پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ1
تهفسیری ئاسان: هاتنە خوارەوەی ئەم قورئانە لە لایەن خوای باڵادەست و داناوەیە.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ2
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان ڕەوانە کردووە بۆ تۆ ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تا حەق و ڕاستی ڕوون بکاتەوە، کەواتە هەر خوا بپەرستە و هەر ملکەچ و دڵسۆزبە بۆ ئاین و بەرنامەکەی.
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَٰذِبٌۭ كَفَّارٌۭ3
تهفسیری ئاسان: ئاگاداربن: دینی پاک و خاوێن تەنها بۆ خوایە، ئەوانەش جگە لەو زاتە کەسانی ترو شتی تر دەکەنە پشتیوانی خۆیان دەڵێن: ئێمە ئەم بت و شتانە ناپەرستین تەنها لەبەر ئەوەی لە خوا نزیکمان بخەنەوە، لەکاتێکدا ئەوان لەخواوە نزیکترن، بێگومان خوا داوەری دەکات لە نێوانیاندا، لەو شتانەدا کە کێشەیان لەسەری هەیەو ڕایان دەربارەی جۆراو جۆرە، بەڕاستی خوا ئەو بیروباوەڕ چەوتەیان لێوەرناگرێت و هیدایەت و ڕێنموویی ئەو کەسانە ناکات کە درۆزن و بێ باوەڕن.
لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًۭا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ4
تهفسیری ئاسان: ئەگەر خوا بیویستایە ڕۆڵەیەک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئەوا لە نێوان ئەو شتانەدا کە دروستی کردووە شتێکی هەڵدەبژارد کە بە ویستی خۆی بوایە نەک بەویستی ئەوان، پاکی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەیە کە دوورە لە شتی نارەواو نابەجێ، ئەو زاتە خوایەکی تاک و تەنهاو زۆر بەدەسەڵاتە (تۆلەدەسێنێت لەوانەی دژایەتی دەکەن و نایپەرستن).
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ5
تهفسیری ئاسان: ئاسمانەکان و زەوی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی دروست کردووە، بەشێوەی کەوانەیی شەو بەسەر ڕۆژدا دەهێنێت، بەهەمان شیوەی کەوانەیی ڕۆژیش بەسەر شەودا دەهێنێت (کە ئەمە خۆی بەڵگەیەکی قورئانیە لەسەر شێوازی خڕی زەوی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووە و ڕای هێناون (لە فەرمانی دەرناچن و لەخزمەتی ئادەمیزادان)، هەریەک لەوانە لە چەرخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هەرئەو خوایە زۆر بەدەسەلاتە (تۆلە لە کافران دەسێنێت و لەدەستی دەرناچن) لێخۆشبووە (چاوپۆشی دەکات لە هەلەو کەم و کووڕی ئیمانداران).
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ خَلْقًۭا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍۢ فِى ظُلُمَٰتٍۢ ثَلَٰثٍۢ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ6
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە بیرتان نەچێت خوا ئێوەی لە تاکە نەفسێک هێناوەتە کایەوە لەوەودوا لەو تاکە نەفسە هاوسەرەکەشی فەراهەم هێناوە، لە ماڵاتیشدا هەشت جۆری دروست کردووە (لە ئایەتی -143، 144- لەسوورەتی- الانحام- دا ئاماژەی بۆ کردووە) لەوەودوا لە سکی دایکتاندا ئێوە دروست دەکات بەچەند قۆناغێک، لەناو سێ تاریکیدا (مەبەست سێ پێستەکەیە کە کۆرپەلەی تێدا حەشارەدراوە)، جا گۆرانکاری بەردەوامە و گەورە بوون و جیابوونەوەی ئەندامەکان (ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو دەدات) ئا ئەوەیە خوا، ئا ئەوەیە پەروەردگارتان، خاوەنی هەموو بەدیهێنراوەکانە جگە لەو خوایەکی تر نیە، جا ئیتر بۆ کوێ لا دەدرێن لە خواپەرستی؟!
إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ7
تهفسیری ئاسان: گەر خۆتان بێ باوەڕ بکەن، بێگومان خوا بێ نیازە لێتان، هەرچەندە ڕازی نابێت کە بەندەکانی بێ باوەڕبن و ڕێبازی خوانەناسی بگرن، بەڵام ئەگەر ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنە بەر، بەو کارەتان ڕازی دەبێت، دڵنیاش بن کە هیچ کەس کۆڵی گەناهی کەسی تر هەڵناگرێت، پاشان گەرانەوەتان بۆ لای پەروەردگارتانە، ئەوسا هەواڵی هەموو ئەو کاروکردەوانەتان پێدەدا کە ئەنجامتان دەدا، چونکە ئەو زاتە زانایە بە هەموو ئەو شتانەی، لە سینە و دڵ و دەروونەکاندا حەشاردراون.
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّۭ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةًۭ مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ8
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزاد کاتێک ناخۆشی و زەرەرێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ پەروەردگاری دەبات و بەدڵشکاوی لێی دەلاڵێتەوە، پاشان کاتێک خوا دەرووی لێ کردەوە و ناز و نیعمەتی پێبەخشی، دوعا و نزا و هانا و هاوارەکانی ئەوسای فەرامۆش دەکات، چەندەها هاوەڵ و شەریک بۆ خوا بڕیار دەدات، دەیەوێت خەڵکی لە ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەو جۆرە کەسە بڵێ: کەمێک بە خوانەناسی ڕابوێرە، بەڵام دڵنیابە کە تۆ نیشتەجێی ناو ئاگری دۆزەخیت.
أَمَّنْ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًۭا وَقَآئِمًۭا يَحْذَرُ ٱلْءَاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ9
تهفسیری ئاسان: (ئایا ئەو جۆرە کەسانەی کە باسکران چاکترن) یان ئەو ئیماندارەی کە لە دووتوێی شەوگاردا هەڵدەستێت بۆ خواپەرستی، سوژدە دەبات و بەپێوە دەوەستێت، لە لێپرسینەوەی قیامەت دەترسێت و ئومێد و هیوای بەمیهرەبانی پەروەردگاری هەیە، ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بڵێ: ئایا ئەو کەسانەی کە دەزانن و شارەزان، وەک ئەوانەن کە هیچ نازانن و شارەزاییان نیە؟، بەڕاستی تەنها خاوەن بیروهۆشەکان لەم جۆرە یاداوەریانە سوود وەردەگرن و تێدەگەن (لە حەقیقەتی دنیا و قیامەت، وە دڵنیان ژیانی دنیا فرسەتێکی بەنرخە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوا بەکاری دەهێنن).
قُلْ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۗ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ10
تهفسیری ئاسان: بەو بەندانەم بڵێ کە خاوەن باوەڕن: لە پەروەردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئەوانەی لەم دنیایەدا چاکە دەکەن، پاداشتی چاک هەیە، زەوی پەروەردگاریش فراوانە (ئەگەر لە شوێنێک دنیاتان لێ تەنگ کرایەوە کۆچ بکەن بۆ شوێنێکی تر) بەڕاستی تەنها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئەندازەیە.
قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ11
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: بەڕاستی من فەرمانم پێدراوە هەر خوا بپەرستم و لەهەموو ژیانمدا ملکەچ و فەرمانبەرداری دین و ئاین و بەرنامەی ئەو بم.
وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلْمُسْلِمِينَ12
تهفسیری ئاسان: فەرمانیشم پێدراوە کە یەکەمین کەس بم لە خواپەرستی و ئیسلامەتی و دینداریدا.
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: من زۆر دەترسم لە سزای ڕۆژێکی پڕ مەترسی و سامناک، بەتایبەت ئەگەر سەرکەشی بکەم لە فەرمانی پەروەردگارم.
قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًۭا لَّهُۥ دِينِى14
تهفسیری ئاسان: بڵێ: من تەنها هەر خوا دەپەرستم و ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکەی ئەو دەبم.
فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ15
تهفسیری ئاسان: جا ئێوەش ئەی بێ باوەڕان چی دەپەرستن جگە لەو خوایە، بیپەرستن و پێیان بڵێ: بێگومان خەسارەتمەندان ئەو کەسانەن خۆیان و خاو و خێزانیان لە دەستچووە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئاگادار بن: کە بەڕاستی هەر ئەوەیە خەسارەتمەندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون.
لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌۭ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌۭ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥ ۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ16
تهفسیری ئاسان: ئەوانە لە سەرویانەوە پەڵە هەوری دووکەڵ لە ئاگری دەوری داون، لە ژێریشیانەوە هەمان پەڵە هەور و دووکەڵ هەیە، ئابەو شێوەیە خوای گەورە بەندەکانی دەترسێنێت و پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم پارێزکاربن و خۆتان لە سزای من بپارێزن.
وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ17
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی کە خۆیان دوورە پەرێز گرتووە لە هەموو ئەو شتانەی خەڵکی دەیپەرستن، جگە لە خوای پەروەردگار و بەتەوبە و پەشیمانیەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا، مژدەی سەرکەوتن و سەرفرازی و بەختەوەری و کامەرانی بۆ ئەوانەیە، دە مژدە بدە بەو بەندانەم...
ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ18
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی گوێ بۆ قسەو گوفتار دەگرن و پەیڕەوی چاکترینی دەکەن، ئا ئەوانە کەسانێکن کە خوا هیدایەت و ڕێنموویی کردوون، ئەوانە خاوەنی عەقڵ و ژیری و بیروهۆشن.
أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ19
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە بەهۆی خراپی و خوانەناسیەوە بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئەوت بەدەستە)... ئایا تۆ دەتوانیت ئەو جۆرە کەسانە ڕزگار بکەیت کە لەناو ئاگری دۆزەخدا گیریان خواردووە؟!
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌۭ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌۭ مَّبْنِيَّةٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ ٱلْمِيعَادَ20
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسان و دیندار بوون کۆشک و تەلاری چەند نهۆم کە ژوورەکانی لەسەریەکن بۆیان ئامادەیە، چەندەها ڕوبار بەژێر بە بەردەم ئەو کۆشکانەدا جاریە، ئەوەش بەڵێنی خوایە، بێگومان خوایش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ حُطَٰمًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ21
تهفسیری ئاسان: ئایا تۆ نەتبینیوەو سەرنجت نەداوە: بەڕاستی خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، لەوەودوا لەناو ناخی زەویدا کۆی دەکاتەوە، پاشان بەشێوەی کارێز وکانی دەریدەهێنێت، ئەوسا هەر بەو ئاوە کشتوکاڵی هەمەجۆر و هەمەڕەنگ دەروێنێت، ئینجا وشک دەبێت و زەرد هەڵدەگەڕێت، پاشان دەیخات و وردو خاشی دەکات، جا بەڕاستی ئا لەو شتانەدا یاداوەری و یادخستنەوە هەیە بۆ کەسانی ژیرو هۆشمەند.
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلْقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ22
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە خوای میهرەبان سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و لەسەر ڕێبازی نوورو ڕوناکی پەروەردگاریەتی، (وەک ئەو کەسە وایە کە پێچەوانەیە؟) هاوار و وەیل بۆ ئەوانەی کە دڵیان ڕەقە لە ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا گیریان خواردووە.
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَٰبًۭا مُّتَشَٰبِهًۭا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ23
تهفسیری ئاسان: خوا جل جلا لە جوانترین و پیرۆزترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە کە ئەم قورئانەیە، (لە جوانی داڕشتندا) بابەتەکانی لە یەک دەچن، هەندێک باسیشی بەشێوازی جیاواز تیادا دووبارە بۆتەوە، جا کارکردی ئەم قورئانە ئەوەیە کە: تەزوو دەهێنێت بە گیان و پێستی ئەوکەسانەدا کە ترسی پەروەردگاریان لە دڵ و دەرووندا هەیە، پاشان گیان و پێست و دڵیان نەرم و ئامادە و چالاک دەبێت بۆ یادی خواو خواپەرستی ئا ئەوە هیدایەت و ڕێنموویی خوایە کە هەر کەس شایستە بێت هیدایەت و ڕێنموویی دەکات بۆ پلەو پایە بەرزانە، ئەوەش کە ڕێبازی خوا ون بکات کەس نیە ڕێنموویی بکات.
أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ24
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی بە ڕوخسارو دەم و چاوی بەرگری لە سزای سەختی ڕۆژی قیامەت بکات، (وەک ئەوە وایە کە نەترسێت)، ئەوسا بەو ستەمکارانە دەوترێت: دەی بچێژن سزای ئەوەی کە دەتانکرد.
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی پێش ئەمانیس بڕوایان بە پێغەمبەران نەبوو، زۆری پێ نەچوو تۆڵە و سزا یەخەی پێگرتن لە شوێنێکەوە کە بەتەمای نەبوون و هەستیان پێنەدەکرد.
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا هەر لە ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد بە گەروویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامەت سەختترە بۆیان ئەگەر بیانزانیایە.
