پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفًّۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بە فریشتە ڕیز بووەکان.
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًۭا2
تهفسیری ئاسان: بەو فریشتانەیش کە دەخوڕن بەسەر ستەمکاراندا (لەسەرە مەرگ و لە قیامەت و دۆزەخدا).
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكْرًا3
تهفسیری ئاسان: بەوانەش کە پەیامە ئاسمانیەکان دەگەیەنن بە پێغەمبەران و بەسەریاندا دەیخوێننەوە.
إِنَّ إِلَٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌۭ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوای ئێوە تاک و یەکێکە.
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَٰرِقِ5
تهفسیری ئاسان: پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانە، پەروەردگاری ڕۆژهەڵاتەکانیشە.
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ6
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆتەوە بە جوانی و ڕۆشنی ئەستێرە و هەسارەکان.
وَحِفْظًۭا مِّن كُلِّ شَيْطَٰنٍۢ مَّارِدٍۢ7
تهفسیری ئاسان: ئاسمانمان پاڕاستووە لە پیلان و شەڕی هەموو شەیتانێکی سەرکەش.
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍۢ8
تهفسیری ئاسان: شەیتانەکان ناتوانن هەواڵی ئەو نەخشە و بەرنامانەی کە بەفریشتە پایە بڵندەکان دەسپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکە لە هەموو لایەکەوە پارچە ئەستێرەیان بۆ دەهاوێژرێت.
دُحُورًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ وَاصِبٌ9
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سەخت و بەردەوام لە قیامەتدا بۆیان ئامادەیە.
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ ثَاقِبٌۭ10
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەوەی کە هەواڵێک بفرێنێت و بیەوێت بۆی دەربچێت، ئەوە ئەستێرەیەکی ڕووناک شوێنی دەکەوێت و لەناوی دەبات.
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ ۚ إِنَّا خَلَقْنَٰهُم مِّن طِينٍۢ لَّازِبٍۭ11
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە عیە وسلم لە بێ باوەڕان بپرسە: ئایا ئەوان گرنگتر و گەورەتر و بەهێزترن یان ئەو شتانەی تر کە دروستمان کردووە وەک (ئاسمان و زەوی و کێوەکان... هتد)، بێگومان ئێمە ئەوانمان لە قوڕێکی مچ دروست کردووە (کە یەکێکە لە قۆناغەکانی دروستکردنی باوکە ئادەم).
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ12
تهفسیری ئاسان: نەخێر (سەیرە) تۆ سەرسامی لە بێ باوەڕان کافران کەچی ئەوان گاڵتە دەکەن بەو هەموو بەڵگە بەهێزانە.
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ13
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن و سەر بادەدەن.
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةًۭ يَسْتَسْخِرُونَ14
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەڵگەو موعجیزەیەک دەبینن دەیکەنە گاڵتەجاڕ و باوەڕ ناکەن.
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌ15
تهفسیری ئاسان: دەشیانوت: ئەمەی ئێمە دەیبینین و دەیبیستین جگە لە جادوویەکی ئاشکرا شتێکی تر نیە...!!
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ16
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینە خاک و ئێبسک، ئایا ئێمە زیندوو دەکرێینەوە؟!
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ17
تهفسیری ئاسان: ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو دەکرێتەوە؟
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەوەڵامیاندا ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێ: بەڵێ، لەکاتێکدا کە ئێوە زەلیل و مل کەچن.
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ19
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان تەنها داچڵەکاندن و تێخوڕین و دەنگێکی بەهێزە دەستبەجێ هەموویان هەستاون و تەماشا دەکەن.
وَقَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا هَٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ20
تهفسیری ئاسان: ئەوسا دەڵێن: ئەی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمە، ئەمە ئیتر ڕۆژی قیامەت و لێپرسینەوەیە.
هَٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەهەڕەشەوە پێیان دەوترێت ئەمە ڕۆژی جیاکردنەوەیە کە ئێوە بڕواتان پێی نەبوو، بەدرۆتان دەزانی.
۞ ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ22
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە فەرماندەدا بە فریشتەکان هەموو ئەوانەی ستەمیان کردووە کۆیان بکەنەوە، خۆیان و هاوسەرانیان، خۆیان و هاوشێوەیان و ئەو شتانەش کە دەیانپەرست.....
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ23
تهفسیری ئاسان: لەجیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێگەی دۆزەخ چونکە بێ باوەڕ و تاوانبارن.
وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ24
تهفسیری ئاسان: لەکاتی ڕاپێچ کردنیاندا فەرمان دەدرێت: ئادەی بیانوەستێنن، بێگومان ئەوان پرسیار لێکراون.
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ25
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت: ئەوە چیتانە بۆ پشتی یەکتر ناگرن، بۆ بەرگری لە یەک ناکەن؟!..
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ26
تهفسیری ئاسان: نەخیر، تازهکار لە لار ترازاوە ئەمڕۆ هەموویان تەسلیمن و بێ دەسەڵاتن.
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ27
تهفسیری ئاسان: ئا لەو کاتەدا کە دەوەستێنرێن، یەخەی یەکدەگرن و ڕوو بە ڕووی یەک بە توندی قسە دەکەن و پرسیار لە یەک دەکەن و یەکتری تاوانبار دەکەن.
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ28
تهفسیری ئاسان: ژێر دەستەکان بە ئاغاکانیان دەڵێن: بێگومان ئێوە هەمیشە لای ڕاستتان لێگرتبووین (هەوڵتان دەدا ئێمە بخەڵەتێنن بەدرۆ بە زۆر).
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ29
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش لەوەڵامیاندا دەڵێن: نەخێر، وا نیە، ئێوە هەر خۆتان ئیماندار نەبوون!!
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ ۖ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًۭا طَٰغِينَ30
تهفسیری ئاسان: خۆ ئێمە هیچ زۆر و دەسەڵاتێکمان بە سەرتاندا نەبوو، دەستمان نەدەڕۆشت بەسەرتاندا، ئێوە هەر خۆتان لە سنوور دەرچوو بوون.
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ ۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ31
تهفسیری ئاسان: ئیتر خۆ چارەمان نیە دەبێت بڕیاردادەی پەروەردگارمان بەسەرماندا پیادە بکرێت، دەبێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.
فَأَغْوَيْنَٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ32
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامیاندا دەڵێن: ڕاستە، ئێمە ئێوەمان گومڕا کردبوو، بەڵام خۆیشمان هەر گومڕاو سەر لێشێواو بووین.
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍۢ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە بەڕاستی هەموویان لە سزاو ئازاردا هاوبەشن، هەروەک لە دنیادا هاوکار بوون.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ34
تهفسیری ئاسان: ئێمە بێگومان ئاوا دەکەین بە گوناهکار و تاوانباران.
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ35
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتی خۆی کە پێیان دەوترا: هیچ خوایەک نیە جگە لە (اللە) سەریان بادەدا و فوویان دەکردە خۆیان و فیزیان دەکرد...
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍۢ مَّجْنُونٍۭ36
تهفسیری ئاسان: دەیانوت: ئێمە چۆن واز لە خواکانمان دەهێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ37
تهفسیری ئاسان: نەخێر، وانیە، بەڵکو ئەو حەق و ڕاستەقینەی هێناوە، ڕاستی پێغەمبەرانی پێش خویشی سەلماندووە.
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ38
تهفسیری ئاسان: (مادەم ئێوە کاتی خۆی بڕواتان پێنەکرد) دەبێت سزای زۆر بە ئێش بچێژن.
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ39
تهفسیری ئاسان: تۆڵەتان لێ ناسەنرێت بەقەدەر ئەو کارو کردەوانە نەبێت کەکاتی خۆی ئەنجامتان دەدا.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ40
تهفسیری ئاسان: (ئەوەی باسکرا حاڵی خوانەناسان بوو) بەڵام بەندە دڵسۆز و هەڵبژاردەکانی خوا (ئیماندارە بەڕێزەکان).
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌۭ مَّعْلُومٌۭ41
تهفسیری ئاسان: ئەوان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆرو زەبەندە و دیاری کراویان پێشکەش دەکرێت (لەسەر سینی و دەفری زێڕ و زیو).
فَوَٰكِهُ ۖ وَهُم مُّكْرَمُونَ42
تهفسیری ئاسان: میوەهاتی هەمەجۆر و هەمەچەشن، هاوڕێ لەگەڵ قەدرو ڕێزێکی بێ وێنەدا لەلایەن پەروەردگار و فریشتەکانەوە.
فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ43
تهفسیری ئاسان: لە بەهەشتی پڕ لە نازو نیعمەتدا (بۆ هەمیشە دوور لە پیری و نەخۆشی و ناخۆشی).
