پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
صٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ذِى ٱلذِّكْرِ1
تهفسیری ئاسان: (ص) سەرنجی سەرەتای سورەتی (البقرە) بدە، سوێند بەم قورئانە کە خاوەنی ئامۆژگاری و شکۆمەندی و قەدر و ڕێزە.
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى عِزَّةٍۢ وَشِقَاقٍۢ2
تهفسیری ئاسان: کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون (بڕوا بەم قورئانە پیرۆزە ناهێنن، ئەوە لەبەر ئەوە نیە کەم و کووری و ناتەواوی لەم قورئانەدا هەبیت) بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە خۆیان بەزل دەزانن و بڕیاریانداوە لووت بەرز بن لە ئاستیدا و دژایەتی بکەن.
كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ فَنَادَوا۟ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٍۢ3
تهفسیری ئاسان: چەندەها گەل و نەوەمان پێش نەمان لەناو بردووە (لەکاتی دەسپێکردنی سزای ئێمەدا)هاواریان دەکرد، شیوەن و زاریان بوو، بەڵام تازە کار لەکار ترازابوو، وەختی ڕزگاربوون بەسەرچوو.
وَعَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَقَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٌۭ كَذَّابٌ4
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕەکان سەرانسوڕما لەوەی کە بیدارکەرەوەیەک لە خۆیان هاتووە بۆیان و وتیان: ئائەمە جادوگەرێکی زۆر درۆزنە.
أَجَعَلَ ٱلْءَالِهَةَ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عُجَابٌۭ5
تهفسیری ئاسان: (هەروەها دەیانوت: ئایا پێتان سەیر نیە) هەموو خواکانی کردووە بە یەک خوا، بەڕاستی ئەمە شتێکی زۆر سەیرو سەمەرەیە!!
وَٱنطَلَقَ ٱلْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ ٱمْشُوا۟ وَٱصْبِرُوا۟ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌۭ يُرَادُ6
تهفسیری ئاسان: دەسەڵاتدار و گەورەکانیان ڕۆیشتن بۆ لای یەکتر، داوای پابەندی و خۆگریان دەکرد، لە پێناو بتەکانیاندا و دەربارەی بانگەوازی یەکخواناسی دەیانوت: بەڕاستی ئەمە شتێکە مەبەستێکی تیادایە (کە ببێتە گەورە)...!!
مَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِى ٱلْمِلَّةِ ٱلْءَاخِرَةِ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا ٱخْتِلَٰقٌ7
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئەم دەنگوباسەمان لە کۆتا ئایندا (کە ئاینی مەسیحیە و سێ خوا دەپەرستن) نەبیستووە! ئەمە هەر تەنها شتێکی دەست هەڵبەست و دروستکراوە!!
أَءُنزِلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ مِنۢ بَيْنِنَا ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن ذِكْرِى ۖ بَل لَّمَّا يَذُوقُوا۟ عَذَابِ8
تهفسیری ئاسان: هەروەها دەیانوت: ئایا ڕەوایە لە نێوان ئێمەماناندا قورئان بۆ محمد صلی اللە علیە وسلم دابەزێت؟! خوا دەفەرموێت: نەخێر، ئەوانە هەر لە گوماندان بەرامبەر قورئانەکەی من، جا ئەگەر سزاو ئازاری من بچێژن (ئەوسا باوەڕی پێ دەهێنن)؟!!
أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ ٱلْعَزِيزِ ٱلْوَهَّابِ9
تهفسیری ئاسان: مەگەر ئەمانە گەنجینەی ڕەحمەت و بەخشندەیی پەروەردگاری تۆیان بەدەستە کە زاتێکی باڵادەست و بەخشندەیە (تا دیاریکردنی پێغەمبەریش بەویستی ئەوان بێت)؟!
أَمْ لَهُم مُّلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ فَلْيَرْتَقُوا۟ فِى ٱلْأَسْبَٰبِ10
تهفسیری ئاسان: ئایا مەگەر ئەوانە خاوەنی ئاسمانەکان و زەوی و نێوانیانن، تا خێرو بێرو بەخشینەوەش بەئارەزووی ئەوان بێت؟ ئەگەر وایە با بەهۆکارێک بەرزبنەوە بۆ ئاسمان و دەست بخەنە کاروباری خوا...!!
