پیشاندان:
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
حمٓ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (البقرة) بدە.
تَنزِيلٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ2
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە دابەزێنراوە لەلایەن پەروەردگاری خاوەن بەزەیی و میهرەبانەوە.
كِتَٰبٌۭ فُصِّلَتْ ءَايَٰتُهُۥ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ3
تهفسیری ئاسان: کتێبێکە؛ ئایەت و فەرمانەکانی بەش کراوە و جیاکراوەتەوە (ئیمان وکوفر، حەڵاڵ وحەرام چاکە وخراپە... هتد)، قورئانێکە بە عەرەبیەکی ڕەوان بۆ کەسانێک کە دەیزانن و شارەزاییان هەیە (لە زمانەوانی و زانستەکان).
بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەم قورئانە مژدەبەخشە بەئیمانداران، ترسێنەری کافرانە، کەچی زۆربەی موشریکان پشتیان تێکرد و بەرهەڵستیان کردو نایبیستن.
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا فِىٓ أَكِنَّةٍۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ وَفِىٓ ءَاذَانِنَا وَقْرٌۭ وَمِنۢ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌۭ فَٱعْمَلْ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ5
تهفسیری ئاسان: وتیشیان: ئێمە دڵەکانمان داپۆشراوە لە ئاستی ئەم بەرنامەیەدا کە تۆ بانگی ئێمە دەکەیت بۆ لای، گوێشمان کەڕو قورسە لە ئاستیدا، لە نێوان ئێمە و تۆدا پەردە و بەربەست هەیە، تۆ هەوڵ و کۆششی خۆت بدە، بێگومان ئێمەش هەوڵ و کۆششی خۆمان دەدەین.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَٱسْتَقِيمُوٓا۟ إِلَيْهِ وَٱسْتَغْفِرُوهُ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْمُشْرِكِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن کە من هەر بەشەرێکم وەک ئێوە، (جیاوازیەکە تەنها ئەوەیە): من وەحی ونیگام بۆ دەکرێت کە بێگومان خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنهایە، کەوابوو ئێوەش ڕووی تێ بکەن، بەڕاستی بیپەرستن؛ لە ڕێبازەکەی لامەدەن، داوای لێخۆشبوونی لێبکەن و چاک بزانن کە وەیل و سزای سەخت بۆ موشریک و هاوەڵگەران ئامادەیە.
ٱلَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە زەکات نادەن و ئەوانەش کە بێ باوەڕن بە ڕۆژی قیامەت.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ8
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ هەیە...
۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَرْضَ فِى يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: باشە ئاخر ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە کە زەوی لە دوو ڕۆژدا دروست کردووە؟ (ئاڵبەتە ئەو ڕۆژانە مەگەر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوەکەیان چاندە)، چەند هاوەڵێکیشی بۆ بڕیار دەدەن؟! ئەو بەدیهێنەر و دروستکارە پەروەردگاری هەر هەموو جیهانیان و بوونەوەرە.
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ مِن فَوْقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقْوَٰتَهَا فِىٓ أَرْبَعَةِ أَيَّامٍۢ سَوَآءًۭ لِّلسَّآئِلِينَ10
تهفسیری ئاسان: لەسەر ڕووکاری زەوی کێوەکانی دامەزراندوە (کە کار دەکەنە سەر ئاوو هەوا، دیمەنی جوان دەسازێنن، لەنگەری دەگرن، ڕووبەری فراوانتر دەکەن... هتد) بەرەکەتی زۆری تێدا دابین کردووە (وەک نەوت وجۆرەها کانزا، سەرەڕای جیهانی ڕوەک و.. هتد)، هەموو ڕزق و ڕۆزیەکانی تیادا بڕیارداوە هەمووی لە ماوەی چوار ڕۆژدا بە دوو ڕۆژەکەی پێشووشەوە (قەبارە و ڕەنگ و تام و بۆن و وەرز و شوێنی هەر میوە و دەغڵ و دانێک، هەروەها گیانداران و باڵندەکانیش) تا نیازو داخوازیەکانی ئادەمیزاد جێبەجێ بکات.
ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِىَ دُخَانٌۭ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ٱئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا قَالَتَآ أَتَيْنَا طَآئِعِينَ11
تهفسیری ئاسان: ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات لەکاتێکدا کە دوکەڵ بوو، جا بە ئاسمان و زەوی فەرموو: فەرمانبەردار و ملکەچ بن، بەخۆشی خۆتان یان بەزۆر بتانخەمە ژێر دەسەڵاتی خۆمەوە؟! هەردوولا خێرا وتیان: ملکەچی تۆین و چۆن دەفەرمویت وا دەکەین، (بێگومان کارێکی ئاسانە بۆ خوای بەدەسەڵات، زەوی و ئاسمان بێنێتە قسە، چونکە ئادەمیزاد جۆرەها ئامێری هێناوەتە قسە، دەم و زمان و لێویشیان نیە!!).
فَقَضَىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَاتٍۢ فِى يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِى كُلِّ سَمَآءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفْظًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ12
تهفسیری ئاسان: لە ماوەی دوو ڕۆژدا (لەو ڕۆژانەی کە هەر خۆی ماوەیان دەزانێت) ئاسمانی کردە حەوت چین و فەرمانی بۆ هەر چینێکیش دەرکرد، ئینجا دەفەرموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازاندەوە بە ئەستێرەوکردمانە چراخان و کردمانە هۆی پاڕاستن، (لە شەڕی شەیتانەکان)، ئا ئەو شتانە هەمووی بە ویست و فەرمانی زاتێکە کە باڵادەست و زانایە.
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَٰعِقَةًۭ مِّثْلَ صَٰعِقَةِ عَادٍۢ وَثَمُودَ13
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر لەگەڵ ئەم هەموو باسی دەسەڵات و توانایی و زانایی خوای گەورەدا پشتیان هەڵکرد و گوێیان نەگرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان دەکەم لەوەی کە شریخە و بروسکە و کارەساتێکتان بەسەر بێت، وەک ئەوەی کە بەسەر عاد و ثمود هات...
إِذْ جَآءَتْهُمُ ٱلرُّسُلُ مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ قَالُوا۟ لَوْ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةًۭ فَإِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ14
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێغەمبەرانیان بۆ ڕەوانە کرا لە پێشتر و دواتریشدا، بەم فەرمانە پیرۆزە کە: جگە لە خوا کەسی تر مەپەرستن، کەچی وتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیوستایە ڕێنمویمان بکات ئێوەی نە دەنارد؛ بەڵکو فریشتەی دادەبەزان!! کەوابوو ئێمە بێگومان بڕوا ناکەین بەو پەیامەی کە بە ئێوەدا ڕەوانەکراوە.
فَأَمَّا عَادٌۭ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَقَالُوا۟ مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً ۖ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ15
تهفسیری ئاسان: ئەوسا قەومی عاد بەناحەق خۆیان بەزل و گەورەزانی لە زەویدا و وتیان: کێ هەیە بە ئەندازەی ئێمە هێزو دەسەڵاتی هەبێت؟ باشە ئایا ئەوە نەیانزانی بەڕاستی ئەو خوایەی کە دروستی کردوون، ئەو لەوان هێزی زۆر زیاترە (بەڵکو هەر بەراورد ناکرێت) و ئەوانە هەر ئینکاری ئایەت و موعجیزەکانی ئێمەیان دەکرد.
فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِىٓ أَيَّامٍۢ نَّحِسَاتٍۢ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَخْزَىٰ ۖ وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ16
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئێمە بایەکی توندو زۆر ساردمان هەڵکردە سەریان لە چەند ڕۆژێکی شومدا، تا هەر لە ژیانی دنیادا بەسزای سەرشۆڕیان بگەیەنین و تاڵاو بکەین بەگەروویاندا، بێگومان سزای قیامەت زیاتر سەرشۆڕکەرو تاڵترە و ئەوانە سەرفراز و ڕزگار نابن.
