پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە..
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ2
تهفسیری ئاسان: هاتنە خوارەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەست و شارەزا و زاناوەیە.
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوْبِ شَدِيدِ ٱلْعِقَابِ ذِى ٱلطَّوْلِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ إِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ3
تهفسیری ئاسان: هەمیشە ئەو زاتە لێخۆش بووی گوناهە، وەرگری تەوبە و پەشیمانیە لە بەندە گوناهبارەکانی تۆڵەسێنەرە زۆر بەسەختی لە یاخی بووان و ستەمکاران، دەستەڵاتدارە و خاوەن و بەخشێنەری ناز و نیعمەتەکانە، هیچ خوایەک نیە جگە لەو، سەرەنجامیش هەر بۆ لای ئەوە.
مَا يُجَٰدِلُ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِى ٱلْبِلَٰدِ4
تهفسیری ئاسان: هیچ کەس لە بەرامبەری ئایەت و فەرمانەکانی خواوە موجادەلە و دەمەدەمێ ناکات، جگە لەوانەی کە بێ بڕواو خوانەناس بوون، ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە و سلم) کەواتە دەسەڵات و سەرمایە و هێزیان فریوت نەدات.
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۖ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍۭ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ۖ وَجَٰدَلُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ5
تهفسیری ئاسان: پێش ئەمانیش (کافرانی مەککە و ئەوانەی لە دوایان دێن) قەومی نوح و گەلێ دەستە و گرۆی تریش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد، هەر گەلێک پەلاماری پێغەمبەرەکەی دەدا تا دەستگیری بکات و ئازاری بدات و لە بەرنامەکەی کای بدات، هەروەها موجادەلە و دەمەدەمێیان دەکرد بۆ ئەوەی حەق داپۆشن و نەیهێڵن، جا منیش پێچامنەوە و لەناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵەیەکم لێسەندن!
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ6
تهفسیری ئاسان: ئا بەو شێوەیە بڕیاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە و سلم) چەسپا بەسەر ئەوانەدا کە خوانەناس و بێ باوەڕ بوون، بەڕاستی ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن.
ٱلَّذِينَ يَحْمِلُونَ ٱلْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَىْءٍۢ رَّحْمَةًۭ وَعِلْمًۭا فَٱغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا۟ وَٱتَّبَعُوا۟ سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ7
تهفسیری ئاسان: ئەو فریشتانەی کە عەرش و تەختی پەروەردگار هەڵدەگرن، ئەوانەش کە بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریان دەکەن، ئیمان و باوەڕی زۆر بەهێزو دامەزراویان پێیەتی، داوای لێخۆشبوونیش دەکەن بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە، دەڵێن: پەروەردگارا! ڕەحمەت و میهرەبانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هەموو شتیێکت پێ گرتۆتەوە، کەوابوو خۆش ببە لەوانەی کە تەوبەیان کردووە و لە گوناهەکانیان پەشیمانن و شوێن بەرنامە و ڕێبازی تۆ دەکەون، هەروەها لە ئاگری دۆزەخیش بیانپارێزە.
رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ8
تهفسیری ئاسان: پەروەردگار بیانخەرە ئەو باخ و باخاتەی بەهەشتی عەدنەوە کە بەڵێنت پێداون، هاوڕێ لەگەڵ ئەو کەسانەدا کە چاک و خواناسن، لە باوک دایک و هاوسەران و نەوەکانیان، بەڕاستی هەر تۆ خوایەکی باڵادەست و دانایت.
وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوْمَئِذٍۢ فَقَدْ رَحِمْتَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ9
تهفسیری ئاسان: لە تۆڵەی هەموو گوناهەکان بیانپارێزە، خۆ هەرکەسێک لە تۆڵەی گوناهەکان بپارێزیت لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوە ئیتر تۆ ڕەحمت پێ کردووە، هەر ئەوەشە سەرفرازی و سەرکەوتنی گەورە و بێ سنوور.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى ٱلْإِيمَٰنِ فَتَكْفُرُونَ10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕن بوون لە قیامەتدا بانگیان لێ دەکرێت کە ڕق و خەشم و قینی خوا زۆر زیاترە لە ڕق و خەشم و قینیان دژ بەیەکتر، چونکە کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ ئیمان و باوەڕ کەچی ڕێبازی کوفرتان بەرنەدا و لەسەری بەردەوام دەبوون.
قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا ٱثْنَتَيْنِ فَٱعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍۢ مِّن سَبِيلٍۢ11
تهفسیری ئاسان: کافران لە وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا تۆ دەستەڵاتت بێ سنوورە دووجار ئێمەت مراندووە و دووجار ئێمەت زیندوو کردۆتەوە (مەبەست نەبوونی پێش هاتنە دنیایە، کە جۆرە مردنێکە و ئەو مردنەش کە دەیزانن، ژیانی دنیاو زیندوو بوونەوەی قیامەتیش دوو جۆرە ژیانە) ئایا چارەسەرێک، ڕێبازێک نیە، بۆ ڕزگاریمان؟
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِىَ ٱللَّهُ وَحْدَهُۥ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِۦ تُؤْمِنُوا۟ ۚ فَٱلْحُكْمُ لِلَّهِ ٱلْعَلِىِّ ٱلْكَبِيرِ12
تهفسیری ئاسان: ئێستاش ئەو بارودۆخەی کە تێی کەوتوون بەهۆی ئەوەوەیە، بەڕاستی کاتێک بانگەواز بکرێت بۆ پەرستنی خوای تاک و تەنها، ئێوە باوەڕ ناهێنن، خۆ ئەگەر هاوەڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یەکخواناسین کەناربخرێت، ئێوە باوەڕ بەوە دەهێنن، ئێستاش فەرمان، هەر فارمانی خوای بەرزو بڵند و گەورەیە (بۆ جیاکردنەوەی ئیمانداران لە بێ باوەڕان).
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزْقًۭا ۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ13
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە بەردەوام بەڵگە و نیشانەی دەستەڵاتداری خۆیتان نیشان دەدات، لە ئاسمانیشەوە ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دادەبەزێنێت (وەک: باران، هەوا، جۆرەها تیشک، کە دەبنە سەرچاوەی ڕۆزی) کەسیش یاداوەری وەرناگرێت و بیرناکاتەوە جگە لەوانەی کە: دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو زاتە.
فَٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ14
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی ئیمانداران: ئێوە هەر هانا و هاوار بۆ خوا بەرن و ملکەچ و فەرمانبەرداری ئاین و بەرنامەکەی ئەو بن، ئەگەر چی کافرو بێ بڕواکان پێی سەغڵەت بن و پێیان ناخۆش بێت.
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلْعَرْشِ يُلْقِى ٱلرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوْمَ ٱلتَّلَاقِ15
تهفسیری ئاسان: ئەو پەروەردگارە پلەو پایەی زۆر بڵندە، خاوەنی تەختی فەرمانڕەوایی تایبەتی خۆیەتی، ئەوزاتە وەحی و نیگا بە فەرمانی خۆی دەنێرێت بۆ هەرکام لە بەندەکانی کە بیەوێت، (قورئان ڕۆحە، چونکە ژیان بەخشە بە عەقڵ و دڵ و دەروون)، بۆ ئەوەی خەڵکی بترسێنێت لە ڕۆژی بەیەکگەشتنەوە (گەشتنەوەی ڕۆح بەجەستە، گەشتنەوەی ئادەمیزاد بەکردەوەکانی..).
يَوْمَ هُم بَٰرِزُونَ ۖ لَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنْهُمْ شَىْءٌۭ ۚ لِّمَنِ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ۖ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ16
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە هەموویان بەدەرەوەن، (ڕوت و ڕەجاڵ، نهێنی و ئاشکرا وەک یەکە)، هیچ شتێکیان لە خوا شاراوە نی یە، ئەوسا پەروەردگاری مەزن، دەفەرموێت: ئەمرۆ پاشایەتی و فەرمانڕەوایی شایستەی کێیە؟ کێ خاوەنی هەموو ئەم بوونەوەرەیە؟ کەس نیە وەڵام بداتەوە، خۆی دەفەرموێت، هەر هەمووی بۆ خوای تاک و تەنها و خەشمگیرە.
ٱلْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۚ لَا ظُلْمَ ٱلْيَوْمَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ17
تهفسیری ئاسان: ئەمڕۆ هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی وەردەگرێت، ئەمڕۆ هیچ جۆرە ستەمێک لە کەس ناکرێت، بەڕاستی خوای گەورە بەخێرایی لێپرسینەوەکان ئەنجام دەدات (چونکە هەموو شت ڕوونە لای).
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْءَازِفَةِ إِذِ ٱلْقُلُوبُ لَدَى ٱلْحَنَاجِرِ كَٰظِمِينَ ۚ مَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ حَمِيمٍۢ وَلَا شَفِيعٍۢ يُطَاعُ18
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بیانترسێنە و ئاگایان بکە لە ڕۆژە نزیکەکە، ڕۆژی قیامەت، کاتێک کە دڵەکان دەگەنە گەروو، غەمگینی و پەژارە و تەنگانە دڵ ودەروونی خوانەناسان بەتەواوی داگیر ئەکات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ ستەمکاران نی یە، کەس تکاکار و غەمخۆریان نی یە، تا قسەیەکی ڕەواجی هەبێت و تکای لێ وەربگیرێت.
يَعْلَمُ خَآئِنَةَ ٱلْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِى ٱلصُّدُورُ19
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە هەمیشە چاوە خیانەتکار و ناپاکەکان دەناسێت و دەزانێت چی لە دڵ و دەروون و سینەکاندا حەشاردراوە.