جُندٌۭ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌۭ مِّنَ ٱلْأَحْزَابِ11
تهفسیری ئاسان: سەربازانێکی زۆر وا لەوێن، لە دەستەو گرۆ جۆر بە جۆرەکان، هەمیشە تێکدەشکێن.
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَفِرْعَوْنُ ذُو ٱلْأَوْتَادِ12
تهفسیری ئاسان: پێش ئەمان قەومی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەنی هێزو دەسەڵات (مەبەست ئەهرامەکانە)
وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍۢ وَأَصْحَٰبُ لْـَٔيْكَةِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَحْزَابُ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها ثمود، قەومی صالح و قەومی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان، ئائەو دەستە و گرۆیانە (هەر هەموویان دژایەتی ئاین و بەرنامەی خوایان کرد، خوای گەورەش دوای ماوەیەکی دیاریکراو هەموویانی ڕیشەکەن کرد).
إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ14
تهفسیری ئاسان: هەریەک لەوانە بەرنامەی هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆزانی و بەو کارەیان، خۆیان شایستەی تۆڵەی ئیمە کرد.
وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍۢ15
تهفسیری ئاسان: ئەوانە چاوەڕانی هیچ شتێک ناکەن، تەنها یەکدەنگی سامناکی گەورە نەبێت، کە کتوپڕ ڕوودەدات و پێویستی بە دووبارە بوونەوە نیە.
وَقَالُوا۟ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْحِسَابِ16
تهفسیری ئاسان: کەچی خەڵکی نەفام دەڵێن: پەروەردگارا هەر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینەوە، پێمان ببەخشە.
ٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ17
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ خۆگربە لە بەرامبەر هەموو ئەو گوفتارە نادروست و هەڵانەوە کە دەیڵێن، بەڵکو یادی بەندەمان داود بکە کە توانایی و دەسەڵاتمان پێ بەخشیبوو، بەڕاستی ئەو هەمیشە دڵی لای ئێمە بوو، بەتەنگ ڕەزامەندی ئێمەوە بوو.
إِنَّا سَخَّرْنَا ٱلْجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحْنَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِشْرَاقِ18
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمەش کەژ و کێوەکانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئەوانیس یاد و تەسبیحاتی خوایان دەکرد و پێکەوە دەیانوتەوە لە دەمە و ئێواران و بەرەبەیانەکاندا.
وَٱلطَّيْرَ مَحْشُورَةًۭ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ19
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەڵندەکانیشمان بۆ ڕام هێنابوو بە دەوریشیدا کۆ کرابوونەوە، هەموویان پێکەوە تەسبیحاتیان دەکرد، هەموویان گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری خوا بوون.
وَشَدَدْنَا مُلْكَهُۥ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ ٱلْخِطَابِ20
تهفسیری ئاسان: ئێمە پاشایەتیەکەمان بەهێزکردو حیکمەت و دانایی وقسە و فەرمانی بەجێمان پێبەخشی.
۞ وَهَلْ أَتَىٰكَ نَبَؤُا۟ ٱلْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا۟ ٱلْمِحْرَابَ21
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئایا هەواڵی ئەوانەت پێنەگهیشتووە کە کێشەیەکیان هەبوو، بە دیوارا سەرکەوتن و خۆیان گەیاندە میحرابەکەی!
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَٱحْكُم بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَٱهْدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ22
تهفسیری ئاسان: کاتێک خۆیانکرد بە ژوورداو چوونە لای داود، ئەویش لێیان ترسا، بەڵام ئەوان وتیان: مەترسە، هەردووکمان ناکۆکیەکمان هەیە و لایەکمان ستەمی لەلایەکمان کردووە، داواکارین کە بە دادپەروەریی لە نێوانماندا بڕیار بدەیت و لایەنی هیچ کەسێکمان نەگریت، ڕێنموویشمان بکە بۆ ڕێگەی ڕاست و دروست.