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَٰهُمْ فَٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْعَمَىٰ عَلَى ٱلْهُدَىٰ فَأَخَذَتْهُمْ صَٰعِقَةُ ٱلْعَذَابِ ٱلْهُونِ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ17
تهفسیری ئاسان: هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکە؛ کەچی حەزیان بەکوێری کرد، تا چاوساغی و هیدایەت و ئیمان، هەر بۆیە ئەوانیش سزای سەرشۆڕکەر و سەرگەردانکەر یەخەی پێگرتن بەهۆی ئەو کارو کردەوانەی کە دەیانکرد.
وَنَجَّيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ18
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێنابوو ڕزگارمان کردن، کەسانێکی بە تەقواو خواناسیش بوون.
وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَآءُ ٱللَّهِ إِلَى ٱلنَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ19
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت دوژمنانی خوا تێکرا کۆ دەکرێنەوە و کێش دەکرێن بەرەو ئاگری دۆزەخ، بەرو دوایان پاڵەپەستۆیانە.
حَتَّىٰٓ إِذَا مَا جَآءُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَٰرُهُمْ وَجُلُودُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ20
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک دەگەنە ئاستی ئاگرەکە گوێیان و چاوەکانیان و پێستەکانیان شایەتیان لەسەر دەدات کە چ کارو کردەوەیەکی نادروست و خراپیان ئەنجام دەدا.
وَقَالُوا۟ لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا ۖ قَالُوٓا۟ أَنطَقَنَا ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنطَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ21
تهفسیری ئاسان: ئەوسا بەغەمباریەوە بەپێستی خۆیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان لەسەرداین خۆ زەرەرتانە؟ لە وەڵامدا دەڵێن، ئەو خوایە ئێمەی هێناوەتە گوفتار کە دەتوانێت هەموو شتێک بهێنێتە قسە و گفتوگۆ، هەر ئەو زاتەشە کە یەکەمجار بەدیهێناون و هەر بۆلای ئەویش دەبرێنەوە (بێگومان کارێکی ئاسانە بۆخوا چونکە ئادەمیزاد جۆرەها ئامێری هێناوەتە قسە، دەم و زمان و لێویشیان نیە!).
وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَن يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَآ أَبْصَٰرُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ وَلَٰكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًۭا مِّمَّا تَعْمَلُونَ22
تهفسیری ئاسان: ئێوە کاتی خۆی ئەوندە غەڕڕا بوون، گوناهو تاوانەکانتان نەدەشاردەوە، چونکە مەترسیتان نەبوو کە گوێتان و چاوتان و پێستتان شایەتیتان لەسەر بدات، بەڵام گومانتان وابوو کە بەڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیە بەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.
وَذَٰلِكُمْ ظَنُّكُمُ ٱلَّذِى ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَىٰكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ23
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەبوو گومانی ناپەسەندتان کە بووتان بەرامبەر پەروەردگارتان؛ ئێستا بوو بەهۆی داخزان وتیاچوونتان و بەوهۆیەوە چوونە ڕیزی زەرەرمەندانەوە.
فَإِن يَصْبِرُوا۟ فَٱلنَّارُ مَثْوًۭى لَّهُمْ ۖ وَإِن يَسْتَعْتِبُوا۟ فَمَا هُم مِّنَ ٱلْمُعْتَبِينَ24
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر بەناچاری خۆگری بنوێنن، ئەوە ئاگر جێگەیانە، ئەگەر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکەن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوەرناگیرێت.
۞ وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُوا۟ لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَٰسِرِينَ25
تهفسیری ئاسان: ئەوانە بەهۆی تاوان و سەرکەشیانەوە کەسانێکمان کردە هاوەڵیان کە کاروکردەوەی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننەوە، تا سەرئەنجام بڕیاری تۆڵە ئەمانیشی گرتەوە وەک کۆمەڵانی پێش ئەمان لە پەری و ئینسانەکان، بەڕاستی هەر هەموویان زەرەرمەند و دۆڕاون.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَسْمَعُوا۟ لِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَٱلْغَوْا۟ فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ26
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان دەیانوت: گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانە و بیکەن بەگاڵە و هەرا و هوریا (لەم سەردەمەدا ئەو ڕاگەیاندنەی بەدەست ناحەزانەوەیە ئەو ڕۆڵە دەبینێت) بۆ ئەوەی ئێوە زاڵ ببن و بیبەنەوە.
فَلَنُذِيقَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ27
تهفسیری ئاسان: (ئەو جۆرە کەسانە بۆ کوێ دەچن) کەوابوو سوێند بەخوا هەر دەبێت تاڵاوی سزای سەخت بکەین بەگەرووی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون، لە ئایندەشدا بە خراپتر لەو کارو کردەوانەی کە دەیانکرد تۆڵەیان لێ دەستێنین.
ذَٰلِكَ جَزَآءُ أَعْدَآءِ ٱللَّهِ ٱلنَّارُ ۖ لَهُمْ فِيهَا دَارُ ٱلْخُلْدِ ۖ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ28
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوەیە پاداشتی دوژمنانی خوا هەر ئاگرەکەی دۆزەخە، کە ماڵ و نیشتەجێی هەمیشەییانە، لە تۆڵەی ئەوەی کە سەرسەختانە بەرەنگاری ئایەتەکانی ئێمەیان دەکرد.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلْأَسْفَلِينَ29
تهفسیری ئاسان: لە قیامەتدا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وتیان: پەروەردگارا، ئەو دوو دەستەیەمان نیشان بدە لە پەری و ئادەمیزاد کە گومڕایان کردین بیانخەینە ژێر پێمانەوە، تا هەر لە ژێرەوە بن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَٰمُوا۟ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَبْشِرُوا۟ بِٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ30
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی بەڕاستی وتیان: پەروەردگارمان (اللە) یە، لەوەودوا بەردەوام پابەندی ئەو ڕێبازە ڕاستە بوون، ئەوە لە سەرەمەرگدا دەستە دەستە فریشتە دادەبەزن بۆلایان، پێیان دەڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نەبێت لە داهاتوو، هیچ غەم و پەژارەیەکتان نەبێت بۆ ڕابردوو، مژدەتان لێ بێت بەو بەهەشتەی کە لە کاتی خۆی بەڵێنتان پێ دەدرا...
نَحْنُ أَوْلِيَآؤُكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِىٓ أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ31
تهفسیری ئاسان: (خوای گەورە و فریشتەکانیش دەفەرموون): ئێمە یارو یاوەرو هاوکارو پشتیوانی ئێوەین لە ژیانی دنیا و قیامەتیشدا مژدەتان لێ بێت لە بەهەشتدا هەرچی ئارەزووی دەکەن وداوای دەکەن بۆتان ئامادەیە...
نُزُلًۭا مِّنْ غَفُورٍۢ رَّحِيمٍۢ32
تهفسیری ئاسان: ئەو بەهرەیەش لەلایەن پەروەردگارێکەوە پێشکەشتان دەکرێت کە لێبووردە و میهرەبانە.
وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًۭا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَٰلِحًۭا وَقَالَ إِنَّنِى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ33
تهفسیری ئاسان: جا کێ لەو کەسە جوانگفتار ترو قسەی بەجێ ترە کە بانگەوازی کردووە بۆ لای خوا، کاروکردەوەی چاکیشی ئەنجام داوە، وتوشیەتی: بەڕاستی من لە ڕیزی موسڵماناندام.
وَلَا تَسْتَوِى ٱلْحَسَنَةُ وَلَا ٱلسَّيِّئَةُ ۚ ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ فَإِذَا ٱلَّذِى بَيْنَكَ وَبَيْنَهُۥ عَدَٰوَةٌۭ كَأَنَّهُۥ وَلِىٌّ حَمِيمٌۭ34
تهفسیری ئاسان: بێگومان چاکە و خراپە وەک یەک نین، (تۆ ئەی باوەڕدار) بەجوانترین و چاکترین شێوە بەرەنگاری خراپە و نادروستی بکە، ئەو کاتە ئیتر دەبینیت ئەوەی کە لە نێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی و ساردیەک هەیە؛ دەبێتە دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی.