وَٱللَّهُ يَقْضِى بِٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقْضُونَ بِشَىْءٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ20
تهفسیری ئاسان: هەمیشە خوا دادوەریی لەسەر بنچینەی حەق و ڕاستی ئەنجام دەدات، ئەوانەی جگە لەو زاتە هاواریان لێ دەکەن، هیچ دەسەڵات و داوەریەکیان لە دەست نایەت، بەڕاستی هەر خوا خۆی بیسەر و زانایە.
۞ أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا۟ هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ وَءَاثَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ21
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە بەسەر زەویدانەڕۆیشتوون، تا تەماشا بکەن و سەرنج بدەن، سەرئەنجامی ئەوانەی پێش ئەمان چۆن بوو؛ چیان بەسەرهات؟ ئەوانە لەمان زۆر بەهێزتر بوون و جێ دەست و شوێنەواریان زیاتر لە زەویدا ئاشکرابوو، جا ئەوە بوو خوا بەهۆی گوناهەکانیانەوە لە ناوی بردن، کەس نەیتوانی لە سزای خوا بیانپارێزێت و پەنایان بدات و ڕزگاریان بکات.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَكَفَرُوا۟ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ22
تهفسیری ئاسان: ئەو بارودۆخەیان بۆیە بەسەردا هات، چونکە بەڕاستی کاتی خۆی پێغەمبەرەکانیان بە چەندەها بەڵگە و نیشانەی ئاشکراوە ڕاستیەکانیان پێڕادەگەیاندن، کەچی بڕوایان نەکرد و باوەڕیان نەهێنا، ئنجا خوای گەورە لەناوی بردن و پێچانیەوە، چونکە بێگومان ئەو خوایە بەهێزە و تۆڵەسەندنەوەی زۆر توند و بە ئێشە لە بێ باوەڕان.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە موسامان ڕەوانە کرد هاوڕێ لەگەڵ چەندەها بەڵگە و نیشانەی ئاشکرادا...
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَقَٰرُونَ فَقَالُوا۟ سَٰحِرٌۭ كَذَّابٌۭ24
تهفسیری ئاسان: بۆ سەر فیرعەون و هامان و قاروون، بەڵام ئەو ستەمکارانە وتیان: جادووگەرێکی درۆزنە!!
فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ ٱقْتُلُوٓا۟ أَبْنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ وَٱسْتَحْيُوا۟ نِسَآءَهُمْ ۚ وَمَا كَيْدُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ25
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک هات بۆ لایان و هەموو ڕاستەکی بۆ سەلماندن بە بەڵگە و معجزەی ئاشکراوە کە لە لایەن ئێمەوە پێی بەخشرابوو، فیرعەون و دارودەستەکەی فەرمانیاندا و وتیان: ڕۆڵەی نێرینەی هەموو ئەوانە بکوژن کە باوەڕیان هێناوە و لە گەڵ موسادان، ئافرەت و کچاکانیان بهێڵنەوە بۆ کارەکەری، بەڵام خەیاڵیان خاوە، لە کاتێکدا پیلان و تەڵەکەی بێ باوەڕان هیچ نی یە، تەنها سەری لەسەر گەردانیەوە دەردەچێت.
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ26
تهفسیری ئاسان: ئینجا فیرعەون وتی: وازم لێ بهێنن با موسا بکوژم، با هەر هاوار لە پەروەردگاری بکات، چونکە بەڕاستی من دەترسم کە دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبەرەکی و خراپە و شەڕ و شۆڕ لە وڵات و سەرزەویدا بەرپا بکات!!
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍۢ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ27
تهفسیری ئاسان: موساش وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم کە پەروەردگاری ئێوەشە لە هەموو لووت بەرزو خۆبەزل زانێک باوەڕی بەڕۆژی لێپرسینە نەبێت (ڕاستیەکان ئاوەژوو بکات).
وَقَالَ رَجُلٌۭ مُّؤْمِنٌۭ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمْ ۖ وَإِن يَكُ كَٰذِبًۭا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ ۖ وَإِن يَكُ صَادِقًۭا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ كَذَّابٌۭ28
تهفسیری ئاسان: (دیارە سەرئەنجام فیرعەون بڕیاریداوە موسا شەهید بکات بۆیە): پیاوێکی ئیماندار لە خزمانی فیرعەون کە باوەڕەکەی شاردبۆوە تا ئەو کاتە، وتی: ئایا ڕەوایە پیاوێک بکوژن تەنها تاوانی ئەوەیە کە دەڵێت پەروەدگارم -اللە- یە، لەکاتێکدا چەندەها بەڵگە و نیشانەشی لە لایەن پەروەردگارتانەوە بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئەگەر درۆزن بێت، ئەوە درۆزنیەکەی بە زەرەری خۆی تەواو دەبێت، خۆ ئەگەر ڕاستگۆبێت هەندێک لەو بەڵایانەتان بەسەردێت کە پێی ڕاگەیاندوون، بەڕاستی من دڵنیام کە: خوا هیدایەت و ڕێنموویی کەسێک ناکات زیادەڕە و درۆزن بێت (واتە: ئەگەر مووسا درۆزن بوایە، ئەو هەموو پشتیوانیەی لێ نەدەکرا لەلایەن خواوە).
يَٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ29
تهفسیری ئاسان: هەروەها وتی: ئەی قەوم و هۆزم ئەمڕۆ ئێوە دەسەڵاتتان هەیە بەسەر ئەم ناوچەیەدا و بەئارەزووی خۆتان فەرمانڕەوایی تیادا دەکەن، جا بیر بکەنەوە و تێفکرن کێ دەتوانێت فریامان بکەوێت، کێ دەتوانێت ڕزگارمان بکات، لە تۆڵە و سزای خوا ئەگەر یەخەی پێگرتین؟ فیرعەون قسەکەی پێ بڕی وتی: من تەنها هەر ئەو ڕاو بۆچوونە بەچاک دەزانم و لام پەسەندەکە پێم ڕاگەیاندن، من تەنها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ ٱلْأَحْزَابِ30
تهفسیری ئاسان: ئەو پیاوەی کە ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من دەترسم ڕۆژێکتان بەسەربێت وەکو ئەو ڕۆژەی بەسەر گرۆ و قەومە نالەبارەکانی پێشوودا هات...
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعِبَادِ31
تهفسیری ئاسان: وەکو ئەوەی کە بەسەر قەومی نوح و عاد و ثمود و ئەوانەی بەدوای ئەواندا هاتن، جا وەنەبێت خوا بیەوێت ستەم لە بەندەکان بکات و حەز بە تیاچونیان بکات.
وَيَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ ٱلتَّنَادِ32
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و هۆزم من بەڕاستی دەترسم لە ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵە و بانگکردنتان بۆ لێپرسینەوە (قیامەت).
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ33
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو لەبەری هەڵدێن و پشت هەڵدەکەن و هەموو سەرگەردانن، نازانن چی بکەن و ڕوو بکەنە کوێ، کەس نیە پەناتان بدات لە خەشم و قینی خوا، ئەوەش خوا گومڕای بکات بەهۆی خراپەکاری خۆیەوە، هیچ کەسی تر ناتوانێت هیدایەت و ڕێنموویی بکات.
وَلَقَدْ جَآءَكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلْتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِهِۦ رَسُولًۭا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ مُّرْتَابٌ34
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی کاتی خۆی یوسف بەڵگە و نیشانەی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنەبەر، کەچی بەردەوام لە گوماندا بوون، بەرامبەر ئەو بەرنامەو ئاینەی کە بۆی هێنابوون، هەتا ئەو کاتەی وەفاتی کرد، ئەوسا وتتان: ئیتر تەواو هەرگیز خوا دوای ئەم پێغەمبەری تر نانێرێت، هەر بەو شێوەیە خوا کەسانی سەرکەش و گوناهکار و دڵ دانەمەزراو ڕاڕا گومڕا دەکات.
ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۖ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍۢ جَبَّارٍۢ35
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسانەی کە موجادەلە و گفتوگۆ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان بۆ هاتبێت، ئەم مجادەلە و گفتوگۆیە زۆر بێزراو تاوانە لای خوا و لای ئەوانەش کە ئیمانیان هێناوە، هەر بەو شێوەیە خوا مۆر دەنێت بەسەر هەموو خاوەن دڵێکی خۆبەزل زان و ڕق ئەستوور و ستەمکاردا.
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَٰهَٰمَٰنُ ٱبْنِ لِى صَرْحًۭا لَّعَلِّىٓ أَبْلُغُ ٱلْأَسْبَٰبَ36
تهفسیری ئاسان: ئا لەو گەرمەی قسەی ئیماندارەدا فیرعەون بە هامانی وت: ئەی هامان بورجێکی بەرزم بۆ دروست بکە، بۆ ئەوەی هەندێک هۆکارم دەست بکەوێت!!...
أَسْبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۚ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِى تَبَابٍۢ37
تهفسیری ئاسان: هۆکاری بەرزبوونەوە بۆ ئاسمانەکان، تا لەوێوە سەرکەوم و نهێنیەکان شارەزا ببم تا سەردانێکی خوای موسا بکەم و بیبینم!! هەرچەندە من دڵنیام کە درۆزنە!!، ئابەو شێوەیە کاروکردەوە ناشیرینەکان لای فیرعەون جوانکراو، لە ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نەخشەی نادروستی فیرعەون هەر لە زەرەردایە.
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَٰقَوْمِ ٱتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ38
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی کە ئیمانی هێنابوو دووبارە هاتەوە قسە وتی: ئەی قەوم و هۆزەکەم شوێنی من بکەون بەقسەی من بکەن ڕێنموویتان دەکەم بۆ ڕێبازی سەرفەرازی و چاکە و چاکەکاری.
يَٰقَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا مَتَٰعٌۭ وَإِنَّ ٱلْءَاخِرَةَ هِىَ دَارُ ٱلْقَرَارِ39
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و هۆزم بێگومان ژیانی ئەم دنیایە تەنها بریتیە لە ڕابوردنێکی کەم، بەڕاستی ژیانی پاشە ڕۆژ و داهاتوو، هەر ئەو شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حەسانەوەیە بۆ ئیمانداران.
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةًۭ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَٰلِحًۭا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍۢ40
تهفسیری ئاسان: ئەوەی گوناهو هەڵەیەکی کردبێت، تەنها بەقەدەر هەڵە و گوناهەکەی خۆی تۆڵەی لێدەسێنرێت، ئەوەش کە چاکەی کردووە لە پیاوان و ئافرەتان، لە کوڕان و لە کچان لەکاتێکتدا کە خاوەنی باوەڕی دامەزراون، ئا ئەوانە دەچنە بەهەشتەوە و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی هەمەجۆر و هەمە چەشنیان پێدەبەخشرێت.
۞ وَيَٰقَوْمِ مَا لِىٓ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدْعُونَنِىٓ إِلَى ٱلنَّارِ41
تهفسیری ئاسان: ئەی قەوم و هۆزم ئەوە چی یە، خۆ من بانگی ئێوە دەکەم بۆ ڕزگاریی، بۆ سەرفرازی بۆ بەهەشت، کەچی ئێوە بانگی من دەکەن، بۆ خوانەناسی، بۆ سەرگەردانی بۆ دۆزەخ!
تَدْعُونَنِى لِأَكْفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِۦ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌۭ وَأَنَا۠ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلْغَفَّٰرِ42
تهفسیری ئاسان: بانگم دەکەن تا باوەڕم بە خوا نەمێنێت و هاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدەم، بێ هیچ بەڵگەو زانستی و زانیاریەک، لەکاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای زاتێک کە زۆر باڵادەستە و زۆریش لێخۆشبووە...
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُۥ دَعْوَةٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ43
تهفسیری ئاسان: شتێکی ڕاستەو گومانی تێدانیە ئەوەی کە ئێوە من بانگ دەکەن بۆ لای خاوەنی هیچ بانگەواز و بەرنامە و پرۆگرامێک نیە، نە لە دنیادا، نە لە قیامەتیشدا، ئەوەش نابێت لەیاد بکەین، کە بەڕاستیش گەڕانەوەمان بۆ لای خوای گەورەیە، ئەوانەش تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن و سەرکەش و لە سنوور ترازاون، ئەوانە نیشتەجێی دۆزەخن.
فَسَتَذْكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ44
تهفسیری ئاسان: جا لە ئایندەدا ڕۆژێک دێت، ئەم قسانەی منتان بێتەوە یاد، ئێستاکەش من خۆم وکارو بارەکانم دەدەمە دەست خواو پشت بەودەبەستم، چونکە بێگومان خوا بینایە بە بەندەکانی.
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُوا۟ ۖ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرْعَوْنَ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ45
تهفسیری ئاسان: جا خوای گەورە ئەو ئیماندارە ژیرەی پاڕاست لە پیلانی خراپ و دڕندانەیان، دارو دەستەی فیرعەونیش سزایەکی زۆر سەختیان تووش بوو...
ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّۭا وَعَشِيًّۭا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ46
تهفسیری ئاسان: ئاگری دۆزەخە، بەیانیان و ئێواران، نیشانیان دەدرێت، یاخود پیایاندا دەچزێنرێت، لە (جیهانی بەرزەخدا) ڕۆژی قیامەتیش فەرمان دەدرێت: ئادەی تاقم و دەستەی فیرعەون بخەنە ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشەوە.
وَإِذْ يَتَحَآجُّونَ فِى ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلنَّارِ47
تهفسیری ئاسان: ئەو کاتە ئیتر شەڕو کێشە دەست پێدەکەن لەناو ئاگری دۆزەخدا، لاواز و چەوساوەکان بەدەسەڵاتدارو لووت بەرزەکان دەڵێن: خۆ بەڕاستی ئێمە شوێنکەوتەی ئێوە بووین، ئایا ئێوە ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان لەسەر کەم بکەنەوە؟
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُلٌّۭ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ ٱلْعِبَادِ48
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامیاندا لووت بەرزەکان دەڵێن: ئێمە هەموومان لەناو ئاگردا گیرمان خواردووە، بێگومان خوای گەورە داوەری کردوە لە نێوان بەندەکانیدا و بڕیارەکانی بڕاوەتەوە.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِى ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًۭا مِّنَ ٱلْعَذَابِ49
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەوانەی کە لەناو ئاگری دۆزەخدان بە فریشتەکانی کارگێری دۆزەخ دەڵێن: داوا لە پەروەردگارتان بکەن؛ تەنها ڕۆژێک سزاو ئازامان لەسەر کەم بکاتەوە.