عَلَىٰ سُرُرٍۢ مُّتَقَٰبِلِينَ44
تهفسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانە لەسەر کورسی و قەنەفە ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتری دادەنیشن، (دیارە خوای گەورە دەیخاتە دڵی ئیماندارانەوە بەتایبەتی ئەوانەی ناسیاوی یەکن، تا بەدیداری یەکتر شاد ببن و ناو بەناو یادی ژیانی دنیاو خەباتیان لە پێناوی ئاینی خوادا بکەن).
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍۢ مِّن مَّعِينٍۭ45
تهفسیری ئاسان: لە پەرداخی تایبەتیدا شەرابی تایبەتیان بەسەردا دەگێڕن.
بَيْضَآءَ لَذَّةٍۢ لِّلشَّٰرِبِينَ46
تهفسیری ئاسان: شەرابەکە زۆر سپی و بەلەزەتە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیخۆنەوە و نۆشی دەکەن.
لَا فِيهَا غَوْلٌۭ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئەو شەرابە نەدەبێتە هۆی سەرئێشە و ئێڵنجدان، نە مەست و سەرخۆش و بێ هۆشیان دەکات (وەک شەرابە ناپوختەکانی دنیا).
وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌۭ48
تهفسیری ئاسان: لە تەنیشتیانەوە حۆری چاوگەش دانیشتوون، جگە لە هاوسەرانیان چاو بۆ کەسی تر هەڵنابڕن.
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌۭ مَّكْنُونٌۭ49
تهفسیری ئاسان: هەر دەڵێی هێلکەی کوڵاوی پاک کراو شاراوەن (کەس دەستی لێ نەداون).
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ50
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیتر (ئەو بەختەوەرانە بەدەم عەیش و نۆشەوە) پرسیار لە یەکتری دەکەن و (یادگارەکانیان لە دنیادا باس دەکەن).
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌۭ51
تهفسیری ئاسان: یەکێکیان مۆڵەت دەخوازێت و دەڵێت: من بەڕاستی کاتی خۆی لە دنیادا هاوەڵێکم هەبوو...
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ52
تهفسیری ئاسان: زۆرجار دەیوت: تۆ بڕوا بو شتی وا دەکەیت؟!
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ53
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەگەر بووینە خاک و ئێسک ئێمە بەڕاست پاداشت دەدرێینەوە؟!
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ54
تهفسیری ئاسان: پاشان ئیماندارەکە ڕوو بەهاوەڵانی وتی: ئەرێ ئەوە ئێوە تەماشایەک ناکەن: بابزانین ئەو هاوەڵەم حاڵی چۆنە.
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ55
تهفسیری ئاسان: هەر کە سەیرێکی کرد بینی وا لە ناوەڕاستی دۆزەخدا گیری خواردووە...
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ56
تهفسیری ئاسان: ئەوسا پێی وت: بەخوا خەریکبوو منیش تیا بەریت، خەریک بوو منیش وەکو خۆت هەڵدێریت.
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ57
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر نیعمەتی هیدایەتی پەروەردگارم نەبوایە، ئەوە منیش لە ئامادە بووانی ناو دۆزەخ دەبووم.
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ58
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەختەواران لە خۆشیدا دەڵێن: ئێمە ئیتر نامرین، ژیانمان بەردەوامە....
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ59
تهفسیری ئاسان: جگە لە مردنەکەی یەکەم جارمان، ئێمە ئیتر هیچ ئازار و ئەشکەنجەیەکیش ناچێژین.
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ60
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا ئەمەیە سەرکەوتن و سەرفرازی و بەختەوەری گەورە و بێ سنوور.
لِمِثْلِ هَٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَٰمِلُونَ61
تهفسیری ئاسان: دەبا ئا بۆ ئەم بەهشتە، بۆ ئەم کامەرانیە، بۆ ئەم نازو نیعمەتە بێ سنوورە، ئەوانەی کە کارو کۆشش دەکەن، با بۆ ئەم دەسکەوتانە بیکەن.
أَذَٰلِكَ خَيْرٌۭ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ62
تهفسیری ئاسان: باشە، ئایا ئەو بەهەشت و نازو نیعمەتە چاکە؟ یان درەختی ژەقنە بووت.
إِنَّا جَعَلْنَٰهَا فِتْنَةًۭ لِّلظَّٰلِمِينَ63
تهفسیری ئاسان: ئێمە کردوومانە بەهۆی ناخۆشی و ئازار بۆ ستەمکاران (ئەوانەی لە دنیادا گاڵتەیان دەهات و دەیانوت چۆن لەناو ئاگردا درەخت دەڕوێت؟!)
