پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يسٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو قورئانەی کە هەموو فەرمانێکی لە شوێنی خۆیایەتی...
إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە فرستادە و پێغەمبەرانیت...
عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕێگەو ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.
تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ5
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە لەلایەن زاتێکی خاوەن دەسەڵات و میهرەبانەوە دابەزیووە و ڕەوانە کراوە...
لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَٰفِلُونَ6
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی گەل و هۆزێکی پێ بێدار بکەیتەوە کە باوو باپیرانیان بێدار نەکراونەتەوەو بێ ئاگایی و نەشارەزایی ماونەتەوە.
لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا بە ڕاستی بڕیاری خوا هاتە دی لەسەر زۆربەیان کە دۆزەخ پڕ دەکەین لێیان، لەبەر ئەوە ئیمان و باوەڕ ناهێنن (بەهۆی سەرسەختی و گوێ نەگرتنیانەوە).
إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ أَغْلَٰلًۭا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر دەڵێیت ئێمە کۆت و زنجیرمان کردۆتە گەردنیان و لە ژێر چەناگەیان توندکراوە و بە ناچاری سەریان بەرز ڕاگیراوە و ئەم لاولایان پێناکرێت و بەرپێی خۆیان نابینن.
وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەربەستمان لە بەردەمیانەوە و لە پشتیانەوە داناوە، پەردەشمان هێناوە بەسەر چاویاندا (مەبەست ئەو بەربەستانەشە کە لە دەروونیاندا هەیە و نایەڵێت ڕێگەی ڕاست بدۆزنەوە) ئیتر ئەوانە حەق و ڕاستی نابینن.
وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانە چونیە کە بۆیان، بێداریان بکەیتەوە یان بێداریان نەکەیتەوە، هەر باوەڕ ناهێنن.
إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍۢ وَأَجْرٍۢ كَرِيمٍ11
تهفسیری ئاسان: بێگومان تۆ تەنها دەتوانیت ئەوانە بێدار بکەیتەوە کە شوێنی قورئان و بەرنامەی خوا کەوتوون، لە پەنهانیشدا لە خوا دەترسن، بەو هۆیەوە مژدەی لێخۆشبوون و پاداشتی بایەخدار و بەنرخ بدە بەو جۆرە کەسانە.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ12
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئێمە مردووەکان زیندوو دەکەینەوە، هەرچی کردوویانە و دەیکەن تۆماری دەکەین لەگەڵ ئاسەوارەکانیشیاندا، هەموو شتێکمان لە کتێبێکی ئاشکرادا (تۆمارگەی تایبەتدا) بەوردی تۆمار و ئامارکردووە.
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَٰبَ ٱلْقَرْيَةِ إِذْ جَآءَهَا ٱلْمُرْسَلُونَ13
تهفسیری ئاسان: نموونەیان بۆ بهێنەرەوە بە خەڵکی شاری (انطاکیة) کاتێک دەستەیەک پێغەمبەریان بۆ هات.
إِذْ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍۢ فَقَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ14
تهفسیری ئاسان: سەرەتا دووانمان بۆ ڕەوانە کردن، کەچی بروایان پێنەکردن، ئێمەش سێهەمێکمان بۆ پشتگیریان ڕەوانە کرد، هەموویان وتیان: ئێمە بێگومان بۆ لای ئێوە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەوانە کراوین.
قَالُوا۟ مَآ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحْمَٰنُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ15
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێوە تەنها ئادەمیزادێکن وەکو ئێمە، خوای میهرەبانیش هیچ شتێکی ڕەوانە نەکردووە، ئێوە هەر درۆ دەکەن.
قَالُوا۟ رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّآ إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ16
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرەکان وتیان: پەروەردگارمان خۆی چاک دەزانێت ئێمە بەڕاستی بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوین بە پێغەمبەرایەتی.
وَمَا عَلَيْنَآ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ17
تهفسیری ئاسان: تەنها ئەوەشمان لەسەرە کە بە ڕوون و ئاشکرا پەیمانی خواتان پێ ڕابگەیەنین.