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۚ قَالُوا۟ فَٱدْعُوا۟ ۗ وَمَا دُعَٰٓؤُا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍ50
تهفسیری ئاسان: ئەوانیش لە وەڵامی داخوازیەکەیاندا دەڵێن: باشە، مەگەر پێغەمبەرەکانتان بە بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکراوە، ڕەوانە نەکرابوون بۆتان؟ هەمووان بەیەکدەنگ دەڵێن: بەڵێ، ڕاستە، ئینجا فریشتەکان دەڵێن: دەی کەوابوو هەر داوابکەن وبپاڕێنەوە، بێگومان داخوازی و پاڕانەوەی کافران بەهیچ ناچێت، تازە هیچ نرخێکی نیەو گیرا نابێت.
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ ٱلْأَشْهَٰدُ51
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرەکانمان و ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە سەر دەخەین، لە ژیانی دنیادا هەروەها ئەو ڕۆژەش کە شایەتەکان شایەتی دەدەن (فریشتەکان شایەتی بۆ پێغەمبەران دەدەن، پێغەمبەران شایەتی بۆ بانگخوازان دەدەن بانگخوازان شایەتن لەسەر خەڵکی)
يَوْمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّٰلِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ ۖ وَلَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ52
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ستەمکاران تکاو پاڕانەوەیان بێ سوودە و کەڵکیان پێناگەیەنێت، نەفرین هەر بۆ ئەوانە و هەر بۆ ئەوانیشە جێگەی ناسازو ناخۆش.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْهُدَىٰ وَأَوْرَثْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَٰبَ53
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە هیدایەت و ڕێنموویمان بەخشی بە موسا و تەوراتیشمان هێشتەوە لەناو نەوەی ئیسرائیلدا تا پەیڕەوی بکەن و پابەندی بن.
هُدًۭى وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ54
تهفسیری ئاسان: کردوشمانە بەهۆی ڕءنموویی و یادخستنەوە بۆ خاوەن بیر و هۆشەکان.
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ55
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە ئارام و خۆڕاگربە، چونکە بەڕاستی بەڵێن و وادەکانی خوا هەر دێتەدی، داوای لێخۆشبوونیش بکە بۆ گوناهەکانت، تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگاریشت بەردەوام ئەنجام بدە، بە تایبەت لە دەمە و ئێواران و دەمە و بەیانیاندا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۙ إِن فِى صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌۭ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِ ۚ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ56
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە موجادەلە و گفتوگۆی سەرکەشانە دەکەن و، بە نەشارەزایی لە ئایەتەکانی خوا دەدوێن بێ ئەوەی بەڵگەیەکی بەهێزیان پێ بێت، ئەوانە تەنها لە سینەیاندا خۆ بەل زانین هەیە، بەمەرجێک هیچ کات ناگەنە ئەو ئامانجەی کە هەیانە، کەواتە تۆ پەنا بگرە بە خوا لە شەڕی خوانەناسان چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەر و بینایە.
لَخَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ57
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی لە دروستکردنی خەڵکی زۆر گەورە و گرنگترە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەم ڕاستیانە تێناگەن و پەی پێ نابەن و نایزانن.
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَلَا ٱلْمُسِىٓءُ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَتَذَكَّرُونَ58
تهفسیری ئاسان: کەسانی کوێر لە بەرامبەر چاوساغەوە، وەک یەک نین، هەروەها ئەوانەی کە باوەڕیان هێناوە کاروکردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، لەگەڵ ئەوانەدا کە تاوان و گوناهـ دەکەن (چوونیەک نین)، کەچی زۆر کەم خەڵکی تێدەفکرن و بیردەکەنەوە و بەراورد دەکەن.
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَءَاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ59
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ڕۆژی قیامەت بەڕێوەیە و هەر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئیمان و باوەڕناهێنن و باوەڕیان پێی نیە.
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ60
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان فەرموویەتی: ئێوە هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئەوە من دوعاو نزاتان گیرا دەکەم، بەڕاستی ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنێن ولووت بەرزی دەکەن لەئاستی پەرستنی مندا، لەئاییندەدا بەسەرشۆڕی و خەجاڵەتی یەوە دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ61
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو پەروەردگارەیە شەوی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحەوێنەوە، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونەتەوە، بەڕاستی خوای گەورە خاوەنی بەخشندەی و نازو نیعمەتی زۆرە بەسەر خەڵکیەوە، بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری ناکەن.
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ62
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە خوای ئێوەیە و پەروەردگارتانە، بەدیهێنەری هەموو شتێکە، هیچ خوایەک نیە جگە لەو، ئیتر ئێوە بەرەو کوێ دەبرێن؟ چۆن لادەدرێن لە لەبەرنامەکەی؟
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ63
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیە لاداربوون ئەوانەی کە لە پێش ئەمانەوە دژایەتی ئایات و فەرمانەکانی خوایان دەکرد و لە ڕێبازەکەی لایان دەدا و دژایەتیان دەکرد (بەڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان بەسەر هات؟!).