إِنَّهَا شَجَرَةٌۭ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ64
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوە درەختێکە لە ناخی دۆزەخدایە و لەوێوە (لق و پۆپەکانی) بەهەموو بەشەکانی دۆزەخدا بڵاوکردۆتەوە.
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ65
تهفسیری ئاسان: بەروبوومەکەی دەڵێی سەلکەسەری شەیتانەکانە (لە ناشرینی و بێ لەزەتیدا).
فَإِنَّهُمْ لَءَاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ66
تهفسیری ئاسان: دۆزەخیەکان بە ناچاری لێی دەخۆن، سکیانی لێ پڕ دەکەن.
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًۭا مِّنْ حَمِيمٍۢ67
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا شلەمەنیەکی زۆر گەرم دەکەن بەسەریدا (بەزۆر دەرخواردیان دەدرێت).
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ68
تهفسیری ئاسان: پاسان (دوای ئەوەی کە تێریان خواردو تێریان خواردەوە!! بە دەم شەق و تێهەڵدان و سەرزەنیشتی فریشتەکانی دۆزەخەوە) بەزۆر دەگێڕدێنرەوە بۆ ناو دۆزەخ، (دیارە براون بۆ شوێنی تایبەتی خواردن و خواردنەوە!!)
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ69
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کاتی خۆی باوو باپیرانی خۆیانیان بینی بەگومڕایی (بیریان نەکردەوە و کوێرانە شوێنیان کەوتن).
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ70
تهفسیری ئاسان: (ئیتر بەبێ لێکدانەوە) ئەوانە بەشوێنیاندا بەتاڵۆکە و هەڵەداوان چوون (باوەڕیان بە پێغەمبەران و ئیمانداران نەکرد).
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ71
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان زۆربەی پێشینانیان هەر گومڕا بوون (چونکە دڵڕەق بوون و ئامادەی بیستنی ڕاستی نەبوون).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ72
تهفسیری ئاسان: هەرچەندە ئێمە بەڕاستی، پێغەمبەرانی بێدارکەرەوەمان بۆ ڕەوانە کردبوون (بەڵام زۆربەیان گاڵتەیان پێ دەهات).
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ73
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر تەماشابکە سەرنج بدە، سەرئەنجامی بێدارکراوەکان چی بوو (چۆن بە دۆزەخ پاداشت درانەوە!)
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ74
تهفسیری ئاسان: جگە لە بەندە دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا (کە ئەوان لە دۆزەخ دوورن و بە بەهەشت شاد بوون).
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌۭ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ75
تهفسیری ئاسان: بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمەیش چاکترین فریاد ڕەسێک بووین کە بەهانا و هاواریەوە چووین.
وَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ76
تهفسیری ئاسان: خۆی و کەسوکاری باوەڕداریمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد...
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ77
تهفسیری ئاسان: جا تەنها هەر ئەوەی ئەویشمان هێشتەوە (کە ببنە هۆی ئاوەدانکردنەوەی زەوی سەر لەنوێ).
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ78
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەسەرهاتی ئەومان هێشتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو (تا پەندی لێوەربگرن).
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍۢ فِى ٱلْعَٰلَمِينَ79
تهفسیری ئاسان: سڵاو لەسەر نوح لە لایەن سەرجەم ئیماندارانەوە لە هەموو کات و شوێنێکدا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ80
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە (یادیان دەهێڵینەوە).
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ81
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەیە.
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْءَاخَرِينَ82
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ئەوانی ترمان نوقمی زریان کرد.
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ83
تهفسیری ئاسان: بێگومان لە شوێنکەوتە و پەیڕەوانی نوح - ئیبراهیم - ه (سەلامی خوایان لێ بێت).
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍ84
تهفسیری ئاسان: کاتێک ڕووی کردە پەروەردگاری، بە پیر بانگەوازیەوە چوو، بەدڵێکی پڕ لە ئیمان و یەک خواناسیەوە.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ85
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک بە باوکی و قەومی و هۆزەکەی وت: باشە، ئەوە ئێوە چی دەپەرستن؟!
أَئِفْكًا ءَالِهَةًۭ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ86
تهفسیری ئاسان: ئایا شتی دەست هەڵبەستە دەکەنە خواو لە جیاتی پەروەردگار دەتانەوێت بیپەرستن؟!
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ87
تهفسیری ئاسان: باشە، ئاخر ئێوە، چ گومانێکتان هەیە لە پەروەردگاری جیهانیان؟!
فَنَظَرَ نَظْرَةًۭ فِى ٱلنُّجُومِ88
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و) تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، (لە ساخی بیروبۆچوونیان).