قَالُوٓا۟ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا۟ لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ18
تهفسیری ئاسان: خەڵکەکە وتیان: ئێمە بە ڕاستی بەهاتنتان تووشی نەگبەتی بووین، سوێند بە خوا ئەگەر واز نەهێنن و کۆڵ نەدەن، بەرد بارانتان دەکەین و لە لایەن ئێمەوە توشی ئازارێکی بە ئێش دەبن.
قَالُوا۟ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ19
تهفسیری ئاسان: پێغەمبەرەکان وتیان: ئێوە نەگبەتی و شوومیتان لەگەڵ خۆتاندایە (بەهۆی بێ باوەڕیتانەوە)، ئایا ئەگەر ئامۆژگاری و یاداوەری بکرێن ئەوە دەبێتە نەگبەتی و شووم بۆتان؟! نەخێر، وانییە، ئێوە هەر خۆتان قەوم و هۆزێکی سەرەڕۆن و لە گوناهدا ڕۆچوون بۆیە شووم و نەگبەتی یەخەی گرتوون.
وَجَآءَ مِنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ رَجُلٌۭ يَسْعَىٰ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱتَّبِعُوا۟ ٱلْمُرْسَلِينَ20
تهفسیری ئاسان: ئەوسا لەوپەڕی شارەوە پیاوێکی ئیماندار بەپەلە، بە گورج و گۆڵی هات و وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەم پێغەمبەرانە ڕاست دەکەن، ئەم فرستادانە ڕاست دەڵێن شوێنیان بکەون، بڕوایان پێ بکەن، ئیمانیان پێ بهێنن...
ٱتَّبِعُوا۟ مَن لَّا يَسْـَٔلُكُمْ أَجْرًۭا وَهُم مُّهْتَدُونَ21
تهفسیری ئاسان: شوێنی ئەو کەسانە بکەون کە پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکەن، ئەوانە هیدایەت دراون و لەسەر بەرنامەیەکی ڕاست و دروستن.
وَمَا لِىَ لَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِى فَطَرَنِى وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ22
تهفسیری ئاسان: دیارە خەڵکەکە کردویانە بە گاڵە، بۆیە پیاو چاکەکە وتوویەتی: جا ئەوە بۆچی من ئەو زاتە نەپەرستم کە بەدی هێناوم، ئێوەش خەڵکینە هەر بۆ لای ئەو دەبرێنەوە.
ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدْنِ ٱلرَّحْمَٰنُ بِضُرٍّۢ لَّا تُغْنِ عَنِّى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يُنقِذُونِ23
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە لە جیاتی خوا چەند پەرستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بدەم کە هیچیان بەدەست نیە خۆ ئەگەر خوای میهرەبان بیەوێت تووشی ناخۆشیەکەم بکات، تکاو پاڕانەوەی ئەو پەرستراوانە هیچ سوودێکم پێ ناگەیەنن و فریام ناکەون و ڕزگارم ناکەن.
إِنِّىٓ إِذًۭا لَّفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ24
تهفسیری ئاسان: بێگومان من ئەگەر شتی وا بکەم، ئەو کاتە من لە گومڕاییەکی ئاشکرا دەبم.
إِنِّىٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمْ فَٱسْمَعُونِ25
تهفسیری ئاسان: بە ڕاستی من بڕیارم داوە کە ئیمان بە پەروەردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.
قِيلَ ٱدْخُلِ ٱلْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَٰلَيْتَ قَوْمِى يَعْلَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: (دیارە، خوانەناسان پەلاماریان داوە و شەهیدیان کردووە) بۆیە پێی وتراوە: فەرموو بۆ ناو بەهەشت، لەوێشەوە هەر دڵسۆزانە وتویەتی: خۆزگە قەومەکەم بیازنانیایە سەرئەنجامی ئیمان چۆنە و کەوتومەتە ناو چ ناز و نیعمەتێکەوە.
بِمَا غَفَرَ لِى رَبِّى وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُكْرَمِينَ27
تهفسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەوە کە پەروەردگارم لێم خۆشبووە و خستمیە ڕیزی ڕێزلێگیراوانەوە.
۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ28
تهفسیری ئاسان: خوا دەفەرمێت: وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان لە ئاسمانەوە ناردبێتە خوارەوە بۆ سەر هۆزەکەی دوای شەهیدکردنی، وەنەبێت هیچ لەشکرێکمان ڕەوانە کردبێت بۆ لەناوبردنیان.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ خَٰمِدُونَ29
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها یەک دەنگی گەورەو شریخەیەکی بەهێز نەبێت هیچی تر نەبوو، جا ئەوان دەستبە جێ مردن خامۆش بوون.
يَٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ30
تهفسیری ئاسان: پەشیمانی و داخ و ناڵە دابارێتە سەر ئەو بەندانە، هیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نایەت کە ئەوان گاڵتەی پێنەکەن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ31
تهفسیری ئاسان: ئائە ئەوە سەرنجیان نەداوە چەندەها هۆزی پێش ئەمانمان لەناو بردووە، خۆ هەرگیز ناگەرێنەوە نەویان و ناگەرێنەوە بۆ دنیا.
وَإِن كُلٌّۭ لَّمَّا جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ32
تهفسیری ئاسان: کەسیان نی یە لەو لەناو براوانە کە لای ئێمە بە کۆمەڵ ئامادەی لێپرسینەوە نەکرێن.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّۭا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ33
تهفسیری ئاسان: لە بەڵگەو نیشانەی ئاشکرای خوا بۆ ئەو خەڵکە: زەوی مردووە کە بەهۆی ئاوی بارانەوە زیندووی دەکەینەوە، دانەوێڵە لێ پەیدا دەکرین کە لێی دەخۆن.
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ34
تهفسیری ئاسان: هەروەها جۆرەها باخاتی لێ بەرهەم دەهێنین، لە دارخورما و چەند جۆری ترێ، هەروەها چەندەها کانیاویشمان تیایدا هەڵقوڵاندووە....
لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ35
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی لە بەرووبومەکەی بخۆن، لەوەش کە بەدەستی خۆیان لەو بەرو بوومانە دروستی دەکەن (وەکو دۆشاو و سرکە و شەربەت و... هەروەها جێگەی تێڕامانە کە: ئادەمیزاد ورد بێتەوە لە دانە دانەی ئەو بەروبوومانە، چۆن پێچراونەتەوە، قەبارەیان، ڕەنگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا لە بەرامبەر ئەو هەموو نازو نیعمەتانەوە سوپاسگوزاری ناکەن؟!
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ36
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی هەر هەموو بەدیهێنراوەکانی بەجووت دروست کردووە لەوەی لە زەویدا دەڕۆیت، لە خۆیشیان، لەو شتانەش کە نایزانن (لە سەردەمی عیلم و زانستیدا ڕوون بۆتەوە: کە هەموو بەدیهێنراوان_مادی و مەعنەوی_جووتن).
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ37
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڵگەو نیشانەیەکی ئاشکرای تر بۆیان، شەوە، کە پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی لەبەر دادەماڵین، بەو هۆیەوە دنیایان لێ تاریک دەبێت.
وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ38
تهفسیری ئاسان: خۆریش لە گەردش و سوڕانەوەی خۆیدا بەردەوامە و بەرەو سرەوت دەچێت، یاخود بە دەوری چەقی خۆیدا دەسوڕێتەوە، بێگومان ئەوە توانای زاتێکی باڵادەست و زانا دەردەخات (کە هەموو شتێکی بە ڕێکوپێکی دروست کردووە).
وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ39
تهفسیری ئاسان: هەروەها کات و شوێنی هەڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووە (هەر شەوێک لەکاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هەڵدێت، ڕادەی ئەو ڕوناکیەش کە دەکەوێتە سەری جیاوازە، هەتا (سەرئەنجام هەموو مانگێک لە ڕواڵەتدا) وەک چیلکەیەکی وشکی باریک دەنوێنێت.
لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ40
تهفسیری ئاسان: نە خۆر بۆی هەیە بە مانگ بگات (لە هێڵ و ڕێڕەوی خۆی دەربچێت)، نە شەویش پێش ڕۆژ دەکەوێت، بەڵکو هەریەکەیان لە خولگەی تایبەتی خۆیاندا مەلە دەکەن و بە ئاسانی دەسوڕێنەوە.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ41
تهفسیری ئاسان: بەڵگە و نیشانەیەکی تر لە هێزو دەسەڵاتمان بۆیان، ئەوەیە کە بەڕاستی ئێمە نەوەکانیانمان لە کەشتیەکەدا هەڵگرت (مەبەست کەشتی-نوح- ه کە بە باپیرە گەورەی دووهەمی ئادەمیزاد دەدرێتە قەڵەم).
وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِۦ مَا يَرْكَبُونَ42
تهفسیری ئاسان: هەروەها کەشتی و هۆکاری تری هاتوچۆی لە وێنەی ئەو بۆ سازاندوون، (کە هۆکارەکانی گواستنەی ئاسمانی و زەمینی و دەریایی دەگرێتەوە، چونکە هەر خوا بەدیهێنەری ئادەمیزاد و مادە خاو و سوتەمەنی و... هتد
وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ43
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بمانەوێت نوقمیان دەکەین، ئەو کاتە کەس نی یە بێت بە هاواریانەوە و ڕزگاریش ناکرێن لە مردن.....
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ44
تهفسیری ئاسان: مەگەر ڕەحمەت و میهرەبانی ئێمە مۆڵەتیان بدات تا ماوەیەکی دیاریکراو بەهرە لە ژیان وەربگرن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُوا۟ مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ45
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەبێ باوەڕان بوترێت: خۆتان لەو سزایە بپارێزن کە بەسەر گەلانی پێشوودا هات، هەروەها لە سزای داهاتووتان، بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت، (کەچی هەر باکیان نیە).
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ46
تهفسیری ئاسان: هیچ ئایەت و بەڵگە و نیشانەیەکیان لە ئایەت و بەڵگەکانی پەروەردگاریان بۆ نایەت کە پشتی تێ نەکەن و ڕووی لێ وەرنەگێڕن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطْعَمَهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ47
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش پێیان بوترێت ببەخشن لەوەی کە خوا پێی بەخشیون، ئەوانەی بێ باوەڕ بوون بەوانە دەڵێن کە باوەڕیان هێناوە: ئایا ئێمە خواردن بدەین بە کەسێک ئەگەر خوا بیوستایە خۆراکی پێ دەبەخشی؟ ئێوە هەر لە گومڕایی و سەرلێشێواوییەکی ئاشکرادا گیرتان خواردووە!!
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ48
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان: بە گومانەوە ڕوو بەئیمانداران دەڵێن: باشە، ئەگەر قیامەت و لێ پرسینەوە ڕاستە، کەی ئەو کاتە دێت ئەگەر ڕاست دەکەن؟!
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ49
تهفسیری ئاسان: ئەوانە تەنها چاوەڕێی یەک شریخە و دەنگێکی زۆر گەورەی سامناک نەبێت چاوەڕێی هیچی تر ناکەن، کە هەموویان دەپێچێتەوە (کۆتایی بە ژیانیان دەهێنێت) لەکاتێکدا کە سەرگەرمی کاروباری دنیای خۆیانن، سەرگەرمی کێشە و بەربەرەکانێی ناحەقن.
فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةًۭ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر نە دەتوانن ڕاسپاردەیەک بگەیەنن، نە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکە هەموویان لەناوچوون، هەموویان خامۆش بوون).
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ51
تهفسیری ئاسان: پاشان هەر کە فوو دەکرێت بە- صور- دا، دەستبەجێ خێرا هەموویان لە گۆڕەکانیان لە توێی خاکەوە بەپەلە دێنە دەرەوە بۆ لای پەروەردگاریان (کەس ناتوانێت سەرپێچی بکات، یان خۆی بدزێتەوە).
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلْمُرْسَلُونَ52
تهفسیری ئاسان: بە سەرسامیەکی زۆرەوە دەڵێن: ئەی هاوار ئەوە کێ ئێمەی زیندوو کردەوە؟ کێ ئێمەی لە شوێنی ڕاکشانمان لە گۆڕەکانمان دەرهێنا؟ (ئەوسا ئیمانداران، یان فریشتەکان یان خوای گەورە خۆی دەفەرموێت): ئائەمە بەڵێنی خوای میهرەبانە و پێغەمبەرانیش لە هەوڵدانی ئەو ڕۆژە ڕاستیان کردووە.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ53
تهفسیری ئاسان: لەوماوەیەدا هیچ ڕوونادات جگەلە دەنگێکی گەورەی کوتوپڕ نەبێت، جادەستبەجێ هەموویان لای ئێمە ئامادەکراون.
فَٱلْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ54
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەم جارە دەدرێت: ئەمڕۆ هیچ کەس ستەمی لێ ناکرێت بەهیچ شێوەیەک، خەڵکینە دڵنیابن کە: تەنها پاداشتی کارێک دەدرێنەوە کە دەتانکرد.
إِنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍۢ فَٰكِهُونَ55
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمڕۆ بەهەشتیەکان لەناو خۆشی و شادی و کامەرانیەکی بێ وێنەدا سەرگەرمن.
هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ56
تهفسیری ئاسان: خۆیان و هاوسەرانیان لە ژێر سێبەری درەختی جوان و چڕو پڕدا لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان شانیان داداوە.
لَهُمْ فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ57
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی زۆرو جۆراو جۆریان لەوێدا پێشکەش دەکرێت، هەروەها هەرچی داوای بکەن و حەزی لێ بکەن دەستبەجێ ئامادەیە (لە خواردن و خواردنەوە، لە جل و بەرگی جوان، لە جێگەو ڕێگەی خۆش، لە هۆکاری هاتوچۆ، لە هەزاران نازو نیعمەتی بێشومار).
سَلَٰمٌۭ قَوْلًۭا مِّن رَّبٍّۢ رَّحِيمٍۢ58
تهفسیری ئاسان: هاوڕێ لەگەڵ سڵاو ڕێزدا لەلایەن پەروەردگاری میهرەبان و دلۆڤانەوە.
وَٱمْتَٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ59
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە یاخیەکان پێیان دەوترێت: ئادەی تاوانبارو گوناهکاران، جیاببنەوە.
۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ60
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوای گەورە گلەیی لە یاخیەکانی نەوەی ئادەم دەکات و دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم، مەگەر من پێم ڕانەگەیاندن کە شەیتان نەپەرستن، چونکە ئەو بەڕاستی دوژمنی ئاشکراتانە.
وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ61
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تەنها من بپەرستن کە هەر ئەمەیە ڕێگەو ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّۭا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ62
تهفسیری ئاسان: بێگومان شەیتان خەڵکێکی زۆری لە ئێوە گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نەبوون.
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئەمە ئەو دۆزەخەیە کە جاران پێی دەترسێنران.
ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ64
تهفسیری ئاسان: دەبێت ئەمڕۆ بگەیەنرێنە ناوی لە سەرئەنجامی بێ باوەڕیتاندا و ببرژێن تیایدا بەهۆی ئەوەی کە باوەڕتان پێی نەبوو.
ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ مۆر دەنێن بە دەمیاندا و قسەیان بۆ ناکرێت، بەڵکو دەستیان قسەمان بۆ دەکات، قاچیشیان شایەتی دەدات بەو کارو کردەوانە کە ئەنجامیان دەدا (دەربارەی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوە، کاتێک شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسک قسەمان بۆ دەکەن باوەڕ بوون بەقسەکردنی دەست و قاچ و... هتد، ئاسانە).
وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ66
تهفسیری ئاسان: خوا نەناسان بۆ بیرێک ناکەنەوە خۆ ئەگەر بمانەوێت چاویان کوێر دەکەین و شوێنەواری نایەڵین، ئەو کاتە ئەگەر بیانەوێت بە ڕێگاکەدا بڕۆن، چۆن دەتوانن ڕێگەکە ببینن و پێشبڕکێ بکەن؟!
وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ مُضِيًّۭا وَلَا يَرْجِعُونَ67
تهفسیری ئاسان: یاخود ئەگەر بمانەوێت هەر لە جێگەی خۆیان (لەو جێگەدا کە تاوانی تێدا ئەنجام دەدەن) گۆج و ئیفلیجیان دەکەین، یان ڕووخساریان دەخەینە شێوەی ئاژەڵ و جانەوەرەوە، ئەوسا ئیتر ناتوانن نە بەرەو پێش بچن، نە بگەڕێنەوە دواوە.
وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ68
تهفسیری ئاسان: خۆ ئاشکرایە ئەوەی تەمەنی درێژی پێ ببەخشین. جوانی و ڕواڵەتی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخەنە کار؟!
