کە گوایە هەرچی بکەن خوا بەبەزەیییە و لێتان خۆش دەبێت).
إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ6
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنتانە ئێوەش بە دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و دارودەستەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی ببنە نیشتەجیی دۆزەخ.
ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوەڕێیانە، ئەوانەش باوەڕیان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەجامداوە لێخۆشبوون و پاداشتی بێ سنوور چاوەڕێیانە بۆ بۆیان ئامادەیە.
أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو کەسەی کە کردەوە ناشیرینەکانی بۆ ڕازێنراوەتەوە و بە جوان و چاک دەیبینێت؟! (وەک ئەو کەسە وایە کە پێوەری خوایی پێیە بۆ چاکە و خارپە)؟ بەڕاستی خوا بیەوێت هەر کەس گومڕا بکات دەیکات، هەر کەسێکیش هیدایەت بدات دەیدات، (ئەڵبەتە نەک بەشێوەی هەڕەمەکی) کەواتە تۆ بە خەفەرتیانەوە خۆت مەفەوتێنە، چونکە بەڕاستی خوا ئاگاو زانایە بەو کاروکردەوانەی ئەنجامی دەدەن.
وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ9
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە بای ڕەحمەت دەنێرێت و هەڵمی دەریاکانی پێ دەگوێزێتەوە و دەیکاتە هەور، جا دەینێرین بۆ وڵاتێکی وشک و مردوو، دەفەرموێت: ئینجا ئەو زەویەمان پێ زیندوو کردوە دوای ئەوەی کە مردبوو، زیندو کردنەوەی ئێوەش هەر بەو شێوەیە دەبێت.
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ10
تهفسیری ئاسان: ئەوەی سەربەرزی وپایەبڵندی دەوێت، با بزانێت کە هەموو سەربەرزی و پایە بڵندیەک هەر بۆ خوایە، گوفتاری چاک و جوان و بەجێ بۆ لای ئەو زاتە بەرز دەبێەوە، کاروکردەوەی چاکیش گوفتاری شیرین بەرز دەکاتەوە (هەروەها پێچەوانەکەشی هەروایە)، جا ئەوانەی کە پیلانی خراپ دەگێڕن سزای زۆر توندو تیژ بۆتان ئامادەیە، پیلانی ئەوانە هەر خۆی پووچ دەبێتەوە و بێ بەروو و ناکامە.
وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: خوا؛ ئێوەی لە خاک دروستکردووە، لەوەودواش لە نوتفەیەک (کە بریتیە لە بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک لەگەڵ هیلکۆکەیەکدا) لەوەودوا کردوونی بە جووت (بە نێرو مێ)، هیچ مێننەیەک ئاوس نابێت و نازێت و سکەکەی دانانێت تەنها بە ئاگاداری ئەو زاتە نەبێت، هیچ تەمەن درێژێک، تەمەنی درێژ نابێت و لە تەمەنی کەم نابێتەوە، بێ ئەوەی لە زانستی خوادا یاداشت نەکرابێت، بێگومان ئەو شتە لەسەر خوا ئاسانە.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ سَآئِغٌۭ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ ۖ وَمِن كُلٍّۢ تَأْكُلُونَ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ12
تهفسیری ئاسان: هەر دوو خۆرە دەریا وەکو یەک نین، یەکێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئەوی تریان سوێر و تاڵ، لە هەردووکیان گۆشتی ئەڕو تازە دەخۆن، جۆرەها شتی گرانبەها (وەک گەوهەرو مرواری و یاقووت و... هتد) ەردەهێنن و لەبەری دەکەن و خۆتانی پێ دەڕازێننەوە، ئینجا کەشتییەکان دەبینیت ئاوەکە لەت دەکەن و (بە ئاسانی پیایدا دەڕۆن) تا لە بەخششەکانی پەروەردگار بەهرەوەر ببن، بۆ ئەوەی سوپاسگوزریش بن.
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ13
تهفسیری ئاسان: (هەر خوایە کە): شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات، ڕۆژیش تێهەڵکێشی شەو دەکات، خۆرو مانگی ڕامهێناوە، هەریەکەیان تاکاتێکی دیاری کراو لە سووڕانەوەدایە، ئائەو خوایە پەروەردگارتانە خاوەنی هەموو موڵک و بەدیهاتووەکانە، (بەڵام) ئەوانەی جگە لەو هاناو هاواری بۆ دەبەن ولێی دەپارێنەوە تەنانەت خاوەنی توێکڵە تەنکەکەی دەوری ناوکی خورمانیش نین.
إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ14
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر هاناو هاواریان بۆ بەرن گۆێیان لێتان نییە و نابیستن، ئەگەر بشبیستن بە دەمتانەوە نایە، ڕۆژی قیامەتیش حاشا دەکەن لێتان و لەوەی کە بە (خواتان) زانیوون، بێگومان کەس نییە وەک (خوا) ئاگاو زانا بێت و هەواڵی ڕاست و دروست بگەیەنیت.
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ15
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە ئێوە هەژارو نەدارن و هەمیشە ئاتاجی خوان، (لە هەموو کات و شوێنێکدا و بۆ هەموو شتێک) هەر تەنها خوایە کە بێ نیازە و شایانی سوپاسە.
إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ16
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بیەوێت ئێوە لەناو دەبات و کەسانی تر سەرلەنوێ دەهێنێتە کایەوە.
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ17
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانە و (ئەنجامدانی هیچی پێ ناچێت).
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ18
تهفسیری ئاسان: هیچ گوناهبارێکیش گوناهی کەسانی تر هەڵناگرێت (لە قیامەتیشدا)ئەگەر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار لە کەسێک بکات تا باری سەرشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هەتا ئەگەر خزمیشی بێت (جا تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) تەنها ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە لە پەروەردگاریان دەترسن لەغەیب و پەنهانیدا و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجام دەدەن، ئەوسا ئەوەی دڵ و دەروون و گوفتارو کردەوەی خۆی پاک بکاتەوە، ئەوە بەڕاستی سوودەکەی بۆ خزمەتی، گەڕانەوە و سەرئەنجامیش بۆ لای خوای گەورەیە.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ19
تهفسیری ئاسان: ئاشکرایە کە کوێرو چاوساغ وەک یەک نین.
وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ20
تهفسیری ئاسان: تاریکیەکان و ڕوناکیش چون یەک نین.
وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ21
تهفسیری ئاسان: سێبەرو خۆرەتاویش وەک یەک نین.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ22
تهفسیری ئاسان: زیندووان و مردووانیش هاوتای یەک نین بێگومان خوا ڕاستی دەدات بەگوێی هەر کەسێکدا بیەوێت بەڵام تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ناتوانیت پەیامەکەت بگەیەنیت بەو کەسانەی کە لەناو گۆڕدان (مەبەست کافرانە کە وەک مردوو نابیستن و ئەگەر بشبیستن سوودی لێ وەرناگرن).
إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ23
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تۆ ئەی پێغەمبەر تەنها بێدارکەرەوە و ترسێنەریت و بەس.
إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌۭ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە تۆمان ڕەوانەکردووە بەحەق و ڕاستیەکی تەواوەوە، تۆ مژدەدەری (ئیماندارانیت)، ترسێنەری (بێ بڕواکانیت) هیچ گەل و نەتەوەیەکیش نەبووە کە فرستادە و بێدارکەرەوەیەکی بۆ ڕەوانە نەکرابێت.
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ25
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم خۆ ئەگەر بڕوایان بە تۆ نەکرد ئەوە دڵت لە خۆت دانەمێنێت، بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش هەر هەڵویستیان وابووە، بڕوایان بە پێغەمبەران نەبووە، هەرچەندە ئەوان بە موعجیزەو بەڵگەی بەهێزەوە، بە پەیام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوە بۆیان ڕەوانە کرابوون.
ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ26
تهفسیری ئاسان: پاشان ئەوانەی بێ باوەڕبوون خەشم و قینی خۆمم لێگرتن و لەناوم بردن، جا چۆن بوو بەڵاو تۆڵەی من.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍۢ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌۭ وَحُمْرٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌۭ27
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، جا ئێمە بەو بارانە جۆرەها بەروبوومی جیاوازمان دەرهێنا کە (رەنگیان، قەبارەیان، تامیان، بۆنیان، شێوەیان، شوێنیان، وەرزیان) جیاوازە... هەروەها هەندێ لەکەژو کێوەکانمان بەزنجیرە کێشاوە، هەیانە چین و هێڵ و نەخشی سپی و سوورە و ئەوانیش ڕەنگیان جیاوازە، هەشیانە ڕەشێکی تاریک و تۆخە...
وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ28
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەو شێوەیە لە خەڵکیش، لە گیانداران و ماڵاتیش، جۆرەها ڕەنگ و شێوە و قەبارەی جیاواز هەیە. بەڕاستی هەر زاناکان پەی بەو نهێنییانە دەبەن و لەناو بەندەکانی خوادا هەر ئەوان لەخوا دەترسن (لە سەردەمی علم و زانستیدا ئەم ڕاستیە ڕوونە چونکە زانا و پسپۆڕان کاتێک وردەکاری بەدیهێنراوان پەی پێ دەبەن، زۆر هەست بە گەورەیی و دەسەڵاتی خوا دەکەن)، بەڕاستی ئەو خوایە زۆر باڵادەستە و، زۆریش لێخۆشبووە (کاتێک ڕووی تێ دەکەن و باوەڕی پێ دەهێنن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ يَرْجُونَ تِجَٰرَةًۭ لَّن تَبُورَ29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە پەیامی خوا، قورئان دەخوێننەوە و نوێژەکانیان بەچاکی ئەنجامداوەو لەو ڕزق و ڕۆزی و سامانە جۆراو جۆرانەی پێمان بەخشیوون، بەخشیوویانە، بەنهێنی و بەئاشکرا... (بەنهێنی بۆ ئەوەی ڕیاو ڕووپامایی تێکەڵ نەبێت، بە ئاشکراش بۆ هاندانی خەڵکی) ئەوانە بەئومێدی بازرگانیەک ئەو کارە دەکەن کە هەرگیز نائومێد و زەرەمەند نابن.
لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌۭ شَكُورٌۭ30
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی خوای میهرەبانیش وەفا بکات بە بەخشینی پاداشت بۆیان و لەخەڵات و بەخششی زیاتریش بەهرەمەندیان بکات، بەڕاستی ئەو خوایە لێخۆشبوو و سوپاسگوزارە...
وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ31
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەوەی کە بەوەحی و نیگا بۆمان ڕەوانەکردیت لەم قورئانە، ئەوە حەق و ڕاستیەو بەڕاست دانەری کتێبە پێشەواکانیشە، بەڕاستی خوا ئاگاو بینایە بە بەندەکانی.
ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ32
تهفسیری ئاسان: پاشان کەسانێکمان کردە خاوەن و ڕاگەیەنەری ئەم قورئانە کە هەڵمانبژاردوون لە بەندەکانمان، جا هەیانە ستەمی لە خۆی کردووە (چاکەی کەمەو گوناهی زۆرە)، هەشیانە مام ناوەندیە، هەشیانە زۆر گەرم و گوڕە لە چاکەکاریدا بە ویست و یارمەتی خوا، ئا ئەو هەڵبژاردنەو ئەو گەرم و گوڕیە لە چاکەکاریدا، ڕێزو خەڵاتێکی زۆر گەورەیە..
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ33
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە (لە پاداشتی ئەو هەوڵ و کۆششانەیاندا) دەچنە باخەکانی بەهەشتی- عدن-ەوە، لەوێ دەستبەندی ئاڵتون و مرواری دەکرێتە دەستیان، پۆشاکیشیان لەو بەهەشتەدا ئاوریشمە.
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌۭ شَكُورٌ34
تهفسیری ئاسان: ئینجا هەمووان لە خۆشیدا دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە هەرچی غەم و پەژارەیە لە دڵ و دەروونی دەرکردین، بەڕاستی پەروەردگارمان زۆر لێ خۆشبوو سوپاسگوزارە.
ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌۭ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌۭ35
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایەی کە جێنشینی کردین لە ماڵی هەمیشەیدا بە بەخشش و ڕێزی تایبەتی خۆی ئیتر هیچ نەخۆشی و ناخۆشیەک توخنمان ناکەوێت، هیچ ئازارو ئێشێکی دەروونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍۢ36
تهفسیری ئاسان: لەو لاشەوە ئەوانەی کە کافرو بێ باوەڕ بوون، دۆزەخ بۆیان ئامادەیە، بڕیاری لەناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! تەنانەت بەشێک لە سزاکەش لەسەریان کەم ناکرێتەوە، ئا بەو شێوەیە هەموو کافرو بێ باوەڕە سەرسەختەکان سزا دەدرێن و تۆڵەیان لێ دەستێنین.
وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ37
تهفسیری ئاسان: ئەوانە گریەو زاری و هاوارو قیژەو ناڵەیان لەناو دۆزەخدا لێ بەرز دەبێتەوەو بەکەساسیەوە دەڵێن پەروەردگارا: دەرمان بهێنەو ڕزگارمان بکە لەم حاڵە، مەرج بێت کارو کردەوەی چاک ئەنجام بدەین، نەک ئەوەی کە جاران دەمانکرد، لە وەڵامیاندا خوا دەفەرموێت: ئایا ئەوەندە تەمەنمان پێ نەبەخشین؟ ئەوەی بیەوێت بیرێک بکاتەوە تیایدا بیربکاتەوە؟! بێدارکەرەوەشتان بۆ هات، (دیارە هەموویان خەجاڵەت و سەرشۆڕدەبن و قسەیان نامێنێت)، بۆیە پێیان دەوترێت: کەواتە دە بچێژن سزای دۆزەخ، چونکە ستەمکاران هیچ پشتیوانێکیان نیە.
إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ38
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا زاناو شارەزای نهێنیەکانی ئاسمانەکان و زەویە، بەڕاستی ئەو زاتە زانایە بەوەی کە لە سینەو دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراوە..
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًۭا ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًۭا39
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە ئێوەی کردە جێنشین لە زەویدا، جا ئەوەی کە کافرو بێ بڕوا بێت، ئەوە کافر بوونەکەی لەسەری دەکەوێت، بێ باوەڕیی کافران، هیچیان لای پەروەردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگە لە خەشم و قینی خوا لێیان، خوانەناسی کافران هیچ دەستکەوتێکی نیە جگە لە خەسارەت مەندی و زەرەرمەنی نەبڕاوە.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَٰهُمْ كِتَٰبًۭا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍۢ مِّنْهُ ۚ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا40
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ دەربارەی ئەو شتانەی کردوتانە بە هاوەڵ بۆ خواو هاناو هاواریان بۆ دەبەن جگە لە خوا، پیشانم بدەن کام شوێنی زەویان دروست کردووە، ئایا بەشداریەکیان هەیە لەگەڵ خوادا لە دروستکردنی ئاسمانەکاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبەخشیوون تا دڵنیابن لە هاوکاریی بتەکان!! نەخێر وانی یە، بەڵکو ئەو ستەمکارانە هیچ بەڵێنێک بە یەکتری نادەن، تەنها خەڵەتاندن نەبێت.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا41
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر خوایە کە ئاسمانەکان و زەوی ڕادەگرێت و نایەڵێت لەناو بچێت و لەیەک بترازێت، سوێند بە خوا ئەگەر تێک بچن و لەیەک بترازێن، ئەوە هیچ کەسێک نی یە بتوانێت دوای ئەو زاتە فریایان بکەوێت، بەڕاستی هەر ئەو هەمیشەو بەردەوام خۆگرو ئارامگرو لێخۆشبووە.
وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا42
تهفسیری ئاسان: ئەو کافرو هاوەڵگەرانەی قوڕەیش زۆر بەگەرمی بەخوا سوێندیان دەخواردو دەیانوت: ئەگەر پێغەمبەرێکی بێدارکەرەوە بۆیان بێت، بێگومان لە هەموو گەلانی تر باوەڕدارتر دەبن، کەچی کاتێ کە پێغەمبەرێکیان بۆ هات لەسەر کەشی و دوورە پەرێزی زیاتر هیچی تریان لێ نەوەشایەوە...
ٱسْتِكْبَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا43
تهفسیری ئاسان: چونکە خۆیان بەزل و گەورە دەزانی لە زەویداو پیلانی شەڕو تاوانیان کێشا، بەمەرجێک پیلانی شەڕو تاوان تەنها بەسەر ئەوانەدا دەشکێتەوە کە نەخشەی بۆ دەکێشن، مەگەر ئەمانە بەدژایەتی ئیسلام تەنها چاوەڕێی ئەو کارەساتانە بکەن کە بەسەر گەلانی پێش ئەماندا هاتووە، (کاتێ بڕوایان بە پێغەمبەران نەهێناوە، لەناوبران) ئیتر تۆ نابینیت هەرگیز لە یاساو بەرنامەکانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هەرگیز نابینیت یاساو بەرنامەکانی خوا لە نەخشەی خۆیان لابدەن. (کە بەشێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانە).
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًۭا قَدِيرًۭا44
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە نەگەڕاون بە زەویدا، تا سەرنج بدەن و تەماشا بکەن، چۆن بوو سەرئەنجامی گەلانی پێس ئەمان و چیمان بەسەر هێنان، ئەوانە هێزو دەسەڵاتیان لەمان زیاتر بوو، وەنەبێت خوا هیچ شتێک دەستەوسانی بکات لە ئاسمانەکان، یان لە زەویدا چونکە بەڕاستی ئەو زاتە هەمیشەو بەردەوام زانایەو بەدەسەڵات و توانایە.
وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا45
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر خوا تۆڵەی لە خەڵکی بسەندایە لە سەرەنجامی کارو کردەوەی نادروستیاندا، هەرچی زیندەوەر هەیە لەسەر ڕووکاری زەوی نەدەما، بەڵام خوا ئەوەندە بەپەلە نیە لە تۆڵەسەندن، بەڵکو دوایان دەخات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێک ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئەو کاتە خوای گەورە بینایە بە بەندەکانی (کارو کردەوەیانی هەموو لەبەردەست دایە).