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌۭ89
تهفسیری ئاسان: (دیارە کە سبەی جەژنیان بووە و دەعوەتی حەزرەتی ئیبراهیمیشیان کردووە، ئەمیش حەزی نەکردووە و بێزاربووە بۆیە) وتی: من نەخۆشم.
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ90
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش بەجێیان هێشت و ڕۆیشتن.
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ91
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بە پەنهانی چوو بۆ لای بتەکانیان و وتی: ئەوە ناخۆن؟ (دیارە خۆراکیان بۆ بتەکان داناوە!)
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ92
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هاواری لە بتەکان کردوو، بە توڕەییەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسەیەکی ژیرانە ناکەن؟!
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ93
تهفسیری ئاسان: ئینجا تێیان کەوت، بەدەستی ڕاستی پیادەماڵین و دەیشکاندن.
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ94
تهفسیری ئاسان: دوایی بت پەرستان گەڕانەوە و بینیان خواکانیان تێکوپێک شکاون، بەپەلە و شڵەژاوییەوە هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ95
تهفسیری ئاسان: ئەویش پێی وتن: باشە، ئایا ئەو پەیکەرانەی خۆتان دایدەتاشن، دەیپەرستن؟!
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ96
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا خوا بەدیهێنەری ئێوەیش و ئەم بتانەشە کە دروستتان کردوون (نەشیانتوانی بەرگری لە خۆیان بکەن!!).
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَٰنًۭا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ97
تهفسیری ئاسان: کەچی بیریان نەکردەوە لەو بەڵگە بەهێزانەوە، وتیان: شوێنێک دروست بکەن و ئاگری تێدا بکەنەوە و ئیبراهیمی تێ فڕێ بدەن (با بسوتێت و لەناو بچێت).
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ98
تهفسیری ئاسان: ئەوان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکەن، ئێمە ئەوانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ99
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئیبراهیم وتی: من بەڕاستی ئێوە بە جێ دەهێڵم و دەڕۆم بەرەو ڕەزامەندی پەروەردگارم، لە ئاییندەشدا بەردەوام ڕێنموویم دەکات.
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ100
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا کۆچی کرد)، لەو ڕێگەو بانەدا داوای لەخوا کردو وتی: پەروەردگارا نەوەیەکی چاک و پاکم پێ ببەخشە.
فَبَشَّرْنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٍۢ101
تهفسیری ئاسان: ئێمەش مژدەی کوڕێکی بە ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبەخشی کە -ئیسماعیل- ە.
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ102
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەو کوڕە کەوتە دەروماڵ لەگەڵیدا بەیانیەک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من دەمبینی لە خەونمدا کە تۆ سەردەبڕم، تۆ دەڵێی چی؟ ڕات چۆنە؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر بەزمانی شیرین) وتی: بابەگیان هەر فەرمانێکت پێ دراوە جێبەجێی بکە، دەمبینیت ئەگەر خوا حەز بکات، خوابیەوێت، لە ئارامکاران دەبم.
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ103
تهفسیری ئاسان: کاتێک هەردووکیان تەسلیمی فەرمانی پەروەردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی بە ڕوودا خستە سەر خاک بۆ ئەوەی سەری ببڕێت.
وَنَٰدَيْنَٰهُ أَن يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ104
تهفسیری ئاسان: ئێمەش بانگمان لێکرد: ئەی ئیبراهیم!!
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ ۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ105
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خەوەکەت هێنایە دی، ئێمە هەر ئاوا پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە (لە تاقی کردنەوەکاندا سەریان دەخەین، چونکە لێبڕاون).
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ106
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمە خۆی تاقیکردنەوەیەکی ئاشکراو ڕوونە.
وَفَدَيْنَٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍۢ107
تهفسیری ئاسان: ئێمەش قۆچێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل تا لە جیاتی ئەودا سەری ببڕێت.
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ108
تهفسیری ئاسان: پاشان ئێمە لەناو گەلان و نەوەکانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشتەوە.
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ109
تهفسیری ئاسان: سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر ئیبراهیم.
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ110
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە...
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ111
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمیش لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەیە...
وَبَشَّرْنَٰهُ بِإِسْحَٰقَ نَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ112
تهفسیری ئاسان: مژدەی هاتنە دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبەخشی، کە ئەویش پێغەمبەرێکە لە چاکان.
وَبَٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَٰقَ ۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌۭ وَظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌۭ113
تهفسیری ئاسان: خێرو بەرەکەتمان ڕژاند بەسەر ئیبراهیم و بەسەرئیسحاقدا و لەنەوەی هەردووکیان، واتە: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هەروەها ئەو کەسانەش پەیدادەبن بەروونی ستەم لە خۆیان دەکەن.
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ114
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە نازو نیعمەتی خۆمانمان ڕژاند بەسەر موسا و هاروون (هەردووکیانمان هەڵبژارد بۆ پێغەمبەرایەتی).
وَنَجَّيْنَٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ115
تهفسیری ئاسان: هەردووکیان و قەومەکەشیانمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگارکرد (لە غەرق بوون و خنکان).
وَنَصَرْنَٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَٰلِبِينَ116
تهفسیری ئاسان: سەرکەوتنمان پێبەخشین بەسەر دوژمنەکانیاندا، هەر ئەوانیش زاڵ بوون.
وَءَاتَيْنَٰهُمَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ117
تهفسیری ئاسان: پاشان تەوراتمان پێبەخشین کە ڕوونکەرەوەی هەموو شتێکە، (تا پەیڕەویی بکەن).
وَهَدَيْنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ118
تهفسیری ئاسان: هەروەها ڕێنموویی هەردووکیانمان کرد بۆ ڕێگە و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قەومەکەیان سەرفراز بکەن).
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْءَاخِرِينَ119
تهفسیری ئاسان: ناوبانگی خێریانمان لە نەوەکانی داهاتوودا هێشتەوە (کە هەتا دنیایە بەڕێزەوە ناویان ببرێت).
سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ120
تهفسیری ئاسان: سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر موسا و هاروون (لە لایەن پەروەردگاری مەزن و بەڕێزەوە).
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ121
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە، ئا بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە (لە دنیاو قیامەتدا ڕێزدارن).
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ122
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەردووکیان لە بەندە ئیماندارەکانی ئێمە بوون (ئەرکی سەرشانی خۆیان بە چاکی ئەنجامدا).
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ123
تهفسیری ئاسان: بێگومان - ئیلیاس - یش لە دەستەی پێغەمبەران و ڕەوانە کراوانە (لە لایەن ئێمەوە).
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ124
تهفسیری ئاسان: ئەوکاتە ئەویش بە قەوم و گەلەکەی خۆی وت: ئەوە ناکرێت خواناس بن؟ ئەوە بۆ لەخوا ناترسن؟!
أَتَدْعُونَ بَعْلًۭا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَٰلِقِينَ125
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە هاناو هاوارو نزا بۆ - بەعل - دەبەن (بتێکی گەورە بوو دەیانپەرست) وە واز لە خواپەرستی دەهێنن لەکاتێکدا ئەو زاتە چاکترینی دروستکارەکانە.
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ126
تهفسیری ئاسان: کە - اللە - یە، پەروەردگارتانە، پەروەردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانە (ئەوە بۆ بیرێک ناکەنەوە)؟!
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ127
تهفسیری ئاسان: کەچی ئەوان بڕوایان پێ نەکرد، کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادەکراون بۆ دۆزەخ.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ128
تهفسیری ئاسان: جگە لە بەندە دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا.
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ129
تهفسیری ئاسان: ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان لە نەوەکانی داهاتوودا هێشتەوە.
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ130
تهفسیری ئاسان: سڵاو و دروود و ڕێز لەسەر ئیلیاسین بێت.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ131
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی بەو شێوەیە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە.
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ132
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەویش لە بەندە ئیماندارەکانی ئێمەیە.
وَإِنَّ لُوطًۭا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ133
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی -ڵوط - یش لە پێغەمبەرانە.
إِذْ نَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ134
تهفسیری ئاسان: کاتی خۆی ئەو و هەموو کەس و کاریمان ڕزگار کرد.
إِلَّا عَجُوزًۭا فِى ٱلْغَٰبِرِينَ135
تهفسیری ئاسان: بێجگە لە پیرەژنێک (بێ باوەڕ بوو بەردەوام گرفتی بۆ پێش دەهێنا) لەناومان برد.
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْءَاخَرِينَ136
تهفسیری ئاسان: پاشان هەمووانمان تەفرو تونا کرد.
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ137
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێوە هەموو بەیانیەک دەڕۆن بەسەر شوێنەوارەکانیاندا.
وَبِٱلَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ138
تهفسیری ئاسان: هەروەها لە شەویشدا (هەندێک جار لەوێوە تێدەپەڕن) ئایا ئەوە ژیریتان ناخەنە کارو بیرێک ناکەنەوە (چیمان بەسەر هێنان؟!!)