وَمَا عَلَّمْنَٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ69
تهفسیری ئاسان: (دیارە خوا نەناسان ئایاتەکانی قورئانیان بە شیعر داوەتە قەڵەم و پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم بە شاعیر، بۆیە دەفەرموێت): وەنەبێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش لەو قەدەغەیە، ئەوەی کە فێرمان کردووە تەنها یادخەرەوەو قورئانێکی ئاشکراو ڕوونە.
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّۭا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ70
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە بۆ ئەوەیە ئەو کەسانە بێداربکاتەوە کە زیندوون (دڵ و عەقڵیان زیندوو هۆشیارە) تا بڕیاری خوا لەسەر کافران جێبەجێ بکرێت (بڕیاری سەرگەردانی دنیا و سزای قیامەت، ئەگەر باوەڕی پێ نەکەن).
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَٰمًۭا فَهُمْ لَهَا مَٰلِكُونَ71
تهفسیری ئاسان: باشە ئەو خەڵکە سەرنجیان نەداوە کە بەڕاستی بە دەسەڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئەوان بوون بەخاوەنی؟
وَذَلَّلْنَٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ72
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو ماڵاتەمان ڕام هێناوە بۆیان، هەندێکی بۆ سواری بەکار دەهێنن، لە گۆشتی هەندێکیشیان دەخۆن.
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ73
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوود و قازانجی زۆریان لێ دەبینن (جگە لەوانەی باسکرا، بۆ زەوی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیرەکەی دەخۆن (جۆرەها خۆراکی تری لێ دروست دەکەن) جا ئایا ئەوە بۆ سوپاسی خوای بەخشندە ناکەن لەسەری؟!
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ74
تهفسیری ئاسان: سەرەڕای ئەم هەموو نازو نیعمەتە ئاشکرایە، نەفامان: لە جیاتی خواپەرستیی، بت و شتی تر دەپەرستن و بۆ ئەوەی لە تەنگانەدا کۆمەکی بکرێنو سەربخرێن.
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌۭ مُّحْضَرُونَ75
تهفسیری ئاسان: بەڵام ناتوانن سەریان بخەن بەڵکو هەر ئەمان بوونەتە سەرباز و پاسەوان بۆ بتەکان و هەمیشە لە خزمەتیاندا ئامادە کراون.
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ76
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم قسە و گوفتاری ئەوانە غەمبارت نەکات، چونکە بەڕاستی ئێمە ئاگاداری ئەوەین کە دەیشارنەوە و ئەوەش ئاشکرای دەکەن.
أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ77
تهفسیری ئاسان: ئایا ئادەمیزاد سەرنجی نەداوە کە: ئێمە بێگومان دروستمان کردووە لە نوتفەیەک، کەچی خێرا بووەتە دوژمنێکی ئاشکراو دژایەتیمان دەکات؟!
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًۭا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌۭ78
تهفسیری ئاسان: نموونەی لاوازیی وبێ دەسەڵاتی بۆ ئێمە هێناوەتەوە و بەدیهاتنی خۆی لەبیر کردووە، دەیوت: کێ ئەم ئێسکانە زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیوو و پروکاون؟!
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ79
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەو زاتەی کە یەکەمجار دروستی کرد، هەر ئەویش زیندووی دەکاتەوە، ئەو بەهەموو دروستکراوێک زاناو ئاگایە (دروستکردن و دروستکردنەوەی هەموو شتێکی لا ئاسانە)....
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًۭا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ80
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە لە درەختی سەوز ئاگرتان بۆ بەدی دەهێنێت، ئیتر ئێوە دایدەگرسێنن.
أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ81
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە ناتوانێت دووبارە وەک خۆیان دروستیان بکاتەوە؟! بەڵێ (زۆر چاک دەتوانێت چونکە ئەو زاتە لە دروستکردن و داهێناندا بە توانا و زانایە.
إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ82
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر کاتێک فەرمانی خوا دەرچوو، ویستی شتێک جێبەجێ بکات و بیهێنێتە دی، پێی دەڵێت ببە، ئەویش دەستبەجێ و بێ دواکەوتن پێش دێت و ئەنجام دەدرێت و دروست دەبێت.
فَسُبْحَٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ83
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی جڵەوی هەموو شتێکی بەدەستە، هەر بۆ لای ئەویش دەبرێنەوە.