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍۢ35
تهفسیری ئاسان: جا کەسیش ناتوانێت بەو ڕەفتارە هەستێت جگە لەوانەی کە ئارامیان گرتووە، هەروەها کەسیش ناتوانێت هەڵوێستی وا بنوێنێت جگە لە کەسێک نەبێت کە خاوەنی بەهرەیەکی گەورە بێت.
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ36
تهفسیری ئاسان: ئەی ئیماندار؛ ئەگەر لە لایەن شەیتانەوە خەتەرە و خەیاڵی نادروست لە دڵ و دەروونتدا دروست بوو، ئەوە تۆ داوای یارمەتی لە خوا بکە و پەنای پێ بگرە، چونکە بەڕاستی ئەو زاتە بیسەر و زانایە.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِ ٱلَّيْلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ ۚ لَا تَسْجُدُوا۟ لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ37
تهفسیری ئاسان: لە نیشانە و بەڵگەکانی دەسەڵاتی پەروەردگار شەو و ڕۆژ و خۆر و مانگە، هەرگیز نەکەن سوژدە بۆ خۆر، یان مانگ ببەن، بەڵکو سوژدە تەنها بۆ ئەو خوایە ببەن کە دروستی کردوون، ئەگەر ئێوە خۆتان بە بەندەی ڕاستەقینەی ئەو دەزانن و هەر ئەو دەپەرستن.
فَإِنِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمْ لَا يَسْـَٔمُونَ ۩38
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر بێ بڕواکان خۆیان بە زل و گەورە بزانن، (ئەوە وازیان لێ بهێنە) چونکە ئەو فریشتانەی لە خزمەت پەروەردگاری تۆدان شەوو ڕۆژ سەرگەرمی تەسبیحات و ستایشن، هەرگیز بێزاری ڕوویان تێ ناکات خۆیان بە گەورە نازانن.
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلْأَرْضَ خَٰشِعَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاهَا لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ39
تهفسیری ئاسان: لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا ئەوەیە کە دەبینیت زەوی کش وماتە، جا کەتێک باران بەسەریدا دەبارێنین دەخرۆشێت و گەشە و نەش و نما دەکات، چونکە بەڕاستی ئەو زاتەی کە زەوی زیندوو کردەوە، مردووانیش زیندوو دەکاتەوە، بێگومان ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە..
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَآ ۗ أَفَمَن يُلْقَىٰ فِى ٱلنَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِىٓ ءَامِنًۭا يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ٱعْمَلُوا۟ مَا شِئْتُمْ ۖ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە سەرسەخت و بێ بڕوان و دژایەتی ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە دەکەن و لێی لادەدەن. خۆیان ناشارنەوە لە ئێمە، باشە، ئەوەی فڕێ بدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە چاکترە یان ئەو کەسەی کە بەدڵنیایی و ئارامی و هێمنیەوە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا و بەرەو بەهەشت بەڕێزەوە بەڕێ دەکرێت؟! ئەی بێ باوەڕان هەرچیتان لە دەست دێت بیکەن، چونکە لە دەستی خوا دەرناچن، دڵنیاش بن خوا بینایە بەو کردەوانەی دەیکەن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلذِّكْرِ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٌۭ41
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نەبووە بەو قورئانە لەکاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئەو قورئانەش کتێبێکی زۆر بەنرخ و ناوازە و سەرکەوتووە...
لَّا يَأْتِيهِ ٱلْبَٰطِلُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِۦ ۖ تَنزِيلٌۭ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍۢ42
تهفسیری ئاسان: هیچ ناحەقی و نادروستی و ناتەواویەک ڕووی تێ ناکات لە هیچ کاتێکدا و لەهیچ لایەکەوە ڕەوانەکراو و نێردراوی زاتێکە کە خاوەنی حیکمەت و داناییە و شایانی سوپاس و ستایشە.
مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍۢ43
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) شتێک بەتۆ ناوترێت، کە بە پێغەمبەرانی پێش تۆ نەوترابێت، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ خاوەنی لێ بووردن و لێ خۆشبوونە بۆ باوەڕداران و تۆڵەسێنەری بەئازار و ئێشە لە بێ باوەڕان.
وَلَوْ جَعَلْنَٰهُ قُرْءَانًا أَعْجَمِيًّۭا لَّقَالُوا۟ لَوْلَا فُصِّلَتْ ءَايَٰتُهُۥٓ ۖ ءَا۬عْجَمِىٌّۭ وَعَرَبِىٌّۭ ۗ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ هُدًۭى وَشِفَآءٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرٌۭ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ44
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ئەم قورئانەمان بەزمانی گەلانی تر بناردایە، ئەوە بێ باوەڕان دەیانوت: ئایا نەدەبوو ئایەتەکانی ڕوون و ئاشکرا بوایە و زمانی خۆمان بوایە، چۆن دەبێت قورئان بەزمانی بێگانە بێت؟ لەکاتێکدا محمد (صلی اللە علیە وسلم) بە عەرەبی دەدوێت؟! ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: ئەم قورئانە بۆ ئەوانەی باوەڕیان هێناوە هیدایەت و ڕێنموویی و شیفایە و چارەسەری هەموو دەرد و نەخۆشیەکان دەکات، جا ئەوانەی کە باوەڕ ناهێنن گوێچکەیان کەڕە و بەشتی تر ئاخنراوە، هەروەها کوێرن لە ئاستیدا، ئەوانە هەروەک لە دوورەوە بانگیان لی بکرێت وایە (نە دەنگەکە بە چاکی دەبیسن، نە ڕەنگەکە بە ڕوونی دەبینن)
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ ۗ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ45
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان بەخشی بە مووسا، کەچی ناکۆکی تیادا کرا، خۆ ئەگەر بڕیارێکی پێشتر لە لایەن پەروەردگارتەوە نەبوایە، (کە تۆڵە لە کافران بخاتە قیامەت) ئەوە لە ناوی دەبردن، بێگومان ئەوان هەر لە شک و گومانێکی بێ سەر و بندان کە خەڵکیش دەخاتە گومانەوە.
مَّنْ عَمِلَ صَٰلِحًۭا فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ46
تهفسیری ئاسان: ئەوەی چاکە بکات پاداشتی چاکەکەی بۆ خۆیەتی، ئەوەش کە خراپە و تاوان بکات هەر لەسەر خۆی دەکەوێت، دڵنیابە کە پەروەردگاری تۆ بچوکترین ستەم لە بەندەکانی ناکات.
۞ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ ۚ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَٰتٍۢ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَآءِى قَالُوٓا۟ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍۢ47
تهفسیری ئاسان: زانینی بەرپابوونی ڕۆژی قیامەت تەنها لای خوایە و بۆ لای ئەو دەبرێتەوە، هەرچی بەرو بووم تۆوێک لە خونچە و چرۆکەیەوە چەکەوە دەکات خوا ئاگادارە لێی، هیچ مێینەیەک سکی نابێت و بەچکەو بەرهەمەکەی دانانێت تەنها بە ئاگاداری خوا نەبێت، (ئا بەو شێوەیە خوا دەسەڵاتەکانی خۆی دەخاتە بەرچاو)، کەچی زۆربەی خەڵکی قەدری نازانن، ئەو ڕۆژەش کە بانگیان دەکات و لێیان دەپرسێت: کوان هاوەڵ و هاوتاکانم؟! ئەوانەیش لە وەڵامدا دەڵێن: پەروەردگارا، ئێمە هەواڵت دەدەینێ و جاڕ دەدەین کە کەسمان هەڵەی وانایەت بە دەمماندا و شایەتی لەسەر شتی وانادەین.
وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَدْعُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَظَنُّوا۟ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ48
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەوەی کە جاران دەیانپەرست و هانا و هاواریان بۆ دەبرد و جێگەی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نەما، دڵنیاش بوون کە ئیتر هیچ چارە و ڕزگار بوونێکیان نیە.