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ27
تهفسیری ئاسان: سوێند بێت بەخوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا هەموو جۆرە نموونەیەکمان بۆ خەڵکی هێناوەتەوە، بۆ ئەوەی یادەوەری وەربگرن و بیرێک بکەنەوە لە ڕاستیەکان و تێ بگەن.
قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ28
تهفسیری ئاسان: قورئانێکی پاراو، بەزمانی عەرەبی، هیچ کەچی ولاریەکی تێدا بەدی ناکرێت، بۆ ئەوەی پارێزکارو خواناس بن.
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلًۭا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلًۭا سَلَمًۭا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ29
تهفسیری ئاسان: خوای گەورە نموونەی هێناوەتەوە بە پیاوێک کە گیری خوارد بێت بەدەست چەند بەرپرسێکی شەڕانی و سەرکەشەوە، پیاوێکی تریش تەنها یەک بەرپرسی هەبێت، ئایا ئەو دوو جۆرە نموونەیە، وەک یەکن، سوپاس و ستایش تەنها شایستەی خوایە، نەخێر یەکسان نی یە، بەڵام زۆربەی ئەو خەڵکە لەم ڕاستیە تێناگەن و نایزانن و لێکی نادەنەوە.
إِنَّكَ مَيِّتٌۭ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ30
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆش دەمریت و ئەوانیش دەمرن و کەس نامێنێت.
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ31
تهفسیری ئاسان: پاشان بێگومان ئێوە (واتە نەگبەت و یاخیەکان) ڕۆژی قیامەت، لەلای پەروەردگارتان یەخەی یەک دەگرن، داواچی دەبن لەسەر یەکتر.
۞ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدْقِ إِذْ جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَٰفِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: جاکێ لەو کەسە ستەمکارترە، کە درۆ بەدەم خواوە هەڵدەبەستێت و ئەو ڕاستیەی کە پێی ڕاگەیەنراوە، بروای پێی نی یە. کاتێک بۆی هاتووە، مەگەر لە دۆزەخدا شوێنی مانەوە بۆ کافران نیە؟!
وَٱلَّذِى جَآءَ بِٱلصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەش ڕاستی و حەقیقتی هێناوەو باوەڕیشی پێیەتی، تەنها ئا ئەوان خواناس و دیندارن.
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ34
تهفسیری ئاسان: جا ئەو بە ختەوەرانە هەر چیان بوێت لە لایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ئامادەیە و پێشکەشیان دەکرێت، ئا ئەوەیە پاداشتی چاکەکاران و چاکەخوازان.
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ35
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی خوا چاو پۆشی بکات لە خراپترینی ئەو گوناهانەی کە ئەنجامیانداوە، بۆ ئەوەش پاداشتیان بداتەوە بەچاکتر لەوەی کە دەیانکرد.
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُۥ ۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ36
تهفسیری ئاسان: مەگەر خوا بەس نیە کە پشتیوان بێت بۆ بەندەی خۆی کە پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، کەچی ئەوان تۆ دەترسێنن بە شتی تر جگە لە خوا، خۆ ئەوەی خوا گومڕای بکات و سەری لێبشێوێنێت، ئیتر کەس ناتوانێت دەستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٍۢ ذِى ٱنتِقَامٍۢ37
تهفسیری ئاسان: ئەوەش کە خوا هیدایەتی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاتە سەر ڕێی ڕاست، کەس ناتوانێت گومڕای بکات، مەگەر هەر خوا باڵادەست و تۆڵەسێنەر نیە (لە تاوانکارو تاوانباران)؟
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَنِىَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَٰتُ رَحْمَتِهِۦ ۚ قُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ ۖ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ38
تهفسیری ئاسان: ئەگەر لە بێ باوەران بپرسیت: کێ ئاسمانەکان و زەوی دروست کردووە؛ بێ دوودڵی و بەوپەڕی دڵنیاییەوە دەڵێن: خوا، باشە؛ پێمان بڵێن: ئەوەی هاواری لێ دەکەن لە جیاتی خوا، ئەگەر ئەو خوایە بیەوێت تووشی بەڵاو ناخۆشیەکم بکات، ئایا ئەو بتانە دەتوانن فریام بکەون و نەهێڵن؟ یاخود ئەگەر بیەوێت ڕەحمەت و بەخششێکم پێ ببەخشێت، ئایا ئەوانە دەتوانن ئەو ڕەحمەت و بەخششە قەدەغە بکەن و نەیەڵن و بیگرنەوە؟! تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: من خوام بەسە کە لە تەنگانەدا دەگاتە فریام، دەبا ئەوانەی پشتیوانیان دەوێت هەر پشت بەو ببەستن.