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ64
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ کردوون بە شوێنی سرەوتن و ژیان و حەوانەوە، ئاسمانیشی بەسەرتانەوە ڕاگرتووە، ڕووخسارو شێوازتانی نەخشاندووە، بەجوانترین شێوەش نەخشاندویەتی، لە ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و بەسوود بەهرەوەری کردوون، جا ئا ئەوەیە خوای پەروەردگارتان، پاک و بێ گەرد و بڵندە ئەو خوایەی کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
هُوَ ٱلْحَىُّ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۗ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ65
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە هەمیشە و بەردەوام هەر زیندووە، جگە لەو خوایەکی تر نیە، کەوابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو بەو بێت، ملکەچ و فەرمانبەرداری بەرنامە و ئاینەکەی ئەو بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
۞ قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِىَ ٱلْبَيِّنَٰتُ مِن رَّبِّى وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ66
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قەدەغەم لێکراوە ئەو شتانە بپەرستم کە ئێوە لە جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ دەبەن، لە کاتێکدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ئاشکرام لە لایەن پەروەردگارمەوە پێگەیشتووە و من فەرمانم پێ دراوە بە ملکەچی خۆم بدەمە دەست پەروەردگاری هەموو جیهانیان.
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍۢ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًۭا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا۟ شُيُوخًۭا ۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوٓا۟ أَجَلًۭا مُّسَمًّۭى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ67
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە لە خاک ئێوەی دروست کردووە، لەوەودوا لە نوتفە (کە بریتی یە لە بەیەکگەیشتنی سەرەمێکوتەیەک کە بەچاو نابینرێت بە هێلکۆکەیەک کە بەقەدەر خاڵێکی بچووکە) لەوەودوا دەبێتە خۆ هەڵواسەرێک پاشان دەرتان دەهێنێت کە منداڵێکی ساوان، بەرەبەرەگەورەتان دەکات بۆ ئەوەی بگەنە ئەوپەڕی هێزو تواناو ژیریتان، پاشان بۆ ئەوەی ببنە پیرو پەککەوتە، هەشتانە، پێش ئەوەی بگاتە یەکێک لەو قۆناغانە، دەمرێت، هەتانە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بگاتە کاتێکی دیاریکراو، (خوای گەورە ئەم هەموو ڕاستیانەتان دەخاتە بەرچاو) بۆ ئەوەی عەقڵ و ژیریتان بخەنە کار.
هُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ68
تهفسیری ئاسان: هەر ئەوزاتە، ژیان دەبەخشێت وزیندەوەران و گیانلەبەران دەمرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هەر ئەوەندەیە کە پێی بفەرموێت: ببە، دەست بەجێ دەبێت.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ69
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینیت ئەوانەی کە موجادەلەو گفتوگۆی نابەجێ دەکەن دەربارەی ئایەت و فەرمانەکانی خوا، ئەو سەرگەردانانە بەرەو کوێ لادەدرێن لە حەق و ڕاستی، ڕوو لە کوێ دەکەن؟
ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِٱلْكِتَٰبِ وَبِمَآ أَرْسَلْنَا بِهِۦ رُسُلَنَا ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ70
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە باوەڕیان نی یە بە قورئان و بەو بەرنامە و ڕێبازەی کە بە پێغەمبەرەکانماندا ڕەوانەمان کردووە، ئەوانە لە ئاییندەدا دەزانن چیان بەسەر دێت و خۆیان دەبیننەوە...
إِذِ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ وَٱلسَّلَٰسِلُ يُسْحَبُونَ71
تهفسیری ئاسان: کاتێک کۆت و زنجیرەکان دەکرێنە گەردنیان و ڕادەکێشرێن...
فِى ٱلْحَمِيمِ ثُمَّ فِى ٱلنَّارِ يُسْجَرُونَ72
تهفسیری ئاسان: بۆ ناو ئاوی زۆر گەرم، پاشان ئاگریان پێ خۆش دەکرێت و دەبنە سووتەمەنی بۆی...
ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ73
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا پێیان دەوترێت: کوان ئەو شتانەی کە بە هاوەڵتان دادەنا بۆ خوای باڵادەست؟!...
مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُوا۟ مِن قَبْلُ شَيْـًۭٔا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلْكَٰفِرِينَ74
تهفسیری ئاسان: لە جیاتی خوا دەتانپەرست، بەکەساسی و خەجاڵەتیەوە دەڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، بەڵکو ئێمە هەر ناوی کەسی ترمان نەدەبرد (دیارە لە ترسدا، یان هەر بیروباوەڕی خۆیان فەرامۆش کردووە)، ئا بەو شێوەیە خوا کافران سەرگەردان و سەرلێشێواو دەکات...
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ75
تهفسیری ئاسان: ئا ئەم بارودۆخەی کە ئێستا تیایدا گیرتان خواردووە سەرئەنجامی ئەو کەیف وشادی و سوڕ و سەمایەیە کە لەسەر زەویدا بە ناحەق ئەنجامتان دەدا و کەشخەتان دەکرد بەسەر خڵکەوە و نازتان دەکرد بەسەریاندا...
ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ76
تهفسیری ئاسان: دەی.. لە قاپیەکانی دۆزەخەوە بۆ ژوورەوە، ئەوەش بزانن ناشمرن تیایدا و بە هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئای کە شوێن و جێگەی خۆبەزل زانەکان ناخۆش و ناسازە...
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ77
تهفسیری ئاسان: جا ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئارامگربە و دڵنیاش بە کە بەڵێنی خوا ڕاست و دروستە و هەر دێتەدی، ئەوسا یان ئەوەیە کە هەندێ لە هەڕەشەکانمان دژیان بەچاوی خۆت دەبینیت، یاخود ئەگەر گیانمان کێشایت و وەفاتت کرد؛ ئەوانە بۆ کوێ دەچن؟!، بەناچاری هەر بۆ لای ئێمە دەبرێنەوە (ئەوسا بەتوندی تۆڵەیان لێ دەسێنین).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ فَإِذَا جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ قُضِىَ بِٱلْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْمُبْطِلُونَ78
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانی تریشمان ڕەوانە کردووە، هەیانە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیانمان بۆ گێڕاویتەوە، هەشیانە کە سەرگوزەشتە و بەسەرهاتیمان بۆ نەگێڕاویتەوە، هیچ پێغەمبەرێکیش بۆی نەبووە موعجزەیەک پێس بهێنێت بەبێ مۆلەتی خوای بەدەستەڵات، جاکاتێک فەرمانی خوا هاتبێت، ئەوە جێبەجێ کراوە بەڕاستی، ئەوکاتە ئیتر ناحەق و نادروستەکان خەسارەتمەند بوون لەوێدا.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمَ لِتَرْكَبُوا۟ مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ79
تهفسیری ئاسان: هەر خوایە کە ماڵاتی بۆ ئێوە ڕام هێناوە، تا هەندێکی بۆ سواری بەکاربهێنن وهەندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وەربگرن.
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَلِتَبْلُغُوا۟ عَلَيْهَا حَاجَةًۭ فِى صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ80
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوودی زۆری ترتان دەست دەکەوێت لەو ماڵاتانەدا، بۆ ئەوەی بەسواری ئەوانەوە بگەنە ئەو شوێنانەی نیازتان لە دڵدایە بیگەبێ و کاروباری خۆتان ئەنجام بدەن، جا بەسواری ئەو وڵاخانە و کەشتیش هەڵدەگیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووە).
وَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَأَىَّ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ81
تهفسیری ئاسان: ئەوزاتە بەڵگەو دەستەڵاتی خۆیتان نیشان دەدات، جا بە چ بەڵگەو نیشانە و موعجزەیەکی خوایی ئێوە بڕوا ناکەن و دژی دەوەستن؟!
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةًۭ وَءَاثَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ82
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوە بەزەویدا نەگەڕاون تا تەماشا بکەن کە چیمان بەسەر قەوم و خەڵکانی پێش ئەماندا هێناوە و سەرئەنجامیان چۆن بووە، ئەوانە زۆر لەمان زیاتر بوون و هێزیان لەمان زۆرتر بوو، شوێنەواریان لەزەویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئەو کاروکردەوە نادروستەی کە دەیانکرد هیچ فریایان نەکەوت و ڕزگاری نەکردن.
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرِحُوا۟ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ83
تهفسیری ئاسان: جاکاتێک کە پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگە و نیشانەی تەواوەوە بۆیان ڕەوانە کرا، لە جیاتی ئەوەی باوەڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد بەو ڕادە کەمەی کە لە زانست و زانیاری هەیانبوو سەرئەنجام هەڕەشەی خوا لەسەرزاری پێغەمبەراندا یەخەی پێگرتن و ئەوەی کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەستەو یەخەیان بوو، فەوتاندنی.
فَلَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشْرِكِينَ84
تهفسیری ئاسان: جا کاتێ کە تۆڵە و سزای ئێمەیان بینی و دڵنیا بوون کە ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمە باوەڕمان بە تاک و تەنهایی خوا هێناوە (جگە لەو کەسی تر ناپەرستین)، بێ باوەڕیش بووین بەو شتانەی کە دامان نابوو بەهاوەڵی خوای پەروەردگار و پەشیمانین.
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَٰنُهُمْ لَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا ۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ فِى عِبَادِهِۦ ۖ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْكَٰفِرُونَ85
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نەبوو بۆیان، کاتێک تۆڵە و خەشم و قینی ئێمە دەبینن و لە ترساندا باوەڕ دەهێنن، چونکە ئەمە بەڕاستی بەرنامەی خوایە بۆ بەندەکانی بەدرێژایی زەمانە دەبێت لە تەواوی ئازادیدا، بێ ترس و زۆر باوەڕی پێبکەن، باوەڕی تەنگانە و کاتی تیاچوون پەسەند نیە، ئا لە شوێنەدا ئیتر کافرو بێ بڕواکان خەسارەتمەندی و زەرەری بێ سنووریان بۆ ماوەیە.