إِنَّ هَٰذَآ أَخِى لَهُۥ تِسْعٌۭ وَتِسْعُونَ نَعْجَةًۭ وَلِىَ نَعْجَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِى فِى ٱلْخِطَابِ23
تهفسیری ئاسان: یەکێکیان وتی: بەڕاستی ئەم برایەم نەوەد و نۆ مەڕی هەیە بەڵام من تەنها یەک مەڕم هەیە، کەچی پێم دەڵێت: ئەو مەڕەشم بدەرێ، بەقسەی زل و زۆرزانیی دەیەوێت لێم زەوت بکات.
قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦ ۖ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِى بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٌۭ مَّا هُمْ ۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسْتَغْفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّ رَاكِعًۭا وَأَنَابَ ۩24
تهفسیری ئاسان: داود وتی: سوێند بە خوا بێگومان ئەو برایەت ستەمی لێ کردوویت بەوەی دەیەوێت تاکە مەڕەکەی تۆ بخاتە سەر مەڕەکانی خۆی، لەڕاستیدا زۆربەی ئەوانەی شەریک و هاوکارن ستەم لە یەکتری دەکەن، جگە لەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هەیە و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوانیش زۆر کەمن، (ئینجا دووکەسەکە دیارنەما) ئەوسا ئیتر داود زانی کە ئێمە تەنها تاقیمان کردۆتەوە، (لەبەر دوو هۆی سەرەکی، یەکەم: فێر ببێت بەپەلە حوکم دەرنەکات... دووەهەم: لەبەر ئەوەی سوێندی خوارد لەسەر شتێک کە لێکۆڵینەوەی دەربارەی نەکردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی لە پەروەردگاری کردو بەکڕنووش و سوژدەدا چوو، داوای لێبووردنی کرد...
فَغَفَرْنَا لَهُۥ ذَٰلِكَ ۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ25
تهفسیری ئاسان: ئێمەش لەو هەڵەیەی خۆش بووین، بێگومان ئەو لە نزیکان و خۆشەویستانی ئێمەیە و خۆشترین جێگە و ڕێگەمان بۆ ئامادە کردووە.
يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلْنَٰكَ خَلِيفَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱحْكُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا نَسُوا۟ يَوْمَ ٱلْحِسَابِ26
تهفسیری ئاسان: ئەی داود: بەڕاستی ئێمە تۆمان کردۆتە جێنشین لەم وڵاتەدا، فەرمانڕەوایی لە نێوان خەڵکدا لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام بدە، هەرگیز شوێنی ئارەزوو مەکەوە، تا نەبێتە هۆی گومڕاکردن و لادانت لە ڕێبازی خوا، چونکە بێگومان ئەوانەی لە ڕێبازی خوا لادەدەن، سزای بە ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئامادەیە، بەهۆی فەرامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینەوە.
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَٰطِلًۭا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ27
تهفسیری ئاسان: ئێمە ئاسمان و زەوی دروستکراوانی نێوانمان بێ هودە و هەڕەمەکەی دروست نەکردووە، ئەوە بیرو باوەڕی ئەوانەیە کە بێ باوەڕبوون، هاوار و ناهوناڵە بۆ ئەوانەی کە کافر و بێ بڕوان لە سزای ئاگری دۆزەخ.
أَمْ نَجْعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلْمُفْسِدِينَ فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ ٱلْمُتَّقِينَ كَٱلْفُجَّارِ28
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەو باوەڕەیان هەڵەیە، بەڵکو ئایا ڕەوایە پاداشتی ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، وەک ئەوانە لێ بکەین کە تۆوی خراپەیان چاندووە لە زەویدا، یاخود ئایا ئەوانەی پارێزگار و لەخواترسن وەک خراپەکاران سەیریان بکەین؟!
كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ مُبَٰرَكٌۭ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ29
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە کتێبێکی پیرۆزە دامانبەزاندووە بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی ئایەتەکانی لێک بدەنەوە و بیری لێ بکەنەوە و بۆ ئەوەی خاوەن بیرو هۆشەکان پەند و ئامۆژگاری وەربگرن و تێفکرن.
وَوَهَبْنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيْمَٰنَ ۚ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ30
تهفسیری ئاسان: ئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود، ئای چ بەندەیەکی چاک بوو، چونکە بێگومان سولەیمان هەمیشە بەسۆزەوە داوای لێ خۆشبوونی لە خوا دەکرد.
إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِٱلْعَشِىِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلْجِيَادُ31
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەمەو ئێوارە ئەو ئەسپە چاکانەی کە ئامادە کرابوو بۆ غەزا هێنایان و نمایش کران لە پێش چاویدا.
فَقَالَ إِنِّىٓ أَحْبَبْتُ حُبَّ ٱلْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّى حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِٱلْحِجَابِ32
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتی: من هەمیسە حەز لەم جۆرە کارانە دەکەم و گرنگی بەم ئەسپانە بەخێر دەزانم، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ببنە هۆی ئەوەی کە لەیادی پەروەردگارم غەفڵم بکەن و یادی فەرامۆش بکەم، ئەسپەکان غاریان کرد تا لە چاو ون بوون.
رُدُّوهَا عَلَىَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلْأَعْنَاقِ33
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا سلێمان فەرمانیدا کە بیانگێڕێتەوە و کە گەڕانەوە بۆ لای دەستی دەهێنا بە ڕان و ملیاندا (بەو شێوەیە خۆشەویستی خۆی دەردەبڕی بۆیان، چونکە ئەوانە هۆکارێکن بۆ غەزاو گەیاندنی ئایینی خوا).
وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَٰنَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِۦ جَسَدًۭا ثُمَّ أَنَابَ34
تهفسیری ئاسان: سوێن بە خوا ئێمە سولەیمانمان تاقیکردەوە و ساوایەکی ناتەواومان فڕێدایە سەر تەختی فەرمانڕەوایەتیەکەی، پاشان گەڕایەوە بۆ لای خوا و پەنای بۆ ئێمە هێنا... (چونکە بەبێ وتنی - ان شاء اللە - بە ئومێدی چەند کوڕێک بوو).
قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَهَبْ لِى مُلْكًۭا لَّا يَنۢبَغِى لِأَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ35
تهفسیری ئاسان: وتی: پەروەردگارا لێم خۆش ببە و دەسەڵاتێکم پێببەخشە کە دەست نەدات بۆ کەسی تر لە دوای خۆم، چونکە بەڕاستی تەنها تۆ بەخشێنەری هەموو ناز و نیعمەتێکیت.
فَسَخَّرْنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦ رُخَآءً حَيْثُ أَصَابَ36
تهفسیری ئاسان: ئێمە نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، کە فەرمانی ئەو بەنەرمی هاتووچۆ بکات، بۆهەرشوێنێک ویستی.
وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٍۢ وَغَوَّاصٍۢ37
تهفسیری ئاسان: هەروەها شەیتانەکانیشمان کردە خزمەتگوزاری، لە هەموو جۆرە بیناسازێک و مەلەوانێکی ژێر دەریا.
وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ38
تهفسیری ئاسان: هەندێکی تریش بەکۆت و زنجیر بەسترابوونەوە (تا نەتوانن خراپەکاری ئەنجام بدەن).
هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ39
تهفسیری ئاسان: ئەمە بەخششی ئێمەیە بۆ تۆ ئەی سولەیمان تۆش دەبەخشیت، یان نابەخشیت لێپرسینەوەت نییە و خۆت سەربەستیت.
وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان سولەیمان لە لای ئێمە پلەی زۆر نزیکی هەیە و پاشەڕۆژ و ئایندەیەکی جوانی هەیە لای ئێمە.
وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَٰنُ بِنُصْبٍۢ وَعَذَابٍ41
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەر گوزەشتەی بەندەی ئێمە - ئەیوب- یان بۆ باس بکە، کاتێک بانگی لە پەروەردگاری کردو وتی: بێگومان شەیتان توشی نەخۆشی و ئازاری کرووم.
ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌۭ وَشَرَابٌۭ42
تهفسیری ئاسان: ئێمەش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هەستە، بەپێی خۆت ڕابکە، ئەوە ئاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە.