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ139
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی - یونس - یش لە پێغەمبەرانە.
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ140
تهفسیری ئاسان: کەچی ڕای کرد بەرەو کەشتیە پڕ لە کەلوپەل و خەڵکەکە...
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ141
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەناچاری بەشداری قورعەی کرد، لە ڕیزی ئەوانەدا بوو کەلە قورعەکەدا سەرنەکەوتن...
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌۭ142
تهفسیری ئاسان: ئینجانەهەنگێک قووتی دا، لەکاتێکدا کە شایانی سەرزەنشت و گلەیی بوو (چونکە پێش ئەوەی خوا مۆڵەتی بدات قەومەکەی بەجێهێشت).
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ143
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەو کەسانە نەبوایە کە تەسبیحات و یادی خوا دەکەن و نەیوتایە (لا الە الا انت سبحانک انی کنت من الظالمین): پەروەردگارا هیچ خوایەک نیە جگە لە تۆ، پاکی و بێگەردی و ستایش شایستەی تۆیە و من لە ستەمکارانم.
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ144
تهفسیری ئاسان: ئەوە دەمایەوە لە سکی نەهەنگەکەدا تا ڕۆژێک کە هەمووان زیندوو دەکرێنەوە.
۞ فَنَبَذْنَٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌۭ145
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا فڕێماندایە چۆڵیەکی بێ گژوگیاو درەختەوە بێ هێز و ماندوو نەخۆش.
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةًۭ مِّن يَقْطِينٍۢ146
تهفسیری ئاسان: ئینجا ڕووەکی کولەکەی گەورەمان بۆ پێگەیاندن (کە گەڵاکانی پان و گەورەیە و مێش و مەگەنزێکی ناکەون).
وَأَرْسَلْنَٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ147
تهفسیری ئاسان: ئینجا گەڕانمانەوە و ڕەوانەمەن کرد بە پێغەمبەرایەتی بۆ لای سەد هەزار کەس و زیاتریش دەبن (کە قەومەکەیەتی).
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ148
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەموویان ئیمان و باوەڕیان هێنا، ئێمەش ژیانێکی خۆشمان بۆ فەراهەم هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ149
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر ڕاپرسیان لێ بکە: ئایا ڕاستە! کە کچان شایستەی پەروەردگارت بن و کوڕان شایستەی خۆیان بێت؟! (هەڵبەتە کوڕو کچ هەردوو بەدیهێنراوی خوان، پێوەر تەنها تەقوایە، بەڵام قورئان دەیەوێت بەبیرو بۆچوونی خۆیان، پووچەڵی بەڵگەکەیان دەر بخات، کاتێ کە وتویانە: فریشتەکان کچی جوانن لە حاڵێکدا ئەوان کچ بەچاوی سووک تەماشا دەکەن و بەکەمی دەزانن، ئەی بۆچی بۆ خوای پەروەردگار کە لە هەموو ئەو بیروباوەڕە چەوتانە دوورە ڕەوای دەبینن؟)
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثًۭا وَهُمْ شَٰهِدُونَ150
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر فریشتەکانمان بە مێینە درووست کردووە و لەو کاتەدا ئەوان لەوێ بوون؟!
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ151
تهفسیری ئاسان: ئاگادار بن!! بەڕاستی ئەوانە هەندێک لە درۆ و بوختانیان ئەوەیە کە دەڵێن:
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ152
تهفسیری ئاسان: خوا منداڵی بووە!! بەڕاستی و بێگومان ئەوانە زۆر درۆزنن.
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ153
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر کچانی هەڵبژاردووە کە بیکات بە نەوەی خۆی وە ڕێزی داون بەسەر کوڕاندا؟!!
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ154
تهفسیری ئاسان: ئایا چیتانە و چۆن بڕیاری بێ بەڵگەی وا دەدەن.
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ155
تهفسیری ئاسان: ئایا بیرێک ناکەنەوە؟ (لەم قسە بێ سەروبەنانە؟! لەم تۆمەتە ناماقوڵانە؟!).
أَمْ لَكُمْ سُلْطَٰنٌۭ مُّبِينٌۭ156
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر بەڵگە و شتێکی بەهێز و ئاشکراتان بەدەستەوەیە (بۆ ئەم قسە حەلەق و مەلەقانە).
فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ157
تهفسیری ئاسان: ئادەی: کوا کتێبتان، کوا بەڵگەتان ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن بیهێننە مەیدان.