لَّا يَسْـَٔمُ ٱلْإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلْخَيْرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٌۭ قَنُوطٌۭ49
تهفسیری ئاسان: ئادەمیزاد هەر گیز بێزار نابێت لە داخوازی چاکە و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ خۆی، خۆ ئەگەر ناخۆشیەکی تووش بێت، ئەوە نائومێد و بێ هیوایە.
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنَّا مِنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِى وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّجِعْتُ إِلَىٰ رَبِّىٓ إِنَّ لِى عِندَهُۥ لَلْحُسْنَىٰ ۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ50
تهفسیری ئاسان: سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمیزاد خێرو خۆشی بەسەردا بڕێژین و پێ بچێژین، لە دوای ئەو تەنگانەیەی کە تووشی هاتبوو، بە متمانەیەکی زۆرەوە دەڵێت: ئەمە بەرەنجی شانی خۆم پەیدام کردووە و خوا خۆشی دەوێم، وا بزانم قیامەت زۆر دوورە و ڕەنگە هەر نەشبێت، خۆ ئەگەر بمگێرنەوە بۆ لای پەروەردگارم، ئەوە دڵنیام کە خۆش و ناز و نیعمەتم لای ئەو: بۆ ئامادەیە، بێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەو کارو کردەوە ناشیرینانەیان دەخەینە ڕوو و هەواڵیان پێ دەدەین، هەروەها سزای سەخت و دژوارو ناخۆشیان پێ دەچەژین لە ناو دۆزەخدا.
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍۢ51
تهفسیری ئاسان: زۆربەی ئادەمیزاد کاتێک ناز و نیعمەتی بەسەردا بڕێژین پشت هەڵدەکات و سەرپێچی دەکات و ملکەچی ڕاستی نابێت و خۆ بەزل و گەورە دەزانێت و بەلای خۆیدا دایدەتاشێت، کاتێکیش ناخۆشی و نەهامەتی تووشهات، ئەوە دۆعا و نزا و پاڕانەوەی زۆر بەگەرم و کوڵ و پان و پۆڕە!!
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُم بِهِۦ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ52
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ، باشە: ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن خواوە بێت، پاشان ئێوەش بڕواتان پێیی نەبێت، دەزانن چ سەرئەنجامێکی سامناک چاوەڕێتانە؟. جا ئیتر کێ هەیە لە ئێوە سەرسەختترو لاڕێتر لەوەی کە ڕێگەی جیاو دوور لە ڕاستی گرتبێتەبەر.
سَنُرِيهِمْ ءَايَٰتِنَا فِى ٱلْءَافَاقِ وَفِىٓ أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ53
تهفسیری ئاسان: ئێمە لە ئایندەدا بەڵگە و نیشانەی سەرسوڕهێننەریان نیشان دەدەین لە ئاسۆکانی بوونەوەرداو لە خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایە کە لەسەردەمی زانستیدا چەندە نهێنیەکانی بوونەوەر ئاشکرا بووە.. زاناکان بە گشتی و زاناکانی ئەستێرەناسی سەرگەردانن لە وردەکاری و دامەزراوی و گەورەیی و فراوانی ئەم گەردوونە، هەروەها لە ئاڵۆزی جەستەیی و عەقڵیی و دەروونی ئادەروونی ئادەمیزاد)، ئەمەش بۆ ئەوەی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن کە ئەو زاتە حەق و ڕاست و ڕەوایە، ئایا شایەتی پەرورەردگارت بەس نیە کە بێگومان ئاگا و زانایە بە هەموو شتێک؟!
أَلَآ إِنَّهُمْ فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمْ ۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطٌۢ54
تهفسیری ئاسان: (لەگەڵ هەموو بەڵگە و نیشانانەدا: ئاگاداربن بەڕاستی ئەوانە هەر گومانیان هەیە لە بەیەکگەیشتن و ئامادەبوونی بەردەم پەروەرردگاریان، ئاگاداربە و دڵنیابە کە ئەوزاتە بە هەموو شتێک زانایە و بە هەموو شتێک ئاگادارە ودەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە و هیچ شتێک لەو یاخی نابێت.