قُلْ يَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَٰمِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ39
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: ئەی قەوم و هۆزەکەم ئێوە لەسەر شێوازی خۆتان کاربکەن منیش بەڕاستی سەرگەرمی کاری خۆمم، جا لە ئایندەدا بۆتان ڕوون دەبێتەوە...
مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌ40
تهفسیری ئاسان: کەکێ تووشی سزایەک دەبێت کە سەرشۆڕو شەرمەزارو سەرگەردانی دەکات لە دنیادا، لە قیامەتیشدا سزایەکی بەردەوام داوێنگری دەبێت و لەکۆڵی نەبێتەوە.
إِنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ41
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان بۆ تۆ دابەزاندووە تا هەرچی ڕاستیەکانە بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە، جا ئەوەی ڕێبازی هیدایەت بگرێتە بەر، ئەوە خۆی قازانجی کردووە، ئەوش کە گومڕابووە، گومڕابوونەکەی لەسەر خۆی دەکەوێت، وەنەبێت تۆ چاودێرو پاڵپێوەنەریان بیت (تا بەزۆر بیانخەیتە سەر ڕێبازی هیدایەت).
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ42
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە کە گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا، هەروەها ئەو گیانەش کە نەمرد لە خەوەکەیدا هەر خوا بۆی دەنێرێتەوە، جا ئەو کەسەی کە خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحەکەی دەگرێتەوە و ناگەڕێتەوە بۆ لاشەی، ئەو کەسەش کە ڕۆژی تەواو نەبووبێت دەینێرێتەوە بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، بەڕاستی ئا لەو دیاردانەدا چەندەها بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک کە تێفکرن و بیر بکەنەوە (لەم ساڵانەی دوایدا ئارسەر ئەلیسۆن زانای فیزیای ناوکیی لە کۆنگرەیەکدا لە قاهیرە بابەتێکی دەربارەی مردن و خەو پێشکەش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکەی 25 ساڵ لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە بۆم دەرکەوتووە کە خەو جۆرە مردنێکە، ئەو کاتە زانایەکی موسڵمان ئاماژەی بۆ ئەم ئایەتەکرد، ئیتر ئارسەر سەری سوڕماو سەرەنجام شایەتمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشەرە).
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَمْلِكُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَعْقِلُونَ43
تهفسیری ئاسان: نەخێر، ئەوانە بیر ناکەنەوە، بەڵکو سەر لێشێواوەکان لە جیاتی خوا شتی تریان کردووە بە تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر هیچیشیان بەدەست نەبێت و هەست و شعوریشیان نەبێت، (هەر دەیانکەنە تکاکار وبەتەمان شتێکتان بۆ بکەن؟).
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعًۭا ۖ لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ44
تهفسیری ئاسان: ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوەرگرتن و تکاکردن، هەر هەمووی بەدەست خوایە، هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، هەر ئەو خاوەنیانە، لەوەودوایش هەر بۆلای ئەو دەبرێنەوە.
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحْدَهُ ٱشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ45
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش تەنها ناوی خوا برا، ئەوانەی کە باوەڕیان بەقیامەت و ڕۆژی دوایی نیە دڵیان دەگیرێت و بێزاری دایان دەگرێت، (بەڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگە لە خوا، دەستبەجێ دڵخۆش و کەیف خۆش دەبن و حەزی پێدەکەن.
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ عَٰلِمَ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِى مَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی ئەو خوایەی کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەویت، زانای پەنهان و ئاشکرایت، هەر تۆ دادوەری دەکەیت لە نێوان بەندەکانتدا، لەو شتانەدا کە کێشەیان تیادەکرد.
وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ47
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەوانەی کەستەمیان کردووە، خاوەنی هەر هەموو زەوی بن، ئەوەندەی تریشی لەگەڵ بێت، ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا هەر هەمووی دەکەنە قوربانی خۆیان و هەمووی دەبەخشن لە پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک کە دەبینن سزاو ئازاری دۆزەخ زۆرسەختە و لەلایەن خواوە سزاو ئازار و ئەشکەنجەی وایان بۆ دەردەکەوێت کە هەرگیز بە تەمای نەبوون.