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًۭا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ158
تهفسیری ئاسان: (لەلایەکی ترەوە کافرەکان) خزمایەتیان بڕیار داوە لەنێوان زاتی پەروەردگار و پەریەکاندا، سوێن بەخوا پەریەکانیش چاک زانیویانە کە ئامادە دەکرێن (بۆ لێپرسینەوە و محاسەبە ئەگەر ئاوا خزمایەتیەک هەبێت چۆن دادگای دەکرێن؟!).
سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ159
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ خوای گەوەرە، دەربارەی ئەو شتانەی کە ئەوان باسی ئەکەن و ئەو قسە بێ جێیانەی دەیکەن بەرامبەر بە خوا.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ160
تهفسیری ئاسان: بەڵام بەندە دڵسۆزو هەڵبژاردەکانی خوا (لەو گوفتارو بۆچونە خوارو خێچانە دوورن).
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ161
تهفسیری ئاسان: ئەی بێ باوەران بەڕاستی ئێوە و ئەوەش دەیپەرستن.
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَٰتِنِينَ162
تهفسیری ئاسان: ناتوانن کەسی پێ گومڕاو و سەرلێشێواو بکەن و لە خوای دوور بخەنەوە.
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ163
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەو کەسەی نیشتەجێی ناو دۆزەخە.
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌۭ مَّعْلُومٌۭ164
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان دەڵێن: کەسمان نی یە شوێنی دیاریکراوی خۆی نەبێت.
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ165
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە هەر هەمومان بە ڕیز وەستاوین (ئامادەی فەرمانین).
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ166
تهفسیری ئاسان: دووبارە دەڵێن: ئیمە هەموو دەم سەرگەرمی تەسبیحات و ستایشی خوای میهرەبانین.
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ167
تهفسیری ئاسان: هەرچەندە هاوەڵگەڕان پێش ڕەوانە کردنی پێغەمبەر دەیان وت:
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًۭا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ168
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئێمەش کتێبێکی ئاسمانیمان وەک پێشووەکان بۆ بهاتایە...
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ169
تهفسیری ئاسان: ئێمەیش دەبووینە بەندە دڵسۆزو چاکەکانی خوای گەورە.
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ170
تهفسیری ئاسان: کەچی کە قورئانمان ڕەوانە کرد بڕوایان پێ نەکرد، سەرئەنجام خۆیان دەبیننەوە (چیان بەسەر دەهێنین).
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ171
تهفسیری ئاسان: سوێن بەخوا بێگومان بڕیاری ئێمە بۆ بەندە فرستادە و پێغەمبەرەکانمان (هەر زوو دەرچووە)...
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ172
تهفسیری ئاسان: کە بەدڵنیایی، هەر ئەوان سەرکەوتوو سەرفراز دەبن.
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ173
تهفسیری ئاسان: سەربازە ئیماندارەکانیشمان هەر دەسەڵات دەگرنە دەست و زاڵ دەبن.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ174
تهفسیری ئاسان: جارێ تا ماوەیەک خۆت بگرە و گویان پێ مەدە.
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ175
تهفسیری ئاسان: تۆ سەرئەنجامی لاری و خوانەناسینیان بخەرە بەرچاو، لە ئایندەدا خۆیان دەبیننەوە.
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ176
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە پەلەیانە کە زوو سزاو تۆڵەی ئێمە ڕووبەڕوویان ببێت و یەخەیان پێ بگرێت؟!
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ177
تهفسیری ئاسان: (قووڕ بەسەریان خاک بەدامانیان) کاتێک کە سزاو تۆڵەی ئێمە دادەبەزێتە مەیدانیان، ئای کە بەربەیانیەکی سامناکە بۆ بێدار کراوەکان.
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ178
تهفسیری ئاسان: تۆ تا ماوەیەک مۆڵەتیان بدە و گوێیان پێ مەدە.
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ179
تهفسیری ئاسان: ڕاستیەکان بخەرە بەرچاو، سەرئەنجام خۆیان ئەبیننەوە.
سُبْحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ180
تهفسیری ئاسان: پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارت، پەروەردگاری خاوەن دەسەڵات، لەوەی کە ئەوانە دەیدەنە پاڵ ئەو زاتە بێ هاوەڵ و هاوتایە.
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ181
تهفسیری ئاسان: سڵاو دروودیش لەسەر هەموو پێغەمبەران و سەرجەم فرستادەکانی خوا.
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ182
تهفسیری ئاسان: سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، پەروەردگاری هەموو جیهانان هەمیشە و بەردەوام.