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ43
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەموو کەس و کاریمان پێبەخشی و ئەوەندەی تریش، ئەوە ڕەحمەت و میهرەبانی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، یاداوەریش بۆ هەموو خاوەن بیرو هۆشەکان.
وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًۭا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ44
تهفسیری ئاسان: (ئەیوب صلی اللە علیە وسلم جارێک لە خێزانەکەی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد کە ئەگەر چاک بۆوە چەند دارێکی لێبدات، خوای میهرەبانیش وەک ڕێزێک بۆ ئەو ئافرەتە وەفادارە فەرمانی پێدا): چەپکێ لاسکی ناسک بگرێت بەدەستەوە (بەقەدەر ئەو ژمارەیەی کە بڕیاری دابوو و بیماڵێت بە هاوسەرەکەیداو فەرمووی) سوێندەکەشت مەشکێنە، ئێمە بینیمان بەڕاستی خۆگر و بەئارامگر بوو، بەندەیەکی چاک و ڕێک و پێک بوو، بێگومان ئەو تەوبەکارە و هەمیشە دڵی لای پەروەردگارە.
وَٱذْكُرْ عِبَٰدَنَآ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ أُو۟لِى ٱلْأَيْدِى وَٱلْأَبْصَٰرِ45
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم باس و یادی بەندە بەڕێزەکانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب بکە، هەمویان دەستێکی باڵایان هەبوو لە گەیاندنی ئایینی خوادا، دەستێکی باڵایان هەبوو لە چاکە و چاکەکاریدا، هەروەها بەرچاو ڕوونی و شارەزایی تەواویان هەبوو لە هەموو ڕوویەکەوە.
إِنَّآ أَخْلَصْنَٰهُم بِخَالِصَةٍۢ ذِكْرَى ٱلدَّارِ46
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی کردمانن بەبەندەیەکی تایبەتی خۆمان بەهۆی سیفەتی دنیانەویستی کە ئەویش یادەوەری ڕۆژی قیامەتە.
وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ ٱلْمُصْطَفَيْنَ ٱلْأَخْيَارِ47
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانە لای ئێمە لەو کەسانەن کە هەڵمان بژاردوون و پەسەندمان کردوون.
وَٱذْكُرْ إِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ وَكُلٌّۭ مِّنَ ٱلْأَخْيَارِ48
تهفسیری ئاسان: هەروەها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکە کە هەریەکێک لەوانە لە هەڵبژاردە و پەسەندکراوەکانن.
هَٰذَا ذِكْرٌۭ ۚ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ49
تهفسیری ئاسان: ئەمانە هەمووی ناوبانگی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزانەیە و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگە و ڕێگە و شوێنمان ئامادە کردووە.
جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ مُّفَتَّحَةًۭ لَّهُمُ ٱلْأَبْوَٰبُ50
تهفسیری ئاسان: باخەکانی بەهەشتی عەدنە، کە هەر هەمووی دەروازەکانی لەسەر پشتە بۆیان.
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ وَشَرَابٍۢ51
تهفسیری ئاسان: تیایدا بە ئاسوودەیی شانیان داداوە، بەردەوام داوای میوەی زۆر و خواردنەوەی هەمەجۆر دەکەن.
۞ وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ أَتْرَابٌ52
تهفسیری ئاسان: هەروەها حۆری هاوتەمەنی بە حەیاو شەرم لایانە، کە تەنها عاشقی هاوسەرەکانیانن و چاو بۆ کەسی تر هەڵنابڕن.
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ53
تهفسیری ئاسان: جا ئا ئەم بەڵێنی نازو نیعمەتەی پێتان دراوە لە ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئامادەیە.
إِنَّ هَٰذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ54
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزیمانە بۆ بەختەوەران، هەرگیز تەواو نابێت و کۆتایی نایەت.
هَٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٍۢ55
تهفسیری ئاسان: ئەمەی باسکرا بۆ ئیماندارانە، بەڵام بۆ ستەمکار و یاخی بووەکان، بەڕاستی ناخۆشترین جێگە و ڕێگە ئامادەیە.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ56
تهفسیری ئاسان: دۆزەخە، کە دەگەیەنرێنە ناوی، کەواتە ئای چ شوێنێکی ناساز و سەخت و ناسۆرە.
هَٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌۭ وَغَسَّاقٌۭ57
تهفسیری ئاسان: ئەمە و، دەبا هەر بچێژن و بخۆن لە ئاو و خۆراکی زۆر گەرم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.
وَءَاخَرُ مِن شَكْلِهِۦٓ أَزْوَٰجٌ58
تهفسیری ئاسان: شتی تریس لەو بابەتانە هەمەجۆر دەرخواردیان دەدرێت.
هَٰذَا فَوْجٌۭ مُّقْتَحِمٌۭ مَّعَكُمْ ۖ لَا مَرْحَبًۢا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُوا۟ ٱلنَّارِ59
تهفسیری ئاسان: (کاتێک ستەمکاران بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن هەندێ فریشتە پێیان دەڵێن:) ئەوە تاقمێکە لەگەڵ ئێوەدا پاڵەپەستۆیانە، ئەوانیش دەڵێن: دەک بەخێر نەیەن، ئەوانیش دەبێت بگەیەنرێنە دۆزەخ و بچنە ناو ئاگرەوە.
قَالُوا۟ بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ60
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامیاندا دەڵێن: نەخێر ئێوە بەخێر نەیەنەوە، ئێوە ئەم شوێنەتان بۆ ئێمە مسۆگەر کرد ئای کە جێگەیەکی ناساز و ناخۆشە.
قَالُوا۟ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدْهُ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا فِى ٱلنَّارِ61
تهفسیری ئاسان: دوایی بەدەم ئاهو ناڵەوە دەڵێن: پەروەردگارا ئەوەی بوو بەهۆی ئەوەی کە ئا ئەم شوێنە بەنسیبی ئێمە ببێت، سزای چەند بەرامبەری لەناو دۆزەخدا بۆ پێش بهێنە.
وَقَالُوا۟ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًۭا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلْأَشْرَارِ62
تهفسیری ئاسان: هەرەوەها دەڵێن: ئەوە چیمانە بۆچی ئێمە کەسانێک نابینین کە کاتی خۆی بە خراپ و دواکەوتوو کۆنەپەرست دەماندانە قەڵەم.
أَتَّخَذْنَٰهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ ٱلْأَبْصَٰرُ63
تهفسیری ئاسان: کاتی خۆی گاڵتەمان پێ دەکردن، توانجمان تێدەگرتن کەچی ئەمڕۆ یان لێرە نین، یان بەرچاومان لێڵ و تاریکە و نایانبینن!!
إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّۭ تَخَاصُمُ أَهْلِ ٱلنَّارِ64
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوە بەسەرهات و کێشمەکێش و دەمە دەمێی دۆزەخیەکان و حەقیقەت و ڕاستەقینەیە و بۆیان پێش دێت.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٌۭ ۖ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ65
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ بەڕاستی من تەنها بێدارکەرەوەم، کە جگەلە خوای تاکو تاکو تەنها و بەدەسەڵات و خەشمگیر لە تاوانباران هیچ خوایەکی تر نیە.
رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ66
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و هەموو دروستکراوانی نێوانیانە، بەڵادەستە بەسەر کافراندا، لێخۆشبووە و چاوپۆشی دەکات لە ئیمانداران.
قُلْ هُوَ نَبَؤٌا۟ عَظِيمٌ67
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەم هەواڵ و دەنگ و باسێکی زۆر گەورە و گرنگن.
أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ68
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئێوە پشتی تێدەکەن و گوێی بۆ ناگرن.
مَا كَانَ لِىَ مِنْ عِلْمٍۭ بِٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰٓ إِذْ يَخْتَصِمُونَ69
تهفسیری ئاسان: خۆ من (مەبەست پێغەمبەرە) هیچ ئاگاداری ئەوە نەبووم کەچی گوزارەوە لە شوێنە بڵندەکاندا کاتێک کە فریشتەکان کێشەیان هەبوو لە جێنشینی ئادەمدا.