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ48
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر سەرەنجامی کاروکردوە ناشرینەکانی خۆیانیان بۆ دەرکەوت و ئەوەی بە گاڵتە گرتبوویان و بڕوایان پێی نەبوو داوێنگیریان دەبێت.
فَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّۭ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَٰهُ نِعْمَةًۭ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍۭ ۚ بَلْ هِىَ فِتْنَةٌۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ49
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمە دەهێنێت و ئەگەر نازو نیعمەتێکمان پێبەخشی؛ دەڵێت؛ ئەمە تەنها شارەزایی خۆمە، زیرەکی خۆمە، لێهاتوویی خۆمە، نەخێر وا نیە؛ ئەو بەخشینە بۆ تاقی کردنەوەیە، بەڵام زۆربەیان بەم ڕاستیە نازانن.
قَدْ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ50
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی پێش ئەمانیش شتی وایان دەوت، وەنەبێت ئەو کاروکردەوەی کە دەیانکرد فریایان کەوتبێت و سوودی پێگەیاندبن.
فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ51
تهفسیری ئاسان: ئەوسا تۆڵەی ئەو کاروکردەوە ناشرین و نادروستانەی کە کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئەوانەش کە ستەمیان کردووە (لە هاوەڵگەرانی مەککەو ئەوانەی دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئاینی خوادا)، ئەوانیش تۆڵەی کردەوە ناشرینەکانیان داوێنگیریان دەبێت لە ئاییندەدا، وەنەبێت ئەوانە لە تۆڵەی خوایی دەربازببن.
أَوَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ52
تهفسیری ئاسان: ئایا نەیاندەزانی کە بەڕاستی هەر خوا ڕزق و ڕۆزی دەبەخشێت بە هەر کەس کە بیەوێت، یان تەنگی دەکاتەوە؟ بێگومان ئا لەو (کەم و زۆری ڕزق و ڕۆزیەدا) بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە بۆ کەسانێک کە ئیمان دەهێنن و باوەریان هەیە.
۞ قُلْ يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ53
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: خوا دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم.. ئەوانەی کە خۆتان گوناهبار کردووە و هەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا، چونکە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تەوبەی ڕاست و دروست بکەن، خوا لەهەموو گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکە بێگومان ئەو خوایە زۆر لێخۆشبوو لێبوردەیە و زۆر بە سۆزو میهرەبانیشە.
وَأَنِيبُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا۟ لَهُۥ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ54
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدەن هەمیشە و بەردەوام دڵتان لای خوابێت و بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان و تەسلیمی ئەوبن، پێش ئەوەی کە سزای خوا یەخەتان بگرێت لەوەودواش سەرکەتوو نابن کەس نابێت بەرگریتان لێ بکات.
وَٱتَّبِعُوٓا۟ أَحْسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ بَغْتَةًۭ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ55
تهفسیری ئاسان: کۆشش بکەن؛ بەردەوام شوێنی چاکترینی ئەو فەرمانانە بکەون کە لەلایەن خواوە ڕەوانەکراوە بۆتان (بێگومان لە هەموو شتێکدا چاک و چاکتر هەیە، نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدرێت چاکە، بەڵام ئەگەر سوننەتەکان و شەونوێژیش بکرێت چاکترە، زەکات بدرێت چاکە، بەڵام بەخشینی زۆرترو زیاتریش لە زەکات، چاکترە، تۆڵەسەندن لە کەسێک کە حەقت بەسەریەوە هەیە ڕێی پێدراوە، بەڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکترە... هتد) پێش ئەوەی سزاو ئازاری کتوپڕ یەخەتان پێبگرێت ولەکاتێکدا ئێوە هەست بە نزیکی سزاکە نەکەن.
أَن تَقُولَ نَفْسٌۭ يَٰحَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِى جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: نەوەکو یەکێک بڵێت: ئاخ و داخ و پەشیمانی بۆ ئەو هەموو لادان و نادروستیانەی کە کردم، لە فەرمان و بەرنامەی خوادا، بێگومان لەو کەسانەش بووم کە گاڵتەیان بەدین و بەرنامەی خوا دەکرد و (ئیماندارنم بە دواکەوتوو کۆنەپەرست دەزانی).
أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ57
تهفسیری ئاسان: یاخود بڵێت: ئەگەر بەڕاستی خوا هیدایەت و ڕێنموویی بکردمایە، ئەوە من لە ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا دەبووم!!
أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِى كَرَّةًۭ فَأَكُونَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ58
تهفسیری ئاسان: یاخود کاتێک کە سزاو ئازار دەبینێت بڵێت: خۆ ئەگەر بێگومان مۆڵەتێک ببێت و جارێکی تر بگەڕێمەوە بۆ دنیا، ئەوە مەرج بێت لە چاکەکاران بم.
بَلَىٰ قَدْ جَآءَتْكَ ءَايَٰتِى فَكَذَّبْتَ بِهَا وَٱسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ59
تهفسیری ئاسان: نەخێر وانی یە، مۆڵەت بەسەرچوو، چونکە بەڕاستی کاتی خۆی ئایەت و فەرمانی منت بۆ هات، کەچی تۆ ئەو کاتە بڕوات پێ نەدەکرد و بەدرۆت دەزانی، فیزو دەمارگیریت دەکردو، لوطت هەڵدەبڕی لەئاستیدا، تۆ هەر لە ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شەرمانە داوای گەڕانەوە بۆ دنیا دەکەیت؟!).
وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ60
تهفسیری ئاسان: جا ڕۆژی قیامەت دەبینیت، ئەوانەی درۆیان بەناوی خواوە دەکرد (شتی ناڕەوایان تێکەڵی دین دەکرد) ڕووخساریان ڕەش و تاریکە، مەگەر شوێن و جێگە بۆ ئەو خۆ بە زل زان و لووت بەرزانە لە ئاگری دۆزەخدا نی یە؟!
وَيُنَجِّى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ61
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە خوای گەورە ئەوانە ڕزگار دەکات کە دینداری و پارێزکارییان دەکرد: بەهۆی سەرکەوتن و دەرچوونیان لە تاقیگەی دنیادا، ئیتر هیچ جۆرە ناخۆشیەکیان تووش نایەت و دڵگرانیش نابن.
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ62
تهفسیری ئاسان: خوا بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هەر ئەویش سەرپەرشتیار و پارێزەری هەموو شتێکە.
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ63
تهفسیری ئاسان: کلیک و جڵەوی ئاسمانەکان و زەویش هەر بەدەست ئەوە، ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بە ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئا ئەوانە خۆیان ڕەنجەڕۆ و زەرەرمەندن.
قُلْ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَأْمُرُوٓنِّىٓ أَعْبُدُ أَيُّهَا ٱلْجَٰهِلُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئەی نەفامەن، دەتانەوێت و فەرمانم پێدەکەن کەجگە لە خوا شتی تر بپەرستم؟!
وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ65
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بادڵنیابن کە وەحی و نیگا نێردراوە بۆ تۆو بۆ ئەوانەی پێش تۆش: ئەگەر هاوەڵگەر بیت و شەریک بۆ خوا بڕیار بدەیت کاروکردەوە چاکەکانیشت پووچە و دەچیتە ڕیزی خەسارەتمەند و زەرەرمەندانەوە.
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعْبُدْ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ66
تهفسیری ئاسان: نەخێر بەگوێیان مەکە، کەواتە هەر تەنها خوا بپەرستە و لە دەستەی سوپاسگوزاران بە.
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًۭا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطْوِيَّٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ67
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان؛ قەدری خوایان وەک پێوست نەگرت، ڕێزیان بۆ دانەنا، بەمەرجێک هەر هەموو گۆی زەوی پڕ مشتێکی قودرەتی ئەو زاتەیە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئاسمانەکانیش بەدەستی قودرەتی ڕاست و دروستی خوا پێچراوەن (ئاماژەیە بۆ دەستەڵاتی بێ سنووری ئەو زاتە)، پاکی و بێگەردی و بڵندی بۆ ئەو پەروەردگارە مەزنەی شایستەی ئەوە نی یە نەفامان هاوەڵی بۆ بڕیار بدەن و قەدری نەزانن.
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌۭ يَنظُرُونَ68
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا فوو دەکرێت بە - صور - دا، (مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت چ دەزگایەکە) هەر کەس لە ئاسمانەکان و زەویدا مابێت خێرا دەمرێت، مەگەر کەسێک خوا ویستی لەسەر مردنی نە بێت، لەوەودوا فوویەکی تری پیادا دەکرێتەوە، جا دەستبەجێ هەرهەموو خەڵکی هەستاونەتە سەرپێ و بەسەرسامیەوە چاوەڕوانن.
وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ69
تهفسیری ئاسان: (دیارە کە خۆری دنیا نەماوە، زەوی بۆتە گۆڕەپانێکی فراوان) ئەوسا بەنوورێک کە خوا فەراهەمی دەهێنێت زەوی ڕوناک دەبێتەوە، کارنامەو و دۆسیەکانیش دانراون، سەرەتا پێغەمبەران و شەهیدان دەهێنرێن و دادوەری لە نێوانیاندا ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەکی حەق و ڕاستی، بێگومان ئەوان هیچ جۆرە ستەمێکیان لێ ناکرێت.
وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ70
تهفسیری ئاسان: هەر کەسە ئەنجامی کردەوەی خۆی وەردەگرێت بەتەواوی، سەرئەنجامی کۆششی خۆی دەست دەکەوێت، چونکە ئەو زاتە زانایە بەو کارو کردەوانەی کە خەڵکی دەیکەن.
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ71
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، ڕاپێچ دەکرێن بەرەو دۆزەخ دەستە دەستە و تاقم تاقم دەگوێزرێنەوە، تا کاتێک دەگەنە بەر قاپیەکانی، (هەموو مۆڵدەخۆن لەبەردەمیدا، دوای ماوەیەک) بۆیان دەکرێتەوە، فریشتەی بەرپرس و سەرپەرشتیار سەرزەنشتیان دەکات و پێیان دەڵێت: باشە، مەگەر پێغەمبەران لە خۆتان ڕەوانە نەکرابوو بۆتان کە ئایەتەکانی پەروەردگاری خۆتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وە یاداوەریتان بکات و داتان بچڵەکێنێت لە گەیشتنی ئەم ڕۆژە؟! بەدەم ئاخوداخ و ناڵەوە دەڵێن: بەڵێ، بەڵام تازە، بەڵێ، سوودی نیە و بڕیاری سزاو ئازار دراوە بەسەر کافر و بێ بڕواکاندا.
قِيلَ ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ72
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر پێیان دەوترێت: دەی ئیتر لە قاپیەکانی دۆزەخەوە بۆ ژوورەوە، بچنە ناوی ژیانی ناخۆش و سەختیش بۆتان بەردەوامە، مردنیش نیە ئای کە چاند ناسازە، جێگە و ڕێگەی لووت بەرزو خۆ بەزل زانەکان.
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَٱدْخُلُوهَا خَٰلِدِينَ73
تهفسیری ئاسان: لەولاشەوە ئەوانەی کە پارێزکار و بەندەی ملکەچی پەروەردگاریان بوون، ئەوانەی حسابیان بۆ ئەو ڕۆژە دەکرد دەستە دەستە و پۆل پۆل بەوپەڕی ڕێزەوە بەڕێ دەکرێن بەرەو بەهەشت، هەتا کاتێ کە دەگەنە ئەوێ دەروازەکانی لە ڕوویاندا کراوەیە و لە سەر پشتە، فریشتەکانی بەرپرس و سەرپەرشتیارانی بەهەشت زۆر بەگەرمی و ڕووخۆشیەوە پێشوازییان لێ دەکەن و دەڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوە پاک و خاوێنن، کەواتە فەرموون بچنە ناو بەهەشتەوە، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوەدا.
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى صَدَقَنَا وَعْدَهُۥ وَأَوْرَثَنَا ٱلْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَآءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ74
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئەو بەختەوەرانە دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی، کە بەڵێنی خۆی بۆمان بردە سەر و کردینی بەخاوەنی سەرزەمینی بەهەشت و لە هەرشوێنێک و لە هەر جێیەکیدا بمانەوێت سەربەستانە ژیان دەبەینە سەر، ئای چەندە پاداشتی تێکۆشەران و خەباتکاران چاک و پاک و بەنرخە.
وَتَرَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنْ حَوْلِ ٱلْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَقِيلَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ75
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر فریشتەکان دەبینیت دەوری تەختی - شاهی شاهانیان - داوە و سەرگەرمی تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردگاریانن و حەق و دادوەری لە نێوان هەموواند جێبەجێ کرا، ئینجا بە یەکدەنگ لە هەموو لایەکەوە دەوترێت: الحمد للە ڕب العالمین.