إِن يُوحَىٰٓ إِلَىَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ70
تهفسیری ئاسان: وەحی و نیگام بۆ نایەت تەنها لەبەر ئەوە نەبێت کە من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام.
إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن طِينٍۢ71
تهفسیری ئاسان: کێشەی فریشتەکان کاتێک بوو کە پەروەردگارت پێی وتن: من دەمەوێت بەشەرێک، لە قوڕ دروست بکەم.
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ72
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک دروستم کرد و لەو گیان و ڕۆحەی کە من خاوەنی ئەوم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبەخشی ئێوەی فریشتە هەمووتان سووژدەی (رێزو تەقدیری بەفەرمانی من) بۆ بەرن.
فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ73
تهفسیری ئاسان: هەموو فریشتەکان فەرمانی خوایان بەجێ هێنا و سووژدەیان برد.
إِلَّآ إِبْلِيسَ ٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ74
تهفسیری ئاسان: جگە لە ئیبلیس نەبێت کە لەو کاتەدا لەناو فریشتەکاندا بوو فووی کردە خۆی و خۆی بەگەورە زانی و خۆی خستە ڕیزی کافرانەوە.
قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَىَّ ۖ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْعَالِينَ75
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: ئەی ئیبلیس ئەوە چی نەیهێشت و نایەڵێت سووژدە بەریت بۆ ئەو کەسەی کە بە دوو دەستی قودرەتی خۆم دروستم کردووە؟! ئایا خۆتت بەگەورە زانی یان هەر لە زووەوە خۆت لا بەرزو گەورەیە.
قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ ۖ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ76
تهفسیری ئاسان: شەیتان وتی: من لەو چاکترو بەنرختر و پیرۆزترم، چونکە تۆ منت لە ئاگر دروست کردووە و ئەوت لە قوڕ بەدیهێناوە.
قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌۭ77
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: مادەم وایە دەرچۆ لە بەهەشت و بەجێی بهێڵە چونکە تۆ ئیتر ڕەجم کراوو دوور خراوەتەوە لە ڕەحمەتی من.
وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەعنەت و نەفرینی منت لەسەرە تا ڕۆژی قیامەت (چونکە تۆ فەرمانی منت جێبەجێ نەکرد).
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ79
تهفسیری ئاسان: شەیتان وتی: پەروەردگارا دەی کەواتە مۆڵەتم بدە تا ئەو ڕۆژەی کە نەوەکانی ئادەم زیندوو دەکرێنەوە.
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ80
تهفسیری ئاسان: خوا فەرمووی: باشە تۆ لە مۆڵەت دراوانیت...
إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ81
تهفسیری ئاسان: تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.
قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ82
تهفسیری ئاسان: ئینجا شەیتان وتی: سوێند بەدەسەڵاتی بێ سنوورت شەرت بێت هەر هەموویان گومڕاو سەرگەردان بکەم.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ83
تهفسیری ئاسان: جگە لە بەندە و عەبدە دڵسۆزەکانت کە هەڵبژارەدەی خۆتن (دەسەڵاتی ئەوانم نیە).
قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ84
تهفسیری ئاسان: پەروەردگار فەرمووی: من خۆم حەق و ڕاستیم و هەر حەق و ڕاستیش دەڵێم.
لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ85
تهفسیری ئاسان: سوێند بەزاتی خۆم دەبێت دۆزەخ پڕ بکەم لە تۆو لە هەموو ئەوانەی کە شوێنی تۆ دەکەون.
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍۢ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ86
تهفسیری ئاسان: جا تۆش ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو خەڵکە بڵێ: من هیچ پاداشت و خەڵاتێکم لە ئێوە ناوێت، من لەو کەسانەش نیم کە شت هەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم.
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە تەنها ئامۆژگاریە بۆ هەموو خەڵکی جیهان لە هەموو کات و شوێنێکدا.
وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينٍۭ88
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەر لە دنیادا هەواڵی ڕاستی و دروستی ئەم ئایینە دەزانن، لە قیامەتیشدا هەموو شتێک بە تەواوی ئاشکراو ڕوون دەبێت.